مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی - هه‌ولێر
ڕوداوى مێژوویی دەبێت سەرەتایەکى هەبێت ،سەرەتاى هەموو شتێکیش کاتى دیارى کراوى خۆى هەیە ، کەواتە کات یان زەمەن سەرەتا دەست نیشان دەکات و خوڵقێنەرى ڕۆحى مێژووە ، کەوابوو خوڵقێنەرى ڕۆحى زەمەن کێیە؟
دەتوانین بڵێین جوڵە (الحرکە) خوڵقێنەرى (زەمەن)ە، هەموو مێژوویەک (زەمەن)ە کەیەتى کەهەموو (زەمەن)ێکیش جوڵەکەیەتى هەموو (جووڵە) یەکیش خولانەوەى ئەستێًرەى [...]
نووسینی : د.ڕێدار محەمەد ئەمین
کاندیدى بۆردى دەروونى
جاران کە مناڵ بووین،حەزمان دەکرد زوو گەورەبین،چونکە پێمانوابوو گەورە هەموو شتێکى هەیە ودەتوانێت هەموو شتێک دەستەبەر بکات،ئێستا گەورەین حەزدەکەین بگەڕێینەوە قۆناغى مناڵى،بەڵام وەکو مناڵە کاڵفامەکەى جاران نا،بەڵکو مناڵێکى شارەزا و پڕ ئەزموون،کەچى بێخەم و بێ بەرپرسیاریەتى!ئەمە شتێکمان [...]
هەموو لێکۆڵینەوە زانستیە جیهانیەکان هاوڕان لە سەرئەوەى کە پێویستە مرۆڤ خۆى لە توڕەبوون بپارێزێت وخۆی لێ ڕزگار بکات (چ زۆر چ کەم) چونکە دەرکەوتووە کە کەسى تووڕە زۆر بەئاسانى دەبێتە نێچیرى نەخۆشى جەستەیى و دەروونى(الامراچ الجسمانیە والنفسیە)وەک نەخۆشیەکانى دڵ (وەستانى لەناکاوى دڵ - السکتە القلبیە المفاجئە-)ودابەزینى سیستمى بەرگرى (المناعە)لەشى مرۆڤ وە بەو پێیەش تواناى لەشى [...]
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی / هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر هه‌ناسه به‌رده‌وامی به‌ژیان بدات ئه‌وا پێکه‌نین به‌رده‌وامی به به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ئه‌دات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکه‌نین هه‌موو خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ ده‌بوژێنێته‌وه و گڕوتینی پێده‌به‌خشێ و له خه‌مۆکێ ده‌ریده‌کات و به‌ره‌و جیهانی بێخه‌م ده‌یفڕێنێ ، بۆیه زانا ( جێمس لانج ) گوتوویه‌تی : پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین . پێکه‌نین [...]
زۆرن ئەو کەسانەی باوەڕی تەواویان بە کاریگەری بورجەکان هەیە بەسەر ژیانی ئێستا‌و چارەنووس و پاشەڕۆژیانەوە. ئەم بڕوایە وای لێکردوون، بەبەردەوامی تامەزرۆی خوێندنەوەی ئەو لاپەڕانەی گۆڤار‌و ڕۆژنامەکان بن کە تایبەتن بە بەخت و بورجەکانەوە. ڕۆژنامەیەک یاخود گۆڤارێک ئەگەر گۆشەی تایبەت بە بورجەکانی تێدا نەبێت، نەک هەر بۆی ناگەڕێن و پەیدای ناکەن و نایکڕن، بەڵکو بەخۆڕایش دەستیان [...]
کەس ناتوانێت نکوڵی لە جۆر‌و چەندێتی ئەو گۆڕانکارییانە بکات کە بەردەوام لەژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵی ئێمەدا دێنەدی. نیشانەو ڕوخسارەکانی گۆڕان بەژێرخان و سەرخانی کۆمەڵگاوە دیار‌و ڕۆشنە، ئەمانە هەستیان پێدەکرێ و کەم تا زۆر بۆ گشت لایەن و بوارە جیاجیاکان کشاون و ڕەنگیانداوەتەوە. لەڕووی دیمۆگرافییەوە تا ئەندازەیەکی زۆریش ڕواڵەتەکانی ژیانی شارستانی بەلادێکانیش بەخشراوە، گەرچی بەلای شارەزایانی [...]
بەساڵاچوون قۆناغێکە لەقۆناغەکانى گەشەى مرۆڤ کەتەمەنى (60- 65) ساڵی بەرەو سەرو تر دەگرێتەوە، لەوانەیە لەسەرەتاى پەنجاکانەوە رواڵەتەکانى دەربکەوێت وەکو چاوکزى کەم بیستن و کەم خواردن و پشت ئێشەو سەر ئێشەو ددان کەوتن و هەندێ نالەبارى دیکە، کەلەوانەیە پیرەکان خۆیان ڕۆژانە گوزارشتیان لێ بکەن کەدەڵێن: پیرى و سەد عەیب، بەخوا کەڵکم لێبڕاوە ، چاوم کز بووە، [...]
« پێشووتر داهاتوو»Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
