ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌ڕێز و ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که به‌شدارییان کردووه له پێشبڕکێی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا، ته‌نها دوو بابه‌ت ماوه (له‌چوارچێوه‌ی پێشبڕکێکه‌دا) که بڵاوبکرێنه‌وه، ئه‌مشه‌و ئه‌و دوو بابه‌ته بڵاو ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی دوو ڕۆژ پشوو بۆ ڕۆژانی (4 – 5/3/2012)، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی پێشبڕکێیه‌که دوا ده‌که‌وێت بۆ ڕۆژی (7/3/2012)، ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌موو لایه‌ک.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئازار 3, 2012
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی – پێشبڕکێی وتاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه -
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی – پێشبڕکێی وتاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه -
ئاگاداری هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ینه‌وه که ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌و پێشبڕکێیه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ئاگاداری بۆ کردبوو، که دوا واده بۆ وه‌رگرتنی بابه‌ته‌کان ئه‌مشه‌وه، له سبه‌ینێوه (26/2/2012)، ڕۆژانه ئه‌و بابه‌تانه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نێردراون، له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
شوبات 25, 2012
به‌به‌شداری (550) قوتابی و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان، سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی)، له هۆڵی (وه‌لی دێوانه) له قه‌زای (سه‌ید سادق) به‌ڕێوه‌چوو
به‌به‌شداری (550) قوتابی و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان، سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی)، له هۆڵی (وه‌لی دێوانه) له قه‌زای سه‌ید سادق، به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ. شه‌ممه (25/2/2012) به‌به‌شداری (550) قوتابی و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی قوتابخانه‌ی (مه‌شخه‌ڵان)ی بنه‌ڕه‌تی له قه‌زای سه‌ید سادق، سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرا، له‌م سیمیناره‌دا ده‌روونناس تیشکی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌رزه‌کاران له وڵاتی ئێمه‌دا بۆته گرفتی ژیانیان و کاریگه‌ری بۆ سه‌ر باری ده‌روونی و ئاستی خوێندنیان دروستکردووه، به‌تایبه‌تی (کێشه سۆزدارییه‌کان و خراپ به‌کارهێنانی ئامێره ته‌کنۆلۆژییه‌کان، گرفته‌کانی تایبه‌ت به خوێندن)، دوای ته‌واوبوونی ته‌وه‌ره‌که، ده‌رگا بۆ قوتابیان واڵاکرا تاکو پرسیار و کێشه‌کانیان به وتن یان به نووسین بخه‌نه ڕوو، زیاتر له سه‌د پرسیاری نوسراو ده‌رباره‌ی کێشه ڕه‌فتاری و ده‌روونییه‌کانیان خرایه به‌رده‌م ناوبراو، جگه له چه‌ندین پرسیاری تر که ڕاسته‌وخۆ به وتن خرانه ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی که‌می کات نه‌توانرا وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان بدرێته‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنیان پێدرا که وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان له‌ڕێی نوسراوه‌وه بگه‌یه‌نرێته ده‌ست توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه‌که‌یان تاکو به‌ده‌ستیان بگات، ئه‌مه و سیمیناره‌که بووه مایه‌ی خۆشحاڵی زۆری قوتابیان و مامۆستایان و له‌ناو چه‌پڵه‌ڕێزانی قوتابیاندا کۆتایی به سیمیناره‌که هات.
شوبات 25, 2012
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه – به‌شی ژنان – سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (طه حسێن والی) سازکرا
سمینارێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه – به‌شی ژنان، بۆ ده‌روونناس (طه حسێن والی) سازکرا
>ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی (22/2/2012)، سمینارێک بۆ ده‌روونناس (طه حسێن والی)، جێگری به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه – به‌شی ژنان – به‌ڕێوه‌چوو، له‌م سمیناره‌دا که بۆ ئه‌و ژنانه ته‌رخانکرا بوو که به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه زیندانی کراون، تیایدا ده‌روونناس باسی له ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار و چۆنێتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ (خود) پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
ئه‌مه و سیمیناره‌که بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ژنانی زیندانیکراو.
شوبات 25, 2012
یه‌کێتی ژنانی کوردستان – لقی سلێمانی – سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
یه‌کێتی ژنانی کوردستان – لقی سلێمانی – سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21/2/2012) له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی، (ی . ژ. ک) سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس سامان سیوه‌یلی سازکرد، به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له (120) ژنی نیشته‌جێی تاسڵوجه و ڕاپه‌ڕین، له‌م سیمیناره‌دا ناوبراو باسی له باردۆخی ئێستای خێزانی کوردی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان کرد، له‌م سیمیناره‌دا ناوبراو ئاماده‌بووانی به‌چه‌ندین ڕێنمایی ده‌روونی و شێوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له‌ناو خێزاندا ئاشنا کرد، به کێشه سێکسییه‌کانی نێوان هاوسه‌رانیشه‌وه.
ئه‌مه و پاش ته‌واوبوونی ته‌وه‌ره‌که، ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌شداربووان پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ناوبراو کرد سه‌باره‌ت به کێشه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان و جگه‌رگۆشه منداڵ و هه‌رزه‌کاره‌کانیان، ناوبراویش وه‌ڵامی تێکڕای پرسیاره‌کانی دانه‌وه، سیمیناره‌که بووه مایه‌ی خۆشحاڵی و ڕه‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان
شوبات 21, 2012
به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پرۆژه یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی)، پێشکه‌شکراو به پارله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ وۆرک شۆپێک له سلێمانی به‌ڕێوه چوو
به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پرۆژه‌ی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی) پێشکه‌شکراو به پارله‌مانی کوردستان، وۆرک شۆپێک له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (18/2/2012) له هۆڵی ڕێکخراوی (C.D.O) له سلێمانی. ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارله‌مانی کوردستان و یاساناس و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان و ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وۆرک شۆپێک بۆ (ئه‌میره‌حه‌سه‌ن (جێگری داواکاری گشتی)، سامان سیوه‌یلی (ده‌روونناس و به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان)، دانا دارا (پارێزه‌ر)، سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی (ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. ته‌وه‌ره‌کان به‌مجۆره به‌ڕێوه‌چوو:
1- گرنگی بوونی یاسای له‌شفرۆشی، له‌لایه‌ن (ئه‌میره حه‌سه‌ن).
2- کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشئ له‌ڕووی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه (سامان سیوه‌یلی).
3- پرۆژه یاسای پێشنیارکراو بۆ پارله‌مانی کوردستان (دانا دارا).
4- هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای له‌شفرۆشی (سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی).
پاش پێشکه‌شکردنی ته‌وه‌ره‌کان، سێ گروپ له ئاماده‌بووان پێکهێنرا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌کردنی سه‌رنج و پێشنیاره‌کان له‌ڕووی (یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاگه‌یاندن) بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پرۆژه یاساکه.
پاش خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاره‌کان و ڕاگه‌یاندنیان، به خاتوو (سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی) ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان سپێردران.
ئه‌مه و وۆرک شۆپه‌که سێ کاژێر و نیوی خایاند
شوبات 18, 2012
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه – پێشبڕکێی وتاری (ده‌روونی – کۆمه‌ڵایه‌تی)
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
پێشبڕکێی وتاری (ده‌روونی – کۆمه‌ڵایه‌تی)
له‌پێناوی بره‌ودان به بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له کوردستان، له‌پێناو هاندانی قوتابیان و خوێندکارانی به‌شه‌کانی (ده‌روونناسی، ڕێنمایی ده‌روونی، کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵناسی) که له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌خوێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی وه‌ک توێژه‌ر و کارمه‌ند له داموده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکخراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن، ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی پشبڕکێیه‌ک ساز ده‌کات بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی وتار و بابه‌ته‌کانیان ده‌نێرن بۆ ماڵپه‌ڕه‌که له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پێشبڕکێیه‌دا، تاکو خاوه‌ن ئه‌م پسپۆرییانه‌ی ئاماژه‌یان پێدراوه ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت له‌ڕێگه‌ی نووسینی وتار و بابه‌ته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌یده‌ییه‌کان، خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و په‌روه‌رده‌کردنی ئاستی مه‌عریفی خۆیان بکه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌کات که ئه‌م ئاگادارییه ده‌یانگرێته‌وه که:
1- بابه‌ته‌کانیان له‌و بوارانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا بنێرن بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی، هه‌تا به‌رواری (25/2/2012).
2- بابه‌ته‌کان نووسینی خۆیان بێت یان وه‌رگێڕدراو جیاوازی ناکات.
3- گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌نێردرێن له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
4- ده‌سنیشانکردنی بابه‌تێک به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێشبڕکێیه‌که، واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که بابه‌ته‌کانی دیکه له‌ڕووی زانستییه‌وه لاوازن.
5- ڕێگه‌ی هه‌زاران میل به هه‌نگاوێک ده‌ستپێده‌کات، بۆیه داواکارین له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م ئاگادارییه ده‌یانگرێته‌وه به‌بوێرییه‌وه به‌شداری له‌م پێشبڕکێیه‌دا بکه‌ن.
6- خه‌ڵاته‌که بریتییه له به‌خشینی سێ سه‌رچاوه (کتێب)ی نایابی ده‌روونی و به‌خشینی بڕوانامه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی بۆ وتاری براوه.
7- ڕۆژی 3/3/2012 ئه‌نجامی پیشبڕکێیه‌که ڕاده‌گه‌نرێت.
8- بابه‌ته‌کانتان بنێرن بۆ ئیمه‌یلی سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕ:
s.siwaily@gmail.com
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
16/2/2012
شوبات 16, 2012
به‌شی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆلیژی ئادابی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
به‌شی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆلیژی ئادابی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی به‌ش و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی به‌شی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆلیژی ئادابی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێکه‌وتی 13/2/2012 سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) به‌ڕێوه‌برا. ناوبراو له‌م سیمیناره‌دا باسی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی لای تاکی کورد له‌مڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا، کرد. و ئاماژه‌ی به گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه کرد که بوونه‌ته هۆی دروستبوونی فشاری ده‌روونی لای تاکی کورد، دوا ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر چه‌ند ڕێنماییه‌کی ده‌روونی، پاش ته‌واوبوونی ته‌وه‌ری سیمیناره‌که، گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانه‌وه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌که کرا. سیمیناره‌که ماوه‌ی دوو کاژێری خایاند و بووه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.
شوبات 13, 2012
بۆ کۆچی دوایی (د. ابراهیم الفقي) – ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
بۆ کۆچی دوایی (د. ابراهیم الفقي)
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پسپۆری بواری گه‌شپێدانی مرۆیی و خاوه‌ن وزه گه‌وره‌که (د.ابراهیم الفقي) له‌ڕووداوێکی دڵته‌زێندا کۆچی دوایی کرد، ئه‌م که‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته هه‌مشه به‌به‌خششه زانستییه‌کانی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و ئاسیا گه‌شتی ده‌کرد و له‌نێو هۆڵه پڕ جمه‌کاندا سیمینار و به‌خششی زانستیانه و مرۆییانه‌ی ده‌به‌خشییه ئاماده‌بووان، له‌دووتوێی چه‌ندین کتێب‌دا هه‌وڵی ده‌دا چرایه‌ک له مێشک و ده‌روونی مرۆڤه‌کاندا ڕۆشن بکات و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی بکات.
(د.ابراهیم الفقي) کاتێک له‌ساڵی 1977 دا ڕووی کرده وڵاتی که‌نه‌دا، له‌یه‌کێک له هۆتێله فه‌ره‌نسیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا قاپی ده‌شت و کورسی و مێزی ده‌گواسته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌رکرا، به‌ڵام خواستی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه بۆ باڵابوون و تێپه‌ڕاندنی خاڵه لاوازه‌کانی بوونه پاڵنه‌ر بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر کاره‌که‌ی، هه‌تاکو له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریکی پله‌ی یه‌که‌می شه‌ره‌فی پێبه‌خشرا له‌ڕووی ڕه‌فتاری مرۆییه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مان پله‌ی پێبه‌خشرا له کارگێڕی و فرۆشیاریی هه‌مان ده‌زگاوه.
به‌مجۆره ئه‌م مرۆڤه توانی (23) بڕوانامه‌ی دبلۆم به‌ده‌ست بهێنێت له‌بواری په‌ره‌پێدانی مرۆیی و کارگێڕیدا، ئه‌مه وێڕای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دکتۆرا له زانستی میتافیزکدا له‌زانکۆی لوس ئه‌نجلوس له ئه‌مریکا.
به‌رهه‌مه نوسراو و بیستراو و بینراوه‌کانی خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان به مرۆڤایه‌تی کردووه و به‌چه‌ندین زمان وه‌رگێردراون.
ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه مرۆڤێکی پێشه‌نگ و خاوه‌ن په‌یام بوو، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به مرۆڤایه‌تی کرد.
به‌داخه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکه‌وه له ماڵه‌که‌یدا، خۆی و خوشکێکی و خزمه‌تگوزاره‌که‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
سڵاو له‌گیانی پاکی ئه‌م که‌ڵه مرۆڤه، سڵاو له‌و به‌خششه گرنگانه‌ی له‌دوای خۆی بۆ مرۆڤایه‌تی جێهێشت.
شایانی ئاماژه بۆکردنه، چه‌ند کاژێرێک پێشئه‌وه‌ی ماڵئاوایی یه‌کجاری له مرۆڤایه‌تی بکات، په‌یامێکی ده‌نگی له‌پێگه‌ی تویته‌ر جێهێشتووه که تیایدا ده‌ڵێت: (له‌و که‌سانه دوور بکه‌وه که ده‌یانه‌وێت له ئامانج و خواسته‌کانت که‌م بکه‌نه‌وه، به‌ڵام مرۆڤه مه‌زنه‌کانن که ئه‌و هه‌سته‌ت پێده‌به‌خشن که تۆش ده‌توانیت ببیته یه‌کێک له‌وان)، ئه‌مه دوا وته‌ی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه بوو که وه‌ک وه‌سیه‌تێک بۆی به‌جێهێشتین و داوای له هاوڕێکانی کردبوو که جارێکی‌تر بڵاوی بکه‌نه‌وه.
ئه‌ی مرۆڤه مه‌زنه‌که، ڕۆحت شاد، ویژدانت ئاسووده، چونکه خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تیت کرد.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
شوبات 10, 2012
ڕۆژی 7/2/2012 سیمینارێک له‌لایه‌ن ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی)یه‌وه بۆ ئاماده‌یی (ڕۆژئاوا)ی ئێوارانی کچان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێ شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 7/2/2012سیمینارێک له‌لایه‌ن ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئاماده‌یی (ڕۆژئاوا) ی ئێوارانی کچان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، که تیایدا (120) خوێندکار و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان به‌شداریان تێداکرد.
شایانی باسه ته‌وه‌ری ئه‌م سیمیناره بریتی بوو له کارگه‌ری کێشه سۆزدارییه‌کان له‌سه‌ر باری ده‌روونی و چه‌ند ڕێنماییه‌ک ده‌رباره‌ی خراپ به‌کارهێنانی (مۆبایل و ئیته‌رنێت و ئامێره ته‌کنۆلۆژییه‌کان). پاش ته‌واو بوونی ته‌وه‌ره‌که، به‌شداربووان چه‌ندین پرسیار و کێشه‌ی ده‌روونی ئاڕاسته‌ی ده‌روونناسی ناوبراو کرد، سه‌رجه‌م پرسیاره‌کان له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه. ئه‌مه و سیمیناره‌که بووه مایه‌ی خۆشحاڵی به‌شداربووان.
شوبات 7, 2012
ئاگادارییه‌ک بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئاگادارییه‌ک بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئاگاداری هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که ڕۆژانه پرسیارمان ئاڕاسته ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێشه سێکسییه‌کان به‌گشتی و لاوازی سێکسیی به‌تایبه‌تی، له‌مه‌ودوا ده‌توانن سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکه‌ن تاکو کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌م ناو و ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
د. دارا عه‌بدوڵا حه‌مه سه‌عید چناره‌یی
پسپۆری هه‌ناو و شه‌کره و لاوازی سێکسیی
سلێمانی – سه‌را – ته‌نیشت گه‌راجی پاسه‌کانی ڕزگاری
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئیمه‌یلی پسپۆری ناوبراوه:
daraabdullayah@yahoo.com
كانونی دووه‌م 28, 2012
دۆزینه‌وه‌ی ماده‌یه‌ک له مێشکی مرۆڤدا که لێپرسراوه له‌پرۆسه‌ی خه‌وتن و بێداری لای مرۆڤ – و: عوسمانی حاجی سه‌لام
دۆزینەی مادەیەک لەمێشکدا کەلێپرسراوە لەپرۆسەی خەوتن و بێداری لای مرۆڤ :
وەرگێرانی / عوسمانی حاجی سەلام
زانایانی ئەمریکی توانیان مادەیەکی کیمیایی لە مێشک‌دا بدۆزنەوە کە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت لە خەوتن و بێداریماندا ھەر ئەو مادەیەش دەبێتە ھۆی ئەوەی لەو دووحاڵەتەدا بەتەواوی لە ماندووبوون بمانپارێزێت و ڕۆڵی دەرمانی کاریگەر دەگێڕێت . ڕۆژنامەی ( دەیلی میل )ی بەریتانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە زانایان ئەوەشیان زانیوە کە کەمی ئەم مادەیە لەمێشکدا دەبێتە ھۆی زیاد نوستن و زیادەڕەوی کردن لەخەوتندا وەبەپێچەوانەشەوە زۆربونی ئەم مادەی دەبێتە ھۆی کەم خەوی ، شایەنی باسە ھاوڵاتیانی بەریتانی لە ماوەی شەووڕۆژێکدا (٦ تا ٧) کاتژمێر دەخەون ئەمەش کەمترە لە ڕادەی پێویستی لەش بۆ خەو ، ساڵانەش خەرجیەکی زۆر لەبەرامبەر بەکارھێنانی دەرمانی پزیشکی ھێورکەرەوەدا خەرج دەکەن ، توێژینەوەیەکیش بەم دواییانە ئەوەی سەلماند کە بەکارھێنەرانی ئەو دەرمانە ھێورکەرەوانە ئەگەری مردنیان بەڕێژەی لە % ٣٦ زیاترە وەک لەوانەی ئەو جۆرە دەرمانانە بەکار ناھێنن .
كانونی دووه‌م 17, 2012
ئاگاردارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی وه‌رزشی ده‌روونییه‌وه
ئاگاداری
ئاگادارییەك لە ماڵپەڕی وەرزشی دەروونیەوە
بەڕێزان ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ڕۆژانە پەیوەندیمان پێوە دەکرێت سەبارەت بەوەی کە ماڵپەڕەکەمان بۆ چی وا بۆ ماوەیەکە نوێکاری بەخۆیەوە نەبینیووە. لەکاتێکدا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە هەمیشە تامەزرۆی بابەتی نوێی ڕاهێنانە دەروونیەکان هەیە، ئێمەش وەك ستافی ماڵپەڕەکەمان سوپاسی هەموو ئەو میوانە بەڕیزانە ئەکەین کە بەردەوامن لە پشتیوانیمان و هاندەرمانن بۆ زیاتر گەشەکردنمان لەم بوارەدا.
هەربۆیە هەموو لایەك دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە ماوەیەکە دووچاری کێشەیەکی تەکنیکی بووینەتەوە کە نەمانتوانیووە بابەتی نوێ داگرین. ئێستاش بەردەوام لە هەوڵداین و بە پشتیوانی خودا بەم نزیکانە لە جاران باشتر بە بابەت و چالاکیەکانمانەوە دێینەوە خزمەتتان.
سەرکەوتوبن
www.warzshidaruni.com ستافی/
كانونی دووه‌م 17, 2012
ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) له سیمینارێکدا بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئاماده‌یی (شه‌هید مامۆستا به‌ختیار) له زه‌ڕایه‌ن
ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) له سیمینارێکدا بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئاماده‌یی (شه‌هید مامۆستا به‌ختیار) له زه‌ڕایه‌ن
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیار کردنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کانی کچان و تێکه‌ڵاو له‌ناو شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه و گونده‌کانی پارێزگای سلێمانی، کاتژمێر (10) پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5/1/2012، به‌به‌شداری (40) خوێندکاری ئاماده‌یی (شه‌هید مامۆستا به‌ختیار) له زه‌ڕایه‌ن (20 کچ و 20 کوڕ) سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرا، که به‌یاوه‌ری توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ییه‌که به‌ڕێز (هیوا تاوه‌گۆزی) و چه‌ند مامۆستایه‌ک سه‌ردانی شاری سلێمانییان کردبوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێکی زانستی و به‌شداری کردن له سیمینارێکی ده‌روونناسی ناوبراودا ، که له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکییه هونه‌رییه‌کان سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا ده‌روونناس به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد که ئه‌رکیان کێشاوه و ئه‌و ڕێگه‌یه‌یان بڕیوه و سوپاس کردنی تویژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یی ناوبراوه‌وه که له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزیان ئه‌م سیمیناره سازکراوه. .
شایانی ئاماژه بۆ کردنه، ده‌روونناس له‌و سیمیناره‌دا له‌سه‌ر چه‌ندین کێشه‌ی تایبه‌ت به قۆناغی هه‌رزه‌کاری وه‌ستا، وه‌ک: خراپ به‌کارهێنانی مۆبایل و ئینته‌رنێت، کێشه سۆزدارییه‌کان، ئاشناکردنیان به چه‌ند میکانیزمێکی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌کان، کێشه‌کانی تایبه‌ت به ته‌رکیز و خوێندن، کێشه‌کانی تایبه‌ت به نووستن.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاژێر و نیو قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه کرد، پاشان ماوه‌ی نیو کاژێر کات ته‌رخان کرا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی قوتابیان و خوێندکاران.
قوتابیان و خوێندکاران خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربڕی بۆ سازکردنی ئه‌م سیمیناره. شایانی ئاماژه بۆ کردنه به‌ڕێز جه‌زا حه‌مه ساڵح (سه‌رپه‌رشتاری توێژه‌رانی قوتابخانه‌کان) کارئاسانی لۆجیستی ئه‌م سیمیناره‌ی کرد به دابینکردنی هۆڵی ناوبراو.
كانونی دووه‌م 5, 2012
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هۆڵه‌ندی، سیمینارێک بۆ ڕوناکبیر (کاوه یار) ساز ده‌کات
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هۆڵه‌ندی سیمینارێک بۆ ڕوناکبیر (کاوه یار) ساز ده‌کات
(جه‌سته‌ی خۆت بناسه) ناونیشانی ئه‌و سیمیناره‌یه که سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هۆڵه‌ندی بۆ ڕوناکبیر به‌ڕێز (کاوه یار)ی ساز ده‌کات، نابراو له‌م سیمیناره‌دا تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆشمه‌ندی ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌رباره‌ی جه‌سته و شێوازه‌کانی مامه‌ڵه کردنێکی دروست له‌گه‌ڵ جه‌سته‌دا. ڕۆژی شه‌ممه، 07/01/2012 ، کاتژمێر (3:30) پاشنیوه‌ڕۆ.
هاتن بۆ هه‌مووانه و ئاماده‌بوونتان خۆشحاڵمان ده‌کات
ناونیشان
سلێمانی – شه‌قامی سالم
سه‌روو ڕیستۆرانتی شکار، نزیک ئه‌زمه‌ڕ ئێر
كانونی دووه‌م 4, 2012

دوا سەرنجەکان: