Mallperrî Derunnasy » ده‌روونناسی ئافره‌ت

ئافره‌ت له‌سێکسدا چی ده‌وێت؟
ئافرەت لە سێکسدا چی دەوێت؟

کامەران چڕوستانی

chrostani@hotmail.com

چ پیاوێک هەیە، کە نەیەوێت بۆ هاوسەرەکەی لە ژیانی سێکسییدا چالاک و گونجاو بێت؟ هەموو پیاوێک دەیەوێت هاوسەرەکەی لە ژیانە سێکسییەکەدا تێر بکات و بەختەوەری پێ ببەخشێت، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی، کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کروان، لە 56%ی ئارەزووەکانی سێکسیی ئافرەتان ناگەیەنراونەتە خاڵی کۆتایی. جا لە کۆمەڵگایەکی کوردیدا بێگومان ئەم ڕێژەیە زۆر لەوە گەورەترە و کێشەی سێکسیی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خێزانی کورد. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە: زۆربەی پیاوان بۆچوونیان وایە، کە ئەو شتەی پیاوەکە ده‌وروژێنێت و ڕەحەتی دەکات، هەمان شت ئافرەتەکەش دەوروژێنێت و ڕەحەتی دەکات. بەڵام ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، جگە لە نەبوونی ئەزموون و ڕۆشنبیرییەکی سێکسیی لە کۆمەڵگاکەدا.

پێکهاتەی سێکسیی ئافرەت وەک هی پیاو نییە. پیاوێکیش دەتوانێت ژیانێکی سێکسی هێمن و گونجاو بەسەر بەرێت، تەنها ئەگەر لەو پێکهاتە تێ بگات و بتوانێت قبوڵی بکات. هەر لەم بنەمایەوە دەتوانێت ئارەزووەکانی ئافرەتەکە بۆ سێکس زیاد بکات و هەموو کاتێک بیوروژێنێت.

سێکس لای ئافرەت چی دەگەێنێت؟

ئەبێت زۆربەی پیاوان لەوە تێبگەن، کە سێکس لای ئافرەتان مانایەکی زۆر جیاوازی هەیە بە بەرواردکردنێک لەگەڵ زۆربەی پیاواندا. زۆربەی پیاوان لە بۆچوونەدان، کە دەتوانن ئافرەتێک ڕەحەت بکەن، گەر تەکنیکێکی دروست لە کاتێکی گونجاودا بەکار بهێنن، وەک ئەوەی شێوازی باری سێکسەکە بگۆڕن یاخود یاری بە ئەندامی ئافرەتەکە بکەن یاخود هەندێک جار پیاوەکان بیر لە گەورەیی و بچوکیی ئەندامەکەی خۆیان دەکەنەوە. بەڵام یارییەکی خۆشەویستی پڕسۆز دەتوانێت ئافرەت بە مرازە سێکسییەکانی خۆی بگەێنێت، نەک ئەو شتانەی، کە زۆربەی پیاوان بیری لێ دەکەنەوە.

بەڵام بنچینەی ئەمە شتێکی ترە ئەویش هەستە وە گرنگترین هەست بریتییە لە خۆشەویستی. ئافرەتێک دەتوانێت ئارەزوە سێکسییەکانی خۆی چالاک بکات، گەر بتوانێت هەست بکات بە هێمنیی و ئاسایش، هەروەها کاتێک بزانێت، کە یەکیک خۆشی دەوێت، چونکە سێکس لای ئافرەت زۆر بەستراوەیە بە متمانە و نزیکێتیی لە هاوسەرەکەیەوە. کەواتە ئافرەت  دەتوانێت چێژ لە ژیانە سێکسییەکەی وەربگرێت، گەر بەر لە هەموو شتێک پێداویستییەکانی ڕۆحیی، نزیکیی وپەیوەندییە سۆزدارییەکی تێر بکرێت. ئەو دەیەوێت هەست بەوە بکات، کە پیاوەکە مەبەستی ڕۆحیی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بێت، نەک تەنها بۆ ئەوەی پیاوەکە ئارەزووە سێکسییەکانی خۆی تێر بکات.

لەبەر ئەوە بەر لە هەموو شتێک پێویستە بۆ هاوسەرەکەت پیشان بدەیت، کە ئەو ئافرەتە شوێنێکی تایبەتی هەیە لە ژیانتدا و وەک مرۆڤێکی هاوسەر بەهای لە ژیانتدا بۆ دابنێیت. گەر پیاوێک ئافرەتێکی بەو شێوەیە خۆش بوێت و ئەو بایەخەی پێ بدات، ئەوا ئامادە نییە کە ملکەچ بێت بۆ پەیوەندییەکی ڕێکەوت یان کاتیی بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکیکی تردا پەیوەندییەکی جەستەیی بنیات بنێت. چونکە ئەو جۆرە پیاوانە هەوڵ دەدەن، بەر لە هەموو شتێک دڵی ئافرەتەکە بەلای خۆیاندا ڕاکێشن، بۆ ئەوەی هەردوو لا هەست بە هێمنییەکی دەروونیی بکەن. واتە با هەست و سۆز ئەو هۆکارە بێت، کە پەیوەندییەکە بەڕێوە بەرێت و هەمیشە متمانەی هەستی خۆت بدە بە هاوسەرەکەت.

گەر بتوانیت بەر لە سێکس یارییەکی درێژخایان لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بکەیت و لە هەمان کاتدا لە کاتی سێکسدا شێواز و تەکنیکی جیاواز بتوانیت بەکاربهێنیت، ئەوا لە پەیوەندییە سێکسییەکەتدا کێشەت نابێت، گەر شتی لابەلا نەیەتە کایەوە، کە ئەمانەش ئاسایین و بەڵام کاتیین. گرنگ ئەوەیە کات بە خۆت و بە هاوسەرەکەت بدەیت و لەو کاتەدا تەنها بیر لە ئۆرگازم و تەواوبوونی خۆت نەکەیتەوە، چونکە ئەبێت پیاوانیش ئەوە بزانن، کە خۆ ئامادەکردنی دەروونی پیاوەکەش گرنگە بۆ شێوازی ڕەوتی سێکسەکە.

سەبارەت بە سێکس پێکەوە بدوێن:

بۆ ئەوەی ئافرەتێک لە ژیانی سێکسی خۆی ڕازی و دڵشاد بێت، دەبێت هاوسەرەکەی بزانێت ئەو ئافرەتە ئارەزووی لە چییە و ئارەزووی لە چی نییە. بۆ ئەوەی بەم مەبەستەش بگات، دەبێت لەگەڵ یەکدا لەو بارەیەوە بدوێن بە ئاشکرایی، چونکە زۆر جار ئێمە وا پەروەردە کراوین، کە ئەو باسە نەکەینەوە و هەر یەکەمان ویستەکانی خۆی لە دڵی خۆیدا بهێڵێتەوە و کێشەکانیش نەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵکو هەندێک جار ئافرەتەکە وەک سکاڵایەک بارودۆخەکەی لای کەسیکی نزیکی خۆی باس دەکات، بەڵام لەگەڵ مێردەکەیدا دانانیشێت باسی بکات، جگە لەوەی هەندێک پیاو بە ڕوونکردنەوەی کەموکوڕییەکان لە ئافرەتەکەوە توڕە دەبن و قبوڵی ڕەخنە ناگرن.

زۆربەی ژن و پیاوەکان کاتێک دادەنیشن باس لە سێکس دەکەن، کاتێک کە کێشەکان سەریان هەڵداوە و هەندێک جاریش کاتەکە زۆر درەنگە بۆ چارەسەر. زۆر گرنگە لەگەڵ ئافرەتدا باسی هەست و سۆز و ڕێکخستنی ژیانی سێکسیی بکرێت، بۆ ئەوەی هەردوو لا بتوانن خۆیان دەرببڕن. گرنگیش ئەوەیە لێدوانەکە بە مەبەستی لەیەکترگەشتن و ڕێککەوتن بێت، نەک لە شێوەی ڕەخنەیەکی ڕوخێنەرانە و زیزکردنی بەرامبەرەکە بێت، چونکە هەرچەندە کەموکوڕتی هەبێت، هەرچەندە نیگەرانییەک هەبێت، دەبێت لەوە تێبگەن، کە هەمیشە بواری چارەسەر هەیە. پیاو دەبێت هەوڵ بدات دەرگای پرسیار واڵا بکات و لە چوارچێوەی ڕێز و خۆشەویستیدا سەربەستی  بۆ دەربڕینەکان بەدی بێنێت.

بێگومان هەموو ئافرەتێک خاوەنی جیهانێکی تایبەتیی سێکسیی خۆیەتی، بەڵام بە پێچەوانەی پیاوەوە، هەموو ئافرەتێک بایەخێکی زۆر بە یاری پێش وە دوای سێکس دەدەن. ئەوەی شایەنی ئامێژەپێدانە ئەوەیە، کە لای پیاو گرنگترین شت بریتییە لە ئۆرگازم. وە ئەم خەسڵەتەش شتێکی نوێ نییە و زانست سەلماندوویەتی، بەڵام بەشێکیش لە پیاوان لەم چەرخەدا هەوڵ دەدەن، لە ئارەزوو ویستەکانی ئافرەت بگەن.

سەبارەت بە کات ژن و پیاو زۆر جیاوازن: لە کاتێکدا پیاو ئامادەیە، زۆربەیان دەیانەوێت بە زووترین کات بگەنە ئەندامی ئافرەتەکە و سێکسی تەواوەتی بکات، بەڵام ئافرەت کاتێکی زۆرتری دەوێت بۆ ئامادەبوونی جەستەیی و دەیەوێت چێژ لە هەست و سۆزی هاوسەرەکەی بگرێت. لەبەر ئەوە یاری بەر لە سێکس خاڵێکی زۆر گرنگە لای ئافرەتان. زۆربەی پیاوان ئەم خاڵە نازانن یاخود نایانەوێت لەو شتە تێبگەن و بیخەنە سەر زەمینەی واقیع.

یاری بەر لە سێکس: هەستەکان بجوڵێنن

سێکسۆلۆجیا ئەوەی دەرخستووە، کە یاری بەر لە سێکس فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی، ئایا ڕەوتی سیکسەکە چۆن دەڕوات. بە شێوەیەکی گشتی یاری بەر لە سێکس دوو بەشە: پێشەکی دەبێت ئافرەتەکە هەست بە هێمنییەکی دەروونی بکات و بتوانێت هەموو کێشە دەرەکییەکانی ئەو ڕۆژە لە بیر خۆی بەرێتەوە. گەر پیاوەکە بتوانێت یارمەتی ئافرەتەکە بدات بۆ هێمنکردنەوە و لەبیر کردنی کێشەکان بە پیشاندانی خۆشەویستیی و سۆز، ڕێکخستنی کەشێکی لەبار و ئاسودە، ئەو کاتە دەتوانێت لەسەرخۆ کۆنتاکتی جەستەیی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بنیات بنێت و ئارەزووی جەستەیی و سۆزداری خۆی بۆ ئافرەتەکە پیشان بدات.

لە بەشی یەکەمدا زۆر گرنگە پیاو تێگەشتنی بۆ بارە دەروونییەکەی ئافرەتەکە هەبێت. گەر بەر لە کاتێکی کورت کێشەیەکیان هەبووبێت، ئەوا دەبێت ئەو پیاوە لەوە بگات، کە بەر لە هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە و دڵنەواییکردنی هاوسەرەکەی هەنگاوێکی هەڵەیە، گەر پیاوەکە چاوەڕوانی سێکسێکی پڕ چێژ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بکات، بەڵکو زۆر جار ئافرەتەکە تەنها لەبەر خاتری پیاوەکە ئامادەیە لەو بارودۆخەدا جەستەی خۆی بخاتە بەردەمی پیاوەکە ئەویش وەک ئەرکێکی سەر شان.

لە بەشی دووهەمی یاری بەر لە سێکس پەیوەندییە جەستەییەکە دروست دەبێت و پیاوەکە بە هۆی ماچکردن، هەستکردنی ئافرەتەکە بە دەستلێدانی پیاوەکە بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستەی، شێلان، یاریکردن، دەربڕینی وشە و هەستی خود دەتوانێت جەستەی ئافرەتەکە بە ئاگا بهینێت. هەرچەندە پیاوەکە لەم کاتەدا خاوتر و هێمنتر بێت، هێندە ئارەزووی هاوسەرەکەی زیاتر دەبێت. جەستەی ئافرەتیش هەر کاتێک ئامادە بوو بۆ بەجێهێنانی سێکس، سنگی ئافرەت ڕەقتر دەبێت و کۆئەندامی مێینە دەست دەکات بە دەردانی شلەیەکی لینج بۆ ئاسانکردنی  جوڵەی کۆئەندامی پیاوەکە لەناوەوەی جەستەی ئافرەتەکەدا، پەستانی خوێن، خێرایی هەناسە و لێدانی دل زیاد دەکات.

بۆ دەستپێکردنی کارە سێکسییەکە زۆربەی ئافرەتان ئارەزوویان لەوەیە کە پیاو دەستپێشخەری بکات و خۆی بگەێنێتە ئەندامی مێینەی ئافرەتەکە، کە ئەمە لای ئافرەت هێندەی خودی ئۆرگازمەکە گرنگە. هەتا ئەم ساتەش ئارەزوو و ویستی ئافرەت هەر لە زیادبووندایە، بەڵام بە خاوی.

هەموو سۆزێک و هەموو جوڵەیەکی کۆئەندامی نێرینە و هەموو جوڵەیەکی نوێی لەشی پیاو، کە چێژێکی نوێ دەدات بە ئافرەتەکە،  زیاتر ئافرەت دەوروژێنێت و زیاتر لە ئۆرگازمی نزیک دەکاتەوە، بەڵام ئافرەت بە شێوەیەکی گشتی کاتێکی زۆرتریان دەوێت.

ئۆرگازم لای زۆربەی ئافرەتان هەر جارە و شێوازێکی جیاوازی هەیە، بەشێوەیەکی گشتی وەک شەپۆلێکی نەرم وایە، کە هەمیشە بەهێزتر دەبێت: وەک تەقینەوەیەک یاخود نەرمکردنەوەی گرژییە سێکسییەکە بە هێمنی. ئافرەت بە دەرچوونی سپێرمەکە ناگات بە ئۆرگازم هەرچەندە هەستی پێ دەکەن . ماسولکەکانی ناوەوەی کۆئەندام لە کاتی ئۆرگازمدا هەروەها مسولکەکانی کۆتایی کۆم بە شێوەیەکی بەردەوامی لەو کاتەدا خۆیان دەهێننەوە یەک و هەرچەندە ئۆرگازمەکە بەهێزتر بێت هێندە گرژیی و یاریکردنی ماسولکەکان بەهێزتر دەبێت.

یاری پاش سێکس: هەستکردن بە نزیکێتی هاوسەرەکە

زۆربەی ئافرەتان ئارەزووی ئەوە دەکەن، کە پاش ئۆرگازم ئەندامی پیاوەکە هەر لە ناو لەشی ئافرەتەکەدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەست بە نزیکێتیی و جووتبوونی بکات. هۆرمۆنەکان لای پیاوان وا کار دەکەن، کە لە پاش ئۆرگازم ئەو وروژاندنە بەخێرایی کەمتر ببنەوە و بەرەو هێمنی ببریت، بەڵام لای ئافرەت ماوەیەکی درێژتری دەوێت، بۆ ئەوەی ویست و وروژاندەکەی بەرەو بارێکی هێمنتر بڕوات. لەو کاتەدا ئافرەت دەیەوێت ئاسایش و هێمنی لە نزیکیی و بایەخی هاوسەرەکەیدا بەدی بکات وە زۆر دڵشاد دەبێت بە بەدی هێنانی ئەم ئامانجە. لەبەر ئەمە پیاو دەبیت هەوڵ بدات لە پاش ئۆرگازم زوو دوور نەکەوێتەوە و هێندەی ئافرەتەکە بیەوێت لەگەڵیدا بمێنێتەوە و دڵنەوایی بکات، بەلکو دەستپیاهینان بە لەش و قژیدا کارێکی گەورە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتە جیهانێکی هێمن لە هاوسەرەکیدا بەدی بکات.

ئافرەت حەز لە دەستلێدانێکی نەرم و هێواش دەکەن زیاتر لە پیاوان، ئەمیش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئەوەی کە پێستی پیاو بە هۆی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کەمتر هەستدارە. ئەو دەستلێدانەی کە لای پیاوێک ئاسایی و هێواش و خۆشە لەوانەیە لای ئافرەتێک ڕەق و خێرا بێت وە هەست بە ئازار بکەن پێی. لەبەرئەوە پیاو دەبێت بزانێت چۆن یاری بە دەستی بەسەر جەستەی ئافرەتەکەدا دەکات و بەتایبەتی لە ناوچەی ئەندامی مێینەدا و هەروەها بزانێت هاوسەرەکەی چۆن و چی زیاتر پێ خۆشە و چی دەیوروژێنێت.

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەندامی مێینەدا بکرێت؟

زۆربەی پیاوان حەز لەوە دەکەن لەگەڵ دەستپێکردنی یاری بەر لە سێکس ئافرەتەکە دەست بەرێت بۆ ئەندامی پیاوەکە، بەڵام ئافرەت بەو شێوەیە نییە، بەڵکو ئارەزووی دەستلێدانی پیاوەکەی هەیە، پاش ئەوەی، کە دەستی هێناوە بەسەر تاپای لەشیدا و لە لایەنە جەستەییەکەوە ئافرەتەکە ئامادەی سێکس بێت، ئەو کاتە ئارەزووی ئەوە دەکات پیاوەکە دەست بۆ ئەندامی مێینەی بەرێت، چونکە هەر لەو کاتەدا جەستە شلەیەک دەردەدات بۆ تەڕکردن بەشەکانی ناوەوە و ئاسانکردنی سێکس.

ئافرەت لە سێکسدا زۆر هەستیارترە لە پیاو و زۆر جار جوڵانەوەیەکی پیاوەکە بە پۆزەتیڤی بێت یان بە نێگەتیڤ کار دەکاتە سەر ئارەزووی ئافرەتەکە بۆ سێکس. جا پیاو بەشێک لە خۆشەویستیی خۆی دەتوانێت بۆ ئافرەت دەربخات، بە تێگەشتنی لەوەی هاوسەرەکەی دەیەوێت یان نایەوێت. مەرج نییە پیاو هەمیشە بە هەموو ویستە سێکسییەکانی خۆی بگات، گەر ئافرەتەکە بەشێک لەو ویستانەی لا ویستراو نەبێت. تێگەشتنی سێکسیی ئافرەت و پیاو پەیوەندییەکی دوو لایەنەیە و هەر یەکەیان بۆ ئەوەی جیهانەکەی تر بناسێت، دەبێت لە جەستە و ڕۆحی ئەوی تر بگات.

له‌نێوان بوک و خه‌سوودا
له‌نێوان بوک و خه‌سوودا

توێژه‌ری ده‌روونی

سامان سیوه‌یلی

یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کێشه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌کان له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی هه‌ر خێزانێکی نوێ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و کێششانه‌یه‌ که‌له‌نێوان بوک و خه‌سوودا له‌ئایینده‌دا ده‌بێته‌ ڕاستییه‌کی تاڵ، کێشه‌کانی نێوان بوک و خه‌سوو ئه‌و کێشانه‌ن ده‌بنه‌ دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی تازه‌ بوک و زاواکانه‌وه‌ و ئاماژه‌ی هه‌ڵایسانی جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌نه‌ که‌ ده‌رهاویشته‌ی زۆر نێگه‌تیفی لێده‌که‌وێته‌وه‌ تائه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. ده‌ستپێشخه‌ر له‌هه‌ڵایسانی ئه‌م جه‌نگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ درێژخایه‌نه‌دا هه‌ر لایه‌نێک له‌و دوو لایه‌نه‌ بن ئه‌وا به‌ده‌ستپێشخه‌ر له‌پیاده‌کردنی فۆرمێکی قێزه‌ون له‌توندوتیژی هه‌ژمار ده‌کرێت. کچانی ده‌ستگیراندار له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌ر له‌چوونه‌ ناو که‌ژاوه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی هێنده‌ی له‌خه‌می ئه‌و جه‌نگه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌دان، نیو هێنده‌ له‌خه‌می خه‌ونه‌ په‌مه‌ییه‌کان و به‌خته‌وه‌رییه‌کانی ژیانی هاوسه‌ریدا نین، ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سێتی خه‌سوو و دشه‌کانیاندان نیو هێنده‌ له‌خه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوسه‌ره‌کانی ئایینده‌یاندا نین. ترس له‌ده‌ستێوه‌ردانی خه‌سوو له‌کاروباره‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ ترسێکی نائاساییه‌ و هه‌راسانکاره بۆ بوک‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ترسی خه‌سوو له‌بێبه‌شکردنیی له‌پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی کوڕه‌که‌ی به‌هۆی بوکه‌که‌یه‌وه‌ واده‌کات بوک له‌به‌رچاوی خه‌سوودا وه‌ک دژ و لێده‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی ئه‌و ته‌ماشا بکرێت. به‌واتایه‌کی تر هه‌ریه‌که‌ له‌بوک و خه‌سوو ئه‌وی تر به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سۆزی و ئاساییشی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌کانی خۆی هه‌ژمار ده‌کات.

ئه‌م کێشمه‌کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ – ده‌روونییه‌ وه‌ک میراتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێک کچ هه‌ر له‌قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌کارییه‌وه‌ له‌ده‌می گه‌وره‌کانه‌وه‌ (دایک و خوشک و خزمه‌کانییه‌وه‌) ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی پێده‌گات که ئه‌وی منداڵ و هه‌رزه‌کاری ئه‌مڕۆ له‌ئایینده‌دا دووچاری ئه‌و کێشمه‌کێشه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌سووی له‌ئایینده‌دا، بۆیه‌ هه‌ر له‌م ساته‌ وه‌ختانه‌وه‌ ئاماده‌گییه‌کی ده‌روونی له‌لا دروست ده‌بێت که‌دایکی هاوسه‌ره‌که‌ی دژیه‌تی و هه‌ر له‌و ساتانه‌وه‌ خۆی بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ ئاماده‌ ده‌کات، چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا دایکێک گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ کچه‌ ته‌مه‌ن ده‌ ساڵانه‌که‌یدا ده‌کرد که‌گه‌وره‌ بوو چۆن شوو ده‌کات و چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌کات له‌گه‌ڵ ماڵ  و منداڵدا، ئه‌م منداڵه‌ ده‌ ساڵانه‌ به‌مجۆره‌ وه‌ڵامی دایکی دایه‌وه‌: (به‌خوا دایه‌ که‌ گه‌وره‌ بووم ئه‌بێ شوو بکه‌م به‌کوڕێک که‌ دایکی مردبێت)، منیش لێم پرسی بۆچی واده‌ڵێیت؟، به‌مجۆره‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌: (به‌خوا تاقه‌تی خه‌سووم نییه‌، هه‌ر ڕۆژه‌ کێشه‌یه‌کم بۆ دروست بکات).

ده‌گێڕنه‌وه‌: (تازه‌بوکێک له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا زۆر ڕقیان له‌یه‌ک ده‌بێت، هه‌موو شتێک له‌دژی یه‌ک ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، خه‌سوو هه‌میشه‌ له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌خراپه‌ باس له‌بوکه‌که‌ی ده‌کات، ژیانی تازه‌ بوکیش ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ پڕ ده‌بێت له‌بێزاری و هه‌راسانی، بۆیه‌ ناو ئه‌م ماڵه‌ به‌رده‌وام پڕ ده‌بێت له‌ئاژاوه‌ و ناته‌بایی. تازه‌ بوک بیرده‌کاته‌وه‌ چۆن خۆی ڕزگار بکات له‌و ڕه‌وشه‌ ئاڵۆز و ناخۆشه‌، بڕیار ده‌دات سه‌ردانی حه‌کیمێک بکات، کاتێک ده‌چێته‌ لای حه‌کیمه‌که،‌ ژیانه‌ پڕ چه‌رمه‌سه‌رییه‌که‌ی خۆی بۆ حه‌کیمه‌که‌ باس ده‌کات و داوای لێده‌کات هه‌ندێ ژه‌هری بداتێ تاکو بیکاته‌ ناو ژه‌مه‌ خواردنێکه‌وه‌ بۆ خه‌سووی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌  ڕزگاری بێت له‌ده‌ستی، حه‌کیم له‌مه‌سه‌له‌که‌ تێده‌گات و داوا له‌ تازه‌ بوک ده‌کات که‌مێک چاوه‌ڕوانی بکات هه‌تا ژه‌هره‌که‌ی بۆ ئاماده‌ بکات له‌ژوورێکی تر، پاش که‌مێک حه‌کیم دێته‌وه‌ لای بوکه‌که‌ و قوتویه‌کی بچوکی ده‌داتێ، ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ژه‌هره‌که‌یه‌، من ڕێوشوێنت بۆ داده‌نێم که‌ڕزگارت بێت له‌م گێژاوه‌، ئه‌م ژه‌هره‌ له‌و جۆره‌ که‌ له‌ماوه‌ی ساڵێکدا مرۆڤ ده‌کوژێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر خێرا خه‌سووت بکوژێت یه‌کسه‌ر گومان له‌تۆ ده‌کرێت و تۆش تیاده‌چیت، ئه‌م ژه‌هره‌ ده‌بێت هه‌ر مانگه‌ جارێک دوو دڵۆپی بۆ بکه‌یته‌ ناو خواردنی خه‌سووته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌مڕۆوه‌ به‌ته‌واوی مامه‌ڵه‌ت بگۆڕیت له‌گه‌ڵ خه‌سووتدا، زۆر نه‌رمونیان به‌، هه‌ڵمه‌چۆ به‌ڕوویدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌کی ڕه‌قیشی کرد تۆ لێبوورده‌ به‌، وه‌ک دایکی خۆت ته‌ماشای بکه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پاش ساڵێک که‌ مرد هیچ گومانێک له‌تۆ نه‌کرێت، تازه‌ بوک ژه‌هره‌که‌ له‌حه‌کیم وه‌رده‌گرێت و به‌ڵێنی پێده‌دات هه‌موو ڕێنماییه‌کانی حه‌کیم جێبه‌جێ بکات، کاتێک بوک ده‌گه‌ڕێته‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ر له‌ڕێوه‌ دوو دڵۆپ له‌ژه‌هره‌که‌ ده‌کاته‌ خواردنی خه‌سوویه‌وه‌ به‌ڵام به‌ڕوویه‌کی خۆشه‌وه‌ خواردنه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کات، ئیدی له‌م ساته‌وه‌ هه‌ر به‌ڕووی خۆش و قسه‌ی جوان و نه‌رمونیانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا ده‌کات، وه‌ڵامی تووڕه‌بوون و پرته‌ و بۆڵه‌کانی خه‌سووی ناداته‌وه‌ وه‌کو جاران، خه‌سووی سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ و هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌کات به‌رامبه‌ر بوکه‌که‌ی، بۆیه‌ ورده‌ ورده‌ خه‌سووه‌که‌ش دڵ و مامه‌ڵه‌ی ده‌گۆڕێت به‌رامبه‌ر بوکه‌که‌ی، بوکه‌که‌ هه‌ر مانگه‌ جارێک دوو دڵۆپ له‌ژه‌هره‌که‌ ده‌داته‌ خه‌سووی به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌ردوو لایان زیاتر ڕه‌زامه‌ندی یه‌کتریان به‌ده‌ست ده‌هێنا، ئیدی وایلێهات خه‌سووه‌که‌ له‌ناو خه‌ڵکیدا باسی باشی و ڕێکوپێکی بوکه‌که‌ی ده‌کرد و ده‌یگوت که‌س بوکی منی نییه‌، هه‌ردوو لایان وایان لێهات زۆر هۆگری یه‌کتر بوون و یه‌کتریان خۆشده‌ویست، بۆیه‌ بوکه‌که‌ زۆر په‌شیمان بووه‌وه‌ له‌و کاره‌ی که‌کردوویه‌تی، ڕۆژێک به‌هه‌ڵه‌داوان خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ لای حه‌کیم و داوایلێده‌کات به‌په‌له‌ ده‌رمانێکی بداتێ که‌ کاریگه‌ری ئه‌و ژه‌هره‌ نه‌هێڵێت له‌جه‌سته‌ی خه‌سوویدا، چونکه‌ ئێستا خه‌سووی زۆر خۆشده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و شتێکی لێبه‌سه‌ر بێت ئه‌میش کۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت. حه‌کیمیش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ داوا له‌بوکه‌که‌ ده‌کات که‌هێمن بێته‌وه‌ و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌‌وه‌ی ئه‌م پێیداوه‌ ژه‌هر نه‌بووه‌ به‌ڵکو ته‌نها ئاو بووه‌، به‌ڵام حه‌کیم چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی به‌گۆڕینی مامه‌ڵه‌ی ئه‌م بوکه‌ کردووه‌ و به‌مجۆره‌ ڕزگاری کردووه‌ له‌کێشه‌که‌ نه‌ک به‌پێدانی ژه‌هر و به‌ئه‌نجامدانی تاوان. بۆیه‌ بوکه‌که‌ سوپاسێکی زۆری حه‌کیمی کرد و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌، ئیدی خۆشبه‌ختی و ئاسووده‌یی و ئارامی جێی به‌ئاژاوه‌ و ناته‌بایی و نائارامی لێژ کرد.

که‌واته‌ هه‌موو بوک و خه‌سوویه‌ک ده‌توانن ببنه‌ هاوڕێی خۆشه‌ویستی یه‌کتر ئه‌گه‌ر به‌هه‌ستیاری و گرژییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر لێبوورده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان سنووری مافه‌کانی یه‌کتر نه‌به‌زێنن و قۆرخکارانه‌ له‌ (کوڕی خه‌سوو و هاوسه‌ری بوک) نه‌ڕوانن چونکه‌ پیاو له‌نێوان دایکی و هاوسه‌ره‌که‌یدا مافێکی هاوبه‌شه‌ که‌ده‌بێت دایکی و هاوسه‌ره‌که‌ی به‌وردی و به‌باشی سنووره‌کانی خۆیان بزانن.

له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌به‌تێگه‌یشتنێکی سه‌رده‌مییانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ناو خێزانی کوردی بکرێت. ناکرێت چیتر کار به‌و نه‌ریته‌ کۆنه‌ بکرێت که‌بوک و خه‌سوو به‌دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌ک هه‌ژمار ده‌کات، چونکه‌ زۆر خێزانمان بینی ته‌نها به‌هۆی ڕانه‌گرتنی باڵانسی مامه‌ڵه‌کردنی نێوان بوک و خه‌سوو به‌خته‌وه‌ری سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه‌ له‌نێویاندا و زۆری تریشمان بینی که‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ کۆتاییه‌کی تراژیدیانه‌ی ژیانی نێوان هاوسه‌ران بووه‌ به‌مهۆیه‌وه‌.

ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ژنی ئه‌نفالکراو
((بۆ یادی بیست و دوو ساڵەی ئەنفالی نەفرەت))

رەوشی كۆمەڵایەتی و دەروونی ژنی ئەنفالكراو

توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی:

حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ

بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، كارەساتێكی زۆر تراژیدیی لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا ڕوویدا، دیكتاتۆر وایدەزانی ئەگەر بێتوو سەدو هەشتاودوو هەزار مرۆڤی كوردی دەستوپێ سپی قاتوقڕ بكات نیوەیان هەر بە زیندە بەچاڵكردن و بەكۆمەڵ قەتلو عام بكات و دوور لە میدیاكانی دونیا دەتوانێت هەتا سەر ئەو جینۆسایدە دیزە بەدەرخۆنە بكات و لە تاریكیدا، ڕووناكی ئەو هەموو رۆحە سپی و بێگەردە بشارێتەوە.. بەڵام زۆری نەبردو هەموو جیهان بۆی ئاشكرابوو كە چ تراژیدیایەكی دڵتەزێن لەم نیشتمانە هەتیو و بێكەسەدا ڕوویداوە..

بەڵام ئەگەر بێتو وەكو كۆمەڵناس یان دەروونناسێك بچینە ژێر پێستەوە، یان تەقەموسی یەك ژنە ئەنفالكراو بكەین و بۆ تاقە یەك ڕۆژ بچینە نێو رۆحیانەوەو هەست بە ئازارو ئەشكەنجەی دەروون و رۆحیان بكەین و بە كردارەكی وەكو ئەوان گوزەران بكەین، بۆمان ئاشكرا ئەبێت كە تەنانەت ناتوانین یەك چركەش لە بیرو هۆش و هەست و نەستی ئەو بوونەوەرو كائینەدا بژین كە زۆر لە سەركردەكان و پادشاو دیكتاتۆرەكانی دونیا بڵندترو شكۆدارترو مەزنترو خاوەن ئیرادەی بەرزترو نیشتمان پەروەرترن.

ژنی كوردی ئەنفالكراو خاوەنی ئۆقیانووسێكە لە ئازارو ژان و گڕی جەرگ سووتاوی و مێردو باوك و دایك و براو خوشك و كوڕو كچی شەهیدو بەزۆر شەهیدو زیندەبەچاڵكراو….

ئاستەمە هیچ كەسێك هەبێت لەم جیهانەدا، ئەگەر جەلادو قەساب و دیكتاتۆریش بێت و بتوانێت یەك شەوو ڕۆژ بێ دووری چاوی ئازیزو جگەرگۆشەیەكی، فرمێسكی خوێن نەڕژێ‌ و خەوی ئاسوودەی لێبكەوێت و بێخەم و خەفەت و ساتێك بە بەختەوەری بژی، چ جای دووری چاوی جوان و بێگەردی بە یەكجار هۆزێك یان خێزان و بنەماڵەیەك.. زۆر ئاستەمە ژیانی زیندوویەك، بیستوچوار سەعاتە، ببێتە گۆڕی مردن و مەرگ، ئاستەمە ژیان بە بێ بزەو خەندەی جگەرگۆشەو خۆشەویست و ئازیزان..!

بۆیە ئەگەر بۆ ساتێكیش بێت پێویستە هەستێكی مرۆڤانەو هەڵوێستێكی مەردانەمان لە هەمبەر ڕەوشی دژواری ژنێكی ئەنفالكراودا هەبێت ئەگەر هەر هیچ نەبێت لە یادی ساڵانەی ئەو كارەساتە تراژیدیەدا، وەكو كۆمەڵناسێكی بە ئەمەك لە ڕەوشی دەروونی نوغرۆو هەناوی سووتاوو كوانووی خەڵوزینی ئەو ژنە مەزنە بدوێین كە بیستودووساڵ لەمەوبەر دیكتاتۆرێكی دڕندە شەرەفی شەهیدێكی زیندووی پێبەخشی و تاجی سەركردەیی و شكۆداری و نەمری خستە سەر سەری..

رۆحی ژنێكی ئەنفالكراو، لە رۆحی كۆترێكی سپی ئاشتی دەچێت كە بێسرەوتەو هەردەم هەدادانی نییەو لە شەقەی باڵ دەدات و بەنێو سەرابی ئاسمانێكی خۆڵەمێشیداو لەنێو دڵی نیشتمانێكی سەربڕاودا، گمەگمییەتی و دەناڵێنێت، هەردەم و بێبڕانەوە، بەدەم ئازارەوە دەتلێتەوە، بەتەنیاو بێكەس و قەلەندەر، لەم دونیا بەرفراوانەدا تەنیا خودای كردگارە مەزن، پاڵپشت و كەسییتی..

بەڵام حیزب و حكومەت، دەستەوەستان و دەستەویەخەن.. بەرپرسەكان و وەزیرو گزیرە زۆرو زەوەندەكان..ئێمە، داخی گرانم كە بەم سەرە قەڵەمە ناتوانین گوزارشت لە چركەیەكی ژیانی ئەو ژنە ئەنفالە بكەین كە ڕۆژانە هەزارانجار شەهید دەبێت، زیندەبەچاڵ دەكرێتەوەو بە كولەمەرگی دەگوزەرێنێت.. ژنی كوردی پاش تراژیدیای ئەنفالی نەفرەت لێكراو، بێكارەباو بێئاوو بێسووتەمەنیی و بێ خزمەتگوزاری و بێئومێدو بێئامانج و بێكەس و بێئومێن..

خۆ ئەمێستاكە وا نۆزدە ساڵە دیكتاتۆر لە هەناسە كەوتووەو كوڕی قارەمان و ئازادیخوازانن حوكم دەكەن، ئەی كوا ئەو كەسە كێیە دەستی میهرەبانی و نەرمونیانی بەسەر سەری نامۆو كاسی ئەم ژنە شكۆمەندەدا دێنێت؟ كێ ئامادەیە، لە شەوانی تاریك و نووتەكی زستانی سەرسڕو هاوینی مەنجەنیقی ئەم زێدە هەتیوەدا، لایلایەی دڵی شەقار شەقاری دایكێكی كوڕو كچ ئەنفالكراوی ئەم كوردستانە ئازادو دیموكراسی و زەنگینە بكات؟ ئەو بەرپرسە كێیە كە مووچەی یەك مانگی خۆی پێشكەشی پیرەژنێكی لای گەرمیان یان پیرەمێردێكی پاشماوەی ئەنفال دەكات؟

وەلی ئەفسووس و جەخار كەوا ئەوان هێشتاكە ژینێ دەژین.. هێشتاكە لەنێو تۆزو خۆڵی رۆژگاری ئەنفالدا ژینی مەرگەسات دەژین.. ئەوان هێشتاكە ئاوی سیخناخ لە ڤایرۆس رەگەزو توخمی ئاوەدانییانە.. هێشتاكە ئەوان پێستی ڕەشداگەڕاوی رۆژانی ئەنفالیان نوومایشی میدیاكانی جیهان دەكەن.. هێشتاكە پێخەف و جێی زستانیان ڕەقبۆتەوە لە زوقمداو لە گەرمەسێری هاوینیشدا بوونەتە تەنوور.. لەڕاستیدا ژنی ئەنفالكراوی كورد، نەخۆیان و نە منداڵیان و نە كەسوكارو خزمیان، ئاسوودەو بەختەوەر نین، ژینیان پڕە لە حەسرەت و ئاخ و هەناسەی سارد، بێئومێدن لە زۆر شتی ژیان.. ئەوان هەتاكو ئەو ڕۆژەی دەچنەوە بەر دەرگای كردگار، لەم ژیانە هەیتو و بێبەهایە تۆراون و نامۆن..

چونكە ئێمەی تاكی كورد، كۆمەڵگای كوردی و حكومەت و زەنگین و مرۆڤدۆستەكانیش، مرۆڤدۆست و هاوڕێ و خزم و خانەخوێ و هاودەمی ئەو هەزاران هەزار ژن و مرۆڤە ئەنفالكراوە نەبووین و دەستگیرۆیی كەسیانمان نەكرد.. هێندەی غەیرەدین و كافرەكانیش وەكو پەنابەرێك مافی مرۆڤ و مافی ژیانمان پێنەبەخشیون.. كەسمان نەمانتوانیوە خەندەو بزەیەكی دۆستانە بخەینە سەر لێوی تاقە یەك ژنی شكۆداری ئەنفالكراو.. ئەوانەش وا دڵفراوان و دۆستن مەخابن كە نەدارو هەژارو دەسكورتن.. تەنیا دەتوانن دوو وشەی جوان و بە ئەمەك پێشكەش بە دڵی گەورەو مەزنی ئەوان بكەن..

شه‌ڕه‌نگێزی
شەڕه‌نگێزی

توێژه‌ری ده‌روونی

ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

ڕەفتارێكی مەبەستدارە که‌لەلایەن تاكەوە ئه‌نجامده‌درێت بەمەبەستی گەیاندنی ئازار یاخود کارێکی تێكده‌رانه‌یه‌، هەروەها بەیەكێك لەهەڵچوونەكانی سۆز دادەنرێت له‌مرۆڤدا، كە لەهەموو قۆناغەكانی ژیاندا دووچاری دەبێت، ئەم هەڵسوكەوتە بەسروشتی دادەنرێت، منداڵ لەتەمەنی (2)ساڵیدا دەكێشێت بەبەرامبەرەكەیدا، یاخود لێیدەدات، واتە رەفتاری شەرانگێزی جەستەییێوەی نازارەكی دەبێت، لەتەمەنی (3- 4) ساڵیدا شەرەنگێزیبەشێوەی زارەكی، واتە بەكارهێنانی قسەی ناشرین، یاخود گاڵتەپێكردن دەبێت، لەپێناو بێزاركردنی بەرامبەرەكەی، هەروەها لەنێوان (8-9) ساڵی منداڵ زیاتر هاوسه‌نگ دەبێت، واتە بۆماوەیەكی دیاریكراو رەفتاری شەرانگێزی دەوەستێت بەڵام واتای نەمانی ئەم رەفتارە نییە.

هۆكارەكانی هەڵسوكەوتی دژایەتیكردن برییتەلە:

1-نوشست، یاخود تێرنەكردنی پێویستیەكانی منداڵ .

2- ڕه‌تکردنه‌وه‌ی منداڵ، لەلایەن دایك وباوكەوە .

3-ئارەزوی سەرنجڕاكێشانی دەوروبەر، بۆ لای خۆی .

4- ئارەزوی منداڵ، بۆ دەرخستنی پلەی سەركەوتن .

5- پارێزگاریكردن لەخودی خۆی، كاتێك هەست بەمەترسی بكات .

6- بوونی غیرە .

7-لاسایكردنەوەی هەڵسوكەوتی دژایەتیكردنی كەسانی گەورە .

8-لاسایكردنەوەی هەڵسوكەوتی دژایەتیكردن لەتەلەفزێۆنەوە، یاخود فلیمی  سینەما

9-سزایەكی جەستەیییی .

10 نائارامییە هەڵچوونیەكانی خێزان .

سیفەنی ئەو منداڵانەی شەرانگێزن بریتیە لە:

- جموجۆڵی زۆر .

- ئارەزوی بێزاركردنی بەرامبەرەكەی .

- ئاژاوە نانەوە.

- نەبوونی گیانی هاریكاریكردن.

- زوو تورەبون.

- پاپەندبون بەخودی خۆی .

چۆنیەتی چارەسەركردنی هەڵسوكەوتی دژایەتیكردن

دەكرێت مامۆستایان‌و  پەروەردەكاران ئەم رێگایانەی خوارەوە بەكاربهێنن بو چارەسەركردنی رەفتاری شەرانخوازی لەمنداڵدا

1- شێوازە كردەوەییەكان كەبرییتەلە:

أ‌- كوژاندنەوە‌و وەستاندنی ئەو پاڵنەرانەی كەبەدوای رەفتارێكی ناپاسەندا دەردەكەوێت، واتای رزگاربوون لەم رەفتارەدا بەكشاندنەوەی هەلومەرجەكانی كەبوەتە هۆی دروستبونی ئەو رەفتارە .

ب‌- گۆشەگیركردن، بەدورخستنەوەی منداڵ لەو جێگایەوە كە رەفتارە شەرنخوازییەكەی تێدا رویداوە، بو َجێگایەكی تر بۆماوەیەكی دیاریكراو، لەپێناو بێبەشكردنی لەوپاڵپشتەی، كەلەئەنجامی رەفتارە شەرنخوازییەكە بەدەستیهێناوە .

ت‌- تێچونی وەڵامەكان، واتەلەدەستدانی منداڵ بۆئەو دەستكەوتانەی لەئەنجامی رەفتارێكی ناپەسەند بەدەستیهێناوە، بەپێی ئەم چەمكەش كێشانەوەی بەشێك لەو پاڵپشتانە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئەم رەفتارانە لەلای منداڵ.

پ‌- راستكردنەوە‌و بیرخستنەوەی منداڵەكە، كاتێك رەفتارێكی ناپەسەند دەكات‌و بیرخستنەوەی بۆ رەفتارەباشەكان .

ج‌- پاڵپشتی پلەیی، بەواتای پاڵپشتكردنی منداڵەكە بەوەی واز لەرەفتارە شەرەنخوازیەكە دەهێنێت‌و رەفتارێكی پێچەوانەیی ئەو رەفتارەدەكات وەك هاریكاریكردن .

2. راهێنان لەسەر كارامەییە كۆمەڵایەتیەكان :

لەم شێوازەدا پشتدەبەسترێت بەفێركردنی ئەو رەفتارەكۆمەڵایەتیەنای كەلەوانەیەلەلای منداڵە شەرەنخوازییەكان نەبینرێت وەك گوێگرتن،گفتوگۆكردن، … هتد،ئەمەش لەرێگای فێركردن‌و راهێنانی منداڵ لەسەر ئەم كارەمەییانەی خوارەوە :

- كردن بەنمونە.

- رۆڵ بینین.

- پاڵپشتیكردن.

3. بەمەبەستی پشتگوێخستن، بەورادەیەی كە، رەفتارە كۆمەڵایەیتە پەسەندەكان پاڵپشتدەكرێت، پێویستە بەهەمان شێوەش رەفتارە شەرەنخوازیەكانیش پشتگوێبخرێت‌و گرنگی پێنەدرێت، یاخود گفتوگۆ، یاخود قسەی ناشرین بە منداڵەكە نەوترێت، لەئەنجامی لێكۆڵینەوە زانایان‌و پەروەدكاران بۆیان دەركەوتووە كە بەرێگای پشتگوێخستن رەفتاری شەرەنخوازی لەلای منداڵان، چ زارەكی، یاخود جەستەیییی زۆر كەمكراوەتەوە‌و زیاتر گرنگیدان بەرەفتاری هاریكاریكردن‌و پیاهەڵدانی منداڵەكە دەرەنجامێكی باشی دەبێت  .

4. پێشكەشكردنی رێگای ئەڵتەرناتیف بۆ رزگاربوون لەتورەبون، دەكرێت ناكۆكی‌و تورەی لەرێگەی چالاكی‌و یارییەوە خاڵیبكرێتەوە، چونكە یاریكردن بوارێك بۆ تێركردنی داخوازییەكان دەرەخسێنێت، كەلەواقعدا بواری بو َنارەخسێت،كەواتە یاریكردن بوارێكی رەمزی دروستدەكات و دەبێتەهۆی رزگاربون لەناكۆكی و شەرنخوازی، بۆنمون منداڵ لەواقعدا ناتوانێت لەبراكەی بدات ،بەڵام دەتوانێت لەبووكەشوشەكەی بدات كەبەبراكەی دەنوێنێت ،كەواتە یاری ئەركی خاڵیكردنەوەی بەرچەكردارەكانە .

5. سوربوون لەسەر سیستەمی رێكوپێك‌و توند،زۆرجار شەرخوازیەكەی وەڵامدانەوەیەكە بۆ نەرمی دایك‌و باوك، بۆیە پێویستە لێرەدا توند بێت‌و بۆ منداڵەكەی رونبكرێتەوە، كەئەم رەفتارە هیچ پەسەندناكرێت‌و لێبوردنی نییە، بەتایبەت لێدان‌و گەیاندنی زیانی جەستەیییی بەبەرامبەرەكەی بەداوای لێبوردن چارەسەری كێشەكە ناكات .

6. خۆپاراستن، هیچ بوارێك بۆ منداڵەكە مەهێڵە، كەپاساوی رەفتارە شەرەنخوازیەكەی بهێنێتەوە.

7. گەران بەدوای هۆكاری كێشەكەدا، هەوڵبدرێت ئەو پێویستیانە بدۆزرێتەوە، كەتێرنەكراون‌و بونەتە هۆكاری شەرەنخوازی لەلای منداڵ. بۆنمونە ئایا منداڵەكە لەژینگەیەكی بەردەوام لەرەخنەگرتنی بەردەوامدا دەژی بەبێ‌ بوونی پیاهەڵدان، ئایا لەفێربوون كێشەی هەیە؟ ئایاكێشەی لەگەڵ منداڵانی هاوڕێیدا هەیە؟

ژنانی تووشبوو به‌نه‌خۆشی ده‌روونی درێژخایه‌ن پێویستیان به‌بنکه‌یه‌که‌
ژنانی تووشبوو به‌نه‌خۆشی ده‌روونی درێژخایه‌ن پێویستیان به‌بنکه‌یه‌که‌

شه‌رمین که‌ریم

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس

مرۆڤایه‌تی ئه‌و كاته‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر په‌نجه‌ی پرسیاری هه‌ره‌س هێنانه‌وه‌ كاتێك بونه‌وه‌ره‌ مرۆڤیه‌كانی له‌ چه‌شنی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌چن و ده‌چنه‌ قاڵبی ئاژه‌ڵه‌وه‌، بیر مه‌ندی ئه‌مریكی گه‌وره‌ (فرانسیس فۆكۆیاما) ده‌ڵێت گۆمه‌ڵگایه‌ك مرۆڤه‌كانی ته‌ندروست نه‌بن كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست نیه‌ كه‌وابێت ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ بخه‌ینه‌ ناو فه‌رهه‌نگی ژیانی رۆژانه‌مانه‌وه‌ به‌وه‌ی كرده‌وه‌و جوڵه‌كانمان به‌ ڕاستی له‌ خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی خۆماندان وه‌ك مرۆڤ یان شتی تر؟

بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ دوای وه‌ڵامێكی قووڵ دا بگه‌ڕێین كه‌ لۆگۆی مرۆڤایه‌تیمان ده‌ست كه‌وێته‌وه‌ یان وه‌ڵامگه‌لی جیاوازیشمان ده‌ست كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌سه‌رشیكار بكه‌ین بۆ نموونه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كدا بێگومان كه‌ كه‌لتووری لێدان و ترس و تۆقاندن و فه‌وتاندن هه‌بێت ئه‌و مرۆڤایه‌تیه‌ له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌ دایه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وكۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ ژن تیایدا وه‌ك كالایه‌و بكه‌ری كاڵاكانیش پیاوانن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ باسی بكه‌م ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ كه‌ ماوه‌كیش به‌ر له‌ ئێستا ورۆژاندم به‌ڵام له‌ ڕاستی دا زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌كه‌ به‌ نووسین پێناسی به‌به‌ردا بكرێ وه‌ له‌ ئه‌و ته‌ندروستیه‌ی فۆكۆیاماش ترسناكتره‌ كه‌ باسی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م ڕووداوه‌ بخه‌مه‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران و خاوه‌ن ویژدانان، هه‌ڵسام به‌ دارشتنه‌وه‌ی مه‌به‌ست له‌ دارشتنه‌وه‌شی وروژاندنی ئه‌و باسه‌ گرنگه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی پیاو سالاری و ئه‌قڵیه‌ته‌كه‌یه‌تی به‌ جۆرێكی تر، من لام وایه‌ كێشه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ چه‌ندی ده‌خرێنه‌ سه‌ر په‌ڕاوو چه‌ندی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس ده‌كرێن، ئه‌وه‌ی منیش باسی ده‌كه‌م چیرۆك نیه‌و پاڵه‌وانی رۆمانێكی خه‌یاڵی و كاره‌كته‌ری ناو داستانێكی ئه‌فسوناویش نیه‌ به‌ڵكوباسێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ وه‌ك چۆن خانه‌ی به‌ ساڵاچوان و بێ سه‌رپه‌رشتان و نه‌وجه‌وانان هه‌یه‌ ئاواش زۆر گرنگه‌ كه‌ خانه‌یه‌كی ده‌روونی درێژ خایه‌نی ژنان هه‌بێت و ببێته‌ ماڵێك بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ تووشی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان بونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆكاره‌ جۆراو جۆره‌كانه‌وه‌، دواتریش له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه‌ فه‌رامۆش ده‌كرێن، زۆر پێویسته‌ ئه‌و ژنانه‌ له‌و ماڵه‌دا كۆبكرێنه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن میریه‌وه‌ چاودێری بكرێن ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میش باری ده‌رونی كه‌سه‌ و هه‌روه‌ها خێزانی كه‌سی تووش بووش شێوه‌ ئارامییه‌ك ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌و ژنه‌ داماوه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ بارێكی ده‌روونی ناجێگیر ژیانی ده‌گوزه‌راند به‌ ئێستاشه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ باری ده‌رونی به‌ هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ تێك ده‌چێت، كه‌چی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یشیه‌وه‌ له‌ ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی دا زیندانی ده‌كرێت و زنجیر به‌ست ده‌كرێت، ئه‌وه‌بوو له‌ رۆژێكی زستانی ساردو سڕو شه‌خته‌به‌نددا له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی ژنی كۆمه‌ڵناسم دا بۆ زیاتر به‌ دوا داچوونی مه‌سه‌له‌كه‌ ڕۆیشتین، كه‌ چووین چیمان بینی ژنێكه‌و به‌ ڕووتی به‌و په‌ڕی نامرۆڤانه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، مرۆڤ كاتێك ڕووداوی له‌م جۆره‌ ده‌بینێت ویژدانی به‌سه‌ری دا هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ: ئه‌رێ ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ی كه‌ بۆنی ژیان ناكه‌ن بۆچی ژیان وێران ده‌كه‌ن؟ شتێك بوو به‌ چاوی خۆمان بینیمان باوه‌رمان نه‌كرد كه‌ كه‌سێك هه‌رچه‌نده‌ ژنه‌كه‌ی نه‌خۆشیش بێت به‌و جۆره‌ ئازاری بدات

ئاخر ئه‌گه‌ر مرۆڤ تووشی هه‌ر بارێكی ده‌رونی بوو پێویستی به‌ هێور بوونه‌وه‌یه‌ نه‌ك هه‌ڵشێلان و زیندانی و به‌ستانه‌وه‌ و برسی كردن، ئاخر كه‌سێكی ساخ بكه‌ره‌ ژوورێكی ساردو سڕو بۆندار تێكده‌چێت، جا به‌ تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ هاوسه‌ری ژیانت بێت، بۆیه‌ له‌و ووڵاته‌ی ئێمه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌نده‌ سه‌ركه‌وتوو نیه‌ ئه‌وه‌تا نموونه‌ی ئه‌وانه‌ن كه‌ كارمان تێ ده‌كه‌ن و پێمان ده‌ڵێن تا ساغی ده‌تمانه‌وێ كه‌ ناساغ بووی ئیتر ته‌واو

به‌ هه‌ر حاڵ، هه‌رچۆنێك بوو دانمان به‌خۆمان دا گرت دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و ڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كه‌مدا بڕیارمان دا ده‌ری بهێنین و بیبه‌ین بۆ بنكه‌یه‌كی ده‌رونی ژنانه‌ و دواتر ووروژاندمان له‌ رێگه‌ی سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان و چه‌ندین خێرخواز له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ووڵات و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وهه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی به‌ پله‌ یه‌ك ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژكردین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاودێرێكی تایبه‌تیشمان بۆی دابین كردو لیژنه‌ی ته‌ندروستی خێرای بۆ پێك هێنرا، بۆ ماوه‌یه‌كی باش له‌و بنكه‌یه‌ جێگیر بوو گۆڕانكاریه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا هات، خۆشمان به‌به‌رده‌وامی چاودێریمان ده‌كرد، دواتر نه‌هێڵرا له‌و جێگیر بوونه‌ به‌رده‌وام بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن كه‌س له‌ یاسا ژیاره‌كانی ئه‌م ووڵاته‌تێ ناگات ئاواش تێنه‌گه‌یشتم كه‌ ئه‌و ژنه‌ داماوه‌ دوای ماوه‌یه‌ك بۆ ڕه‌وانه‌ی ماڵ كرایه‌وه‌، ئێمه‌ش ڕووبه‌ڕووی زۆر شت بوینه‌وه‌ دووباره‌، به‌ڵام ئه‌و جاره‌ هه‌وڵه‌كانمان بێ سوود بوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی كردمان تێكۆشایین نه‌ماتوانی بیگه‌رێنینیه‌وه‌

ئیتر ئه‌و خانووه‌ی كه‌ ده‌مانوویست بۆ ژیانی ده‌روون كڵۆڵی دروستی بكه‌ین به‌سه‌ریاندا رووخاندین، ئه‌م ژنه‌و زۆرژنی تر له‌ده‌ست نه‌خۆشی ده‌روونی درێژ خایه‌ن ده‌ناڵێنن و شوێنێ نیه‌ بیانگرێته‌ خۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر كاری لێ كردین ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌ بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌ تایبه‌ت سه‌ردانیم كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چۆن ده‌گوزه‌رێنێ كه‌ بینیم هه‌روه‌كو خۆیه‌تی ویژدانم ئازاری دام و ده‌ستم كرد به‌ دوباره‌ خستنه‌ رووی بابه‌ته‌كه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ پله‌ یه‌ك داوا له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كابینیه‌ی شه‌ش به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ویش ژنێكه‌و له‌ معاناته‌كانی ژن زیاتر ده‌زانێ، ده‌كه‌م كه‌ ئاورێك له‌و ژنانه‌ بداته‌وه‌و به‌ زووترین كات شوێنێك دابین بكات بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌رونی درێژ خایه‌ن بوونه‌ته‌وه‌ دواتر داوا له‌ خێرخوازان و خوا پێداوان ده‌كه‌م ئه‌وانیش بێ به‌ش نه‌بن له‌و پرۆژه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موولایه‌ك بتوانین كه‌مێك له‌ ئازاره‌كانی ئه‌و ژنانه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

په‌شێوییه‌کانی پاش منداڵبوون
په‌شێوییه‌کانی پاش منداڵبوون

Postpartum Disorder

د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان

سکبوون و منداڵبوون دوو قۆناغی سروشتین له‌ژیانی مێینه‌دا، ڕه‌نگه‌ که‌م مێ هه‌بێت حه‌ز به‌م دوو قۆناغه‌ نه‌کات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ته‌نها باس له‌په‌شێوییه‌کانی پاش منداڵبوون ده‌که‌ین، که‌ده‌کرێت ئه‌و په‌شێوی و حاڵه‌تانه‌ بکه‌ین به‌چوار جۆره‌وه‌:

1- دڵته‌نگی پاش منداڵبوون:

ئه‌م باره‌ نزیکه‌ی (50% – 70%) مێینه‌ تووشی ده‌بێت له‌پاش منداڵبوون و به‌حاڵه‌تێکی نه‌خۆشی دانانرێت، به‌ڵکو ئاساییه‌ و له‌چه‌ند ڕۆژی پاش منداڵبوون به‌تایبه‌تی پێنج ڕۆژی یه‌که‌می پاش منداڵبوون دایک هه‌ست به‌دڵته‌نگی ده‌کات و جارجار له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ده‌گری، خه‌وی تێکده‌چێت، واته‌ به‌ناڕه‌حه‌ت خه‌وی لێده‌که‌وێت یان ناتوانێ به‌پێی پێویست له‌خه‌ودا بمێنێته‌وه‌. ترسی ئه‌وه‌ی ده‌بێت نه‌توانێت کۆرپه‌که‌ به‌خێو بکات، هه‌ست به‌نائارامی ده‌کات. هۆکاری ئه‌م دڵته‌نگییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی له‌ئاستی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن ڕووده‌دات که‌به‌خێرایی پاش منداڵبوون داده‌به‌زێت.

ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتره‌ له‌وانه‌ی:

• یه‌که‌م جاره‌ منداڵیان ده‌بێت.

• پێشتر گرفتیان هه‌بووه‌ له‌کاتی سووڕی مانگانه‌ که‌پێی ده‌ڵێن نیشانه‌ی پێش سووڕی مانگانه‌.

• لاوازی پاڵپشت و خۆگونجاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی.

چاره‌سه‌ر:

له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌ نه‌خۆشی نییه‌ بۆیه‌ پێویستی به‌ده‌رمان نیه‌، به‌ڵکو ته‌نها بڕێک پاڵپشت کردن و دڵنیاکردنه‌وه‌ی ده‌وێ و له‌ماوه‌ی دوو بۆ سێ ڕۆژدا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئایینده‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌:

زۆربه‌ی زۆریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باری ئاسایی و هه‌ندێکی که‌میان ئه‌گه‌ر دڵته‌نگییه‌که‌ی زۆر بێت ڕه‌نگه‌ ببێته‌ خه‌مۆکێی پاش منداڵبوون.

2- خه‌مۆکێی پاش منداڵبوون:

له‌ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی پاش منداڵبوون ڕووده‌دات، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی (10% 15%) ده‌بێت.

نیشانه‌کانی:

1- هه‌ستکردن به‌دڵته‌نگی و گریان.

2- بێخه‌وی و خه‌وی ناخۆش.

3- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن.

4- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی ته‌رکیز و لاوازی توانای بڕیاردان.

5- بیرۆکه‌ی نێگه‌تیڤانه‌ سه‌باره‌ت به‌خود که‌ناتوانێت بایه‌خ به‌کۆرپه‌که‌ی بدات.

6- دڵه‌ڕاوکێی زۆر سه‌باره‌ت به‌ته‌ندروستی کۆرپه‌که‌ی و گومان په‌یداکردن به‌وه‌ی کۆرپه‌که‌ی ناته‌واوی یان نه‌خۆشی هه‌یه‌.

7- بیری خۆکوژی و ته‌نانه‌ت بیری زیان گه‌یاندن به‌کۆرپه‌که‌ی.

ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتره‌ له‌وانه‌ی:

1- ژیانیان بڕێکی زۆر گرفت و ته‌نگژه‌ی تێدایه‌.

2- مێژووی په‌شێوی ده‌روونییان هه‌یه‌.

3- ته‌مه‌نیان که‌مه‌.

4- په‌یوه‌ندی هاوسه‌رییان لاوازه‌.

5- پاڵپشتی کۆمه‌ڵایه‌تییان لاوازه‌.

6- سکیان بووه‌ به‌بێ پلاندانان، سکی نه‌خواستراو.

7- شیری خۆیان ناده‌نه‌ منداڵ.

8- بێکارن.

هۆکار: هۆکاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خێرا دابه‌زینی ئاستی هۆرمۆنه‌کانی پاش منداڵبوون.

چاره‌سه‌ر:

به‌پێی توندی حاڵه‌ته‌که‌ ڕه‌نگه‌ پێویست بکات له‌نه‌خۆشخانه‌ بخه‌وێنرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی یان کۆرپه‌که‌ی هه‌بوو. هه‌روه‌ها له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ خه‌مۆکێدا ده‌بێت پزیشک ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بکات که‌ئه‌م ده‌رمانانه‌ بڕێکی زۆریان له‌شیره‌وه‌ دێته‌ ده‌رێ، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و جۆره‌یان هه‌ڵبژێردرێت که‌مه‌ترسی بۆ کۆرپه‌ دروست ناکات یان که‌مترین مه‌ترسی هه‌یه‌.

ئایینده‌ی حاڵه‌ته‌که‌:

زۆربه‌یان له‌ماوه‌ی که‌متر له‌ شه‌ش مانگدا چاک ده‌بنه‌وه‌ به‌به‌کارهێنانی ده‌رمان و ڕێنمایی پێویست، ئه‌گه‌ر تاکه‌که‌ چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ببێته‌ حاڵه‌تێکی درێژخایه‌ن، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌و تاکانه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن پاش ساڵێک له‌منداڵبوونه‌که‌ هێشتا (50%) خه‌مۆکێیان ده‌مێنێت.

3- سایکۆباسی پاش منداڵبوون:

ئه‌م په‌شێوییه‌ له‌هه‌ر (500) مێینه‌دا پاش منداڵبوون یه‌کێکیان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت، (0،2%) له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی یه‌که‌می پاش منداڵبوون ڕووده‌دات، به‌تایبه‌تی له‌نێوان هه‌فته‌ی (2 – 4)دا.

نیشانه‌کانی:

1- بێخه‌وی به‌بێ ئه‌وه‌ی کۆرپه‌که‌ی بگری.

2- تێکه‌ڵکردن و گرفتی یاده‌وه‌ری.

3- گۆڕانکاری له‌بواری مه‌زاژدا له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا، بۆنموونه‌ پێده‌که‌نێ و پاش ساتێکی که‌م ده‌ستده‌کات به‌گریان، زۆر جار به‌بێ بوونی هیچ هۆکارێک بۆ ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌.

4- بوونی وه‌هم سه‌باره‌ت به‌کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ یان که‌سوکاری.

5- بوونی وه‌همی خۆبه‌گه‌وره‌ زانین، ڕه‌نگه‌ خۆی به‌که‌سێک بزانێت که‌ سروش (وه‌حی) بۆ هاتبێته‌ خواره‌وه‌ داوابکات له‌که‌سوکاری شوێنی بکه‌ون.

6- زۆر ئاخاوتن و خێرایی ئاخاوتن.

7- بێ ئۆقره‌یی و فره‌جووڵه‌یی.

8- هه‌ندێ جار خه‌مۆکێ و دڵه‌ڕاوکێی زۆر.

9- بیری خۆکوژی و کۆرپه‌ کوژی، ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا که‌باری ژیری و هه‌ڵسه‌نگاندن په‌شێوییه‌کی زۆری پێوه‌ دیاره‌ و زۆرجار تاک به‌رپرس نیه‌ له‌وه‌ی ده‌یکات، ئه‌گه‌ری خۆکوژی زیاتره‌ له‌کۆرپه‌ کوژی (5%)، (4%).

چاره‌سه‌ر:

به‌پێی نیشانه‌کان ده‌گۆڕێت له‌به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ سایکۆسس و دژه‌ خه‌مۆکێ و ده‌رمانی جێگیرکردنی مه‌زاژ، هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ده‌رمان نه‌خوات یان سوود له‌ده‌رمانه‌کان وه‌رنه‌گرێت ئه‌وا به‌ته‌زووی کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

ئایینده‌ی تاک:

زۆربه‌یان چاکده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌کاتی منداڵبوونی ئایینده‌دا، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێنمایی تاک بکرێت سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته‌ و له‌سکه‌کانی ئایینده‌دا کاری بۆ بکرێت. به‌هیچ جۆرێک پێویست به‌وه‌ ناکات سه‌ردانی بازرگانه‌ ئایینییه‌کانی پێبکرێت و بوونی حاڵه‌ته‌که‌ بۆ جنۆکه‌ بگێڕنه‌وه‌ و بڕێکی زۆر پاره‌ی لێبستێنن.

4- دروست نه‌بوونی په‌یوه‌ندی:

پاش منداڵبوون به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی و ئاسایی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له‌نێوان دایک و کۆرپه‌که‌ی دروست ده‌بێت و هه‌ریه‌که‌یان هۆگری ئه‌وی تر ده‌بێت. به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دروست نابێت و له‌بری خۆشه‌ویستی، ڕق دروست ده‌بێت، دایک هه‌ست به‌هیچ سۆزێک ناکات به‌رامبه‌ر کۆرپه‌که‌ی و توند ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا و هه‌وڵ ده‌دات زیانی پێبگه‌یه‌نێت.

چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری و هزری بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌سووده‌.

کاتێک خودا ژنی دروست کرد
كاتێك خودا ژنی دروست كرد

(ئه‌م نوسینه‌ هه‌وڵێكی فیمینیستانه‌ نیه‌، عارفانه‌یه‌)

یۆگی: هاوبیر کامه‌ران

سه‌رۆک و مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی

ئاده‌م زۆر ته‌نها بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌به‌هه‌شتێكدا نه‌بێت كه‌ خودا به‌ جوانترین شێوه‌ شته‌كانی بۆ رازاندۆته‌وه‌، ئه‌و هه‌موو خواردنێك، هه‌موو هۆكارێكی ژیانی هه‌بوو، به‌ڵام….

هه‌ناوی ده‌گوشرا و چاوانی پڕ له‌ فرمێسك ده‌بوون و ڕۆژی دوو چین ده‌گریاو ده‌می تامی هیچ میوه‌یه‌كی نه‌ده‌كرد، دره‌خته‌ رازاوه‌كان سه‌رنجیان رانه‌ده‌كێشا و ده‌شتی پر له‌گوڵ  بۆ ئه‌و مانایه‌كیان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت خۆری لێ هه‌ڵه‌ده‌هات.  ئاده‌م ته‌نها بوو، زۆر ته‌نها.

خودا ده‌یوسیت دڵی ئاده‌م بداته‌وه‌، خۆی پیشان ده‌دا، وه‌ك هه‌زار خۆر به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌دره‌وشایه‌وه‌، ناچار ئاده‌می په‌ست و خه‌مبار چاوانی داده‌خست تا نوری خودا كوێری نه‌كات. ئاده‌م خوداشی نه‌ده‌بینی.

ئاده‌م ته‌نها بوو، ته‌نهاتر له‌ خودا، ته‌نها تر له‌ شتێك كه‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ ته‌نها بووه‌. ته‌نها تر له‌ هه‌موو ئه‌و ئاوانه‌ی كه‌ نازانن به‌شوێن چیدا وێڵن، ته‌نها تر له‌ نه‌وره‌سێكی كه‌نار (ده‌ریای مردوو) كه‌ ناتوانێت ته‌نها ماسیه‌كیش  بكاته‌ میوانی غه‌ریزه‌كانی. ئاه له‌و ته‌نهاییه‌ قوڵه‌ كه‌ موی به‌له‌شه‌وه‌ گرژ ئه‌كردو و مرۆڤی ده‌خسته‌ خه‌یاڵی خۆ كوشتن.

له‌پردا خودا بریاری دروست كردنی هاوه‌ڵێكیدا بۆ ئاده‌م كه‌ بۆ هه‌تایه‌ هاوده‌می بێ و گۆمی ته‌نهاییه‌كه‌ی بشڵه‌قێنێت، بریاریدا دروستكراوێك بخولقێنێ كه‌ كه‌س نه‌یخوڵقاندبێت، دروستكراوێك كه‌ جوانتر، ناسكتر، به‌نازتر، شیكتر، بێ ده‌نگتر، ئاشق تر، زاڵتر و به‌هێزترین بێت.

خودا گره‌وی خوڵقاندنی گه‌وره‌ترین مه‌خلوقی برده‌وه‌ له‌ بوون. ده‌مێك بوو بوون وه‌ها دیاریه‌كی پێ نه‌گه‌شتبوو. ده‌مێك بوو ماسیه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی كۆنفشیۆس چاوه‌رێی ده‌كرد و خه‌ریك بوو به‌ته‌واوی ده‌چووه‌ خه‌و.

ئه‌گه‌ر ناڵه‌و هاواری  ئاده‌م نه‌بوایه‌، ئه‌گه‌ر دڵگوشراوی و ته‌نگه‌رۆحی ئه‌و پیاوه‌ ته‌نها خاكه‌ساره‌ نه‌بووایه‌، ئه‌گه‌ر گله‌یی و بناشتی رۆژانه‌ و فرمێسكه‌كانی شه‌وانی نه‌بوایه‌ هه‌رگیز نه‌ده‌زانرا بۆچی خودا ئه‌و دروستكراوه‌ سه‌یره‌ی دروست كرد.

خودا هه‌موو فریشته‌كانی كۆكرده‌وه‌، “ده‌مه‌وێت دروستی بكه‌م”.

سه‌ره‌تا ترسێكی گه‌وره‌ باڵی به‌سه‌ر رۆحیاندا كێشا، وه‌ها ئه‌ركێك له‌سه‌رو هێزی ئه‌وانه‌وه‌بوو، به‌ڵام كه‌ زانیان ئه‌مجاره‌ خودا خۆی كار له‌و داهێنانه‌دا ده‌كات زۆر دڵیان كرایه‌وه‌ و ئاهێكیان هاته‌وه‌ به‌به‌ردا. به‌ڵام دیسان سه‌ریان سورما كه‌ بۆچی ئه‌و ده‌كاته‌ هاوه‌ڵی ئاده‌م. “ئه‌و وه‌ك ئێمه‌ نیه‌ و ئێمه‌ گوێرایه‌ڵی تۆین، ئێمه‌ له‌و باشترین”. فریشته‌كان برگه‌ی یه‌كه‌م و شه‌یتانه‌كان برگه‌ی دوه‌میان هه‌ڵبژارد تا له‌لای خودا گله‌یی پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و گله‌ییه‌یان نه‌كردایه‌ ئه‌وا هه‌موویان ده‌بوونه‌ خودا. به‌ڵام ئیدی كه‌س نابێته‌ خودا و خودش ناچارنیه‌ جێی خۆی بۆ كه‌س خۆش بكات.

فریشته‌كان كه‌وتنه‌ بۆڵه‌ و ناڕه‌زایی. گرنگ نه‌بوو، گرنگ پێهینان و داتاشینی په‌یكه‌ری ئه‌و تازه‌ بووكه‌ بوو كه‌ یه‌كه‌مجار بوو بوون وه‌ها شتێك به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

بوون له‌تاوا پێده‌كه‌نی، به‌ده‌م و ده‌ست سه‌مای ئه‌كرد و هێنده‌ی له‌ جامی سوپاس نۆشی كه‌ وه‌ك سه‌مای ناتاراج به‌ملاولادا ده‌كه‌وت .

هه‌ریه‌ك له‌ فریشته‌كان و شه‌یتانه‌كان كارێكیان بۆ ده‌ستنیشان كرا، هه‌ندێ مژده‌یان به‌ جوانترین و جه‌وانترین گڵ ده‌دا كه‌ له‌ جه‌سته‌ی ناسكی ئه‌و تازه‌ خوڵقێنراوه‌دا به‌شداری ده‌كات، گڵ له‌خۆشیدا كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی بوورایه‌وه‌ و بێ هۆش كه‌وت. كاتێك هۆش هاته‌وه‌ سوێندی خوارد ببێته‌ ببێته‌ خاكی به‌رپێی ئه‌و تازه‌بووكه‌.

هه‌ندێ پاكترین و ڕونترین ئاویان خه‌به‌ردار كردوو ئاو شاگه‌شكه‌ بوو، نه‌یده‌زانی به‌ره‌و كوێ بكه‌وێته‌ ڕێ، له‌ خۆشیدا جێی به‌خۆی نه‌ده‌گرت. سوێندی خوارد هه‌رگیزیش ئۆقره‌نه‌گرێت.

كۆمه‌ڵێك چوون ده‌رگای ئاگرینی ئاگریان كرده‌وه‌، ئاگر له‌شه‌وقی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ خۆشیدا باڵی ده‌گرت و ئه‌گه‌ر فریشته‌كان نه‌یانده‌گرت ئه‌وا تا لای خوا نه‌ده‌وه‌ستا تا ده‌سته‌كانی ماچ بكات.

هه‌ندێ فریشته‌ش به‌ هه‌وایان گوت كه‌ “مژده‌بێت، له‌كۆتاییدا خودا بریاریدا و تۆش به‌شداری له‌و داهێنانه‌دا ك تا ژیان بمێنێت ئه‌ویش هه‌یه‌ ” . هه‌وا بڕوای نه‌ده‌كرد، زۆر قه‌له‌ق بوو، نه‌یده‌زانی بڕوابكات یان نا، چونكه‌ هه‌واڵه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌بوو، به‌ڵام كون و قوژبنی دنیا گه‌ڕا و ده‌مێ خاوو ده‌مێ خێرا تا بۆی ده‌ركه‌وت به‌ڕاستی ئه‌میش به‌شداره‌.

مابووه‌وه‌ ئاسمان، ئه‌میش كاتێك بیستی هێنده‌ دڵی به‌و هه‌واڵه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ شت نه‌ما نه‌كه‌وێته‌ ژێر سنوریه‌وه‌، باوه‌شی خۆی بۆ هه‌موو شتێ كرده‌وه‌. بریاریدا تاماوه‌ له‌و تازه‌ هاوده‌مه‌ بروانێت و چاوی لێ غافڵ نه‌كات.

ڕاسپارده‌ هات بۆ شه‌یتانه‌كان، به‌شداریه‌كه‌یان هێنده‌ گه‌وه‌بوو كه‌ هێنده‌ی نه‌ما خۆیان لێ ببێته‌ خودا، ئه‌وان له‌ خوێن و گۆشتیدا به‌شدار بوون، تا گوێ له‌ هه‌مو ڕازو نیازه‌كانی ئه‌و دروستكراوه‌ تازه‌یه‌ وه‌ربگرن و لێوه‌ی فێری هه‌زاران وانه‌ ببن.

خودا به‌ده‌نگێكی ناسك هه‌موویانی بانگ كرد نه‌بادا وێنه‌ی ئه‌و مه‌خلوقه‌ ناسكه‌ له‌ خه‌یاڵیدا بشێوێت. چونكه‌ هه‌موو ده‌نگێك، هه‌موو ره‌شه‌بایه‌ك، هه‌موو ده‌موچاوێكی مۆن و هه‌موو توره‌بوونێك ده‌بێته‌ هۆی وه‌رین ، ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی هێڵه‌كانی هاوسه‌نگی له‌ رۆحیدا.

هه‌موان ده‌ستیان كرد به‌ كار، پڕ به‌دڵ و پڕ به‌ خۆشه‌ویستی كاریان كرد. خودا هێنده‌ له‌ خوایه‌تی خۆی تێكرد كه‌ جێ نه‌مابوو یه‌ك قه‌تره‌ی تر بگرێت. پڕی كرد له‌ جوانی خۆی ، وه‌ها جوان بوو ئاده‌م به‌بینینی خودای بیر ده‌چووه‌وه‌. پڕی كرد له‌ سیفه‌تی خالق بوونی خۆی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌یتوانی به‌ نۆ مانگ مندالێكی به‌هۆش دروست بكات، منداڵێك ك دوای ببێته‌ پێغه‌مبه‌ر، ببێته‌ فه‌یله‌سوف، ببێته‌ كریشنا، منداڵێك كه‌ بوون به‌ دوو ملیۆن ساڵ دروستی كرد. هێنده‌ی نوری خۆی كرده‌ له‌شیه‌وه‌ كه‌ له‌ سنگیه‌وه‌ خه‌ریك بوو بڕژێته‌ خواره‌وه‌ به‌ڵام فریشته‌كان نه‌یانهێشت. دواتر پێغه‌مبه‌رێك وتی مرۆڤ هه‌ر ته‌نها به‌ نان ناژی، به‌ڵكو به‌ نوور ده‌ژی. عارفێكیش ووتی ئه‌وه‌ی نوری ناو سینه‌ی نه‌ناسێ ناگاته‌وه‌ به‌ خودا.

خودا هێز نه‌ما نه‌یكاته‌ له‌شیه‌وه‌، ئه‌و هێند به‌هێز بوو كه‌ ده‌یتوانی زوتر له‌ هه‌موو شتێكی تر له‌ خودا نزیك بێته‌وه‌. ئه‌و ده‌یتوانی به‌رگه‌ی ئازاری خۆشه‌ویستی بگرێت، ده‌یتوانی ئه‌گه‌ر 50 ساڵیش ئاده‌م له‌ زیندان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ چاوه‌رێی بكات. ئه‌و هێنده‌ به‌هێز بوو كه‌ پێغه‌مبه‌رێك نه‌یده‌توانی بێ ئه‌و ببێته‌ پێغه‌مبه‌ر. له‌ قورئاندا پێغه‌مبه‌رێك نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوی نه‌یه‌ت.

كاتێك خودا ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی بۆ ئاده‌م دروست كرد كردیه‌ هاوتای هه‌موو شتێك وه‌ك چۆن خۆی هاوتای هه‌موو شتێك بوو.

ئه‌وه‌ ژن بوو كه‌ خودا دروستی كرد، نهێنیه‌ك كه‌ چه‌ندان هه‌زار ساڵ بوو فریشته‌كان چاوه‌رێیان ده‌كرد، ئه‌وه‌ ژن بوو كه‌ ئاده‌می شه‌یدا كردبوو، ئه‌وه‌ ژن بوو هه‌موو فریشته‌ و شه‌یتانه‌كان هاوبه‌ش بوون له‌ دروستكردنی. ئه‌وه‌ ژن بوو كه‌ ته‌نها ئاده‌می شكان و ئه‌وی له‌ ئازار ئازاد كرد.

ده‌ست پێكردنی ژیانیش هه‌ر سپێردرا به‌ ژن، خودا كه‌سی له‌ ژن باشتر نه‌دۆزیه‌وه‌ تا به‌هۆیه‌وه‌ دنیا ئاوه‌دان بكاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر نه‌بوایه‌ هه‌رگیز دونیا ئاوه‌دان نه‌ده‌بویه‌وه‌ و بۆ هه‌تایه‌ زه‌وی چۆَل ده‌بوو وه‌ك له‌پی ده‌ست. ئێستاش ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێت ڕه‌نگی ژیان كاڵ ده‌بێته‌وه‌ و ڕوناكیه‌كه‌ی كز ده‌بێت تا ڕۆژێك ده‌كوژێته‌وه‌. ئه‌وه‌ نوری ئه‌وه‌ كه‌ هێز ده‌داته‌ نووری ئاده‌م، (نور علی نور) .

كاتێك خودا ژنی دروست كرد ڕه‌نگ په‌یدبوو، جوانی په‌یدا بوو، هێز په‌یدابوو، حه‌ز بۆ ژیان په‌یدابوو، ڕه‌نگه‌كان پێكه‌وه‌ گونجان، ماڵه‌كان ئاوه‌دان بوونه‌وه‌و خزمه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌بوونه‌وه‌، ئێستاش كاتێك ژنێك دێته‌ ماڵێكه‌وه‌ وه‌ك چۆن فریشته‌كان هه‌ڵپه‌رین مرۆڤه‌كانیش هه‌ڵده‌په‌رن. كاتێك ژنێك ده‌چێته‌ ماڵێكه‌وه‌ وه‌ك چۆن خودا جوانترین شته‌كانی خۆی پێی دا وه‌ها مرۆڤه‌كان جوانترین خشڵ و زێره‌كانی پێوه‌ ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن ئاده‌می كوڕمان بێ تۆ ئیمانیشی ته‌واو نه‌بوو، ئه‌و به‌تۆ گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌تۆوه‌ له‌ ژیان تێده‌گات.  ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت كوڕه‌كه‌مان به‌ته‌نهایی ده‌مرێت، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بی حه‌ج چۆڵ ئه‌بێت، چێشتخانه‌كان چۆڵ ده‌بن، خوده‌جی مندڵان چۆڵ ده‌بێت، ئاراشتگاكان و دوكانه‌كانی جل و په‌یمانگای په‌رستاران و هه‌زاران شوێنی تر چۆڵ ده‌بن. ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێ خودا چاوه‌رێی ژن ده‌كات تا ِرۆژێك دروست بكات. فریشته‌كان ناتوانن مزگێنی به‌كه‌س بده‌ن و نمایشی ژیان نه‌ك هه‌ر ته‌واو ده‌بێت به‌ڵكو ده‌ست پێناكات.

ناترسم له‌وه‌ی بڵێم ئه‌و دروستكراوه‌ی خودا وه‌ها گه‌وره‌ بوو، پیاوان له‌بری نوێژ بۆ خودا ژن ده‌په‌رستن، له‌بری مانه‌وه‌ له‌ خه‌ڵوه‌تگه‌ده‌كاندا شه‌وان له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا له‌ پاڵ ژنه‌كانیاندا به‌سه‌ر ده‌بن. ژن بوو به‌ جوانترین ده‌ركه‌وته‌ی سه‌ده‌ی بیست، بوو به‌ مه‌به‌ست، بوو به‌ ئامانج.

ئه‌ی ژن، ئه‌ی ئه‌وه‌ی پیاو چه‌ندان ساڵ چاوه‌ڕێته‌ تاشه‌ره‌فی ژیانی تۆی ده‌ست بكه‌وێت، ئاماده‌شه‌ هه‌موو دونیا له‌ناوبه‌رێت به‌مه‌رجێك تۆی له‌ده‌ست نه‌چیت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزیت نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ربه‌رز ئه‌كات و سه‌ركه‌چیت نه‌ته‌وه‌یه‌ك ملكه‌چ ده‌كات، ئه‌ی ئه‌وه‌ی شاعیره‌كان كاتی خۆیان له‌وه‌سفی جوانیتا گه‌یانده‌ كۆتایی، ئه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌سفی خودا له‌وه‌سفی جوانی تۆوه‌ ده‌كه‌ن و باڵای خودا به‌باڵای تۆ ده‌چوێنن، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌شق و خۆشه‌ویستی و ناسكی له‌ ڕۆحتایه‌ نه‌ك له‌ڕوتا، ئه‌ی ژن…

ئه‌ی ژن خۆت بناسه‌، نه‌كه‌ی گه‌وهه‌ره‌ گرانبه‌هاكه‌ت به‌ئاسانی بفرۆشیت، ئێمه‌ی پیاو له‌ بچوكی خۆمانه‌وه‌ وه‌ك گورگ په‌لامار ده‌ده‌ین، ئێمه‌ی پیاو له‌تا و جه‌سته‌ی ژن ژنمان بیرچۆته‌وه‌، ئێمه‌ی پیاو تۆ هه‌رزان فرۆش ئه‌كه‌ین، بازار ئێمه‌ هه‌زاران شتی بچوكی تیایه‌. نه‌كه‌ی خۆت بفرۆشیته‌ كه‌س به‌ ئێمه‌ ، ئێمه‌ تۆ ناناسین ، ئه‌ی تۆ له‌بری خۆت كێ ئه‌ناسیت ؟