ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شارباژێڕی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) له قه‌زای چوارتا سازکرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (17/5/2012) به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شارباژێڕی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی و هاوڵاتیانی قه‌زای چوارتا، سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) به‌ناونیشانی (کێشه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و چۆنێتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵیاندا) له هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی قه‌زای چوارتا سازکرا، نابراو تیشکی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و کێشه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گرتووه و هۆکاره‌کان و شێوازه‌کانی مامه‌ڵه کردنێکی دروست له‌گه‌ڵیاندا، هه‌روه‌ها ناوبراو چه‌ندین ڕێنمایی ده‌روونی گرنگی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، پاش ته‌واوبوونی بابه‌ته‌که، ده‌رگای دیالۆگ بۆ به‌شداران کرایه‌وه و چه‌ندین پرسیار و سه‌رنج ئاڕاسته‌ی ده‌روونناسی ناوبراو کرا و ئه‌ویش به تێروته‌سه‌لی وه‌ڵامی گشتیانی دایه‌وه، ئه‌مه و سیمیناره‌که بووه مایه‌ی خۆشحاڵی و ڕه‌زامه‌ندی به‌شداران.
ئایار 17, 2012
ئه‌مڕۆ (30/4/2012) زانکۆی کۆیه دوو سیمیناریان بۆ هه‌ریه‌ک له ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) و نه‌قیبی هاتووچۆ و وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی (به‌ختیار محه‌مه‌د عه‌بدوڵا) سازکرد
ئه‌مڕۆ 30/4/2012 ، فاکه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له زانکۆی کۆیه دوو سیمیناریان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) و نه‌قیبی هاتووچۆ (به‌ختیار محه‌مه‌د عبدالله) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی سازکرد
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی سکوڵی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی له فاکه‌لتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانی زانکۆی کۆیه و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی هه‌ردوو به‌شی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی زانکۆی کۆیه و (70) قوتابی و خوێندکاری هه‌ردوو به‌ش، له‌هۆڵی سمیناره‌کانی زانکۆی کۆیه دوو سیمینار به‌ڕێوه‌چوو:
1- سیمیناری یه‌که‌م بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) به‌ناونیشانی (فشاره ده‌روونییه‌کان و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی).
2- سیمیناری دووه‌م بۆ نه‌قیبی هاتووچۆ (به‌ختیار محه‌مه‌د عه‌بدوڵا) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به‌ناونیشانی (سایکۆلۆژیای شۆفێری).
پاش ته‌واو بوونی هه‌ردوو سیمیناره‌که ده‌رگای گفتۆگۆ بۆ به‌شداران واڵاکرا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان و خوێندکارانه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌که کرا و له‌لایه‌ن ناوبراوانه‌وه وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کان درایه‌وه، ئه‌مه و هه‌ردوو سیمیناره‌که بوونه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی به‌شداربووان و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی به‌ش و مامۆستایانه‌وه پێزانینی خۆیان و به‌شه‌کانیان و خوێندکاره‌کانیان گه‌یانده هه‌ردوو ناوبراو.
شایانی ئاماژه بۆکردنه‌وه ئه‌م دوو سیمیناره له‌لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستای به‌شی کۆمه‌ڵناسی (مامۆستا عه‌لی جه‌عفه‌ر خالد) و (مامۆستا توانا فه‌ره‌یدون)ه‌وه به‌ڕێوه‌برا.
نیسان 30, 2012
له قه‌زای چوارتا، ئاماده‌یی چوارتای تێکه‌ڵاو، سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
ئه‌مڕۆ (15/4/2012) ئاماده‌یی چوارتای تێکه‌ڵاو سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی هه‌رزه‌کاران و پێشکه‌شکردنی ڕێنمایی ده‌روونی پێویست له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له قه‌زای چوارتا، ئاماده‌یی چوارتای تێکه‌ڵاو سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد، که تیایدا (170) خوێندکاری کوڕ و کچ له هه‌ردوو قۆناغی ده‌یه‌م و یانزه‌یه‌م و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی ئاماده‌ییه‌که ئاماده‌بوون، سیمیناره‌که که گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌که به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ناوبراو تیشکی خسته سه‌ر چه‌ندین گرفتی تایبه‌ت به هه‌رزه‌کاران له‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنێکی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه و سه‌رچاوه‌کانیاندا، پاش ته‌واوبوونی ته‌وه‌ره‌که، ده‌یان پرسیار له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه ئاڕاسته‌ی ده‌روونناسی ناوبراو کرا که تێکڕا باسیان له کێشه و گرفته ده‌روونی و ڕه‌فتارییه‌کانی خوێندکاران ده‌کرد، له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کان درایه‌وه، سیمیناره‌که بووه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی خوێندکاران و مامۆستایان.
نیسان 15, 2012
ئه‌مڕۆ (14/4/2012) ئاماده‌یی خانزادی کچان له سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
ئه‌مڕۆ (14/4/2012) ئاماده‌یی خانزادی کچان له سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
به‌ئاماده‌بوونی (128) خوێندکاری کچی قۆناغی یانزه‌هه‌می ئاماده‌یی و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی ئاماده‌ییه‌که، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێکه‌وتی (14/4/2012) سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرا، ته‌وه‌ری سیمیناره‌که پێکهاتبوو له چه‌ندین پرسی ده‌روونی تایبه‌ت به هه‌رزه‌کاران و چۆنێتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا، دوای ته‌واو بوونی ته‌وه‌ری سیمیناره‌که که کاژێر و نیوێکی خایاند، بوار درا به خوێندکاران به دیالۆگ و ئاڕاسته کردنی پرسیاره‌کانیان، ژماره‌یه‌کی زۆر له خوێندکاران چه‌ندین پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ناوبراو کرد و ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست و وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کان درانه‌وه و پاش ته‌واو بوونی سیمیناره‌که که دوو کاژێری خایاند، له ژووری توێژه‌ری قوتابخانه‌که چه‌ند خوێندکارێک کێشه تایبه‌تییه‌کانیان بۆ ده‌روونناسی ناوبراو باس کرد و ئه‌ویش ڕێنمایی دروستی پێشکه‌ش کردن، ئه‌مه و سیمیناره‌که بووه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی زۆری مامۆستایان و خوێندکاران.
نیسان 14, 2012
ئینسایکلۆپیدیای خێزان، به‌مزووانه له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌ردا – نووسین و ئاماده‌کردنی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
ئینسایكلۆپیدیای خێزان، بەمزووانە لەبەر دەستی خوێنەردا..
نووسین و ئامادەكردنی: حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
دەمەوێت سەرنجی خوێنەر بۆ ئەوە رابكێشم كە بەمزووانە كتێبی ((ئینسایكلۆپیدیای خێزان)) بە چاپێكی زۆر قەشەنگ و جوانەوە، كە دەزگای پەخشی سەردەم لە سلێمانی چاپی دەكات، لەژێر چاپدایەو دەكەوێتە بەر دیدی خوێنەری كوردزمانەوە.
ئەم كتێبە بەندە: حەمەی ئەحمەد رەسوڵ ئامادەی كردووە، كە بەرهەمی شەونخوونی زیاتر لە چوار ساڵ و نیوە، بە قەبارەی كتێبی فەرهەنگی و گەورەتر لە قەبارەی كتێبی ئاسایی و لە نزیكەی 650 لاپەڕەدایە. ئەم ئینسایكلۆپیدیایە تایبەتە بە هەموو چەمكە گرنگەكانی خێزان، لە ڕووی كۆمەڵایەتی و دەروونی و پەروەردەیی و سێكسی و تەندروستییەوە. واتا بەپێی پیتی ئەبجەدی و لە ئەلفەوە بۆ یا (ئا-ی) شرۆڤەی ئەو چەمكانەی تیایە كە بایەخدارن بۆ هەموو تاكێكی كورد.
كتێبەكە كراوە بە چوار بەشی سەرەكییەوە، بەشەكانیش لەناو هەر پیتێكدا هەن، بەشی یەكەم بۆ پێش هاوسەرگیری و دروستكردنی خێزان تەرخانكراوە، واتا ئەو قۆناغەی كە پێی دەووترێت دەستگیرانداری و ئەڵقە گۆڕینەوەی نێوان زاوا‌و بووك، شرۆڤەی هەموو ئەو چەمكە گرنگانەیە كە گەنجان بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری پێویستییان پێی دەبێت. رێنووماییەكی پڕ بایەخدارە بۆ لاوان كە چۆن و كەی و كێ بۆ هاوسەرگیری هەڵدەبژێرن.
بەشی دووەمیش تەرخانە بۆ پرۆسەی سێكسی نێوان ژن و مێرد، باس و لێكدانەوەیە سەبارەت بە هۆشیاری سێكسی و دواجار دووگیانیبوون و قۆناغی سكپڕی ژن بە چەندین زاراوە خراوەتە بەر نەشتەرگەری و پێناسەوە، ئەوجا تەندروستی دایك و كۆرپەلەو ساواكەی لە بەشی سێیەمی كتێبەكەدا بە چەندین چەمك و وتەزا شیكراوەتەوە.
پەروەردەكردنی منداڵی ساوا‌و منداڵی پێش قۆناغی خوێندن تا دەگات بە هەرزەكاری و لاوێتی، بەهێند وەرگیراون و بە دەیان لاپەڕەی بۆ تەرخانكراوە. كێشەو گرفتە زۆرەكانی پەروەردەكردن و گۆشكردنی منداڵ و جگەرگۆشەكانمان بۆ باوان و بۆ دادەكان بە وردی شیكراونەتەوە. كە وەكو رێبەرێك وایە بۆ ئەو دایك و باوكە گەنجانەی دەكەونە ژێر باری ئەم ئەركە قوورسەوە.
لە دوا بەشدا كە نزیكەی سەد لاپەڕەی دووا بەشی كتێبەكەی داگیر كردووە، تەرخانە بۆ چۆنییەتی مامەڵەو پەیوەندیی كۆمەڵایەتی و خێزانی نێوان ژن و مێرد و منداڵەكانیان و كەسوخزمانیان، چۆنییەتی بەختەوەربوونیان و هەروەها كێشەو شەڕو شۆڕی نێوان هاوسەرانیش فەرامۆش نەكراوە. تەنانەت تەڵاق و جیابوونەوەو كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی بەسەر هاوسەران لەلایەك و منداڵەكانیان لەلایەكی دیكەوە بە وردی و پشت بەستوو بە زانستی كۆمەڵناسی و دەروونناسی، شرۆڤە كراوە، كە بایەخی تایبەتی هەیە بۆ هەموو تاكێكی كوردی هاوچەرخ.
شایانی وتنە كە تایتڵی هەموو چەمكەكان بەپێی ئەبجەدی ریزكراون و بەرامبەریان كراون بە ئینگلیزی. سوود لە زیاتر لە پەنجاو شەش 56 كتێب وەرگیراوە، بێجگە لە دەیان رۆژنامەو گۆڤار‌و سایتە عەرەبی و هۆڵەندی و ئیسپانییەكان.
بەندە دەمێكە هەستم بەوە كردووە كە ئەمجۆرە فەرهەنگانە لە كتێبخانەی كوردیدا كەمن و لەم ساڵانەی دوواییەدا تاق و تەرا لێرەو لەوێ بە تێكۆشانی چەند كەسانێك، نەك كۆڕ‌و سەنتەرو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە رۆشنبیریە زۆرەكانمان !!
كەسانێك كە خودی خۆیان هەست بە لێپرسینەوەو بەو پێداویستییە گرنگە دەكەن و ئەم كارە بە شێوەیەكی كەسێتییانەو شەخسی رادەپەڕێنن، دیارە ئەوەش شەونخوونی و ماندووبوونێكی ئەوتۆی دەوێت كە دەبێت بۆ ماوەیەك تەركی خۆشی و رابواردن و سەیران و گەشت و سەفەركردن بكرێت و تەنیا خۆ ئامادە بكرێت بۆ ئەم جۆرە پرۆژانە كە گرنگن بۆ كتێبخانەو فەرهەنگی كوردی.
دەبێت ئەوەش بووترێت كە چەند ساڵێكە ئەم پرۆژەیەم بە دەزگاو پەخشی سەردەمی هێژا راگەیاندووەو ئەوانیش بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمەكەوە باوەشی میهرو سۆزیان بۆ پرۆژەكە كردەوە، ئەگەر ئەوان نەبوونایە ئەم فەرهەنگە گەورەیە بە كەسێكی بێمووچەو هەژاری وەك بەندە چاپ نەدەكرا. نموونەی ئەم دەزگا دڵسۆزانە زیاد بێت و ئەو كەسانەش تەمەن درێژ بن، كە ماندووبوونی نووسەران بەهێند وەردەگرن و رێزیان لێدەنێن.
ئەوەشم بیر نەچێت كە مامۆستا ئومێد عومەر (كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانكۆی لایدنی هۆڵەندی و بەشی سۆسیۆ- سایكۆلۆژی) بەوپەڕی ئەمەكەوە بەم كتێبەدا چۆتەوەو سەرنج و تێبینی ورد‌و گرنگی داومەتێ.. ئەوەش كە ماوەتەوە و پێویستە بیڵێم ئەوەیە كە ئەم بەرگە جوان و نایابە كە لە فەنتازیا نزیك بۆتەوە كار‌و ئیشی كاك (ئارام عەلی)یە.. خوا لە وێنەیان زیاد بكات. بەو ئومێدەی ئەم فەرهەنگە سوودێكی بچووك بە تاكی كورد‌و كتێبخانە و خێزانی كوردستانە ئازاد‌و شیرینەكەمان بگەیەنێت.
نیسان 3, 2012
ئه‌مڕۆ (3/4/2012) په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له سلێمانی سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
ئه‌مڕۆ (3/4/2012) په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
به‌به‌شداری (250) خوێندکاری هه‌ردوو قۆناغی چواره‌م و پێنجه‌می په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له سلێمانی، ئه‌مڕۆ (3/4/2012) سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرا، ته‌وه‌ری سیمیناره‌که بریتی بوو له (کاریگه‌رییه‌کانی شکستی په‌یوه‌ندی سۆزداری لای گه‌نجان له‌سه‌ر باری ده‌روونییان و ئه‌و ڕه‌فتاره قێزه‌ونانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی خۆشه‌ویستیدا ئه‌نجام ده‌درێن)، شایانی ئاماژه بۆ کردنه خوێندکارانی به‌شداربوو زۆر به‌تاسه‌وه ئاوێته‌ی ته‌وه‌ره‌که بوون و ژماره‌یه‌کی زۆریان به پرسیار و دید و تێڕوانینه‌کانیان به‌شداریان کرد له‌و دیالۆگه کراوه‌یه‌دا کرد که پاش پێشکه‌شکردنی ته‌وه‌ره‌که به‌ڕێوه‌چوو، پاش دوو کاژێر له‌ناو چه‌پڵه ڕێزانی خوێندکاراندا کۆتایی به سیمیناره‌که هات و بووه مایه‌ی خۆشحاڵی و ڕه‌زامه‌ندی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی کارگێڕی په‌یمانگه.
نیسان 3, 2012
له‌سه‌ر داوای قوتابخانه‌ی خێڵانی بنه‌ڕه‌تی کچان له سلێمانی، ئه‌مڕۆ (3/4/2012)، ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) موحازه‌ره‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد
ئه‌مڕۆ (3/4/2012) له‌سه‌ر داوای قوتابخانه‌ی خێڵانی بنه‌ڕه‌تی کچان، ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی)، موحازه‌ره‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد
ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی هه‌رزه‌کاران و چۆنێتی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای قوتابخانه‌ی خێڵانی بنه‌ڕه‌تی کچان له سلێمانی، ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) موحازه‌ره‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد بۆ (32) قوتابی کچی قۆناغی هه‌شته‌م، که تیایدا چه‌ندین ڕێنمایی دروستیان پێشکه‌ش کرا، قوتابیه‌کانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی ناوبراو کرد بۆ ئه‌م ئه‌رکه و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
نیسان 3, 2012
ئه‌مڕۆ (2/4/2012)، په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
ئه‌مڕۆ 2/4/2012، په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له سلێمانی سیمینارێکیان بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرد
به‌ئاماده‌بوونی (130) خوێندکاری قۆناغه‌کانی (1،2،3) په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی سیمینارێک له هۆڵی کتێبخانه‌ی په‌یمانگه بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرا، که تایبه‌ت بوو به‌چه‌ند پرسێکی ده‌روونی گرنگ تایبه‌ت به هه‌رزه‌کاران و گه‌نجانی کوردستان له‌م ڕۆژگاره‌دا و شێوازه دروسته‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاریشه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییانه‌ی دێته سه‌ر ڕێیان، پاش ته‌واوبوونی ته‌وه‌ره‌که ده‌رگای پرسیار و دیالۆگ بۆ به‌شداربووان واڵا کرا، ژماره‌یه‌کی زۆر له خوێندکاران پرسیاره‌کانیان ئاڕاسته‌ی ناوبراو کرد و وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کان درانه‌وه.
ئه‌مه و سیمیناره‌که بووه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی خوێندکاره به‌شداربووه‌کان.
نیسان 2, 2012
به‌یاننامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن لیژنه‌ی کاتی ئاماده‌سازی هه‌ڵبژاردن و کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان
به‌یاننامه
بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئیستغلالكرا ، بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامی سه‌ندیكایه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25-3-2012 له‌رێگه‌ی به‌ریدی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه، نوسراوی ژماره 20ی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی كوردستان، بڵاوكرایه‌وه و نێردرا بۆ قوتابخانه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی توێژه‌ران له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی كۆبكاته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیكایه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو.
له هاوپێچدا ده‌قی نوسراوه‌كه دابگرن.
ده‌قی نوسراوه‌كه‌ش به‌مجۆریه:
“بۆ به‌ڕێوان سه‌رجه‌م توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بابه‌ت: كۆبوونه‌وه سڵاوی زانست و په‌روه‌رده
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرس و بابه‌تێكی گرنگی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان ده‌كه‌ین كه رۆژی سێ شه‌ممه 27-3-2012 سه‌عات 10ی به‌یانی له هۆڵی ته‌واری یه‌كێتی ژنانی كوردستان ئاماده‌بن… له‌گه‌ڵ رێزدا”
ئه‌و نوسراوه‌ی سه‌ره‌وه ژماره 20ی به‌رواری 25-3-2012 ی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی كوردستانی هه‌ڵگرتووه.
ئێمه له لیژنه‌ی كاتی ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردن، دژ به‌و كاره‌یه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی:
1- پۆست و به‌ریدی په‌روه‌رده، دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه و نابێت به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌رام و كاری هیچ سه‌ندیكایه‌ك.
2- ناكرێت و نه‌شیاوه له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه نوسراو بڵاوبكرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی توێژه‌ران له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هیچ سه‌ندیكایه‌ك.
ئێمه ده‌پرسین له به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی:
- ئایا چۆن رێگه‌ده‌ده‌ن به‌ریدی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كاری دابه‌شكردنی نوسراوی سه‌ندیكایه‌كی ماوه‌به‌سه‌چووی پێ بكرێت، كه زیاتر له دوو ساڵ تێپه‌یوه به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی یاسایی و مه‌عنه‌وییدا.
- ده‌پرسین ئایا چۆن به‌لاتانه‌وه ره‌وایه توێژه‌ران له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی بانگهێشت بكرێن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیكایه‌ك، بانگهێشته‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌ریدی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه دابه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها داواكارین په‌روه‌رده‌یی سلێمانی به‌دواداچونبكات و ریگه‌نه‌دات پۆستی ئیداری بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و كاری ریكخراوه‌یی به‌كاربێت و رێگه‌نه‌دات كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان. و داواكارین په‌روه‌رده‌ی سلیمانی و گه‌رمیان تیبكه‌ن كه كۆمه‌له‌ی كۆمه‌لناسان و ده‌روونناسان
هاوكات ئێمه داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه له رۆژی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ردانی هۆڵی ته‌وار بكه‌ن و ببینن و بپرسن، چۆن توێژه‌ران بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ندیكایه كۆكراونه‌ته‌وه، بپرسن چۆن به‌ریدی په‌روه‌رده ئیستغلالكرا، بپرسن چۆن له كاتی ده‌وامی فه‌رمی سه‌ندیكایه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو، كۆبوونه‌وه به توێژه‌ران ده‌كات، ئایا رای په‌روه‌رده چییه له‌و باره‌یه‌وه.
ئێمه بۆیه به‌و سه‌ندیكایه ده‌ڵێن ماوه‌به‌سه‌رچوو، چونكه دوو ساڵه ماوه‌ی یاسایی ته‌واوبووه، و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕییه‌كه‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، ئێستا له هه‌وڵداین بۆ هه‌ڵبژاردن‌و كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی كوردستان
له‌گه‌ڵ رێز
لیژنه‌ی كاتی ئاماده‌سازی هه‌ڵبژاردن‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان
ئازار 27, 2012
پرۆژه‌ی کۆنگره و پرۆژه‌ی یه‌کگرتنی (کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستان / سلێمانی) بۆ یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ (کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسانی کوردستان /هه‌ولێر)
پرۆژەی كۆنگرەو پرۆژەی یەكگرتنی (كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان/ سلێمانی ) بۆ یەكگرتن لەگەڵ (كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی كوردستان/هەولێر)
چەند تێبینیەكی گرنگ:
1- ئێمە وەك كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان/سلێمانی باوەرمان وایە كە وەك دوو كۆمەڵەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی كوردستان/هەولێر یەكناگرینەوە بەڵگو، وەك دووی كۆمەڵەی دوو شار یەكدەگرین،چونكە هەر لە بنەرەتەوە جیاوازین.ئێمە لە(17/7/1994)بەنوسراوی ژمارە (1149)ی وەزارەتی ناوخۆی ئەو كاتی هەرێمی كوردستان دامەزراوین و كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی هەولێریش لە ساڵی (2004)دامەزراوە و دەروونناسانیشیان لەگەڵدا نییە.هەروەها سنوری چالاكی كۆمەڵناسان و دەروونناسان (سلێمانی و گەرمیانە )و سنووری چالاكی كۆمەڵناسانی هەولێر (هەولێرو دهۆكە).
2- كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسان كوردستان/ سلێمانی كۆمەڵەی توێژەرە(یەكێتییەكانە،گۆرانەكانە،پارتییەكانە،ئیسلامییەكانە،شیوعییەكانە،سەربەخۆو بێلایەنەكانە)
3- پێویستە ئەم یەكگرتنە ببێتە مایەی ئەكتیڤكردن و چالاكردن و ئازادی و سەربەخۆییەكی زیاتری ئەم كۆمەڵەیە نەك بە پێچەوانەوە دەنگی خەفەبكرێت و پاسیڤ و بێدەنگ بكرێت و بحزبێنرێت.
4- ئەم پرۆژەیە لەسەر بنەمای لامەركەزییەت و سەربەخۆی شارەكان بونیادنراوە نەك پاشكۆیەتی و مەركەزییەت…
5- بانگێشتی كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی هەولێر دەكەین بفەرموون گفتوگۆبكەین و لەسەر ئەم پرۆەیە یەكبگرین.لەحاڵەتی ئامادەنەبوونیانا ئەوا هۆكاری یەكنەگرتن لای كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی هەولێرە.
6- لە حاڵەتی ڕازی نەبوونی كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی هەولێر بۆ یەكگرتن لەسەر بنەمای ئەم پرۆژەیە،ئەوا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگاری سلێمانی دەكەین، ڕەزامەندی بفەرموون و هاوكاریمان بكەن بۆ بەستنی كۆنگرە لەسەر ئاستی سلێمانی و گەرمیان لەبەر ئەوەی كاتی یاسایی كۆنگرە تێپەڕیوە و حاڵەتێكی زۆر ئاساییە لەسەر ئاستی شار‌و هەرێمەكان سەندیكای جیاواز هەبێت هەروەك لەزۆربەی وڵاتان وایە و هەر لایەك خەریكی خزمەتكردن و داكۆكیكردن بێت لەماف و داواكاری توێژەران و تەنسیق و هەماهەنگی لەنێوانماندا هەبێت،گرنگ خزمەتكردن و ئیشكردنە گرنگ یەكگرتنەوە نییە..
7- ئەگەر یەكگرتنەوە بەئاكام نەگەشت ئەوا ئەم پرۆژەیە خۆمان لەسەر ئاستی سلێمانی گەرمیان جێبەجێی دەكەین بەتایبەت بەندی چوارەم (كۆنگرە)كە بەزووترین كات كاری جدی بۆ دەكەین..
پرۆژەی پێشنیازكراوی كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان/سلێمانی )
كە لە(9)بەند پێك هاتووە بۆ یەكگرتن لەگەڵ (كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی كوردستان/هەولێر)
بەندی یەكەم /ناوی كۆمەڵە:یەكێك لەم ناوانە بێت:
(سەندیكای توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی كوردستان ) یان(ڕێكخراوی توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی كوردستان )
بەندی دووەم /پێكهاتەی ئیداری :
1- سكرتارییەت :
A. لە دوو ناوەند پێك بێت ناوەندێك لەسلێمانی و ئەوی تریان لەهەولێر 0ئەو ئەندام سكرتاریەتانەی كە نیشتەجێی هەولێرن لە ناوەندی هەولێری سكرتاریەت دەوام بكەن و ئەو ئەندام سكرتاریەتانەی كە نیشتەجێی سلێمانین لە ناوەندی سلێمانی دەوام بكەن …
B. هەر دوو مانگ جاریك سكرتارییەت كۆبونەوەی خۆیی بكات لە حاڵەتی پێویستیشدا سكرتاریەت كۆ ببێتەوە هەر جارەی لەناوەندێك…
2- ناوەندەكان /لە دوو ناوەند پێك بێت :
1- ناوەندی سلێمانی: ناوەندی سلێمانی ئەركەكانی سەندیكا جێبەجێدەكات لەسنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و سەرپەرشتی لقەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان دەكات.
2- ناوەندی هەولێر: ئەركەكانی سەندیكا جێبەجێدەكات لەسنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك و سەرپەرشتی لقەكانی سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك دەكات.
3- هەر ناوەندێك بۆ خۆی تەواوی صلاحییاتی خۆیی هەبێت،واتە ناوەندێك بەتەنها دەتوانیت داواكاری سنوری ناوەندەكەی خۆی پێشكەش بكات،دەتوانیت مانبگرێت،خۆپیشاندان بكات،هەر چالاكییەكی تر بكات كە تەعبیرو گوزارشت بێت لە خواست و داواكاری توێژەرانی سنورەكەی وە ئەگەر داخوازی و داواكارییەكە گشتی بوو بۆ نموونە دەرماڵە ئەوا پێویستەو باشترە هەر دوو ناوەندەكە بەیەكەوە بریار بدەن و هەڵوێست وەربگرن،بەڵام ئەگەر ناوەندێك هاو هەڵوێست نەبوو لەگەڵ ناوەندەكەی تر ئەوا نابێت رێگر بێت لەبەردەم ناوەندەكەی تر كە بریارێك یان هەڵوێستێكی وەك خۆپیشاندان وەربگرێت..
4- كۆبونەوەی ناوەندەكان:مانگی جارێك كۆبونەوەی خۆیان دەكەن و پلانی كاركردنی مانگێك دادەرێژن و لەكاتی پێویستیشدا كۆبونەوە دەكەن.لەسەر داوای سەرپەرشتیاری گشتی سەندیكا یاخود سەرپەرشتیاری گشتی ناوەند یاخود زۆرینەی ئەندامانی ناوەند.
3- لقەكان:
(جگە لە سلێمانی و هەولێر)كە لقی بۆ ناكرێتەوە لەبەر ئەوەی ناوەندەكان ئیشی ئەو شارانە بەرێدەكات) هەر شار‌و قەزایەك ژمارەی توێژەرەكانی گەیشتە (100)كەس لقی بۆ بكرێتەوە و ستاف و بەرپرسی لقی بۆ هەڵبژێردرێت بە هەڵبژاردنی ئازادانەو نهینی،لەلایەن ئەندامانی سنووری لقەكە.ئەتوانرێت بەقەزایەك و چەند ناحییەیەك لقێك پێك بهێنن.یاخود بەچەند قەزایەك و چەند ناحییەیەك..
بەندی سێیەم/دارایی و نەسریە:
1- پێویستە نەسریەیەك لە حكومەت وەربگیرێت و بەیەكسانی دابەشبكرێت بەسەر هەردوو ناوەندەكەدا..
2- ئابونەی ئەندامان كۆبكریتەوە،ئابونەی سنوری شاری سلێمانی و هەولێر ناوەندەكانی سلێمانی و هەولێر وەریبگرن و خۆیان لەئیش و چالاكیدا خەرجی بكەن و ئابونەی سنوری لقەكانیش لقەكان خۆیان وەریبگرن و لەئیش و چالاكیدا خەرجی بكەن..
بەندی چوارەم /كۆنگرە :كۆنگرە پێویستە بەزووترین كات ببەسترێت بەم پرەنسیپانە:
1- سەرجەم ئەندامان بەشداری بكەن واتە لەم كۆنگرەیەدا نوێنەرایەتی كۆنگرە نییە و هەر كەسەو نوێنەرایەتی خۆیی دەكات و هەموو ئەندامێكی كۆمەڵە بەشداری كۆنگرە دەكات و دەنگدەدات.
2- كوردستان دابەشبكرێت بەسەر دوو بازنەی هەڵبژاردندا (بازنەی سلێمانی و بازنەی هەولێر)سلێمانی و گەرمیان بەسەرجەم قەزاو ناحییەكانییەوە لە سلێمانی دەنگ دەدەن و( هەولێرو دهۆكیش) لە هەولێر دەنگدەدەن..بۆ ئەوەی عەزیەت و ئاستەنگ بۆ كەس دروست نەبێت!!!هەروەها كاندیدەكان لەسەر بنەمای بازنە بێت،واتە ئەو كاندیدانەی كەخۆیان هەڵدەبژێرن مەرجە دانیشتووی هەمان بازنەی شوێنی نیشتەجێبوونی بێت.بۆ نموونە بازنەی سلێمانی و گەرمیان ئەبێت ئەو توێژەرانەی خۆیان كاندید دەكەن دانیشتووی سلێمانی و گەرمیانبن (كاندید لەسەرجەم قەزاو ناحییەكانی سلێمانی و گەرمیان هەبێت) و بازنەی هەولێریش ئەو توێژەرانەی خۆیان كاندید دەكەن دەبێت دانیشتووی هەولێرو دهۆكبن،بۆ ئەوەی توێژەر لەسەر بنەمایی زانیاری و شارەزابوون لە كەفائەو توانا‌و لێهاتووی كاندیدەكان دەنگ بدەن نەك، لەسەر بنەمای حزبایەتی …
3- هیچ كەس و لایەنێك بۆی نەبێت وەك لیست خۆی كاندید بكات بەڵكو دەبێت هەر ئەندامێك وەك خۆی خۆی كاندید بكات و ئەندامان دەنگ بە كەس بدەن نەك بەلیست.
4- كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق یان لەكوردستان سەرپەرشتی بەرێوەچون و جیاكردنەوەی دەنگە كان بكات .
5- كۆنگرە بە یەك ڕۆژ بەرێوەبچێت لەهەولێر و لە سلێمانی…..
6- دەنگدەرانی بازنەی هەولێر ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ناوەندی سكرتارییەتی هەولێر هەڵدەبژێرن. كەلە(7)كەس (2)یەدەگ پێك بێت .ئەوەی زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندی هەولێر.
7- دەنگدەرانی بازنەی سلێمانی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ناوەندی سكرتارییەتی سلێمانی هەڵدەبژێرن. كەلە (7)كەس و (2)یەدەگ پێك بێت ئەوەی زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندی سلێمانی.
8- هەڵبژێردراوانی هەردوو ناوەندەكە ئەندامانی سكرتارییەت پێك دەهێنن…
9- ئەندامانی سكرتارییەتی هەردوو ناوەندەكە ( سەرپەرشتیاری گشتی سەندیكا)هەڵدەبژێرن…
بەندی پێنجەم /ئەرك و دەسەڵاتەكان:
ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرپەرشتیاری گشتی :
ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرپەرشتیاری ناوەند:
ئەرك و دەسەڵاتەكانی بەرپرسی لق:
بەندی شەشەم/مەرجەكانی ئەندام بوون:
1- دەرچووی بەشی كۆمەڵناسی یان دەروونناسی بێت بەپلەی بەكالۆریۆس و بەرزتر
2- مومارەسەی ئیشەكەی خۆی بكات وەك توێژەرێك كار بكات واتە عنوانی وەزیفییەكەی توێژەری كۆمەڵایەتی یان توێژەری دەروونی بێت بە پلە و قۆناغی وەزیفیی توێژەرییەوە لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان…
3- فۆرمی ئەندامێتی پربكاتەوە .
4- ئابوونەی ساڵانە بدات بەبری (25)هەزار دینار بۆ هەر ساڵێك ..
بەندی حەوتەم /مافی ئەندامانی سەندیكا :
1- مافی دەرهێنانی پێناسی ئەندامێتی هەیە
2- مافی ئەندامانە كە سەندیكا و ئۆرگانەكانی سەندیكا بەجدی داكۆكی لەماف و داواكارییەكانی بكات.
3- مافی رەخنەگرتن و گفتوگۆ‌و پێشنیاری هەیە لە چوارچێوەی ئۆرگانەكانی سەندیكادا…
4- مافی خۆپاڵاوتنی هەیە بۆ هەموو ئاستەكانی كۆمەڵە .
بەندی هەشتەم/ئەركەكانی سەندیكا:
1- هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشی كۆمەڵناسی و دەروونناسی
2- هەوڵدان بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی (پیشەیی،هاتوچۆ ،مەترسی)بۆ توێژەران.
3- كردنەوەی خولی زانستی و خولی بەهێزكردن بۆ سەرجەم توێژەران
4- ئەنجامدانی ڕاپرسی و توێژینەوەی زانستی سۆسیۆلۆجی و سایكۆلۆجی
5- هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بەگشتی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵایەتی و دەروونی
6- داكۆكیكردن و چاودێریكردنی مافەكانی مرۆڤ بەتایبەت مافەكانی ژنان و مناڵان …
7- داكۆكیكردن لەمافی توێژەران لەهەركاتێك كە پیویست بێت یاخود توشی ئاستەنگێك یان كێشەیەك بیت..
8- هەوڵدان بۆ هینانەدی ماف و داخوازی و بەرژەوەندی توێژەران بەپێی بنەما یاساییەكان…
9- ئەنجامدانی سەرجەم رێگەو شێواز‌و میكانیزمە یاسایی و مەدەنییەكانی كاری سەندیكای بۆ هێنانەدی ماف و داخوازی توێژەران وەك(خۆپیشاندان ،مانگرتن،كۆبونەوەی فراوان،كۆنگرەی رۆژنامەنوسی،دەركردنی بەیاننامە،هتد )
بەندی نۆیەم:
پێناسە /( ) سەندیكایەكی نوخبەوی پیشەیی مەدەنی دیموكراسی زانستی سەربەخۆیە ….
ئامانج/
لۆگۆ /
كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان
سلێمانی
19/3/2012
ئازار 21, 2012
نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆز
نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆز
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردییه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خوێنه‌ران و نووسه‌رانی ئازیزی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی و ته‌واوی کوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین له هه‌رجێیه‌کی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا بن، به‌هیوای ئارامی و ئاسووده‌یی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌مووان. به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفراز بن.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
20/3/2012
ئازار 20, 2012
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵناسان ڕاگه‌یه‌ندرا – ئه‌بوبه‌کر حه‌سه‌ن – سه‌رۆکی لیژنه
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵناسان ڕاگه‌یه‌ندرا
ئه‌بوبه‌کر حه‌سه‌ن
سه‌رۆکی لیژنه
پێناسه‌و به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه
پێشه‌كی‌و هۆكاری دروستبوون:
له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو ساڵه شه‌رعییه‌تی یاسایی‌و مه‌عنه‌وه‌ی دوو ( كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی، هه‌ولێر و سلێمانی) نه‌ماوه..و دوای وروژاندنی پرسی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردن‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیایی جیاجیاوه.. و پێویستبوونی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه، ئێمه چه‌ند توێژه‌رێك به‌خۆبه‌خشانه هه‌ستاین به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی یه‌ك كۆمه‌ڵه بۆ ده‌رچووانی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسی كوردستان.
له دروشم‌و بنه‌ما باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه:1-
هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی هه‌ولێر‌و سلێمانی، شه‌رعییه‌تی یاسایی‌و مه‌عنه‌ویان نه‌ماوه، بۆیه بۆیان نییه به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانه‌وه هیچ لێدوانێك بده‌ن‌و گرێبه‌ستی كار‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ببه‌ستن.
2- مه‌رجه‌كانی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌یه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌و سازدانی كۆنگره، یاسایی‌و شه‌رعیی نیین، چونكه خودی خۆیان شه‌رعییه‌تیان له‌ده‌ستداوه.
3- بوونی دوو كۆمه‌ڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی توێژه‌ران نییه، به‌ڵكو توێژه‌ران‌و ده‌رچووانی كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌روونناسی شایسته‌ی یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی دیموكرات‌و چالاك‌و شه‌فافن، به‌وه‌ش زیاتر توێژه‌ران ده‌نگیان زوڵاڵ ده‌بێت‌و مافه‌كانیان به‌ده‌ستدێت.
4- هه‌موو بابه‌ته مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵه، موڵكی هه‌موو ده‌رچوویه‌كی كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌روونناسییه، بۆ هیچ كه‌سێك نییه ئیستغلالی بكات بۆ مه‌رامی شه‌خسی خۆی، یان ناوبانگی كۆمه‌ڵه له‌كه‌دار بكات به‌ره‌فتاری نه‌شیاو، چونكه دواجار له‌سه‌ر هه‌موو توێژه‌ران ده‌كه‌وێت.
5- توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی پێكهاته‌ی به‌ڕێز‌و پێویست‌و گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن، بۆ كه‌س نییه سوكایه‌تییان پێ بكات یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكات، به‌ڵكو پێویسته زیاتر كار‌و خزمه‌ت بۆ ئه‌م توێژه بكرێت، تا بتوانێت هه‌ستێت به‌كاره‌كانی.
6- توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی له‌به‌ر پێداویستی كۆمه‌ڵگه له‌شوێنه جیاجیاكانی حكومه‌ت دامه‌زراون، بۆ كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی هه‌ولێر‌و سلێمانی نییه، منه‌ت بكات به‌سه‌ریاندا به‌وه‌ی كه ئه‌وان توێژه‌ره‌كانیان دامه‌زراندوه، یان بیانترسێنن به سزادان‌و گواستنه‌وه‌یان یان سوكایه‌تی پێكردنیان. هه‌ر توێژه‌رێك رووبه‌رووی ئه‌و جۆره هه‌ره‌شانه بووه‌ته‌وه، ده‌توانێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.
7- ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ربه‌خۆ و كاتییه، له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
8- ئه‌م لیژنه‌یه هاوكاری هیچ لایه‌نێك وه‌رناگریت بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی، مه‌گه‌ر هاوكارییه‌كه بێ مه‌رج بێت.
9- به‌بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌ك، ئێستا هه‌موو ده‌رچووانی به‌شی كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌روونناسی مافییان وه‌كیه‌كه‌و هه‌موویان ده‌توانن به‌شداری كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
10- هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی چۆنێتی كۆنگره‌و چۆنێتی دانانی هه‌یكه‌لی نوێ‌و به‌ش‌و لقه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی و بوجه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی… هه‌موو ئه‌وانه له‌برپرسیارێتی كۆنگره‌و ده‌سته‌ی داهاتووی هه‌ڵبژێردراوی كۆمه‌ڵه‌یه.
11- ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌سته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵه خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، نابێت هیچ كێشه‌یه‌كی یاساییان له‌سه‌ر بێت، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای توانایی‌و پرۆژه‌و سیڤی، داواكاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ده‌سته‌كانی كۆنگره
كاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه:
كاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م لیژنه‌یه زه‌مینه‌سازییه بۆ سازدانی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان‌و دانانی میكانیزمه‌كان بۆ ئه‌و كارانه، بۆیه به‌دواداچوونی ئه‌وه‌ی كه كێ‌و چ لایه‌نێك خه‌تاباره له پرسی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌و سازنه‌دانی كۆنگره، كاری ئه‌م لیژنه‌یه نییه.
میكانیزمه‌كانی كاری ئه‌م لیژنه‌یه:1-
هه‌ڵده‌سێت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و دۆكیۆمێنته‌كانی دوو كۆمه‌ڵه‌كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی‌و هه‌نگاونان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و سازدانی هه‌ڵبژاردن.
2- ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون، له‌و لایه‌نانه‌ش: وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وان دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك ده‌سته‌ی بۆردی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌یه ته‌ماشاده‌كرێن.
3- ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ردانی هه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی هه‌ولێر‌و سلێمانی ده‌كات، ته‌نها به مه‌به‌ستی ئاشناكردنیان به كار‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه، نه‌ك بۆئه‌وه‌ی مه‌رج‌و ره‌زامه‌ندی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌یه وه‌ربگرێت.
4- ئه‌م لیژنه‌یه پرس‌و راوێژ ده‌كات به‌كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاونان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسان به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه.
5- ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڵده‌سێت به‌دانانی خشته‌ی كات بۆ سازدانی كۆنگره و هه‌ڵبژاردن.
6- ئه‌م لیژنه‌یه سوود له راگه‌یاندن‌و هه‌موو میكانیزمێكی مه‌ده‌نییانه وه‌رده‌گرێت بۆ گه‌یاندن‌و سه‌رخستنی كاره‌كانی .
ئازار 19, 2012
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی پێشبڕکێی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی بۆ نووسینی وتاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کانه‌وه
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی پێشبڕکێی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی بۆ نووسینی وتاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کانه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی و ده‌ستخۆشیمان بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداریان له پێشبڕکێی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا کرد، هه‌روه‌ک ئاگادارن که ئامانج له‌م پێشبڕکێیه بره‌ودانه به‌بواری نووسینی وتاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و هاندانه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌خۆیان ڕاده‌بینن له‌مبواره‌دا به خامه ڕه‌نگینه‌کانیان خزمه‌ت به خوێنه‌رانی کورد بکه‌ن. ئێمه پێمان وایه ته‌نها به‌شداری کردن له پرۆژه‌یه‌کی له‌مجۆره به نووسینی وتارێک یان دوو وتار خۆی له‌خۆیدایه ئاماژه‌یه بۆ بوونی متمانه‌یه‌کی گه‌وره له‌و به‌ڕێزانه‌ی که به‌شداریان کرد، له‌هه‌مان کاتدا هه‌نگاونانێکی گرنگیشه بۆ زیاتر ده‌ستله‌ملانێ بوونی نێوان به‌شداره‌کان و دنیای خوێندنه‌وه و نووسین و خۆپه‌روه‌رده‌کردن، ئه‌مانه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ستکردنیشه به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه که هیچ نه‌بێت تاک بتوانێت ئه‌گه‌ر به نووسینی وتارێکیش بێت به‌شدار بێت له به‌رچاوڕوونیدان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی سه‌دان و هه‌زاران خوێنه‌ر.
هه‌ربۆیه هیواخوازین له‌و به‌ڕێزانه‌ی که به‌شداریان کرد له‌م پێشبڕکێیه‌دا که ژماره‌یان (10) نووسه‌ر بوو و به (12) بابه‌ت پێشبڕکێکه‌یان ڕازانده‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ته‌ماشای ئه‌نجامه‌کان بکه‌ن که ئاماژه‌مان پێدا، واته هه‌موو نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان و هه‌موو بابه‌ته‌کانیشیان به‌رز نرخێنراوه چ لای لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چ لای خوێنه‌رانی ئازیز. به‌واتایه‌کی تر ده‌سنیشانکردنی بابه‌تێک یان دووان یان سیان به پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م، مانای ئه‌وه نییه که بابه‌ته‌کانی تر بایه‌خی زانستی‌یان نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو کراوه له‌و پۆلێنکردنه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بووه:
1- هه‌ڵبژاردنی (ته‌وه‌ر) له نووسینی وتاره‌که‌دا، که چه‌ند بایه‌خی ده‌بێت له‌م ڕۆژگاره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و گرنگی ناوه‌رۆکه زانستییه‌که‌ی بابه‌ته‌که.
2- چۆنێتی مامه‌ڵه کردنی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ره‌که‌دا و تا چه‌ند توانیوییه‌تی مافی ته‌واو بدات به ته‌وه‌ره‌که و لایه‌نه جیاجیاکان و ڕه‌هه‌نده‌کانی بابه‌ته‌که‌ی شرۆڤه کردبێت.
3- شێوازی داڕشتنی بابه‌ت گرنگی خۆی هه‌یه له گه‌یاندنی هه‌ر زانیارییه‌ک به خوێنه‌ر.
4- که‌می یان نه‌بوونی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ڕه‌چاوکردنی ڕێساکانی نووسین له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه.
نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان، خوێنه‌رانی ئازیزی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی:
دوای خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی بابه‌ته‌کان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، هه‌موو بابه‌ته‌کان به بابه‌تی باش و گونجاو هه‌ڵسه‌نگێندران، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوکردنی ئه‌و چوار خاڵه‌ی ئاماژه‌مان پێدا و وه‌ک نه‌ریتێک بۆ پله‌به‌ندیکردن که له‌ئه‌نجامی هه‌ر پێشبڕکێیه‌کدا ئه‌نجامده‌درێت، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیاریدا:
1- پێدانی بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به هه‌موو نووسه‌ره به‌شداره‌کان که ژماره‌یان (10) نووسه‌ره و له خواره‌وه ناویان هاتووه.
2- ده‌نیشانکردن وتاری (ئالووده‌بوون به ئینتێرنێته‌وه) که له‌لایه‌ن به‌ڕێز (عوسمان حاجی سه‌لام) توێژه‌ری ده‌روونی و ڕۆژنامه‌نووس نووسراوه، به پله‌ی یه‌که‌می پێشبڕکێیه‌که، خه‌ڵاتی سێ سه‌رچاوه (کتێب)ی ده‌روونی پێده‌به‌خشرێت، له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی پله‌ی یه‌که‌م.
3- ده‌سنیشانکردنی وتاری (هؤشیاری ژینگه‌یی) که له‌لایه‌ن به‌ڕێز (ڕێناس صالح) خوێندکاری به‌شی ده‌روونناسی زانکۆی کۆیه نووسراوه، به پله‌ی دووه‌م، خه‌ڵاتی دوو سه‌رچاوه (کتێب)ی ده‌روونی پێده‌به‌خشرێت، له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی پله‌ی دووه‌م.
4- ده‌سنیشانکردنی وتاری (دڵه‌ڕاوکێ) که له‌لایه‌ن به‌ڕێز (میران زوهدی) ده‌روونناس و ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نووسراوه، به پله‌ی سێیه‌م، خه‌ڵاتی کتێبێکی ده‌روونی پێده‌به‌خشرێت، له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی پله‌ی سێیه‌م.
پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م نووسه‌ره به‌شداره‌کان ده‌که‌ین هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازین، پیرۆزبایی تایبه‌تمان بۆ ئه‌و سێ به‌ڕێزه‌ی وتاره‌کانیان پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ئاگاداری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین که له به‌رواری (15/3/2012) سه‌ردانی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌کانیان و بۆ نووسه‌رانی سێ وتاره یه‌که‌مه‌کانیش خه‌ڵاته‌کانیان له‌و به‌رواره‌دا وه‌ربگرن.
ناوی نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان: (د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان، عوسمانی حاجی سه‌لام، چاوان حسێن، میران زوهدی، عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی، په‌یمان .غ. به‌رزێوه‌یی، ڕێناس صالح، مامۆستا مه‌حمود ناوخاس، په‌پوله عبدالله، هۆشدار اسماعیل منصور).
ئاگاداری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌که‌ینه‌وه که ده‌توانن له‌ڕێی ئه‌م دوو ژماره مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن بۆ هه‌ر زانیارییه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌م پێشبڕکێیه.
07703637206 – 07503106598
هه‌روه‌ها ئاگاداری هه‌موو نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان و ده‌روونناسان و کۆمه‌ڵناسان و هه‌ڵسوڕاوانی بواری په‌روه‌رده ده‌که‌ینه‌وه که له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا پێشبڕکێیه‌کی تر ساز ده‌کرێت به‌کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری گه‌وره‌وه له‌سه‌ر ئاستی چۆنێتی به‌شداری کردن و ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ک
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشبڕکێی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی:
1- د. دانیال سه‌عدی حامد – پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان.
2- ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی – سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان و سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی.
3- ده‌روونناس: طه حسێن والی – جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان.
4- ده‌روونناس: زانا جبار حه‌مه‌علی – ده‌روونناس له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان و نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی.
ئازار 7, 2012
پیرۆزبایی
پیرۆزبایی
به‌ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاوکارمان ده‌روونناس خاتوو (گێلاس عبدالله اسماعیل) ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک کاندیدی دکتۆرا له‌بواری ده‌روونناسی له کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی (ئه‌سکه‌ندریه) له وڵاتی میسر، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، شایانی باسه خاتوو گێلاس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان و مامۆستای زانکۆیه له به‌شی ده‌روونناسی له چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
سلێمانی
7/3/2012
ئازار 7, 2012
په‌یامێک له کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستانه‌وه
پەیامێك لەكۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستانەوە
برایان و خوشكانی توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی، ئێمە ،كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی زۆر بەگرنگ دەزانین و تەواو هۆشیارین بە قیممەتە زانستی و پیشەییەكەی، رۆڵی خۆشمان بینیوەو هەموو دەزگاو دامەزراوە رەسمی و ئەكادیمییەكان ئاگاداری رۆڵ و هەڵویست و ئیشی كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونین.
بەڕێزان سەبارەت بە یەكگرتنەوەی سەندیكاكانی تر‌و كۆنگرەی سەندیكاكانی تر،ئەو سەندیكایانە لە دوای راپەرینەكەی بەهاری (1991)وە زۆربەیان لە (1992)وە كۆنگرەیان نەبەستبوو،بەڵام، كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان/سلێمانی لە ساڵی (2007)دا كۆنگرەی بەستووە ،پاشان بۆ یەكگرتنەوەی ئەو سەندیكاو كۆمەڵەو ڕێكخراوانەی كەیەكیانگرتووەتەوە ، ئەوان لەسەر ئەساسی پارتی و یەكێتی جیابونەتەوەو شەری ناوخۆ لەیەكی كردوون و جیای كردوونەتەوە ،بۆیە بەپێی ئیتفاقی ستراتیجی پارتی و یەكێتی یەكیانگرتووەتەوە و هەموویان سەرۆكەكانیان پارتییە و جێگرەكانیان یەكێتییە یان بەپێچەوانەوە،هێشتا چەندین سەندیكاش ماوە كە یەكی نەگرتووەتەوە. ئێوە ئاگادارن كە كۆنگرەی هەندێك لەو سەندیكایانە،ئەندامانی سەربەخۆو ئازاد و ئۆپۆزسیۆن لەكۆنگرە هاتنە دەرەوە و بایكۆتی كۆنگرەیانكرد !! ،ئێمە دەمانەوێت ئەم ئەزموونە شكست خواردووانە دووبارە نەكەینەوە و وەك دوو كۆمەڵەو سەندیكای پارتی و یەكێتی مامەڵە نەكەین.
(كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان/سلێمانی )لەساڵی (1994)وە دامەزراوەو هیچ مۆركێكی حزبی پێوە نییە و من لێرەوە رای دەگەیەنم ئەو كۆمەڵەیە كۆمەڵەی تویژَەرە (یەكێتییەكانە،گۆرانەكانە،ئیسلامییەكانە،پارتییەكانە،شیوعییەكانە،سەربەخۆو بێلایەنەكانە) بەڵام (كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی كوردستان/هەولێر)لەساڵی (2004)لەهەولێر دامەزراوە و دەروونناسانیشیان لەگەڵ نییە،بۆیە ئێمە ناتوانین وەك سەندیكاكانی تر یەكبگرینەوە، چونكە، ئەوان لەبنەرەتەوە یەك سەندیكا بوون و شەری ناوخۆ كەرتی كردوون و جیای كردونەتەوە، بەڵام ،كۆمەڵناسان و دەروونناسانی سلێمانی و كۆمەڵناسانی هەولێر هەر لەبنەرەتەوە بەجیا دروست بوون و (كۆمەڵەی كۆمەڵناسانی هەولێر) لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق و لە نەمانی شەری ناوخۆ‌و لەگەرمەی ئیتفاقی پارتی و یەكێتی و تەنانەت لەگەرمەی یەكخستنی حكومەتی هەرێمدا لەهەولێر دادەمەزرێت دوای (10)ساڵ لەدامەزراندنی (كۆمەڵناسان و دەروونناسانی سلێمانی) واتە كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی سلێمانی (10)ساڵ پێش كۆمەڵناسانی هەولێر دامەزراوە ،كەجگە لەرەبتی هاو پیشەیی هیچ رەبتێكی (ئۆرگانی)لەنێوان كۆمەڵناسانی هەولێرو كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی سلێمانیدا نییە. بۆیە ئەگەر (یەكبگرین )ئەبێت یەكبگرین نەك (یەكبگرینەوە)ئەبێت یەكگرتنەكە لەسەر ئەساسی شارەكان و لامەركەزییەت و پرۆژە بێت، نەك لەسەر ئەساسی پارتی و یەكێتی و پاشكۆیەتی، چونكە بڕوای تەوامان بەوە هەیە كە ناكرێت كۆمەڵناسان و دەروونناسان جیاوازنەبن لەسەندایكاكانی تر‌و بچنە ژێر ئیرادەی چەپاندنی حیزبی و سەندیكاكەشیان حیزبەنە بكرێت! لەكاتێكدا ئێمە دەمانەوێت بەنەریت كردنی دیموكراسی و دروستكردنی تاكی بەئیرادەو ئازادیخواز‌و تەندروست لەسەردەستی ئەم چینەوە بەرهەم بێت، هەروەك دەمانەوێ كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسان نموونەی سەندیكایەكی پیشەیی و خزمەتگوزاری توێژەكەی بێت و ببێَتە نمونەی باڵا بۆ ئەوانی تر‌و خۆش بەختانەش لەم ڕێچكەو ڕێبازە شدا ڕێگەیەكی زۆری بڕیوە كەجێگەی شانازی هەموو توێژەرانی بەڕێزە.
بەراستی ئێمە ماف بەخۆمان نادەین لەسەر ئەساسی حزبایەتی یەكبگرین ،چونكە، دلنیاین توێژەرەكان ئەوەیان پێی قبووڵ نییە.ئێمە بۆ یەكرگرتن لەگەڵ خوشكان و برایانمان لەكۆمەڵەی كۆمەڵناسانی هەولێر وەك رەئی شخصی خۆمان لێرەوە رای دەگەیەنین و دوو ساڵ پێش ئێستاش بەو بەرێزانەمان وتووە و پاریش پێمان وتوون و ئەمساڵیش مانكی (1/2012)پێمان وتوون: بۆ یەكگرتن ئێمە حازرو ئامادەین و مانكێك (30)رۆژە لە مانگێكدا (30)رۆژ ئامادەین بۆ گفتوگۆ‌و بۆ دیالۆگ لەسەر پرۆژَەی یەكگرتنەوە،بەڵام ئەوان ئامادەنین بە پرۆژە یەكبگرین و بەنصی عیبارە پێیان ووتین با (مەكتەبی رێكخراوەكانی پارتی و یەكێتی ئەو یەكگرتنەوەیە بكەن)..
بەڕێزان ، كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان لەسەر ئەساسی حزبایەتی دانەمەزراوەو ئیشی نەكردووە،نەبووینەتە پاشكۆی حزب،شانازی ئەكەین كە هەموو میكانیزمەكانی كاری سەندیكایمان جێبەجێكردووە لە( خۆپیشاندانن،مانگرتن،بەیاننامە،كۆنگرەی رۆژنامەنوسی ،كۆبونەوەو كاری دبلۆماسی بۆ داكۆكی لە ماف و داواكاری توێژ ەران لەگەڵ سەرۆكی حكومەت،لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت،لەگەڵ فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی پەرلەمان ،لەگەڵ وەزارەتەكان،دامەزراندان لەماوەی (4)ساڵدا (807)توێژەرمان لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە دامەزراندووە ،دەرماڵە 75 هەزار كەپێشتر هەبوو ،كردنەوەی خول،دیاریكردنی ئەرك و ماف و ڕێنمایی بۆ كاری توێژەر،كۆبونەوەی فراوان ،هاو هەڵوێستی و پشتیوانی لەداخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵك و خۆپیشاندانەكان،ئیدانەكردنی كوشتنی هاوڵاتیان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ،هتد) توویژدانتان ئێوە بەڕەوای دەبینن یەكبگرینەوە لەسەر ئەساسی حزبایەتی و پاشكۆیەتی و پەراوێزخستن و لەدەستدانی سەربەخۆی و بێدەنگ و پاسیڤ بكرێین و بحزبێنرێین؟؟!!!
دوبارەی دەكەینەوە ئێمە ئامادەی یەكگرتنین بەڵام لەسەر ئەساسی (سەربەخۆی،پیشەیی،لامەركەزییەتی شارەكان).لەسەر ئەساسی پرۆژە.نەك لەسەر ئەساسی حزبایەتی و پاشكۆیەتی و پەراوێز خستن.بەڕێزان سەبارەت بەكۆنگرە دڵنیاتان دەكەینەوە ئێمە بەشەخصی لەهەموو كەس زیاترمان پێخۆشە، لەبەر ئەوەی ئێمە قوربانین لەم ئیشەدا نەك موستەفید، ئەوە حكومەت و مەكتەبی رێكخراوەكانی دیموكراتییەكانی یەكێتی شاهیدە،ئێمە كە هاتینە كۆمەڵە،كۆمەڵە دوای كۆنگرە لەساڵی (2007)تا (2009)(300)هەزار نەسریەكەی بوو (2009)تامانگی (10ی هەمان ساڵ )(750)هەزار بوو لە(مانگی 10 تا مانگی 12ی 2009)واتە ئەو (3)مانگە (یەك)ملیۆنمان نەسریە هەبوو كە (پێنج)لقمان هەبوو !!! ،لە (2010)وە تائیستا نەسریەمان نییە!بەڵام ،كۆمەڵناسانی هەولێر(پێنج ملیۆن )دینار نەسریەكەیەتی كەپێشتر لە وەزارەتی دارایی هەولێر هەیبوو ئێستاش (پارتی)ئەیانداتێ .
بەڕێزان، دڵنیابن لەكاتی نەبوونی نەسریەو لەكاتی بوونی ئەو پارە كەم و رەمزییەی كە بەشی ئیش و كارەكانی نەدەكرد، ئێمەو هاوڕێكانمان و لقەكان و ئەوانەی لە كۆمەڵە ئیشیانكردووە بەپارەی خۆمان ئیشمانكردووە ،جگە لەدڵسۆزی و حەماسی ئیشكردن بۆ سەركەوتنی ئەزموونی كاری توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونی هیچ پاڵنەرێكی ترمان نەبوو ،حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو حزبە كوردستانی و عێراقییەكان بێ منەت بن كە ئێمەو هەموو ئەوانەی لەگەڵ ئێمە لە كۆمەڵە ئیشمانكردووە (یەك دینارمان وەرنەگرتووە،یەك بستە عەرزمان وەرنەگرتووە،یەك سەیارەمان وەرنەگرتووە بەڵكو سەیارەی شەخصی خۆشمان خستە خزمەتی كۆمەڵەوەو لەئیشی كۆمەڵەدا تیاچوو،یەك ئیمتیازمان وەرنەگرتووە ،یەك پۆستمان وەرنەگرتووە ) تەنانەت هاوڕێیان بۆ مێژَوو ئەیڵیم ئەو لافیتانەی لە خۆپیشاندانەكەدا بەدەستمانەوە بوو بەپارەی شەخصی خۆمان كڕیبوومان (لیژنەی ئامادەكاری خۆپیشاندانەكە لەناو خۆمانا پارەمان كۆكردەوە)ئەو توێژَەرانەی لە دەرەوەی شارەوە هاتبوون ئێمەو بەرپرسی لقەكان لەگیرفانی خۆمان پارەی پاصەكانمان داوە و تائیستاش زۆر بەمان وەرنەگرتووەتەوە!تەنانەت تاقم قەنەفە و اساسی كۆمەڵە لەپارەی مەعاشی توێژَەرییەكەی خۆمان مانگانە قیستەكەیمان داوە!!!… ئەوەی كردووشمانە ئەركی سەر شانی خۆمان جێبەجێكردووە و منەت بەسەر كەسەوە ناكەین…
لەكۆتایدا مەبەستمانە ئەوە ڕابگەیەنین كە ئێمە بێمنەتین لەكۆنگرەو لەهەموو كەس زیاتر حەزەكەین ،بەڵام ،پێویستی بە بریار و هاوكاری حكومەت و پارێزگا‌و لایەنی پەیوەندیدا هەیە..
ئێمەو هاوڕێكانمان هەموو ئەوانەی لە كۆمەڵە ئیشمانكردووە و ستافی لقەكان بەبێ هیچ ئیمتیازێكی مادی و بەخۆبەخشانە بەشانازییەوە بەجدی و بەلێبڕاوانە كاری گرنگمانكردوە ،شەونخونی زۆمان بینیوە،سەرماو گەرمامان چەشتووە،ڕاكە ڕاكەی زۆرمان كردووە ،ژَیانی خۆمان چەندین جار خستووەتە مەترسییەوە لەو رێگەی سلێمانی و هەولێرە،موناقەشەی جدیمانكردووە لەگەڵ پەرلەمان و حكومەت لەپێناو هێنانەدی داخوازی توێژَەر،وازمان لەبەرژَەوەندی خۆمان هێناوە ،چەندین دەسكەوتی ماددیمان لەدەست خۆمانداوە لەپێناو پەرژَەوەندی توێژَەراندا،ئێمە ئەوكات و جوهدەی لەكۆمەڵەدا صرفمانكردووە بچوینایەتە هەر ڕێكخراوێك مانگانە (هەزار)دۆلاریان دەداینێ بەڵام قبووڵمان نەكرد و لەجیاتی خۆمان چەندین توێژَەرمان ناردووە بۆ رێكخراوەكان،لەبەر ئەوەی بەئەركەكانی خۆمان هەڵسین و نوێنەری راستەقینەی توێژَەران بین و لەئاست بەرپرسیارێتی و متمانەدابین،منەت بەسەر كەسەوە ناكەین و ئەركی خۆمان جێبەجێكردووە،توێژَەرانی خاوەن ویژَدان و دەروون تەندروست شاهیدی هەوڵ و دڵسۆزی و ئیش و كار و خەمخۆری ئێمەیە ،مێژَووش شاهیدی ئەو راستییەیە ،ئێستا بەو هەموو ئیش و دڵسۆزیی و خەمخۆرییەوە ئێمە مانان لەكۆنگرە ناترسین..خووازیارین ئەو كەسانەی كە بەحەیاتی ڕۆژَێك لەرۆژَان یەك سەعات خزمەتی كۆمەڵەو توێژَەرانیان نەكردووە بەویژَدانەوە قسەبكەن و بنوسن . وەك هەمیشەش ڕایدەگەیەنین كەكۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان ماڵی ڕاستەقینەی هەموو توێژەرانی بەڕێزەو دەرگای كاركردنیش نەك هەر واڵایە بەڵكو بەئەو پەڕی توانامانەوە هەموو هاوكاریەكمان نرخاندووەو ئەینرخێنین و ئەمەش بەشێك بووە لەئەخلاق و ستراتیژمان و تەحەددای هەر كەسێكیش دەكەین پرۆژە یان بیرۆكەیەكی پێشكەش بەكۆمەڵەكردبێت و ئێمە تا ئەوپەڕی توانا‌مان ئیجابی نەبوبین و ئیجابی نەبین! كێ ئامادەیە ئیش بكات ئەگەر راست ئەكات فەرموو بابێت ئیش بكات و خزمەتبكات ،نەك هەر قسەبكات و ڕەخنە بگرێت …
لەگەڵ ڕێز‌و سوپاسماندا بۆ هەموو توێژَەرێكی كۆمەڵایەتی و دەروونی ..
جەزا حمەصاڵح والی /سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان
یاسین علی ر‌سوڵ/جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان
سلێمانی 25/2/2012
ئازار 4, 2012

دوا سەرنجەکان: