Mallperrî Derunnasy » بابه‌تی تر

ئایا ده‌کرێت سوعبه‌تچی بین و که‌سایه‌تیمان پارێزراو بێت – به‌شی یه‌که‌م – بلال ئه‌بوبه‌کر – social worker
بەشی یەكەم

ئەم بابەتە سەرەتاو كۆتایی ئەزمونی كەسیەو جەند زانیاریەكی زانستیش لە خۆ دەگرێت تا خوێنەر جۆریك لە جۆرەكان لە كۆتایی بابەتەكە وڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە دەستەبەر بكات و تارادەیەك  ببێتە هۆی گۆرینی  هەموو بیرو بۆچونێكی  سلبی دەربارەی (سوبعەت)  ، لە پێشانگایەكی كتێبدا كتێبێك زۆر مایەی سەرنج و تیبینی من بوو هە بەتایبەتی تر پاش ئەوەی  (وەرگێران ) بوو بۆسەر زمانی عەرەبی هاتنی ئەو پەرتوكە بوو بۆناو گەنجینەی كتێبخانەكەم بەناو نیشانی (كیف تتعلمون اولادكم الفرح) ،پەرتوكی ناو براو سەرەتا باس لە گرنگی ئەم چەمكە دەكات بۆ كەسایەتی داهاتوی منداڵ و پاشان كۆمەڵیك تەكنیك و چیرۆكی خۆشی بەخش دەكات بۆ منداڵ و هەرزەكار  ، سەرچاوەیەكی دی بەناوی (360 طریقة لتنشأە طفل مثالی ) ئەویش كۆمەڵێك یاریە كە هەر پەیوەندی بەبابەتی ناوبراوەوە هەیە و خۆشی بەخشە .

ئەزموون :

خاڵی گرنگ و سەرەكی لێرەدایە سێ‌ چەمك هەیە كە پەیوەندیەكی توندو تۆڵ و یەكتر تەواو كەریان هەیە پێكەوە (سوبعەت، خۆشی ، كەسایەتی ) سوبعەت بریتیە لە كۆمەڵێك یاری گوفتاری و كرداری چونكە زۆر یاری هەیە بەقسە دەكرێت ، كرداری یاریە كرداریەكان لە خۆ دەگرێت و كەشێكی خۆشی بەخش دەدەنە ئەو بارو دۆخ و جێگایە ، بۆ نمونە (گەشت) تەنها بۆ خۆشی بەخشینە و دەبێت سەرەتاو كۆتایی هەموو كاتەكانی هەتا كاتی گەرانەوە شادی بەخش بێت ئەمە مەرجی سەرەكی گەشتە ( بەتایبەتی گەشتی قوتابخانە) بەڵام دەبێت سەرجەم یاریە گوفتاری و كرداریەكان لە چوارچێوەی سنوری ئەدەب و رەوشتی گونجاوو شیاودا بن واتە دوربن لە هەست بریندار كردن و دەرچون  لە سنور ، هەركات بەم جۆرە بوو كەسایەتی مامۆستا یان توێژەر پارێزراو دەبیت لە بەشی دووەم دا بەوردی باس لە ئەنجام دانی تەكنیكەكان دەكەین .

پێنج چیرۆکه‌ په‌ند – ئاماده‌کردنی: ده‌روونناس – سامان سیوه‌یلی
پێنج چیرۆکه‌ په‌ند

ئاماده‌کردنی

ده‌روونناس

سامان سیوه‌یلی

چیرۆکی یه‌که‌م

چۆن که‌مایه‌سییه‌کانمان جوان بکه‌ین؟

پادشای مه‌ملکه‌تێک چاوێکی نابینا بوو و قاچێکییشی شه‌ل بوو، ڕۆژێک ئه‌م پادشایه‌ هونه‌رمه‌ندانی مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی کۆ ده‌کاته‌وه‌ و داوایان لێده‌کات که‌ نیگارێکی پادشا بکێشن، به‌مه‌رجێک که‌مایه‌سییه‌کانی له‌و نیگاره‌دا ده‌رنه‌که‌وێت، واته‌ نه‌ چاوه‌ نابیناکه‌ی و نه‌ قاچه‌ شه‌له‌که‌ی. هونه‌رمه‌نده‌کان هه‌رچه‌ند هێنایان و بردیان ئه‌م داوایه‌ی پادشایان لا سه‌خت بوو، چۆن بتوانن له‌ نیگاره‌که‌دا وێنه‌ی چاوێکی ساغ له‌جیاتی چاوه‌ نابیناکه‌ و قاچێکی ساغیش له‌جیاتی قاچه‌ شه‌له‌که‌ی نیگار بکه‌ن. بۆیه‌ هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌ نیگار کێشه‌کان ئه‌م داوایه‌ی پادشایان ڕه‌تکرده‌وه‌، ته‌نها هونه‌رمه‌ندێک نه‌بێت که‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌جێهێنانی داواکه‌ی پادشا، پادشا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بۆ به‌جێهێنانی داواکه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رده‌می ئاماده‌بوواندا داوای لێکرد که‌ نیگاره‌که‌ بکێشێت، هونه‌رمه‌نده‌که‌ش ده‌ستی کرد به‌ نیگار کێشانی تابلۆیه‌ک بۆ پادشا، به‌مجۆره‌: له‌تابلۆکه‌دا پادشا ڕاو ده‌کات، تاپڕێک به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌گرێت و چاوه‌ نابیناکه‌ی پێده‌نوقێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌کاتی نیشانه‌ گرتنه‌وه‌دا بێت، بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌لی قاچه‌که‌یشی له‌نیگاره‌که‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پادشای له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی قاچه‌ شه‌له‌که‌ی دانیشاند هه‌روه‌کو چۆن ڕاوچییه‌کان له‌کاتی نیشانه‌گرتنه‌وه‌دا به‌وجۆره‌ قاچێک ده‌نوشتێننه‌وه‌ بۆ ژێر خۆیان، تاکو ئه‌و که‌مایه‌سییه‌یشی بشارێته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ هونه‌رمه‌نده‌ توانی له‌ تابلۆیه‌کدا هه‌ردوو که‌مایه‌سییه‌که‌ی پادشا بشارێته‌وه‌. ئه‌م نیگاره‌ پادشای زۆر خۆشحاڵ کرد و بووه‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووانیش.

که‌واته‌ هه‌موومان ده‌توانین وێنه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌نگی و که‌مایه‌سییان هه‌یه،‌ له‌ بۆچوونه‌کانماندا به‌جوانی بیاننه‌خشێنین، چونکه‌ هیچ که‌سێک بێ که‌مایه‌سی نییه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها جه‌خت له‌ که‌مایه‌سی خودی خۆمان و که‌سانی تریش بکه‌ینه‌وه‌، نه‌ خۆمان خۆشحاڵ ده‌که‌ین به‌مه‌، نه‌ده‌توانین به‌رامبه‌ره‌کانیشمان خۆشحاڵ بکه‌ین.

چیرۆکی دووه‌م

ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا

مێردمنداڵێک له‌ نزیک که‌نارێکی ده‌ریادا بوو، له‌ شه‌پۆله‌کانی ده‌ریاکه‌ تێڕامابوو که‌ هه‌ر جاره‌ی ده‌یان و سه‌دان ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانیدا فڕێ ده‌داته‌ سه‌ر وشکانی، مێردمنداڵه‌که‌ش هه‌ر جاره‌ی ئه‌ستێره‌یه‌کی ده‌ریای هه‌ڵده‌گرته‌وه‌ و له‌مردن ڕزگاری ده‌کرد و فڕێی ده‌دایه‌وه‌ ناو ئاوه‌که‌، له‌پشت ئه‌وه‌وه‌ کابرایه‌ک له‌م ڕه‌فتاره‌ی مێردمنداڵه‌که‌ی ده‌ڕوانی و که‌وته‌ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ مێردمنداڵه‌که‌دا، کوڕی خۆم ئه‌وه‌ تۆ خه‌ریکی چی؟ ئه‌م کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت بێهوده‌یه‌، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌موو شه‌پۆلێکدا سه‌دان ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا ده‌که‌ونه‌ سه‌ر وشکانی و ده‌مرن، خۆت به‌چییه‌وه‌ خه‌ریک ده‌که‌یت؟. مێردمنداڵه‌که‌ش که‌ له‌و کاته‌دا ئه‌ستێره‌یه‌کی ده‌ریای به‌ده‌سته‌وه‌ بوو به‌پیاوه‌که‌ی گوت: لاله‌ گیان، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانم ئه‌و سه‌دان ئه‌ستێره‌یه‌ ڕزگار بکه‌م، ئه‌وا ده‌توانم هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی ده‌ستم له‌ مردن ڕزگار بکه‌م. ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و هه‌مووه‌م پێنه‌گۆڕدرێت خۆ چاره‌نووسی ئه‌م دانه‌یه‌م پێده‌گۆڕدرێت و له‌ مردن ده‌یگێڕمه‌وه‌، له‌م کاته‌دا ئه‌ستێره‌که‌ی فڕێدایه‌وه‌ و ناو ئاوه‌که‌.

که‌واته‌ کاری چاکه‌ و خێرخوازی و مرۆییانه‌ هه‌رچه‌ند بچوکیش بێت جێی خۆی ده‌گرێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی کاری گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وا کاری بچوک ئه‌نجام بده‌.

چیرۆکی سێیه‌م

چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نین؟

پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی خۆشده‌ویست، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ی که‌مێک له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاری ناو ماڵدا که‌مته‌رخه‌م بوو، ڕۆژێک پیاوه‌که‌ ده‌رگای ژووری میوانه‌که‌یان ده‌کاته‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر بووه‌ ئه‌و ژووره‌یان به‌کارنه‌هێناوه‌، ده‌بینێ ته‌پ و تۆزێکی زۆر له‌سه‌ر که‌لوپه‌له‌کانی ژووره‌که‌یه‌ و ده‌مێکه‌ پاک نه‌کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ پیاوه‌که‌ نیگه‌ران ده‌کات به‌ڵام پێی خۆش نییه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ توڕه‌بوون یان به‌ قسه‌ی ناخۆش نیگه‌ران بکات، بۆیه‌ بیر ده‌کاته‌وه‌ چۆن په‌یامه‌که‌ی پێبگه‌یه‌نێت، بۆ به‌یانییه‌که‌ی زوو کاتێک پیاوه‌که‌ خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ چوونه‌ ده‌وام، به‌نهێنی خۆی ده‌کات به‌ ژووره‌که‌دا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ که‌ چینێک تۆزی له‌سه‌ره‌ به‌ په‌نجه‌کانی خۆی ده‌نووسێت (خۆشمده‌وێیت)، سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌ داده‌نێت و دێته‌ ده‌ره‌وه‌، کاتێک ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌وه‌دا بانگی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و پێی ده‌ڵێت که‌ سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ژووری میوانه‌که‌ له‌بیرچووه‌ و داوایلێده‌کات بۆی بهێنێت، کاتێک ژنه‌که‌ ده‌چێته‌ لای ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ ده‌بینێت له‌سه‌ر ئه‌و چینه‌ تۆزه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی ته‌نیوه‌ به‌په‌نجه‌ نوسراوه‌ (خۆشمده‌وێیت)، ژنه‌که‌ کتوپڕ تێده‌گات له‌م په‌یامه‌ و سویچه‌که‌ هه‌ڵده‌گرێت، کاتێک ده‌گاته‌ لای هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ سویچه‌که‌ی ده‌داته‌ ده‌ست و پێی ده‌ڵێت (منیش خۆشمده‌وێیت)، پیاوه‌که‌ تێگه‌یشت که‌ په‌یامه‌که‌ی گه‌یشتووه‌ و به‌ره‌و کاره‌که‌ی ده‌ڕوات، ژنه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ستده‌کات به‌ خاوێن کردنه‌وه‌ی هه‌موو ماڵه‌که‌، بۆ پاشنیوه‌ڕۆ کاتێک پیاوه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و هه‌ردووکیان توند یه‌کتری له‌ ئامێز ده‌گرن.

که‌واته‌ ده‌کرێت هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ په‌یام و داوا و ڕه‌خنه‌کانمان ئاوێته‌ی هێمنی و خۆشه‌ویستی بکه‌ین به‌جۆرێک به‌رامبه‌ره‌که‌مان به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ په‌سه‌ندی بکات و کاری له‌سه‌ر بکات

چیرۆکی چواره‌م

هه‌میشه‌ ئاوڕێک له‌ خۆت خراپتر بده‌ره‌وه‌

ئافره‌تێک که‌ ته‌نها خۆی و کچه‌ شه‌ش ساڵه‌که‌ی به‌یه‌که‌وه‌ ده‌ژیان، له‌ ڕه‌وشێکی هه‌ژاری و نه‌داریدا گوزه‌رانیان ده‌کرد، ته‌نها له‌یه‌ک ژووردا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، ژووره‌که‌ش گڵ بوو، ده‌رگایه‌کی ته‌خته‌ و سه‌قفی ژووره‌که‌ش به‌ پارچه‌یه‌ک چینکۆی کون کون داپۆشرابوو، ترسی ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ هاتنی وه‌رزی زستان و باران و به‌فر بارین بوو، چونکه‌ ژووره‌که‌یان پڕ ده‌بوو له‌ ئاو. وه‌رزی پاییز هات و له‌ئێواره‌یه‌کدا په‌ڵه‌ هه‌وری ڕه‌ش ئاسمانی ناوچه‌که‌یانی داگرت، هێنده‌ی نه‌برد بارانێکی به‌خوڕ دایکرد به‌سه‌ریاندا، هێدی هێدی ژووره‌ ته‌نهاکه‌ و که‌لوپه‌له‌کانیان ته‌ڕ ده‌بوو، ته‌نها شوێنێک له‌ ژووره‌که‌دا که‌مێک به‌ وشکی مایه‌وه‌ پشتی ده‌رگا ته‌خته‌که‌ی ژووره‌که‌ بوو، بۆیه‌ دایکه‌که‌ به‌په‌له‌ ده‌ستی منداڵه‌ شه‌ش ساڵه‌که‌ی گرت و له‌پشت ده‌رگاکه‌وه‌ ڕایوه‌ستاند تاکو ته‌ڕ نه‌بێت، دایکه‌ له‌و کاته‌دا به‌په‌له‌ خۆی گه‌یانده‌ حه‌وشه‌ بچووکه‌که‌ی ته‌نیشتیان تاکو سه‌تڵ و ته‌شت بهێنێته‌ ژووره‌وه‌ و هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و باراناوه‌ بگرێت له‌ ژووره‌که‌دا ئه‌گه‌رچی که‌میش بێت، له‌و کاته‌دا که‌ دایکه‌که‌ له‌به‌ر لێزمه‌ی بارانه‌که‌دا سه‌رقاڵی هێنانی ته‌شت و سه‌تڵ بوو، منداڵه‌ شه‌ش ساڵه‌که‌ به‌ده‌نگی به‌رز بانگی دایکی کرد، دایکیشی هه‌نگاوه‌کانی خێراتر کرد و گه‌یشته‌وه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای کچه‌که‌ی:

- ها کچم؟ چی بوو؟

- دایه‌ گیان، ئه‌بێت ئێستا ئه‌و هه‌ژارانه‌ی که‌ وه‌کو ئێمه‌ ژووریان نییه‌ و له‌ شوێنه‌ کراوه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن حاڵیان چۆن بێت به‌م بارانه‌؟ به‌س نییه‌ ئێمه‌ ئه‌م ژووره‌مان هه‌یه‌، ئه‌ها دایه‌ گیان من ته‌ڕ نه‌بووم له‌ پشت ئه‌م ده‌رگایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژووره‌مان نه‌بوایه‌ ئێستا ده‌بوایه‌ چیمان لێبهاتایه‌.

به‌ڵێ، مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ له‌ گرفت و کێشه‌دا بناڵێنێت، چه‌نده‌ له‌ به‌ش و هه‌ڵکه‌وتی ژیانی خۆی ناڕازی بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت خه‌ڵکانێک هه‌ن ژیانیان زۆر له‌و خراپتره‌، کێشه‌ و گرفته‌کانیان له‌و زۆر زیاتره‌، به‌مه‌ زیاتر ده‌توانین به‌رگه‌گرتن و پشوودرێژیمان زیاتر بکه‌ین و خۆمان له‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ تاڵییه‌کانی ژیان بپارێزین.

چیرۆکی پێنجه‌م

ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین

ڕۆژێک یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی شار هاوڕێیه‌تی کوڕه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستده‌که‌ن به‌ گه‌شتێک به‌ناو خه‌ڵکه‌ هه‌ژار و ڕه‌شوڕووته‌که‌ی ناوچه‌که‌یاندا، تاکو ئه‌م کوڕه‌ ببینێت هه‌ژاران چۆن ده‌ژین، دوو ڕۆژ له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌ و کێڵگه‌ و ده‌واره‌کانیاندا مانه‌وه‌. کاتێک گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، باوکه‌که‌ بانگی کوڕه‌که‌ی کرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا داینیشاند، پێی گوت:

- کوڕی خۆم گه‌شته‌که‌مان خۆش بوو؟ چی فێربوویت؟ چۆن لێیان تێگه‌یشتیت؟

- باوکه‌، زۆر زۆر خۆش بوو گه‌شته‌که‌مان.

- باشه‌ کوڕم پێم بڵێ، چ په‌ندێکت وه‌رگرت له‌ژیانی ئه‌و هه‌ژارانه‌وه‌؟

- بابه‌ گیان، زۆر شت فێربووم، زۆر جیاوازیم به‌دی کرد، بۆ نموونه‌: ئێمه‌ ته‌نها یه‌ک سه‌گمان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وان چوار سه‌گیان هه‌بوو، ئێمه‌ حه‌وزێکی بچوکمان هه‌یه‌ بۆ مه‌له‌کردن له‌ حه‌وشه‌که‌ماندا به‌ڵام ئه‌وان ڕووبارێکی گه‌وره‌ و خۆشتریان هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئێمه‌. ئێمه‌ گڵۆپ به‌کارده‌هێنین بۆ ڕووناکردنه‌وه‌ له‌شه‌واندا به‌ڵام ئه‌وان مانگ و ئه‌ستێره‌کانیان هه‌یه‌. ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و باخچه‌یه‌ی به‌رده‌می ماڵه‌که‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و سروشته‌ پان و به‌رینه‌ هه‌مووی بووه‌ به‌ باخچه‌ی ئه‌وان، ئێمه‌ ڕووبه‌ری خانووه‌که‌مان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ بینامان له‌سه‌ر دروستکردووه‌ به‌ڵام ئه‌وان پانتاییه‌کی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌ له‌ سروشتێکی جوانتر. ئێمه‌ خزمه‌تکارێکمان ڕاگرتووه‌ که‌ خزمه‌تمان بکات به‌ڵام ئه‌وان خۆیان خزمه‌تی خۆیان و خه‌ڵکیش ده‌که‌ن. ئێمه‌ هه‌موو جۆرێکی خوارده‌مه‌نی ده‌کڕین به‌ڵام هه‌موو خواردنه‌کانی ئه‌وان به‌رهه‌می ده‌ست و ماندووبوونی خۆیانه‌. ئێمه‌ دیواری به‌رزمان کردۆته‌ شورای خانووه‌که‌مان به‌ڵام ئه‌وان دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی ده‌یانپارێزێت.

باوکه‌که‌ به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌ کوڕه‌که‌ی ده‌ڕوانی و زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ ده‌کرد، له‌م کاته‌دا کوڕه‌که‌ی به‌باوکی گوت:

- سوپاس بۆ تۆ بابه‌ گیان، که‌ هاوڕێیه‌تیت کردم بۆ ئه‌م گه‌شته‌ تاکو په‌ی به‌ ڕاستییه‌کانی ژیان ببه‌م، بابه‌ گیان ئێستا ده‌زانم، ئێمه‌ و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه‌ن چه‌نده‌ هه‌ژارین.

که‌واته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی زۆر خۆی له‌خۆیدا هه‌ژارییه‌، ئااااای له‌و که‌سانه‌ی هه‌موو ژیانیان ته‌رخان کردووه‌ بۆ زیاتر هه‌ڵچنینی ده‌فته‌ره‌ دۆلاره‌کانیان به‌ڵام ناتوانن به‌هێمنی بخه‌ون.

تێگه‌یشتن و ڕێگه‌گرتن له‌ خۆکوشتن – ئاماده‌کردنی: ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
تێگەیشتن و ڕێگەگرتن لە خۆكوشتن

Understanding and Preventing Suicide

ئامادەكردنی

ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ

خۆكوشتن یەكێكە لە دیاردە بڵاوەكانی نێو كۆمەڵگەكان و دەتوانین بڵێین هەموو كۆمەڵگەیەك بەڕێژەی جیاواز پشكی خۆی بەردەكەوێت ، بەپێی سەرچاوە كۆنەكان خۆكوشتن دیاردەیەكی نوێ نییە و لەدێرزەمانەوە هەیە و لە هەموو سەردەمێكدا كەسانێك هەن لەدوی مردن دەگەڕێن و بە تەنها هۆكاری دەزانن بۆ خۆڕزگاركردن لە مەینەتیەكانی ژیان !

هەروەها توێژینەوە زانستییەكان ئاماژە دەكەن بە هەڵكشانی ڕێژەی خۆكوشتن و زیادبوونی لە سەرتاسەری جیهاندا. لەیەكێك لە سەرژمێرییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ( W.H.O ) دەركەوتووە كە رێژەی خۆكوشتن لە جیهاندا ساڵانە دەگاتە 800 هەزار – 900 هەزار حاڵەت.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئێستا خۆكوشتن لە زوربەی وڵاتانی دونیادا بریتییە لەو 10 هۆكارە سەرەكییەی كە دەبنە هۆی مردن ، بۆ نموونە لە وڵاتێكی وەك بەریتانیا خۆكوشتن بریتییە لە سێیەم هۆكاری لە ناوچون دوای نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە. لە وڵاتە ئەسكەندەنافیەكانی وەكو ( سوید ، نەرویج ، دانیمارك ) رێژەی 40 كەس لە 100 هەزار كەس لە ساڵێكدا خۆیان دەكوژن ، لە ئەمریكاش ساڵانە زیاتر لە ( 30000 ) سی هەزار كەس خۆیان دەكوژن، واتە ( 85 ) كەس لە ڕۆژێكدا، بە مانایەكی دی هەر بیست خولەك كەسێك خۆی دەكوژێت ، هەروەها ساڵانە 650 هەزار كەس هەوڵی خۆكوشتن دەدەن لەو وڵاتەدا. دیارە ئەم ڕێژانە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر و لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی دی گۆڕانی بەسەردێت، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانە سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیانەی دێنە ئاراوە.

خۆكوشتن ( انتحار ) چییە؟

بریتییە لە كۆتایی هێنانێكی دەستكردانەی مرۆڤ بە ژیانی خۆی. ئەم كارەش لە ئەنجامی هەڵبژاردنێكی ئازادانەی خۆیەتی دەرهەق بەژیانی خۆی و هەندێك جار كارەكە سەركەوتوو دەبێت و ژیانی كۆتایی دێت، بەڵام هەندێك جار سەركەوتو نابێت و لە ژیاندا دەمێنێتەوە.

هۆكارە مەترسیدارەكانی خۆكوشتن:

هۆكارەكانی خۆكوشتن لەیەكێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی ئەمانەی خوارەوە هۆكارەكانی خۆكوشتنن :

1. تەمەن : ئەو كەسانەی لە مەترسی خۆكوشتندان ، زیاتر گەنجانن لە نێوان تەمەنی 15 – 25 ساڵی ، هەروەها پاش تەمەنی ( 65 ساڵی ) ئەگەری خۆكوشتن زۆرە بەتایبەت لەو كەسانەدا كە بەتەنیا دەژین . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆكوشتن لەهەموو تەمەنێكدا هەیە.

2. ڕەگەز: خۆكوشتنی تەواوەتی لە ڕەگەزی نێردا زیاترە لە ڕەگەزی مێ بەرێژەی چوار ئەوەندە ، بەڵام هەوڵی خۆكوشتن لە ڕەگەزی مێینەدا زیاترە لە ڕەگەزی نێر بەرێژەی سێ‌ ئەوەندە.

3. باری خێزانی : خۆكوشتن لەو كەسانەدا كە هاوسەریان هەیە كەمترە ، بەڵام لە تاكی بێ هاوسەر یان ژن و پیاوی تەڵاقدراودا زیاتر ڕودەدات.

4. ئایین : خۆكوشتن كەمترە لە ناو هەوادار و شوێنكەوتوانی ئایندا بەراورد بە بێباوەڕان ، هەروەها ڕێژەی خۆكوشتن لەناو مسوڵمان و جولەكە و كاسۆلیكدا كەمترە بە بەراورد لەگەڵ پروتستانت . بۆ نموونە زۆر حاڵەت كە بێزارە لە ژیان و فكری خۆكوشتنی هەیە ، كاتێك پرسیاری لێدەكرێت چی ڕێگرە لەوەی خۆت نەكوشتووە ، لە وەڵامدا دەڵێت لە ترسی خوا ، بە تایبەت لە كۆمەڵگە مسوڵمانەكاندا ، لەبەرئەوەی لە قورئاندا بەڕاشكاوی باس لە حەرامی خۆكوشتن دەكات و دەفەرموێت (( ولا تقتلوا ڕنفسكم إن الله كان بكم رحیماً)) سورە النسا‌و 29. یاساغكردنی خۆكوشتن بەو شێوازە لە دیندا ، بۆتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی رٍِێژەی خۆكوشتن لە نێو كۆمەڵگا باوەڕدارەكاندا.

5. ئاستی كۆمەڵایەتی و ئابووری : ڕێژەی خۆكوشتن لە ئاستە كۆمەڵایەتییە بەرزەكاندا زیاترە ، هەروەها لە ناو شارە گەورەكاندا زۆرترە وەك لە گوندەكان.

6. وەرزی ساڵ : كاتێكی دیاریكراو و تایبەت نییە بە خۆكوشتن ن بەڵام دەركەوتووە ڕێژەی خۆكوشتن لە بەهار و پایزدا كەمێك بەرزترە.

7. نەژاد ( عرق ) : خۆكوشتن لە ناو سپی پێستدا زیاترە لە ڕەش پێست ، هەروەها كەمترە لە ناو ئەو ئەقەلیات و گروپە بچوكانەی پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوانیاندا.

8. جۆری پیشە : بێ‌ كاری و نەبوونی سەرچاوەی ژیان یەكێكە لە هۆكارە زۆر مەترسیدارەكانی خۆكوشتن ،بەڵام لە هەمان كاتدا خاوەنی هەر جۆرە پیشەیەكیش بیت مەترسی خۆكوشتنت هەیە و تەنانەت هەندێك پیشە رێژەی خۆكوشتن تیایاندا زۆرترە لە پیشەكانی تر ، وەكو پزیشك ، پزیشكی ددان ، ئەفسەری جێبەجێكار ، ..

9. حاڵەتی تەندروستی جەستەیی : توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەكان وەكو ئەیدز ، شێرپەنجە.

10. حاڵەتی تەندروستی دەروونی : تێكچونەكانی تەندروستی دەروونی بە یەكێك لە بەهێزترین هۆكار و پاڵنەرەكانی خۆكوشتن دەژمێردرێن و لە ناو ئەو كەسانەدا 3 – 12 ئەوەندە زیاترە بەراورد بە خەڵكی ئاسایی. بەتایبەت حاڵەتی خەمۆكی ، سكیزۆفرینیا ، دڵەڕاوكی ، ئالودەبوانی ئەلكحول ، تێكچونی كەسایەتی .

چۆن خەمۆكی دەبێتە هۆكارێك بۆ خۆكوشتن؟

(30% -70%) خۆكوشتنەكان پەیوەندییان هەیە بە خەمۆكییەوە ، چونكە لەكاتی خەمۆكیدا مرۆڤ بیركردنەوەی دەشێوێت و ناتوانێت ژیرانە و دروست بیر بكاتەوە ، ئەگەر ئەم حاڵەتە چارەسەر نەكرا ئەوا هەست دەكات كەسێكی بێ هیوا و بێ نرخە و بیر لە كۆتایی هێنان بەژیانی خۆی دەكاتەوە .

نەخۆشێكی خۆكوژی بەیەكێك لەم شێوازانە لە نەخۆشخانەدا دەبینرێن:

1. نەخۆشەكە رزگار بوویەكی هەوڵی خۆكوشتنە و لەلایەن كەس وكاری هێنراوە بۆ نەخۆشخانە.

2. نەخۆشەكە دێت بۆ نەخۆشخانە و سكاڵای هەیە دەربارەی هەبوونی فكری خۆكوشتن.

3. نەخۆشەكە بۆ سكاڵایەكی تر دێت بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام لە هەڵسەنگاندنی پزیشك یان كارمەندەكەوە دەردەكەوێت فكر و نیەتی خۆكوشتنی هەیە.

4. نەخۆشەكە نكوڵی دەكات فكر و نیەتی خۆكوشتنی هەبێت ، بەڵام بەشێوەیەك ڕەفتاردەكات نیەتی خۆكوشتن لەناخیدا هەستی پێدەكرێت. ئەم نەخۆشانە زۆربەی كات لەلایەن ئەندامانی خێزان یان هاوڕێكانیاین سەردانی نەخۆشخانەیان پێدەكرێت.

ئاست و قۆناغەكانی خۆكوشتن:

1. فكری خۆكوشتن :بیركردنەوە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە خۆكوشتن یان خۆئازاردان ، بەڵام بەبێ دەربڕینی نیەتێكی ڕاست و هەبوونی ڕەفتاری خۆكوژی .

2. هەڕەشە كردن بەخۆكوشتن : ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەڕێی دەربڕینی قسە یان نوسینەوە هەڕەشەی خۆكوشتن دەكات، بەڵام بە شێوەی كرداری هیچ ناكات.

3. رەفتاری خۆكوژی: هەندێ‌ رەفتار دەكات بە مەبەستی خۆئازاردان كە دڵنیایە نابێتە هۆی مردن وەكو هەوڵدان بۆ بڕینی دەماری مەچەكی بە چەقۆیەكی پلاستیك ، خواردنی چەند دەنكە حەبێك كە زیاترە لەبڕی چارەسەر بەڵام كوشندە نییە.

4. هەوڵی خۆكوشتن : زیان بەخۆ گەیاندن ، كە لەوانەیە ببێتە هۆی برینداری بچوك یان گەورە ، بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی ئەنجامی دەدات وەكو برینداركردنی جەستەی خۆی .

5. خۆكوشتنی تەواوەتی : بەتەواوی كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێَت لە ڕێگەی گرتنەبەری یەكێك لە ڕێگاكانی خۆكوشتن وەك بەكارهێنانی چەك ، خۆسوتاندن ، دەرمان خواردن ، خۆخنكاندن.

چۆن دەتوانیت كەسێك بناسیتەوە ئەگەری خۆكوشتنی لێبكرێت؟

بەلای ئەوانەی قسەیان لەسەر ئەم بابەتە كردووە زۆربەی دیاردەی خۆكوشتن حاڵەتێكی كتوپڕو لەناكاو نییە ، بەڵكو بەماوەیەك پێش هەوڵی خۆكوشتن ئەو كەسە چەند گۆڕانێكی تیا دروست دەبێت و چەند پەیام و ئاماژەیەكی لەسەر دەردەكەوێت كە چواردەورەكەی دەتوانن هەستی پێبكەن لەوانە :

1. پێشتر هەوڵی خۆكوشتنی دابێت.

2. نەخۆشییەكی دەروونی یان بارێكی دەروونی خراپی هەبێت وەكو خەمۆكی ، دڵەڕاوكێ.

3. دروست بوونی گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتیدا وەكو دابڕان، پاشەكشەكردن لەلایەنی كۆمەڵایەتی و كەمبوونەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ چواردەوردا.

4. خراپ بەكارهێنانی دەرمان ، ئالودەبوون لەسەر كحول یان ماددە هۆشبەرەكان.

5. هەستكردن بە تەنهایی، هەستكردن بە بێهیوایی و نەبوونی یارمەتی.

6. دروست بوونی گۆڕانكاری لە شێوازی خواردن و خەوتن و چالاكی ڕۆژانە.

7. هەبوونی سیمای شەڕەنگێزی یاخود زووهەڵچوون لە كەسەكەدا.

8. لەدەستدانی كەسێكی نزیك ، سەروەت و سامان ، كار و پیشە لەو ماوەیەدا

9. بوونی خۆكوشتن یان هەوڵی خۆكوشتن لە مێژووی خێزانەكەیاندا.

10. لە ژیانیدا كارەساتی یەك لەدوای یەكی بەسەر هاتبێت.

پەیامەكانی مرۆڤ كە ئاماژەن بە خۆكوشتن :

1. پەیامی ڕاستەوخۆی زارەكی :

• بەشێوەی قسەكردنی ڕاستەوخۆ بە چواردەورەكەی دەڵێت ” خۆم دەكوژم “.

• لەگەڵ توڕەبوون و تاوانباركردنی بەرامبەرەكەی هەڕەشەی خۆكوشتن دەكات و دەڵێت ” لەداخی تۆ خۆم دەكوژم، فڵان شتم بۆ نەكەن خۆم دەكوژم، …”

2. پەیامی ناڕاستەوخۆی زارەكی:

• ماوەیەك پێش هەوڵی خۆكوشتن چەند وتەیەك دەردەبڕێت كە ئاماژەن بە بێزاری و نائومێدی وەكو “كەی ئەمە ژیانە ، مردن خۆشترە لەژیان، …”

• لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی یان هاوڕێكانی هەندێك ووتە بەكاردەهێنێت وەكو ” ئەگەر یەكترمان بینییەوە جارێكی تر “.

3. پەیامی ڕاستەوخۆی نازارەكی :

• بە شێوازی كرداری ئاماژە دەدات بە چواردەوری خۆی كە نیەتی خۆكوشتنی هەیە وەكو ( پەیداكردنی چەك ، كۆكردنەوەی حەب ، كڕین و پەیداكردنی ماددەی ژەهراوی ، ئامادەكردنی نەوت یان بەنزین، چوونە شوێنی بەرز، ..)

4. پەیامی ناڕاستەوخۆی نازارەكی:

• ماوەیەك پێش هەوڵی خۆكوشتن هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی شتە تایبەتەكانی خۆی وەكو شتی ناوماڵ، قەرزدانەوە ، یان بەخشینی شتەكانی.

• پێشتر كەسێكی گۆشەگیر بووە بەڵام لەو ماوەیەدا سەردانی زوربەی خزم و كەس و هاوڕێكانی دەكات، وەكو خواحافیزی كردنێك.

ئەو پرسیارانەی پێویستە بكرێن بۆ زانینی نیەت و فكری خۆئازاردان یان خۆكوشتن لە كەسێكدا :

ئەم پرسیارانەی خوارەوە بریتین لە كۆمەڵە پرسیارێك ، بەشێوەی یەك لەدوای یەك دانراون بۆ ئاشكراكردن و زانینی فكری خۆكوشتن لە كەسێكدا. پزیشك ، چارەسازی دەروونی ، توێژەری كۆمەڵایەتی دەتوانن بێترس و زۆر بەكراوەیی لەگەڵ نەخۆشدا قسە بكەن دەربارەی نیەت و فكری خۆكوشتن یان ئەو هەوڵە خۆكوژییەی داوێتی ، ئەم باسكردنە نەك فكری خۆكوشتن لای كەسەكە دروست ناكات، بەڵكو یارمەتیدەرێتی بۆ دەربڕین و رزگار بوون لەو بیرۆكانە.

1. ئایا دڵتەنگیت ؟ هەست بە بێهیوایی دەكەیت ؟

2. ئایا هەست دەكەیت ژیان خۆشی تیانەماوە و مردن خۆشترە لە ژیان؟

3. ئایا هیچ كات حەزت كردووە بمریت؟

4. ئایا پێشتر یان ئێستا بیرت كردۆتەوە خۆت ڕزگاركەیت لەم كێشە یان حاڵەتە بە ئازاردانی خۆت یان خۆكوشتن؟

5. ماوەی چەند دەبێت بیری خۆ ئازاردان یان خۆكوشتنت لا دروست بووە؟

6. لەهەفتەیەكدا چەندجار بیر لە خۆكوشتن دەكەیتەوە ؟

7. ئایا هیچ پلانێكت هەیە بۆ خۆئازاردان یان خۆكوشتن بە مەبەستی ڕزگاربونت لە كێشەكان ؟

8. ئایا بەئاسانی دەستت دەگاتە هۆكارەكانی خۆئازاردان یان خۆكوشتن؟ (بۆ نموونە : چەك ، چەقۆ ، دەرمان)

9. ئایا پێشتر هەوڵی خۆئازاردان یان خۆكوشتنت داوە؟ كەی ؟ لەكوێ ؟ چۆن و بەچ هۆكارێك ؟

10. ئایا هەستاویت بە نوسینی نامەیەك بۆ دوای خۆت دەربارەی خۆ ڕزگاركردنت لە ژیان بە خۆكوشتن ؟

11. ئایا هیچ بەربەستێك هەبووە لەبەردەمتدا بۆ خۆكوشتنی ڕاستەقینە ؟ چین؟

تێبینی : ئەگەر نەخۆش بەتەواوی ڕەتی كردەوە گفتوگۆ بكات دەربارەی خۆكوشتن پێویستە هەوڵبدرێت پرسیار لە ئەندامانی خێزانەكەی یان هاوڕێكانی بكرێت.

چارەسەر یاخود ڕێگەگرتن لە خۆكوشتن :بریاری خۆكوشتن تەواو بابەتێكی تایبەتە بە خودی خاوەنەكەی، لەبەرئەوە پێویستە لەسەرەتاوە بەهێمنی كار لەگەڵ كەسەكەدا بكرێت ، سەرزەنشت نەكرێت، پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ دروست بكرێت پێش پرسیاركردن دەربارەی خۆكوشتن. چارەسەر یاخود رێگەگرتن لە خۆكوشتن بەپێی حاڵەتەكان یان ئەو پێنج ئاستەی هەیەتی دەگۆڕێت ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بەم شێوازانەی خوارەوە مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەكاندا بكەین :

1. ئەگەر كەسێك هەستی خۆكوشتنی هەبوو پێویستە :

1.بەكراوەیی و ڕاستەوخۆ لای ئەوكەسانەی متمانەی پێیانە قسە بكات دەربارەی ناخی خۆی.

2.لە زوترین كاتدا سەردانی پزیشكی تایبەتمەندی دەروونی بكات.

3.بەردەوام بێت لەسەر ڕێنماییەكانی پزیشك و تیمی چارەسەركردن.

2. ئەگەر كەسێكتان مەترسی خۆكوشتنی هەبوو پێویستە:

1.ئەو قسانەی دەیكات دەربارەی خۆكوشتن ، بە راستی وەرگرن و پشتگوێی نەخەن.

2.لە زوترین كاتدا سەردانی پزیشكی تایبەتمەندی دەروونی پێ بكەن.

3.خۆتان سەرپەرشتی وەرگرتنی دەرمانەكانی بكەن

4.لە ناوماڵدا هەموو ئەو شتانە دووربخەنەوە كە مەترسی خۆكوشتنی پێدەكرێت وەكو ( دەرمان ، ژەهر ، تفەنگ ، چەقۆ ، نەوت ، …).

5.بەردەوام شەو و ڕۆژ چاودێری نەخۆشەكە بكەن و بەتەنها جێی نەهێڵن.

6.بە هەڵوێست و مامەڵەی رابردوی خۆتاندا بچنەوە و ژینگەیەكی لەبارتر بۆ نەخۆشەكە دروست بكەن.

7.دوربكەونەوە لە سەرزەنشتكردنی نەخۆشەكە دەربارەی ئەو فكرە خۆكوژییانەی هەیەتی.

3. ئەركی پزیشك و تیمی چارەسەركردن :

1.دیاریكردنی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆش لەلایەن پزیشكی تایبەتمەندی دەروونی وەك :

oخەواندنی لە نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەركردن و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە حاڵەتەكەی.

oبەكارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەر كردنی ئەو حاڵەتەی هەیەتی وەك خەمۆكی ، دڵەراوكێ ، … بەڵام پێویستە دەرمانەكان نەدرێتە دەست نەخۆشەكە خۆی ، بەڵكو كەس و كاری ئاگادار بكرێن خۆیان سەرپەرشتی وەرگرتنی دەرمانەكانی بكەن وبیدەنێ‌ .

oئەگەر زانرا دەرمانەكان ناتوانن ئەو ڕۆڵە ببینن یان نەخۆشەكە لە مەترسییەكی گەورەدایە دەتوانرێت تەزووی كارەبا ( E.C.T ) بۆچارەسەر كردنی حاڵەتەكەی بەكاربهێنرێت.

2.پێویستە لەگەڵ پزیشكی دەروونیدا كەسانێكی جێگیر وەك چارەسازی دەروونی یان توێژەری كۆمەڵایەتی بە شێوەی تیم كار لەگەڵ نەخۆشەكەدا بكەن بەم شێوازە :

 هانی كەسەكە بدرێت ناخی خۆی دەرببڕێت و باس لە كێشەكانی بكات.

 زۆر بەكراوەیی لەگەڵیدا قسە بكرێت لەسەر ئەو بیرۆكانەی هەیەتی دەربارەی هەوڵی خۆكوشتن.

 كۆمەڵێك ئامۆژگاری یەك لە دوایەكی نەدرێتێ و بێزاربكرێت لە گوێگرتن ، بەڵكو هاوسۆزی بۆ نیشانبدرێت تاكو نەخۆشەكە هەست بكات لێی تێگەیشتوون.

 سەرزەنشت نەكرێت لەسەر ئەوەی بیرۆكەی خۆكوشتنی هەیە.

 پێویستە بەهۆی هەندێك قسە یان هێما گومان لە نەخۆشەكە بكرێت كە لە دواتردا لەوانەیە هەوڵی خۆكوشتن بدات، بۆ نموونە ئەگەر لە دانیشتنێكدا بڵێت ” خواحافیز ئیتر ناتانن بینمەوە ، وەسێت بكات بۆ دوای خۆی ”

 لەڕێگەی ئەنجامدانی دانیشتنەكان چارەسەر بدۆزرێتەوە بۆ ئەو كێشەو پاڵنەرانەی وایكردووە ئەو كەسە بیر لە خۆكوشتن بكاتەوە.

 ئەو هەڕەشانەی دەیكات گوایە هەوڵی خۆكوشتن دەدات ، پێویستە لەلایەن تیمی چارەسەركردن بە گرنگ وەربگیرێت و پشتگوێ نەخرێت.

 هەوڵبدرێت كەسەكە بگەڕێندرێتەوە سەر چالاكی رۆژانەی ئاسایی خۆی.

 زانیاری بدرێت بە ئەندامانی خێزانەكەی دەربارەی مەترسی ئەو حاڵەتەی نەخۆشەكە هەیەتی ، بەڵام پێویستە نهێنییەكانی نەخۆش بپارێزرێت و ڕەزامەندی نەخۆش وەربگیرێت بۆ دركاندنی زانیارییەكان.

 دانیشتن لەگەڵ نەخۆشەكەدا بە شێوەی خشتەیەكی دیاریكراو ئەنجام بدرێت تاكو بەتەواوی حاڵەتەكەی چارەسەر دەبێت ، بەتایبەت لەسەرەتادا ماوەكەی لە هەفتەیەك تێپەڕنەكات.

 پێویستە هاوكارییەكی باش هەبێت لەنێوان تیمی چارەسەركردن و خێزانی نەخۆشەكەدا بۆ ئەوەی بە هاوكاری یەكتر كارەكان بەڕێوەبەرن.

ئەگەر كەسێك لە هەوڵێكی خۆكوژی ڕزگاری بوو پێویستە :

1.لە زوترین كاتدا نەخۆشەكە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بە مەبەستی ڕزگاركردنی لە مردن.

2.چارەسەركردنی ئەو شوێنەوارانەی بەهۆی هەوڵی خۆكوشتنەوە لەسەر جەستەی دروستبوون .

3.سەرزەنشت نەكرێت لەسەر ئەوەی هەوڵی خۆكوشتنی داوە، هەوڵبدرێت بۆ تێگەیشتن لەو پەیامانەی هەیبووە پێش ئەوەی هەوڵی خۆكوشتن بدات ،بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند حەزی كردووە بمرێت ،

4.بزانرێت پاش خۆی هیچ نامەیەكی جێهێشتووە ، وەكو بەڵگەیەك بۆ ڕاستی هەوڵی خۆكوشتنەكەی.

5.لە زوترین كاتدا پزیشكی تایبەتمەندی دەروونی بیبینێت و چارەسەری پێویستی بۆ دیاری بكات وەكو خەواندنی لە نەخۆشخانە ، بەكارهێنانی دەرمان ، ….

6.ئەو هەڕەشانەی دەیكات گوایە هەوڵی خۆكوشتن دووبارە دەكاتەوە ، پێویستە لەلایەن پزیشك و خێزانەكەی بە گرنگ وەربگیرێت و پشتگوێ نەخرێت.

7.خێزانەكەی ئاگادار بكرێت كە شەش مانگ تا یەك ساڵ پاش هەوڵێكی خۆكوشتن چاودێری بكەن،چونكە مەترسی دەكرێت هەوڵەكەی دووبارە بكاتەوە.

8. مامەڵەكردنێكی دروست و ژیرانە لەگەڵ خێزانی نەخۆشدا بكرێت ، بەمەبەستی ئاسایكردنەوەی دەرئەنجامە ناخۆشەكانی ئەم كارە لای خێزان و كەس وكاری ، بۆ ئەوەی ژیانی وەكو باری ئاسایی پێشتری لێبێتەوە.

سەرچاوەكان :

1. Psychiatric Secret / Jamwes L. Jacobson ، Alan. Jacobson / 1996

2. 1- Kaplan and Sadocks ، Synopsis of Psychiatry – 2003

3. NMS Psychiatry 3rd Edition – 1996

4. Manual of Psychiatric Emergencies / Steven e. Hyman ، George E. Tesar – Third Edition

5. Heartland Alliance Mental Health Promotion Training Curriculum Module – III 2005.

6. Psychiatry mental health nursing 2nd edition 2000

7. Internet.

8. گۆڤاری سایكۆلۆژیا ژمارە ( 5 ) ساڵی 2006

9. گۆڤاری سایك ژمارە ( 3 ) ساڵی 2006

10. گۆڤاری زانستی سەردەم ژمارە ( 24 ) ساڵی 2005

چوار ئامۆژگاری ئاڵتونی بۆ ژیان – له‌ فارسیه‌وه‌: عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی
چوار ئامۆژگاری ئاڵتونی بۆ ژیان

لەفارسیەوە:  عومەر هەڵەبجەیی

1_ پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیانتدا وازلێمەهێنە بەتایبەتی ئەوكاتانەی كە لەیەك جیادەبنەوە‌و مەودا دەكەوێتە نێوانتان، هەرچەندە تەكنەلۆژیا‌و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كاتێكی زۆری مرۆڤ دەگرێت لەم سەردەمەدا، بەڵام هیچكات مەهێڵە غیابی هاوڕێیەتی بوونی هەبێت لەژیانتدا.

ئەگەر لەهەموو توانستی خۆت سود وەربگریت بۆبەڕێوەبردنی كارەكانت دڵنییابە كەسایەتیەكی سەركەوتوودەبیت لەئایندەدا، هەروەها  هەمیشە هەوڵبدە هاوڕێیانت ئەگەر لەیەكتری عاجزو زویرن یاخود پێكەوە قسەیان نییە، ئاشتەوای بخەرە نێوانیان، پێویستە هەمیشە غافڵ نەیت لەتەندروستی جەستەیی‌و ڕۆحی‌و دەرونی  خۆت.

2_ لەزانست‌و مەعریفەی تازە سود وەربگرن، بەتایبەت بۆچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانتان، پێدەچێت تیۆر‌و ڕێڕەوەكانی كۆن بۆچارەسەركردنی كێشەكانی ئەم سەردەمە  بەكەڵك نەیەن، چونكە بەتێپەڕبوونی سەدەو ئاڵۆزبوونی ژیان، كێشەو گرفتەكانیش سەنگین‌و قورس بوون، لەبەر ئەوە زانستی ئێستا دەتوانێت تاڕادەیەك چارەسازبێت لەكێشەكاندا، وەك سایكۆلۆژی‌و سۆسۆلۆژی‌و، هەروەها زانستە مرۆیەكان… هتد

هەمیشە پرس‌و ڕاوێژ بەكەسە نزیكە متمانە پێكراوەكان بكە، لەبەرئەوە بۆچارەسەركردنی كێشەكان دوو عەقڵ باشترە بۆبیركردنەوە لەبری عەقڵێك، هەروەها هەموو ئەوڕەخنە بونیادنەرانە بەهەند وەربگرە كە لەلایەن دۆست‌و هاوڕێیانی دڵسۆز‌و بەوەفاوە ئاڕاستەت دەكەن.

هەمیشە هەوڵبدە بیر‌وبۆچوونی نەرێنی لەمێشكتدا بكەرە دەرەوە‌و بیر‌وبۆچوونی ئەرێنی لەمێشكتدا بڕوێنە.

بەئارامی‌و هادیەتیەوە دەتوانی بەسەر كێشەو گرفتەكاندا زاڵ بیت، نەوەك بەهەڵچوون‌و توڕەبوون، هیچ كات بەپەلە‌و بێ‌ بیركردنەوەی مەنتیقی بۆشتەكان بڕیاڕمەدە، چونكە لەپاشاندا پەشیمان دەبیتەوە‌و مەجبوری پۆزش هێنانەوە دەبیت.

3_ پێدەچێت هەندێك لەكەس‌و هاوڕێیانی چواردەرورت بەباشی دركت پێنەكەن، لەوجۆرە تێڕوانینە زویرو نائومێد مەبە، بەڵكو هەوڵبدە توانستی خۆت نیشان بدەیت.

شتگەلێك كە بەپارە‌و سەروەت‌و سامان ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت، زۆرجار بەڕەفتارو ئاكاری جوان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت، وەك پێگە‌و كەسایەتی نێوكۆمەڵگا. لێكۆڵینەوە‌و توێژینەوە لەئایدۆلۆژیا‌و ڕەوشتی بیرمەندان‌و حەكیمان، بەرچاوڕوونیەكی باش دەبێت بۆئایندە. لەوكەسانە دووربكەوەرەوە كە هەواڵی كەسانی دیكەت بۆدەهێنن، چونكە دڵنیابە هەواڵی تۆش دەبەن بۆئەوان. لەشكست هێنان‌و نوشوستی نائومێد مەبە، چونكە گەلێك جار شكستخواردن دەبێتە ڕایەڵەیەك بۆسەركەوتن‌و خۆشبەختی.

4_ لەهەموو توانایی هزر‌و ئەندێشەی خۆت سود وەربگرە، هەروەها ئەگەر كەسەنزیكەكانت، یاخود  هاوڕێیانت پێویستیان بەهاوكاری هزری هەبوو هاریكاریان بكە، زۆرجار هاریكاری هزری‌و عەقڵی سود مەنترە بۆچارەسەركردنی كێشەكان وەك لەهاوكاری ماددە، بەتایبەت بۆئەم سەردەمە ئەوەندە مرۆ لەدۆخێكی ناهاوسەنگی‌و گرژی‌و ئاڵۆزی دەرونیدا دەژیت، كە گەلێكجار بێزار دەبێت لەخودی خۆیشی، ئالەو كاتەدا هزر‌و قسەی مەنتیق باشترین چەكێكە بۆبەگژاچوونەوەی ئەو گرفتە.

هەروەها بۆئەوەی ئێمە بتوانین بەزۆرێك لەخەون‌و ئارەزووەكانمان بگەین، هەمیشە پێویستە بڕیارەكانمان زیاتر لۆژیكی بێت، نەوەك سۆزداری‌و عاتیفی، لەدەرئەنجامدا بۆمان ڕووندەبێتەوە كە چەندە توانیومانە بەسەر لەمپەر‌و ئەستەمیەكاندا زاڵبین.

ڕێگایه‌کی خێرا و کاریگه‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سترێس – و: هه‌رێم عبدالرحمن – توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
ڕێگایەکی خێراو کاریگەر  بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سترێس

و: هەرێم عبدالرحمن

توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی

سترێس بەشێکە لە ژیانی هەندێک کەس.. بەڵام لە ڕاستیدا لەگەڵ ژیانی هەمووماندایە…هۆکارەکەی ئەوەیە ئێمە پێویستمان بە ئالیەتی جیاوازە لە هەڵسوکەوتمان لەگەڵ سترێستدا، لەواقعدا کاتێک ڕودەدات لای هەندێکمان کە هەست بە شەکەتی و ماندو بونێکی زۆر بکەین،لەم حاڵەتەدا ڕوودانی ئاساییە ، زیاتر لە جارێکیش دوبارە ببێتەوە نازانرێت هەتا کاتێک هەموو دەرخستە جیاوازەکانی لە کەسێتیتدا دەردەکەوێت ئنجا بە توندی هەستی بە سترێسەکە دەکەیت ؛ نیشانە (فیزیایی) لەشیەکانی زۆرتر ئاشکرایە، تۆ کامانەت تێدایە؟

ئایا نینۆکەکانت بەدان ئەکرۆشی؟

ئایا ئارەق دەکەیتەوە ؟

ئایا دانت جیڕدەکەیتەوە؟

ئایا  سەرئێشەت هەیە، یاخود  هەست ئەکەیت ماسولکەکانی ملت  گرژ بووە؟

لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی لەشی ئاشکراشت نەبێت وەک ئەم نیشانانە  تایبەت و نەبينراوبن

ئایا هەست بە شەکەتی ئەکەیت؟

ئایا قەلەقیت؟لەوانەیە توڕە بیت؟

لەوانەیە بترسیت؟

ئایا کاتێک لەگەڵ خەڵکدا تێکەڵ دەبیت هەستی خۆ بەکەم زانین ئەتگرێ ،لەبەر ئەوەی وا هەست بکەیت ئەوان بە گەمژەت ئەزانن؟

بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ سترێسە تایبەتەکەی خۆت ،پێویستە شارەزای رەوشتە جۆراو جۆرەکانی خۆت ببیت کە لە بونت دا هەیە لە حاڵەتە نائارامەکەتدا تا ڕێ نیشاندەر بێت بۆ دانانی سنورێک بۆیان؛

هەنگاوی ١: بیربکەرەوە لە نیشانە تایبەتە زۆر دیارەکانت  کە ئەبێتە هۆی نائارامیت. لیستێک دروست بکەو بیان نوسەرەوە.

هەنگاوی ٢ : لەگەڵ هەرخاڵێکدا بیری لێ بکەرەوە، وە بە تفاصل بینوسەرەوە نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەتایبەتی ئەوانەی هاندەرە بۆ دوبارە سەرهەڵدانەوەی

هەنگاوی ٣ : پێت وایە ئێستا  حەزێکت یاخود هەستێکت  بۆ دروست بوە تا شتێک بکەیت بۆ کۆنترۆڵ کردنیانهەنگاوی ٤: لیستەکەی کە ئامادەت کردوە بیر لە پێچەوانەکەی بکەرەوە و هەوڵدە لەگەڵیاندا بژی و بەکاریان بهێنەهەندێ جار وا باشە کە زانیت لە حاڵەتی سترێس دایت واز لە هەندێک کردار بهێنیت لە جیاتی ئەوە ئیرادەت بەکار بهێنە بۆ تێپەڕندنت لەو حاڵەتەئەگەر ڕاستگۆبیت لەگەڵ دەروونی خۆتدا دەتوانی زاڵبیت ،هەستی دەرچوون لە سترێس ڕێگای خۆشبەختی تۆیە ، کاتێک کەمێک لە ڕێرەوە ئاساییەکەی ژیانی خۆمان لادەدەین کەمێک نامۆیە ، ترس لە شکست و ترس لە گۆڕان کاردانەوەیەکی سروشتی هەمو مرۆڤێکە ، شکستی ڕاستەقینە ئەوەیە ترس و خۆف ڕامان بگرێت و بێبەشمان بکات.سەرچاوە: ئینتەرنێت.

تاکی کورد له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌ تازه‌کاندا – په‌یمان . غ . به‌رزێوه‌یی
تاکی کورد له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌ تازه‌کاندا

په‌یمان غ به‌رزێوه‌یی*

په‌لکێش کردن و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی چه‌مکی تازه‌ و نائاشنا، بۆکۆمه‌ڵگایێکی کلتوری،سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌وڵێکی نارێک ونه‌شاز به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ،هه‌م له‌ڕووی ماناکردنه‌وه‌ی خودی چه‌مک و هه‌میش له‌گه‌یاندنی په‌یامی چه‌مکه‌ هاورده‌بووه‌که‌،نمونه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆره‌شگێری سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌ی وناڵاندنی کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست ئیستیعماره‌وه‌ که‌ ئه‌وکات له‌ڕێگای چه‌مکی دیموکراسیه‌وه‌ تاکی ئاشنا ده‌کرد به‌ هه‌ڵگیرساندنی شۆره‌ش وداواکردنی مافه‌ ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵگا.به‌جیا ئه‌وکاتیش ماناکردنه‌وه‌ی خودی ماف و ده‌ستکه‌وته‌سیاسیه‌کان له‌ڕێگای چه‌مکی دیموکراسیه‌وه‌ پێناسه‌ی سه‌یر سه‌یری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینی.واته‌ ئه‌م لێکدانه‌وانه‌ بۆ ئه‌وکات شتێکی ئاسایی بوون و جێگای تێرامان نه‌بوون،که‌ به‌قۆناغێکی سه‌ره‌تایی تێ ده‌په‌ڕی،به‌ڵام ئیستاش ئه‌و هه‌ڵه‌ رۆتینیانه‌ ده‌بینرێن له‌نێوان ئه‌م پێناسه‌ به‌ناو مۆدێرنانه‌ که‌ بۆ خودی به‌دیموکراسی بوون ماناده‌کرێنه‌وه‌.

شتێکی سروشتی هه‌یه،که‌ هه‌موومان له‌سه‌ری کۆکین ودژایه‌تیمان نیه‌ ئه‌میش پێویستی داواکردنه‌، کاتێک مرۆڤ تینوده‌بێ داوای ئاو ده‌کا،یان که‌ برسی ده‌بێ داوای خواردن ده‌کا.له‌نیوان ئه‌م داوا کردنه‌ به‌رده‌وامانه‌ ریزبوونێکی ده‌ستکردیش هه‌یه‌،به‌ڵام زۆربه‌ی کات به‌ خۆرسک رێک ده‌بێ.که‌واته‌ کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌چ شتێک هه‌بێ په‌نای بۆ ده‌با.

ئه‌وکات دیموکراسی وویست،ئه‌م چه‌مکه‌ په‌لکێش بوویه‌ نێو هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی،به‌ڵام ئێستا ئه‌م به‌دیموکراسی بوونه‌ تا راده‌یه‌کی زۆر لاڕێبوونه‌ له‌هه‌مبه‌ر خودی دیموکراسی.مه‌به‌ست له‌م واتاکردنه‌وه‌یه‌ نیشاندان و ده‌رخستنی ئه‌و زه‌مینه‌ناڕێکه‌یه‌ که‌ سابتانه‌ ساز ده‌کرێت بۆ قۆناغی جێ به‌جێکردن،له‌کاتێک دا نزیکه‌ شتانێک بروژێنرێن که‌ دوورو نزیک په‌یوه‌ندی دار نه‌بن به‌م چه‌مکه‌ نوێ یه‌ی که‌ تاک بۆی ئاشنانه‌بووه‌،له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ندێکجار پێچه‌وانه‌ی رێساوناوه‌ڕۆکی تازه‌گه‌ریه‌که‌ ده‌بێت.

ئه‌وکاته‌ی تاک داوای ئازادی جه‌سته‌ی به‌رقه‌رار ده‌کرد و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌جه‌نگا،په‌نای بۆ چه‌مکی دیموکراسی برد،تا رێگایه‌کی کورتی بۆ بدۆزێته‌وه‌ له‌ چاڵی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وژێرده‌سته‌یی و نامرۆڤایه‌تی ده‌ربازی بکات.دیموکراسی ئه‌و هێزه‌ی به‌تاک به‌خشی تا له‌ بوونی خۆی بپێچێته‌وه‌ دواتر توانای ره‌تکردنه‌وه‌ی کۆیله‌بوون و ژێرده‌سته‌یی تیا به‌دی بێت.له‌پاش به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجه‌،هه‌ر ئه‌م چه‌مکه‌ بوو تاکی په‌لکێش کرد بۆ داخوازی باڵاتر،هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندیکجار ئه‌م داخوازیانه‌ به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ که‌له‌که‌یان ده‌کردوجۆرێک له‌ دژایه‌تی خودی به‌دیموکراسی بوونی ساز ده‌کرد.لێره‌ ئه‌م ناکامڵیه‌ یان ئه‌م نا ته‌واویه‌ سه‌رده‌کێشێ بۆ ناته‌واویه‌تی تر،کۆمه‌ڵگای کوردی له‌دوای به‌ده‌ست هێنانی ئازادی جه‌سته‌ به‌ واتایه‌کی گشتی له‌هه‌مبه‌ر دروشمی داگیرکاری،بۆ ئازادی ته‌واوتی وێڵ بوو.به‌جۆرێک به‌دوای ئازادی ته‌کمیل کردن وهاوشێوه‌ی ته‌واوه‌تی بوو،له‌په‌نای ئه‌مه‌شه‌وه‌ چه‌مکی تازه‌ترومۆدێرن تر خۆی کێشایه‌ ناو هزرمه‌ندی وئایدۆلۆژیاگه‌ڕی بۆ ده‌ووڕگێرانێکی هاوشێوه‌ی دیموکراسی،به‌ڵام له‌قاڵب ویاسای جیاواز و مانشێتی جیاوه‌ شۆربوویه‌وه‌ بۆ قۆڵبوونه‌وه‌، بۆ ناخی کۆمه‌ڵگا به‌ناوی گه‌یاندن و ته‌واوکردنی ئازادیه‌کانی ده‌روونی تاک یان هه‌ڵگرتنی ئه‌و دیوارانه‌ی که‌ ده‌ووری ده‌روونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی داوه‌ که‌ له‌ڕێگای کلتوره‌وه‌ قایم کرابوون.نمونه‌مان چه‌مکی (جێنده‌روفێمینیزم یان فێمینیست) له‌ دوای هاورده‌بوونیان به‌مه‌به‌ستی داکۆکی کردن و هاندانی تاک بۆ گه‌یشتن به‌مافی ته‌واوه‌تی،سه‌ره‌نجام بوون به‌ دژایه‌تی جۆراوجۆر به‌سه‌ر خودی مافه‌ته‌واوه‌تیه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵگا.هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م لێکترازان ودژبوونه‌وه‌یه‌ به‌شێک نه‌بوو له‌ وورده‌کاریه‌کانی ئه‌م چه‌مکانه‌،به‌لام له‌رێگای ئه‌م و ئه‌وێک سه‌راپای وێناکردنه‌وه‌کان نیشاندانی دژایه‌تی و نامرۆڤایه‌تی بوو له‌نیو بیر و خواستی تاک.بینیمان چ ده‌نگ وهه‌رایه‌ک هاته‌کایه‌وه‌ له‌دوای هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مکانه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی،جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌م په‌رته‌وازی و تێنه‌گه‌یشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌نێوان بیرمه‌ندان ورۆشنبیرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو،هه‌ریه‌که‌یان به‌بێ ئه‌وه‌ی تایبه‌ت مه‌ند بێ له‌م بوارانه‌وه‌ یان بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری گه‌یاندن وبلاوکردنه‌وه‌ی خودی ئه‌م چه‌مکانه‌بێت ،ریپۆرت ووێنه‌سازی ولێکدانه‌وه‌ی تازه‌تازه‌ی به‌ناوی ئه‌م چه‌مکانه‌وه‌ ده‌رووژاند. ساڵی 2006 بۆ یه‌که‌مین جار که‌ به‌ژداریم کرد له‌ جه‌ند وۆرک شۆپێک به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن‌ له‌باره‌ی چه‌مکی جێنده‌ره‌وه‌ ،تێک هه‌ڵچوونی زۆر هه‌بوو له‌نێوان ئێمه‌ی قوتابی وئه‌و مامۆستایانه‌ی که‌ چه‌مکه‌که‌یان بۆ شی ده‌کردینه‌وه‌،په‌رچه‌کرداره‌کان له‌جێگای خۆیان بوون کاتێک شیکردنه‌وه‌کان به‌جۆرێک ده‌کرا که‌ له‌نه‌رویج یان له‌ سوید وۆرک شۆپ له‌وباره‌یه‌وه‌ پێش که‌ش بکرێت.هه‌ڵه‌ی ئێمه‌ی رۆشنبیر له‌م نێوه‌نده‌ دایه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌دڵی خۆمان قسه‌ ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بیروبۆچوونی ده‌ورووبه‌ر بکه‌ین له‌باره‌ی ئامانجه‌کانیانه‌وه‌.ئه‌وکات به‌که‌می ده‌بینرا باس وخواسی فراوان له‌سه‌ر جێنده‌ر یان فێمینیزم بکرێت،به‌ڵام به‌ ووردی کاری بۆ ده‌کرا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی.ره‌خنه‌ی زۆر زۆر هه‌بوون له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ماناکردنه‌وه‌یه‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تازه‌ ئازادی دید.که‌ مامۆستایه‌ک له‌ نه‌رویج ه‌وه‌ وانه‌ی له‌باره‌ی چه‌مکی جێنده‌ره‌وه‌ ده‌دا،هه‌مان تێرامانی بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی کلتوری کوردی ببێ.له‌پاڵ ئه‌مه‌شه‌وه‌ به‌ بیروباوه‌ری جیاوه‌ سنوره‌کان قایم کرابن.به‌چاوی سه‌ر ئه‌م هزرزاڵیه‌ی کلتور ده‌بینین له‌په‌نای بوونی ئاینیشه‌وه‌،واتا کلتور هێنده‌ زاڵه‌ له‌کۆمه‌ڵگای کوردی ئاین به‌کلتور بووه‌.ئیتر که‌ بیروباوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌کلتوربووبێت،به‌چاک وخراپیه‌وه‌ ئه‌بێت هه‌نگاوه‌کان ووردوهه‌ماهه‌نگ بن.ناکرێت دژایه‌تیه‌کان فراوان بکه‌ینه‌وه‌،مه‌به‌ست له‌فیمینزم یان جێنده‌ر نابێت به‌بیروباوه‌ری منی نێرێک و ئه‌وی مێ یێک بێت،به‌ڵکو پێویسته‌ به‌مرۆڤ بوون بێت.هزری راسته‌قینه‌ بۆ مرۆڤناسی پیویستی به‌ ره‌گه‌ز بینیه‌وه‌ نیه‌،په‌یوه‌ندی داریش نیه‌ بۆ داکۆکی تاک ره‌گه‌زی.که‌واته‌ له‌نیوان بیروباوه‌ره‌ ئاینیه‌کان به‌تایبه‌تی ئاینی ئیسلام هه‌زاران جار ئه‌وه‌ دووپات کراوه‌ته‌وه‌ که‌ کار له‌سه‌ر زال هێزی پیاو یان ژن ناکات،وه‌ خودا له‌ قورئانی پیرۆز له‌چه‌ندین ئایه‌تی پیرۆزی قورئان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ خودا له‌سه‌ر جۆری ره‌گه‌ز و ده‌وله‌مه‌ندی وهه‌ژاری وجوانی وناشیرینی سه‌یری که‌س ناکات،به‌ڵکو باشترین که‌س ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ باشه‌ وخراپه‌کار نیه‌.ده‌توانم بڵێم هاتنه‌دی ئه‌م چه‌مکانه‌ له‌ وولاتانێک وه‌ک ئه‌وروپا به‌هۆی نه‌بوونی رێسایه‌کی له‌و جۆره‌یه‌ ،ئه‌م جه‌مکانه‌ دووباره‌ له‌ کۆمه‌ڵگا بوون به‌رێسایه‌کی مرۆڤایه‌تی وژیان دۆستی،دوور له‌رق وقین،به‌ڵام ئایا کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌و رێسایانه‌ی له‌نیوان سراوه‌ته‌وه‌ یان چاویان له‌ئاست داخستووه‌.ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وتاکانه‌ی چ نێر یان مێ هه‌ست به‌ روخانی هزری وداگیرکاری ده‌روونی ده‌که‌ن ،جارێک به‌و رێسا باوڕیه‌یان داچوونه‌ته‌وه‌،گریمان ئێمه‌ توانیشمان چه‌مکی جێنده‌ر سابت بکه‌ین،خۆ پێویسته‌ ئه‌م چه‌مکه‌ ببێ به‌باوه‌ڕی ئه‌و تاکانه‌،ئایا کامیان ئاسانتره‌،باوه‌رێک که‌ خۆی بوونی هه‌یه‌وتاک لێ به‌ئاگا نیه‌و کاری پێ ناکات،یان فۆرماتکردن ودووباره‌ دانانه‌وه‌ی بیروباوه‌رێکی مینیفیست ی یان جێنده‌ری.به‌رای من گه‌ڕانه‌وه‌ی تاک بۆ بیڕوباوه‌ڕی راسته‌قینه‌و دوور له‌ کۆته‌ کلتوریه‌کانیه‌وه‌،گه‌یشتنه‌ به‌و په‌ری مرۆڤایه‌تی،به‌مه‌رجێک خواستی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی بێت،نه‌ک دووباره‌ شۆرت کردن وکوژانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ مرۆڤایه‌تیه‌ی بێ که‌ پێشتر لێی به‌ئاگاهێنراوه‌ته‌وه‌.به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی ویستیان خودی مانا وتێروته‌سه‌لی له‌ماناکانی جێنده‌رومینیفیزم بگه‌ینن به‌تاکه‌کانی کورد خۆیان تاکێک نه‌بوون له‌و چه‌مکه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هزرو وویستی کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ده‌ژیان ئه‌م چه‌مکه‌یان به‌و هزروبیرناسیه‌ لێک ده‌دایه‌وه‌،له‌کاتێک ئه‌م چه‌مکه‌ گونجاندنی بیروبۆچونه‌کانی تاکه‌ به‌یه‌که‌وه‌،راسته‌ نزیکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی رۆژئاوایی بیروبۆچوونی جیاواز هه‌بێ بۆ خۆشگوزه‌رانی وژیان دۆستی،به‌ڵام کارکردنی جێنده‌ر لیره‌ هه‌مان ئه‌وئه‌رکه‌ نابێ که‌ له‌وێی بینیووه‌،چونکه‌ به‌پێی بیروبۆچوون وویستی تاکه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت نه‌ک پێچه‌وانه‌.دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ئیمان کردنێکی ته‌واوه‌تی دوور له‌ رێسا کلتوریه‌کان هه‌موو مرۆڤایه‌تیێک له‌خۆی هه‌ڵده‌گرێت ،ئیتر تاکێک که‌ باوه‌ڕداره‌ به‌م رێسایانه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ئاگابهێنرێته‌وه‌ که‌ چ شتێک باوه‌ڕ وئیمانه‌ ،وه‌ چ شتێک کلتوروئادابه‌،ئه‌گه‌ر توانرا کلتور و ئاین لێک جیاکه‌نه‌وه‌ به‌ سروشتی خۆی تاک به‌ شێوه‌یه‌کی ژیان دۆستی هه‌نگاو ده‌نێ.ئه‌وانه‌ش که‌ خۆیان به‌ خه‌مخۆر وچالاک وان و رۆشنبیر داده‌نێن له‌م بواره‌وه‌ ،ده‌بێ له‌وه‌ تێ بگه‌ن چی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ نه‌هامه‌تی کلتوری رزگاری بێت.هه‌موو ئه‌و تاوانکاری و کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن ته‌نها به‌شێکن له‌ کۆمه‌ڵگاو کلتوره‌که‌یه‌وه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شێک بن له‌ بیروباوه‌ری ئاینی.

*مۆڵه‌ت دراو بۆگه‌یاندن وشیکردنه‌وه‌ی چه‌مکی جێنده‌ر له‌لایه‌ن

Norwegian peoples aid / desk of culture development

چۆن خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی به‌ده‌ست ده‌هێنیت؟ – و: عوسمانی حاجی سه‌لام
چۆن خۆشەویستی خەڵكی بەدەست ده‌هێنیت؟

و: عوسمانی حاجی سەلام

هەڵس وكەوت كردن لەگەڵ خەڵكی دا یەكێكە لەگرنگترین هونەرەكان ، ئەگەر لەدەستدانی ڕێزو خۆشەویستی ئاسان بێت ئەوا بەدەستهێنانی ئەو ڕێزو خۆشەویستیە ئەستەمترە لە لەدەستدانی ،

ئەمانەی خوارەوە هەندێ‌ لەوگرنگترین یاسایانەن كەدەبنە هۆی بەدەستهێنانی خۆشەویستی خەڵكی بۆخود (خۆخۆشەویستكردن لای خەڵكی) . بەباشی دەزانم لەچەند خاڵێكدا ڕیزبەندیان بكەم :

1-	هەروەك چۆن حەزدەكەیت قسەكەرێكی لێهاتوبیت لەبەرامبەردا پێویستە هونەری گوێگرتن و تێگەیشتنی كەسانی ترت هەبێت ، وەلەقسەكردندا نەیانبڕیت چونكە قسەپێبڕین دەبێتە هۆی ئەوەی كەئەوكەسە زاڵبونی بەسەرقسەكانیدا لەدەست بدات و بیرۆكەكانی بیربچێتەوە  ئەمەش دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ڕێزی ئەوكەسە بۆتۆ ، لەبەرئەوە تێگەیشتن لەكەسی بەرامبەر نیشانەی بایەخپێدانی تۆیە بە ئەو .

2-	هەوڵبدە لەقسەكردندا ڕەوانبێژێكی لێهاتوبیت ، شیاوترین وشە بۆرستەكانت هەڵبژێرە هەروەها بابەتێك بۆقسەكردن هەڵبژێرە كە خۆش و سەرنج ڕاكێش بێت لای خەڵكی ، ئەوەش بزانە كەشێوازی قسەكردنت بەشێكی سەرەكی كەسایەتیتە .

3-	هەوڵبدە هەمیشە دەم پێكەنیناویبە چونكە دەبیتە جێی سەرنج و ڕەزامەندی خەڵكی هەتا ئەو كەسانەشی كەناتناسن ، پێكەنین ڕێگەی چوونە نێو دڵ شارەزایە .

4-	هەوڵبدە تەركیز بخەرەسەر سیفاتە جوانەكانی كەسی بەرامبەرت چونكە هیچ كەس لەئێمە بێ‌ كەم وكورتی نیە ، ئەگەریش ویستت باسی كەم و كورتیەك بكەی كەلەكەسی بەرامبەرتدا هەیە بەشێوازی گاڵتە و ڕابواردن دەری مەبڕە بەڵكو بەشێوازی ناڕاستەوخۆ تێیبگەیەنە لەو كەم و كورتیەی كەتێیدا بەدی دەكەی .

5-	بەگوێرەی توانای خۆت هاوكاری خەڵكیبە ، ئەمەش لەخۆپەرستی بەدوورت دەگرێت و خۆشەویستی لای خەڵكیت دەكات .

6-	دووركەوە لەخۆدەرخستن بەچەندین ڕوخساری جیاواز چونكە ڕۆژیك دێت ئاشكرا دەبیت ڕێزومتمانەی خەڵكی لەدەست دەدەیت .

7-	ئەركی زۆر مەدە بەسەر خەڵكیدا چونگە كەسەكان لەتوانای وەرگرتن و ڕاپەڕاندنی كارەكاندا جیاوازن ، كاتی گونجاو بۆئەركەكانت دەست نیشان بكە .

8-	هەوڵمەدە بانگەشەی لێزانین لەو بوارانەدا بكەیت كەلە بارەیانەوە شت نازانیت ، جێی شەرم كردن نیە كەنازانیت چونكە ئەمە نەنگی نیە بەڵكو نەنگی لەئاشكرابونی ڕاستیەكاندایە .

9-	كاتی دیاریكراو بۆسەردانی و میوانداری هەلبژێرە وزۆریش سەردانی مەكە كەببیتە هۆی بیزاری ، هەروەها لەسەردانەكانیشدا ڕووخۆش و كراوەبە .

10-	 پێداگیری لەداواكاری دا مەكە ئەگەر ئەو پێویستیەت بەكەسێك ئەنجام نادرێ‌ و بەدینایەت داوای لێبوردنی لێبكەو لەداواكەت پەشیمان بەرەوە .

11-	بایەخ بەكاتی ژوان و یەكتر بینین بدە لەگەڵ خەڵكیدا وەڕێزیان لێبگرە چونكە ئەو ڕێزگرتنەی تۆ دەبێتە هۆی كاردانەوەی ڕێزگرتنی ئەوان لەتۆ .

12-	دووركەوە لەڕەفتاری (زۆر بڵێ)یی چونكە ئەم ڕەفتارە نەفرەت لێكراوە و دەبیتە هۆی دوورخستنەوەی خەڵكی لەخۆت و كەمبونەوەی خۆشەویستیان بۆتۆ.

13-	ڕووح سوك و خاوەن دیوەخان بە لەپێشوازی كردن لەمیوان چونكە ئەمە لەجوانترین ڕەوشتەكانی مرۆڤەو دەتكاتە جێی ڕێز و خۆشەویستی خەڵكی و نیشانەی متمانە بەخۆبونی خودیشە .

سەرچاوە / ئنتەرنێت