خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی بۆ کاره‌ساتی ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی کوشت – گێلاس عبدالله اسماعیل – مامۆستای زانکۆ – ماسته‌ر له ده‌روونناسی
خوێندنەوەیەكی دەروونی بۆ كارەساتی ئەو گەنجەی ئەندامانی خێزانەكەی كوشت
گێلاس عبدالله اسماعیل
مامۆستای زانکۆ
ماسته‌ر له ده‌روونناسی
بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی لەو جۆرە دەبێتە هۆی شۆك و كاردانەوەیەكی خراپ دروست دەكات لەسەر دەروونی تاكەكان ، ئەم جۆرە رووداوە نامۆیە بە كۆمەڵگای ئێمە بە تایبەتی شاری سلێمانی ، بەدەگەمەن كوشتنی لەم جۆرە روویدابێت ، بەڵام لە هەمان كاتدا دەرهاویشتەی ئەمرۆی كۆمەڵگایە، پێش ئەوەی باس لە هۆكارەكانی ئەم رووداوە بكرێت پێویستە ووریابین كە ئەمە زەنگێكی مەترسیدارە بۆ كۆمەڵگا پێمان دەڵێت لایەنی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی ئێمە لە بارێكی مەترسیدارە پێویستە هەڵوێستە بكرێت و بكەوینە خۆ ، زەنگێكە بۆ دایكان و باوكان كە هوشیار بن لە مامەڵەی منداڵ و هەرزەكارەكانیان كە ئەم سەردەمە سەردەمێكە تەواو جیاوازە لە سەردەمی ئێوە نەوەی نوێ نەوەی سەردەمی تەكنەلۆجیان نەوەیەكن چاویان و مێشكیان كراوەیە و ئاگاداری دەوروبەریانن چیتر ئەو مامەڵە نادروست و نا پەروەردەیەی بۆتە میراتی لەم كۆمەڵگایە سوودی نیە و دەرئەنجامی خراپ و دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە ، زەنگێكە بۆ مامۆستایان بە هەموو قۆناغەكانی خوێندنەوە كە چیتر مامەڵەی ناپەروەردەیی و نادروست نابێتە هۆی دروستكردنی كەسێتی تاكەكان مەڵەبندەكانی خوێندن ناتوانن ببنە جێگرەوەی خێزانێكی سەرنەكەوتوو لە پەروەردەكردنی منداڵەكانیاندا.
ئەو هۆكارانەی ئەم گەنجەی كردۆتە قوربانی یەكەم كەس خێزان و پاشان قوتابخانەو كۆمەڵگا بە گشتی بەرپرسن .
زانای بەناوبانگی دەروونناسی ئەمەریكی ( ابراهام ماسلو) كە بە هەرەمەكەی دەناسرێتەوە ، (هرم ماسلو للحاجات ) پێویستیەكانی مرۆڤی لە شێوەی هەرەمێكدا دارشتووە كە لە دوای پێویستیە سەرەكیەكانی مرۆڤ كە بریتین لە (دابین كردنی هەموو پێویستیە مادی و فیزیكیەكان بۆ بەردەوام بوونی ژیانی) . كاتێك ئەم پێویستیانە تێربوو پێویستی ئاسایش دەردەكەوێت و پاشان پێویستی خۆشەویستی و پێویستی رێز دێت دواجار پێویستی بەدیهێنانی خود دێت ،پێویستی هەستكردن بە ئاسایش یەكێكە لە پێویستیە گرنگەكان بۆ منداڵ و گەورە وە تێركردنی پێویستی بە جێگیربوون و پاراستن و رزگاربوون لە ترس و دڵەراوكێ هەیە .وە پێویستی خۆشەویستی و رێز لەدوای هەستكردن بە ئاسایش دێن كە مرۆڤ پێویستی بە خۆشەویستی هەیەو هەست بكات بەرێزە لە لایەن دەوروبەریەوە . گەر لە رووی ئاینی و مرۆڤایەتیشەوە لێكبدرێتەوە هەمان شت دووبارە دەبێتەوە واتە هەموو ئاینە كان بە تایبەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای رێز‌و خۆشەویستی دەكەن لە نێوان مرۆڤەكاندا بەگشتی و بەتایبەتی لە نێوان ئەندامانی خێزاندا خۆشەویستی باوك و دایك بۆ منداڵەكانیان وە خۆشەویستی منداڵەكان بۆ دایك و باوكیان . وە لە رووی مرۆڤایەتیشەوە هەمان شت گەر سەیری گەلانی پێشكەوتوو بكەین لە پەروەردەی منداڵەكانیانە تا چ رادەیەك سەركەوتوون لە رووی دابین كردنی پێویستیەكانیان گرنگی پێدانیان چ لە لایەن دەوڵەت و چ لە لایەن خێزانەوە لێرەدا مەبەستم لایەنە مادی و كاڵاكان نیە چونكە ئێستا لە خێزانەكانی ئێمەشدا ژووری زۆر جوان بۆ منداڵ دەرازێننەوەو جل و بەرگ و كەلوپەلی یاری جوان گرانبەهایان بۆ دەكرن بەڵام لە رووی دەروونی و مامەڵەكردنەوە لە ئاستێكی لاوازدایە بە پێچەوانەوە ئەو دابین كردنی زۆری كەلوپەلە منداڵەكە زۆر نازدار دەرچووەو وەك دەزانین نازی زۆریش كارێكی باش نیەو كەسێكی خۆپەرست و تەمەڵ دروست دەكات . بۆیە پەروەردە نەبۆتە دروستكردنی تاك لەرووی خەسڵەتەكانی ئازایی و بوێری و بروابەخۆبوون و دەربرینی ناخ و هەست . ئەمانە لە منداڵێكی باخچەی ساوایانی وڵاتانی پێشكەوتوو بە دیدەكرێت چ جای خوێندكارێكی قۆناغە كانی تری خوێندنیان .
هەروەك دەروونزانی ئاماژەی داوە بەوەی لە دوای هەر رەفتارێكەوە پاڵنەرێك هەیە بێگومان پاڵنەرەكانی پاڵیان بە گەنجێكەوە نا كۆتایی بە ژیانی ئەندامانی خێزانەكەی بێنێت زۆرن هەروەك لە ووتەكانیدا لە راپۆرتەكەی سایتی ئاوێنە دا باسی لێوەدەكات دەردەكەوێت ئەم حاڵەتە دەگەرێتەوە بۆ ئەم هۆكارانە:-
1- بوونی مامەڵەیەكی هەڵە لە لایەن باوكەكەوە بۆ كورە هەرزەكارەكەی هەر لە منداڵیەوە تا ئەم تەمەنەی كە بریتی بووە لە رێزنەگرتن و شكاندن و گوێ نەگرتن و سووكایەتی پێكردنی و چەندین جار هەرەشەی كوشتن لێكردنی . ئەمە بەشێكە لە پەروەردەی نادروستی خێزانەكانەكانمان حساب نەكردن بۆ منداڵ گوێ نەگرتن لە حەزو رازەكانی و رێزنەگرتنی بیر‌و راكانی و پرس پێنەكردنی تا ئێستا ئەو بیر‌ورا هەڵەیە زاڵە بەسەر تێروانینی ئێمەدا بۆ منداڵ كە منداڵ هیچ نازانێت و هەست بە هیچ ناكات پێویستە ئەوە بزانین كە منداڵیش وەك گەورە هەست و هۆشی هەیەو د‌رك بە هەموو شتەكانی دەورووبەری دەكات بەڵام توانای دەربرینی وەك گەورەكان نیە .
2- نەبوونی خۆشەویستی لە نێوان ئەندامانی خێزانەكە بۆ ئەم گەنجە ئەمەش وایكردووە هەست نەكات بە شێكە لەو خێزانەو خۆشەویستی نەبووە بۆیان هەمیشە بیری لەیەك چارەسەر كردۆتەوە ئەویش پەیداكردنی چەك بۆ لەناوبردنیان .
3- نەبوونی كەسێكی دڵسۆز لە دەرەوەی خێزانەكە كە بتوانێت گرفتە دەروونیەكانی خۆی بۆ باسبكات و رێگا چارەی گونجاو بدۆزێتەوە . ئەمە یەكێكە لە گرفتەكانی كۆمەڵگای ئێمە نەبوونی متمانە بە یەكتر نەبوونی كەسی گوێگر بۆ كێشەكان كاتێك تاكێك گرفتی دەروونی دەبێت خۆی بە تەنها دەبینێتەوە و ناگاتە چارەسەری گونجاو دواجار بیر لە رێگەی نادروست دەكاتەوە بۆ دەرباز بوون لەو بارە دەروونیە خراپەی .
4- بوونی بۆشایی زۆر لای گەنج بۆشایی سۆزداری و نەبوونی حەز بۆ شتێكی بەسوود كە كاتەكانی پێبباتە سەر و لە و بارە نائارامیەی رزگاری بكات .
5- كەڵەكەبوونی هەموو ئەو حاڵەتانە بێ خاڵی كردنەوەی ، دەرئەنجام درووست بوونی نائارامی و رق و هەستی تۆڵە سەندنەوە لەناخی ئەو گەنجەدا .
دواجار پێویستە ئاماژە بە وەش بدەین كە قەیرانی كۆمەڵگای ئێمە تێكشان و بەرەو نەمانی هەموو بەها جوانەكانە و تاكەكانمان ئەوەندەی سەرقاڵی لایەنە مادی و رواڵە تەكانن و گەنجەكانمان ئەوەندەی كات بە شتی بێ نرخ بەسەر دەبەن ئەوەندە خەریكی خۆ پەروەردەكردن و خۆ رۆشنبیركردن نین بۆیە هەنگاونان بۆ پێشكەوتن زۆر ئاسان نیە لە بارودۆخێكی وەهادا .
ئه‌یلول 29, 2011
هه‌رزه‌کار … قه‌یرانی ناسنامه
هەرزەكار” قەیرانی ناسنامە؟!
مەریوان عبدالمجید
توێژەری دەروونی/چەمچەماڵ
گرنگە بزانین قۆناغی هەرزەكاری ساتەوەختێكی هەستیارە لەلای كوڕان و كچان،كە دواساتەكانی تەمەنی منداڵی بە بالغبون دەست پێدەكات و دنیایەك گۆڕان ڕوو دەدات،وەك:گەورەبوونی دەست و پێوو زیپكەو دەنگ گڕبوون و ڕیش و سمێڵ لای كوڕان و دەنگ ناسكی و دیسان گەورەبوونی دەست و پێ و بەرزبونەوەی سنگ لەلای كچان لەوێوە بەم قۆناغە دەڵێن هەرزەكاری،چەندین گۆڕانی وەك: دەروونی و هەڵچونی و ژیری و كۆمەڵایەتی لەتەمەنی كوڕ‌و كچدا ڕوودەدات، پێویستە بزانین هەرزەكارچیە؟تێوەرەكان چۆن دەڕواننە هەرزەكار؟نییشانەو تایبەت مەندیەكانی ئەم قۆناغە چین؟ڕۆڵی دایك و باوك و مامۆستا‌و پەروەردەكاران چۆن دەست پێ دەكات، درێژە
ئازار 11, 2011
چات کردن
چات کردن
حسێن جه‌لیل
مامۆستای ده‌روونناسی
په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه
چات كردن :
بريتییه له ديارده‌يه‌كی به‌ربڵاوی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌تايبه‌ت بۆ ته‌مه‌نی تازه پێگه‌يشتووان و هه‌رزه‌كاره‌كان، هه‌ندێ جار بۆ سه‌رووی ئه‌م ته‌مه‌نانه‌ش سه‌رده‌کێشێ.
بۆ ئه‌م ديارده‌يه له ته‌شه‌نه‌كردن و به‌ربڵاویدايه؟
هه‌رزه‌كاران له‌و قۆناغه هەستیارەدا به‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری جه‌سته‌يی و ده‌روونیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌توانن كۆنترۆڵی ئاره‌زووه‌كانی خۆیان بکه‌ن ئه‌وا دووچاری كۆمه‌ڵێك كێشه ئه‌بنه‌وه، به‌تايبه‌ت هه‌ڵچوونی ده‌روونیی و فسيۆلۆژی. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 12, 2010
کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه له‌کوردستان
کێشه‌ی سۆزداری کێشه‌ی پله‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه له‌کوردستان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی خۆم و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ڕێزه‌کان، ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌یان سیمینارم بۆ قوتابخانه و خوێندنگه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی درێژە
كانونی دووه‌م 23, 2010
کێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له‌وازهێنان له‌خوێندنه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دات
كێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له وازهێنان له خویندنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات
بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د
تویژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
كێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له رووی كێشه هه‌ره‌زۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به پله‌ی دووه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان ، ئاشكرایه ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه ئه‌و نه‌وجه‌وانه تیایدایه وه‌ك ناوه‌ندێكی نوێ هه‌ژمارده‌كرێت و درێژە
حوزه‌یران 12, 2009
قۆناغه‌کانی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری
قۆناغه‌كانی ماوه‌ی هه‌رزه‌كاری
توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
ناتوانرێت ماوه‌ی ژیانی مرۆڤ له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه، چونكه یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوكراوه،هه‌ریه‌ك له‌قۆناغه‌كانی به‌ستراوه به‌وه‌ی پێشخۆی ودوای خۆیه‌وه،ئه‌م بیروبۆچونه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌وه سه‌لمێنراوه كه‌پێشترو ئێستاش درێژە
ئازار 27, 2009
چاودێری ده‌روونی هه‌ڵچوونه‌کانی هه‌رزه‌کار
چاودێری ده‌روونی هه‌ڵچوونه‌كانی هه‌رزه‌كار
ئاماده‌كرنی
ته‌لار كمال مدحت
جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریی خێزان
لایه‌نه‌كانی هه‌ڵچوونی باری ده‌روونی یه‌كێكه له‌پێویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ، كاریگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی ئه‌و تاكه هه‌یه، چونكه له‌پێناوی كردنی كارێك ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاستی ووزه‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی هه‌ڵچو درێژە
ئازار 5, 2009
گه‌نج و ته‌کنۆلۆژیا
گه‌نج و ته‌کنۆلۆژیا
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
بێگومان ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که به‌رهه‌مه ته‌کنۆلۆژییه‌کان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێنراون ، چ له‌ڕووی گه‌یاندن یان ڕاگه‌یاندن یان کات به‌سه‌ربردن و چێژ وه‌رگرتن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته کێشه مه‌سه‌له‌ی درێژە
شوبات 21, 2009
به‌هاکانی هه‌رزه‌کار چییه ؟
به‌هاكانی هه‌رزه‌كار چییه؟
توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
ئێمه زۆر ووشه له‌هه‌رزه‌كار ده‌بیستین ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتن له‌م جیهانه‌دا, هه‌رزه‌كاران جێگیر نین به‌واتای ده‌گۆڕێن و وته‌كانیشیان ده‌گۆرێت به‌پێی بارودۆخ.
ڕاپرسییه‌ك كه ( ئیلتۆن ئی سینده‌ر 1969) كردویه‌تی رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر درێژە
شوبات 17, 2009
چه‌مکی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاو
چەمکى هاوڕێیەتى و
نهێنییەکانى هەرزەکار و لاو
نووسینی : سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
مامۆستا له‌کۆلیژی په‌روه‌رده ی چه‌مچه‌ماڵ
هاوڕێیەتى چەمکێکى کۆمەڵایەتییە، تایبەت نییە تەنها بە تەمەنێکى دیاریکراوەوە، بەڵکو مرۆڤ لە هەر قۆناغێکدا بێت جۆرێک لە هاوڕێیەتى پیادە دەکات، ئەمەش باشترین ئاماژەیە کە مرۆڤ بوونەوەرێکى کۆمەڵایەتییە و مەحاڵە بتوانێت بە تەنها و دوور لە کەسانى تر بژیت. درێژە
ئه‌یلول 10, 2008
زوو باڵقبوونی کچان و گرفتێکی نوێ
زوو باڵقبوونى كچان و…گرفتێكى نوىَ
نووسینی:
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
- 1 -
خۆناسینى سروشتى و…ناسروشتى
هیچ شتێك له ئه‌زه‌له‌وه به‌گه‌وره‌ى نایه‌ته بوون ،به‌ڵكو ده‌بێت له بچوكترین سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكات بۆ گه‌وره‌بوون،تا ئاستى ئالۆزێتى ، مرۆڤیش وه‌ك به‌شێك له بوون بێبه‌شنییه له‌م هاوكێشه گشتییه‌ى ژیان و،ده‌بێت سه‌ره‌تا هه‌بێت ،وه‌لىَ نامانه‌وێت بگه‌رِێینه‌وه بۆ ئاده‌م و،حه‌وا .چونكه زیا رِۆییه له قسه‌كردن دا ،وه‌ك چۆن ناشمانه‌وێت باس له هانگاوه‌كانى دروست بوونى تۆ و،هێلكه بكه‌ین ،كه ئه‌مانیش له بچوكترین سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كه‌ن تا كاتى پێگه‌یشتن درێژە
نیسان 23, 2008
هاوڕێیه‌تی له زانکۆ‌دا
![]()
هاوڕێیەتی: دۆستی و خۆشەویستی و سۆزی هەمبەرە. پەیوەندییەکە لەڕێی یەکترناسینی تەواوەتییەوە دێتە گرێدان. پەیوەندییەکی گەرموگوڕی ئەوتۆ، پڕاوپڕە لەڕێزو پێ‌زانین و قبوڵکردنی بێ فشار‌و دور لەناچاریی. ئەگەر نزیکی تەمەن و حەزو ئارەزووی هاوبەش و هاوڕایی و هاوغەمی و پەروەردەی هاوشێوەو ئەمەک وگونجان، هەموو کاتێک هەوێنی هێنانە ئارای ئەو پەیوەندییە نەبن، ئەوا هەمیشە لەو مەرجە زەرورانەن کە بۆ درێژەکردنەوەو پتەوکردن و پیرۆز ڕاگرتنی هاوڕێیەتی، نکولییان لێ ناکرێت.
ئەو خوێندکارانەی (قەدەر)ی نمرەو قبوڵی ناوەندی، لەکۆلێج و بەشێکی زانستی دیاریکراودا کۆی کردوونەتەوە. لەسەرەتای خوێندندا هاوکارو هاوپۆلن، بەچەمکی هاوڕێیەتی؛ هاوڕێ نین و ڕەنگە لەو زەمینە لەبارەدا کە بۆیان ڕەخساوە، ببنە هاوڕێی یەکتری. لەوانەشە وەک هاوکار و هاوپۆل بمێننەوە پەیوەندییان لەوە زیاتر قووڵ نەبێتەوە، گەرچی لەڕووی تەمەن و داب ونەریت و بیرکردنەوەو ئاستی ڕۆشنبیریشەوە زۆر لەیەکەوە دوور نین. درێژە
كانونی یه‌كه‌م 24, 2007
ده‌ربڕینی لاوان له‌نێوان فشاری خێزان و ئاره‌زووه‌کانیاندا
دەربڕینى لاوان لەنێوان فشارى خێزان و ئارەزوەکانیاندا
بەهۆى ڕەچاونەکردنى بنەما پەروەردەییەکان لەناوخێزاندا و زیاتر پابەندبوون بە داب و نەریتەکۆنەکان، ستایڵێکى تایبەت بۆتە سیماى زۆرینەى خێزانەکانى کۆمەڵى کوردەوارى، ئەمەش شێوازێکى ناتەندروستە بەواتا پەروەردەییەکەى. ئەم هۆکارە دایکان و باوکانى کردۆتە وێنەیەکى کۆپیکراوى باوانى خۆیان، دوور لەهەر گۆڕانێک جێگەى ئاماژە بۆکردن بێت، 0ئەوانیش بەهەمان شێواز بەردەوام لەهەوڵى ئەوەدان نەوەکانیان بکەنە وێنەیەکى بیروبۆچون و ئارەزو ڕەفتارەکانى خۆیان.
بێگومان هەموو خێزانێک پەیڕەوێکى تایبەتى هەیە بۆ ژیان، لە: پەروەردەکردن، پابەندبوون، ڕیێنماىکردن، بەربەست دانان، ڕێگەپێدان، شێوازى پەیوەندییەکان،… درێژە
ئه‌یلول 12, 2007
هەرزەکارى
هەرزەکارى ( المراهقە ):
وشەى هەرزەکارى لە بنچینەدا لە وشەى ( راهق ) ەوە هاتوە، ئەم وشەیەش وشەیەکى کۆنە لە زمانەوانیدا کە گەلێک مانا دەبەخشێت، کە وابەستەن بە تایبەتمەندیەکانى تاکەوە وەکو ( درۆ، بێئاگای، پەلەکردن، خێرایی لە بەگژدا چوندا، گێلى، نەزانى، شەڕەنگێزى ).
بەڵام هەرزەکارى لە دەرونزانیدا بە واتاى نزیکبونەوەى تاک دێت لە پێگەیشتنى جەستەیی و ژیرى و دەرونى کۆمەڵایەتى.
ماوەى هەرزەکارى:
هەتا وەکو ئێستا ڕێکەوتنێکى گشتى نیە لەسەر ماوەى و کاتى دەستپێکردنى قۆناغى هەرزەکارى، بەشێوەکى گشتى ئەم ماوەیە درێژ دەبێتەوە لە ( 12 – 20 )، چونە ناو قۆناغى هەرزەکارى بە پێى ڕەگەز دەگۆڕێت کچان زوتر پێدەنێنە درێژە
ئاب 13, 2007






دوا سەرنجەکان: