Mallperrî Derunnasy » ده‌روونناسی هه‌رزه‌كاری

کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه‌ له‌کوردستان
کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه‌ له‌کوردستان

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی

وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی خۆم و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و توێژه‌ره‌ ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ڕێزه‌کان، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ده‌یان سیمینارم بۆ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌ ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ سه‌باره‌ت به‌هۆشیاری ده‌روونی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ فشاره‌ ده‌روونییه‌کان و خراپ به‌کارهێنانی به‌رهه‌مه‌ ته‌کنۆلۆژییه‌کانی وه‌ک مۆبایل و ئینته‌رنێت و…تد، ڕه‌نگه‌ له‌کۆی گشت سیمیناره‌کاندا دوو یان سێ خوێندنگه‌ی کوڕانی تێدا بووه‌، ئه‌وانی تر خوێندگه‌ ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی کچان بوون. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو قۆناغه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ستیاری ئه‌و دوو قۆناغه‌ له‌ته‌مه‌نی مرۆڤ که‌ده‌کرێت به‌ سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی قۆناغی هه‌رزه‌کاری ناوزه‌دیان بکه‌ین.

وه‌ک نه‌ریتێکی باو پاش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م پێشکه‌ش ده‌که‌م داوا له‌به‌شداران ده‌که‌م که‌ هه‌رپرسیارێک یان گرفتێکیان هه‌یه‌ پرسیار بکه‌ن یان باسی بکه‌ن تابتوانین هاوکاریان بین له‌ڕێنمایی کردن و چاره‌سه‌رکردنیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوی ئاماده‌بووانیشدا نه‌توانێت ئه‌وا ئاماده‌یی خۆم ده‌ربڕیوه‌ که‌پاش ته‌واوبوونی سیمیناره‌که‌ ئاماده‌ی گوێ گرتنم، دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری قۆناغی ته‌مه‌نیان و له‌هه‌مان کاتیشدا هه‌ستیاری کێشه‌ و ژانکۆکانی ئه‌م قۆناغه‌یه‌ به‌تایبه‌تی که‌به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاکانیان ئاماده‌ی سیمیناره‌کان ده‌بن و به‌شدارن له‌گه‌ڵیاندا. خۆشبه‌ختانه‌ له‌هه‌ر سیمینارێکدا ڕووبه‌ڕووی ده‌یان پرسیار ده‌کرێینه‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ی به‌ئاشکرا ده‌یکه‌ن پرسیارگه‌لێکی گشتین له‌سه‌ر باری ده‌روونی و گرفته‌کانی خه‌و و که‌می ته‌رکیز و …تد‌، به‌ڵام پاش ته‌واوبوونی سیمینار ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان ئه‌وا زۆرینه‌یان دێنه‌ پێشه‌وه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌ن به‌ته‌نها پرسیار یان گرفته‌کانیان بخه‌نه‌ ڕوو نه‌ک له‌به‌رچاوی هاوڕێ و مامۆستاکانیاندا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌رزه‌کاران کێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ناو کێشه‌کانیشیاندا کێشه‌ی سۆزداری ڕێژه‌یه‌کی هێجگار به‌رز پێکده‌هێنێت، بوونی ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌و قه‌باره‌یه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ئاستی خوێندن له‌و دوو قۆناغه‌ی خوێندندا (ناوه‌ندی و ئاماده‌یی) نزمه‌، زۆربه‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندکارانه‌ی کێشه‌ی سۆزداریان هه‌یه:‌ له‌وانه‌یه‌ک یان چه‌ند وانه‌یه‌ک که‌وتوون، گرفتیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا هه‌یه‌، هه‌موو وزه‌کانیان بۆ لایه‌نه‌ سۆزدارییه‌کانیان خه‌رج ده‌که‌ن، له‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وامدا ده‌ژین، هه‌ندێکیان مۆبایل و سیم کارت و یه‌که‌ی قسه‌کردنیان له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌ بۆ کڕدراوه.

سه‌یره‌ قوتابیانی قۆناغی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی (یه‌که‌می ناوه‌ندی) که‌ته‌مه‌نیان ته‌نها سیانزه‌ ساڵه‌، باس له‌په‌یوه‌ندی سۆزداری و عه‌شق ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به‌رامبه‌ره‌که‌مان ڕاستگۆیه‌ و بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌مان به‌ستووه‌، باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌ناتوانن ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌کانیان ببن، قوتابیانی قۆناغه‌کانی سه‌رووتر چیرۆکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تریان لایه‌، (تۆ بڵێی پڕوپاگه‌نده‌ی کۆتایی هاتنی دنیا له‌2012 دا ڕاست نه‌بێت؟).

زۆربه‌ی ڕۆژ له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانی ئه‌م قوتابخانه‌ و ئه‌و خوێندنگه‌ی کچانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ ده‌کرێت بۆ بوونی کێشه‌ی قورس و داوام لێده‌کرێت سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه‌ و خوێندنگانه‌ بکه‌م، چونکه‌ بۆچوونێک لای قوتابیان و خوێندکاران که‌ وا ده‌زانن توێژه‌رانی قوتابخانه‌کانی خۆیان کێشه‌کانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ کارگێڕی قوتابخانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایانی لێ تێده‌گه‌یه‌نرێت، به‌م هۆیه‌وه‌ جۆرێک له‌گومانیان هه‌یه‌، به‌ڵام کاتێک به‌نده‌ وه‌ک میوان سه‌ردانیان ده‌که‌م متمانه‌ی ته‌واویان پێمه‌ و خه‌مه‌کانیان هه‌ڵده‌ڕێژن که‌هه‌مووی کێشه‌ی سۆزدارییه‌.

ئه‌م قوتابی و خوێندکارانه‌ وه‌ها دێنه‌ پێش چاو وه‌ک ئه‌وه‌ی تاسه‌ر ئێسقان تینوو و برسی سۆز و خۆشه‌ویستی بن، واده‌رده‌که‌ون که‌ له‌ناو خێزاکه‌نیاندا هه‌ست به‌نامۆبوون بکه‌ن.

هه‌وێنی هه‌موو ئه‌م کێشه‌ سۆزداریانه‌ی هه‌رزه‌کاران ئاوێته‌ی ئه‌و ئامێره‌ ته‌کنۆلۆژیه‌یه‌ که‌ناوی (مۆبایل)ه‌،

گشت ئه‌م ڕاستییانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و ڕاستییانه‌‌ ده‌سه‌لمێنن که‌:

1- خێزانی کورد تائه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه‌.

2- خێزانی کورد لایه‌نی سۆز و خۆشه‌ویستی به‌خشینی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامه‌کانیدا به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردوو قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌کاری.

3- په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو ئه‌ندامانی خێزان کاڵ بوونه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌ندێ خێزاندا ده‌توانرێت بگوترێت که‌ نه‌ماوه‌.

4- خێزانی کورد که‌مته‌رخه‌مه‌ له‌چاودێری کردنی ڕۆڵه‌ هه‌رزه‌کاره‌کانیدا، هه‌ر له‌چاودێری کردنی که‌لوپه‌ل و ڕه‌فتار و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانی هه‌تا چاودێری کردنی له‌ناو خوێندنگه‌ و ئاستی خوێندن و نمره‌کانی و گه‌ڕان به‌دوای هۆکار و چاره‌سه‌ردا. ‌

کێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له‌وازهێنان له‌خوێندنه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵئه‌دات
كێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له‌ وازهێنان له‌ خویندنه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات

بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د

تویژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی

كێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له‌ رووی كێشه‌ هه‌ره‌زۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ پله‌ی دووه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ جیاوازه‌كان ، ئاشكرایه‌ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌ ئه‌و نه‌وجه‌وانه‌ تیایدایه‌ وه‌ك ناوه‌ندێكی نوێ‌ هه‌ژمارده‌كرێت و تێیدا قوتابی یان ئه‌و نه‌وجه‌وانه‌ فێری جۆره‌ها چه‌مك و مانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ هه‌ڵه‌كان ده‌بێت ، به‌ده‌رله‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك ناوه‌ندێكی دروست بونی كه‌سایه‌تییه‌ به‌و پێیه‌ی تێكه‌ڵًی كۆمه‌ڵێكی نوێ‌ ده‌بێت و دور له‌ خێزانه‌كه‌ی موماره‌سه‌ی جۆره‌ها ره‌فتارو هه‌ڵسو كه‌وت ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ به‌م جۆره‌ وه‌ك كێڵگه‌یه‌كی نوێ‌ وایه‌ و بواری له‌به‌رده‌مدا كراوه‌یه‌ تا ئه‌و ره‌فتارانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ له‌لایه‌ن قوتابخانه‌و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كرابون ، ئیتر زۆر جار ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ئه‌م نه‌وجه‌وانه‌ ره‌فتار گه‌لێكی گونجاوو قبوڵ كراوه‌ به‌ڵام سروشتی داخراوی خێزانه‌كه‌ی و بریاره‌ سه‌خته‌كانی وا ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ بواری جێبه‌جێكردنی هه‌بێت ، زۆر جار برۆتۆكۆلی زۆر و بكه‌و مه‌كه‌ی ناو خێزان رۆلیان ده‌بێت له‌و ره‌فتاره‌ لاده‌رانه‌ .

هه‌ربۆیه‌ وا باشتره‌ خێزان ئه‌و رۆڵه‌ سه‌ره‌كه‌یه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌موو ئه‌ركه‌كه‌ نه‌خاته‌ سه‌ر قوتابخانه‌ ..ئه‌گه‌ر چی رۆڵی گرنگی قوتابخانه‌و مامۆستا له‌ پێشچاو ده‌گیرێت و هه‌موو كات ئه‌وان  رێنومایی كه‌رن ، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وامی خێزان و موتابه‌عه‌كردنی هه‌ڵسو كه‌وته‌كانی منداڵ چ له‌ده‌ره‌ه‌وه‌ بێت و چ له‌ قوتابخانه‌ زیاتر واده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانی قوتابخانه‌ش ئه‌كتیڤ بن ئامانجه‌كانی خۆی له‌ رێره‌وی په‌روه‌رده‌دا بپێكن.

هه‌موكاتێك واز هێنانی هه‌رزه‌كارو منداڵ له‌ خوێندن راكردنیان له‌م ناوه‌نده‌ چانسی لادانی ئه‌م مرۆڤه‌ زیاتر ده‌خه‌نه‌ سه‌رپشت، هیچ كاتێك دوركه‌تنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ خوێندن له‌ به‌رژوه‌ندی مامۆستاو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا نیه‌، ئاشكرایه‌ تێكه‌ڵ بونی ئه‌وان له‌ ناو جۆره‌ها بواری لاداندا به‌ دیوێكی تردا ده‌بنه‌وه‌ به‌ نه‌خۆشی و جارێكی تر هاورێیان و هاوته‌مه‌نی خۆیان په‌ڵكێش ده‌كه‌ن ئیتر دورنیه‌ منداڵێكی مامۆستاو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ش ببنه‌وه‌ به‌ قوربانی ، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌وڵی هه‌ڵنانی قوتابی بدرێت تا هیچ كات بواری واز هێنانی نه‌بێت له‌ خوێندن ئه‌گه‌رچی ببنه‌ مایه‌ی بێزار كردنی مامۆستا به‌رێزه‌كان و  ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ بردنی قوتابخانه‌، هه‌موو كات ده‌بێت ئه‌وان به‌خشنده‌یی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگا بكه‌نه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌وڵ و تواناكانیان .

قۆناغه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری
قۆناغه‌كانی ماوه‌ی هه‌رزه‌كاری

توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان

ناتوانرێت ماوه‌ی ژیانی مرۆڤ له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه‌، چونكه‌ یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوكراوه‌،هه‌ریه‌ك له‌قۆناغه‌كانی به‌ستراوه‌ به‌وه‌ی پێشخۆی ودوای خۆیه‌وه‌،ئه‌م بیروبۆچونه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌پێشترو ئێستاش له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا كارده‌كه‌ن ،هه‌روه‌ها ئه‌م قۆناغانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك چونبه‌ناویه‌كدا، زۆرگرانه‌ بتوانرێت سه‌ره‌تاو كۆتاییان له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه‌.

قۆناغی هه‌رزه‌كاری داده‌نرێت به‌قۆناغی گه‌شه‌كردنی گشتی تاكێك،به‌ڵام بۆمه‌به‌ستی ئاسانكاری لێكۆڵینه‌وه‌و دراسه‌كردنی ئه‌م قۆناغانه‌ كراون به‌ماوه‌ی جیاوازه‌وه‌، بێگومان بیروبۆچونی پسپۆرانیش له‌م لایه‌نه‌وه‌ له‌یه‌كترجیاوازن، بۆنمونه‌ (ئیلیزابێس‌و هارلوك) ماوه‌كه‌یان به‌(12بۆ21ساڵ)داناوه‌، لانده‌ر به‌(12بۆ24ساَل)داناوه‌، به‌ڵام جیرزله‌ (12بۆ20ساَل)دیاریكردوه‌.

جیاوازی نێوان هه‌رزه‌كاری و باڵقبوون :

باڵقی به‌شێكه‌ له‌هه‌رزه‌كاری ،واته‌ ته‌نها گۆرانگارییه‌ جه‌سته‌یی‌وفسیۆلۆژیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌،به‌ڵام هه‌رزه‌كاری برییته‌له‌ له‌سه‌رجه‌م گۆرانگارییه‌ جه‌سته‌یی و فسیۆلۆژی‌وعه‌قڵی‌وهه‌ڵچونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ،كه‌واته‌ سه‌ره‌تای قۆناغی هه‌رزه‌كاری به‌باڵقی ده‌ستپێده‌كات كه‌چه‌ند ساڵێكی كه‌می ماوه‌ی قۆناغی هه‌رزه‌كاری ده‌خایه‌نێت ،به‌ڵام هه‌رزه‌كاری ته‌واونابێت‌وهه‌رزه‌كار ناچێته‌ قۆناغی كامڵی‌وپێگه‌یشتن تاوه‌كو هه‌رزه‌كار به‌ته‌واوی له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وهه‌ڵچوونی و عه‌قڵیه‌وه‌ گه‌شه‌ نه‌كات، قۆناغی هه‌رزه‌كاری ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌ینَت ،چونكه‌ قۆناغێكه‌ منداڵ له‌میانه‌وه‌یه‌ گه‌شه‌ده‌كات‌وده‌گۆڕێت له‌كه‌سێكی پشتبه‌ستوو به‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ی بۆكه‌سێكی پشتبه‌ستوو به‌خۆی  .)*

واتای هه‌رزه‌كار:

ووشه‌ی هه‌رزه‌كاری ئینگلیزی (Adolescence) وه‌رگیراوه‌ له‌ووشه‌ی لاتینی (Adolecers)، ئه‌مه‌ش واته‌به‌ره‌به‌ره‌ نزیكبونه‌وه‌ له‌پێگه‌یشتنی له‌ش و ڕه‌گه‌زو ژیری‌وهه‌ڵچونه‌كانی مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ واتای هه‌رزه‌كار جیاوازه‌ له‌ باڵقبوون (puberty)، چونكه‌ ئه‌مه‌یان واتای پێگه‌یشتنی ڕێژه‌نه‌كانی ڕه‌گه‌زیه‌و ئاماده‌كردنی ئه‌و تاكه‌ بۆدروستكردنی وه‌چه‌و پارێزگاریكردنی جۆروبه‌رده‌وامی مانه‌وه‌یه‌تی.

به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین (هاریمان) وای بۆده‌چێت كه‌ باڵقبوون یه‌كێكه‌ له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی فسیۆلۆجی له‌ش‌و ئه‌ندامه‌كانی‌وده‌كه‌وێته‌ پێش قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه‌،هه‌روه‌ها گه‌وره‌بونی ئه‌وتاكه‌ دیاریده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ڕوودانیدا ئه‌وتاكه‌ ده‌گۆڕێنێت له‌تاكێكی بێ‌ڕه‌گه‌ز بۆتاكێكی ڕه‌گه‌زدار.

به‌ڵام هه‌رزه‌كار له‌زمانی عه‌ره‌بیدا واته‌: نزیكبونه‌وه‌ له‌خه‌ونه‌كان، له‌كاتێكدا هه‌رزه‌كار له‌ڕووی بایه‌لۆجیه‌وه‌، ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌ژیانی مرۆڤ، كه‌تێدا ده‌ستده‌كات به‌گه‌وره‌بوون تاكو ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌كۆتایی قۆناغی منداڵی ده‌ستپێده‌كات‌وبه‌رده‌وامده‌بێت تاكو سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی ته‌واو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێت كه‌ هه‌رزه‌كار نه‌منداڵه‌ وه‌نه‌كه‌سێكی پێگه‌یشتوی ته‌واوه‌، هه‌روه‌ها هه‌رزه‌كار له‌ڕووی بایۆلۆجیه‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌چه‌ندین گۆڕانكاری تایبه‌ت كه‌به‌سه‌ر له‌شیدا ڕووده‌ده‌ن، وه‌ك درێژی باڵاو كێش، له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی كه‌ له‌ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ڕووده‌ده‌ن (گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی لووت، پانبونی ناوشان وكه‌مه‌رو حه‌وز له‌لای كچان…هتد) ئه‌مه‌جگه‌ له‌گۆڕانه‌كانی كه‌ له‌ناوخۆی له‌شدا ڕووده‌ده‌ن له‌وانه‌ به‌تایبه‌تی ڕژێنی ڕه‌گه‌زی.

قۆناغی هه‌رزه‌كاری له‌ڕوی ده‌رونی‌وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ به‌قۆناغێكی گواستنه‌وه‌ داده‌نرێت، له‌منداڵێكی پشتبه‌ست‌وبه‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ر بۆكه‌سێك هه‌وڵئه‌دات سه‌ربه‌خۆبێت‌وپشتبه‌توانای خۆی ببه‌ستێت، كه‌سایه‌تی پارێزراوو سه‌ربه‌خۆبێت، تاكو ده‌گاته‌ قۆناغی پێگه‌یشتنی ته‌واو،ئه‌م باری گواستنه‌وه‌یه‌ش داواده‌كات له‌هه‌رزه‌كار كه‌ ده‌بێت باری خۆگونجاندنێكی نوێ‌ دروستبكات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یداو به‌پێی داواكاریه‌كانی ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت به‌پێی گۆڕینی كۆمه‌ڵگاكه‌و جۆری ئه‌و خوونه‌ریته‌ باوانه‌ی كه‌كاری پێده‌كرێت.

به‌ڵام ستانلی هۆڵا ،سه‌باره‌ت به‌ هه‌ره‌زه‌كار ده‌ڵێت، قۆناغێكه‌ له‌قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی تاكێك، هه‌ڵسوكه‌وت تێدا ده‌بێته‌ لافاوێك له‌هه‌ڵچونی زۆرو دڵه‌ڕاوكێبوونی توندوتیژ، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ به‌كاره‌سات داده‌نێت كه‌له‌ژیانی هه‌رزه‌كاراندا ڕووده‌دات.

له‌كاتێكدا كه‌ (فۆردوبێج) پێناسه‌ی هه‌رزه‌كاریان به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌زانۆته‌ ناو كه‌شكۆڵی زانستی ده‌رونناسیه‌وه‌،بریتییه‌ له‌وماوه‌یه‌ی كه‌درێژده‌بێته‌وه‌ له‌نێوان باڵقبون تاده‌گاته‌ پێگه‌یشتن (سه‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ پێگه‌یشتنی سیفاته‌كانی نێرینه‌و مێینه‌)، لێره‌دا كۆئه‌ندامی زاوزێ‌ ده‌گاته‌ ترۆپكی پێگه‌یشتنی ته‌واو،له‌ڕاستیدا ئه‌م قۆناغه‌ ته‌واونابێت تاكو هه‌مووكرداره‌ پێویستیه‌كانی جوتبونی به‌رهه‌مهێن‌وكرداری ڕژاندن سه‌ركه‌وتونه‌بێت.

به‌ڵام هرموز ئیبراهیم ، هه‌مووئه‌و پێناسه‌و باسكردنانه‌ی وه‌ك سه‌رنج‌وتێبینی خۆی وه‌رگرت، چونكه‌ هرموز گرنگی زیاتریدا به‌جیاوازی تاكه‌كان، به‌هۆی هه‌بوونی كاریگه‌ری ژینگه‌و هۆكاره‌ بۆماوه‌كان وئه‌وه‌شی ڕونكردوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م قۆناغه‌ جیاوازه‌ له‌تاكێكه‌وه‌ بۆ تاكێكی دیكه‌، یاخود له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت به‌پێی جیاوازی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگاكه‌و سه‌ده‌كه‌ی،بۆنمونه‌ له‌كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا قۆناغی هه‌رزه‌كاری كورت بوه‌، وه‌زووتر ده‌ستیپێكردوه‌، به‌به‌راوردكردن به‌كۆمه‌ڵگای شارستانی ئێستا، چونكه‌ هه‌رزۆرزوو هه‌رزه‌كار خراوه‌ته‌ ژێرباری هه‌ڵگرتنی لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگای زووپێكه‌وه‌نانی خێزان وهاوسه‌رگرتن، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوی ئێستادا، هه‌رزه‌كار قۆناغی هه‌رزه‌كارانه‌ی خۆی ده‌ژی، ڕوبه‌ڕوی لێپرسراوێتی ناكرێته‌وه‌ تاكو نه‌گاته‌ قۆناغی گه‌وره‌بوون ،یاخود ته‌مه‌نێكی پێشكه‌وتوتربۆئه‌وه‌ی بتوانێت ئاماده‌بێت له‌ڕووی فكریو كه‌سایه‌تیو كۆمه‌ڵایه‌تیو ئابوریه‌وه‌.

به‌ڵام فه‌همی (1974)ده‌ڵێت قۆناغی هه‌رزه‌كاری له‌لای نه‌وه‌كانی ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌نیشته‌جێی باكوری ڕۆژئاوای ئه‌وروپان، دڕه‌نگتر ده‌ستپێده‌كات له‌چاو ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌نیشته‌جێی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستن.

بلدوین (1921) وای بۆده‌چێت كه‌ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌لادێدا ده‌ژین شه‌ش مانگ زووتر پێده‌گه‌ن له‌چاو ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌شاردا ده‌ژین،ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ باری پێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامی زاوزێ‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌ری كه‌ش‌و ئاووهه‌وا، خۆراك، نه‌خۆشی…هتد.

ماوه‌ی قۆناغه‌كانی هه‌رزه‌كاری به‌مشێوه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌:

یه‌كه‌م- دابه‌شكردنه‌ دوانیه‌كان:

أ- هه‌رزه‌كاری پێشكه‌وتوو (پێشوه‌خت):

له‌ته‌مه‌نی (12بۆ15 یان 16 ساڵان) ده‌خایه‌نێت، هاوكات گه‌شه‌یه‌كی زۆر خێرا هاوه‌ڵی ئه‌م قۆناغه‌ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆساڵێك دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه‌ هه‌رزه‌كار له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌سایه‌تی خۆی ده‌دات، وه‌ئاره‌زوی ڕزگاربونیه‌تی له‌و كۆتوبه‌نده‌ی كه‌ له‌ناو خێزان وكۆمه‌ڵدا ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت، هه‌ستكردن به‌بونیكیانی تایبه‌تی خۆی تێدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.

ب- هه‌رزه‌كاری دواكه‌وتوو (پاشوه‌خت):

ماوه‌كه‌ی درێژده‌بێته‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی (17بۆ21ساڵی) هه‌ڵسوكه‌وتی له‌م قۆناغه‌دا به‌وه‌جیاده‌كرێته‌وه‌، كه‌ خه‌ریكی گونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ده‌وروپشتی، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ته‌نهایی، تێكه‌ڵاوبوون به‌چالاكیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئاڕاسته‌ی سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌بێت، ئاره‌زوی لایه‌نی پیشه‌یی ئاشكراده‌بێت.

دووهه‌م- دابه‌شبونه‌ سیانیه‌كان:

أ- ماوه‌ی پێش هه‌رزه‌كاری

له‌ته‌مه‌نی (10بۆ12ساڵی) ده‌ستپێده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا بارێكی ئاماده‌باشی ده‌رده‌كه‌وێت وبه‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بێته‌ پاڵنه‌ر بۆ چونه‌ قۆناغێكی دواتری قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن،ئه‌م قۆناغه‌ به‌وه‌جیاده‌كرێته‌وه‌لایه‌نی به‌رگری ده‌رونی زیادده‌كات له‌و تاكه‌دا دژی بزوێنه‌ره‌ سێكسیه‌كان، كه‌زیاتر تێكه‌ڵه‌ به‌دڵه‌ڕوكێ‌بوون، سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ماوه‌یه‌ بریتیه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی سیفاته‌ دوهه‌میه‌كانی ڕه‌گه‌زی نێرومێ‌ له‌ڕوی له‌ش‌ولاریانه‌وه‌.

ب- قۆناغی پێشوه‌خت:

له‌ته‌مه‌نی (31بۆ16)ساڵی درێژده‌بێته‌وه‌‌و به‌قۆناغی پێگه‌یشتن ناسراوه‌، چونكه‌ ڕژێنه‌ سێكسیه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی فرمانه‌كانی خۆیان، هه‌رچه‌نده‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌رزه‌كار هێشتا  پێگه‌یشتنی سێكسی ته‌واونه‌بووه‌ تاكو بتوانێت په‌یوه‌ندی سێكسی ته‌واو په‌یدا بكات،سیفاته‌كانی پێگه‌یشتنی سێكسی وه‌ك ده‌ستپێكردنی سوڕی مانگانه‌ له‌لای كچان وپێگه‌یشتنی ده‌ردانی تۆ له‌لای كوڕان.

ج- هه‌رزه‌كاری دواكه‌وتوو (پاشوه‌خت)

له‌ته‌مه‌نی (17بۆ21) ساڵی درێژده‌بێته‌وه‌ ‌وپێیده‌وترێت قۆناغی دوای پێگه‌یسشتن، واته‌ له‌م قۆناغه‌دا كۆئه‌ندامی زاوزێ‌ ته‌واو پێگه‌یشتوه‌ بۆجێبه‌جێكردنی فرمانه‌كانی،له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر ئاسایی هه‌رزه‌كار له‌م قۆناغه‌دا بۆتێركردنی ئاره‌زوه‌ سێكسیه‌كانی په‌ناده‌باته‌ به‌ر به‌كارهێنانی (العاده‌ سریه‌)، ئه‌گه‌ر هێشتا نه‌چوبێته‌وه‌ ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌، هه‌ندێكجار دوورنیه‌ كه‌ زیاده‌ڕۆیی تێداده‌كات، كاردانه‌وه‌ی ئه‌م باره‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ‌ بوون‌و هه‌ستكردن به‌تاوان،دواتر ئه‌م قۆناغه‌ به‌ده‌ستپێكردنی قۆناغی كامڵبوون كۆتایی دێت.

سێهه‌م- دابه‌شكردنه‌ چواریه‌كان:

1. سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاری: له‌كچاندا له‌ته‌مه‌نی (11بۆ12)ساڵی ‌وله‌لای كوڕان له‌(13 بۆ14)ساڵی ده‌ستپێده‌كات.

2. هه‌رزه‌كاری پێشكه‌وتو: له‌لای كچان له‌(12بۆ14)ساڵی‌وله‌لای كوڕان له‌ (15بۆ16) ساڵی ده‌ستپێده‌كات.

3. هه‌رزه‌كاری ناوه‌ندی: كچان له‌ (14بۆ16)ساڵی‌وله‌كوڕان له‌(17بۆ18)ساڵی ده‌ستپێده‌كات.

4. هه‌رزه‌كاری دواكه‌وتوه‌: له‌لای كچان (17بۆ20)ساڵی‌وله‌ كوڕاندا له‌ (19بۆ20)ساڵی ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رچاوه‌ :

1- علم النفس النمو ،الطفوله‌ والمراهقه‌،د محمد عوده‌ الریماوی ،الطبعه‌ الاولی 2004.

2- سیكولوجیه‌ الطفل والمراهق،روبرت واگسون،هنری كلای لینجرین ،مكتبه‌ مدبولی،طبعه‌ الاولی 2004 .

چاودێری ده‌روونی هه‌ڵچوونه‌کانی هه‌رزه‌کار
چاودێری ده‌روونی  هه‌ڵچوونه‌كانی هه‌رزه‌كار

ئاماده‌كرنی

ته‌لار كمال مدحت

جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریی خێزان

لایه‌نه‌كانی هه‌ڵچوونی باری ده‌روونی یه‌كێكه‌ له‌پێویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ، كاریگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌ له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی ئه‌و تاكه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌پێناوی كردنی كارێك ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئاستی ووزه‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی هه‌ڵچو هه‌ست به‌هیلاكی ڕۆژانه‌ ناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ له‌ڕێژه‌ی ئاسایش زیاتربێت.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا باری هه‌ڵچونه‌كان كاریگه‌ری سلبیشی بۆسه‌ر ته‌ندروستی له‌شی ئه‌وتاكه‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌ی هیلاكی زۆر، بێزاری، سه‌رئێشه‌، نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن، گرفت یان سكچون، كارده‌كاته‌ سه‌ر چالاكیه‌كانی مێشكیش، واته‌ توانای مێشكی هه‌رزه‌كار كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆنمونه‌ توڕه‌بونی توندوتیژ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی توانای زاڵبون به‌سه‌رخودی خۆیدا، وایلێده‌كات به‌بچوكترین هۆكار توڕه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو دایك و باوك و په‌روه‌رده‌كارێكه‌ كه‌  هاریكاری هه‌رزه‌كاران بكه‌ن بۆخۆگونجان وڕاهێنان له‌سه‌ركۆنترۆڵكردنی خودی خۆیان وه‌كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ڵچونه‌كانیان له‌وهه‌ڵوێستانه‌ی كه‌ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌.

گرنگترین بنه‌ماكانی چاوه‌دێری گه‌شه‌ی هه‌ڵچونه‌ ده‌رونیه‌كانی هه‌رزه‌كاران ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌.

1. پشتگیریكردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون.

2. هاریكاریكردنیان بۆزاڵبون به‌سه‌ر ترسه‌كانی مناڵیاندا.

3. ماوه‌دان وبره‌ودان به‌هه‌ڵوێسته‌ خۆشه‌كان له‌ژیانی رۆژانه‌ی هه‌رزه‌كاران.

4. هاندان بۆچونه‌ دنیای هونه‌ر، تاموچێژوه‌رگرتن له‌م لایه‌نه‌.

5. ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌خوێندنگا، به‌شێوه‌یه‌ك گونجاوبێت بۆ هه‌رزه‌كار.

6. ڕاهێنان له‌سه‌ر نه‌رمونیانبون وزاڵبون به‌سه‌رهه‌ڵچونه‌كانیاندا.

7. فێركردن وهاندانی هه‌رزه‌كاران بۆچونه‌ ناوكۆمه‌ڵ وخۆشه‌ویستی كه‌سانی دیكه‌و، كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا ماوه‌ته‌وه‌ بوترێت كه‌ ئایا خێزانی كورد زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م پێداویستیانه‌ی تاكی هه‌رزه‌كار هه‌یه‌ ؟ یاخود وه‌كو منداڵێك سه‌یری سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ش له‌ پێداویستی خواردن و جل و به‌رگ هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌ به‌ده‌ر نییه‌ ، گومانی تێدا نیه‌ كه‌ ئاستی هۆشیاری و ڕوشنبیری دایكو باوكی كورد له‌ئاستێكی زۆر نزمدان كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌ ئه‌وانه‌ی زانیاریه‌كی كه‌میان هه‌بێت ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاكی هه‌رزه‌كاردا و هه‌میشه‌ ته‌نها سه‌یری روكاری ده‌روه‌ی گه‌شه‌ی هه‌زه‌كار ده‌كه‌ین كه‌ چۆن له‌رووی جه‌سته‌وه‌ گۆڕانگاری له‌ باڵا و ده‌ركه‌وتنی زیبكه‌ و گڕببونی ده‌نگ  رویانداوه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ به‌رووكاری هه‌رزه‌كاره‌وه‌ زۆر دیارن پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی هه‌ڵچوونی و ده‌رونه‌وه‌ .له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لایه‌نێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌و جوڵه‌ و هه‌ڵچون پێش گه‌شه‌ی هزری و معریفه‌ ده‌بێت وه‌به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی گۆرانگاریه‌كان و گه‌شه‌كردنی هه‌رزه‌كار له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ زۆرجار ده‌بیستین له‌ دایك و باوكان و مامۆستایان ده‌ڵێن تۆ له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بیت جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌و عه‌قڵێكی بچووك كه‌ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌رزه‌كار ده‌بێت كه‌زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی لادان و یاخیبوون و له‌وانه‌شه‌ هه‌ڵهاتن له‌ماڵ و له‌كۆتایشدا دووچاربوونی به‌چه‌نده‌ها گرێی ده‌روونی و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان وه‌ك خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ‌ و یاخود خۆكوژی .سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌هۆی نه‌زانینی كۆمه‌ڵگه‌و دایك و باوك و مامۆستا له‌سه‌ر سروشتی قۆناغی هه‌رزه‌كاردا ،لێره‌شدا پێمان شه‌رمه‌ پرس بكه‌ین ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ  تاكی هه‌رزه‌كاردا و له‌وانه‌شه‌ دایكو باوك كچ/ كوڕه‌ هه‌رزره‌كاره‌كه‌یان به‌راوردی بكه‌ن به‌ژیانی خۆیان و لۆمه‌كردنی هه‌رزه‌ركاره‌كه‌ به‌پێ‌ ئه‌وه‌ی دایكو باوك درك به‌ بونی گۆرانگاریه‌كان بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و دوو سه‌رده‌مه‌ی كه‌ ئه‌وانی تێدا ژیاون له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌می هه‌رزه‌ركاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی خێرایی ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا رویانداوه‌ به‌پیێ‌ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بوونی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ئه‌مه‌ش هه‌موویان ده‌بێته‌ هۆی دووژاربوونی هه‌م خێزان و هه‌م تاكی هه‌رزره‌كاره‌كه‌ به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌كانی خۆگونجاندن و گه‌ڕان به‌دوای خودی خۆی و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه‌ هه‌رزه‌ركار له‌خۆی ده‌كات ده‌رباره‌ی من كێم؟بۆچی دروست بووم؟وه‌ده‌مه‌وێت چی به‌ده‌ست بهێنم له‌ژیاندا ؟لێره‌دا ده‌مه‌وێت پپرسم پێویسته‌ چی بكرێت بۆئه‌وه‌ی تاكێك و نه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مێن بڕوابه‌خۆ بو،هه‌روه‌ها  خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك دید و بۆچوون و كاارمه‌ بێت بۆكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ؟به‌بۆچونی من پێم وایه‌ پێویسته‌ خێزان هۆشیاربكرێته‌وه‌ ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا مامۆستایان پێویسته‌ هۆشیاربكرێنه‌وه‌ له‌پێناو ئاشنابوون به‌هه‌رزره‌كار و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو تاكێك و خێزان و مامۆستایانه‌كاربۆ ئه‌و لایه‌نه‌ بكه‌ن .

گه‌نج و ته‌کنۆلۆژیا
گه‌نج و ته‌کنۆلۆژیا

توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی

بێگومان ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که‌  به‌رهه‌مه‌ ته‌کنۆلۆژییه‌کان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێنراون ، چ له‌ڕووی گه‌یاندن یان ڕاگه‌یاندن یان کات به‌سه‌ربردن و چێژ وه‌رگرتن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته‌ کێشه‌ مه‌سه‌له‌ی خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌یه‌ جا ته‌له‌فزیۆن بێت یان سه‌ته‌لایت یان مۆبایل و … تد .

ئه‌گه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بڕوانین ده‌کرێت بڵێین به‌داخه‌وه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری گه‌نجانمان به‌خراپ ئه‌م ئامێرانه‌ به‌کارده‌هێنن بێئه‌وه‌ی‌ گوێ به‌ مه‌ترسییه‌کانی بده‌ن ، بڕوانن ڕۆژانه‌ ده‌بینین یان ده‌بیستین ته‌نها مۆبایل خوڵقێنه‌ری چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌ ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ زانستییانه‌ له‌ مه‌ترسییه‌کانی بگه‌ین ئه‌وا نابێت خۆمانی لێ گێل بکه‌ین ، بۆ نموونه‌ زۆر به‌کارهێنانی مۆبایل ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ له‌ مێشکدا ، خه‌وزڕان ، که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌رکیز ، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی چاویلکه‌ به‌کارده‌هێنن دروست وایه‌ له‌کاتی قسه‌کردندا چاویلکه‌کانیان دابنێن چونکه‌ چوارچێوه‌ کانزاییه‌که‌ی چاویلکه‌ شه‌پۆله‌ کارۆموگناتیسییه‌کان وه‌رده‌گرێت و ده‌یداته‌وه‌ به‌چاو که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی زیاتر کزبوونی چاو ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌گه‌نجانمان به‌داخه‌وه‌ مۆبایله‌کانیان ده‌خه‌نه‌ گیرفانی سنگ و سه‌ر دڵ که‌ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری ده‌بێت بۆ لێدانه‌کانی دڵ و تێکی ئه‌دات ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی مۆبایل له‌سه‌ر قایشی که‌مه‌ریان ده‌به‌ستن به‌خۆیان نازانن جگه‌ له‌ جگه‌ر کاریگه‌ریشی ده‌بێت بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی زاووزێ ، ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌شێکن له‌ زیانه‌کانی ته‌نها ئه‌و ئامێره‌ بچووکه‌ی که‌ بۆته‌ مایه‌ی فشارێکی ده‌روونی له‌هه‌مان کاتدا فشارێکی ئابووریش ، توێژینه‌وه‌کان پێمان ده‌ڵێن تکایه‌ با مۆبایل له‌کاتی خه‌ودا له‌ژووری نووستن دانه‌نرێت ته‌نانه‌ت به‌کوژاوه‌ییش که‌چی مه‌خابن گه‌نجانی ئێمه‌ له‌په‌نا سه‌ری خۆیانه‌وه‌ ده‌یخه‌وێنن ، به‌ده‌ر له‌مانه‌ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خوێندن کردووه‌ ، به‌شێکی زۆر له‌گه‌نجانمان تووشی خووگیری بوون پێوه‌ی و ته‌نانه‌ت له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ و کۆشش کردنیشدا هه‌میشه‌ ئاگایان یان چاوێکیان هه‌ر له‌سه‌ر مۆبایله‌ یان گوێ له‌گۆرانی یان سه‌یری گرته‌کانی ناوی ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش ئاگاییان په‌رت ده‌کات و ده‌یانوروژێنێت و له‌ ئاره‌زووی خوێندن دووریان ده‌خاته‌وه‌ ، به‌ده‌ر له‌مه‌ ئه‌و گرتانه‌ی له‌مۆبایلدا هه‌ڵده‌گیرێت و بۆ یه‌کتری ده‌نێرن مایه‌ی زیانێکی ده‌روونی و ڕه‌فتاری زۆره‌ که‌ زۆر جار کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه‌ . وه‌نه‌بێت به‌کارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایتیش له‌مۆبایل باشتر بێت ، به‌داخه‌وه‌ یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی ته‌رکیز لاواز ده‌کات زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌ ، په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌کانی ناو خێزانی کوردی به‌داخه‌وه‌ زۆر لاواز بووه‌ و بۆشایی گه‌وره‌ که‌وتۆته‌ ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزان ته‌نها به‌هۆی زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ، خێزان هه‌یه‌ تێکڕا ئه‌ندامه‌کانیان به‌دیار زنجیره‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانه‌وه‌ داده‌نیشن که‌ چه‌ندین کاژێر ده‌خایه‌نێت له‌م ماوه‌یه‌شدا که‌س قسه‌ له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکات ، که‌س ئاگای له‌که‌س نابێت ، ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌ خێزانی کوردی تێیکه‌وتووه‌ . هه‌روه‌ها گه‌نجان له‌م ته‌مه‌نانه‌دا حه‌ز به‌لاسایی ئه‌و توندوتیژییانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌فیلمه‌کاندا ده‌یبینن ، یان لادانه‌ ڕه‌فتارییه‌کانی تر . هه‌روه‌ها ئه‌و سی دییانه‌ی له‌بازه‌ڕه‌کاندا هه‌ن و له‌ڕێی دی ڤی دی یان پله‌ی سته‌یشنه‌وه‌ ده‌بینرێن ئه‌گه‌ر دروست به‌کار نه‌یه‌ن ئه‌میش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی گه‌نجان .

بێگومان هۆکاری یه‌که‌م له‌پشت ئه‌م ڕه‌وشه‌وه‌ ناهۆشیارییه‌ ، پاشان که‌مته‌رخه‌می خێزان و سیستمی په‌روه‌رده‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ، به‌شێک له‌ دروست بوونی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت ، تۆ بڕوانه‌ له‌جێی ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئێمه‌ ڕێنمایی ده‌روونی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ ده‌چن له‌به‌رخاتری بڕێک پاره‌ کورته‌ نامه‌ی پڕوپوچ و بێ مانا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌پولی گه‌نجان و کوشتنی کاته‌کانیان و سه‌رقاڵ کردنیان به‌بێ هیچ سوودێک ، کۆمپانیاکانی گه‌یاندن ده‌چن له‌ نیوه‌ شه‌و به‌دواوه‌ نرخی قسه‌کردن که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ هاندانی گه‌نجان ، پێویسته‌ حکومه‌ت و پارله‌مان قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشانه‌ . خێزانیش به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن که‌ هیچ ئاگایان له‌ ڕۆڵه‌کانیان نییه‌ ، ڕاسته‌ ژیان قورسه‌ و جه‌نجاڵی زۆره‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ناکاته‌ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ و چاودێری جگه‌رگۆشه‌کان وه‌لابنرێت . به‌داخه‌وه‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ش له‌ قوتابخانه‌کانداسیستمێکی ڕێنماییکار نییه‌ .

به‌هاکانی هه‌رزه‌کار چییه‌ ؟
به‌هاكانی هه‌رزه‌كار چییه‌؟

توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

ئێمه‌ زۆر ووشه‌ له‌هه‌رزه‌كار ده‌بیستین ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتن له‌م جیهانه‌دا, هه‌رزه‌كاران جێگیر نین به‌واتای ده‌گۆڕێن و وته‌كانیشیان ده‌گۆرێت به‌پێی بارودۆخ.

ڕاپرسییه‌ك كه‌ ( ئیلتۆن ئی سینده‌ر 1969) كردویه‌تی رۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ ( چۆن ده‌توانین به‌ جدی قسه‌كانی هه‌رزه‌كاران وه‌ربگرین ده‌رباره‌ی به‌هاكانیان؟ سینده‌ر ئامارێكی له‌سه‌ر ده‌رچووانی ساڵی    1962 له‌ قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێی ناوه‌ڕاستی رۆژئاوای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌( 38000 )هاوڵاتی وكاتێك كه‌پرسیار كرا له‌قوتابیه‌كان ،به‌باشی ده‌زانن چ سیفه‌تێك بخرێته‌پاڵیان و ده‌رباره‌ی به‌هاكانیان بدوێن, زیاتر له‌نیوه‌ی كوڕان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ به‌:

1.      زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی بن .

2.      قوتابیه‌كی هه‌وڵده‌ر.

3.      ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی .

وه‌نیوه‌ی كچان حه‌زیان ده‌كرد پێیان بووترێت:

1.      ڕابه‌ری چالاكیه‌كان.

2.      زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی .

3.      قوتابیه‌كی زیره‌ك .

كاتێك ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندییان ته‌واوكرد, ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانویست به‌ ( قوتابی زیره‌ك ) ناوببرێن گه‌یشتنه‌ زانكۆو زۆربه‌یان نمره‌ی زانكۆیان به‌ده‌ستهێنا, تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی سیفه‌تی ( زۆر به‌ناوبانگ ،یان ڕابه‌ری چالاكیه‌كان) و ( ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی ) یان ده‌كرد هه‌موویان چوون بۆ زانكۆ و وه‌به‌رزترین نمره‌ بۆ رابه‌ری چالاكیه‌كان و ئه‌ستێره‌ی وزه‌رزشی بوو.

ئه‌گه‌ر قوتابیان ڕاستبوون له‌به‌ها به‌رزه‌كان, به‌ناوبانگ بوون بێت یاخود وه‌رزشی, ڕاهاتوون له‌كردنه‌وه‌ی مێشكیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان كاتێك ڕوبه‌ڕوی بریاره‌كانی خۆیان ده‌بن و ده‌بێت چی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بچنه‌ ناوجیهانی ڕاستی و واقیعی.

گرنگیه‌كانی گه‌شه‌ له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاری

گرنگیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌ لای زانا ( هافجرست ) تایبه‌ت به‌هه‌رزه‌كاری بریتین له‌:

1.      په‌سه‌ندكردنی پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی وه‌ك نێر, یاخود مێ‌.

2.      به‌ده‌ستهێنانی په‌یوه‌ندی نوێ‌ و پێگه‌یشتوو له‌گه‌ڵ براده‌ران له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز .

3.      گه‌شه‌كردنی سه‌ربه‌خۆیی  سۆزداری لای باوان و كه‌سه‌ گه‌وره‌كان .

4.      به‌ده‌ستهێنانی بیمه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری.

5.      هه‌ڵبژاردن وئاماده‌كردنی بۆ كارێك .

6.      گه‌شه‌پێدانی لێهاتوییه‌ عه‌قلیه‌كان و چه‌مكه‌ گرنگه‌كان .

7.      ئاره‌زوو هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستكه‌وتنی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرس .

8.      ئاماده‌كردن بۆ (زواج ) .

9.      دروستكردنی به‌های هۆشیار هاوشانی جیهانێكی زانستی گونجاو.

( هافجرست و هاورێكانی ) لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تایبه‌ت به‌ منداڵان و هه‌رزه‌كاران له‌ته‌مه‌نی ( 10, 13, 16 ) ساڵیدا, بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ منداڵیدا ده‌بێته‌هۆی سه‌ركه‌وتن له‌هه‌رزه‌كاریدا‌و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌رنه‌كه‌وتندا ( عدم النجاح ) .

هه‌رزه‌كاران و به‌خێوكارانیان

•       پشت به‌خۆبه‌ستن و سه‌ربه‌خۆیی و به‌رپرسیارێتی :

به‌خێوكاران یاخود باوان كاریگه‌ری سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ  چاودێری منداڵ له‌كاتی گه‌شه‌كردنی و گه‌وره‌بوونی له‌هه‌مانكاتدا ململانێی  سۆزداری له‌دایك ده‌بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوان تامه‌زرۆی بینینی منداڵه‌كانیانن بگاته‌ ئاستێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینین ئه‌ندێشه‌ی خێزانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت  به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر پێویستی پێیان ده‌بێت له‌جاران .

كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ منداڵان خێراتر ده‌گۆرێت له‌باوانیان, باوان نازانن منداڵه‌كانیان تاچ سنورێك پێویستی پێیان هه‌یه‌، به‌رده‌وام ئامۆژگاری و رێنمایی ڕاسته‌وخۆ ده‌ده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان, منداڵیش له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا به‌توندی به‌رپه‌رچی  ئه‌ وشێوازه‌  ده‌داته‌وه‌.

هه‌رزه‌كار به‌رده‌وامده‌بێت له‌ پشتبه‌ستن به‌ باوان و گه‌وره‌كان له‌لایه‌نی سۆزداری و كرداری ( وڤیفیاَ و عاگفیاَ ) هه‌ندێك له‌ هه‌رزه‌كاران وای داده‌نێن كه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی لاوازیه‌و هه‌وڵده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ریدا به‌ ڕاكردن لێی له‌ڕێگای تووشبوون به‌ په‌یوه‌ندی سێكسی ،یاخود به‌كارهێنانی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان .

•       به‌ده‌ستهێنان و په‌یوه‌ندی هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ باوانیان :

سه‌ركه‌وتن له‌قوتابخانه‌ پێوه‌رێكی هه‌ستیاره‌ بۆ تواناكانی هه‌رزه‌كار له‌زاڵبوون به‌سه‌ر داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵ .

ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی له‌گه‌ڵ باوانیان ده‌ژین ( خێزانی ئاسایی ) باشترن له‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی له‌ قوتابخانه‌ن و له‌گه‌ڵ باوانی خۆیاندا ناژین ( خێزانی نائاسایی ) .

گۆڕاوه‌كان    خێزانی ئاسایی      خێزانی نائاسایی

ناوه‌ندی ڕۆژانی نه‌هاتنه‌وه‌        6.2    13.2

ناوه‌ندی رێژه‌ی سه‌دی قوتابیانی نه‌هاتوو        5.3    15.6

ناوه‌ندی رێژه‌ی سه‌دی قوتابانی وازلێهێنراو له‌خوێندن        4.1    12.4

ناوه‌ندی ژماره‌ی قوتابیانی ده‌ركردوو له‌قوتابخانه‌     0.5    3.8

ناوه‌ندی ژماره‌ی وازهێنراو له‌خوێندن    4.1    12.4

ناوه‌ندی نمره‌ی قوتابیان   2.35  1.76

كه‌واته‌ به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن له‌قوتابخانه‌ به‌رزترین نیشانده‌ری سه‌ركه‌وتنه‌ له‌لای هه‌رزه‌كاران, هه‌روه‌ها  گرنگی ڕۆڵی دایكان و باوكان‌و یارمه‌تیدانیان, یاخود خه‌فه‌كردنی توانای رۆڵه‌كانیان له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه‌, هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زۆری به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ باوانیاندا هه‌بووه‌ سه‌ركه‌وتووتربوون له‌زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌كاندا .

•       ژیانی خێزانیی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه‌ ماده‌ی بێهۆشكه‌ر به‌كارده‌هێنن  و  ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و ماددانه‌ به‌كارناهێنن

به‌پێی ئامارێكی گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر و خێزانه‌كانیان( ریچارد بلوم 1972 ) به‌راوردێكی كرد له‌نێوان خێزانه‌ ئاست ناوه‌نده‌كاندیه‌كان له‌سپی پێسته‌كان له‌وانه‌ی كه‌ وه‌چه‌هه‌رزه‌كاره‌كانیان وگه‌وره‌كانیان تێوه‌گلابوون به‌به‌كارهێنانی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان ناونرابوون (( ئه‌و خێزانانه‌ی زیاتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌ )) له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ وه‌چه‌كانیان به‌و رێگایه‌دا نه‌ڕۆیشتبوون ناونرابوون (( خێزانه‌كانی كه‌متر ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌ )).

خێزانی جۆری یه‌كه‌م كه‌متر ده‌چوون بۆ كه‌نیسه‌ و گرنگی كه‌میان به‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان ده‌دا, كه‌متر پێكه‌وه‌ به‌سترابوون ،واتا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ كه‌مترین كاتیات پێكه‌وه‌ به‌سه‌رده‌برد‌و كه‌مترین كاری هاوبه‌شیان ده‌كرد،به‌ڵام خێزانی جۆری دووهه‌م هه‌لی باشتریان داوه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ناو خێزان و په‌روه‌رده‌كردنی  منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان و  رێزگرتنی ده‌سه‌ڵات …هتد.

كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران

•       خێزان و ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران :

هه‌رزه‌كاران له‌هه‌موو خێزانێكدا هه‌مان بۆچونیان هه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی باوان گرنگه‌ لایان, ئه‌مه‌ش به‌ئاشكراو ڕاسته‌وخۆ ده‌ركه‌وتوه‌, لای هه‌ندێكیان له‌ڕێگای خراپ ڕه‌فتاركردنیان كاتێك هه‌ستیان كردووه‌ باوانیان پشتگوێیان خستون، یان وازیان لێهێناون،توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌ خێزانه‌كان هانده‌رن بۆ لادانی وه‌چه‌كانیان به‌بێئاگا, منداڵه‌كانیان ژیانێكی سه‌ركێشی و  به‌های دوژمنكاری نائاشكرایان هه‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵ و هه‌رزه‌كار پێویستی به‌په‌سه‌ندكردن و گرنگیدانی تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران ئاماده‌یه‌ بۆ دابین كردنی ئه‌و پێویستیانه‌.

•       ململانێ‌ له‌نێوان خۆبه‌ئه‌ندام زانین  وبه‌ده‌ستهێنان:

پێویستی هه‌رزه‌كار بۆ خۆبه‌ئه‌ندام زانین ڕاپێچی ده‌كات بۆلای براده‌ران, وپێویستی به‌ده‌ستهێنان له‌گه‌ڵ خۆبه‌ئه‌ندام زانین دووشتی دژیه‌كن و كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌فتار هه‌یه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ده‌ستهێنانی به‌رزه‌ چێژ له‌وچالاكیانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ وایلێده‌كات لێهاتووییه‌كانی هه‌ڵبسه‌نگێنێت و باشیان بكات. وه‌پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی چانسێكه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی, وه‌هه‌روه‌ها ئاره‌زوومه‌ند ده‌بن بۆ كاركردن و ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه‌ی ده‌ستی پێده‌كه‌ن و هیچ كارێكی نوێ‌ ده‌ست پێناكه‌ن هه‌تا كاری پێشوو ته‌واو نه‌كه‌ن.

خۆبه‌ئه‌ندام زانین گرنگ نییه‌ بۆ ئه‌م چالاكیانه‌ی كه‌ ڕۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر به‌هاوه‌رگیراوه‌كان له‌كه‌سانی دی, كاتێك یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران خواستی هه‌بێت ده‌یه‌وێت خۆی پێویستیه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت له‌هه‌مان كاتدا هه‌ست به‌ململانێ‌ ده‌كات كه‌پێویستیه‌كانی ده‌كه‌وێته‌ پێشبركێ‌ له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی .

علم النفس النمو ،الگفوله‌ والمراهقه‌،د محمد عوده‌ الریماوی ،الگبعه‌ الاولی 2004

چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو
چەمکى هاوڕێیەتى و

نهێنییەکانى هەرزەکار و لاو

نووسینی : سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

مامۆستا له‌کۆلیژی په‌روه‌رده‌ ی چه‌مچه‌ماڵ

هاوڕێیەتى چەمکێکى کۆمەڵایەتییە، تایبەت نییە تەنها بە تەمەنێکى دیاریکراوەوە، بەڵکو مرۆڤ لە هەر قۆناغێکدا بێت جۆرێک لە هاوڕێیەتى پیادە دەکات، ئەمەش باشترین ئاماژەیە کە مرۆڤ بوونەوەرێکى کۆمەڵایەتییە و مەحاڵە بتوانێت بە تەنها و دوور لە کەسانى تر بژیت.

بەڵام لەهەر قۆناغێک زیاتر، هاوڕێیەتى قۆناغى هەرزەکارى و لاویى جێگەى سەرنجە، چونە مرۆڤ (کچ و کوڕ) لەم قۆناغەدا لە بارێکى دەروونى و جەستەیى زۆر تایبەت  و ئاڵۆزدایە.

رەنگە هەڵە نەبین گەر بڵێین: لە هەر کەسێک زیاتر ئەوەى پێویستى بە هاوڕێ و هاوخەم هەیە، هەرزەکار و لاوە، چونکە مرۆڤ لە قۆناغى منداڵیدا زۆر شت دەبێتە جێگرەوەى هاوڕێ بۆى، جگە لەمەش منداڵ زۆر درک بەوە ناکات کە هاوڕێیەتى ماناى چییە، ئەم شتێکى دەوێت کە یاری پێبکات و کاتى خۆى پێ بباتەسەر، هەرچى هەرزەکار و لاوە، تاکە کەس کە دەتوانێت لە کێشە و داخوازییەکانى بگات، هاوتەمەن و هاوڕێکانێتى.

زۆرێک لە دایکان و باوکان گللەیی لە کوڕ و کچە هەرزەکارەکانیان دەکەن کە هیچ لە لاى ئەوان نادرکێنن و رازى دڵى خۆیان بۆ ئەمان ناکەنەوە. بەڵام هەقە گەورەکان (دایکان و باوکان) لەوە باش تێبگەن کە لەم مەسەلەیەدا کوڕ و کچە هەرزەکارەکانیان لەسەر هەقن، چونکە هەرگیز دایک و باوک بۆ کوڕ و کچى هەرزەکار ئەو سێبەرە نییە کە ئەمان بتوانن لە پەنایدا پشوویەکى دەروونى و عەقڵى بدەن.

هەرزەکارەکان لەبەر ئەوەى هاو(کێشە) و هاو(تەمەن)ن، هەربۆیە زوو دەبن بە هاوڕێی یەکترى، هاوڕێ بەو مانایەى کە لە زمان عەقڵى یەکترى باش تێدەگەن و دەزانن کێشەکانیان چییە…

مرۆڤ لە تەمەنى هەزەکاریى و لاویدا لە هەر کەسێک زیاتر پێویستى بە کەسێکە گوێى لێبگرێت و ببێتە هاو(خەم)ى، هەرزەکاریش تەنها ئەو کەسەى خۆش دەوێت و دەتوانێت لەگەڵیدا هەڵبکات و پشتگیرى رایەکانى بکات، تەنانەت ئەگەر چەندە هەڵەش بێت.

هەرزەکار هەرگیز خۆشى بەچارەى کەسێکدا نایەتەوە کە دان بە رەوایى داخوازییەکانیدا نەنێت، حەزى لە کەسێک نییە کە لەسەر مەسەلەیەک سێ و دووى لەگەڵدا بکات.

مرۆڤى هەرزەکار پێویستى بە کەسێکە کە بتوانێت لە لاى باسى گۆڕانکارییە جەستەیى و دەروونیى و سۆزدارییەکانى بکات. بە  هەمان شێوە کەسى گوێگریش لە کەسى قسەکەر زیاتر چێژ لەو باس و خواسانەوە وەردەگرێت و ئەمیش لە لاى خۆیەوە رازى دڵ و دەروونى خۆى بۆ هاوڕێ و هاوخەمەکەى دەکاتەوە. ئیدى لێرەوە شتێکى شاراوە لە نێوان ئەو هەرزەکارانەدا نامێنێت و بێ پەردە باس لە نهێنییەکانى یەکترى دەکەن و شتێک لە لایەن نامێنیـَەوە کە ناوى گرێى دەروونى بێت.

زۆربەى قەسە وباسەکانى کۆڕى هەرزەکارانیش، باسى رەگەزى بەرامبەرە، واتا کوڕان باسى کچان و کچانیش باسى کوڕان دەکەن. بۆ هەرزەکاران، هیچ لەم باسانە خۆشترنین و هەر هەر کۆتاییان نایەت.

کوڕ و کچ لە تەمەنى هەرزەکاریى و لاویدا، زۆر حەز بە هاوڕێیەتى یەکترى دەکەن، بەڵام بۆ هەریەکەیان زەحمەتە بتوانن رازى دڵ و نهێنى دەروون بۆ ئەویتریان بکەنەوە وەک لەوەى دەتوانن بۆ هاوڕێ  و هاورەگەزەکانیان بیکەنەوە.

رەنگە ئەمە لە کۆمەڵگەیەک بۆ کۆمەڵگەیەکى تر جیاوازى هەبێت، لە هەندێکدا کچ و کوڕ زووتر و ئاسانتر دەتوانن ببنە هاوڕێ و هاوخەمى یەکترى و لە هەندێکى تردا ئەمە قورسە، بەڵام لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا، هەرزەکار لەگەڵ هاوڕەگەزى خۆیدا زووتر دەتوانێت ببێت بە هاوڕێى، بەو مانایەى کە نهێنى خۆى لە لا بدرکێنێت….