Mallperrî Derunnasy » بابه‌تی تر

فۆبیا (تۆقین)
فۆبیا”تۆقین”

مەریوان حەسەن

به‌کالۆریۆس له‌ په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسی

تۆقین كە زیاتر بە ووشە ئینگلیزییەكەیدا”فۆبیا”ناسراوە بریتییە لە ترسێكی لە ڕادەبەدەر،واتە بونی ترسێكی زۆرتر و گەورەتر لەو ئاستە ئاساییەی كە هەر مرۆڤێك وەك هەستێكی ئاسایی لەلای بوونی هەیە،بەڵام جیاوازە لەترس چونكە تۆقین بە یەكێك لە نەخۆشیە دەرونییەكان دادەنرێت بە پێچەوانەی ترسی ئاساییەوە كە نەخۆشی نی یە بەڵكو هەستێكی ئاگاداركەرەوەی ئاساییە لای هەر مرۆڤێك،مرۆڤی تۆقیو كەسێكە كە هەست بە دڵنیایی و ئارامی ناكات وترسێكی بێ بنەمای هەیە كە زۆرجار ترسێكی ناواقیعیشە،چونكە سەرچاوەی ترسان و تۆقینەكە دیار نی یە،وەك ئەوەی ئەگەر كەسێك لە ئاژەڵێكی دڕندە بترسێت.ئەمە ترسێكی ئاسایی و واقیعییە چونكە سەرچاوەی ترسەكە دیارە كەئاژەڵە دڕندەكەیەو هەموان دەیزانین كە شیاوی ئەوەیە لێی بترسین،بەڵام تۆقین”فۆبیا”ترسانە لەو شتانەی كە بنەمایەكی واقیعی نی یە وەك ترسان لە چەقۆ یان هەر شتێك كە دەبێت مایەی مەترسییەك بەو ڕاددەیە بێت،

دەرونناسان زیاد لە بۆچوونێكیان هەیە لەسەر هۆكاری دروستبوونی تۆقین وە هاوكات بەدەیان جۆر تۆقین پۆلێنیان كردووە وەك تۆقین لە ئاگر،تۆقین لە شوێنی بەرز،تۆقین لەقەرەباڵغی،تۆقین لە دەنگی بەرز و دەیانی تر،

ئەوەی زیاتر بە ڕوونی باس لەهۆكاری دروستبوون یان دەركەوتنی تۆقین لای مرۆڤ دەكات قوتابخانەی شیتەڵی دەروونییە لە زانستی دەروونناسیدا،ئەم قوتابخانەیە  بەڕابەرایەتی زانای نەمساوی  فرۆید لەهەر بابەتێكی دەروونیدا جیاواز لەقوتابخانەكانی تر ووردتر شۆڕدەبێتەوە بۆ ناو قوڵاییەكانی ناو ناخی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكان و وەڵامدانەوەی پرسیارە دەروونییەكان،

بەپێی ئەم قوتابخانەیە هۆكاری سەرەكی و زانراو بۆ دروست بوونی فۆبیانەستیە نەك هەستی بۆنموونە كاتێك ئێمە لەمنداڵیدا شتێك لە ترس بەرامبەر بەشتێكی دیاریكراو وەردەگرین ئەم ترسە وەك هەر ڕەفتارێكی تری مرۆڤ دەچێتە ناو نەستی مرۆڤەوە”نەست-واتە بەشە نائاگاكەی مرۆڤ كە دەسەڵاتمان بەسەریدا نی یە”دواتریش لە قوتاغەكانی تری ژیاندا بەشێوەی جیاواز خۆی دەردەخات و مرۆڤ دەخاتە بارێكی ترسی نائاسایی بەرامبەر بەو شتەی كە نزیكترین شێوەی لەبابەتی ترسەكەی یەكەمجارەوە هەیە،لەفەرهەنگی كوردەواری خۆشماندا پەندێك هەیە دەڵێت”دەمی بەشیر سوتابوو كەچی فووی لە دۆ دەكرد”واتە نزیكی مەتریالی دۆ لە شیرەوە وا لەو كەسە دەكات كە پێكەوە بەستنێكی نەستی لە دەروونیدا دروست ببێت بۆ ترسان لە دۆكە،بۆیە ئەمە تاڕاددەیەكی زۆر بۆچوونی شیتەڵی دەروونییەكی فرۆید لامان واقیعی تر دەكات،

پێویستە بوترێت فۆبیا نەخۆشییەكی دەروونی ئاساییە و مەرج نیە ئەو كەسەی كە تووشی دەبێت ئیتربێ ئومێد بێت لە ژیانیدا بۆ زانینیش كەسێكی وەكو “شۆبنهاوەر”كە فەیلەسوفێكی ناودار لەم جۆرە نەخۆشییەی هەبووە فۆبیای هەبووە بەرامبەر بە “مووس” لەهەر شوێنێك مووسی لێ بووایە بە جێی دەهێشت،

ترس
ترس

مەریوان حەسەن

بەكالۆریوس لە پەروەردەو دەروونناسی

ترس جۆرێكە لە جۆرەكانی هەڵچوونی مرۆڤ،هەڵبەت نەك تەنها مرۆڤ بەڵكو ترس لای ئاژەڵ و هەموو بوونەوەرانی تر بوونی هەیە،ترسیش وەك هەر بابەت و دیاردەیەكی دەروونی هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە ،وەك بەشێوەیەكی گشتی لێكۆڵینەوەكان لەسەر كۆمەڵێك بۆچوون كۆكن كە دەبێتە هۆی ترس،كەگرنگترینییان هەستكردنە بەمەترسی لەسەر بوونی مرۆڤ خۆی یان لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانی،یان هەر شتێكی تر كە نزیكایەتی و پەیوەندی بەژیانی مرۆڤەوە هەبێت،واتە ترس میكانیزمێكی بابەتییە بۆ ئاگاداركردنەوەی مرۆڤ لە جیهانی دەرەوە لەوكاتەی دەبنە مایەی مەترسی بۆسەر ژیانی مرۆڤ،ئەوەی شیاوی زانین بێت لەسەر ترس ئەوەیە كە ترس دیاردەیەكی بۆماوەیی نی یە بەڵكو لەڕێگای پڕۆسەی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی مرۆڤەوەو هەروەها لەئەنجامی بەرخووردی مرۆڤ لەگەڵ واقیعدا دەبێتە دیاردەیەكی دەروونی و ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕەوشتی مرۆڤ دەبێت،كەواتە دیاردەی ترس لەڕێگای پەروەردەوە دێتە بوون بەڵام دەكرێت هۆكاری بۆماوەیی ببنە هۆی ئاسانكار بۆ دروستبونی ترس واتە ڕۆڵێكی لاوەكی و یارمەتیدەر ڕەنگە ببینن ئەویش لەهەندێ حاڵەتدا بۆنموونە ڕەنگە جۆری كەسایەتی مرۆڤەكەو ئاستی ئامادەیی بەرگری دەروونی مرۆڤ و هەندێ حاڵەتی نەخۆشی ببنە هۆی ئاسانیكەر بۆ ڕێژەی ترس لای مرۆڤ،

ترسیش بەپێی قۆناغەكانی تەمەنی مرۆڤ لەڕووی جۆرێتی و سەرچاوەی ترسەكانەوە جیاوازە بۆ نموونە منداڵ لەشتێك دەترسێت  كە جیاوازە لەو شتەی كەكەسێكی هەرزەكار یان گەورە لێی دەترسێت،وەك ترسی منداڵ لەهەندێ ئاژەڵ كە جێگەی مەترسی نین یان تەنانەت ترسی منداڵ لەباوكی یان كەسێكی تر كە ئەمە بەترسێكی ناواقیعی دادەنرێت بەهۆی ئەوەی كە منداڵ بوونەوەرێكی فەنتازییە،جۆرێكی ترس لای منداڵ بوونی هەیە كەدەكرێت بەترسێكی واقیعی دایبنێین ئەوەش ئەو ترسەیە كەلەئەنجامی مامەڵەكردنی منداڵ لەگەڵ واقیعی ژیانی دەوروبەریدا فێری دەبێت واتە لەئەزموونكردنی ژیانی خۆیەوە فێردەبێت بۆنموونە كاتێكی منداڵ ئاگرێك دەبینێت بەسەرچاوەیەكی مەترسی نەزانێت تا ئەوەی ئاگرەوەكە ئازاری پێ دەگەیەنێت واتە بەدەركەوتنی كاریگەری ڕاستەوخۆی ئاگرەكە ئەزموون وەردەگرێت و فێری ئەوەدەبێت كە ئاگر شیاوی ئەوەیە لێًی بترسین،

ئەمە بەنیسبەت ترس منداڵەوە ،بەڵام ترس لای مرۆڤی پێگەیشتوو بابەتییە چونكە سەرچاوەی ترس كە ڕوونە هۆكارەكەشی لای مرۆڤەكە واقیعییە،بەمەرجێك ئەو كەسە هیچ نەخۆشییەكی توندی دەروونی و عەقڵی نەبێت،

كەواتە ترس دیاردەیەكی هەڵچوونی مرۆییە بوونی بەڕێژەیەكی باش پێویستە بۆ مرۆڤ  بۆ ئەوەی خۆی پێ بگونجێنێت لەگەڵ ژینگەو دەوروبەردا،بەڵام ئەگەر ترس لەڕێژەی ئاسایی دەرچوو ئەوا بە تۆقین ناودەبرێت كە ئەمە بابەتێكی ترە،

ترسیش وەك هەر هەڵچوونێكی تری مرۆڤ كاریگەری وڕەنگدانەوەی لەسەر باری فیسیۆلۆژی هەیە وەك سوورهەڵگەڕانی دەم و چاو قەبارەی چاو وزیادبوونی لێدانەكانی دڵ و توند بوونی هەناسەدان و وەستانی  پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك كە ئەمانەش بە هۆی ڕژانی هۆرمۆنی ئەدرینالینەوە دەبێت كە ڕژێنی سەرگورچیلە دەیڕێژێت.

براوه‌ کێیه‌؟
براوه‌ كێیه‌ ؟

یۆگی: هاوبیر كامه‌ران

سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی

سلێمانی

گه‌وره‌ زاناو ده‌رووناسێكی رۆژئاوایی به‌ناوی (كارل گوستاڤ یۆنگ) له‌ كتێبێكیدا به‌ناوی (یۆگا)وه‌ ده‌ڵێت “یۆگیه‌كان ده‌توانن كێوه‌كان له‌بن ده‌ربێنن و جێگۆركێیان پێ بكه‌ن “. بۆچی؟

ئایا ئه‌گه‌ر شاره‌زای ژیانی یۆگیه‌كانیت له‌ هیندستان و هه‌ر شوێنێكی تری ئه‌م دونیایه‌ ، هیچ كات له‌خۆتت پرسیوه‌ ئه‌م هه‌موو توانایه‌ له‌ كوێوه‌ دێت. (سیدهارتا بودا) دێت و به‌هه‌زاران مورید له‌ده‌وری رێنماییه‌كانی كۆده‌بنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌سێكی بانگ كردبێت و ده‌بێته‌ هۆی روناكی ده‌روونی هه‌زارانی دیكه‌ش .  (سوامی شیڤاناندا) هه‌م دكتۆر بوو هه‌م یۆگی ، له‌لایه‌ك عارف بوو ، له‌لایه‌ك فه‌یله‌سوف و نزیكه‌ی 400 كتێبی له‌باره‌ی یۆگاوه‌ نوسی. (شری یۆگاناندا)ی هه‌ژار توانی به‌ته‌نها خۆی یۆگا له‌ئه‌مریكادا بڵاوبكاته‌وه‌و گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ له‌وێ دابمه‌زرێنێت و به‌هه‌زاران قوتابی په‌روه‌رده‌ بكات و به‌شداری كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دینه‌كان بكات و به‌ سه‌دان كتێب له‌باره‌ی یۆگاوه‌ بنوسێ . (ئۆشۆ) بێژه‌ری به‌هه‌زاران ووتار بوو له‌سه‌ر یۆگاو رۆحانیه‌ت و مرۆڤ و نهێنی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ 600 كتێب و نزیكه‌ی 1700 كاسێتی ڤیدیۆیی له‌پاش به‌جێماوه‌ ، (شانكاراچاریا) له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ته‌فسیری ڤیداكانی ده‌نوسی و هه‌مو رۆحانیه‌كانی هیندی یه‌ك خست و ته‌نها 32 ساڵ ژیا ، (شری گۆسوامی) كه‌لاوێكی نه‌خۆش و لاواز بوو پاش چه‌ند سالێك بوو به‌(شێره‌كه‌ی به‌نگال) كه‌ 5000 كیلۆی له‌سه‌ر سنگی هه‌ڵده‌گرت و ده‌یتوانی كۆنترۆڵی هه‌موو ماسولكه‌ ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانی له‌شی بكات …

ئه‌مانه‌ هه‌موی نمونه‌ی زۆر كه‌م بوون له‌سه‌ر كاری ده‌ره‌كی یۆگیه‌كان ، به‌ده‌ر له‌كاره‌ ناوه‌كیه‌كانیان كه‌ خۆیان ناسیوه‌و توانیویانه‌ بگه‌نه‌ نهێنی بونی مرۆڤ و گه‌شتون به‌هه‌قیقه‌ت . ئایا پرسیوته‌ بۆچی؟

لێره‌دا ته‌نها وه‌ڵامێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان نه‌گه‌راون به‌شوێن بردنه‌وه‌دا . یۆگیه‌كان نایانه‌وێت براوه‌بن، براوه‌یی بۆ كه‌سێك باشه‌ كه‌دۆرابێت، یان هه‌رگیز براوه‌ نه‌بوبێت . به‌ڵام له‌راستیدا هیچ شاخێك ، هیچ ئۆقیانوسێك، هیچ هه‌ورێك، هیچ پاڵه‌وانێك و هیچ براوه‌یه‌ك هێنده‌ی مرۆڤ براوه‌ نیه‌ ، له‌و رۆژه‌وه‌ی خودا هه‌یه‌ مرۆڤ گه‌وره‌ترین براوه‌یه‌ .

له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ مرۆڤه‌ كه‌واته‌ گه‌وره‌ترین براوه‌یه‌ له‌جیهاندا . ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت و خاوه‌نی هیچ نه‌بێ ، ئه‌گه‌ر هیچ دینێك نه‌یگرێته‌ خۆی و هیچ كه‌س روی تێنه‌كات ، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌یه‌كی لاوازی هه‌بێت یان زۆر ناشرین بێت ، مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه‌و هه‌میشه‌ براوه‌یه‌ . نه‌شته‌رگه‌ریه‌ جوانكاریه‌كان جوانی مرۆڤ ناگۆرن و هیچ به‌مرۆڤ بوونی كه‌سێك زیاد ناكه‌ن . پاره‌ مرۆڤایه‌ت پێ ناكردرێت چونكه‌ مرۆڤایه‌تی دروستی كردوه‌.

كه‌سێك براوه‌یه‌ كه‌ رێزی خۆی له‌ مرۆڤایه‌تی خۆیدا ببینێته‌وه‌ نه‌ك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و ناوبانگ و جوانی و مه‌قامی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، كه‌سێك براوه‌یه‌ كه‌ وه‌ك مرۆڤێك براوه‌یه‌ نه‌ك وه‌ك دكتۆرێك ، مه‌حامیه‌ك ، مه‌لایه‌ك ، بازرگانێك ، كچێك ، كورێك یان پاڵه‌وانێك براوه‌یه‌. ئه‌گه‌ر بوودا خاوه‌نی هه‌زاران مورید بوایه‌ به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ خۆی به‌دۆراو بزانیبا ، یان وایزانیبا كه‌به‌هۆی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ براوه‌یه‌ ، بێگومان دۆراو ده‌بوو . به‌ڵام بودا خۆی بردبوه‌وه‌ بۆیه‌ كه‌سی نه‌دۆراند. ئه‌گه‌ر شری گۆسوامی به‌هۆی هێزی ماسولكه‌وه‌ خۆی به‌براوه‌ بزانیبا ئه‌وا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ له‌ كوردستان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یۆگای به‌ناوه‌وه‌ ناو نه‌ده‌نرا . ئه‌و خۆی بردبوه‌وه‌ بۆیه‌ ناوبانگی نه‌دۆراند . ئه‌وه‌ی خۆی به‌رێته‌وه‌ هه‌موو شتێك ده‌باته‌وه‌و ئه‌وه‌شی خۆی بدۆرێنێت هه‌موو شتێك ده‌دۆرێنێت .

به‌پێی ئه‌زمونی ژیانی یۆگیه‌كان براوه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌شوێن بردنه‌وه‌وه‌ نه‌بێت و ته‌نها به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌بێت كه‌ وه‌ك مرۆڤێكی باڵا ، وه‌ك مرۆڤێكی هاوسه‌نگ هه‌نگاو بنێت، ئه‌و كه‌سه‌ براوه‌یه‌ كه‌ خۆی ده‌باته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ بكات كه‌ پێویسته‌ بیكات ئه‌وا خۆی ده‌باته‌وه‌ ، ئه‌وه‌شی ئه‌وه‌ بكات كه‌ نابێت بیكات ئه‌وا خۆی ده‌دۆرێنێت چونكه‌ هاوسه‌نگی و ئارامی و ووردگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات . كه‌واته‌ ده‌بێت بزانین چی بكه‌ین باشه‌و چی بكه‌ین خراپه‌ و به‌كرداریش ئه‌نجامی بده‌ین . ئه‌وكات ئێمه‌ ورده‌ ورده‌ قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ دێنین كه‌ ئێمه‌ مرۆڤین و مرۆڤیش گه‌وره‌ترین بونه‌وه‌ری بوونه‌. بونه‌وه‌رێكه‌ كه‌ فریشته‌كان كرنوشی بۆ ده‌به‌ن و ئه‌وه‌شی كرنوشی بۆ نه‌بات بۆ هه‌میشه‌ ده‌یدۆرێنێت . ئه‌گه‌ر شه‌یتان گه‌وره‌یی مرۆڤی ده‌رك بكردبا هیچ كات نه‌یده‌دۆراند . ئه‌گه‌ریش ئێمه‌ی مر ۆڤ گه‌وره‌یی خۆمان بناسینه‌وه‌و بزانین هه‌میشه‌ براوه‌ین له‌به‌ر مرۆڤ بوونمان ئه‌وا هه‌میشه‌ براوه‌ین . یۆگیه‌كان ئه‌مه‌ ده‌رك ده‌كه‌ن بۆیه‌ هه‌میشه‌ براوه‌ن .

هه‌موان براوه‌ین و جێیه‌ك ، بۆشاییه‌ك ، هه‌ناسه‌یه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خه‌می تیابخۆین، ژیانی مرۆڤی براوه‌ هه‌مووی شادی و هه‌ڵپه‌رین و خۆشحاڵیه‌ . تۆش براوه‌یت ، تۆش مرۆڤیت ، خه‌م ته‌نها نیشانه‌یه‌ بۆ یه‌ك شت ، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌كو خۆی ده‌ركی ئه‌و مرۆڤه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ جێنشنی خودایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ، كه‌ خودی خودایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی .

جوگرافیای ده‌روون
جوگرافیای ده‌روون

د. سابیر بۆکانی

زانکۆی سلێمانی

لەباسکردنى جوگرافیاى دەرووندا، ژینگەى دەروونى دێتە گۆڕێ و قسە هەڵدەگرێ و ناشتوانیت لەسەر ژینگەى دەروون بدوێى، ئەگەر تایبەت بەژینگەکانى بایۆلۆژىء فیزیایى و کلتورى شتێکت نەوتبێت. ژینگە لەسایکۆلۆژیادا تاکە چەمکێکى دیاریکراونییەو هەر بەتەنها فیزیاى شاخ ودەشت و، سەرماو گەرماو، دەنگ و ڕوناکى و کەرەسە مادییەکانیتر ناگرێتەوە. وەک چۆن بەتەنها بایۆلۆژیاى جەستەوکۆئەندامەکانى دەمارو مێشک وخوێن و زاووززێ و ئەوانیتر ناگرێتەوە. بەهەمان شێوەش هەر زمانء کلتورو نەریت و پێکهاتەى خێزان و دامودەزگا کۆمەلایەتییەکانیتر ناگرێتەوە. هەموو ئەمانە لەسنورو چوارچێوەیەکى دیاریکراودان و دەکرێت کاریگەریى ڕەهەندەکانیان لەسەر تاکەکەس، بەئاسانى دیاری بکرێن و تەنانەت کۆنترۆڵیش بکرێن. ڕاستە هەموو ئەمانە بەیەکەوە یاخود بەجیا، بەشێک لەمیان و بەشێکیش لەویتر، لەدەوروبەرماندا هەبن و بەرجەستەبن، یاخود نەبن و مەوداى هەستەکان نەیانگرێتەوە، دەشێت لەسەر تاکەکەس و ڕەفتارەکانى کاریگەرى بەجێ بهێڵن و سەرنجى ڕابکێشن. ئەم ژینگەیە شێتک نییە دوور یان بەتەنیشتمانەوە بێت، بەڵکو لەئەنجامى کارلێک و ئاوێتەبوونى تەواوى پێکهاتەى کەسێتیمانەوە لەگەڵ ژینگەى واقیعیدا پەیدا دەبێت. کەواتە وەک واقیعى حاڵ، وەڵام بەژینگە نادەینەوە، بەڵکو چۆنیەتى هەستکردنء پەی پێبردنمان پێى، چۆنیەتى و بڕى وەڵامدانەوەکەمان دەنەخشێنێت. جوگرافیاى دەروون بەشوێنکاتەوە نەبەستراوەتەوە، لەوانەیە بابەتێک، شتێک وەکو مادە لێرە نەبێت و دوور بێت لەئێستامانەوە، بەڵام لەنێو سنورەکانى جوگرافیاى دەروونماندا بێتء سەرنجمان ڕابکێشێت. بەهەمان شێوەش ڕەنگە بابەتێک، شتێک وەکو مادە لەئێستادا لێرە بێت و، کەچى نەکەوێتە سنورەکانى ئەو جوگرافیایەوە. تابلۆیەکى سروشتى کە پڕبێت لەدیمەنى چیاو گوڵء دارستانى سەوزى دڵگیرى بەهاریى، لەلاى کوێرێک ژینگەى سایکۆلۆژى نییەو سەرسامى ناکات. پێشانگایەکى کتێب کە بەهەزاران ناونیشانى کتێبى هەمەجۆرى لەخۆگرتبێت، بۆ نەخوێنەوارێک ژینگەى سایکۆلۆژى نییەوکارى تێناکات.

ڕەنگە ئەوەى جێگاى بایەخ و گرنگى سیاسەتمەدارێکەو باسى لێوە دەکات، نەچێتە ژینگەى سایکۆلۆژى جەماوەرەکەیەوە و، هاوکات ئەوان لەئەندێشەو زەمەن و شوێینێکى تردابن و، بابەت و کێشەیتر سەرنجیانى بردبێت، ئەوەى دەیبیسن (ئەگەر بیبیسن) پێیان ناگاو لێى تێناگەن. ئەوەى باوکێک بەمێشکیدا دێت و نیازى وایە بەکوڕەکەى یان کچەکەى بگەیەنێت لەنەریت و داواکارى و ئامۆژگارى. ئەگەر لەدەروازەى ژینگەى سایکۆلۆژى منداڵەکەیەوە نەچێتە ژورەوە و، هەر بەتەنها فیزیاییانە دەنگى بەرزو توڕەبوون و هەڕەشەى بۆ بنێرێت، پێى ناگات و لەپێش دەروازەدا دەکوژێتەوە.

مامۆستایەکى زانکۆ کە لەوانەکەیدا، لەڕێى دەنگەوە مەعریفە بۆ خۆێندکارەکانى بنێرێت. دەنگى ئەو، بەو خوێندکارە ناگات کە هاوزەمان بەمۆبایل نامە بۆ هاوڕێکەى بنێرێت و لەژینگەیەکى سایکۆلۆژیتردا بێت. بەهەموو ئەو خوێندکارانەش ناگات کە مامۆستاکەیان خۆشناوآ یان ڕقیان لەبابەتەکەیەو ئاوێتەى نابن. ئەوەى نوسەرێک دەینوسێء ڕۆژنامەکەى دەینێرێتء پەخشى دەکات. تەنها ئەو خوێنەرانە وەریدەگرن و دەبێتە بەشێک لەبونیادى ڕۆشنبیرى وبیرکردنەوەیان، کە هاوژینگەى سایکۆلۆژیین لەگەڵ نوسەر یان ڕۆژنامەنوسەکەدا. هەزاران دەقیقەو دەیان سەعاتى بەرنامەى تەلەفزیۆنەکان، بۆ زۆرێک لەبینەرانیان، لەوانەیە هەر بەتەنها دەنگ و ڕەنگ و جوڵەبن و لەواقیعى فیزیاوییان تێپەرنەکاو نەگاتە ژینگەى دەروونیان.

بڕوابوون بەکەسى بەرانبەر. ڕاستگۆیى و دڵپاکى لەگەڵ کەسانى دەوروبەردا. خۆسەویستى نێوان دوو کەس. هاوسۆزى و هاوخەمى یەکترى. لێک تێگەشتن و هاوتەمەنى. سەرسام بوون و قبوڵ کردنى یەکدى. لەو فاکتەرانەن کە ژینگە دەروونییەکان بەیەک دەگەیەنن و یان هیچ نەبێت سنورە کۆنکرێتییەکان کاڵ دەکەنەوەو تا ئەندازەیەکى زۆر تێکەڵیان دەکەن.

کە تۆ لەئێستاو لەئێرەدا بیت و ئەویش لەئەوسا و لەئەوێدا بێت. کە تۆ لەئەندێشەیەک و ئەویش لەئەندێشەیەکى تردا بێت. کە تۆ ئارەزوویەک و ئەویش ئارەزوویەکى تر. کە تۆ بیر لەشتێک بکەیتەوەو ئەویش لەشتێکى تر. کە تۆ بڵێیت و ئەویش تێنەگات. ئەگەر جوگرافییانە زۆریش لەیەکەوە نزیکبن و، بەجەستەش بەتەنیشت یەکەوەبن، هێشتا تۆو ئەو لەیەک دورن و مەوداى دوریتان: بەپێوەرەکانى کات و شوێن نایەتە پێوانەکردن

مۆراڵ له‌نێوان مرۆڤ و یه‌زداندا
مۆراڵ له‌نێوان مرۆڤ و یه‌زداندا

کامەران چڕوستانی

chrostani@hotmail.com

درووستبوونی ئاینەکان زۆر لەپێش سەرهەڵدانی شارستانییەتی مرۆڤدا کاردانەوەیەک بوو بۆ ئەو دیاردە سروشتییانەی، کە مرۆڤ ڕۆژانە لە ژیانی خۆیدا دەیبینی و بەرەو ڕووی دەبۆوە، لە هەمان کاتدا نەیدەتوانی ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکانە بۆ ئەو دیاردانە دابنێت. مرۆڤ لاوازێتی خۆی بە ئاشکرا دەبینی لەبەردەم هێزی بێسنووری سروشتدا. لە تاواندا بۆ ئەوەی خۆی بخاتە ژێر پارێزگاری هێزێکی دەسەڵاتدارتر، کە بتوانێت بیپارێزێت، چەندەها ئاین و ڕێبازە جیاوازەکانی لە سەرتاپای جیهاندا پێکهێنراوە، کە هەتا ئێستاش هەندێکیان هەر هەمان سروشت دەپەرستن، کە لە سەرەتای شارستانێتی مرۆڤدا هۆکاری دروستبوونی ئاینەکان بوون. هەندێکی تریشیان سومبوڵێکی کردووە بە هێمایەک بۆ ئەو دەسەڵاتە بێپایانە، کە دەتوانێت ئەو کۆمەڵگایە و تاکەکانی بپارێزێت و لە هەمان کاتدا دەتوانێت ئەو سروشت و ژیان و کێشە و نەهامتییانەش بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، کە هەموو ساتێک لەوانەیە ژیانی مرۆڤ بخەنە مەترسییەوە. جا ئەو دەسەڵاتە بتێک بێت، یاخود یەزدانێک بێت یان هەر شێوازێکی تر بێت لە هێزێکی باڵادەستتر لە مرۆڤ.

شێوازی ئاینەکان هەرچۆنێک بن و هەرچەندێک بەربڵاو بن، ئایا چ کارتێکردنێکی هەیە لە ڕەوشت و هەڵسوکەوتی تاکی هەر کۆمەڵگایەک؟ ئایا ئاین چەند هەوڵی داوە لە “پێگەیاندن”ی کەسایەتی تاک لە ناو کۆمەڵگادا؟ ئایا ئاین چەند ڕۆڵ دەبینێت بۆ تێڕوانینمان لە هەموو دیاردە و پەیوەندییەکانی ژیانمان؟ هەموو ئاینێک لە سەردەمی دروستبوونیدا کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای نوێی بۆ ئەو کۆمەڵگایە هێناوەتە کایەوە، کە بووەتە هۆی پەیدابوونی کۆمەڵێک دابونەریت و تێکەڵاوکردنیان بە دابونەریتە کۆنەکەوە. لە هەمان کاتدا هەندێک دابونەریتە کۆنەکەی کۆمەڵگای لە شێوەی یاسایەکدا داڕشتووە. بێگومان ئەم یاسایانە کاریگەری خۆیان هەبووە و هەیە لەسەر زۆر لایەنی ژیانی کۆمەڵگا و هەندێک جاریش لە ڕێکخستنی یان ڕێکخستنەوەی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا. بەڵام هەموو ئەم بنەما و یاسایانە لە ڕوانگە و تێڕوانین و ئاستی پێگەشتن و تێگەشتنی ئەو سەردەمەوە هەڵدەقوڵێت، کە ئاینەکە تیایدا سەری هەڵداوە.

بەڵام مانەوەی کۆمەڵگا لە ئاستێکی دیاریکراوی پێشکەوتن وگۆڕانکاری لە بوارەکانی تری ژیاندا، کاریگەرێکی زیاتری هەبووە لە مانەوەی پێشکەوتن وپەرەی کەسایەتیی مرۆڤ، چونکە سیستێمی ئاینەکەش هەرچییەک بێت و هەرچۆنێک بێت تەنها بریتییە لە یەکێک لەو فاکتەرانەی، کە کاردەکاتە سەر ڕەوت و چۆنێتی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و تاکەکانی. گەشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ڕۆشنبیری، زانستی و ئاستی دیموکراتی فاکتەرێکی بەهێزن بۆ پەرەی تاک لە کۆمەڵگادا و دیاریکردنی پێناسەی وشەکانی ژیان لەسەر بناغەیەکی مرۆڤانەی مۆدێرن، نەک تەنها بوونی چەتری ئاینێک، کە لە ژێریدا بە پێناسە کۆنەکانی ژیان کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو بژین. بەڵکو لە هەندێک باردا خودی ئاینەکە دەبێتە هۆی خاوکردنەوە و ڕێگرتن لە ڕەوتی پێشکەوتن لە کۆمەڵگادا، ئەویش بەهۆی ئەو سنوورە یاسایی و دابونەریتییانەیە وڕێگرتن لە زۆر سەربەستی کەسایەتی، کە بەسەر کۆمەڵگادا دەیسەپێنێت وە کە هەندێکیان یاخود زۆربەیان لەگەڵ سەردەمێکی تردا ناگونجێت بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی، کە بەسەر سەرتاپای کۆمەڵگایەکدا دێت بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیی.

بۆ نموونە زۆربەی ئاینەکان لەسەر بناغەی “پاداشت و سزا” بنیات نراون، کە یەزدان یان هێزی دەسەڵات پاداشتی پەیڕەوکەرەکان و سزای ئەوانە دەدات، کە لە ڕێبازی ئاینەکە لایان داوە. بێگومان لە سەردەمی پەیدابوونی ئاینە جیاوازەکاندا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە ئاستێکی وادا نەبووە، کە بتوانێت ڕێبازێکی باشتر بگرێتە بەر بۆ ئەوەی قەناعەت بە کەسانی کۆمەڵگاکە بکات بە پەیڕەویکردنی ئاینەکە و دوورکەوتنەوە لە مامەڵەی نامرۆڤانە و هەڵە لە کۆمەڵگادا. واتا لەو کاتەدا زیاتر بنەمای هێز و دەسەڵات و سزا بنەمایەک بووە بۆ ملکەچکردنی خەڵک بۆ پەیڕەوییەکان، جگە لە هەندێک ئاینی ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا، کە ئەوان بە شێوازێکی تر لە مەسەلەی یەزدان و بەردەوامبوونی ژیان دەڕوانن. خودی بنەمای “پاداشت و سزا” خۆی هۆکارێکە بۆ سنووردارکردنی کەسایەتیی تاک و هێشتنەوەی لە ناو بازنەیەکی داخراودا، کە نەتوانێت ئازادانە دەربچێت یاخود بوارێکی تاقیکردنەوە بە خودی خۆی بدات دوور لەو هێڵە سوورەی، کە بۆی دیاری کراوە. ئەمانە و چەندەها فاکتەری تر هەن، کە هۆکار بوون لە سنووردارکردنی کەسایەتی تاکی هەر کۆمەڵگایەک.

ئایا کاریگەرێتی ئاین چەندە لەسەر مامەڵە و هەڵسوکەوتی ژیانی ڕۆژانەمان؟ ئایا پێناسەی مۆراڵ لەم کۆمەڵگایانەدا چی دەگرێتە خۆی؟ تێڕوانینمان لە چ خاڵێکدا کۆکردۆتەوە؟ ئایا ئاستی مۆراڵی مرۆڤایەتیمان لە کوێدایە؟

جگە لە بنەما ئاینییەکان، کە لە ئاینێکەوە بۆ ئانێکی تر جیاوازە، هیچ ئاینێک لە ناو هەر کۆمەڵگایەکدا بێت، کاریگەرێکی وا گەورەی نەبووە لەسەر گەشەی کەسایەتیی و پێشخستنی سەرتاپای ئاستی مۆراڵ لە ناو کۆمەڵگادا. جگە لە هەندێک لایەنی تایبەت بە پێناسەی مۆراڵ، کە دەکەوێتە ناو سنووری مامەڵە جەستەییەکان و سەربەستی سێکسیی. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی و خاویی پێشکەوتنی کۆمەڵگا لە هەموو لایەنەکانەوە، کە لەو کێشانەدا ڕەنگ دەداتەوە، کە ڕۆژانە تاک لە ژیاندا بەرەو ڕووی دێت.

هەر وەک نموونەیەک: کۆمەڵگای ئەوروپی پێشکەوتنێکی زۆری لە زۆربەی لایەنەکانی ژیاندا بە خۆیەوە بینیوە و ئەمەش کاریگەری خۆی هەبووە لە پێشکەوتنی ئاستی کەسایەتیی تاک، بوونی متمانە بە خود و بە بەرامبەر، ئازادیی لە ڕا و بۆچوونەکاندا، ڕێزگرتن لە کەسی بەرامبەر و ئەو شێوازەی، کە دەیەوێت تیایدا بژی. هەموو ئەمانەش پێناسەیەکی نوێی دا بە وشەی مۆراڵ، دوور لەو پێناسەیەی، کە لە ناو کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکاندا بەربڵاوە. گەر سەرنجێک و بەراوردێک بکەین دەبینین هێندەی لە لە ڕۆژێکدا لە ناو کۆمەڵگایەکی ئیسلامیدا درۆ دەکرێت، لە ساڵێکدا بۆ هەمان ژمارەی دانیشتوان لە ناو کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکەدا درۆ ناکرێت. بەبێ ئەوەی لەم کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییانەدا ئاوڕێک بدرێتەوە لەوەی، کە ڕاستگۆیی و درۆکردنیش بەشێکن لە مۆراڵە مرۆڤایەتییەکان. یەکێک لە خەسلەتەکانی کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان بریتییە لە دوورییان لە سوکایەتیکردن بە کەسانی تر، کە ڕۆژانە چەندەها نموونە بە شێوازێک دێتە بەر ڕێگای ژیانمان، کە بەشێک لەوانەی ئەو تاوانە ڕەوشتییە بەجێ دێنن خاوەنی ئیمان و باوەڕێکی ئاینیین. درۆکردن و بێمتمانەیی کۆمەڵگاکانی ئێمە وای کردووە، کە ڕۆژانە بۆ زۆربەی مامەڵەکان سوێند بە یەزدان، خوا، پێغەمبەر و قورئان، شەرەف، تەڵاق و … هتد بەکاربهێنین، کە ئەمیش ئاوێنەی ئەو بێمتمانەیی و ناڕاستییانەیە، کە لە ناو کۆمەڵگاکەدا بەربڵاوە. لەوانەشە هەندێک، کەم یان زۆر، لە درۆکان لەژێر پەردەی سوێندەکاندا خۆیان شاردبێتەوە و کەسەکە ڕوویەکی ئیماندار و لەخواترس بە دەوروبەری پیشان بدات. ئەمە و چەندەها لایەنی تر هەن وەک بەزەیی، یارمەتی، خۆهەڵقورتاندن لە ژیانی کەسانی تر، وەسفکردنی کەسێک بە پیاهەڵدان یان شکاندنیی .. . هتد لە هەموو ئەم مامەڵانەدا ئێمە کێشەیەکی زۆرمان لەگەڵ کەسایەتیماندا هەیە و هەندێکیشیان لە ژێر سێبەری ئاینەکەدا دەشارینەوە، بۆ پیشاندانی ڕووی ماسکەیەک، کە زۆر دوورە لە ڕاستی کەسایەتییەکەمان.

لە ناو ئەم کۆمەڵگایانەدا گەر درۆ، هەڵخڵەتاندن، قسە دروستکردن، دووڕوویی و بێبەهاکردنی خەڵک بە بەشێکی گرنگ دابنێین لە پێناسەکردنی وشەی مۆراڵ بە هەمان ئاستی پەیوەندییە جەستەیی و سێکسییەکاندا، ئەوا بەشێکی زۆر دەبێت نیشانەیەکی پرسیار سەبارەت بە مۆراڵی خۆی دابنێت و ئاوڕێک لە مامەڵە و وتەکانی خۆی بداتەوە.

مۆراڵی هەر کۆمەڵگایەک پابەندە بە بار و پێشکەوتنی سیاسیی، ئابووری، ڕۆشنبیریی، پەروەردەیی و زۆر فاکتەری تریش. ئاینەکانیش دەسەڵاتیان بۆ کارتێکردن لە پەروەردەی ڕەوشتی کەسێکدا لەو فاکتەرانەی تر هەرگیز بەهێزتر نییە، گەر کەمتر نەبێت. هەر ئەم هۆاکارانەشە کاتێک لەگەڵ کەسێکی باوەڕداردا باسی ئەو لادانە مۆراڵییانە دەکرێت، هەموو گوناهەکە لەسەر ئاینەکە لادەبات و هەمووی دەڕژێنێت بەسەر مرۆڤدا، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەو فاکتەرە دەرەکییانە بکرێت، کە کاریگەرن لەو خەسڵەتەدا و هەروەها بەشداربوونی خودی ئاین لە لاوازکردن و سنووردارکردنی کەسایەتی تاکدا.

مۆراڵ بەشێکی گرنگە لە ژیانی هەر کەسێکماندا وە هەر یەکەش سنوورەکان و پێناسەکانی ئەم دەستەواژەیە لە سنووری تێگەشتن و بیروبۆچوونەکانی خۆیدا دیاری دەکات.  مەرج نییە ئاین ببێت بەو فەرهەنگەی، کە مرۆڤ پێناسەی ئەو وشەیەی تیادا بەدی بکات، گەر مرۆڤ خۆی بەدوای ئەو ڕاستییەدا لە ناخ و دەروون و ڕۆحیدا نەگەڕێت. ڕەوشت و بەدڕەوشتی بە تێڕوانین و تێگەشتنی مرۆڤ لە خودی خۆی و دەستەواژەکانی ژیانەوە بەستراوە، جا ئێمە چۆن دیارییان دەکەین، ئەوا هەر یەک لە ئێمە وەڵامێکی لە ناو هزری خۆیدا شاردۆتەوە.

تێڕوانین: چی، چۆن ده‌بینیت؟
تێڕوانین: چی, چۆن دەبینیت؟

کامەران چڕوستانی

chrostani@hotmail.com

لەم وێنەیەدا ژن و پیاوێک ڕوویان کردۆتە یەکتر و سەیری یەکتر دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا لە توانایندا نییە، بە ڕوونی یەکتر ببینن. هەر یەکەیان ئەڕوانێتە ئەو وێنەیەی، کە لە ناو خودی خۆیدا سەبارەت بەوی تر کێشاویەتی، بەڵام ئەو وێنەیە دیمەنە ڕاستەقینەکە، دەموچاوە ڕاستەقینەکەی کەسەکی تری داپۆشیوە.

هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانین فلیمێک سەبارەت بە کەسان و بارودۆخەکانی دەوروبەری دروست بکەین. ئەمە زۆر جار ڕوو دەدات، کاتێک ئێمە بە تەواوەتی هۆشمەند نەبین سەبارەت بە پلانەکانمان، چاوەڕوانەکانمان، سۆزمان، هەستمان وە هەروەها بڕیارەکانمان. لەبری ئەوەی لێپرسراوێتی هەموو ئەم شتانە بخەینە سەر شانی خۆمان و خۆمان بکەین بە خاوەنیان، هەوڵ دەدەین کەسانی تر بخەینە ژێر تاوانەکانەوە، هەڵەکانەوە  یان هەوڵ دەدەین ئەو کەسەی بەرامبەرمان بکەین بەوەی، کە خۆمان ئاواتەخوازین یاخود ئەوەیان لەسەر تۆمار بکەین، کە وێنەیمان کێشاوە. پێشبڕیار و پێشنرخاندنی یەکێک سەبارەت بە کەسێکی تر لەوانەیە یەزدانیی بێت یان شەیتانی بێت، ڕوخێنەر بێت یان بنیاتنەر بێت، ڕاست بێت یان هەڵە بێت، بەڵام هەرچییەک و هەرچۆنێک بێت، جگە لە جۆرە تێڕوانینێک هیچ شتێکی تر نییە، کە دەرئانجامی کۆتایی پەیوەندییەکانی کەسێکە یان بارێکە. ئەو تێڕوانینە، کە لەوانەیە بتوانێت ببێت بەو هەورەی، کە ڕێگەمان لێ بگرێت لە بینینی واقیعەکان.

تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بتوانیت تێڕوانینە نێگەتیڤەکانت بناسیتەوە و تێیان بگەیت ئەوەیە، کە یارییەکە فێر ببیت.

کاتێک بڕیارێک، بۆچوونێک یان ڕایەک بەرامبەر یەکێک پەیدا دەکەیت، یەکسەر هەوڵ بدە گۆشەنیگای خۆت بگۆڕە و بپرسە: ئایا ئەوەی، کە ئەیبینیت، بەڕاستی و لە دڵەوە بۆچوونی خۆتە؟ ئایا ڕووانگەت ڕوونە  یاخود تەنها ئەوە ئەبینیت، کە ئەتەوێت بیبینیت؟

لە سینەمایەکدا تۆ تەماشای دیواری شاشەی سینەماکە دەکەیت و ڕووی بینینت ناکەیتە پشتەوە، بۆ ئەو شوێنەی، کە پرۆجەکتەری سینەماکەی لێیە. لە ڕاستیدا ئەو شوێنەی، کە بە درێژایی کاتەکە تۆ تەماشای دەکەیت، فلیمەکەی لێ نییە، بەڵکو سەرتاپای فلیمەکە بە کاری پرۆجەکتەرەکە و دروستکردنی سێبەر و ڕووناکییەکانەوە وێنەکانی دەخرێنە ڕوو. لە ڕاستیدا فلیمەکە لە شوێنی نمایشکردنی فلیمەکەیە لە پشتەوە و کەسیش سەیری ئەوێ ناکات. لەوانەشە هەندێک جار تێڕوانینت بەم شێوەیە بێت بۆ سەرتاپای شتەکان: بە درێژایی کات تەماشای کەسانی تر دەکەیت و هەڵیان دەسەنگێنیت، بەڵام تێڕوانینت وەک ئەوەی سەر شاشەی سینەماکە بن . . . .

کاتێک یەکێکت خۆش دەوێت، وەک کەسێکی بێنموونە، ئازیز و بەهادار دەیبینیت، کە کەس هاوتای نییە. کاتێک ڕقت لە هەمان کەس بێت، لەبەر چاوتا دەبێت بە کەسێکی ناشرین و بێبەهای قزێون، بەڵام هەرگیز هزرت لێت ناپرسێت: بۆچی هەمان کەس جارێک کەسێکی ناشرینی ڕقاوی و جارێکی تر کەسێکی خۆشەویست و بێنموونەیە؟ لە کاتی فشار، توڕەیی و گرژییدا دەست دەکەیت بەوەی، کە ئەم خەوانە یان وێنە ناواقیعییانە وەک ڕاستییەک بیابینیت، لە کاتێکدا تۆ لە پێستی خۆت چوویتە دەرەوە و وەک بوونەوەرێکی ڕووخاو لە دەری هەستەکانی خۆتدا دەژیت.

هەوڵ بدە گۆشەنیگاکانت تاک نەبن، تەسک نەبن، چونکە فراوانیی تێڕوانینیت ئاوێنەی فراوانیی هزر و سۆز و بۆچوونەکانتە. بەم شێوەیە دەتوانیت گۆشەنیگای ژیان فێر بیت و بۆ خودی خۆت یارمەتییەک بۆ ژیانت بەدەست بهێنیت. ئەوەی دەیبینیت بریتییە تەنها لە تێڕوانینەکەت بۆ شتەکان. لەو تێڕوانینەشدا بۆچوونی زۆر و گۆشەنیگای زۆر و جیهانێکی زۆری تیادایە، بەڵام هەر گۆشەنیگا و بۆچوونێک لە جیهانێکی خۆیدا دەژی.

ئێمە پێویستە لێپرسینەوەی ئەوە هەڵبگرین، کە بیری لێ دەکەینەوە، کە دەیڵێین وە کە دەیبینین.

مانای ژیان
مانای ژیان

کامەران چڕوستانی

مانای ژیان ” The meaning of life ” وەک بەشێک لە دەروونناسی هەمیشە بە ناوی “ڤیکتۆر فرانکڵ”ەوە بەستراوە. ئەم دەرونناس و دەمارناسە نەمساویە لە ژیانی خۆیدا ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە بۆتەوە: لە ناو چوار سەربازگەی جیاوازی جولەکەکاندا لە سیستێمی هیتلەردا لە ژیاندا مایەوە. لەوێوە لەو کاتەدا سەرنجی لە خۆی و کەسانی تر دەدا وە بۆی دەرکەوت، کە مرۆڤ هەموو شتێک لەدەست دەدات، گەر نەیەوێت بۆ ژیانی خۆی هیچ مەبەستێک یاخود ئامانجێک بوونی هەبێت. فرانکل ئەوەی بۆ دەرکەوت، کە مرۆڤ بۆ ویستەکانی خۆی ئامانجێک، مەبەستێک یان مانایەکی هەیە. بۆ ئەوەی ئەو بتوانێت پشتگیری بکات لە دۆزینەوەی مەبەستی ژیان بۆ کەسێک، توانی شێوازێکی نوێ لە چارەسەری دەروونناسی بنیات بنێت و گەشەی پێ بدات: لۆگۆتێراپی “Logotherapy”. دەستەواژە فەلسەفەیی و ئاینییەکانی فرانکل لە ئاستێکی ئایدیالدا ڕەنگی داوەتەوە کاتێک دەڵێت: ژیان بێ هیچ مەرجێک وە لە ژێر هەموو بار و دۆخێکدا مانا و مەبەستێکی خۆی هەیە. گرنگ ئەوەیە ئەو شتە بدۆزرێتەوە. بەڵکو تەنها لە باری ژێردەستیی و گرژییشدا مرۆڤ هەر خاوەنی ئازاداییەکی هەڵبژاردنە لە ناخیدا، کە بە هۆیەوە دەتوانێت مانای ژیانی خۆی تیادا ببینێتەوە. لێرەشدا دەستەواژەی ئازادیی مرۆڤ هاوواتایە لەگەڵ لێپرسینەوەی مرۆڤ سەبارەت بە خودی ژیانی مرۆڤ.

ماوەیەکی دوور و درێژە لە لێکۆڵینەوە دەروونییەکاندا، بە تایبەتی لە قوتابخانە ئەنگلۆ-ئەمریکییەکاندا، لە بوون و باسکردنی بنەماکانی “مانای ژیان”یان کۆڵیوەتەوە بە مەبەستی گەشەپێدانی بیردۆزیی و تاقیکردنەوانەی و هەروەها بەرجەستەکردنیان. ئەو ڕاستییەی، کە لە کۆتاییدا پێی گەشتوون لە پاش بیرکردنەوە و گفتوگۆ و توێژینەوەیەکی زۆر گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە: “مانای ژیان” خودی خۆی پێکهاتەیەکە و لە هەمان کاتدا بەشێکە لە پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ. لە ناوەڕۆکیشیدا ڕێکخستنی ژیان، پابەندبوون وە بوونی ئامانجێک لە بوونی ئەو ژیانەدا تێدایە. گرنگترین توخمەکانی ئەم پێکهاتەش بریتییە لە: ئامانج، بڕیاردان، بەهای خود، بنەما کۆمەڵایەتییەکان، هەستکردن بە بوونی خود و هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنی ئەو خودە. لە ناو مەبەستی ژیانی هەر مرۆڤێکدا ئاوێتەیەکی ئاڵۆز لە هزر، هەست، ئارەزوو وە پاڵنەرەکانی تیادایە. فرانکڵ خاڵی ویستی ئاواتی مرۆڤی زۆر بە گرنگ دانەناوە، چونکە، بە پێی بۆچوونی ئەو، لەوانەیە مرۆڤێک لە ساتێکدا لە ژێر بارێکی زۆر قورسدا بژی، کە تیایدا ویستی بۆ ئاواتەکانی لە لایەن ئەو بارەوە قوت بدرێت. ئەم بارە ئاڵۆز و قورسانەش کارتێکەرێکی زۆر ترسناکن بۆ مرۆڤ، کە دەیگەێنێتە بەتاڵی، بێئامانجیی، بێمانایی، گوێنەدان بە سەرتاپای ژیان.

توێژینەوەکان و تاقیکردنەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە، کە مانا و مەبەستەکانی ژیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، هەرەها هەر سەردەمەو کۆمەڵێک لێکدانەوەی نوێ لەگەل خۆیدا بۆ ئەم دەستەواژەیە دەهێنێت. بە شێوەیەکی گشتی پێکهات و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و باری کولتوری کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە دیاریکردنی ئامانج و مەبەستی تاک لە هەموو کۆمەڵگایەکدا. هەروەها هەموو تەمەنێک خاوەنی مانای ژیانی خۆیەتی بو نموونە لاوێک وەرزش و چالاکییەکانی تری ژیان بە بەشێک لە ماناکانی ژیانی خۆی دادەنێت، بەڵام کەسێک کە تەمەنێکی زۆری بەسەربردێت تەندروستیی، ئاین، ئاسودەیی و هێمنیی ژیان دەکات بە مەبەستی سەرەکی ژیانی خۆی. کاتێک ئامانج لە کەسێکدا کەم بێت، کە لەو ساتەدا بە نێگەتیڤی ڕۆڵێک ببینێت لە ژیانیدا، لەوانەیە لە ساتێکی تردا ئەم خاڵە لاوازە ببێت بە کارتێکەرێکی پۆزەتیڤانە، کە وەک پاڵنەرێک کاربکات بۆ دۆزینەوەی مانا و مەبەستێکی نوێ لە ژیاندا. لە زنجیرەیەک توێژینەوە، کە لەسەر بنەمای بیردۆزەکانی فرانکل بەجێ هێنراوە، گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، کە مرۆڤ دەتوانێت لە ئەشکەنجە و کێشەکانیش سوود وەربگرێت و لێیانەوە فێری ئەوە بێت، چۆن بتوانێت مامەڵە لەگەڵ کێشەکاندا بکات. بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو کەسە لە چ گۆشە نیگایەکەوە تەماشای ئەو ئەشکەنجە و کێشانە دەکات و بتوانێت لە پێناوی دۆزینەوەی خودی خۆیدا بەکاریان بهینێت، ئەگەرچی زۆرانبازییەکی سەختیشی بوێت.  لە یەکێک لە ڕێبازەکانی قوتابخانەی دەرونناسی هومانیستیکدا وە بە تایبەتی لە لۆگۆتێراپی، کە لە لایەن فرانکلەوە گەشە پێ درابوو، تواناکانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ یارمەتیدانی مرۆڤ لە دۆزینەوەی مانایەک یاخود مەبەستێک لە ژیانیاندا. ڕێبازەکانیش فرەلایەنن و زۆر جۆر دەگرنە خۆ وەکو شیکردنەوەی ڕابوردوو هەروەها باری ئێستای ئەو کەسە و هەروەها پلاندانانی داهاتوو. جگە لە  بەکارهێنانی تەکنیکی تایبەت لە ڕاوێژکارییە دەروونییەکاندا وە بە تایبەتی ئەوەی، کە بە دیڕیفلێکسیۆن “Dereflexion” ناودەبرێت وە بە هۆیەوە ئەو کەسە لەو کێشانە دێتە دەرەوە، کە ڕوخێنەرانە و نێگەتیڤانە لە میانی سەرنجدان و بەهادانانی خود بۆ خۆی دروست کردووە. ئەم جۆرە چارەسەرەش یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی ئەو کەسە مەودایەک لەگەڵ خۆیدا دروست دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بە تێڕوانینیکی تر وە لە گۆشەنیگایەکی ترەوە تەماشای دەوروبەر و خودی خۆی بکات. کە ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی تێڕوانینێکی نوێ و سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەو کەسەی، کە لە پێشتردا خۆی لەناو کێشەیەکی بێچارەسەردا دەبینی.