Mallperrî Derunnasy » فێ

بیرکۆڵی و فێ
فێ و بیرکۆڵی

وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی : سامان سیوه‌یلی

بیرکۆڵی ( دواکه‌وتنی ژیری – التخلف العقلي ) بریتییه‌ له‌وه‌ستانی گه‌شه‌ی خانه‌کانی ده‌ماخ ، ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش به‌هۆی زۆر فاکته‌ره‌وه‌ ڕووئه‌دات . له‌وانه‌ : نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌کان ، نه‌خۆشییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان ، ئازار گه‌یشتن به ‌سه‌ر له‌کاتی له‌دایکبووندا یان پاشتر که‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ناته‌واوییه‌کی ده‌ماری وه‌ک ئیفلیجی ده‌ماخ .

فێ یه‌کێکه‌ له‌و نیشانانه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ بیرکۆڵیدا ئاماده‌بوونی هه‌بێت ، ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ش به‌ زیادبوونی بیرکۆڵییه‌که‌ زیاد ده‌کات .

ده‌توانرێت توندی بیرکۆڵییه‌که‌ له‌ڕێی ئه‌زموونه‌کانی زیره‌کییه‌وه‌ بزانرێت و ڕێژه‌ی زیره‌کی که‌سێک بپێورێت که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌زانرێت ئاست و توندی بیرکۆڵییه‌که‌ چه‌نده‌ . هه‌رکاتێک هاوکۆلکه‌ی زیره‌کی ( IQ ) که‌متر بوو له‌ ( 50 ) پله‌ ئه‌وا به‌بیرکۆڵی به‌هێز داده‌نرێت . له‌یه‌کێک له‌توێژینه‌وه‌ زانستییه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ڕێژه‌ی فێ له‌و بیرکۆڵانه‌ی   هاوکۆلکه‌ی زیره‌کییان له‌خوار (50 ) پله‌وه‌یه‌ ده‌گاته‌ ( 32% ) ، به‌ڵام ڕێژه‌ی فێ له‌و بیرکۆڵانه‌ی هاوکۆلکه‌ی زیره‌کییان ( 70 ) پله‌یه‌ واته‌ بیرکۆڵییه‌کی ساکاریان هه‌یه‌ ، ده‌گاته‌ ( 3% ) . هه‌روه‌ها زانراوه‌ که ‌په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌نێوان هۆکاری بیرکۆڵی و دروستبوونی فێدا ، ئه‌گه‌ر هۆکاری بیرکۆڵییه‌که‌‌ نه‌خۆشی مه‌نگۆلی بوو ئه‌وا ڕێژه‌ی بڵاوی فێ تیایاندا زۆر که‌م ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ چه‌ماوه‌ ڕه‌قبوون ( التصلب الحدبي ) بوو ئه‌وا ڕێژه‌ی فێ تیایاندا زۆر ده‌بێت وه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا فێ له‌ ساڵی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات له‌شێوه‌ی کرژبوونی مناڵی ( شنج طفولی )دا . هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هۆکاری بیرکۆڵییه‌که‌ ئیفلیجی مۆخ بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی بڵاوی فێ زۆر ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هۆکاری بیرکۆڵییه‌که‌ ئیفلیجی ده‌ماخ بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی بڵاوی فێ تیایاندا زۆر ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرکۆڵییه‌که‌ ده‌رئه‌نجامی زیان که‌وتنێک بێت به‌ ده‌ماخ به‌هۆی به‌رکه‌وتنی ئازارێکی ده‌ره‌کی به‌سه‌ری مناڵه‌که‌دا له‌کاتی له‌دایکبووندا په‌یدا بووبێت یان به‌هۆی تووشبوونی ده‌ماخ به‌هه‌وکردنێکی مایکرۆبی ئه‌وا ئه‌و کاته‌ ڕێژه‌ی بڵاوی فێ تیایاندا به‌پێی بڕی زیانه‌که‌ یان پێگه‌ی زیانه‌که‌ له‌ده‌ماخدا ده‌بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و زیانه‌ی به‌ده‌ماخ گه‌یشتووه‌ به‌هێز و فراوان بێت ئه‌وا فێیه‌که‌ له‌ساڵی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات وه‌ک کرژبوونی مناڵی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیانه‌که‌ ساکار بوو ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی جۆرێک له‌جۆره‌کانی فێ له‌ساڵانی داهاتووی ته‌مه‌نی مناڵه‌که‌دا .

ئه‌گه‌ر فێ و بیرکۆڵی پێکه‌وه‌ کۆببنه‌وه‌ ئه‌وا تێکچوونه‌کانی ڕه‌فتار وه‌ک ( فره‌جووڵه‌یی ، توندوتیژی ) زیاد ده‌کات .

فێ ده‌بێته‌ هۆی تێکچوونی ڕه‌فتار له‌زۆرێک له‌و نه‌خۆشانه‌ی زیره‌کی ئاساییان هه‌یه‌ ، بیرکۆڵیش ده‌بێته‌ هۆی تێکچوونی ڕه‌فتار له‌ئه‌نجامی بوونی که‌موکورتییه‌کی ئه‌ندامییه‌وه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ کۆ ببنه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی تێکچوونه‌ ڕه‌فتارییه‌کان به‌جۆرێک که‌ ڕه‌فتاری توندوتیژی بێئه‌ندازه‌ ڕووئه‌دات .

لایه‌نێکی گرنگی تر هه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌تێکچوونی ڕه‌فتاره‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دژه‌ فێیه‌ که‌ به‌کارده‌هێنرێن . ئه‌و فێیه‌ی له‌ئه‌نجامی بیرکۆڵییه‌وه‌ ڕووئه‌دات چاره‌سه‌رکردنی گرانه‌ و ناتوانرێت به‌ئاسانی کۆنترۆڵی نۆره‌کانی بکرێت ، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ پزیشک ناچار ده‌بێت بڕی ده‌رمانه‌ به‌کارهێنراوه‌که‌ زیادبکات یان ده‌رمانی تر سه‌ربار بکات وه‌ک هه‌وڵدانێک بۆ کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێ یان که‌مکردنه‌وه‌یان بۆ نزمترین ئاست به‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که‌ زیاد ده‌کات له‌سه‌ر ڕه‌فتار . ڕوودانی فێ و بیرکۆڵی پێکه‌وه‌ به‌جۆرێک کاری له ‌بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی به‌گشتی کردووه‌ که‌ وابزانن فێ ده‌بێته‌ هۆی بیرکۆڵی، ئه‌م باوه‌ڕه‌ش بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ دڵه‌ڕاوکێ لای ئه‌و دایک و باوکانه‌ی منداڵی فێداریان هه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و دایک و باوکانه‌ دڵنیابن له‌وه‌ی که‌ فێ نابێته‌ هۆی بیرکۆڵی و زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی فێدارن له‌ڕووی زیره‌کییه‌وه‌ ئاسایین و جیاوازییان نیه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌ ئاسایی و ساغه‌کاندا ، ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و منداڵانه‌ له‌ئاستێکی زیره‌کی به‌رزدان .

کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی فێ
کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی فێ

وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی :

توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی

له‌وه‌ته‌ی زانسته‌ پزیشکییه‌کان ناسراون نه‌خۆشی ( فێ )ش ناسراوه‌ ، له‌و ده‌مه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بۆته‌ مایه‌ی مشتومڕ و کێشمه‌کێشی نێوان زانست و جادووگه‌ری .

له‌ چاخه‌ کۆنه‌کاندا فێ به‌گه‌لێک ناو ناوزه‌د کراوه‌ ، بۆ نموونه‌ ناوبراوه به‌‌ نه‌خۆشییه‌ پیرۆزه‌که‌ ، ئه‌مه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که‌ نۆره‌ی فێ له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ دێت که‌ فریشته‌یه‌کی پیرۆز ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌که‌وه‌ ، پاشان له‌سه‌رده‌مێکی تردا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ناوده‌برا به‌نه‌خۆشی شه‌یتان و دێوه‌زمه‌کان به‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ شه‌یتان یان دێوه‌زمه‌یه‌ک ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌که‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ په‌نایان بۆ چاره‌سه‌ر به‌لێدان یان داخکردن به‌ئاگر یان هه‌ر ئامڕازێکی ئازارده‌ری تر بردووه‌ تا شه‌یتانه‌که‌ ناچار بکه‌ن له‌ جه‌سته‌که‌ ده‌ربچێت .

له‌ سالێ ( 400 پ . ز ) دا ئیبۆکرات به‌گژ ئه‌م ناو و بیروباوه‌ڕانه‌دا چووه‌وه و ڕایگه‌یاند که‌ فێ نه‌خۆشییه‌که‌ وه‌ک هه‌موو نه‌خۆشییه‌کانی تر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش ده‌ماخه‌ و شه‌یتان و دێوه‌زمه‌کان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان پێوه‌ی نیه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت به‌ داووده‌رمان یان ده‌سنیشانکردنی خواردنێکی دیاریکراو چاره‌سه‌ر بکرێت .

له‌پاش ئه‌مه‌ سه‌رده‌مێکی تر هاته‌ پێشه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی بڕوایان وابوو فێ به‌هۆی میکرۆبه‌وه‌ دروست ده‌بێت و ڕووده‌دات و ئه‌م میکرۆبانه‌ش توانای ته‌نینه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ که‌سێکی تووشبووه‌وه‌ بۆ که‌سێکی ساغ به‌هۆی ده‌ست به‌رکه‌وتنه‌وه‌ ، به‌م هۆیه‌وه‌ نه‌خۆشی تووشبوو به‌ فێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یناڵاند له‌ده‌ست بێزلێکردنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ نه‌کردن و دووره‌په‌رێزی  خه‌ڵکی له‌ترسی تووشبوونیان .

پاشان سه‌رده‌مێکی تر هات که‌ فێ به‌جۆرێک له‌شێتی دائه‌نرا له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌خۆشه‌که‌ کۆت و به‌ند ده‌کرا و له‌زیندانی دوور له‌ شار و ئاوه‌دانی داده‌نرا هه‌روه‌کو به‌هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌ ژیرییه‌کاندا کردووه‌ .

له‌گه‌ڵ چوونه‌ ناو سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌ تێڕوانینه‌کان به‌رامبه‌ر فێ گۆڕانی به‌سه‌ردا هات ئه‌وه‌ش پاش ده‌رکه‌وتنی چه‌ند ڕاستییه‌کی گرنگ ده‌رباره‌ی فێ ، له‌ساڵی ( 1857 ز ) زانا ( چارلس لۆکۆک ) ده‌رمانێکی دژه‌ فێی دۆزییه‌وه‌ که‌ ( پرۆمیدی پۆتاسیۆم ) بوو به‌مه‌ش ئه‌م زانایه‌ توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ جادووگه‌رانانه‌ی له‌چاسه‌رکردنی فێدا به‌کارده‌هێنران . له‌ساڵی ( 1860 ز ) دا زانا ( سکوایه‌ر ) ڕایگه‌یاند که‌ فێ شێتی نیه‌ و ڕایسپارد به‌جیاکردنه‌وه‌ی تووشبووانی فێ له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی ژیرییان هه‌یه‌ ده‌بێت ئازاد بکرێن له‌ زیندانه‌کاندا و مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌ر نه‌خۆشێکی تر بکرێن .

له‌ساڵی ( 1874 ز ) زانا ( جاکسۆن ) ناوبانگی ده‌رکرد به‌هۆی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یانه‌ی ده‌رباره‌ی فێ ئه‌نجامیدا ، ( جاکسۆن ) یه‌که‌م که‌س بوو که‌ پێناسه‌یه‌کی زانستییانه‌ی بۆ فێ کرد که‌ هه‌تا ئێستاش کاریگه‌ریی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ، ئه‌م زانایه‌ پێناسه‌ی فێی کرد به‌وه‌ی بریتییه‌ له‌ خاڵیبوونه‌وه‌یه‌کی کاره‌باییانه‌ له‌ توێکڵی ده‌ماخدا ڕووئه‌دات ، ئه‌م خاڵیبوونه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ و خێرا هه‌ندێ جار ڕووئه‌دات .

زانا ( کاور ) له‌ساڵی ( 1881 ز ) دا په‌رتووکێکی له‌سه‌ر فێ نووسی که‌ تیایدا باسی له‌ تیۆره‌کانی ( جاکسۆن ) کردووه‌ و تیایدا فێی له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی خۆی جیاکردۆته‌وه‌ وه‌ک هیستیریا .

له‌ساڵی ( 1929 ز )یشدا زانای ئه‌ڵمانی ( بێرگه‌ر ) هێڵکاری ده‌ماخی دۆزییه‌وه‌ و وه‌سفێکی ووردی بۆ کرد ، ( بێرگه‌ر ) له‌ڕووی پراکتیکییه‌وه‌ تیۆره‌کانی ( جاکسۆن )ی سه‌لماند فێی له‌ حاڵه‌ته‌ هاوشێوه‌کانی جیاکرده‌وه‌ به‌هۆی هێڵکاری ده‌ماخه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها به‌هۆی هێڵکارییه‌که‌وه‌ توانی جۆره‌کانی فێ و پێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ له‌ ده‌ماخدا بدۆزێته‌وه‌ .

له‌م دیرۆکه‌وه‌ بایه‌خدانی زۆرێک له‌ زانایان به‌م نه‌خۆشییه‌ به‌رده‌وام بووه که‌ هه‌وڵیانداوه‌ په‌ی به‌ زۆرێک له‌و نهێنییانه‌ به‌رن که‌ هه‌تاکو ئێستاش به‌نه‌زانراوی ماونه‌ته‌وه‌ ، له‌و گرنگی و بایه‌خ پێدانانه‌ش به‌ستنی کۆنگره‌ی زانستییه‌ ماوه‌ ماوه‌ له‌یه‌کێک له‌شاره‌ گه‌وره‌کانی جیهاندا که‌تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ زانایان کۆده‌بنه‌وه‌ و بیروڕا و زانیاری و شاره‌زایی خۆیان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا .

وێڕای هه‌موو ئه‌و گرنگی پێدانانه‌ش هه‌تا ئێستاش زۆر ته‌مومژ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌یه‌ که‌ پێویستی به‌کۆششی به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌مومژانه‌ و په‌ی بردن به‌ لایه‌نه‌ نادیار و شاره‌وه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ .

فێ و که‌سێتی فێدار Epileptic Personality
فێ و که‌سێتی فێدار

Epileptic Personality

وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی :

توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی

ڕاوبۆچوونی زۆر هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌که‌سێتی تووشبوو به‌ فێ ، به‌شێک له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی فێ هاتوون هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک جیاکه‌ره‌وه‌ن که‌ که‌سێتییان جیاده‌کاته‌وه‌ له‌ که‌سانی دیکه‌ و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان به‌ که‌سایه‌تی فێدار ناوبردووه‌ . گرنگترین ئه‌و جیاکه‌ره‌وانه‌ش بریتین له‌ : گۆشه‌گیری و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆر سکاڵاکردن ، ته‌سکی له‌ بیرکردنه‌وه‌دا ، زوو هه‌ڵچوون ، ڕه‌شبینی ، سه‌رکێشی ، ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی .

توێژه‌ره‌وه‌کان باوه‌ڕیان وایه‌ که‌ ئه‌م نیشانانه‌ له‌ئه‌نجامی تووشبوون به‌ ( فێ ) وه‌ دروست ده‌بن . به‌ڵام به‌شێکی تر له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه‌ که‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سێتی فێدار پێش تووشبوونی که‌سه‌که‌ به‌ فێ بوونیان هه‌بووه‌ له‌ که‌سه‌که‌دا و ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ هاوه‌ڵی ( فێ )ن نه‌ک له‌ئه‌نجامی تووشبوونی که‌سه‌که‌وه‌ به‌ فێ دروست ببن ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن فێ تووشی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بێت که‌ که‌سێتییه‌کی فێداریان هه‌یه‌ و هه‌ندێ له‌م نیشانانه‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌شدا هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان فێداریش نه‌بن .

سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کانیش زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ له‌نێو نه‌خۆشه‌ فێداره‌کاندا زیاتره‌ له‌چاو بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان له‌ناو که‌سانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا ، ڕێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان له‌نێو که‌سانی فێداردا ده‌گاته‌ ( 35% ) ، به‌ڵام له‌نێو که‌سانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا نزیکه‌ی ( 6% ) . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێکی زۆری نه‌خۆشه‌ فێداره‌کان نه‌نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌یه‌ و نه‌خاوه‌نی که‌سێتییه‌کی فێدارن و وه‌ک هه‌موو تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌ وان . له‌مه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ خودی فێ خۆی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی نیه‌ له‌سه‌ر که‌سێتی یان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان ، چونکه‌ هیچ نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی دیاریکراو نیه‌ که‌ تووشی نه‌خۆشی فێدار بێت به‌ڵکو نه‌خۆشی هه‌مه‌جۆریان تووش ده‌بێت وه‌ک ( خه‌مۆکێ ، دڵه‌ڕاوکێ ، وه‌سواسی ، … تد ) .

که‌واته‌ ده‌کرێت بڵێین کاریگه‌ری فێ کاریگه‌رییه‌کی ناڕاسته‌وخۆیه‌ هاوشانی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی تر که‌ کاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی یان تێکچوونی ده‌روونی .

ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ کاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی فێدار ، ئه‌مانه‌ن :

1- که‌مئه‌ندامی : ئه‌و که‌مئه‌ندامییه‌ی فێ ده‌یخوڵقێنێت ، فێ به‌ که‌مئه‌ندامییه‌کی شاراوه‌ داده‌نرێت . نه‌خۆشی فێدار له‌هه‌موو کاتێکدا ئاساییه‌ جگه‌ له‌کاتی نۆره‌کان یاخود پێش نۆره‌کان که‌ له‌و کاتانه‌دا نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست به‌په‌ککه‌وته‌ییه‌کی ته‌واو ده‌کات . له‌به‌رئه‌وه‌ی کاته‌کانی ڕوودانی نۆره‌کانی فێ نادیاره‌ ئه‌مه‌ وا له‌نه‌خۆشه‌که‌ ده‌کات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بێت له‌هه‌موو کاتێدا ، چونکه‌ نه‌خۆشه‌که‌ نازانێت له‌چ کاتێکدا تووشی نۆره‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ش ترسێکی به‌رده‌وام دروست ده‌کات ، ئه‌م ترسه‌ش بێبه‌شی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی ئاره‌زووه‌کانی وه‌ک ( شۆفێری ، مه‌له‌وانی ، یارییه‌ وه‌رزشییه‌کانی تر ) ، هه‌روه‌ها بێبه‌شی ده‌کات‌ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ندێ کاری مه‌ترسیدار وه‌ک کارکردن له‌سه‌ر ئامێره‌ جووڵه‌ییه‌کان ، نزیکبوونه‌وه‌ له‌ته‌زووی کاره‌با یان ئاگر و … تد . ئه‌مانه‌ش ڕه‌نگه‌ نه‌خۆشه‌که‌ بێبه‌ش بکه‌ن له‌سه‌رچاوه‌ی دارایی که‌ پێش تووشبوونی به‌ فێیه‌که‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌بووه‌ .

2- ئه‌گه‌ر تووشبوون به‌ فێ له‌کاتی منداڵییه‌وه‌ بووبێت ئه‌وا که‌سێتی ئه‌و نه‌خۆشه‌ له‌ قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنیدا دووچاری ڕه‌وشی نائاسایی ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و تووشبوونه‌وه‌ ، بۆنموونه‌ له‌لایه‌ن دایک و باوکییه‌وه‌ چاودێری و گرنگییه‌کی بێئه‌ندازه‌ی پێئه‌درێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ دووچاری بێزراندن و ڕق لێبوونه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا گه‌شی که‌سێتی دووچاری لادان ده‌بێت له‌چاو گه‌شه‌ی که‌سێتی ئاساییدا ، ده‌رئه‌نجام له‌حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ( چاودێری کردن و گرنگی پێدانی بێئه‌ندازه‌ ) که‌سێتییه‌کی پشتبه‌ستوو ( الشخصیة الاتکالیة ) له‌گه‌ڵ هه‌ستکردن به‌که‌مسه‌ری به‌رهه‌مدێت و له‌حاڵه‌تی دووه‌میشدا ( بێزراندن و ڕق لێبوونه‌وه‌ ) دووچاری توندوتیژی و شه‌ڕه‌نگێزی ده‌بێت .

3- تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه‌ بۆ که‌سی فێدار زۆر جیاوازه له‌تێڕوانینیان بۆ نه‌خۆشه‌کانی تر که‌نه‌خۆشییه‌ جیاوازه‌کانی تریان هه‌یه‌ . ئه‌م تێڕوانینه‌ بۆ که‌سی فێدار یان لایه‌نگری یان ڕق لێبوونه‌وه‌ و خۆبه‌دوورگرتن ده‌گرێته‌ خۆی . ئه‌م تێڕوانینه‌ ته‌نها له‌توێژێکی دیاریکراوه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ناگرێت به‌ڵکو تێڕوانینێکی گشتییه‌ له‌نێو تێکڕای خه‌ڵکی به‌ ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیره‌وه‌ و له‌هه‌موو وڵاتاندا ئه‌م تێڕوانینه‌ هه‌یه‌ . هه‌ندێ له‌شاره‌زایان هۆکاری ئه‌م تێڕوانینه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نۆره‌کانی فێ که‌ دووچاری نه‌خۆشه‌ فێداره‌کان ده‌بێته‌وه‌ که‌تیایدا کۆنترۆڵی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و کۆمه‌ڵگه‌ش به‌م تێڕوانینه‌ی که‌ ڕق لێبوونه‌وه‌ و بێزلێبوونه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت سزایان ئه‌دات .

قوتابخانه‌کانیش خۆیان به‌دوورئه‌گرن له‌وه‌رگرتنی قوتابی فێدار له‌ترسی کاریگه‌ری نۆره‌کانی فێ له‌سه‌ر قوتابییه‌کانی تر . له‌کارگه‌ و کۆمپانیاکانیشدا کارپێکردنی که‌سانی فێدار ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ چونکه‌ خاوه‌نی ئه‌م کارگه‌ و کۆپانیا و شوێنی کارانه‌‌ بڕوایان وایه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ توانای پێویستییان نیه‌ بۆ کارکردن . ئه‌م تێڕوانین و مامه‌ڵه‌یه‌ی خاوه‌ن کار و کۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی کارده‌کاته‌ سه‌ر باری ده‌روونی که‌سانی فێدار و واده‌کات هه‌ست به‌شکست خواردن بکه‌ن ، ئه‌م هه‌سته‌ش ڕۆحی تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ و شه‌ڕه‌نگێزی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌خوڵقێنێت تیایاندا .

4-  له ‌به‌شه‌فێدا کاتێک سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ ( فێیه‌که‌ ) له‌ لاجانگه‌ پلدا بێت ئه‌وا کارده‌کاته‌ سه‌ر یادگه‌ ( الذاکرة ) ، ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش له‌ دیواره‌ پلدا بێت ئه‌وا کارده‌کاته‌ سه‌ر زیره‌کی ، ئه‌گه‌ر پلی پێشه‌وه‌دا بێت ئه‌وا کارده‌کاته‌ سه‌ر ئاگایی و ڕه‌فتار ، ئه‌گه‌ر له‌ پلی ناوچاواندا بێت  ئه‌وا کارده‌کاته‌ سه‌ر بینین .

5- پێویسته‌ کاریگه‌ری به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری نه‌خۆشه‌که‌ له‌بیر نه‌که‌ین ، بۆنموونه‌ له‌حاڵه‌تی پێدانی ده‌رمانه‌کانی ( فینۆباربیتۆن و پریمیدۆن و ته‌نانه‌ت کلۆنازیبام ) به‌مناڵی فێدار ئه‌وا کاریگه‌رییه‌که‌ی ده‌بێته‌ هۆی فره‌ جووڵه‌یی ، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ( فینۆتۆبین ) بۆ ماوه‌ی درێژ ئه‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونی درێژخایه‌ن که‌ده‌بێته‌ هۆی تێکچوونی ڕه‌فتار و بیر بڵاوی و وڕێنه‌ و توندوتیژی و تێکدان .

دووگیانی و فێ
دووگیانی و فێ

وه‌رگێڕانی : سامان سیوه‌یلی

په‌یوه‌ندی ژن به‌ ( فێ ) وه‌ به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دووگیانی زۆرێک له‌ نه‌خۆشه‌ فێداره‌کانی نائارام کردووه‌ ، هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وانی سه‌رقاڵ کردووه‌ . له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ هه‌تا ئێستاش جێگه‌ی مشتومڕه‌ و هه‌ندێ لایه‌نی به‌ ته‌مومژاوی ماوه‌ته‌وه‌ .

ئاشکرایه‌ که‌ دووگیانی له‌زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی تووشی فێ هاتوون ئه‌بێته‌ هۆی تێکچوون له‌ کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێدا ، ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێکیان فێ له‌کاتی دووگیانی یان پاش منداڵ بوون بۆ یه‌که‌م جار ده‌رده‌که‌وێت . هه‌روه‌ها ئاشکرایه‌ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌نێوان فێ و هۆرمۆنی مێینه‌دا له‌و ژنانه‌ی که‌ دووگیان نین ، هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین نۆره‌کانی فێ ده‌وروژێنێت به‌ڵام پرۆجسترۆن دایده‌به‌زێنێ ، له‌به‌رئه‌وه‌ نۆره‌کانی فێ له‌سه‌روبه‌ندی ماوه‌ی بێنوێژیدا زیاد ده‌کات چونکه‌ له‌م کاته‌دا هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاد ده‌کات و هۆرمۆنی پرۆجسترۆن که‌م ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌م فاکته‌ره‌‌ ناتوانێت لێکدانه‌وه‌یه‌ک ببه‌خشێته‌ ئه‌م تێکچوونه‌ی لای دووگیانه‌کان دروست ده‌بێت چونکه‌ زیادبوونی هه‌ردوو هۆرمۆنه‌که‌ چوونیه‌ک ده‌بێت لای ژنی دووگیان و کاریگه‌ری هه‌ریه‌که‌یان به‌قه‌د ئه‌وی تریانه‌ له‌سه‌ر فێیه‌که‌ .

زۆرێک له‌ توێژه‌ره‌وان هۆکاره‌کانی تێکچوونی فێ له‌دووگیانه‌کاندا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌م خاڵانه‌ :

1- ناپه‌یوه‌ستی ژنی دووگیان به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری داووده‌رمانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان به‌ته‌واوی واز له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانیان ده‌هێنن له‌ترسی کاریگه‌ری ده‌رمانه‌کان له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌ی ناو منداڵدانه‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ به‌شێک له‌پزیشکانیش ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌کانیان ده‌که‌ن ( ئه‌و ژنه‌ دووگیانانه‌ی فێدارن ) به‌ وه‌ستان له‌به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ره‌ ده‌رمانییه‌کانیان یان که‌مکردنه‌وه‌یان له‌به‌ر هه‌مان هۆ .

2- له‌وانه‌یه‌ ژنی دووگیان دووچاری شه‌ونخوونی درێژ بێت جا له‌ماوه‌ی دووگیانییه‌که‌دا بێت یان پاش منداڵ بوون ، ئه‌مه‌ش نۆره‌کانی فێ ده‌وروژێنێت ئه‌گه‌رچی ئه‌م نۆرانه‌ پێشتر کۆنترۆڵیش کرابن .

3- ئه‌و زیادبوونه‌ی په‌یدا ده‌بێت له‌کێشی ژندا له‌کاتی دووگیانیدا واده‌کات که‌ بڕی چاره‌سه‌ری وه‌رگیراو بۆ کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێ له‌پێش دووگیانیدا به‌س نه‌بێت بۆ به‌خشینی هه‌مان کاریگه‌ری چاره‌سه‌ری له‌کاتی دووگیانیدا ، هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و زیاده‌یه‌ی په‌یدا ده‌بێت له‌بڕی شله‌مه‌نی له‌جه‌سته‌ی دووگیانه‌که‌دا ، ئه‌مه‌ش چڕی ده‌رمانه‌که‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌م که‌م‌بوونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی پێشوو له‌ده‌رمانی به‌کارهێنراو به‌س نه‌بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێ .

4- له‌و هۆکارانه‌ی تر که‌ ده‌بنه‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری چاره‌سه‌ریی ده‌رمان له‌خوێندا ، هه‌ڵمژینی ده‌رمانه‌که‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕیخۆڵه‌وه‌ به‌مه‌ش چڕی ده‌رمانه‌که‌ که‌مده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها زیادبوونی فڕێدان یان ده‌ردانی ده‌رمانه‌که‌ له‌‌لایه‌ن گورچیله‌وه‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان کاریگه‌ری ده‌بێت .

وێڕای ئه‌و هۆکارانه‌ که‌ده‌بنه‌ هۆی تێکدانی کۆنترۆڵکردنی نۆره‌کانی فێی ژنی دووگیان ، زانراوه‌ که‌ ( 30% تا 50%  ) ی ژنانی فێداری دووگیان ، دووگیانی کار له‌ حاڵه‌تی فێیه‌کانیان ناکات ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان نه‌خۆشییه‌که‌یان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت له‌ماوه‌ی دووگیان بوونه‌که‌دا .  ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌لێک فاکته‌ری تری هه‌ن که‌ نه‌ناسراون و کاریگه‌ری ئه‌رێنییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر فێ .

هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێکرد که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌نێوان هۆرمۆنه‌کانی مێینه‌ و فێدا و هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین هانده‌ره‌ بۆ فێ . له‌ئه‌نجامی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کاتێک هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین له‌ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه‌ بدرێت له که‌سێک ئه‌وا گۆڕانێکی گه‌وره‌ له‌ هێڵکاری ده‌ماخی که‌سه‌که‌دا ڕووئه‌دات که‌بریتییه‌ له‌ زیادبوونی ژماره‌ی سوڕانه‌وه‌ و شه‌پۆله‌ خاوه‌کان . به‌ڵام کاریگه‌ری هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌سترۆجینه‌ و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی نۆره‌کانی فێ ، هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین ژماره‌ی نۆره‌کانی فێ له‌ژنانی فێداری نادووگیاندا له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕوودانی سوڕی خوێنی مانگانه‌دا چونکه‌ له‌م کاتانه‌دا هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین زیاد ده‌کات و هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن که‌مده‌کات .

ئه‌گه‌رچی توێژینه‌وه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌ڵام ده‌کرێت پێشبینی بۆ حاڵه‌ته‌کان بکرێت . بۆ نموونه‌ ژنێکی فێداری دووگیان ئه‌گه‌ر پێش دووگیان بوونی مانگی جارێک تووشی نۆره‌ی فێ هاتبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ ژماره‌ی نۆره‌کانی زیاد بکات له‌کاتی دووگیان بوونه‌که‌یدا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش دووگیان بوونی به‌ نۆ مانگ یان زیاتر جارێک تووشی نۆره‌ هاتبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌بێت ژماره‌ی نۆره‌کانی فێ زیاد نه‌کات له‌کاتی دووگیان بووندا .

شایانی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ هه‌ندێ گۆڕانکاری تر ڕووده‌ده‌ن له‌کاتی دووگیان بووندا که‌ ڕۆڵ ده‌گێڕن له‌ ڕه‌وتی حاڵه‌تی فێدا ، ئه‌وانیش :

1- زیاد بوونی توانای جگه‌ر له‌ خاڵیکردنه‌وه‌ی له‌ش له‌ ده‌رمانه‌کان ، به‌مه‌ش چڕی ده‌رمانی به‌کارهاتوو که‌م ده‌بێته‌وه‌ له ‌خوێندا .

2- ڕوودانی گۆڕان له‌ بڕی ده‌رمانی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ پرۆتینی خوێندا .

3- به‌کاربردنی به‌شێک له‌ده‌رمانی به‌کارهێنراو له‌لایه‌ن کۆرپه‌له‌وه‌ له‌ناو منداڵداندا .

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌سه‌ر ( 11 ) ژنی دووگیان ئه‌نجامدراوه‌ که‌ ده‌رمانی ( فینۆتۆبین )یان به‌کارهێناوه‌ ، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ توانای جگه‌ر بۆ خاڵیکردنه‌وه‌ی له‌ش له‌م ده‌رمانه‌ له‌ماوه‌ی ( 32 ) هه‌فته‌ی یه‌که‌می سکپڕییه‌که‌دا هێواش هێواش زیادی کردووه‌ ، له‌ هه‌شت هه‌فته‌ی کۆتایی سکپڕییه‌که‌شدا ئه‌م توانایه‌ی جگه‌ر بووته‌ دوو هێنده‌ ، پاشان له‌دوای منداڵبوون و له‌ماوه‌ی ( 12 ) هه‌فته‌دا جگه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی سروشتی خۆی . ئه‌مه‌ش به‌ گرنگترین هۆکاری په‌سه‌ندکراو داده‌نرێت له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی چڕی ده‌رمان له‌خوێندا ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌م حاڵه‌تانه‌دا بڕی ده‌رمانی به‌کارهێنراو زیاد بکرێت به‌ڕێژه‌ی ( 20% – 30% ) .

ڕه‌نگه‌ نۆره‌ی زۆر توند له‌ دووگیاندا ڕووبدات به‌جۆرێک بگاته‌ نۆره‌ فێی هه‌میشه‌یی*1 ، له‌وانه‌یه‌ نۆره‌که‌ بۆ یه‌که‌مجار ڕووبدات له‌ ژنی دووگیاندا که‌ به‌مه‌ش تووشبوویه‌کی نوێ دێته‌ ئاراوه‌ که‌پێشتر فێدار نه‌بووه‌ ، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ ده‌رمانی ( فینۆتۆبین ) به‌کاربهێنرێت بۆ وه‌ستاندنی نۆره‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ ، بڕی به‌کارهاتوو له‌م ده‌رمانه‌ ده‌بێت به‌خێرایی ( 50 ) ملگم له‌ یه‌ک خوله‌کدا بێت هه‌تا کۆی ده‌گاته‌ ( 20 ) ملگم به‌رامبه‌ر هه‌ر کیلۆیه‌ک له‌کێشی له‌ش ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانرێت ( فینۆباربیتۆن ) به‌کاربهێنرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ماره‌وه‌ به‌بڕی ( 10 – 20 ) ملگم بۆ هه‌ر کیلۆیه‌ک له‌کێشی له‌ش . به‌کارهێنانی ده‌رمانی ( دیازبیام ) له‌م حاڵه‌ته‌دا که‌ڵکی نابێت به‌هۆی کورت مانه‌وه‌ی له‌خوێندا له‌کاتێکدا ڕوودانی نۆره‌ی فێی هه‌میشه‌یی بۆ یه‌که‌م جار ڕه‌نگه‌ به‌هۆی سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌وه‌ بێت له‌ده‌ماخدا ، بۆیه‌ واپێویست ده‌کات ده‌رمانێکی وه‌ها به‌کاربهێنرێت که‌ کاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌بێت .

ده‌رمانه‌کانی دژه‌ فێ و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌

له‌ناو منداڵداندا‌

له‌و مه‌سه‌له‌ گرنگانه‌ی ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌تین لای ژنی فێداری دووگیان ئه‌وه‌یه‌ تاچه‌ند ده‌رمانی دژه‌ فێ کار له‌ کۆرپه‌له‌ ده‌کات و چی لێ به‌سه‌ردێنێت . ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی پزیشک ده‌کرێته‌وه‌ له‌‌مبواره‌دا ئه‌وه‌یه‌ کامیان باشتر و بێ زیانتره‌ ، وازهێنان له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و زیادبوونی نۆره‌کانی فێ یان به‌رده‌وام بوون له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر وێڕای ئه‌گه‌ری کاریگه‌رییه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆرپه‌له‌ ؟ . هه‌ندێ له‌ پزیشکان به‌داخه‌وه‌ نه‌خۆشه‌ دووگیانه‌ فێداره‌کان ڕاده‌سپێرن به‌ وه‌ستاندن له‌به‌کارهێنانی ده‌رمان به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می دووگیانیدا .

چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراوه‌ ، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ری شێواندنی کۆرپه‌له‌ به‌هۆی به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ ( فێ ) وه‌ ئه‌گه‌رێکی زۆر لاوازه‌ به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا ته‌نها یه‌ک ده‌رمان به‌کار بهێنرێت ، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ڕێژه‌ی ڕوودانی شێواندنی کۆرپه‌له‌ له‌م باره‌دا که‌مێک زیاتره‌ له‌چاو ڕێژه‌ی سروشتی شێواوی کۆرپه‌له‌ له‌و ژنه‌ سکپڕانه‌ی فێدار نین . هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وانه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان ڕێژه‌ی شێواوییه‌کانی کۆرپه‌له‌ و ژماره‌ی ده‌رمانه‌ به‌کارهێنراوه‌کاندا له‌یه‌ک کاتدا ، واته‌ هه‌تا ژماره‌ی ده‌رمانی به‌کارهاتوو له‌دژی فێ زیاد بکات ئه‌وا ڕێژه‌یی شێواوییه‌کان له‌کۆرپه‌له‌دا زیاد ده‌کات . ئه‌و دووگیانه‌ فێدارانه‌ی که‌ته‌نها یه‌ک ده‌رمان به‌کارده‌هێنن ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی کۆرپه‌له‌کانیان به‌ شێواوییه‌کان به‌ڕێژه‌ی ( 1،8% ) ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دوو ده‌رمان له‌یه‌ک کاتدا به‌کارده‌هێنن ئه‌م ڕێژه‌یه‌ ده‌گاته‌ ( 4،2% ) ، وه‌ ئه‌گه‌ر سێ ده‌رمان له‌یه‌ک کاتدا به‌کارهات ئه‌وا ڕێژه‌که‌ ده‌گاته‌ ( 8،5% ) ، وه‌ ئه‌گه‌ر چوار ده‌رمان له‌یه‌ک کاتدا به‌کارهات ئه‌وا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ ده‌گاته‌ ( 20% ) . له‌مه‌وه‌ بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ پێویست ناکات ژنی دووگیانی فێدار واز له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ فێ بهێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها یه‌ک ده‌رمانی به‌کارهێنا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ک ده‌رمانی به‌کارهێنا ئه‌وا پێویسته‌ که‌مبکرێته‌وه‌ به‌جۆرێک کار نه‌کاته‌ سه‌ر چاره‌سه‌ره‌که‌ .

وازهێنان له‌به‌کارهێنانی ده‌رمان به‌یه‌کجاری کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر دایکه‌ دووگیانه‌که‌ و کۆرپه‌له‌که‌یشی . باشتر وایه‌ مناڵی تازه‌ له‌دایک بوو که‌ دایکی نه‌خۆشی فێی هه‌بووبێت له‌ژێر چاودێریدا دابنرێت چونکه‌ ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوونی هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دایکی به‌کاری هێناوه‌ له‌ماوه‌ی دووگیانییه‌که‌ی‌دا .

ڕێژه‌ی چڕی ده‌رمانه‌کانی دژه‌ فێ له‌شیری دایکدا زۆر که‌مه‌ و کاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر مناڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر شیری دایکی بخوات . بۆنموونه‌ ده‌رمانی ( کاربامازبین ) ، ئه‌گه‌ر دایکه‌ شیرده‌ره‌که‌ ڕۆژی سێ حه‌ب به‌کاربهێنێت واته‌ ( 600 ) ملگم ، ئه‌وا ئه‌و بڕه‌ی له‌گه‌ڵ شیره‌که‌دا ده‌رده‌درێت ( 3 ) ملگم له‌یه‌ک لیتردا ده‌بێت .

له‌یه‌کێک له‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ( 262 ) ژنی دووگیان ئه‌نجامدراوه‌ که‌ ته‌نها یه‌ک ده‌رمانی دژه‌ فێیان به‌کارهێناوه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که‌ له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌کانیان   ته‌نها له‌ پێنج ژنی دووگیاندا ڕوویداوه‌ . له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی تردا که‌ئه‌نجامدراوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی ناته‌واوی له‌دڵی کۆرپه‌له‌دا له‌ناو منداڵدانی دایکدا به‌هۆی ده‌رمانی دژه‌ ( فێ )وه‌ ئه‌نجامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ : له‌کۆی ( 2461 ) مناڵدا که‌به‌زیندووێتی‌ له‌دایکانی دووگیانی فێدار له‌دایکبوون و به‌راووردکردنیان به‌هه‌مان ژماره‌ له‌منداڵان که‌به‌زیندووێتی له‌دایکبوون و دایکانیان تووشی فێ نه‌هاتوون ، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ هیچ جیاوازییه‌ک نه‌بووه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه‌دا ، هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاکامه‌ی که‌ ده‌رمانی دژه‌ فێ کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی نیه‌ له‌سه‌ر ڕوودانی ناته‌واوی له‌و کۆرپه‌لانه‌ی له‌دایکانی دووگیانی فێدار له‌دایک ده‌بن .

کاریگه‌ری نۆره‌کانی فێ له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌ له‌ناو منداڵداندا

سه‌لمێنراوه‌ که‌ نۆره‌کانی فێی گه‌وره‌ کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌ له‌ناو منداڵداندا . چه‌ندین ڕاپۆرتی تۆمارکراو ده‌ریانخستووه‌ که‌ له‌ئه‌نجامی  نۆره‌کانی فێی گه‌وره‌وه‌ له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا خوێن به‌ربوونی ده‌ماخ و خنکانی کۆرپه‌له‌ ڕوویانداوه‌ . له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی تردا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ڕێژه‌ی بڵاوی ئه‌و مناڵانه‌ی به‌ مردوویی له‌دایک ده‌بن یان ئیفلیجی ده‌ماخیان هه‌یه‌ یان مێشکیان تووشی زیان بووه‌ ، زیاتر له‌نێو ئه‌و ژنه‌ دووگیانانه‌دا زیاتره‌ که‌ له‌کاتی دووگیانبوونیاندا تووشی نۆره‌کانی فێی گه‌وره‌ هاتوون ، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌و ژنه‌ دووگیانانه‌ی به‌شه‌ فێیان تووش ده‌بێت له‌ماوه‌ی دووگیاندا به‌م شێوه‌یه‌ نابێت ، چونکه‌ به‌شه‌ فێ هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر کۆرپه‌له‌ نابێت ، به‌ڵام ده‌شێت ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر دایکه‌ دووگیانه‌که‌ تووشی ئازارێکی به‌هێز بێت و کار بکاته‌ سه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ .

سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری ئه‌و نۆرانه‌ی فێ که ‌له‌کاتی منداڵبووندا ڕووئه‌ده‌ن له‌سه‌ر دایک و منداڵه‌که‌ش ئه‌وا ڕوودانی ئه‌م نۆرانه‌ له‌و کاته‌دا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ندێ مه‌ترسی بۆ دایکه‌که‌ و منداڵه‌که‌ش ، یه‌کێک له‌و مه‌ترسییانه‌ی بۆ منداڵه‌که‌ پێش دێت بریتییه‌ له‌ زیادبوونی ئه‌گه‌ری خوێن به‌ربوون ، به‌پێدانی ڤیتامین ( K ) ده‌کرێت ئه‌و مه‌ترسییه‌ دوور بخرێته‌وه‌ .

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی توێژینه‌وه‌کان ئاماژه‌ بۆ زیاده‌یه‌کی که‌م ده‌که‌ن له‌ڕێژه‌ی مردنی ئه‌و مناڵانه‌ی که‌ له‌دایکانی دووگیانی فێدار ( به‌مردوویی ) له‌دایک ده‌بن ، به‌به‌راورد به‌ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ له‌دایکانی نافێدار ( به‌مردوویی ) له‌دایک ده‌بن .

سه‌رچاوه‌ :

االصرع ، الدکتور عبدالمحسن الخیاط ،بغداد، 1989‌