Mallperrî Derunnasy » ده‌روونناسی چییه‌؟

په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌هاوسه‌رگیری
په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌هاوسه‌رگیری

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی

تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ هه‌موویان وه‌ک یه‌ک له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناڕوانن، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌دید و تێڕوانیندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جیاوازی له‌ ته‌مه‌ن و ڕه‌سینی هه‌ڵچوونی و سۆزداری، ئاستی ڕۆشنبیری، ئاستی کاریگه‌ر بوون به‌ به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئاستی پابه‌ندبوون به‌ئایین، پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاستی ئابوری. که‌واته‌ ده‌کرێت بڵێین بوونی جیاوازی له‌دیدی تاکه‌کاندا بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دیارده‌یه‌کی ئاساییه‌. وه‌لێ گشت ئه‌م جیاوازییانه‌ ده‌بێت له‌ناو چێوه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا بێت که‌ کۆبیری کۆمه‌ڵگه‌ و ڕێککه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵهێنجراوی ناو هه‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌.

له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی چه‌پاندنی سێکسیی بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی فشارێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی قورس له‌سه‌ر تاکه‌کان به‌تایبه‌ت (گه‌نجان)، ئه‌وا تێرکردنی سێکسیی ده‌بێته‌ ئه‌و چاویلکه‌یه‌ی که‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌ڕوانرێت. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ بێبه‌شبوون له‌سۆز هه‌راسانی کردوون، ئه‌وا ته‌نها له‌ژێر کاریگه‌ری سۆز و تێربوونی سۆزداری به‌ره‌وپیری پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو توخمه ‌(سێکس و سۆز) له‌گرنگترین توخمه‌ پێکهێنه‌ره‌کانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرین و به‌ دوو کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ داده‌نرێن، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ و وێناکردنی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کێک له‌م دوو کۆڵه‌که‌یه‌ یان هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ به‌ته‌نها وێناکردنێکی دووره‌ له‌واقیع و دواجار و به‌پراکتیک له‌ناو ژیانی هاوسه‌رییدا ناواقیع بوونی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت.

پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ر له‌هه‌موو شتێک مامه‌ڵه‌کردن و پێکه‌وه‌ ژیانه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر که‌ له‌ڕووی ڕه‌گه‌ز و پێکهاته‌ی سایکۆلۆژی و تێڕوانین بۆ سێکس، جیاوازه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م دوو که‌سه‌ (کچ و کوڕ) له‌ دوو ژینگه‌ی جیاواز، په‌روه‌رده‌ی جیاوازه‌وه‌ دێنه‌ ناو ژیانێکی هاوبه‌شه‌وه‌. که‌واته‌ پێش هه‌موو شتێک هونه‌ری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و ‌کارکردن له‌سه‌ر نزیککردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان و دروستکردنی زۆرترین خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا گرنگترین ئه‌رکی هاوسه‌رانه‌ به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌دا.

ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا له‌م ڕۆژگاره‌دا، بوونی جۆرێک له‌پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌‌ له‌پاش چوونه‌ ژیانی هاوسه‌ریی، ئه‌م په‌شیمانییه‌ ڕه‌وشێکی ده‌روونی ئاڵۆز دروست ده‌کات لای هاوسه‌ره‌که‌ و کاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر و کۆی لایه‌نه‌کانی ژیانی خێزان جێده‌هێڵێت.

▪ په‌شیمانیی له‌چی؟ له‌خودی هاوسه‌ر وه‌ک که‌س؟، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هۆکار بێت که‌واته‌ هه‌ڵبژارده‌که‌ت دروست نه‌بووه‌ و وه‌ک پێویست هه‌ڵنه‌سه‌نگێراوه‌، ئه‌مه‌ش یان به‌(سۆز) ئه‌م که‌سه‌ت هه‌ڵبژێردراوه‌ یاخود چه‌پاندنی سێکسیی نابینا و زه‌ین تاریکی کردوویت. هاوسه‌ر (پیاو) زۆرجار سکاڵا له‌ده‌ست ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ هاوسه‌ره‌ ژنه‌که‌ی لێی تێناگات یاخود هیچ خاڵێک نییه‌ هه‌ردووکیان کۆ بکاته‌وه‌، ده‌ڵێت ئه‌و جیهانێکی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ که‌ زۆر جیاوازه‌ له‌جیهانه‌که‌ی من، یان ده‌ڵێت ژنه‌که‌م ئینتیمای بۆ ماڵی باوک و که‌سوکاری زیاتره‌ له‌ئینتیمای بۆ من و خێزانه‌که‌مان، یان ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی ژنم هێناوه‌ هه‌موو ئازادییه‌کانم له‌ده‌ستداوه‌، جاران به‌دڵی خۆم شه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا ده‌چووینه‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌فه‌رمان ده‌کرد، دانیشتنی کات به‌سه‌ربردنمان هه‌بوو، یان … یان …. . لێره‌دا ده‌پرسین، لاوۆ ئه‌دی پێمان ناڵێیت ئه‌و بنه‌مایانه‌ چی بوون که‌ تۆی گه‌یانده‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌م هاوسه‌ره‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژێریت؟

له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر جار کچان بۆ ڕزگاربوون له‌فشاری کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی خێزان و ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ری داده‌نێن که‌ئه‌و پێی وایه‌ ئازادییه‌ که‌سییه‌کانی زه‌وت ده‌کرێت و هیچیشی پێناکرێت له‌گه‌ڵ خێزاندا بۆیه‌ به‌هه‌ر نرخێک بێت هه‌وڵده‌دات له‌و کۆت و به‌نده‌ خۆی ڕزگار بکات و بچێته‌ ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ڕێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دروستی نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌و کوڕه‌ی ده‌بێته‌ هاوسه‌ری، ڕه‌نگه‌ دووچاری شۆک ببێت که‌ناتوانێت زینده‌گی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا بکات چونکه‌ هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش کۆیان ناکاته‌وه‌. یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریش کۆمه‌ڵێک کۆت و به‌ندی تر داده‌نێت له‌سه‌ری به‌ڵام له‌جۆرێکی تر، بۆیه‌ هه‌ست به‌شکست و سه‌رنه‌که‌وتن ده‌کات له‌چوونه‌ ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ و هه‌ست به‌په‌شیمانی ده‌کات.

▪ په‌شیمانیی له‌چی؟ له‌به‌رپرسیارێتییه‌کانی خێزان؟، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هۆکار بێت که‌واته‌ تۆ واتزانیوه‌ ژیانی هاوسه‌رگیریی هاوشێوه‌ی ئه‌و ساته‌ وه‌ختانه‌یه‌ که‌هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کت له‌ئه‌ستۆ نه‌بووه‌(مه‌به‌ست ئه‌و کاتانه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری کچ و کوڕ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌یه‌کتر له‌پێش هاوسه‌رگیریدا) به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ت که‌ته‌نها موجامه‌لاتی سۆز و خۆشه‌ویستی گۆڕینه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆبایل و یه‌کتر بینین و مه‌له‌کردن بووه‌ له‌ناو دنیای خه‌یاڵاتدا. به‌ڵام که‌چوویته‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ بینیت ژیانی هاوسه‌رگیریی ته‌نها به‌موجامه‌لاتی سۆز گۆڕینه‌وه‌ و قۆڵ له‌قۆڵ کردن ناڕوات به‌ڕێوه‌، به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی سه‌خت ده‌بیته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ ئاماده‌گیت تێدا دروست نه‌بووه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌، چونکه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆیه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌ ناگریت و ده‌که‌ویته‌ ژێر فشارێکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی قورسه‌وه‌، ئه‌مه‌ش واتلێده‌کات هه‌ست به‌په‌شیمانی بکه‌یت و بته‌وێت هه‌رچی زووتره‌ خۆت له‌و ڕه‌وشه‌ ڕزگار بکه‌یت.

▪ په‌شیمانیی له‌چی؟ هه‌ست ده‌که‌یت ژیانی هاوسه‌رگیریی ڕۆتینێکی دووباره‌بووه‌یه‌ که‌هه‌موو شه‌و و ڕۆژه‌کانی له‌یه‌ک ده‌چن؟. ئایا تۆ هیچ هه‌وڵێکت داوه‌ ئه‌و میکانیزمانه‌ بگریته‌ به‌ر که‌ نوێبوونه‌وه‌ و گوڕ و تین ده‌به‌خشن به‌ژیانی خێزانیی؟ هیچ ده‌خوێنیته‌وه‌ له‌مبواره‌دا؟ به‌دوای زانیاری پێویستدا ده‌گه‌ڕێیت؟ سه‌ردانی ڕاوێژکارانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌یت؟.

که‌سانێک هه‌ن ته‌نها له‌به‌ر قسه‌وقسه‌ڵۆکی ده‌وروبه‌ر ده‌چنه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌، چوونه‌ ناو ژیانی هاوسه‌ریی وه‌ک سوننه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ماشا ده‌که‌ن که‌ هه‌رده‌بێت بکرێت ده‌نا ده‌که‌ونه‌ به‌ر لۆمه‌ و میکرۆسکۆبی دڵڕه‌قانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌. ئه‌وانه‌ی به‌مجۆره‌ له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌گیریی ده‌ڕوانن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئاماده‌گی ده‌روونییان نییه‌ بۆ چوونه‌ ناو ژیانی هاوسه‌ریی، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م که‌سانه‌ دره‌نگ یان زوو په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌.

په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌هاوسه‌رگیریی بارێکی ده‌روونی خراپه‌ که‌هاوسه‌رێک تێیده‌که‌وێت، ئه‌م

حاڵه‌ته‌ش یه‌کێک له‌م دوو ئاڕاسته‌یه‌ وه‌رده‌گرێت، یان ئه‌وه‌تا که‌سه‌که‌ بڕیار ده‌دات کۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ هاوسه‌رییه‌ بهێنێت و په‌نا بۆ جیابوونه‌وه‌ ده‌بات، یاخود له‌به‌ر ئیعتیباراتی کۆمه‌ڵایه‌تی درێژه‌ به‌ژیانی هاوسه‌رگیریی ده‌دات به‌ڵام ژیانی هاوسه‌ریی وه‌ک دۆزه‌خێک ته‌ماشا ده‌کات، بێگومان له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ به‌رده‌وام له‌ته‌نگژه‌ی ده‌روونیدا ده‌ژین و ژیانی خێزانییان پڕ ده‌بێت له‌گرفت و گێژاو.

باشترین هه‌نگاوی خۆپارێزی بۆ به‌رگرتن له‌ڕوونه‌دانی ئه‌م باره‌ ده‌روونییه‌ لای هاوسه‌ران ئه‌وه‌یه‌ که‌ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌یوه‌نددار به‌ژیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان بتوانن خولی هۆشیاری بۆ ئه‌و کچ و کوڕانه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ تاکو هه‌ردوولایان ئاشنا بکه‌ن به‌ کۆی لایه‌نه‌کانی ژیانی هاوسه‌رگیریی و ئاماده‌گی ده‌روونیی پێشوه‌ختیان تیا دروست بکه‌ن. باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی دووچاری هه‌ستکردن به‌په‌شیمانی له‌هاوسه‌رگیریی ده‌بن ئه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی ڕاوێژکاریی ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن، تاکو ببنه‌ یاریده‌رێکی باش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونییه‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان. نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین که‌ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ به‌که‌سانی نه‌ڕه‌سیو داده‌نرێن، زۆرینه‌ی ئه‌مانه‌ش له‌ناو ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌دا هه‌یه‌ که‌له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا ده‌چنه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ (هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت).

بۆچی گه‌نجان خۆکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ (دیارده‌ و چاره‌سه‌
بۆچی گەنجان خۆكوژی ئەنجام دەدەن؟ (دیاردەو چارەسەر)

توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی

حەمەی ئەحمەد رەسوڵ

پێناسی خۆكوژی:

ئایا بە خۆكوشتنمان ‌كێشەكانمان چارەسەر دەبێت؟ ئایا خۆكوژی ‌دەتوانێ ‌هۆكاری‌ گۆڕانكاری ‌لەكۆمەڵگادا بێت؟ كێ‌لە بەرامبەر خۆكوژیی‌تاكەكاندا بەرپرسیارە، كۆمەڵگا یان خودی‌تاك؟ مرۆڤ بۆچی‌پەنا دەباتە بەر خۆكوژی‌؟ ئەم پرسیارانە‌و دەیان پرسیاری ‌لەمجۆرە، لە كاتێكدا دێنە گۆڕێ‌كە دیاردەی‌خۆكوژی‌لە پەرەسەندندایە‌و رۆژانە لە هەموو شوێنێكی‌جیهاندا، گوێبیستی ‌هەواڵی‌ خۆكوژی ‌دەبین. بەڵام پێناسی خۆكوژی‌چییە؟ خۆكوژی ‌وەك دیاردەیەكی ‌كۆمەڵایەتی‌، تەنیا رێگا‌و دوایین رێگای‌ لەنێوبردنی‌“خود”ە كە بە شێوەیەكی ‌ئاگایانە لە لایەن تاكەوە بەڕێوە دەچێت. یان بە مانای ‌ئەنجامدانی‌ كردەوەیەكە بە مەبەستی‌ كۆتاییهێنان بە ژیانی‌كەسێك بەدەستی‌خۆی‌. خۆكوژی‌بە شێوەیەك لە مردن دەگوترێ‌كە راستەوخۆ‌و ناڕاستەوخۆ دەرئەنجامێكی‌ دیار‌و بەرچاوی ‌هەیە، ئەم كردەوەیە تاكی‌خۆكوژ ئەنجامیدەدا‌ت و خۆشی ‌ئاگاداری ‌ئاكامی ‌كردەوەكەی ‌خۆیەتی‌.

ئیمیل دووركهایم، دامەزرێنەری‌ كۆمەڵناسیی ‌مۆدێڕن، لە كتێبە بەناوبانگەكەی‌خۆیدا بەناوی‌“خۆكوژی‌” بە شێوەیەكی ‌زانستیانە باس لە خۆكوژی ‌دەكا‌تو لەمبارەوە نووسیوە‌: “خۆكوژی ‌كردەوەیەكی ‌تاكەكەسی‌‌و كۆمەڵایەتییە كە دەتوانرێت ‌لێكۆڵینەوەی ‌كۆمەڵناسییانەی ‌بۆ بكرێت. بە بێ‌لەبەرچاوگرتنی‌“هۆكار”ی‌شەخسیی‌تاكەكان بۆ خۆكوژی‌،  تەنیا بە یارمەتیی‌كۆمەڵناسی‌دەتوانین پەی‌بەو هۆكارانە ببەین كە دەبنەهۆی‌ئەوەی‌رادەی‌خۆكوژی‌لە كۆمەڵگا جۆراوجۆرەكاندا، جیاواز بێ‌. هۆكارگەلێك كە لە نەبوونی‌پێڕاگەیشتن‌و چاودێریی‌دروست بەسەر ویست‌و ئارەزووە تاكەكەسییەكاندا، سەرچاوە دەگرێ‌.

ئەم دیاردەیە مێژوویەكی‌دوور‌و درێژی‌هەیە‌و ساڵانێكە وەك كێشەیەكی‌ كۆمەڵایەتی ‌بەرۆكی‌ هەموو كۆمەڵگای ‌جیهانی‌‌و یەك لەوان كۆمەڵگای‌ كوردستانی‌ گرتۆتەوە. خۆكوژی‌، لە ئاكامی‌كێشە كۆمەڵایەتی‌‌و تێكچوونە دەروونییەكانی‌مرۆڤەوە سەر هەڵد‌ەدات ‌و لە كوردستاندا بە یەكێك لە كێشە گرنگەكان دەژمێردرێ‌‌و پێویستی‌بە لێكۆڵینەوە، خەسارناسی‌‌و بەدواداچوون هەیە. بەداخەوە ئەم دیاردەیە لەم چەند ساڵانەی‌دوایید‌ا بەشێوەیەكی‌گشتی‌پەرەیسەندوە، بە جۆرێك كە رۆژ نییە گوێمان لە بڵاوبوونەوەی‌هەواڵی‌پێوەندیدار بە خۆكوژییەوە نەبێت‌، یان لە رۆژنامە‌و ماڵپەڕ‌و تۆڕی‌ئینتەرنێتدا نەخوێنینەوە كە: ژنێك خۆی‌سووتاند، پیاوێك خۆی‌خنكاند، لاوێك لە رێگای‌خواردنی‌دەرمانەوە كۆتایی‌بە ژیانی‌خۆی‌هێنا، كچێك خۆی‌خنكاند، كچێك بەهۆی‌دەسترێژیی‌سێكسییەوە ئاگری‌لە جەستەی‌خۆی‌بەردا‌و مرد، كچ‌و كوڕێكی‌لاو، بەهۆی‌ناڕەزایەتیی‌بنەماڵەكانیان لەگەڵ‌پێكەوەژیانیان، خۆیان كوشت، گەنجێك بەهۆی‌هەژاریی‌بنەماڵەكەیەوە خۆی‌كوشت‌و دەیان‌و سەدان هەواڵی‌لەمجۆرە.

هۆكارەكانی‌خۆكوژی:

لەگەڵ ‌ئەوەی ‌كە خۆكوژی ‌پەیوەندیی‌بە بڕیاری‌تاكەوە هەیە، بەڵام سەرچاوە یان هۆكارەكەی ‌تەنیا بڕیارە تاكە كەسییەكان نین‌و ناتوانین بە بێ‌لەبەرچاوگرتنی ‌پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان‌و كاریگەرییان لەسەر تاك، باس لە هۆكارەكانی‌خۆكوژی ‌بكەین. خۆكوژی‌، پەیوەندیی‌بە هەلومەرجی‌ كۆمەڵایەتی‌‌و ژیانی‌تاكەكان لە نێو بنەماڵە‌و كۆمەڵگادا هەیە‌و هەروەك باسمكرد، ئەم دیاردەیە لە ئاكام‌و دەرئەنجامی‌كێشە دەروونی‌‌و كۆمەڵایەتییەكاندا سەر هەڵد‌ەدات ‌و هۆكاری ‌واقیعیی‌ خۆكوژییەكان، هێزە كۆمەڵایەتییەكانن كە لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی‌دیكە، لە دەستەیەكەوە بۆ دەستەیەكی‌دیكە‌و لە ئایینێكەوە بۆ ئایینێكی‌دیكە جیاوازییان هەیە.

دەتوانین هۆكارە كۆمەڵایەتییەكان كە تاك هاندەدەن بیر لە خۆكوژی‌بكاتەوە یان پەنا بەرێتە بەر ئەم دیاردەیە، بەمجۆرە دەستنیشان بكەین: ژیانی‌شاری‌، زۆربوونی‌حەشامەت و قەرەباڵی، پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان‌و پێكەوە نەگونجانی‌تاكەكانی‌كۆمەڵگا، شكستی‌كۆمەڵایەتی‌، دەستكورتی‌‌و هەژاری‌، بێكاری‌، كێشەكانی‌بنەماڵە، تەڵاق‌و… لە هۆكارە دەروونییەكانیش دەتوانین ئاماژە بە هەستكردن بە تەنیایی‌‌و غەریبی‌، گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان، شكست لە خۆشەویستید‌ا، بێهیوایی‌یان نائومێدی‌، خەمۆكی‌‌و هەستكردن بە پووچی‌لە ژیاندا‌و لاوازیی‌تاك لە بەرامبەر كێشەكانی‌ژیاندا بكەین. هەروەها دەكرێت‌گۆڕانی‌كۆمەڵگا سوننەتییەكان بە كۆمەڵگای‌مۆدێرن‌و جیاوازیی‌نێوان بایەخە سوننەتی‌‌و بایەخە نوێیەكانیش بە هۆكارگەلێك ناو ببەین كە باندۆریان لەسەر تاكەكان هەیە‌و لەوانەشە هۆكاری‌پەنا بردنە بەر خۆكوژی‌بن.

رادەی‌خۆكوژی‌لە هەر كۆمەڵگایەكدا، نیشاندەری ‌ئاستی ‌لاوازیی ‌تێگەیشتنی ‌تاكەكانی ‌كۆمەڵگا، خۆشنەویستنی‌ خود ‌و  ئاستی‌ تەندروست نەبوونی ‌ئەو كۆمەڵگایە لە باری‌دەروونییەوە نوومایش دەكات.

نیشانەكانی‌پێش خۆكوژی:

تاكێك كە بڕیاری‌ خۆكوژیی ‌دابێت‌، بێگومان لە قسەكردن، هەڵسوكەوت‌و هاتوچۆكانیدا دیارە. ئەڵبەت بە لەبەرچاوگرتنی‌جیاوازیی‌ تاكەكان، لەوانەیە شێوەی ‌قسەكردن‌و هەڵسوكەوتەكانیش جیاواز بن. بە واتایەكی ‌دیكە، هەڵسوكەوتەكان لە تاكێكەوە بۆ تاكێكیتر دەگۆڕێن. بۆ نموونە تاكێك پێش لە خۆكوژی‌، بە شێوەیەكی ‌ئەرێنی ‌لەگەڵ ‌دەور‌وبەرەكەی ‌هەڵسوكەوت دەكا‌ت و پێی‌وایە دەبێ‌بەمجۆرە سەرنجی ‌كەسانی ‌دەور‌وبەری ‌بۆلای ‌خۆی ‌رابكێشێت‌. بەڵام لەوانەیە كەسێكی‌دیكە وا بیر بكاتەوە كە چونكە ئەو خۆی ‌دەكوژێ‌‌و دەمرێت، گرنگ نییە كە هەڵسوكەوتی ‌باش بێت‌، بۆیە لەمەڕ دەور‌وبەر بێبایەخ دەبێت و هەوڵنادات سەرنجی‌ئەوان بۆلای‌خۆی‌راكێشێ‌.

بێگومان هەركەس یان هەر تاكێك كە پەنا دەباتە بەر دیاردەی‌دزێوی‌خۆكوژی‌، كێشەی‌تایبەت بە خۆی‌هەیە، كە پێیوایە رێگای‌دەربازبوون لەو قەیران‌و كێشانە، خۆكوشتنە. بەڵام ئایا خۆكوژی‌تەنیا رێگای‌چارەسەری‌كێشەكانە؟ بێگومان نا. چونكە، مرۆڤ تاكە بوونەوەرێكە كە لە بەرامبەر كێشە‌و گرفتەكانی‌ژیاندا بە بنبەست ناگات، بەو مانایە كە هەرچەندەش ژیان لە تاریكاییدا بێت‌، رۆچنەیەكیش هەیە كە ئەو رۆچنەیە دەتوانێ‌روناكی‌بە ژیان ببەخشێ‌‌و مرۆڤ هیوادار بكات.

خۆكوژی و ئەم چركەساتەی كوردستان:

مەخابن و ئەفسووس كە دیاردەی خۆكوژی یان (هەوڵی خۆكوشتن) لە كۆمەڵگاكەماندا روو لە زیادبوونەو بەتایبەتی لەنێو توێژی گەنجاندا.. من وەكو توێژەری كۆمەڵایەتی بەپێویستی دەزانم كە باس لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە بكەم و پێموایە كە یەكەمین و گرنگترین فاكتەرێك لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە نوێیەكاندا دەبیندرێنەوە كە بریتین لە هەبوونی توندوتیژیی لە پێكهاتەو  پەیوەندی خێزانی یان ئەوەی لە سۆسیۆلۆژیادا پێی دەوترێت: زەبر و زەنگی كەلتووریی و نۆرمی بنەماڵە.

وەكو دروونناسان و توێژەرانی تایبەت بەم دیاردەیە باسی لێوە دەكەن، بەزۆری ئەو جۆرە كەسانە دەیانەوێت خۆیان بكوژن كە هەستیارو هەستناسك و دڵ ناسكن، ئەو كەسانەی كە زۆر زوو زوویر دەبن و شەرمنن و بێوەین، ئەو كەسانەی كە بەناز پەروەردەن و رادەی ویست و ئیرادەیان زۆر نزمترە لەو كەسە بەهێزانەی كە بەرامبەر بە نەهامەتی و ئاریشە دانبەخۆدا دەگرن و رێژەی بەرەبەرەكانی و ململانێیان لە ژیاندا بەرزە.. شایانی وتنە، ئەوانەی هەوڵی خۆكوژی دەدەن هەمیشە دوودڵن لەزۆربەی كەسان و شتەكانی دەوروبەریان بۆیە لەگەیشتنیان بە خاڵی بنبەست دڵیان بە ژیان خۆش نامێنێت و سەد دەر سەد بێئومێد دەبن و باوەش دەكەن بە مەرگدا..

ئەوەشمان بیر نەچێت كە زۆرینەی گەنجان (نەك هەر لە كوردستاندا بەڵكو لە زۆربەی دونیادا و بەهۆی مامەڵەكردنی رۆژانەی بە ئامێرە كارەبایی و ئەلكترۆنیەكانەوە) زۆر بێئارام و بێحەوسەڵەیەو توانای گرفت و كۆششی زۆر لاوازەو لەبەردەم هەر كێشەو كۆسپێكدا كە نەتوانن لەو دەمودەستەدا چارەسەری بۆ بدۆزنەوە یەكسەر تاو دەدەنە نزیكترن ئامێرو كەرەستە بۆ خۆكوشتن كە بریتیین لە خواردنی كۆمەڵێك حەب یان دەمانچە یا ئاگر یاخود پەتی قەنارەو خۆهەڵواسین و …..تاد.

فاكتەری هەرە گرنگ لە خۆكوژیدا:

هۆكاری شكستهێنانە لە ئەزموونی خۆشەویستیدا كە دەشێت پەیوەندی هەبێت بە بەربەستەكانی بەردەم خۆشەویستی لاوانەوە یان ئەو لەمپەرانەی كە رێگرن لەبەردەم دەرفەتی هاوسەرگیریدا، فاكتەرێكی دیكە كە رۆڵی گرنگ لە دیاردەی خۆكوژیدا دەگێڕێت، بریتییە لە گۆڕانی كتوپڕی كۆمەڵگاو خەریكبوونی هەركەسە بە ئیشوكاری خودی خۆیەوە كە كەس ئاگای لە كەس نەبێت و ساردبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان تاكەكان ببێتە ئەوەی كە زووتر دڵی گەنج بشكێت و لە ژیان زوویر ببێت و دوچاری خەمۆكی و زەبرو فشاری دەروونی ببێت.. بۆ وێنە: پەیوەندیمان بە ئامێری مۆبایل و كۆمپیوتەرو تەلەفزیۆنەوە زۆرترە وەك لە مرۆڤـ، كە ئەمەش دۆخێكی نالەباری رۆحی و بێزاری و تەنیایی بۆ تاكەكان فەراهەمدەكات..

فاكتەرێكی تر لەپەیوەندی خوێندندا دەبینرێتەوە (كە لەسیستەمی پەروەردەی توندی كوردستاندا بەدیدەكرێت) هەروەها نەبوونی بواری گەشەی تاك و داخرانی كۆمەڵگا بەسەر گەنجاندا لە ژیانی رۆژانەیاندا، هەروەها گرفتی ئابووری و پرسی بێكاری هۆكاری دیكەیە كەوا لە گەنجی موفلیس دەكات ژیان و ئاییندە لەبەردەمیدا رەش ببێت، دەتوانین دۆخی نالەباری زیندانییەكانیش بە هۆكارێكیتر دابنێین كە زۆرێك لە زیندانییەكان هەوڵدەدەن خۆیان بكوژن..

بەڵام دواجار چۆن ئەم دیاردەیە چارەسەر بكەین و مامەڵەی مەدەنییانەی لەتەكدا بكەین؟

رێگەچارە

لەمبوارەوە ئەوەیە كە لەنێو خێزان و كۆمەڵگادا، گرنگی زیاتر بدرێت بە گەنجان و پەیوەندی لەگەڵیاندا كراوەترو نەرمونیانتر بێت، دیالۆگ لە جێی شەڕو هەڕەشەو لێدان و سووككردن بەكار بهێنرێت و  توندوتیژیی جەستەیی و دەروونیان لەگەڵدا بەكار نەیەت، بە راستگۆییەوە مامەڵەی مەدەنیانە لەگەڵ كچ و كوڕی ناو خێزانەكانماندا بكەین و نهێنیان بپارێزین و لە هەمانكاتدا گرفتە دەروونی و سۆزداری و ئابوورییەكانیان بۆ چارەسەر بكەین و بێنازو بێنەوایان نەكەین.. لە لایەنی داراییشەوە پیسكەو رژد نەبین و یارمەتیان بدەین.

پێویستە بە هێند وتەو گفتی گەنجان وەربگرین ئەگەر وتی: ژیانم ناخۆشەو خۆم دەكوژم….دەبێت قسەی ناشیرین و تانەو تەشەر بەكارنەهێنرێت لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە هەوڵی خۆكوشتن دەدەن یان باسی خۆكوژیمان بۆ دەكەن، پێویستە لەكاتی تەنگانەدا دەستی هاریكاریان بۆ درێژ بكەین و درۆیان لەگەڵدا نەكەین.. پێویستە نەیەڵین ئەو كەسانەی باس لە خۆكوشتن دەكەن بە تەنیا دابنیشن و  زۆر بیر لە كێشەكانیان بكەنەوە، پێویستە ئەو كێشەیەی بە گرنگ و بە بایەخی دەزانن بۆیان چارەسەر بكرێت و هەست بكەن كە تەنیاو بێنەواو بێكەس نین.

بە دیوێكی دیكەشدا پێویستە گەنجان ئەوەندە ناسك و بێئیرادەو لاواز نەبن كە لەبەردەم كێشەی سۆزداری یان خوێندن یان ئابووری یان دەروونیدا دەستەو یەخەو  بێئومێد نەبن كە نەتوانن هیچ چارەیەك بۆ خۆیان و بۆ ژیانیان دابنێن.. پێویستە گەنجی كورد خاوەن خەون و خولیاو ئامانج و دیدێكی فراوان و تایبەتمەند بن.. هەروەها گرنگی بە كاركردن بدەن و وەرزش لە ژیانی رۆژانەیاندا بكەنە بەرنامەو  بیر لە سبەینێ و ئاییندەی خۆیان و خێزان و نیشتمانەكە%

کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران / به‌شی دووه‌م / کێشه‌کانی ئافره‌تانی کورد له‌هه‌نده‌ران
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران

به‌شی دووه‌م

کێشه‌کانی ئافره‌تان له‌هه‌نده‌ران

کامه‌ران چروستانی

ئه‌ڵمانیا- شتوتگارت

ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌و مرۆڤه‌یه‌، که‌ له‌سنورێکی زۆر ته‌سکی ژیاندا په‌روه‌رده‌ ده‌بێت و زۆر دووره‌ له‌ سه‌ربه‌ستیی و مافه‌ ڕه‌وا مرۆڤایه‌تییه‌کانی خۆی، چونکه‌ هه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ سه‌ربه‌ستیی مرۆڤه‌وه‌ هه‌بێت هێڵێکی سووری تێدا بۆ ئافره‌ته‌که‌ دانراوه‌، که‌ نابێت لێی تێپه‌ڕبێت. جا به‌ موڵکایه‌تی کردنی ژیان و جه‌سته‌ی ئافره‌ت له‌ هزر و نه‌ستی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگادا به‌دی ده‌که‌ین، هه‌رچه‌نده‌ ڕووکه‌شی کۆمه‌ڵگاکان شتێکی تر ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام واقیعی شته‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان دوورن له‌ ڕووکه‌شی کۆمه‌ڵگاکانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش وای کردووه‌، که‌ ئافره‌ت هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌ست به‌ لاوازییه‌ک بکات، که‌ ژیانی داگیرکردووه‌ و زۆر جار ده‌بێت ته‌سلیمی بڕیاری ده‌وروبه‌ر بێت، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون و ویسته‌کانی خۆیدا نه‌گونجێت. ئه‌و کێشانه‌ی که‌ له‌ به‌شی یه‌که‌مدا له‌ په‌روه‌رده‌ و که‌سایه‌تیی پیاودا باسمان لێ کرد، زۆربه‌یان ئافره‌ته‌که‌ش ده‌گرنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ئافره‌تدا زیاد ده‌کات بریتییه‌ له‌ پابه‌ندبوونی نه‌ک ته‌نها به‌ کۆمه‌ڵگا، داب و نه‌ریت، ئاین به‌ڵکو سه‌رتاپای خێزانه‌که‌ به‌ تایبه‌تی باوک، برا، مێرد و هه‌ندێک جار ئامۆزا و خاڵۆزا . . . هتد.

به‌ کورتی ده‌توانین بڵێین که‌ کێشه‌ ده‌روونیی و که‌سایه‌تییه‌کانی ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا زۆر زۆرتره‌ له‌ کێشه‌کانی پیاو. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی ژیانی ئافره‌ت و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ڵس و که‌وتی.

له‌ به‌شێکی تردا باس له‌و کێشانه‌ ده‌که‌م، که‌ کیژۆڵه‌یه‌کی کورد به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه‌ کاتێک له‌گه‌ڵ دایک و باوکیدا له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژی. کاتێک ئافره‌تێک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا پێکه‌وه‌ ده‌ست به‌ ژیانێکی نوێ له‌ هه‌نده‌راندا ده‌که‌ن، ئافره‌ته‌که‌ له‌ بواری زمان فێربوون، تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌که‌دا، کولتور و دابو نه‌ریتی ئه‌و وڵاته‌ هه‌مان کێشه‌ی هه‌یه‌ وه‌کو پیاوه‌که‌ و به‌ڵکو زیاتریش، چونکه‌ ئافره‌ته‌که‌ ده‌بێت بۆ زۆر هه‌نگاو‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری یاخود ڕه‌زامه‌ندی هاوسه‌ره‌که‌ی بکات و له‌ هه‌مان کاتدا له‌ بارێکدا مێرده‌که‌ ڕازی بێت، ئه‌وا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژیانی خێزانیی خۆیدا بیگونجێنێت ئایا منداڵی هه‌یه‌ یان نا؟ ئایا کاری ماڵه‌وه‌ و کاته‌کان چۆن دابه‌ش بکات؟ پابه‌ندبوونی ئافره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ی منداڵ و کاری ماڵه‌وه‌ ئه‌رکێکی زۆرتری ده‌داتێ کاتێک ئه‌و ئافره‌ته‌ بیه‌وێت له‌ ده‌ری سنووری ماڵه‌وه‌ی چالاکییه‌کی له‌ ژیاندا هه‌بێت و سنووری کاته‌کانی بۆ که‌متر ده‌بێته‌وه‌. به‌ داخه‌وه‌ به‌شێکی زۆری پیاوانیش له‌ لایه‌که‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌نها پیاوی ده‌ره‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و ئاماده‌ییان تێدا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بوارێک بۆ ژنه‌که‌ بڕه‌خسێنن بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ جیهانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌دا، له‌ هه‌مان کاتدا زۆرینه‌ی پیاوی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و سیفه‌ته‌یان تێدایه‌، که‌ نایانه‌وێت ژنه‌ هاوسه‌ره‌کانیان له‌ خۆیان پێشکه‌وتووتر بن، هه‌رچه‌نده‌ هه‌روه‌ک زۆربه‌مان ده‌زانین ئافره‌ت به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ بواری زمان و وتووێژدا توانایه‌کی له‌ پیاو زۆرتریان هه‌یه‌. بۆیه‌ ده‌بینین هه‌نده‌ران بۆ هه‌ندێک ئافره‌ت به‌ندیخانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ ناو شارێکی ڕازاوه‌‌دا، گه‌ر هاتو بار بۆ خۆی نه‌ڕه‌خسێنێت یاخود باری بۆ نه‌ڕه‌خسێنرێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و تێکه‌ڵاوبوون و سه‌ربه‌ستی.

کاتێک ئافره‌تێکی کورد ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ کوڕێکدا ده‌ست پێ ده‌کات که‌ له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژی، به‌ره‌و ڕووی چه‌ند کێشه‌یه‌ک ده‌بێته‌وه‌، که‌ یه‌که‌میان بریتییه‌ له‌و به‌راورده‌ی که‌ هه‌میشه‌ له‌ نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌که‌یدا ده‌یکات: که‌سێک زمانه‌که‌ ده‌زانێت و تێکه‌ڵاوی هه‌یه‌ و به‌ بێ کێشه‌ کاره‌کانی خۆی به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌ و زانیاریشی هه‌یه‌ له‌ گشت بواره‌کانی ژیانه‌که‌ی ئه‌وێدا. ئافره‌ته‌که‌ش به‌ بێ مێرده‌که‌ی له‌سه‌ره‌تادا هیچ هه‌نگاوێکی بۆ نانرێت و ڕێگه‌یه‌کی درێژی له‌به‌رده‌مدایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌ باره‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ په‌یدا بکات. جا ئایا خودی مێرده‌که‌ی چه‌ندی زانیاری هه‌یه‌ له‌ باره‌ی ژیانه‌که‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ و چه‌ند ده‌توانێت کاری خۆی و خێزانه‌که‌ی به‌ جێ بێنێت، ئه‌م خاڵانه‌ بڕیاری جۆرێتی و خێرایی تێکه‌ڵبوونی ئه‌و کیژۆڵه‌ کورده له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌ تازه‌که‌ی ژیاندا‌ ده‌دات. جگه‌ له‌وه‌ دووری ئه‌و ئافره‌ته‌ له باوک، دایک، برا، خوشک، خزم  وای لێ ده‌کات له‌ سه‌ره‌تادا هه‌ست به‌ ته‌نهاییه‌ک بکات و به‌ڵکو هه‌ندێک جار بگاته‌ ئاستی بێزاری، که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر خودی په‌یوه‌ندییه‌که‌دا بشکێته‌وه‌.

له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا گه‌ر ئافره‌ت له‌ کوردستاندا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ ‌بووبێت، ئه‌وا له‌ هه‌نده‌ران ژماره‌ و جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ که‌م ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی که‌می کات و سه‌رقاڵیبوونی خه‌ڵکه‌که‌‌ به‌ ژیانه‌ قورسه‌که‌ی ڕۆژئاواوه‌. بنیاتنانی په‌یوه‌ندی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌ کورده‌که‌دا زۆر جار وا پێویست ده‌کات زۆر به‌ ژیریی و وردانه‌ بۆی بڕوات و بڕیاری تیادا بدات، چونکه‌ دروستکردنی پردێکی نوێ له‌ په‌یوه‌ندی و متمانه‌ هه‌روا شتێکی ئاسان نییه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژائاوادا.  ئه‌م هه‌ستدارێتییه‌ش له‌په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا وای کردووه‌، که‌ خێزانی کورد به‌ تۆزێک سڵ و ئاگادارییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ ده‌ست پێ بکه‌ن. له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌که‌دا زۆربه‌ی جار په‌یوه‌ندییه‌کانی ئافره‌ته‌که‌ پشت به‌و په‌یوه‌ندییه‌یانه‌ ده‌به‌ستێت، که‌ مێرده‌که‌ی هه‌یه‌تی و خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک خاوه‌نی تێکه‌ڵاوییه‌کی باش ‌بێت له‌ ناو کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییه‌که‌دا، ئافره‌ته‌که‌ ده‌توانێت خۆی به‌ به‌خته‌وه‌ر دابنێت له‌و باره‌یه‌وه‌، چونکه‌ بۆ ئه‌ویش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بار ده‌ڕوخسێنێت بۆ په‌یداکردنی په‌یوه‌ندی زیاتر و تێکه‌ڵاوبوون له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و کولتوره‌که‌یدا نه‌ک خولانه‌وه‌ له‌ بازنه‌ داخراوه‌که‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی خێزانه‌ کوردییه‌کاندا، که‌ به‌شێکی زۆری خێزانه‌ کوردییه‌کان تیایدا ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت، که‌ ئافره‌تی کورد به‌بێ یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی هیچ هه‌نگاوێک ناتوانێت بنێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک ناتوانێت بنیات بنێت.

سه‌باره‌ت به‌ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و دابونه‌ریتی هه‌نده‌راندا گه‌ر ئافره‌ت نه‌توانێت شێوازه‌ ژیانی کۆمه‌ڵگای ڕۆژائاوا قبوڵ بکات، ئه‌وا، هه‌روه‌ک لای پیاوه‌که‌، دووری له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌وه‌ هه‌میشه‌ ڕووی له‌ زیادبوون ده‌بێت و به‌ڵکو هه‌ندێک جار ده‌گاته‌ ڕاده‌ی ڕق و نه‌فره‌ت یان قێزلێکردنه‌وه‌. ده‌توانم بڵێم زۆرینه‌ی توندڕه‌وه‌ موسڵمانه‌کان نایانه‌وێت و نه‌یانویستووه‌ تێکه‌ڵاوی ئه‌م جۆره‌ کۆمه‌ڵگایانه‌ ببن، چونکه‌، به‌ ڕای ئه‌وان، ئه‌م جۆره‌ ژیانه‌ دووره‌ له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌کی ڕه‌وشتیی. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که‌ ئاسۆی ژیان هه‌میشه‌ ته‌سکتر ببێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بینین که‌ ڕاده‌یه‌کی زۆری ئافره‌تانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ دینه‌وه‌ تووشی کێشه‌ی خه‌مۆکیی ده‌بن. ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سنوورانه‌ی که‌ ژیانی خێزانه‌که‌ به‌ هۆی واقیعی ژیانه‌که‌وه‌ و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌و سنوورانه‌ی که‌ خودی ئافره‌ته‌که‌ بۆ خۆی به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌که‌ دایده‌نێت.

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بتوانێت شێوازه‌ ژیانی ئێره‌ قبوڵ بکات به‌و شێوه‌ی هه‌یه‌ (مه‌رج نییه‌ ئافره‌ته‌که‌ به‌ هه‌مان شێواز بژی)، ئه‌وا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و کولتوره‌که‌ ڕۆژئاواییه‌که‌دا پردێکی په‌یوه‌ندیی بنیات بنێت، ئه‌گه‌رچی زه‌حمه‌تیش بێت. با لێره‌دا ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت، که‌ کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراون و په‌یوه‌ندی دۆزینه‌وه‌ تیایاندا کارێکی ئاسان نییه‌، چونکه‌ ئه‌وان نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌ غه‌ریبه‌که‌ په‌یوه‌ندییان که‌مه‌، به‌ڵکو له‌ نێوان خۆشیاندا په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌مان شێوه‌یه. ئه‌وه‌ی ڕون و ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ سه‌ربه‌ستیی و ژیانی تاکه‌که‌س بۆ خودی خۆی له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌هێزن. چاوکردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ بنه‌ماکانی ژیانی ڕۆژئاوادا‌ فێری زۆر شتی نوێی ده‌کات، که‌ ده‌بێت به‌ هۆی هه‌میشه‌ به‌راوردکردنێک له‌ نێوان ئه‌مان و ئه‌واندا، ئێره‌ و ئه‌وێ، ئه‌م و ئه‌و. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که‌ ئافره‌ت له‌ هه‌ندێ شت ڕازی نه‌بێت، که‌ له‌ پێشدا بێده‌نگیی لێ کردووه‌. چونکه‌ ئه‌وه‌ی، که‌ ئافره‌ت پشتی پێی ده‌به‌ستێت، بریتییه‌ له‌ سه‌رتاپای ده‌وڵه‌ت و یاسایه‌ک، که‌ پشتگیری بێسنووری و بێ هه‌ل و مه‌رجی ئافره‌ت ده‌که‌ن. هه‌ندێک جار ئه‌م جۆره‌ گۆڕانه‌ له‌ ئافره‌ته‌که‌دا به‌ بۆچوونی پیاوه‌که‌ یان خێزانه‌که‌ به‌ سه‌رپێچیی و کوده‌تای له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونکه‌ ناتوانێت ئه‌وه‌ قبوڵ بکات هه‌تا دوێنێ ئافره‌ته‌که‌ بۆ زۆربه‌ی شت “به‌ڵێ” تاکه‌ وه‌ڵامی بووه‌ و ئێستا چۆن ئه‌م “نه‌خێر”ه‌ی پێ قبوڵ ده‌کرێت؟‌ پیاو هه‌رچییه‌کی له‌ده‌ست بچێت، نایه‌وێت پیاوسالارییه‌که و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی له‌ ده‌ست بچێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک جار به‌های ئه‌م نه‌خێره‌ ژیانی ئافره‌ته‌که‌ و زیندانبوونی پیاوه‌که‌یه‌. لێره‌دا بۆ نموونه‌ ئافره‌ته‌که‌ ئه‌ڕوانێته‌ مامه‌ڵه‌ی نه‌رم و هاوڕێیانه‌ی هه‌ندێک له‌ پیاوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌‌کانیاندا و سه‌ربه‌ستی پڕ متمانه‌ی ئه‌م ئافره‌تانه‌ش وا ده‌کات پرسیارێک بخاته‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌ی مێرده‌که‌ی یان برا و باوکی، که‌ ئه‌مه‌ش زۆر جار به‌ وتووێژێکی بێکۆتایی و هه‌را ته‌واو ده‌بێت، به‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان بتوانن قه‌ناعه‌ت به‌وی تر بکه‌ن، چونکه‌ هیچ که‌سێکیان نایانه‌ویت له‌ هه‌ڵوێستی خۆی دابه‌زێت.

کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئافره‌تی کورد کاتێک ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ئافره‌ته‌که‌ له‌ نێوان ژیانی خێزانێکی پڕ پیاوسالاری پڕ ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار له‌ لایه‌ک، وه‌ له‌ لایه‌کی تر خه‌و و ئاواتی ژیانێک، که‌ ته‌نها له‌ ده‌ری خێزانه‌که‌ بوونی هه‌یه‌، پڕ له‌ سه‌ربه‌ستیی و متمانه‌ و سه‌لماندنی خوده‌. جیهانێکی ناوه‌وه‌، که‌ تیایدا کپکردنی ویست و ئاره‌زووه‌کانی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه‌‌ و جیهانێکی تر، که‌ که‌م و زۆر تیایدا ده‌توانێت بڕیارێک له‌ ژیانیدا قبوڵ یان ره‌ت بکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌روونیی و خێزانییه‌یه‌ که‌ تیایدا ده‌ژی، چونکه‌ له‌ هه‌موو ساتێکدا به‌راورد له‌ نێوان ئه‌و دوو جیهانه‌دا ده‌کات و هه‌میشه‌ چاوی له‌ جیهانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌یه‌. خۆی له‌ ناو خێزانه‌که‌دا به‌ غه‌ریبێک دێته‌ پێش چاو، که‌ وه‌ک لاشه‌یه‌کی مردوو له‌ چوارچێوه‌ی دیواری خێزانه‌که‌دا دێت و ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌ست و نه‌ستی له‌ جیهانێکی تردا ده‌ژی، هه‌رچه‌نده‌ ده‌بێت لێره‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م، که‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆژئاواش جیهانێکی بێهه‌ڵه‌ و بێ کێشه‌ نییه‌، به‌ڵکو هه‌روه‌ک هه‌موو سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌رتاپای جیهاندا خاوه‌نی نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤی خۆیه‌تی و ئه‌وانیش به‌ده‌ر نین له‌ کێشه‌ ده‌روونیی، خێزانیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌ڵام زۆرکات ژیانی ڕووکه‌شی کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ غه‌ریبێک به‌ جوان دێته‌ پێش چاو.

زۆر جار ژیان له‌ نێوان ئه‌م دوو جیهانه‌ جیاوازه‌دا و گومانکردن له‌ بڕیارێکی کۆتایی ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی کێشه‌یه‌کی به‌رده‌وامی له‌ ناو خێزانه‌که‌دا و هه‌میشه‌ ئافره‌ته‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بگات به‌و ئاواتانه‌ی، که‌ به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌گه‌رچی‌ لای به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای خۆمان ئه‌م شێوازه‌ ویسته‌ بۆ سه‌ربه‌ستیی و هاوتایی ژیان به‌ به‌ره‌ڵایی ناو ده‌به‌ن، به‌ بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هۆکاری ئه‌م (به‌ره‌ڵایی)ه‌ و چی پاڵی به‌و ئافره‌ته‌وه‌ ناوه‌، که‌ داوای ژیانێکی تر بکات، که‌ جیاوازه‌ له‌و ژیانه‌ی، که‌ ئێستا تیایدا ده‌ژی.

بێگومان یه‌کێک له‌ کێشه‌کانی ئافره‌تی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی بریتییه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی سێکسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا، که‌ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێداوه‌، بۆ که‌می زانیاری و کولتورێکی سێکسی له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌دا هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌یه‌کی پڕ هه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆر ده‌سته‌واژه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و که‌سایه‌تییمان. سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ت کپکردنی هه‌موو ویست و ئاره‌زووه‌ سێکسییه‌کانی هه‌ر له‌ کاتی هه‌ڵدان و لاوێتیدا، هه‌روه‌ها سوورکردنی سنووری سێکس وه‌ک مامه‌ڵه‌یه‌ک و باسێک ده‌بێته‌ هۆی کپکردنی ئاره‌زووده‌ربڕین و ویستی سێکسیی له‌ ئافره‌تدا. هه‌ندێک جاریش سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێ لایه‌نی تری نێگه‌تیڤ له‌ ژیانی سێکسیی ئافره‌تدا وه‌ک خۆڕه‌حه‌تکردن (Masturbation) به‌ شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ و زۆر،  کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی خۆی هه‌یه‌ له‌ ژیانی داهاتووی سێکسیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا ئه‌گه‌ر ژن بێت یاخود پیاو. هه‌موو ئه‌م فاکته‌رانه‌ کاریان هه‌یه‌ له‌ ساردکردنه‌وه‌ی ویست و ئاره‌زووه‌کانی ئافره‌ت و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ستیی له‌ ده‌ربڕینی ئه‌م ئاره‌زووانه‌. له‌ ڕووانگه‌ی پیاوسالاری کۆمه‌ڵگاکه‌شمانه‌وه‌ ده‌توانم دووپاتی ئه‌وه‌ بکه‌مه‌وه‌، که‌ هه‌تا ئێستاش، به‌ داخه‌وه‌، زۆربه‌ی پیاوانمان سێکس به‌ مافێکی تاکلایه‌نانه‌ی خۆیان داده‌نین و گه‌ر به‌ ووشه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕن، ئه‌وا له‌ ژیانه‌ واقیعیه‌که‌دا ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنن، هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندی سێکسیی له‌ نێوان دوواندا بریتییه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی دوولایه‌نانه‌ی هاوتا، که‌ هه‌ریه‌که‌یان ئه‌مه‌نده‌ی ده‌به‌خشێت، مافی خۆیه‌تی ئه‌مه‌نده‌شی پێ ببه‌خشرێت. به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێین کێشه‌ سێکسییه‌کانی ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا زۆر زۆرتره‌ له‌ کێشه‌کانی پیاوانمان.

ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ئاوڕێک له‌ ژیانی هاوسه‌رێتی و په‌یوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا بداته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ ئیتر ئافره‌ته‌که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی تر بنیات ب‌نێت یاخود له‌ مێرده‌که‌ی دووربکه‌وێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌رچی وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌رشانیشی بێت زۆرینه‌ی ئافره‌تانی کورد له‌ په‌یوه‌ندی سێکسییاندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن. سه‌ربه‌ستی ژیانی سێکسیی له‌ ڕۆژئاوادا هه‌ندێک ئاسۆ بۆ ئافره‌ت ده‌کاته‌وه‌، که‌ له‌ پێشدا پێی ئاشنا نه‌بووه‌. ئه‌مه‌ش هه‌ندێک جار کێشه‌ له‌ ناو په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتیدا زیاد ده‌کات نه‌ک که‌می بکاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و خاڵه‌ی که‌ بڕیاری کێشه‌که‌ ده‌کات ئه‌وه‌یه‌، ئایا پیاوه‌که‌ ده‌توانێت له‌ شێوازی ژیانی سێکسی خۆی له‌گه‌ڵ خێزانه‌ژه‌یدا بگۆڕێت و ئافره‌ته‌که‌ به‌و که‌ناره‌ بگه‌ێنێت که‌ ئاره‌زوومه‌ندێتی؟ ئایا په‌یوه‌ندییه‌که‌ تاکلایه‌نانه‌یه‌ یاخود دوولایه‌نانه‌یه‌؟

له‌ سنووری هاوسه‌رێتییدا هه‌موو ئه‌م کێشانه‌ی که‌ له‌م دوو به‌شه‌دا باسم کردوون، به‌ لێدوان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌کگه‌شتن و سه‌ربه‌ستی بڕیار ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ مه‌رجێک ژنه‌که‌ش و پیاوه‌که‌ش هاوکات هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بنێن و تیایدا بتوانن کێشه‌ که‌سایه‌تیی و هاوبه‌شه‌کانی خۆیان بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. واته‌ کار له‌سه‌ر خۆیان و کار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌که‌ و بارودۆخه‌که‌ بکه‌ن. چونکه‌ مرۆڤ هه‌رگیز به‌شێک نییه‌ له‌ کێشه‌، به‌ڵکو به‌شێکه‌ له‌ چاره‌سه‌ر.

کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا و ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا

Scandinavian International University

و ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار

چۆپی مه‌جید

خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی

له‌ ڕۆژانی 19 و 20- 3-2010 دا کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا  له‌ شاری ئۆره‌برو له‌ سوید به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م کۆنفرانسه‌دا نزیکه‌ی 110 که‌سایه‌تی و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی و چه‌ندین پزیشکی ده‌روونی و پڕۆفیسۆر له‌ بواره‌ ده‌روونیه‌کان و په‌رپرسه‌کانی زانکۆ و به‌شه‌ ده‌روونیه‌کان به‌شداریان کرد. هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌شدا دوو کورد به‌شداریان کرد، پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان عه‌بدوڵا تۆفیق و چۆپی مه‌جید یش وه‌ك خوێندکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌.

ئه‌و پرۆفیسۆرانه‌ی که‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ سیمیناره‌کانیان به‌شداربوانیان ده‌وڵه‌مه‌ندترکرد له‌ زانیاری ئه‌مانه‌ بوون:

1. Åke pålshammar fil dr. Uppsala Universitet/ karolinska institutet

پڕۆفیسۆر ئۆکه‌ له‌ سیمیناره‌که‌یدا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چۆن ڕاهێنانو فێربوون و به‌سه‌رهاتی هه‌ستیار کارده‌کاته‌ سه‌ر مێشك. لێره‌دا به‌درێژی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی منداڵی هه‌تا مرۆڤ ده‌چێته‌ ته‌مه‌نی پیری و هۆکاره‌کان و چۆنیه‌تی کارکردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئه‌ڵشایمه‌ردا خسته‌ڕوو.

2. Lena Leissner fil dr. به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌کان له‌ خه‌وله‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئۆره‌برو. سه‌باره‌ت به‌ خه‌و وه‌ هۆکاری ناڕێکو پێکی له‌خه‌ودا. چه‌ندین نمونه‌و چاره‌سه‌ر و هۆکاری به‌ فلیم پیشاندا.

3. fil dr. Adrian Parker professor of psykologi Göteborgs university, department of psychology, cothenburg university

پڕۆفیسۆر دکتۆر ئه‌دریان پارکه‌ر که‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ به‌نگهێش کرابوو‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر پاراسایکۆلۆژی و هه‌ستی شه‌شه‌م ئه‌نجام دابو، باسی ئه‌و بارو ماوه‌دانه‌ی ده‌کرد که‌ کاتێك مرۆڤ ده‌که‌ویته‌ ناویانه‌وه‌ له‌وێدا تواناکانی وه‌ك توانای له‌سه‌رو سروشته‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون.

4. fil dr. Lars- Eric Uneståhl filosofi, psykologi, Mental trainer

پڕۆفیسۆر دکتۆر لارش ئێریك ئونیستۆڵ داهێنه‌ری ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان و ڕاگری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێو ده‌وڵه‌تی باسی ڕۆڵی مێشکی کرد له‌کاتی گۆڕانکاریدا بۆ ژیانێكی نوێ و باشتر.

5. Karin,  psykolog

سیمیناره‌که‌ی له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی بوو که‌ له‌ خوێندگا ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیه‌کاندا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندبوو له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی سترێس له‌و ته‌مه‌نانه‌دا که‌ گه‌نجان سه‌رقاڵی خوێندنن. پاسان کاریگه‌ری ڕاهێنانه‌کانی خاوبوونه‌وه‌و شێلانی به‌رزنرخاند له‌ خۆشی وه‌رگرتن و باشترکارکردنی مێشك و باشتر زانیاری وه‌رگرتن و ته‌ندروستی باشتر به‌شێوه‌یه‌کی باشتر بۆ خوێندکاره‌کان.

لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ پڕۆفیسۆر دکتۆر لارش ئێریك بۆ یه‌که‌مین جار‌ مۆڵه‌تنامه‌ی ماسته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی  به‌خشیه‌ عه‌بدوڵا تۆفیق له‌ ژێر تایتل

INTERNATIONAL CERTIFIED MENTALT RAINING MASTER

له‌م ڕێزلێنانه‌داڕۆڵی عه‌بدوڵا تۆفیق له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان له‌ کوردستان و سویددا به‌رز نرخێنرا.

دکتۆر لارش ئێریك بۆ جاریکیتریش ئاماده‌ی خۆی پیشاندا که‌ به‌سه‌ردانیك بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا تۆفیق دا و هه‌روه‌ها دکتۆر ئه‌دریان که‌ پرۆفیسۆره‌ له‌ بواری لێکۆڵینه‌وه‌کانی پاراسایکۆلۆژیدا به‌ڕێزیشیان به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ سه‌ردانی کوردستان قبوڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م هه‌لانه‌ به‌باش وه‌ربگرێت. هه‌ربۆیه‌ به‌ ناوی ماڵپه‌ری وه‌رزشی ده‌روونیه‌وه‌ داواده‌که‌ین له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت زانستکی نوێ به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیتر بێته‌ ناو خوێندنگاو زانکۆکانی کوردستانه‌وه‌ هه‌روه‌ك زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهان، ئه‌وا هه‌ڵێکی مرۆڤانه‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌زوترین کات کار ده‌ست پێبکه‌ین بۆ سه‌ردانێك بۆ کوردستانی خۆشه‌ویست.

به‌ناوی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی و سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته‌ ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌شاری سلێمانی جوانترین پیرۆزبایی له‌ برا و هاوڕێ و هاوکارمان کاک عه‌بدوڵا تۆفیق ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری راهێنانه‌ ده‌روونییه‌کاندا، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌

زۆر بژی
زۆر بژی

له‌ڕێنماییه‌کانی ڕاهێنه‌ری ده‌روونی

عه‌بدوڵا تۆفیق

زۆر جار سه‌رسام ده‌بین به‌ بیستنی هه‌ندێ هه‌واڵ که‌ پێمان ده‌ڵێت به‌ ته‌مه‌نترین مرۆڤ له‌ ئێستادا سه‌دو ئه‌وه‌نده‌ ساڵه. ده‌بێت ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌ پشت زۆر ژیانه‌وه‌ن چی بێت؟

که‌م که‌س ده‌بینیت به‌ بوونی خۆی خۆشحاڵ بێت، واته‌ زۆربه‌مان ده‌خوازێن هه‌ر نه‌بوینایه. که‌ هاتیشینه‌ دونیاوه‌ هه‌ر هه‌بوینایه. ئه‌‌مه‌ ده‌ستکاری ناکرێت هه‌ربۆیه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ره‌نگاری ژیان ببینه‌وه‌و کێشبڕکێ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ساڵ و به‌ته‌مه‌ن بژین، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ش ساغیشمان ده‌وێت. هه‌ربه‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه‌‌ ئێمه‌ کار ده‌که‌ین، نان په‌یدا ده‌که‌ین، ده‌جوڵێین، ده‌حه‌وێینه‌وه‌ و ده‌خه‌وین، په‌ره‌ به‌ پاکو خاوێنی خۆمان و ژینگه‌ ده‌ده‌ین.

زۆر جار ئێمه‌ ده‌که‌وینه‌ ناو پرسیارێکه‌وه‌ که‌ ئایها ئێمه‌ ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی کاربکه‌ین یان کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی بژین؟

که‌م له‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ سه‌رقاڵی کارێك نه‌بێت که‌ هه‌شت کاتژمێر له ڕۆژه‌که‌ی نه‌بات، یه‌ك کاتژمێر بۆ چوون و هاتنه‌وه‌ی بۆ سه‌رکار و ماڵه‌وه‌ی، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ یه‌ك بۆ دوو کاتژمێر ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ سکمان (نانخوارن)، زۆرێك له‌ ئێمه‌ پاکه‌تێك جگه‌ره‌ ته‌واو ده‌کات له‌ ڕۆژێکدا که‌ یه‌ك بۆ دوو کاتژمێر ده‌بات، خه‌وتن له‌ نێوان حه‌وت بۆ نۆ کاتژمێر، ته‌له‌فون کردن و خۆگۆرین و پاکو خاوێنی کاتژمێرێك له‌ ڕۆژێکدا …… تاد. ئیتر پێم وایه‌ هه‌مانه‌ زیاتریش کار ده‌کات و هاشمانه‌ زیاتر ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌ و هه‌شمانه‌ زیاتر په‌ره‌ به‌ خۆ جوانکردن ده‌دات ..تاد.

ئایا له‌لای تۆ زۆر ژیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نها ته‌مه‌ن درێژبیت یان ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن ده‌ژیت. له‌ لای من گرنگ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بژیت به‌ڵکو چۆن ده‌ژیت. په‌نجا ساڵ باش ژیان له‌ سه‌دو ئه‌وه‌نده‌ ساڵ ژیان باشتره‌ که‌ پڕیبێت له‌ کێشه‌و نه‌زانین و نائاگای، ژیانێك که‌ که‌ له‌ چوارچێوه‌ی سنورێكی دیاریکراودا ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه‌کانیش نوێکاری به‌خۆیانه‌وه‌ نه‌بینن هه‌روه‌ك بڵێی‌ له‌ خه‌وێکی قوڵدا ده‌ژی.

چی ده‌که‌یت بۆ ژیانی خۆت، ئایا تۆ دروست بوویت ته‌نها بۆ کارکردن و خواردن و خه‌وتن؟ ژیان زۆر شتی نهێنی له‌ ناودایه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ هۆی خوارن و کاری زۆرو خه‌ونی جۆراو جۆره‌وه‌ ئاشکرا نه‌بێت. لا‌وانه‌یه‌ وا پیویست بکات تۆ بۆ باشتر ژیانت شێوازو ته‌کنیکی نوێ تاقی بکه‌یته‌وه. ئێمه‌ ده‌بێت خۆمان گێل نه‌که‌ین له‌ ماناکانی ژیان و هه‌ر له‌ بێ ئاگایدا نه‌ژین. هه‌موو چرکه‌یه‌ك له‌ ژیانی ئێمه‌ نوێیه‌و ده‌کرێت هه‌ست به‌و نوێ بوونه‌وه‌یه‌ بکه‌ین، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ ئاگا بوون هه‌یه‌ و ده‌رگای هه‌سته‌کانت هه‌ندێ جار بکه‌ره‌وه‌و دونیا به‌چاوێکیتر ببینه. زانیاری له‌ هه‌موو کوون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م دونیایه‌دا هه‌یه بۆ به‌ ئاگابوونه‌وه‌ت له‌ ژیان. ڕه‌نگه‌ تۆ بتوانیت ئه‌و مانایه‌ بدۆزیته‌وه‌ و ته‌واوبڕوا بهێنیت به‌وه‌ی که‌ زۆر ژیان له‌ ئاسوده‌بوون و به‌خته‌وه‌ریدایه‌ نه‌ك له‌ درێژی ته‌مه‌ندا.خۆ  ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیان هه‌بێت ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی گه‌وره‌و تایبه‌ت دێته‌ ئاراوه.‌

شانبه‌شانی ژیان ده‌توانین بۆ ئاسوده‌بوون ڕاسته‌قینه‌ی خودی خۆمان بناسیت. له‌مڕۆوه‌ ده‌توانیت ڕۆژی ته‌نها پێنج خوله‌ك ته‌رخان بکه‌یت بۆ خۆت به‌ڵێ بۆ خۆت، پێنچ خوله‌ك له‌و خوله‌کانه‌ی که‌ بۆ کاتی شتی که‌متر پێویست له‌خودی خۆت به‌کاربهێنه‌ بۆ گوێگرتن له‌ خۆت. پێنچ خوله‌ك بۆ چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ خۆتدا و ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ ده‌ته‌وێت ئاراسته‌ی خۆتی بکه‌یت بوێرانه‌ بیکه. بچۆره‌ ناو خوێن و گۆشتو ئێسقانه‌کانته‌وه، هه‌ست به‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شت بکه‌ و ده‌ستکاری خۆت بکه‌ و هه‌ست به‌ هه‌موو به‌رکه‌وتنه‌کان بکه، بزانه‌ تۆ کێیت و چۆن کارده‌که‌یت. هه‌رکات خۆتت باش ناسی ده‌توانیت که‌سانی تریش بناسیت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ که‌ خۆت نه‌ناسی هه‌رگیز که‌سێکیتر ناناسی له‌ هه‌ست و بیر وکاردانه‌وه‌ و ره‌فتار.

ئایا تۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا دانیشتویت و کاتت داوه‌ به‌خۆت بۆ ئه‌وه‌ی بزانی تۆ چۆن ده‌ژیت، وه‌ ئایا ده‌توانیت چی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر و ته‌ندروستر بژیت. باش ژیان و زۆر ژیان مانای چیه‌ له‌ لای تۆ؟

یه‌کێك له‌ ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان تاقی بکه‌ره‌وه‌ بۆ نمونه‌ مێدیتاشونێکی پێنج خوله‌کی ڕه‌نگه‌ ده‌رگایه‌ك بێت بۆ ژیانێکی باشترو ناسینی خۆت….

سه‌رکه‌وتوبن………

abdullahtawfik@hotmail.com

www.warzshidaruni.com

گه‌نجانی ڕه‌وه‌ند له‌نێوان نه‌بوونی که‌سایه‌تی و نیشتمانێکی دیاردا
گه‌نجانی ره‌وه‌ند

له‌ نێوان نه‌بوونی که‌سایه‌تی و نیشتمانێکی دیاردا

به ‌دواچونێکی کورتی سۆشیال سایکۆلۆژیانه

سۆسیۆسایکۆلۆژ

ئاسۆ بیاره‌یی

سوید‌

کێشه‌ی گه‌نجانی ره‌وند له‌ ئه‌وروپا و جیهان یه‌کێکه‌ له‌و کێشه‌ زیندوانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی رێکخراوه‌ حکومی و شارستانیه‌کان بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن. نه‌بونی که‌سایه‌تێکی توکمه‌ و پابه‌ندبون به‌ کلتورێک یان نیشتمانێک یه‌کێکه‌ له‌و گرفتانه‌ی که‌ گه‌نجانی ره‌وندی دوچاری کێشه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی کردوه‌ و زۆربه‌یانی خستوه‌ته‌ ناو گێژاوی ونبونه‌وه‌.

حه‌مه‌ گه‌نجێکی شانزه‌ ساڵه‌:-

“من له‌ سوێد له‌ دایکبوم‌ و له‌ویش په‌روه‌رده‌بوم، به‌ڵام بونی خۆم نه‌ له‌ناو کورده‌کاندا نه ‌له‌ناو‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیدا نادۆزمه‌وه‌. که‌ له‌ ماڵه‌وه‌م و یان سه‌ردان بۆ کوردستان ده‌که‌مه‌وه‌، پێم ده‌ڵێن به‌چکه‌ ئه‌وروپی، سوێدیه‌کانیش پێم ده‌ڵین په‌نابه‌ر و موسڵمان. ته‌نانه‌ت باوک و دایکیشم پێم ده‌ڵێن سویدی. سه‌رم لێشیواوه‌ و وه‌ک دایکم ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌م لێهاتوه‌ که‌ ژیان له‌سه‌ر ته‌یمانێکی باریک ده‌به‌مه‌ سه‌ر و نازانم سه‌ر به‌کیم”.

سه‌رچاوه‌ی کێشه‌که‌ له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌کات که‌ کاتێک خێزانیک له‌ وڵاتێکی دوه‌مدا نیشته‌جێ ده‌بێت، ده‌بێته‌ ره‌وه‌ند و په‌نابه‌ر، باوک و دایکه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی پێشوی خۆیان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن، زیاتر پابه‌ندی دابونه‌ریت، ئاین و که‌لتوری خۆیان ده‌بن و هه‌وڵیشی ده‌ده‌ن منداڵه‌کانیان به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ بکه‌ن، که ‌وه‌ک خۆیان ده‌ربچن، هه‌رچه‌نده‌ منداڵه‌کانیان له‌و وڵاتی دوه‌مدا، وڵاتێکی جیاوازدا گه‌روره‌ ده‌بن. بۆ نمونه‌ له‌ وڵاتێکی وه‌ک سوید که‌ زۆر خاڵی هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیدا نیه‌، زۆربه‌ی باوک و دایکه‌ کورده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ منداڵه‌کانیان که‌سێتی کوردی له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و کوردبن یان وه‌ک موسڵمانێک ره‌فتار بکه‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدی رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ (له ‌رێگه‌ی فێرگه‌ و په‌یمانگا و زانکۆوه‌) پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مندالانه‌ی به‌ده‌سته‌. شایه‌نی باسه‌ زۆربه‌ی منداڵان و گه‌نجان هه‌شت کاتژمێر له‌ ده‌ره‌وه‌ن و کاریگه‌ری باوک و دایکیان زۆر له‌سه‌ر نیه‌.

گرفت و کێشه‌کان

1- دروستبونی دو که‌سایه‌تی جیاواز و دژی به‌یک له‌ یه‌ک مرۆڤدا، که‌ له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه‌ گه‌وره‌ترین گوشاری له‌سه‌ر گه‌نجان دروستکردوه‌.

2- کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی له‌ نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌و باوک و دایکیاندا، که‌ زۆرجار فه‌رمانگه‌ی سۆشیال یان به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و وڵاته‌، راسته‌وخۆ خێزانه‌کان ناچار ده‌که‌ن که‌ به‌پێی یاساکانی ئه‌و وڵاته‌ ره‌فتار له‌گه‌ڵ منداله‌کانیان بکه‌ن. هه‌ندێ جاریش منداڵه‌کانیان لێ دور ده‌خه‌نه‌وه‌ و له‌ شوێنی تایبه‌تیدا یان بۆ نمونه‌ له‌ گه‌ڵ خێزانی سوێدیدا تێکه‌ڵیان ده‌که‌ن. شایه‌نی وتنه‌ که‌ فه‌رمانگه‌ی شۆشیال ده‌سه‌ڵاتێکی بالای هه‌یه‌ له‌ وڵاتێکی وه‌ک سوێد.

3- ونبونی ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رلێشیواویان و هه‌ندێ جاریش ده‌که‌ونه‌ خانه‌ی تاوان و خولیای ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌بن و خوێندنیشیان پێ ته‌واو ناکرێت.

4- کاتێک شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌ی سۆشیال ده‌ست ده‌خه‌نه‌ ناو په‌روه‌رده‌ی خیزانه‌کانه‌وه‌، هه‌ندی خێزانی ره‌وه‌ند به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری سه‌رپه‌رشتی منداله‌کانیان ده‌بن و هێچ رۆلکیان وه‌ک باوک و دایک نامێنێت. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌، چونکه‌ منداله‌کانیان تا ته‌مه‌نی گه‌نجی ده‌سا و ده‌س ده‌که‌ن و ئیدی ئه‌و باوک و دایکانه‌ پاسڤ ده‌بن و رۆڵی سه‌رپه‌رشتیاریی و په‌روه‌رده‌یان نامێنێت.

چاره‌سه‌ره‌کان:

دروستکردنی پردێکی دیالۆگ له‌ نێوان (سه‌رپه‌رشتیاری خێزانه‌کان) باوک و دایک له‌لایه‌ک و له‌گه‌ڵ منداله‌کان له‌ لایه‌کی تر، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی په‌روه‌ده‌بون نه‌که‌وێته‌ ده‌ست که‌سانی سێیه‌م و هتد، که‌ سه‌ر له‌ منداڵه‌کان بشوێنێت.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوه‌یه‌ ژیانه‌ی که‌ سودی بۆ دوا رۆژی منداڵه‌کان هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌رله‌منداڵییه‌وه‌ منداله‌که‌ وا فێرکرێت که‌ ئه‌و کوردێکی سوێدییه‌ و نیشتمانه‌ یه‌که‌می سوێده‌ و باوک و دایکی کوردن. له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ئه‌و منداڵه‌ سه‌ری لێ ناشوێت. شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و منداڵه‌ کوردانه‌ی که‌ بۆ نمونه‌ له‌ نێوان سوێد و باشوری کوردستاندا ژیانیان به‌سه‌ر بردوه‌ و خوێندویانه‌، هه‌ندێکیان تا ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیش ناتوانن خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه که‌ سه‌ر به‌ کام نیشتمانن.

نه‌به‌رد گه‌نجێکی بیست و دوساڵه‌:

“من له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌ی دواییدا چوارجار له‌ کوردستان ژیاوم چه‌ند جارێک له‌ هه‌ردو وڵاتدا (باشوری کوردستان و سوێدا) خوێندنێکی بچڕبچرم خوێندوه‌. ئه‌مڕۆ نه‌ کوردییه‌که‌م باشه‌ نه‌ سوێدییه‌که‌م و بڕوا ناکه‌م بتوانم بچه‌مه‌ زانکۆ. مه‌گه‌ر له‌ پیتزه‌خانه‌یه‌کدا کاربکه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌بێت. باوک و دایکم به‌ته‌واوه‌تی سه‌ریان لێ شیواندین. که‌ براده‌ره‌کانم ده‌بینیم هه‌ندێکیان له‌ زانکۆ وه‌رگیریاون یه‌ک دنیا خه‌فت ده‌خۆم.

گرنگه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتکار (باوک و دایک) ئه‌و هێمایانه‌ بۆ منداڵه‌کانیان بخه‌نه‌ڕو که‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی رۆژانه‌یان پاردۆکس و دژی به‌یه‌ک نابێت. به‌ واتایه‌کی دی ئاشنایه‌تیێکی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن که‌ له‌سودی ژیانی رۆژانه‌ و دواڕۆژی منداڵه‌کانیاندا بێت. لێ چۆن گه‌نجانی ره‌وه‌ند به‌ تایبه‌تی گه‌نجی ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ باوک دایکیان پابه‌ندێکی به‌هێزیان به‌ ئاین و دابونه‌ریته‌وه‌ هه‌یه‌، سه‌ریان لێ نه‌شێوێت و نه‌بنه‌ خاوه‌ن که‌سایه‌تێکی توکمه‌ و جێگیر، کاتێک له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ندن و نه‌توانن ره‌ها خۆیان بنوێنن.

مونا داڵ(2007)، که‌ ده‌روننانس و زانیاریده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ سوێد، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دادگرێت که‌ سه‌رپه‌رشتیاری خیزان(باوک و دایک) ده‌بێت راستگۆبن و ماف به‌ مناڵه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بده‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌ نیوان کچ و کوڕدا و زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاین و کلتور سورنه‌بن، چونکه‌ ئه‌وان خۆیان بریاری ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌ له‌ وڵاتێکی ئازاد وه‌ک له‌ سوید بژین. مونا دال له‌ دوا نامیلکه‌یدا (Handbok för samtalsledare) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کارێکی هه‌نوکه‌یی و گرنگه‌ که ‌(سه‌رپه‌رشتیار) باوک و دایک که‌ به‌ ئاگابن له‌و یاسا و رێسایانه‌ی که‌ له‌وڵاتی سوێد هه‌ن ده‌رباره‌ی ره‌هه‌نده‌کانی یه‌کسانی، ژیانی جوتبون، چاودێری، په‌یماننامه‌ی ژنیڤ ده‌رباره‌ی مندالان و دیموکراتی.

که‌واته‌ سه‌رپه‌رشتیاران (باوک ودایک) ی ره‌ونده‌ رۆڵێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ دروستکردنی که‌سێتی توکمه‌ و دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ منداڵه‌کانیان، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی خۆ گونجاندن و راستگۆیی به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیشه‌وه‌ سود وه‌رگرتن له‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌ که‌ تێیدا ده‌ژین. لێ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن منداڵه‌کانیان سه‌ریان لێ ده‌شوێت و له‌ نیوان دو نیشتماندا ون ده‌بن. نمونه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ له‌ یانه‌ و په‌یمانگه‌ تایبه‌تییه‌کانی رێنمایی گه‌نجاندا گه‌وره‌ ده‌ن، باشترین وێنه‌یه‌، که‌ زۆربه‌ی گه‌نجی ره‌وندی تیایه‌. وێنه‌کانی تاوان و ژیانی زیندان و بێکاری زیندوترین به‌ڵگه‌یه‌ که‌ گه‌نجانی ره‌وندی له‌ ئه‌وروپا تێ که‌وتوه.

سه‌رپه‌رشتکاران(دایک و باوک) ده‌بێ به‌ ئاگای ئه‌وه‌بن که‌ گه‌نجان خاوه‌ن کلتورێکی جیان له‌و کلتوره‌ی که‌ خۆیان هه‌یانه،‌ وه‌ک(Johansson& Lalander 2007) ده‌ڵێن پیویسته‌ به‌و زمانه‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکرێت که‌ سه‌رده‌مییانه‌ بێت و لێی تێبگه‌ن. پێوێسته‌ کۆد و هێماکانیان تێک نه‌درێت و هانیان بدرێت که‌ خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست له‌ ژیاندا بدۆزنه‌وه‌. گرنگه‌ که‌ ئه‌و گرێده‌ره‌ پێوه‌سته‌ی که‌ له‌ نێوان سه‌رپه‌ر‌شتکاران و منداڵان هه‌یه‌ نه‌ پسێت، ئه‌گینا شێرازه‌ی ئه‌و خیزانه‌ ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسی و باوک و دایک هێج رۆڵێکیان نامێنێت.

سه‌رچاوه‌کان:-

Johansson, P& Lalander, T (2007). Ungdomsgrupper i teori och praktik. Lund Kurslitteratur Dahl, M (2007): Att öppna nya dörrar. Handok för samtalsledare. Sverige: Göteborg

له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی (IRD)