ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌ین، که به‌سه‌رهاتی (پوره ئافتاو)، هێشتا به‌شێکی ماوه، ئه‌و به‌شه‌ی که ماوه بڵاوبکرێته‌وه بریتییه له ته‌واوکردنی وتووێژی نێوان (کچه‌که‌ی پوره ئافتاو و نووسه‌ری بابه‌ته‌که خاتوو خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا)، هه‌روه‌ها وتووێژی نێوان (پوره ئافتاو و نووسه‌ری بابه‌ته‌که)، سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دوابه‌شی ئه‌م به‌سه‌رهاته ڕاده‌کێشین، چاوه‌ڕوان بن
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئایار 8, 2011
دونیا پێکهاته‌ی زهن
دونیا پێكهاتەی زهن
نوسینی/ هاوبیر كامەران
مامۆستای یۆگا
چرا ازردە حالی ای دل ای دل
مدام اندر خیالی ای دل ای دل
برو كنجی نشین شكر خدا كن
كە شاید كامیابی ای دل ای دل
(بابا تاهیری هەمەدانی) ●
ئەوەی عارفانی هیندستان و تەنانەت عارفانی ئیسلامی هەوڵی بۆ دەدەن ئەوەیە كە خەڵكی بگەنە قۆناغێكی ئاگایی وەها كە بتوانن تێبگەن لەوەی دونیا پێكهاتەی زهنی ئێمە یە نەك زهن ئێمە پێكهاتەی دونیا. پاتانجالی لەیەكێك لە سوتراكانی بەشی چواری یۆگا سوترادا دەڵێت: “دوو شت وەكو یەكن، وادێنە بەرچاو كە جیاوازبن بەهۆی جیاوازی ئەو زهنانەوە كە دەركی ئەو شتانە دەكەن”.
ئەم سوترایەی پاتانجال قەی زۆر هەڵدەگرێت و ناكرێت هەروا ئێمە وەك بەڵگەیەك باسی بكەین چونكە نهێنی زۆری لەخۆیدا حەشارداوە.
یەكەم نهێنی ئەوەیە كە پاتانجالی لەیەكەم وشەدا بە ووشەی (دوو شت) دەست پێدەكات. ئەوەی قسەدەكات لەرێگەی زهنەوە دەدوێت و بەیاساكانی زهن دەدوێ، كەواتە ناكرێت باسی وەحدەت بكەیت تەنها دەكرێت نەفی جیاوازیەكان بكەین و ئەوەش بەباسكردنی جیاوازیەكان دەبێت. تاوەكو باس جیاوازی نەكەیت نا‌توانیت نەفی بكەیت، تاوەكو دونیای مادی وەكو خۆی نەبینی نا‌توانیت بگەیتە دیوەكەی تری كە دونیای ڕۆحانیە. پاتانجالی بەوشەی دوو شت دەست پێدەكات بۆئەوەی لەكۆتایی سوتراكەدا نەفی دوو شت بكات و بتگیەنێتە یەك شت كە ناتوانی پێی بڵێ یەك شت.
نهێنی دووەم لەم سوترایەدا ئەوەیە كە پێت دەڵێت ئەو دووشتە كە وەكو دووشتی جیاواز دێنە بەرچاو بەڵام لەبنەمادا یەك شتن، دووشت بوونی نیە لە بووندا و هەمووی یەك شتە. ئەو شتەش خودایە. پاتانجالی دەڵێت دوو شت كە وەكو یەكن. گەرچی ئەوان وەكو یەكن و یەكن بەڵام وادَنەبەراو كە جیاوازن ، ئەمەش كێشەی وەهمە كەلەمرۆڤدا دروست دەبێت. سەرچاوەی ئەم وەهمەش كە دوو شتی وەك یەك بە جیاواز دەزانێت یان یەك شت بە دوو شێوەی جیاواز وەردەگرێت و دونیای تایبەتی لەت و پەتی خۆی پێ بەرهەم دێنێ دەگەڕێتەوە بۆ زهن. زهن سەرچاوەی جیاوازیەكانە، سەرچاوەی ئەو هەموو جیاوازیەیە كەئێمە لەدەرەوە دەیبینین. زهن سەرەتا و سەرچاوەی دروست بوونی ژیانیشە.
زهن لە پێنج هەستەكەوە، لە بینین و بیستن و تامكردن و بەركەوتن و بۆنكردنەوە زانیاریەكانی خۆی وەردەگرێت و خۆی لەسەر بنیات دەنێت، بەڵام كێشەكە لەوەدایە ئەو ناتوانێت ئەم وێنانە و ئەم بۆن و دەنگ و بەركەوتنانە لێكبداتەوەو بەهەمویان وێنە ڕاستەقینەكە وەربگرێت بەڵكو لەو وێنانە وێنەی بچوكتر دروست دەكات و بەو شێوەیە جیهانەكە پیشانی تۆ دەدات كە جیهانێكی پارچەپارچە و جیاوازت دەست دەكەوێت.
ئەگەر زهن و فێڵی زهن نەبوایە جیهان بەیەكپارچەیی دەزانرا و دەناسرا.
جیاوازی دونیای من و دونیای تۆ، بیركردنەوەی من و بیركردنەوەی تۆ، جیهانبینی من و جیهان بینی تۆ لەوێوە دەست پێدەكات كە زهنی من و زهنی تۆ جیاوازن و جیاوازیەكەشیان دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ئەو وێنانەی كە هەستەكان دەیدەنە زهن و ئەو وێنانەی كە زهن وێنەی تریان لێ‌دروست دەكات.
ئەگەر بچینەوە ناخۆمان و ئیدی وێنەكان خامۆش بكەین و زهن خامۆش بكەین، دونیایەك بوونی نامێنێت كە پارچە پارچە بێت و دەگەینە وەحدەت.
كەواتە ئەو دونیایەی تۆ دەیبینی دونیایەكە زهنی خۆت بۆ دروست كردویت و دونیای ئەوی تریش دونیای زهنی خۆیەتی. ئەوە زهنە دونیاكە گەورە یان بچوك دەكاتەوە. ئەوە زهنە دونیاكە دەكاتە زیندان یان دونیایەكی پڕ شادی و خۆشی. ئەوە زهنە كە دیلی دێنێ یان سەربەستی.
زۆرینەی عارفەكان دەڵێن ئەوەی تۆ دەیبنی راستەقینەی نیە،زهن دەلێت ئەمرۆ دونیا زۆر ساردە، لەكاتێكدا بۆ كەسێكی تر دونیا فێنكە لەبەرئەوەی زهنی ئەو حەزی بەسەرمایە، بەڵام تۆ كەحەزت بەگەرمایە پێت وایە شار ساردە و حەز دەكەیت گەرم بێت. ئەوە زهنی تۆیە دونیای دەرەوەی خۆی وێنا دەكات پێش ئەوەی تۆ بیبینیت.
●واتە: بۆچی دڵ بەئازاری ئەی دڵ ئەی دڵ، بەردەوام لە خەیاڵدایت ئەی دڵ ئەی دڵ، برۆ كونجێك دابنیشە و سوپاسی خودا بكە، لەوانەیە خۆشبەخت بیت ئەی دڵ ئەی دڵ.
ئایار 8, 2011
بۆ دایکان و باوکان: مامه‌ڵه‌ی ده‌رووندروستانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتاندا بکه‌ن
بۆ دایكان و باوكان: مامه‌ڵه‌ی ده‌رووندروستانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتاندا بکه‌ن
وەرگێرانی بۆ فارسی: سادان ئا‌هوان
له‌فارسییه‌وه پەرچڤەی: عومەر هه‌ڵه‌بجه‌یی
لەم بابەتەدا پانزە خاڵ دەخەینە ڕوو وەك ئامۆژگاری دەرونی بۆئەوەی دایكان‌و باوكان بزانن چۆن مامەڵەی دەرونی لەگەڵ مناڵەكانیاندا بكەن، كە دواجار ئەم مامەڵە دروستەی دایك‌و باوك دەبێتەهۆی پەروەردەو پێگەیاندنێكی باشی زارۆڵەكانیان، لەگەڵ ئەوەی كە تەكنەلۆژیاو زانست زۆر پێشكەوتووە، بەڵام ئەفسوس لەكۆمەڵگەی كوردیدا رەنگدانەوەی نیەو مامەڵەی تەندروست‌و دەرونیانەی باوك‌و دایك لەگەڵ مناڵەكانیان غیابی هەیە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە ئەم بابەتەم بەپێویست زانی وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی، بەهیوای ئەوەی دایكان‌و باوكان بیخوێننەوەو سودی لێوەربگرن.
یەكەم: هەموو ڕۆژێك ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بووە لەگەڵ مناڵەكانتاندا یاری بكەن.
دووەم: مناڵەكانتان لەئامێز بگرن‌و پێكەوە تەماشای تیڤی بكەن.
سێیەم: هەموو ڕۆژێك ماچیان بكەن.
چوارەم: وەسفی ڕووخسار‌و ڕواڵەتیان بكەن.
پێنجەم: لەكارە قورس‌و گرانەكاندا هاوكاریان بكەن.
شەشەم: قژیان بۆ شانە بكەن.
حەوتەم: لەگەڵ یەكتریدا خواردن دروست بكەن و پێكەوە بیخۆن.
هەشتەم: لەئۆتۆمبێلدا لەجێگای ئەوەی گوێ لەتەسجیل بگرن، هەوڵبدەن لەگەڵ مناڵەكانتان قسە بكەن.
نۆیەم: یاریان لەگەڵدا بكەن‌و قاچیان بشێلن.
دەیەم: پێكەوە نوكتەی پێكەنیناوی باس بكەن‌و كاتی چێژداریان بۆ بخولقێنن.
یازدەیەم: لەگەڵ یەكتریدا بەپیادە برۆن.
دوازدەیەم: ڕستەی سۆزدارانەو خۆشەویستانەیان بۆ بنوسن‌و دایكوتن بەسەلاجەكەتاندا یان دەرگای ژووری خەوتنەكەیاندا.
سیازدەیەم: پێكەوە یاری مناڵانە بكەن‌و بۆ یەكتری مەتەڵ بڵێن.
چواردەیەم: هەندێكجار لەدەرەوە لەگەڵ مناڵەكانتاندا نان بخۆن، بۆئەوەی بزان گرنگیان پێدەدەن.
پازدەیەم: هەمیشەو بەردەوام با وشەی “خۆشم دەوێیت” لەسەر زمانتان بێت لەڕووی مناڵەكانتاندا.
سەرچاوە: گۆڤاری موفقیتی فارسی
ئایار 8, 2011
په‌شیمان بوونه‌وه له‌هاوسه‌رگیری
په‌شیمان بوونه‌وه له‌هاوسه‌رگیری
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناڕوانن، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌دید و تێڕوانیندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی له ته‌مه‌ن و ڕه‌سینی هه‌ڵچوونی و سۆزداری، ئاستی ڕۆشنبیری، ئاستی کاریگه‌ر بوون به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئاستی پابه‌ندبوون به‌ئایین، پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاستی ئابوری. که‌واته ده‌کرێت بڵێین بوونی جیاوازی له‌دیدی تاکه‌کاندا بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دیارده‌یه‌کی ئاساییه. وه‌لێ گشت ئه‌م جیاوازییانه ده‌بێت له‌ناو چێوه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا بێت که کۆبیری کۆمه‌ڵگه و ڕێککه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵهێنجراوی ناو هه‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له‌سه‌ره. درێژە
حوزه‌یران 29, 2010
بۆچی گه‌نجان خۆکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ (دیارده و چاره‌سه
بۆچی گەنجان خۆكوژی ئەنجام دەدەن؟ (دیاردەو چارەسەر)
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
پێناسی خۆكوژی:
ئایا بە خۆكوشتنمان كێشەكانمان چارەسەر دەبێت؟ ئایا خۆكوژی دەتوانێ هۆكاری گۆڕانكاری لەكۆمەڵگادا بێت؟ كێ‌لە بەرامبەر خۆكوژیی‌تاكەكاندا بەرپرسیارە، كۆمەڵگا یان خودی‌تاك؟ مرۆڤ بۆچی‌پەنا دەباتە بەر خۆكوژی؟ ئەم پرسیارانە‌و دەیان پرسیاری لەمجۆرە، لە كاتێكدا دێنە گۆڕێ‌كە دیاردەی‌خۆكوژی‌لە پەرەسەندندایە‌و رۆژانە لە هەموو شوێنێكی‌جیهاندا، گوێبیستی هەواڵی خۆكوژی دەبین. بەڵام پێناسی خۆكوژی‌چییە؟ خۆكوژی وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی، درێژە
نیسان 18, 2010
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران / به‌شی دووه‌م / کێشه‌کانی ئافره‌تانی کورد له‌هه‌نده‌ران
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران
به‌شی دووه‌م
کێشه‌کانی ئافره‌تان له‌هه‌نده‌ران
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا- شتوتگارت
ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌و مرۆڤه‌یه، که له‌سنورێکی زۆر ته‌سکی ژیاندا په‌روه‌رده ده‌بێت و زۆر دووره له سه‌ربه‌ستیی و مافه ڕه‌وا مرۆڤایه‌تییه‌کانی خۆی، چونکه هه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌ربه‌ستیی مرۆڤه‌وه هه‌بێت هێڵێکی سووری تێدا بۆ ئافره‌ته‌که دانراوه، که نابێت لێی تێپه‌ڕبێت. جا به موڵکایه‌تی کردنی ژیان و جه‌سته‌ی ئافره‌ت له هزر و نه‌ستی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگادا به‌دی ده‌که‌ین، درێژە
نیسان 7, 2010
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا و ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار

کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا
Scandinavian International University
و ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی
له ڕۆژانی 19 و 20- 3-2010 دا کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا له شاری ئۆره‌برو له سوید به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنفرانسه‌دا نزیکه‌ی 110 که‌سایه‌تی و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی و چه‌ندین پزیشکی ده‌روونی و پڕۆفیسۆر له بواره ده‌روونیه‌کان درێژە
ئازار 26, 2010
زۆر بژی
زۆر بژی
له‌ڕێنماییه‌کانی ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
عه‌بدوڵا تۆفیق
زۆر جار سه‌رسام ده‌بین به بیستنی هه‌ندێ هه‌واڵ که پێمان ده‌ڵێت به ته‌مه‌نترین مرۆڤ له ئێستادا سه‌دو ئه‌وه‌نده ساڵه. ده‌بێت ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له پشت زۆر ژیانه‌وه‌ن چی بێت؟
که‌م که‌س ده‌بینیت به بوونی خۆی خۆشحاڵ بێت، واته زۆربه‌مان ده‌خوازێن هه‌ر نه‌بوینایه. که هاتیشینه دونیاوه هه‌ر هه‌بوینایه. ئه‌مه ده‌ستکاری ناکرێت هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت به‌ره‌نگاری ژیان ببینه‌وه‌و کێشبڕکێ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ساڵ و به‌ته‌مه‌ن بژین، به‌ڵام درێژە
شوبات 5, 2010
گه‌نجانی ڕه‌وه‌ند له‌نێوان نه‌بوونی که‌سایه‌تی و نیشتمانێکی دیاردا
گه‌نجانی ره‌وه‌ند
له نێوان نه‌بوونی که‌سایه‌تی و نیشتمانێکی دیاردا
به دواچونێکی کورتی سۆشیال سایکۆلۆژیانه
سۆسیۆسایکۆلۆژ
ئاسۆ بیاره‌یی
سوید
کێشه‌ی گه‌نجانی ره‌وند له ئه‌وروپا و جیهان یه‌کێکه له‌و کێشه زیندوانه‌ی که ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی رێکخراوه حکومی و شارستانیه‌کان بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن. درێژە
كانونی دووه‌م 4, 2010
له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی (IRD)
ئاب 22, 2009
ڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن و منداڵ
ڕۆڵی تەلەفزیۆن و منداڵ
ئیبراهیم بالیسانی
تەلەفزیۆن،ئامێرێكی گرنگ وكاریگەرە،كاریگەرە بۆ سەر هەموو تاكێكی نێو كۆمەڵگا بەبێ جیاوازی دروستكردنی جیاكاری.
تەلەفزیۆن،رۆڵی كاراوبەرچاودەبینێ لەبواری سیاسی،كۆمەلایەتی،رووناكبیری،هونەری وكلتوری……..تائەو ئامێرە(تەلەفزیۆن ( لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا لەلایەن زانای بەریتانی (جون بریدا ( دۆزرایەوەوخرایەكاركردن.
تەلەفزیۆن، وەك كەناڵ وهۆیەكی گرنگی بواری راگەیاندنی بینراو،سودوكاریگەری درێژە
ته‌مموز 27, 2009
چۆن خۆمان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی خێرا ڕاده‌هێنین؟
چۆن خۆمان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی خێرا ڕاده‌هێنین؟
توێژه‌ری ده‌روونی :
نیگار كمال
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
له‌سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ سه‌رقاڵی كاركردنن له‌پێناو دابینكردنی بژێوی ئابوری خۆی و خێزانه‌كه‌ی ،ده‌كرێت بووترێت خوێنه‌رمان تاراده‌یه‌ك كه‌مبۆته‌وه،لێره‌دا نامه‌وێت باس له‌هۆكاره‌كانی نه‌خوێندنه‌وه‌ی گه‌نجان بكه‌م ، درێژە
حوزه‌یران 8, 2009
هێزی ژیری ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ی تائێستا په‌یمان پێنه‌بردووه
هێزی ژیری ئه‌وگه‌نجینه‌یه‌ی تائێستا په‌یمان پێنه‌بردووه
نووسینی: نوێبین
به‌كارهێنانی هێزی عه‌قڵ یارمه‌تی ده‌ره له‌هه‌ستكردن به‌خۆشی و ته‌ندروستی و رزگاربون له‌خووه ناپه‌سه‌نده‌كان، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌توشیان ده‌بین درێژە
نیسان 25, 2009
ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونییه ؟
ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه؟
و: ئازاد جه‌لال
( له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا زیاتر پیاو تووشی خۆپه‌رستی ده‌بێت وه‌ك له ژن) .
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری سیفاتی خۆپه‌رستیین ، ژماره‌یان كه‌م نییه، به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا، ئه‌م دیارده‌یه هه‌ندێ جار ده‌گاته چڵه‌پۆپه، درێژە
ئازار 21, 2009
ده‌روونناسی و جیاوازی نێوان نێر و مێ له‌ڕوانینی ” ئورسولا شێو ” ه‌وه
ده‌روونناسی و جیاوازی نێوان نێر و مێ
له ڕوانینی “ئورسولا شێو” ه‌وه
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
له کتێبی (ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر)دا، “سیمۆن دیبۆڤوار” ئه‌ڵێت: مرۆڤ وه‌ک ژن نایاته دونیاوه به‌ڵکو وایلێئه‌که‌ن که ژن بێت. ئه‌مرۆش توێژینه‌وه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕوونتر ده‌ریئه‌خه‌ن که چۆن منداڵان له‌یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایکبوونیانه‌وه هه‌موو کاتێک و درێژە
ئازار 8, 2009








دوا سەرنجەکان: