ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه – به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکی هاوسه‌ریی – (ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که) – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ناپاکی هاوسه‌ریی له زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ڕه‌وشی خێزانی نادروست و ئه‌زموونه نادروسته‌کانی تاک ده‌بنه هۆی تووشبوون به ناپاکیی هاوسه‌ریی
(ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که)
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
هێشتا زوو بوو بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی سۆزداری بۆ من، به‌وپێیه‌ی ته‌مه‌نم ته‌نها 13 ساڵ بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کچه شۆخێکی باڵا به‌رز و جه‌سته پڕ و سه‌رنجڕاکێش بووم له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا، زۆرێک له کوڕان هه‌میشه هه‌وڵیان بۆ ده‌دام تاکو سه‌رنجم بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ته‌نانه‌ت که ده‌چوومه بازاڕ له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکه‌کانمدا زۆرێک له پیاوان و دوکانداره‌کانیش چاوه بزه‌یان بوو له‌گه‌ڵمدا، له‌ناو بازاڕ زۆرجار دووچاری ته‌علیق لێدانی گه‌نجان ده‌بوومه‌وه، هه‌ندێکیان خۆیان ده‌کرد به‌قوربانم.. هه‌ندێکی تر که به‌لامدا ده‌ڕۆیشتن ئاخ و ئۆفیان هه‌ڵده‌کێشا و به‌مجۆره. ئه‌م ڕه‌وشه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی خۆمان بۆم خوڵقابوو که تیایدا هه‌ستم به‌بوونی خۆم ده‌کرد و هه‌ستم ده‌کرد جێی بایه‌خ و سه‌رنجڕاکێشانی چوارده‌ورم، ته‌واو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشی ناو خێزانه‌که‌مان بوو، که به‌رده‌وام له‌ده‌ست ئاژاوه و شه‌ڕی نێوان دایکم و باوکم و نه‌بوونی ئارامی و ئاسووده‌یی و په‌راوێز خستن ده‌مانناڵاند. باوکم زۆر سه‌ری کردبووه سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه و تاقه‌تی کارکردنی نه‌مابوو، به‌مهۆیه‌وه باری ئابوریمان خراپ بوو. زۆرجار له‌ترسی ئه‌و توندوتیژییه خێزانییه‌ی ژیانمی تاڵ کردبوو خۆم گۆشه‌گیر ده‌کرد تاکو پریشکی ئه‌و شه‌ڕ و هه‌را به‌رده‌وامه‌م به‌رنه‌که‌وێت، ده‌بوو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دوو خوشکه‌که‌ی ترمدا خۆمان له‌چاوی باوکم وون بکردایه چونکه بێ لێدان یان قسه‌ی سووک ده‌رباز نه‌ده‌بووین له‌به‌رده‌میدا، ئه‌م ڕه‌وشه وایلێکردبووم که به‌رده‌وام هه‌ست به‌ته‌نهایی بکه‌م، ئااای خودایه له ده‌ره‌وه‌ی خێزان ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌قوربان و به‌ساقه‌م ده‌بن که‌چی له‌ناو خێزانه‌که‌مدا ئاوا بێ‌ناز و بێ خۆشه‌ویستی و بێ گرنگیپێدانم، ئه‌م هه‌ست و بیرکردنه‌وانه‌م له خۆم منی خستبووه کێشمه‌کێشێکی سه‌یره‌وه، له‌ماڵه‌وه هه‌ستم به‌بوونی خۆم نه‌ده‌کرد، له‌ده‌ره‌وه وه‌ها خۆم ده‌هاته پێش چاو که کوڕانی دنیا مه‌منوونم ده‌بن ته‌نها نیگایه‌کیان بۆ بکه‌م، ئه‌مه‌ش وایلێکردبووم هه‌میشه خواخوای ئه‌وه‌م بوو ده‌وامی قوتابخانه ببێت به بیست و چوار کاژێر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێمه‌وه ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌ی ماڵه‌وه.
ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌ستم ده‌کرد به‌رهه‌ڵستیم بۆ هه‌ڵسوکه‌وت و داواکارییه‌کانی ئه‌و کوڕانه‌ی هه‌وڵیان بۆ ده‌دام، که‌متر ده‌بووه‌وه، کاتێک گه‌یشتمه قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی (سێی ناوه‌ندی) دواجار وه‌ڵامم بۆ یه‌کێک له‌و کوڕانه هه‌بوو، به‌ڵام به‌ربه‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌که‌مان ئه‌وه بوو که من مۆبایلم نه‌بوو، له‌لایه‌ک نه‌مده‌وێرا داوای کڕینی بکه‌م له‌ماڵه‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌مزانی توانای ئابوری خێزانه‌که‌م لاوازه، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی هاوڕێم هه‌ر زوو مۆبایل و سیم کارتێکی بۆ کڕیم و هه‌فته‌ی دوو یان سێ کارتی بۆ ده‌ناردم. ئه‌م هه‌نگاوه‌م ده‌ستپێکی شکاندنی ئه‌و ترسه‌م بوو که هه‌مبوو له خێزانه‌که‌م، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ئیتر زۆر به وریاییه‌وه له ماڵه‌وه مامه‌ڵه‌م ده‌کرد چونکه خه‌می ئاشکرابوونی مۆبایله‌که‌م بوو، له‌ترساندا زوو زوو شوێنی شاردنه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌م له‌ماڵه‌وه ده‌گۆڕی، ئه‌گه‌رچی بردنی مۆبایل بۆ قوتابخانه ڕێگه‌پێنه‌دراو بوو به‌ڵام له‌لایه‌ک له‌ترساندا نه‌مده‌وێرا له‌ماڵه‌وه جێیبهێڵم، له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێکم بۆ بڕه‌خسایه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ که‌پڵه‌که‌مدا بکردایه که ناوی (ڕێباز) بوو، به‌ڵام دووباره له قوتابخانه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ مۆبایله‌که‌م ده‌کرد چونکه به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان زۆر توندبوو به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییه. ڕۆژێک زۆر حه‌زم ده‌کرد قسه له‌گه‌ڵ ڕێبازدا بکه‌م، له‌سه‌ره‌تای وانه‌یه‌کدا ده‌ستم گرت به سکمه‌وه و به‌مامۆستام گوت سکم زۆر دێشێت، مامۆستا ڕێگه‌ی پێدام بچمه ده‌ره‌وه، به‌هه‌لم زانی چوومه ناو یه‌کێک له پێشاوه‌کان ((w.cی قوتابخانه‌که‌مان، ده‌ستبه‌جێ له‌ناو پێشاوه‌که‌دا مۆبایله‌که‌م ده‌رهێنا و ده‌ستمکرد به قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبازدا، زۆرم پێچوو، له‌ناکاو توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌مان له ده‌رگای پێشاوه‌که‌یدا، منیش له‌ترساندا خێرا مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و هاتمه ده‌ره‌وه، له‌کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌مدا ده‌ستم به سکمه‌وه گرتبوو، به‌ڵام توێژه‌ره‌که‌مان ئاگای له‌وه بووبوو که من قسه‌م کردووه بۆیه باوه‌ڕی پێنه‌ده‌کردم، یه‌کسه‌ر داوای مۆبایله‌که‌می کرد، مۆبایله‌که‌م له گیرفانم ده‌رهێنا و دامه ده‌ستی، تکام لێکرد که لای به‌ڕێوه‌به‌ر قسه نه‌کات، به‌ڵام یه‌کسه‌ر بردییه ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌ر له‌و ساته‌دا بانگکرام، به‌ڕێوه‌به‌ر زۆر لێم تووڕه بوو، گوتی:
- ئێستا ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌تان ده‌که‌م، چۆن مۆبایلت ده‌ده‌نه ده‌ست بیهێنیت بۆ قوتابخانه، من چه‌ند جارم پێگوتون مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه بۆ قوتابخانه، سێوه تۆ پۆلت به‌جێهێشتووه له‌به‌رخاتری قسه‌کردن به مۆبایل؟ ئه‌ی وانه‌کانت؟ ئه‌ی ڕێنماییه‌کانی قوتابخانه؟ ….
- (ده‌ستمکرد به گریان) به‌خوا مامۆستا جارێکی‌تر دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه، به‌ڵام تکایه به ماڵه‌وه‌مان مه‌ڵێ، تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بم (به‌رده‌وام بووم له گریان).
- چۆن پێیان ناڵێم، خوا ده‌زانێ چه‌ند جاری تر ئه‌مه‌ت کردووه، دیاره ئه‌مه ئیشی یه‌که‌م جارت نییه، هه‌ر ئێستا ته‌له‌فۆن ده‌که‌م (ده‌ستی دایه ته‌له‌فۆنی سه‌ر مێزه‌که‌ی).
- (به‌گریانه‌وه هاوارم کرد) توخوا مامۆستا نه‌که‌ی.
- (ده‌ستی گێڕایه‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که) تۆ جارێ بچۆره‌وه پۆل، کۆتایی ده‌وام وه‌ره‌وه بۆ لام.
له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌که‌دا هاتمه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و پۆل ده‌چووین، له‌و کاته‌دا پێمگوت که ده‌مه‌وێت که‌مێک قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م له ژووره‌که‌ی خۆتدا، ئه‌ویش ئاماده‌یی ده‌ربڕی و له‌جیاتی چوونه‌وه پۆل، چووینه ژووره‌که‌ی ئه‌و و ده‌رگاکه‌م داخست.
- دانیشه سێوه، قسه بکه بزانم ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟
- ڕاستییه‌ک هه‌یه حه‌ز ده‌که‌م به تۆی بڵێم به‌ڵام توخوا فریام بکه‌وه (ده‌ستمکرده‌وه به گریان).
ده‌سڕێکی دایه ده‌ستم تاکو فرمێسکه‌کانمی پێ بسڕم، گوتی:
- چیت هه‌یه بیڵێ، نه شه‌رم بکه و نه بترسه، من ده‌مه‌وێت هاوکاریت بکه‌م و کێشه‌کانت بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌م.
- ئه‌و مۆبایله‌ی پێمه ماڵه‌وه بۆیان نه‌کڕیوم، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌مان بکات تووشی به‌زمێکی گه‌وره ده‌بم، تکایه فریام بکه‌وه و مه‌هێڵه به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌مان بکات.
- ئه‌ی کێ بۆی کڕیویت؟
- (نه‌مده‌زانی چۆن درۆیه‌ک ڕێکبخه‌م، بیرم ده‌کرده‌وه، بۆیه زنجیره‌ی بیرکردنه‌وه‌که‌می پچڕاند و گوتی:)
- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوکارت بم ده‌بێت درۆم له‌گه‌ڵدا نه‌که‌یت، ڕاست پێم بڵێ، کێ بۆی کڕیویت؟ ئه‌ی ئه‌وسا قسه‌ت له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرد له‌ناو پێشاوه‌که‌دا؟
- ڕاستییه‌که‌ی کوڕێک وازی لێنه‌ده‌هێنام هه‌موو ڕۆژێک ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌م، منیش دواجار ڕازی بووم و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه، به‌ڵام چونکه مۆبایلم نه‌بوو، ئه‌و کوڕه ئه‌م مۆبایله‌ی بۆ کڕیم و ئه‌وساش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا قسه‌م ده‌کرد، ماڵه‌وه‌شمان به بوونی ئه‌م مۆبایله‌ی من نازانن، خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بگوترێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه خوا ده‌زانێت چیم به‌سه‌ر ده‌هێنن، توخوا مه‌هێڵه ته‌له‌فۆن بکات، توخوا خێرا به به‌ڕێوه‌به‌ر بڵێ.
- تۆ لێره دانیشه ئێستا ده‌چمه لای به‌ڕێوه‌به‌ر و دێمه‌وه.
- (که ئه‌و چووه ده‌ره‌وه، دڵم زۆر به‌په‌له لێیده‌دا، هه‌ر دوو قاچم ده‌له‌رزی، زۆر شڵه‌ژام، وه‌کئه‌وه‌ی تاوانبار بم و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بم، هێنده‌ی نه‌برد گه‌ڕایه‌وه ژووره‌که‌ی و گوتی:)
- من قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا کرد، ئه‌و تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و ته‌له‌فۆن ناکات بۆ ماڵه‌وه‌تان، به‌ڵام ڕێکه‌وتین که ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ت بکه‌ین، ئه‌و مۆبایله‌ت بۆ ناگه‌ڕێته‌وه، جارێ لای ئێمه داده‌نرێت هه‌تا چاره‌سه‌رێک ده‌دۆزینه‌وه.
- ئاخر خۆ مۆبایلی خۆم نییه، ئه‌و کوڕه قبوڵی ناکات به‌مجۆره، ئینجا ده‌ترسم له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌دا تووشی کێشه بم.
- باشه بۆ خۆت خسته ئه‌م گێژاوه‌وه، بۆ ڕێگه‌تدا کوڕێک مۆبایلت بۆ بکڕێت، تۆ له‌م ته‌مه‌نه ناسکه‌دایت و ده‌خوێنیت، چیتداوه به‌سه‌ر ئه‌م کێشانه‌وه؟ به‌هه‌رحاڵ هه‌سته بچۆره‌وه پۆل و دوایی قسه‌ی لێده‌که‌ین.
- (به‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆره‌وه گه‌ڕامه‌وه ناو پۆل و ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری ناخۆش به‌مێشکمدا ده‌هات و ده‌چوو هیچ ئاگام له مامۆستا و ناو پۆل نه‌بوو).
ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌رم هات سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبازدا بۆ دروستکردم، کاتێک ئاگادارم کرده‌وه که مۆبایله‌که‌م له قوتابخانه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه باوه‌ڕی پێنه‌ده‌کردم، ئه‌و به‌وجۆره لێکیده‌دایه‌وه که من ده‌مه‌وێت وازی لێبهێنم و دڵم دابێت به کوڕێکی تر، ڕۆژانه ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌م، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کردم به‌وه‌ی ماڵه‌وه‌مان ئاگادار ده‌کاته‌وه تاکو ئه‌و مۆبایله‌ی بۆ بکڕنه‌وه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌واو ته‌واو شپرزه‌ی کردبووم، ئیدی ئه‌وه‌ی ناوی خۆشه‌ویستی بوو له‌نێواماندا نه‌ما و ڕێباز وه‌ک دوژمنێک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌کردم، ده‌مویست ڕزگارم بێت له‌ده‌ستی به‌ڵام نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، ڕۆژێک چوومه لای توێژه‌ره‌که‌مان و له‌م قسه و باس و ڕه‌فتارانه‌ی ڕێباز ئاگادارم کرده‌وه، توێژه‌ره‌که پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا بڕیاریدا ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که بکات تاکو سه‌ردانی قوتابخانه بکات و له‌نزیکه‌وه قسه بکات له‌سه‌ر کێشه‌ی مۆبایله‌که و ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌یکات، بۆ ڕۆژی پاشتر ڕێباز هاته قوتابخانه‌که‌مان و له‌گه‌ڵ توێژه‌ره‌که‌ماندا دانیشتبوو، دوای ڕۆیشتنی ڕێباز، توێژه‌ره‌که‌مان بانگی کردم بۆ ژووره‌که‌ی خۆی و گوتی:
- سێوه باش گوێم لێبگره، ئێمه مۆبایله‌که و سیم کارته‌که‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕێباز، پێمان ڕاگه‌یاند که واز له تۆ بێنێت و ته‌نگت پێهه‌ڵنه‌چنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت به‌رامبه‌ری، به‌ڵام ئیتر تۆش خۆت مه‌خه‌ره کێشه‌ی تره‌وه، خه‌ریکی خوێندنی خۆتبه، ئه‌م ماوه‌یه‌ت له‌بیر نه‌چێت له چ گێژاوێکدا بوویت.
- زۆر سوپاسی تۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ڕزگارت کردم له‌م کێشه‌یه و ئیتر ته‌واو، خوای کرد من ڕزگارم بوو له ڕێباز، جارێکی‌تر هه‌ڵه‌ی وه‌ها دووباره ناکه‌مه‌وه.
به‌مجۆره له‌و ته‌مه‌نه ناسکه‌دا بوومه خاوه‌نی ئه‌زموونێکی شکستخواردوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕێباز پاشه‌کشه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌که‌مان کرد، به‌ڵام چه‌ندین کوڕی تر هه‌ر له هه‌وڵدا بوون تاکو نزیک ببنه‌وه لێم و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ببه‌ستن. ئه‌م ڕه‌وشه وایلێکردبووم که مێشکم له‌سه‌ر خوێندن نه‌ما بوو، ئاستم له خوێندندا ڕوو له دابه‌زین بوون، له تاقیکردنه‌وه‌ی مانگانه‌دا له دوو وانه ده‌رنه‌چووم، ڕۆژێک له قوتابخانه ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیان دایه ده‌ستم تاکو به‌خێوکارم (باوک یان دایک) ئاماده‌بن له قوتابخانه، هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له باوکم شارده‌وه چونکه ده‌مزانی تووشی به‌ڵای گه‌وره‌م ده‌کات، هه‌ربۆیه به دایکم گوت که سه‌ردانی قوتابخانه بکات و پێشمگوت که ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانم له دوو وانه‌دا باش نییه و به‌ڵێنم پێدا که سفره‌کانم پڕ بکه‌مه‌وه به‌مه‌رجێ لای باوکم قسه نه‌کات.
هێشتا زۆر به‌سه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی من و ڕێبازدا تێنه‌په‌ڕیبوو، کوڕێکی تر که به ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل به‌رزه‌وه ده‌هاته نزیک قوتابخانه و سه‌ر ڕێگه‌م سه‌رنجی ڕاکێشام، ئه‌گه‌رچی به‌ستنی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی تر جۆرێک بوو له سه‌رکێشی و ده‌رچوون له‌و به‌ڵێنه‌ی به خۆم و به توێژه‌ری قوتابخانه‌که‌مانم دابوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد ئه‌م بڕیاره له‌ده‌ست خۆمدا نه‌بێت و هێزێک په‌لکێشی ده‌کردم بۆ لای ئه‌و کوڕه.
ئه‌م کوڕه که ناوی (هونه‌ر) بوو، زۆر کراوه‌تر بوو له‌چاو ڕێبازدا، زیاتر گرنگی به ڕوخسار و جلوبه‌رگی ده‌دا، به‌تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار خۆشم نه‌مزانی چۆن که‌وتمه داوی ئه‌ویشه‌وه و په‌یوه‌ندیمان دروستکرد و ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه مۆبایل و سیم کارتی بۆ کڕیم و به‌رده‌وام کارتی بۆ ده‌ناردم له‌ڕێی نامه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌مده‌وێرا له‌ناو قوتابخانه‌ش به‌کاریبهێنم، به‌ڵام هه‌میشه پێمبوو بۆ قوتابخانه، هونه‌ر داوای ئه‌وه‌ی لێده‌کردم ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵیدا به‌ئۆتۆمبێله‌که‌ی بڕۆم و پیاسه‌م پێ‌بکات، ڕۆژێک زووتر نێردراینه ماڵه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی مامۆستایه‌کمانه‌وه به‌هه‌لم زانی ئاگاداری بکه‌م تاکو ئه‌و کاته زیاده‌ی هه‌مه له‌گه‌ڵ هونه‌ر بم و به‌ئۆتۆمبێله‌که‌ی پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین، هونه‌رم ئاگادار کرد و ئه‌ویش له‌خۆشیدا له‌زووترین کاتدا ئاماده‌بوو، له دوو کۆڵان پشت قوتابخانه‌که‌مانه‌وه ژووانمان دانا و بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ هونه‌ردا به ئۆتۆمبێل ڕۆیشتم، هه‌رچه‌نده دڵه‌ڕاوکێم هه‌بوو له‌وه‌ی که‌سێک بمبینێت به‌ڵام هونه‌ر زوو زوو ده‌ستێکی ده‌دا به ڕانمدا و ده‌یگوت خه‌می هیچت نه‌بێت، کوشنه‌کان نزمه و له شه‌قامه گشتییه‌کانه‌وه ناڕۆم. ڕێباز ده‌ستی گرتم و ده‌ستمی توند ده‌گوشی، ته‌زوویه‌ک به سه‌رتاپای گیانمدا هات، منیش بێئاگایانه که‌وتمه گوشینی ده‌ستی هونه‌ر. هونه‌ر هه‌ر خۆی ده‌کرد به‌ساقه و قوربانم، قسه‌کانی نوقمی هه‌ستێکی سه‌یری ده‌کردم، کۆڵان و کۆڵانی زۆرمان کرد، له‌هه‌ر شوێنێک گومانی ماڵه خزمێکم بکردایه نه‌مده‌هێشت له‌وێوه بڕوات. ئینجا به‌ره‌و قه‌راغ شار ڕۆیشت تاکو له قه‌ره‌باڵغی و له‌چاوی خه‌ڵکی دوور بکه‌وینه‌وه، گه‌یشتینه شوێنێکی چۆڵه‌وانی له‌وێ داوای کرد ماچێکم بکات، نازانم بۆ واملێهاتبوو له‌جیاتی ڕوومه‌تم لێوه‌کانم برده پێشه‌وه و هه‌ردووکمان تێر که‌وتینه مژینی لێوی یه‌کتر، به‌ڵام ئه‌و به‌ته‌نها لێوه‌کانی نه‌خستبووه کار به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستی خستبووه ناو ڕانه‌کانم و توند ده‌یگوشین، له‌پڕێکدا ترسێکم لێ‌نیشت و پێمگوت کات بۆ من دره‌نگه و خێرا بمبه‌ره‌وه نزیک ماڵه‌وه، قسه‌ی نه‌شکاندم و گه‌یاندمییه‌وه نزیک ماڵه‌وه و بێ کێشه خۆم کرده‌وه به‌ماڵه‌وه‌دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی قسه کردنم به مۆبایل زۆر که‌م بوو، بۆیه ناچاربووم شه‌وانه دره‌نگ له‌ناو جێگادا و له‌ژێر نوێنه‌وه به نامه قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین، به‌مجۆره په‌یوه‌ندییه‌که‌مان به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا دوو جاری تریش له‌گه‌ڵ هونه‌ردا و به ئۆتۆمبێله‌که‌ی چووینه ده‌ره‌وه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌م وایلێکردبووم زیاتر حه‌زم به ته‌نهایی ده‌کرد، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر داده‌بڕام ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌شم، ئاگام له خوێندن و قوتابخانه هه‌ر نه‌مابوو، له‌دوای نیوه‌ی ساڵ نمره‌کانم زۆر به‌ره‌و خراپی چوون، ژماره‌ی وانه ده‌رنه‌چووه‌کانم زیاتر بوون، شه‌وێک باوکم هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردم ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم ناهێڵێت بچمه‌وه بۆ قوتابخانه.
چه‌ند هاوڕێیه‌کی نزیکم له‌قوتابخانه درکیان به‌م په‌یوه‌ندییه‌م کردبوو، من حاشام لێده‌کرد، ته‌نها لای یه‌کێکیان نه‌بێت که هه‌موو شتێکم باس ده‌کرد، ئه‌ویش وه‌ک من که‌پڵی هه‌بوو و ئیتر وامان لێهاتبوو ڕۆژانه شته‌کانی یه‌کترمان ده‌گێڕایه‌وه. به‌هۆی کچێکی خزمی ڕێبازه‌وه هه‌واڵ گه‌یشتبووه ئه‌و که من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌ردا هه‌یه، ئیتر له‌و کاته‌وه کێشه‌کانم زیاتر بوو، چونکه دووجار هاته سه‌ر ڕێگه‌م و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کردم ئه‌گه‌ر واز له هونه‌ر نه‌هێنم ئه‌وا ئاگاداری ماڵه‌وه‌مان ده‌کات، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ته‌واو ژیانمی تاڵ کردبوو، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م و ڕوو له‌کوێ بکه‌م، له‌ترساندا جارێکیان پێمگوت ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی ببه‌ستینه‌وه؟ ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه گوتی زۆر، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجی ئه‌وه بوو که من په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ببڕم، منیش له‌لایه‌ک هۆگری هونه‌ر بووبووم و له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ خۆ ده‌ربازکردن له‌م کێشه گه‌وره‌یه‌ی تێیکه‌وتبووم، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ڕێبازدا به‌سته‌وه و لای ئه‌ویش وه‌ها خۆم پیشان ده‌دا که په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هونه‌ردا بڕیوه، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی وانه‌بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیاندا له‌یه‌ک کاتدا په‌یوه‌ندیم هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بووم که نه‌هێڵم (ڕێباز) و (هونه‌ر) هیچ کامیان به‌ویتر بزانێت، چونکه ده‌مزانی ئاشکرابوونی ئه‌م جووت په‌یوه‌ندییه لای هه‌ر کامێکیان بێت تووشی سه‌رئێشه‌ی گه‌وره‌م ده‌کات، ئه‌گه‌ر جاران خه‌مم ته‌نها شاردنه‌ئێوه‌ی مۆبایلێک بوو، له‌و کاته‌دا خه‌می شاردنه‌وه و ئاشکرانه‌بوونی دوو مۆبایل بوو، له‌قوتابخانه و له ماڵه‌وه‌ش، ئه‌م ڕه‌وشه بێئاگای کردبووم له خوێندن و ماڵه‌وه و زۆر په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هاورێیه‌تی، ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کم بۆ دروست بووبوو زۆرجار له‌ماڵه‌وه له‌کاتی خه‌ودا تووشی بینینی خه‌ونی ناخۆش ده‌بووم، به‌ده‌م خه‌ونه‌وه به‌گریان و زریکه بێ‌دار ده‌بوومه‌وه، شه‌وێکیان له خه‌ونمدا باوکم هه‌ردوو مۆبایله‌که‌ی دۆزیبووه‌وه و به‌ده‌ستییه‌وه بوو، ده‌هات لێمبدات، ئه‌وه‌نده ترسام له‌خه‌ونه‌که‌مدا به‌ده‌م هاوار و گریانێکی زۆره‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م بێداربوونه‌وه و ک لام، دایکم ده‌یگوت ئه‌م چه‌تیوه‌مان شێت بووه بابیبه‌ین بۆ لای شێخێک یان مه‌لایه‌ک، به‌خوا جنۆکه‌ی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌و ساڵه‌ی خوێندن ده‌رنه‌چووم، ئیتر گرفته‌کانم زۆر زیادیان کرد، جگه له‌وه‌ی لێدانێکی زۆرم خوارد به‌ده‌ستی باوکم، دایکیشم هه‌ر لۆمه و سه‌رزه‌نشتی ده‌کردم، زوو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌کردم که ده‌مدات به شوو، باوکم نه‌یهێشت بچمه‌وه بۆ قوتابخانه، ئیتر وه‌ختبوو شێت ده‌بووم له ماڵه‌وه، سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن توێژه‌که‌مان دووجار ته‌له‌فۆنی کرد بۆ ماڵه‌وه‌مان و قسه‌ی له‌گه‌ڵ دایکمدا کرد تاکو بمنێرنه‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام دایکم ده‌یگوت له‌ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه و باوکی ڕێگره و زۆر توڕه‌یه لێی. هه‌تا ڕۆژێک توێژه‌ره‌که‌مان سه‌ردانی ماڵه‌وه‌مانی کرد تاکو قسه له‌گه‌ڵ باوکمدا بکات، باوکم زۆری قسه به من گوت و زۆر منی شکاندوه له‌به‌رچاوی ئه‌ودا، دوای هه‌وڵێکی زۆر ده‌رئه‌نجام باوکم گوتی سوێندم خواردووه ئه‌مساڵ نابێت بڕواته‌وه قوتابخانه، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مساڵ بۆتان عاقڵ ده‌که‌م و ساڵێکی‌تر بۆتان ده‌نێرمه‌وه.
ئه‌و ساڵه خۆم چه‌نده دڵته‌نگ بووم، ڕێباز و هونه‌ر خراپتر بوون، هه‌فته‌ی جارێک یان دووجار به‌دزییه‌وه نامه‌م ده‌گۆڕییه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، حه‌زم ده‌کرد هه‌ر جارێک دایکم یان پورێکم بچوونایه بۆ بازاڕ له‌گه‌ڵیان بچوومایه، هه‌ر جاره به نامه ئاگاداری یه‌کێکیانم ده‌کرده‌وه که بێنه فڵانه بازاڕ یان شه‌قام تاکو له‌نزیکه‌وه یه‌کتری ببینین.
ساڵی داهاتوو چومه‌وه قوتابخانه به‌ڵام به‌مه‌رجی ده‌رچوون، باوکم هه‌ڕه‌شه‌کانی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رم، ده‌مویست تۆڵه‌ی ئه‌و داخه بکه‌مه‌وه له‌دڵمدا بوو له‌ساڵی پێشووتردا که له‌ماڵه‌وه بووم، هه‌ر ده‌رفه‌تێکم بۆ بڕه‌خسایه له‌گه‌ڵ ڕێبازدا به ئۆتۆمبێله‌که‌ی ده‌ڕۆیشتم، به‌ڵام جار دوای جار زیاتر ده‌کرامه‌وه له‌گه‌ڵیدا، هه‌ر سه‌رده‌که‌وتم له ئۆتۆمبێله‌که‌یدا ده‌ستی نه‌ده‌سره‌وت، واملێهاتبوو دڵم نه‌ده‌هات بێ دڵی ئه‌و بکه‌م، ده‌ستی ده‌خسته ناو سنگمه‌وه توند مه‌مکه‌کانمی ده‌گوشی، ئه‌و هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌ی لێده‌کردم که من هیچ بۆ ئه‌و ناکه‌م، هه‌ر تێنه‌ده‌گه‌یشتم له‌و گله‌ییه‌ی، هه‌تا جارێکیان گرته‌یه‌کی سێکسیی له‌مۆبایله‌که‌ی خۆیدا پیشاندام گوتی ئه‌وه‌م ده‌وێت، که سه‌یرم کرد، زۆر قورس بوو بۆ من هه‌ستم ده‌کرد بێز ده‌که‌مه‌وه له‌و داوایه‌ی ئه‌و، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر داواکه‌ی. هونه‌ر ته‌نها پشتی به مۆبایل ده‌به‌ست له‌په‌یوه‌ندی کردنه‌کانیدا، زووزووش ده‌هاته سه‌ر ڕێم، به‌ڵام من له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبازدا له‌یه‌کتری ئاشکرا نه‌بن، به‌رده‌وام ده‌مترساند به‌وه‌ی باوکم چاودێریم ده‌کات و دره‌نگ دره‌نگ وه‌ره سه‌ر ڕێگام.
ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێده‌کرد له‌و دوو ساڵه‌دا هونه‌ر ڕاستگۆیانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم و داوای هیچ شتێکی لێنه‌ده‌کردم، ناوبه‌ناویش باس‌وخواستی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌کردم که به‌رنامه داده‌نێت دوای ته‌واوکردنی قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی بێته داوام، به‌ڵام ڕێباز خۆپه‌رست بوو هه‌ر خه‌ریکی تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی خۆی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده لێزانانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم زیاتر و زۆرتر سه‌رنجی منی ڕاکێشابوو.
هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و ساڵه‌م بڕی به‌نزمترین نمره‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌م هه‌ر به‌رده‌وامبوو، کاتێک گه‌یشتمه پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ئیتر به‌ته‌واوی له‌ڕووی جه‌سته‌وه کچێکی ته‌واو به‌ژنوباڵا هه‌ڵچوو و جه‌سته‌م پڕ و ڕوخسارم تابڵێی سه‌رنجڕاکێش بوو، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چه‌ند داواکارێک هاتنه داوام، هه‌میشه وه‌ڵامی ماڵی ئێمه بوو که سێوه جارێ خوێندنی ماوه و کاتی شووکردنی نییه.
ڕێباز ڕۆژێکیان ئاگاداری کردم که خوشکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا ده‌چنه وڵاتێکی دراوسێ بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و ماڵه‌که‌یان چۆڵه و کلیلی خانووه‌که‌یان لای ئه‌وان داناوه، ڕێباز ئه‌مه‌ی به هه‌ل ده‌زانی تاکو بچینه ماڵی خوشکه‌که‌ی و له‌وێ به کامی دڵ کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌سه‌ربه‌رین، ئه‌و ده‌یزانی من له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێمدا مامۆستای تایبه‌تیمان بۆ گیرابوو هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ له‌کاتی عه‌سراندا له‌ماڵی هاوڕێیه‌کمان وانه‌ی تایبه‌تیمان ده‌خوێند، هه‌موو جارێ بۆ هاتووچۆی ماڵی هاوڕێکه‌م دایکی هاوڕێکه‌ی ترم به‌ئۆتۆمبێل ده‌هات به‌شوێنمدا و ده‌یبردم و ده‌یهێنامه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ڕێباز واده‌یه‌ک و پلانێکی بۆ دانام چۆن له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و داینابوو بتوانم به‌ناوی وانه تایبه‌ته‌که‌وه بێمه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ دایکی هاوڕێکه‌مدا سه‌رنه‌که‌وم، پلانه‌که‌ش به‌مجۆره بوو، دایکم وه‌ک هه‌موو جارێک دڵنیابوو که من له‌گه‌ڵ دایکی هاوڕێکه‌مدا ده‌ڕۆم، بۆیه بۆ ئه‌و ڕۆژه وه‌ک جاران خۆم گۆڕی و له‌و کاته‌دا که دایکی هاوڕێکه‌م گه‌یشته به‌رده‌رگا چوومه ده‌ره‌وه، به‌ڵام پێمڕاگه‌یاند که پورێکم نه‌خۆشه و له‌گه‌ڵ دایکمدا ده‌چین بۆ ماڵی پورم، هاوڕێکه‌م و دایکی ڕۆیشتن، به‌ڵام من نه‌گه‌ڕامه‌وه ژووره‌وه و به‌پێ چوومه سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی لای ماڵی خۆمان و ڕێباز له‌وێ به ئۆتۆبێله‌که‌یه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌کردم. له‌گه‌ڵ ڕێباز چووینه ماڵی خوشکه‌که‌ی.
ڕێباز زۆر هه‌وڵیدا هه‌موو شتێکم له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یویست من نه‌مهێشت به‌ڵام ڕووتی کردمه‌وه و که‌وته ماچ کردن و مژینی هه‌موو جه‌سته‌م، ئه‌وه‌نده وروژام خه‌ریکبوو بێهۆش ده‌بووم، منیش خه‌ریکی جه‌سته‌ی ئه‌و بووم، له‌ناکاو ڕێباز به‌مۆبایله‌که‌ی وێنه‌یه‌کی منی گرت به ڕووتی، که ته‌واو بووین زۆر هه‌وڵمدا وێنه‌کان بسڕێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو، به‌ڵێنی پێدام ده‌یپارێزێت و مه‌ترسی دروست نه‌کات له‌سه‌ر من. له واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایی خۆم له‌وانه تایبه‌ته‌که‌دا گه‌یاندمییه‌وه نزیک ماڵه‌وه و خۆم کرده‌وه به ماڵه‌وه‌دا بێئه‌وه‌ی که‌س بزانێت که نه‌چووم بۆ ماڵی هاوڕێکه‌م.
کاتێک شه‌و داهات مێشکم زۆر ماندووبوو به‌و وێنه ڕووتانه‌م له‌ناو مۆبایله‌که‌ی ڕێبازدا، ئه‌وه‌نده له‌مێشکی خۆمدا ده‌مهێنا و ده‌مبرد به‌هیچ جۆرێک خه‌وم لێنه‌که‌وت. بۆ ڕۆژی دوایی نامه‌یه‌کم بۆ نارد و نووسیم:
- تکایه ئه‌و وێنانه‌م بسڕه‌وه.
- که‌واته تۆ بڕوا به من ناکه‌یت، ئه‌ی چۆن منت خۆش ده‌وێت که ئاوا متمانه‌ت پێم نییه؟
- مه‌سه‌له متمانه نییه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و مۆبایله‌تی بینی؟ ئه‌گه‌ر لێتبکه‌وێت؟ ژیانم ده‌فه‌وتێت.
- تۆ هه‌ر بۆ خۆم ده‌بیت له کۆتاییدا، خه‌می هیچت نه‌بێت گیانه.
هه‌ستمده‌کرد تازه که‌وتومه‌ته ژێر ڕه‌حمه‌تی ڕێبازه‌وه و ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌توانێت به‌ئاره‌زووی خۆی یاریم پێ‌بکات، له‌و ساته‌وه هیچ هه‌ستێکم بۆی نه‌ما، بگره لێی ده‌ترسام، به‌ڵام ئه‌و هیچ مامه‌ڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵمدا نه‌گۆڕی و وه‌کو جاران ئاسایی خۆی پیشان ده‌دا.
ئه‌م ڕووداوه وایلێکردم زیاتر خۆم له هونه‌ر نزیک بکه‌مه‌وه و قه‌دری ڕاستگۆیی ئه‌و زیاتر بزانم، به‌ڵام ڕێباز له‌به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌کانی مندا هه‌میشه دڵی ده‌دامه‌وه.
دایکم به‌درێژایی پۆلی شه‌شی ئاماده‌ییم زوو زوو قسه‌یه‌کی ده‌دا به‌گوێمدا و ده‌یگوت: کچێ باش بخوێنه با شوێنێک وه‌رتبگرێت به‌خوا باوکت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چیت یان نمره‌ی باش نه‌هێنیت ئه‌وا یه‌کسه‌ر ده‌بێت شوو بکه‌یت.
ڕۆژێک به مۆبایل له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ قوتابخانه قسه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ده‌کرد، ئه‌وه‌نده بێتاقه‌ت بووم به‌مه‌سه‌له‌ی وێنه‌کانم له‌ناو مۆبایله‌که‌ی ڕێبازدا خه‌ریکبوو ئاگاداری بکه‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه، دوایی دانم به‌خۆمدا گرت و هیچم نه‌گوت، هونه‌ر هه‌ر لێی ده‌پرسیم بۆ ئاوا بێتاقه‌تیت، منیش ده‌مگوت که‌مێک سه‌رم دێشێت و ناساغم. پاشتر که بیرم لێکرده‌وه، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت باشه ئه‌گه‌ر من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هونه‌ر بڵێم ئیتر ئه‌و منی ناوێت و ناشیه‌ته داوام و ئه‌م نهێنییه ناشیرینه‌شم ده‌که‌وێته لای ئه‌ویش.
هه‌موو سێ هه‌فته‌ی به‌سه‌ردا نه‌چوو له‌گه‌رمه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی مانگانه‌دا بووین، ڕێباز داوای ده‌کرد له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌مگوت تاقیکردنه‌وه‌م هه‌یه و سه‌رقاڵم، به‌ڵام ئه‌و ده‌یگوت:
- پێت ده‌ڵێم وه‌ره له‌گه‌ڵمدا، هه‌تا ماڵی خوشکه‌که‌م نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خۆت کاتێک ڕێکبخه و ئاگادارم بکه‌ره‌وه.
له‌م جۆره قسه‌کردنه‌یدا هه‌ستم به هه‌ڕه‌شه کردن کرد، ناچار ڕازی بووم و جارێکی تریش بردمییه‌وه ماڵی خوشکه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره پێش هه‌موو شتێک ده‌ستم به‌گریان کرد که مۆبایله‌کانی بکوژێنێته‌وه، به‌قسه‌ی کردم، به‌ڵام ئه‌مجاره ناچاری کردم به زۆر و به هه‌ڕه‌شه که جگه سێکسی پێشه‌وه ده‌بێت هه‌موو شتێکی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، له‌ترسی وێنه‌کانی ناو مۆبایله‌که‌م زۆر هه‌ستم به لاوازی ده‌کرد له‌به‌ر ده‌میدا، هه‌موو خواسته‌کانیم به‌جێگه‌یاند، به‌ڵام له‌کۆتاییدا داواملێکرد، لێیپاڕامه‌وه به‌گریانه‌وه که ئه‌و وێنانه‌م بسڕێته‌وه، هه‌روه‌ک جاران ده‌یویست دڵنیام بکاته‌وه که هیچی خراپ ڕوونادات.
کاتێک گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه له‌تاو ئازاری دواوه‌م و هه‌ستکردنم به سوکایه‌تی و شه‌رمه‌زاریم خه‌ریکبوو دڵم ده‌ته‌قی، نه‌مده‌زانی چیبکه‌م، تووشی بارێکی ده‌روونی ناجێگیر بووم، هه‌تا چه‌ند ڕۆژێک نانم بۆ نه‌ده‌خورا، دایکم ده‌یویست بمبات بۆ لای پزیشک، به‌رده‌وام ده‌مگوت پێویست ناکات خۆم باش ده‌بم.
چه‌ند ڕۆژێک خۆم توڕه کرد له ڕێباز و قسه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌و خۆی وه‌ک جاران پیشان ده‌دا و هه‌ر ده‌یگوت دڵت باش ده‌بێت هیچ نییه ئه‌مه نازه ده‌یکه‌یت به‌سه‌رمدا.
تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ نزیک بووه‌وه، ئاگاداری هه‌ردووکیانم کرده‌وه که من ئه‌م ماوه‌یه هه‌موو کاته‌کانم ته‌رخان ده‌که‌م بۆ خوێندن چونکه پاشه‌ڕۆژم له‌سه‌ر ئه‌م ماوه‌یه به‌نده. هه‌ردووکیان ڕازی بوون هه‌تا دوای تاقیکردنه‌وه‌کان قسه نه‌که‌ین.
به‌هۆی ئه‌و گێژاوه‌ی تێیکه‌وتبووم هه‌رچه‌ندم ده‌کرد نه‌مده‌توانی به‌باشی خۆم ئاماده بکه‌م بۆ تاقیکردنه‌وه‌کان وه‌ک پێویست، هه‌رچه‌ند کتێبم ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه مێشکم ده‌چووه لای په‌یوه‌ندییه‌کانم و ئه‌و وێنانه‌ی لای ڕێباز بوون.
له‌تاقیکردنه‌وه‌کاندا باش نه‌بووم، چاوه‌ڕوانیشم ده‌کرد له وانه‌یه‌کدا ده‌رنه‌چم، یه‌ک ڕۆژمان مابوو بۆ دوا تاقیکردنه‌وه نامه‌یه‌کم نارد بۆ ڕێباز، لێم پرسی ئاخۆ ماڵی خوشکه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه‌ڵامی به به‌ڵێ دامه‌وه، ئاره‌زوویه‌کم لادروستبووبوو که له‌دوا ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه، چونکه ده‌مزانی پشووی هاوین ڕه‌نگه هه‌ر ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسێت بۆمان، تێلێکم بۆ ڕێباز کرد:
- حه‌ز ده‌که‌م دوا ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کان که سبه‌ینێ ده‌کات، به‌یه‌که‌وه بچینه ده‌ره‌وه.
- ئه‌وه چۆن بێت وا دڵت نه‌رم بووه؟ هه‌زار جار گیانی من، خۆ من خه‌ریکه شێت ده‌بم بۆت.
- ئه‌مجاره خۆم پلان داده‌نێم بۆ ده‌رچوونه‌که‌مان.
- ئاده‌ی هه‌ناسه، پێم بڵێ بزانم پلانێکی سه‌رکه‌وتووه.
- له تۆوه فێری زۆرزانی بووم، به‌دایکم ده‌ڵێم به‌بۆنه‌ی کۆتایی تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم ده‌چین بۆ ڕیستۆرانت و پیاسه کردن، چونکه پار ساڵیش دوا ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڕاستی وامان کرد، باوه‌ڕم پێده‌کات.
- به‌ساقه‌ی پلانه‌کانیشت بم، هه‌ر زۆۆر زۆۆر باشه.
- هه‌روه‌ک جاران سبه‌ینێ دوای ته‌واوبوونی تاقیکردنه‌وه له جێژوانه‌که‌ی خۆمان بوه‌سته من دێمه لات.
- ئۆکه‌ی باوانم.
ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌یه‌که‌وه ده‌رچووین به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد زیاتر له جاران به‌تاسه‌وه حه‌زم له باوه‌ش و ماچی ڕێباز ده‌کرد. خه‌ریکبوو مه‌سه‌له‌ی وێنه‌کان لام ده‌بووه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی و گرنگیم پێنه‌ده‌دا.
که‌وتینه پشووی هاوین و له چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کاندا بووم، ناوبه‌ناو سه‌ردانی ماڵی پورم ده‌کرد له‌وێ به‌هه‌لم ده‌زانی قسه بکه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ڕێبازدا، هونه‌ر به‌ڕاستی خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بوو تاکو بێته داوام، به‌ڵام من پێمده‌گوت په‌له مه‌که بزانم ئه‌نجامه‌کانم چۆن ده‌بێت و له‌کوێ وه‌رده‌گیرێم.
ئه‌نجامه‌کان ده‌رچوون، ڕاسته ده‌رچووم به‌ڵام نمره‌کانم ئه‌وه‌نده نزم بوون چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا نه‌ک هه‌ر له زانکۆ به‌ڵکو له په‌یمانگه‌کانیش وه‌ربگیرێم.
ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌نجامه‌کان ده‌رچوون، باوکم شه‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی خواردبووه‌وه به‌ته‌واوی مه‌ست بووبوو، به هاواره‌وه بانگی کردم، زۆر ترسام، دایکم هات له‌گه‌ڵمدا، باوکم داوای نمره‌کانمی لێکردم، لێی پرسیم کوا نمره‌کانت، چووم بۆم هێنا، دوای ئه‌وه‌ی که‌مێک سه‌یری کرد، به‌هاواره‌وه گوتی:
- به‌ڕه‌ڵای بێشه‌ره‌ف، ئه‌ی تۆ ساڵێک خه‌ریکی چی بوویت؟ ئه‌و نمره جوانانه‌ت بۆ من هێناوه‌ته‌وه؟ مامۆستای تایبه‌تیت به من گرت بۆ ئه‌م نمرانه؟ هه‌ستا بۆم لێمبدات، به قیژه و هاواره‌وه ڕامکرد له‌به‌رده‌ستیدا، دایکم باوکمی گرت، من چوومه قاتی سه‌ره‌وه، گوێم لێ‌بوو باوکم هه‌ر هاواری ده‌کرد، سه‌گی سه‌گباب شه‌رت بێت نه‌یه‌ڵم بکه‌ویته سێ مانگی تر، بتده‌م به قه‌حبه‌بابێکی وه‌ک خۆت و ڕزگارم بێت له‌ده‌ستت. به دایکمی گوت: ئافره‌ت ئه‌مجاره هه‌ر سه‌گبابێک هاته داوای ئه‌م چه‌تیوه‌ی بده‌نێ، دۆم بێت.. قه‌ره‌ج بێت، بیده‌نێ بابڕوات.
ڕۆژگار تێپه‌ڕی و ناوی وه‌رگیراوه‌کان له کۆلیژ و په‌یمانگه‌کان ده‌رچوو، ناوی من نه‌هاتبووه‌وه، هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رچووانه‌ی پۆلی شه‌ش که نمره‌کانمان زۆر که‌مبوو. ئیتر که‌وتمه به‌رده‌می قۆناغێکی تر که چاره‌نووسێکی نادیار چاوه‌ڕێی ده‌کردم.
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ڕێباز ڕازی بکه‌م بێته داوام، چونکه هه‌ستمده‌کرد به‌مه له‌مه‌ترسی ئه‌و وێنانه ڕزگارم ده‌بێت که له‌لای بوو، کاتێک ئه‌و پێشنیاره‌م به ڕێباز ڕاگه‌یاند، پاش قاقایه‌کی زۆری پێکه‌نین، گوتی:
- ده‌ترسم تێکچووبیت، ژنهێنانی چی و شووکردنی چی؟ من 10 ساڵی تریش بیر له ژنهێنان ناکه‌مه‌وه، له‌کوێ تاقه‌تی نه‌وت کڕین و غاز کڕین و شیر کڕینم هه‌یه بۆ منداڵ، باجارێ تۆزێ دنیا ببینین، ناشێ حه‌ز بکه‌ی شوو بکه‌یت؟ ئه‌وه نییه منت هه‌م؟ ئیتر په‌له‌ی چیته؟ ئه‌وه‌ی مێرد له‌گه‌ڵتدا ده‌یکات منیش ده‌یکه‌م، ئیتر شووکردنت بۆچییه؟
- ڕێباز من له ڕه‌وشێکی خێزانی ناخۆشدام، خواخوامه له‌ده‌ست باوکم و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی ماڵه‌وه ڕزگارم بێت، باوکم هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شوودانم لێده‌کات، ناوم نه‌هاتۆته‌وه له هیچ زانکۆ و په‌یمانگه‌یه‌ک، به‌خوا ئه‌و شه‌وه به‌دایکمی ده‌گوت، هه‌ر که‌سێک هاته داوای بیده‌نێ، خۆشت ده‌زانی من داواکارم زۆره …
- ئینجا ئه‌وه که‌ی کێشه‌یه سێوه گیان، تۆ سه‌ر له‌خۆت تێکمه‌ده، شوو بکه، من و تۆ هه‌ر ئه‌بێت په‌یوه‌ندیمان بمێنێت، دڵنیابه من هه‌زار ژنم هه‌بێت هه‌ر دڵم لای تۆ ده‌بێت، تۆش هه‌روا ده‌بیت.
- ڕێباز گیان، ئه‌و وێنانه‌م؟
- ئاخ له‌ده‌ست تۆ، بڕوام پێبکه هه‌موو شه‌وێک له‌باوه‌شی خۆمدا ده‌تخه‌وێنم، به‌ده‌م سه‌یرکردنی وێنه‌کانته‌وه خه‌و ده‌چێته چاوم، وه‌ک چاوه‌کانی خۆم ئه‌و وێنانه‌ت ده‌پارێزم.
هه‌رچیم کرد له‌گه‌ڵیدا سوودی نه‌بوو، دیاربوو ئه‌و هه‌ر بۆ تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی خۆی منی ده‌ویست، ناچار قسه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ردا کرد، ئه‌و زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دا بوو که باری ئابوری خێزانه‌که‌یان ته‌واو نه‌بوو، هه‌رچه‌نده من ئه‌و شتانه کێشه نه‌بوو له‌لام، به‌ڵام ده‌مزانی دایکم به‌و جۆره خێزانانه ڕازی نه‌ده‌بوو.
زۆری پێنه‌چوو ڕۆژێک دایکی و هونه‌ر و دوو خوشکی هاتن بۆ ماڵی ئێمه، دایکم پێشوازی لێکردن و به‌ڵام دوای چه‌ندین پرسیار له‌لایه‌ن دایکمه‌وه، کۆتاییه‌که‌ی به‌وه هێنا که گوایه دانراوم بۆ خوشکه‌زایه‌کی باوکم، دایک و خوشکه‌کانی هونه‌ر هه‌ستان و به‌نائومێدی چوونه ده‌ره‌وه.
به‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی دایک و خوشکه‌کانی هونه‌ر، دایکم که‌وته بۆڵه بۆڵ به‌سه‌ر مندا، هه‌رده‌یگوت:
- ئه‌م سواڵکه‌رانه چین؟ کێن؟ ده‌ترسم ده‌ستی خۆتی تێدابێت؟ تۆ ده‌زانی له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و خانه‌دان هاتنه داوات، به‌ڵام به‌هۆی خوێندنه‌که‌ته‌وه وه‌ڵامی که‌سمان نه‌داوه‌ته‌وه.
- دایکه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی؟ من له‌کوێ ئه‌مانه ده‌ناسم؟ (ویستم دایکم توڕه بکه‌م) ئیتر کچ که مه‌لیکه جه‌مال بوو هه‌موو جۆره که‌سێک دێنه داوای (ههههه).
- ده‌ک خوا هه‌زار مه‌لیکه جه‌مالی ئاوا ببڕێت، له خوێندندا مه‌لیکه جه‌مال بوویتایه، نه‌ک له خۆ بادان و خۆ ڕازاندنه‌وه‌دا.
هه‌رچۆنێک بێت توانیم په‌یوه‌ندییه‌ک به هونه‌ره‌وه بکه‌م، زۆر نیگه‌ران بوو هه‌ڵوێستی دایکم که به‌وجۆره وه‌ڵامی دایکی و خوشکه‌کانی داوه‌ته‌وه، منیش هه‌وڵمدا دڵنیای بکه‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی دایکم گوتویه‌تی ڕاست نییه و ماڵی ئێمه گفتیان به که‌س نه‌داوه. هونه‌ر پێشنیاری کرد که شه‌وێک باوکی بنێرێت بۆ لای باوکم تاکو قسه له‌باره‌ی خوازبێنی کردنی منه‌وه بکه‌ن.
چه‌ند شه‌وێک تێپه‌ڕی و شه‌وێک باوکی هونه‌ر و دوو پیاوی خزمیان هاتنه لای باوکم، له‌ترساندا نه‌مده‌زانی له کوێ خۆم بشارمه‌وه، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت بڵێی باسی باوکی هونه‌ر باسی په‌یوه‌ندی من و کوڕه‌که‌ی خۆی بکات؟.
ئه‌وان ڕۆیشتن و باوکم بانگی دایکمی کرد و که‌وتنه قسه کردن پێکه‌وه، ته‌نها گوێم له به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی دایکم بوو که ده‌یگوت:
- ئه‌م ماڵه سواڵکه‌ره چین وازمان لێناهێنن.
- خۆت سواڵکه‌ری، ماڵێکی باش و ڕێکوپێک دیارن، ئێمه ده‌توانین پرسیار له‌سه‌ر کوڕه‌که‌ی و ماڵه‌وه‌یان بکه‌ین، هه‌ر له‌خۆته‌وه تفه‌نگ به تاریکییه‌وه مه‌نێ.
دایکم هه‌رچه‌ند ده‌یویست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دابخرێت و قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌کرێت به‌ڵام باوکم خه‌ریکی پرسیارکردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و ماڵی هونه‌ر.
دواجار و دوای کێشمه‌کێشێکی زۆر له‌ناو خێزانه‌که‌مدا و چه‌ندین شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوان دایکم و باوکمدا کۆتایی به مه‌سه‌له هات و نه‌یاندام به هونه‌ر.
له‌و داواکارانه‌ی پێشتر هاتبوونه داوام، دایکم به دزی من و باوکمه‌وه وه‌ڵامی بۆ ماڵێکیان ناردبوو که ده‌توانن ئێستا بێنه داوام.
نه‌مزانی چۆن ئاوا به‌خێرایی هه‌موو شتێکیان بڕانده‌وه، ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران کردبوو ده‌مویست ئه‌و مۆبایلانه بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ هونه‌ر و ڕێباز و له‌ده‌ست ئه‌و کێشانه ڕزگارم بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌کانی لای ڕێباز که بووبوو به دێوه‌زمه‌یه‌ک له‌لام و شه‌و و ڕۆژ لێم نه‌ده‌بووه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار یاده‌وه‌رییه‌کانم له‌گه‌ڵ ڕێبازدا چێژێکی بێمانایان پێده‌به‌خشیم.
ماره‌یان بڕیم و ئیتر له‌گه‌ڵ (هاوژین)ی ده‌ستگیرانمدا ده‌چووینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو ڕێباز یان هونه‌ر بمبینن و کێشه‌یه‌کم بۆ دروست بکه‌ن.
هاوژین کوڕێکی باشبوو، حه‌وت ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، خه‌ریکی خانوو دروستکردن بوو، ده‌یگوت دوو مانگی تر ته‌واو ده‌بێت، ناوبه‌ناو ده‌یبردمه خانووه‌که و بۆی باس ده‌کردم که ته‌واو بوو چۆن که‌لوپه‌له‌کان دابنێن و ناوبه‌ناویش ڕای منی وه‌رده‌گرت.
دایکم زۆر ئاسووده‌بوو به‌م هاوسه‌رگیرییه‌م، باوکیشم ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مندابوو له‌ماڵه‌که، ئه‌وه‌نده خه‌می نه‌بوو له‌گه‌ڵ کێ هاوسه‌رگیریی ده‌که‌م.
ویستم ئه‌و ماوه‌ی ده‌ستگیرانییه بکه‌م به هه‌لێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌ڵواسراوه‌کانم له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ڕێبازدا و پێدانه‌وه‌ی مۆبایل و سیم کارته‌کانیان به‌خۆیان، بۆئه‌وه‌ی هیچ شتێک له‌نێوانماندا نه‌مێنێت، سه‌ره‌تا تێلم بۆ (هونه‌ر) کرد و درۆیه‌کم ڕێکخست.
- هونه‌ر خۆت ده‌زانی من زۆر هه‌وڵمدا بۆ تۆ بم، به‌ڵام خۆت ده‌زانی هیچ شتێک به‌ده‌ستی من نییه، باوکم و دایکم به‌دزی منه‌وه به‌ڵێنیان به ماڵی پورێکم دابوو که بمده‌ن که پورزاکه‌م، زۆر هه‌وڵمدا سه‌رنه‌گرێت، زۆۆر لێدانم خوارد له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام دواجار دایکم و باوکم قسه‌که‌ی خۆیان برده سه‌ر و له کوڕی پوره‌که‌م ماره‌یان کردم.
- ده‌زانم، دایکه پاره په‌رسته‌که‌ت به‌قسه‌کانیدا دیاربووه که ده‌یه‌وێت بتفرۆشێت به که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئێستا ماره کراویت؟
- به‌ڵێ.
- ئاااخ، زۆرم پێناخۆشه، به‌ڵام من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه.\
- هونه‌ر، ده‌مه‌وێت ئه‌و مۆبایله‌ت بۆ بگێڕمه‌وه، حه‌ز ناکه‌م خه‌فه‌ت بخۆیت، چونکه گوناهی که‌سمانی تێدانیه. که‌ی و له‌کوێ لێم وه‌رده‌گریت.
- تکایه واز له مۆبایل بێنه، بیشکێنه، چۆن دڵم دێت لێتوه‌ربگرمه‌وه، زۆۆر به‌داخه‌وه زۆر دڵم به تۆ خۆش بوو، برا گه‌وره‌که‌م له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌میشه پێیده‌گوتم که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هیچ ئه‌نجامێکی نابێت چونکه کوڕ له‌زۆر ڕووه‌وه ئاماده‌یی نییه بۆ هاوسه‌رگیریی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوریه‌وه، دووه‌میش زۆربه‌ی کچان بڕیار له‌ده‌ستی خۆیان نییه، یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، من هه‌ر گوێم به قسه‌ی ئه‌و برا گه‌وره‌یه‌م نه‌دا، به‌ڵام قسه‌کانی هه‌مووی ڕاست ده‌رچوون. به‌هه‌رحاڵ ئێستا ده‌زانم بڕیار له‌ده‌ست خۆتدا نییه، هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ده‌خوازم (به‌گریانه‌وه) ئاگات له‌خۆت بێت توخوا …
- (به‌گریانه‌وه) سوپاس به‌قوربان، منیش هیوای ژیانێکی خۆش بۆ تۆ ده‌خوازم.
زۆرم به‌زه‌یی به هونه‌ردا هاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ کێشه له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌رچوومم کامێک ئاهم هاته‌وه به‌ر، ئینجا نۆره‌ی ڕێباز بوو، بڕیارمدا تێلیش بۆ ئه‌و بکه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌مزانی جۆری په‌یوه‌ندییه‌که و جۆری که‌سێتی ڕێباز جیاوازتر بوون له هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام هه‌ستمکرد شه‌ڕێکه و هه‌رده‌بێت بیکه‌م، تێلم بۆ کرد:
- ڕێباز، ده‌مه‌وێت ئاگادارت بکه‌م، که من هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ کوڕێکی پوری خۆمدا کردووه، زۆر دڵی پیسه، زۆر توڕه و شه‌ڕانییه، تکایه با کۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بێت، با هیچمان تووشی گێچه‌ڵی گه‌وره نه‌بین، ده‌مه‌وێت مۆبایله‌که‌ت بده‌مه‌وه و تۆش وێنه‌کانم بسڕیته‌وه.
- وه‌ی گیان ئینجا په‌یوه‌ندی له‌مه‌ودوا خۆشه ، ده‌زانی بۆ؟
- بۆۆۆ؟
- له‌مه‌ودوا ئیتر پێشه‌وه‌ت بۆ من ته‌خت ده‌بێت و به دڵی خۆمان ده‌یکه‌ین.
- ڕێباز واز له‌و قسانه بهێنه تکایه، من هاوسه‌رگیریم کرد و ته‌واو، ڕابردوو له‌بیر بکه …
- سێوه گیان، من هیچ په‌له‌م نییه، من په‌کم له‌سه‌ر تۆ نه‌که‌وتووه، به‌خوا ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ کچێکی تردا کردوومه، زۆرم هه‌یه زۆر، من یه‌ک تکام هه‌یه له تۆ، ئه‌و مۆبایله‌ی لای تۆیه زۆر خزمه‌تی هه‌ردووکمانی کردووه، دڵم نایه‌ت بیفه‌وتێنم، چونکه پیرۆزه له‌لام، له‌فرسه‌تێکدا بۆم بهێنه‌وه وه‌کو یادگاری هه‌ڵیده‌گرم …
- ده‌ته‌وێت بیده‌یت به کچێکی تر و که‌سێکی تری پێ له‌که‌دار بکه‌یت؟
- ئه‌وه عه‌یب نییه بۆ تۆ ئاوا قسه له‌گه‌ڵ مندا ده‌که‌یت؟ من ڕۆژی پاره‌ی دوو مۆبایلی ئاوا ته‌نها له کچاندا خه‌رج ده‌که‌م، به‌ڵام من یه‌ک تکام له تۆ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ کێشه بیت له‌مه‌ودوا، مۆبایله‌که‌م بده‌ره‌وه، ژماره‌که‌م لای خۆت هه‌ڵبگره، دابێت له‌مه‌ودوا مانگی یه‌کجار به‌کورتیش بێت تێلێکم بۆ بکه‌یت.
- ئاخر ناتوانم من مێردم هه‌یه و تووشی کێشه ده‌بم، با کۆتایی به‌هه‌موو شتێک بهێنین باشتره.
- به‌وه تووشی کێشه نابیت، به‌وه تووشی کێشه ده‌بیت که من وێنه ڕووته‌کانت له مۆبایل و ئینتێرنێتدا بڵاوبکه‌مه‌وه، تێده‌گه‌یت ده‌ڵێم چی؟
- ئه‌وه چییه ڕێباز، کردت به ڕاست؟ هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌که‌یت؟
- ئه‌وه دوا وه‌ڵامی منه و جێبه‌جێی بکه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕێباز به‌ته‌واوی تووشی په‌ژاره و دڵه‌ڕاوکێی کردم، زۆر بێتاقه‌ت بووم، هه‌رچۆنێک بێت له فرسه‌تێکدا مۆبایله‌که‌یم بۆ گه‌ڕانده‌وه و له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌کانی ژماره‌که‌یم لای خۆم تۆمار کرد و له‌شوێنێکدا شاردمه‌وه به‌دزییه‌وه.
ئه‌و ڕۆژه‌ی مۆبایله‌که‌یم بۆ گه‌ڕانده‌وه، ڕێباز پێی گوتم، له‌مڕۆوه حسابی بکه، مانگی جارێک تێلم بۆ ده‌که‌یت، ده‌نا خۆت ده‌زانی چی ده‌که‌م.
هاوژین گواستمییه‌وه و چووینه خانووه تازه‌که‌وه، ماوه‌یه‌ک سه‌رقاڵی میوان به‌ڕێکردن بووم، له‌ترساندا هه‌ر ئاگام له‌و کاته بوو که ده‌بوو تێل بکه‌م بۆ ڕێباز، ڕۆژێک هاوژین له ده‌وام بوو. تێلێکم بۆ کرد:
- ڕێباز من سێوه‌م، تکایه ئێستا لای مێردی خۆمم و له‌ماڵی خۆمدام، با کۆتایی پێبهێنین، تکایه واز له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ت بهێنه…
- سێوه ده‌مه‌وێت ئاوا پابه‌ند بیت پێمه‌وه، ده‌مه‌وێت بمکه‌یت به‌میوانی ژووری نووستنه‌که‌ت، له‌بیرته جاران چه‌ند خۆش ده‌مانکرد؟ له‌مه‌ودوا خۆشتر ده‌بێت …
- تکایه واز له‌و قسانه بهێنه، من جارێ سه‌رقاڵی ئیشی ماڵم، ده‌مه‌وێت بڕۆم.
- ئێستا بڕۆ، چاوه‌ڕوانی تێلی داهاتووم، له‌بیرت نه‌چێت ها.
که‌وتبوومه گێژاوێکه‌وه بیرم چووبووه‌وه که تازه بوکم، ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ده‌که‌وته‌وه که له‌قوتابخانه ده‌مخوێند و له‌گێژاودا ده‌ژیام.
ڕۆژگار هاتوو و ڕۆژگار چوو، ناوبه‌ناو تێلم بۆ ده‌کرد و ئه‌ویش خه‌ریکی قسه سێکسییه‌کانی خۆی بوو.
په‌یوه‌ندی من و هاوژین به‌گشتی باشبوو، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ته‌بیعه‌ته‌وه که‌مێک له‌یه‌کتر دووربووین، به‌ڵام هه‌ڵمده‌کرد له‌گه‌ڵیدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌میشه پێی ده‌گوتم واز له‌و ناز و مه‌کره‌ی کاتی کچێنیت بهێنه، تازه تۆ هاوسه‌ریت و دوو ڕۆژی تر ده‌بیت به دایک، ئه‌م قسه‌یه‌یم زۆر پێ‌ناخۆش بوو، چونکه من بیستبووم که پیاوان حه‌ز به ناز و مه‌کری هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، که‌چی هاوژین وانه‌بوو.
نزیکه‌ی ساڵێک به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرمدا چووبوو، جارێک که تێلم بۆ ڕێباز کرد پێی گوتم:
- دوێنێ له بازاڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌عبایه‌ی هاوسه‌رتدا بینیمیت، زۆۆۆر جوان و خڕ و خه‌پان بوویت، ده‌مه‌وێت فرسه‌تێکم بۆ دروست بکه‌یت، بێمه لات، شێتت بوومه‌ته‌وه له‌دوێنێوه …
- نا توخوا ڕێباز واز له‌و قسانه بێنه، یه‌کێک پێمان بزانێت هه‌ردووکمان تیاده‌چین.
- ئه‌ی تۆ له‌ماڵی سه‌ربه‌خۆی خۆتدا نیت؟ ئیتر کێ پێمان ده‌زانێت؟
- ڕێباز تکایه، من ده‌مه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌شمان نه‌مێنێت چجای ئه‌وه‌ی تۆ داوای ده‌که‌یت.
- سێوه به چاوه جوانه‌کانت، به شه‌ره‌فم، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆم ڕێکنه‌خه‌یت که بێمه لات، ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یکه‌م. تێده‌گه‌یت؟
- به‌ڵێ تێده‌گه‌م، باشه خۆم ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه.
نه‌مده‌زانی چیبکه‌م؟ خه‌ریکبوو شێت ده‌بووم به‌ده‌ست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، بیرم ده‌کرده‌وه به‌کێ بڵێم ئه‌م کێشه‌یه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بکات، هه‌رچه‌ند سه‌رم ده‌هێنا و ده‌برد، بوێری ئه‌وه‌م نه‌بوو لای که‌س ئه‌م نهێنییه بدرکێنم، ناچار کاتێکم له‌و هه‌فته‌یه‌دا بۆ دیاریکرد و هاته ماڵه‌وه بۆ لام.
زۆۆر ترسام له‌هاتنه‌که‌ی خه‌می ئه‌وه‌م بوو که‌سێ ئاگای لێبێت، من دڵنیابووم هاوژین نه‌ده‌هاته‌وه.
ڕێباز ده‌تگوت گورگی برسییه، بردمه ژووری نووستنه‌که‌ی خۆمان و ئیتر به‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵمدا خه‌ریکبوو، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ده‌ترسام و دڵه‌ڕاوکێم هه‌بوو ئاگام له‌هیچ نه‌بوو، ته‌واوبوو و پێش ڕۆیشتنه‌که‌ی پێی‌گوتم:
- ئه‌مجاره له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌مجار بوو له‌ماڵی خۆتدا، قسه‌م نه‌کرد، به‌ڵام بۆ جارێکی‌تر نامه‌وێت ئاوا سارد بیت له‌گه‌ڵمدا، باشه دڵه‌که‌م؟
- توخوا ڕێباز ئیتر ته‌واو، به‌خوا تووشی به‌ڵایه‌کی گه‌وره ده‌بین هه‌ردووکمان، ڕۆژێک دێت ئاشکرا ببین. خێرا بڕۆ ده‌ره‌وه.
- چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆنی تۆم، بای.
ڕێباز زۆر چاونه‌ترس بوو، زۆریش حه‌زی له سێکس بوو. به‌ڵام که بیرم له‌مه‌ترسی ئاشکرابوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌کرده‌وه زۆر هه‌ستم به‌ترس ده‌کرد.
ماوه‌یه‌کی به‌سه‌رچوو ڕێباز هه‌ر داوای هاتنه‌وه‌ی ده‌کرد بۆ لام، به‌ڵام من هه‌رجاره درۆیه‌کم ڕێکده‌خست بۆئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه.
پاش دوو ساڵ منداڵێکم بوو، منداڵه‌که‌م سێ مانگ بوو که هاوژین ئیفادی سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌رچوو بۆ بینینی خولێک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بوو سێ مانگ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت. واڕێکه‌وتین من له‌نێوان ماڵی باوکم و ماڵی خه‌زورمدا ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌رمبه‌رم، هاوژین و ڕۆیشت و سه‌فه‌ری کرد، به‌ملی شکاوم له‌ده‌مم ده‌رچوو لای ڕێباز ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م درکاند، ئیتر ڕێباز شێت و هار بوو، ده‌یگوت به‌ناوی سه‌ردانی ماڵه‌که‌ته‌وه یان پاککردنه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ته‌وه هه‌فته‌ی دوو جار وه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه به ڕۆژ.
منیش به‌قسه‌م کرد، له‌ماڵ باوکم بووم، منداڵه‌که‌م لای دایکم داده‌نا و به‌ناوی سه‌ردانکردنی ماڵه‌وه و پاککردنه‌وه‌وه ده‌هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه ڕێباز کارێکی ده‌کرد که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشامه‌وه به‌لای خۆیدا، ئیتر هه‌ستمده‌کرد بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ من پێویسته.
ماڵی خه‌زورم زۆر ئاگاداریان ده‌کردمه‌وه که نابێت به‌ته‌نها سه‌ر له‌ماڵه‌وه بده‌م یان خوشکێکی خۆم یان خوشکێکی هاوژین ده‌بێت له‌گه‌ڵمدا بێت، به‌ڵام من گوێم به‌م قسانه‌ی ئه‌وان نه‌ده‌دا، ڕۆژێک خه‌سووم هاتبووه ماڵی دایکم که زانیبووی من به‌ته‌نها چوومه‌ته‌وه ماڵی خۆم تووڕه بووبوو، یه‌کسه‌ر تێلی بۆ برایه‌کی هاوژین کردبوو که بێت به‌دوامدا، تاکو بمهێنێته‌وه، کاتێک براکه‌ی هاوژین هات، له جه‌ڕه‌سیدا، من و ڕێباز به‌یه‌که‌وه بووین له‌ژووری نووستنه‌که، به‌په‌له هه‌ردووکمان خۆمان کۆکرده‌وه و جله‌کانمان له‌به‌رکرد، ڕێباز گوتی ده‌رگا مه‌که‌ره‌وه و خۆت بێده‌نگ بکه. من چووزانم نوسخه‌یه‌ک له کلیلی خانووه‌که‌مان له ئۆتۆمبێله‌که‌ی هاوژیندایه، ئۆتۆمبێله‌که‌یشی به‌و برایه‌ی بوو، که سه‌فه‌ره‌که‌ی کرد ئۆتۆمبێله‌که‌یدا به‌براکه‌ی هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاش یه‌ک دوو زه‌نگی ده‌رگا که هه‌ر نه‌مکرده‌وه، خۆی ده‌رگاکانی کرده‌وه و خۆی کرد به‌ژووردا، کاتێک ته‌قه‌ی ده‌رگای ده‌ره‌وه هات که کرایه‌وه، به‌په‌له ڕێبازم شارده‌وه له‌ناو کانتۆری جله‌کاندا، به‌ڵام له شڵه‌ژاوی خۆماندا پێڵاوه‌کانی هه‌ر له ڕاڕوه‌که‌دا بوو. (هه‌ردی) برای هاوژین که پێڵاوه‌کانی بینی و منی ئاوا به شڵه‌ژاوی بینی زۆر تێکچوو، پرسی:
- سێوه‌خان خێره له‌ماڵه‌وه‌یت به‌ته‌نها؟ ئه‌ی ئێمه نه‌مانگوت که‌ی ویستت سه‌ردان بکه‌یته‌وه قسه بکه با یه‌کێکمان بێین له‌گه‌ڵتدا؟ ئه‌و پێڵاوانه هی کێیه؟
- (زۆر شڵه‌ژام، ده‌مم ده‌له‌رزی، نه‌مزانی چی بڵێم) وه‌ڵا بڵێم چی کاک هێمن هه‌ر ده‌مێکه له‌وێدایه ده‌مێکه ….
- ده‌توانی خۆت کۆ بکه‌یته‌وه و بڕۆین دایکم و دایکت چاوه‌ڕێی تۆن.
- باشه، هه‌رئێستا تۆ بڕۆ ناو ئۆتۆمبێله‌که وامنیش هاتم.
هه‌ردی چووه ناو ئۆتۆمبێله‌که، منیش به‌په‌له هه‌ندێ جلی منداڵه‌کانم کۆکرده‌وه و خستمه عه‌لاگه‌یه‌که‌وه و به‌دزییه‌وه به له‌به‌رده‌می کانتۆره‌که به ڕێبازم گوت، ده‌رگای ده‌روازه‌که (مدخل) جووت ده‌که‌م به‌ڵام به‌کلیل دایناخه‌م، تۆزێکی تر بڕۆ ده‌ره‌وه.
من چوومه ده‌ره‌وه و سواری ئۆتۆمبێله‌که بووم، به‌ڵام ده‌موچاوی هه‌ردی پڕ پڕ بوو له گومان و هێمای پرسیار، ویستی ئۆتۆمبێله‌که ئیش پێ‌بکات، به‌ڵام داوای یارمه‌تی کرد که ده‌یه‌وێت به‌خێرایی ده‌ست به‌ئاو بگه‌یه‌نێت، دابه‌زییه‌وه له ئۆتۆمبێله‌که و چووه ژووه‌ره‌وه، ئیتر هه‌موو گیانم وه‌ک شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزی هه‌ستمکرد دوا ساته‌کانی ژیانمه، له‌و ساتانه‌دا وێنه‌ی هاوژین و منداڵه‌که‌م و باوکم و دایکم ده‌هاتنه به‌رچاو، ده‌یان بیرۆکه به‌خێرایی به‌مێشکمدا ده‌هاتن و ده‌چوون، خه‌ریکبوو هه‌ناسه‌دانم ده‌وه‌ستا، پاش چه‌ند خوله‌کێک هه‌ردی هه‌ر نه‌هاته ده‌ره‌وه، منیش دابه‌زیم و گه‌ڕامه‌وه ژووره‌وه، واااااااااای چیم بینی، ڕێباز و هه‌ردی به‌پێوه وه‌ستابوون و قسه‌یان ده‌کرد، یه‌کسه‌ر ڕامکرده خواره‌وه و به‌ڕاکردن دوورکه‌وتمه‌وه له‌ماڵه‌وه، وه‌ک شێت له‌و کۆڵانانه‌دا ده‌ڕۆیشتم، خۆشم نه‌مده‌زانی ڕووبکه‌مه کوێ، که ته‌واو دوور که‌وتمه‌وه، تاکسییه‌کم گرت و به‌شڵه‌ژاوییه‌وه سه‌رکه‌وتم، شۆفێره‌که گوتی چییه ئه‌وه خوشکی من بۆ وا په‌شۆکاویت؟ بۆ کوێ ده‌چیت؟ هه‌ر له‌ناو تاکسییه‌که‌دا ده‌ستمکرد به‌گریان، گوتم خاڵه‌گیان دایکم خه‌ریکه ده‌مرێت زۆر ناساغه، مۆبایله‌که‌م ده‌رهێنا و ته‌له‌فۆنم کرد بۆ (102) داوای ژماره‌ی خانه‌یه‌ک (شێڵته‌رێک)م کرد، ژماره‌که‌یان دامێ و په‌یوه‌ندیم پێوه‌کردن، ناونیشانه‌که‌یان دامێ، ئینجا ناونیشانه‌که‌مدا به شۆفێره‌که، گه‌یاندمییه ئه‌و جێیه، به‌په‌له دابه‌زیم و مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه و خۆمکرد به‌ژووردا، ئه‌وه چه‌ند مانگێکه دابڕاوم له منداڵه چاوگه‌شه‌که‌م، له هاوژینی هاوژینم، له دایکم و خوشک و که‌سوکارم نازانم چی ڕوویدا دوای من، زۆۆۆر په‌شیمانم، هه‌موو ژیانم، خوێندنم، ئارامیم، له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بێ مانایانه دانا، ده‌بێت چاره‌نووسم به‌چی بگات؟ ئااااااااااااااخ خۆزگه ئێستا ده‌گه‌ڕامه‌وه قۆناغه‌کانی خوێندن، هه‌رگیز هه‌ڵنه‌ده‌خه‌ڵه‌تام، تازه ژیانم بوو به‌دۆزه‌خ، من هیچم نییه بیڵێم جگه له فرمێسکی په‌شیمانی به‌ڵام تازه فرمێسکه‌کانیشم دادم ناده‌ن.
كانونی دووه‌م 13, 2012
سایکۆلۆژیای هاوسه‌ران – ئایا خۆڕازاندنه‌وه ژنان خۆشه‌ویست ده‌کات لای مێرده‌کانیان؟ – به‌رچڤه‌ی: عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی
سایكۆلۆژیای ها‌وسەران
ئایا خۆڕازاندنەوەی ژنان خۆشەویستیان دەكات لای مێردەكانیان؟!
ئامادەكردن‌و ڕێكخستنی: منصورە صفادار
پەرچڤەی: عومەر هەڵەبجەیی
هەندێك لەوژنان كە لەدەرەوەی ماڵ كاردەكەن، كاتێك دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری ماڵەوە دەبن، هەندێَكجار زیاد لەپێویست كاریان لەماڵەوە هەیە، لەهەمانكاتدا ماندوێتی‌و شەكەتیش لەدەرەوەی ماڵ، هۆكارێكە بۆئەوەی نەتوانن گرنگیەكی ئە‌وتۆ بدەن بەڕووخسار‌و ڕواڵەتی خۆیان بەپێچەوانەی كاتەكانی دیكەوە، هەروەها نەتوانن بەڕوویەكی گەشی جوان‌و هەڵس‌و كەوتێكی پڕ لەڕێزوە پێشوازی بكەن لەگەڕانەوەی هاوسەرەكانیان.
هەندێكجار ژنان لەدەرەوەی ماڵ كارناكەن، بەڵام ئەوەندە سەرگەرمی پەروەردەكردنی مناڵ‌و شوشتن‌و خواردن ئامادەكردن دەبن، ناتوانن بەڕواڵەتێكی جوان‌و لێوانی پڕ لەزەردەخەنەوە پێشوازی لەمێردەكەیان بكەن، هەروەها نەخۆشی‌و بێزاری‌و حاڵەتە دەروونیەكانیش هۆكارێكە بۆئەوەی نەتوانن وەك پێویست وەزیفەی ژنێتی خۆیان لەژیانی ژن‌و مێردایەتیدا بەئەنجام بگەیەنن، بەڵام پیاوانی هەستدار‌و ڕۆشنبیر ڕەچاوی ئەم حاڵەتانەی ژنان دەكەن‌و دركیان پێدەكەن، هیچكات لە‌و سۆنگەی بیروبۆچونەوە لەژنەكانیان ناڕوانن لەم مەسەلەیەدا.
هەرچەندە چا‌وپۆشینی پیاوان لە‌و حاڵەتانەدا، نابێت ببێتە هۆكارێك كە ژنان گرنگی بەڕ‌و‌وخساریان نەدەن، بەردەوام بڵێن ڕوخسار‌و ناوەڕۆكمان هەر ئەمەیە‌و پێویستە مێردەكانمان قبوڵی بكەن.
جگەلەوەش بەبیانوی مناڵ پەروەردەكردن‌و ماڵدارێتی هیچ سۆز‌و هەستێك نەبەخشنە مێردەكەیان.
خانمی بەڕێز تۆ چۆن چاوەڕێ دەكەیت مێردەكەت سۆز‌و خۆشەویستیت پێ ببەخشێت، ئەوانیش هەمان چاوەڕوانیان لەئێوە هەیە، لەم سەردەمەدا زیاتر گرنگی بەڕوخسار دەدرێت نەوەك ناوەڕۆك، بۆیە هەمیشە پێویستە ژنان لەترۆپكی خۆڕازاندنەوە‌و گرنگیدان بن بەسیمایان.
چونكە پیاوان لەكاتی ڕۆیشتنە دەرەوەیان، چەندەها كچ‌و ژنی جوان‌و ڕازاوە دەبینن، كە لەلوتكەی جوانی‌و جەمالیەتان، بۆیە ئەمیش پێی خۆشە ژنەكەی لەئاستی ئەواندا بێت.
چۆن دێیتە پێش چاو؟”
پێدەچێت چەندین جار بیستبێتت كە هەندێك لەدۆست‌و هاوڕێكانت دەڵێن “ئەگەر دەتەوێت ژیانێكی ها‌وسەرێتی باش‌و چاكت هەبێت، ئە‌وا پێویستە ڕوخسار‌و ڕواڵەتت جوان‌و ڕازاوە بكەیت، ئەگەرچی ڕوخساری مرۆ دەتوانێت كاریگەری ئەرێنی یاخود نەرێنی قوڵی بۆ كەسانی دەور‌وبەر هەبێت، بەڵام وا دەخوازێت ئەم مەسەلەیە زیاتر‌و قوڵتر لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەین.
ئەو ژنانەی لەدەرەوەی ماڵ كار دەكەن، زیاتر گرنگی دەدەن بەڕواڵەت‌و ڕوخساریان، بەپێوانەكردن لەگەڵ ئەو ژنانەی كە تەنها لەماڵەوە كاردەكەن پێدەچێت، هۆكارەكەی ئەوە بێت ئەو خانمانەی لەدەرەوەی ماڵ كار دەكەن، مەجبور دەبن كە ڕووخساری خۆیان بڕازێننەوە، چونكە بۆڕۆیشتنە دەرەوە وادەخوازێت خانمان گرنگی بەخۆیان بدەن، لەبەر ئەوە خەڵكی چاویان پێیان دەكەوێت.
بەڵام ئێوە خانمان، ئەوانەوی كە لەدەرەوەی ماڵ كارناكەن‌و بەرپرسیارێتی دەرەوەی ماڵتان لەسەر شان نیە، چ كاتێك تەرخان دەكەن بۆجوانكردنی دەم‌وچاوتان؟” ئایا تەنها ئەوكاتانە خۆتان دەڕازێننەوە كە ئیش‌و كارتان هەبێت لەدەرەوەی ماڵ؟” ئایا هەتاوەكو ئێستا پرسیارت لەخۆت كردووە، كاتێك مێردەكەت لەسەركار دەگەڕێتەوە چۆن دێیتە پێش چاوی؟”ئایا هەتا ئێستا دیمەنی ژنێكی سەر‌و قژ ئاڵۆسكاوت بینیوە چە ندە ڕوویەكی ناشرین پیشانی دەوروبەری دەدات؟”.
مەبەستمان ئەوەنیە ئاڕایشە بكەن‌و كاتێك مێردەكەتان دەگەڕێتەوە بۆماڵەوە بڵێن”(( من ئەم هەمووە ئارایش‌و خۆڕازاندنەوەیەم لەبەر تۆیە)) یان بەتوڕە بوونەوە بڵێن”((ئەگەر لەبەرخاتری تۆنەبوایە خۆم نەدەخستە ناو ئەم هەمووە زەحمەت‌و ناڕەحەتیەوە)).
بەڵكو دەمانەوێت بڵێین” ئەگەر دەتەوێت ژیانێكی ها‌وسەرێتی تام‌وچێژ دار بونیادبنێت، لەهەنگاوی یەكەمدا ڕیز‌و ئیحترامی خۆت ڕابگرە‌و گرنگی بدە بەڕووخسار‌و ڕواڵەتت، هەروەها هەوڵ بدە مێردەكەت لەماڵەوەبێت یاخود لەماڵەوە نەبێت گرنگی بدە بەجەستە‌و ڕووخسارت.
بۆیە زۆرێك لەشارەزایان دەڵێن”((زۆربەی ژنان لەدوای لەدایك بوونی مناڵی یەكەمیان ژن بوونی خۆیان فەرامۆش دەكەن، یان بەگوزارشتێكی تر، گرنگی دان بەجەستە‌و ڕووخساری خۆیان وازلێدێنن، واهەست دەكەن ئەگەر بیانەوێت دایكێكی باش بن بۆزاڕۆڵەكانیان، پێویستە زۆر گرنگی نەدەن بەخۆیان‌و كاتەكان زۆر بەپەروەردەكردن‌و بەخێوكردنی مناڵەوە بگوزەرێنن))
خانمی بەڕیز ئەگەر دەتەوێت مناڵگەلێكی باش‌و ژیانێكی سەركەوتووت هەبێت؟” لەسەرو كاری دایكێتی، هاوسەرێكی بەرپرسیاریش بە بۆمێردەكەت.
پێدەچێت كاتێك مناڵەكەت دایكی هاوڕێكانی دەبینێت، كە چەندە جوانڕواڵەت‌و جەستەن، ئەمیش حەزبكات دایكی وەكو ئەوان وابێت، هەروەها خانمی بەڕیز تۆ بەبەرپرسیاریەوە ژیایت لەماڵی مێرددا، ئە‌وا كچەكەشت لەئایندەدا چاو لەتۆدەكات‌و سەركەوتوودەبێت لەپرۆسەی هاوسەرگیریدا، چونكە تاكێكی پەروەردە تەندروست، كۆمەڵگایەكی تەندروست بەرهەم دەهێنێت.
هەروەها لەبیرتان نەچێت دایكی چاك‌و هاوسەری باش تەواوكەری یەكترین.
Omer. halabjay@ yahoo.com
تشرینی دووه‌م 20, 2011
سایکۆلۆژیای هاوسه‌ران – هه‌ڵه‌کانی تازه بووک و زاوا – په‌رچڤه‌ی: عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی
سایكۆلۆژیای ها‌وسەران
هەڵەكانی تازە بووك و زاوا
پەرچڤەی: عومەر هەڵەبجەیی
تازە بووك‌و زاواكان، كەسانێكی كەم ئەزمون‌و تەجرەبەن، كە هێشتا لەحاڵەتی فێربوونی ڕێگا‌و شوێنی ژیانی ژن‌ومێردایەتیدان، بەڵام ئەوان مرۆڤانێكن كە شایستەی هەڵەكردنن، هەروەها هەندێكجار كردنی ئەوهەڵانە دەتوانێت هاریكاریەكی باشی هاوسەرە تازەكان بكات، چونكە دەبێتە گەنجینەیەك لەزانیاری بۆئەوەی بتوانن ئایندەی پێ ڕووناك بكەنەوە‌و زاڵ‌بن بەسەر هەموو ئەوكۆسپ‌و لەمپەرانەی كە دێتەڕێیان.
بەپێی داب‌ونەریت‌و ئاین لەهەر كۆمەڵگایەكدا كچا‌و كوڕان لەلایەن خێزانیانەوە ئەخرێنە سەرتەختەی شانۆی ژیان، بەڵام ئەدا كردنێكی پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤ لەئەستۆی ها‌وسەران خۆیاندایە.
ئەم وتارەی ژێرەوە پێكهاتووە لە(14) خاڵ كە بەشێوازێكی ڕێك‌وپێك دەستنیشانی هەڵەكانی تازە كوڕان‌و كچان دەكات كە ڕۆیشتوونەتە ناوكەژاوەی هاوسەرگیریەوە‌و هەروەها شێوازی بەرەنگار بوونەوەشی بەئێوە دەناسێنین.
یەكەم: خەیاڵ كردن سەبارەت بەبۆنەی زەواج.
هەندێك لەهاوسەران ئەوەندە تامەزرۆی حەفلە‌و شای دەبن‌و لەخەیاڵیاندایە‌و هەروەها زۆرترین كات، باس‌وخواستی دەربارەی دەكەن سەرئەنجام نا‌ئومێد دەبن.
ڕێوڕەسمی ئاهەنگ گێڕان تەنها یەك شەوە، لەپاش ئەوە پێویستە لەكەناری یەكتریدا درێژە بەژیان بدەن‌و خێزانێكی جێگیر بۆخۆتان بسازێنن، هەروەها لەبەرنامە ڕێژی هاوسەرگیری چێژ وەربگرن‌و لەسەیركردنی تەسویری حەفلە‌و تەماشاكردنی هاوڕێیانێك كە ئامادەبوون لەشایەكەدا خۆشحاڵبن.
بەڵام ئەوشەوە یەكێكە لەشەوە گرنگەكانی ژیانتان كە بەفەرامۆش نەبوون‌و زیندووێتی‌و هەروەها بەناونیشانی یادەوەری لەژیانی هاوبەشیدا دەمێنێتەوە.
دووەم: هەوڵ‌وكۆششدان بۆگۆڕنكاری لەهاوسەرەكانتاندا.
ئەگەر واهەست دەكەیت چون شەیدایی هاوسەرت بوویت‌و لەگەڵ ئەودا زەواجت كردووە، پێویستە ئەویش وەكو تۆبیر بكاتەوە‌و هەموو هەڵسوكەوت‌و مامەڵەكردنی ڕۆژانەی بەدڵی تۆبێت، ڕاستە بۆپێكەوە ژیانی هەركوڕ‌وكچێك كۆمەڵێك خاڵی هاوبەش پێویستە، بەڵام هیچكات دووكەس نەوەك یەك بیردەكەنەوە‌و نەوەك یەك هەڵسوكەوت دەكەن، چونكە هەمیشە جیاوازی تاكی هەیە لەنێوان مرۆڤەكاندا لەهەموو ڕوانگەیەكەوە.
بەبێ لێنۆڕین هەموو تاكێك لەقۆناغی هاوسەرگیرێتیدا گۆڕانكاریكردن قبوڵ ناكات، هەروەها باشتیرن كارێك كە بیكەیت ئەوەیە كە هاوسەرتان بەهەمان ڕەفتاری تایبەتی خۆی‌و جیاواز لەتێڕوانینی تۆ قبوڵی بكەیت‌و خۆشت بووێت.
كەسێك كە تێدەكۆشێت گۆڕانكاری لەهاوسەرەكەیدا بكات، تەنها خێزانەكەی ئازار دەدات‌و زیان دەگەیەنێت بەژیانی ژن‌ومێردایەتیان.
سێیەم: ڕەفتارگەلێك دوور لەچاوەروانكردن لەگەڵ خانەوادەی هاوسەرەكانتاندا.
ئەگەر پیش‌تر لەنێوان تۆ‌و خێزانی هاوسەرەكەتدا كێشەیەك ڕوویداوە، هەركارێك كە دەتوانی ئەنجامی بدە هەتاوەكو ئەوكێشەیە چارەسەربكەیت، یەكەمین كەس بە كە سوڵح‌و ئاشتەوایی‌و هەروەها ئامۆژگاری بكەیت بۆئەوەی كێشەكە تەشەنە نەسێنێت‌و ببێتە هۆكاری لێكترازانی ژیانی هاوبەشیتان.
لەكاتێكدا لەگەڵ خێزانی هاوسەرتا كێشە‌و گرفت ڕوو دەدات، زیانتر لەهەمووی خێزانەكەت دەڕەنجێت‌و ئازاردەكێشێت، چونكە واهەست دەكات لەونێوەندەدا گیری خواردووە.
چوارەم: لەڕووی نەفرەت‌و كینە‌وە كارئەنجامدان.
دوژمنكاری یان دەنگەدەنگ كردن، لەچارەسەركردنی كێشەكانی تۆ‌و خێزانتا هاوكاریتان ناكات، بەڵكو گفتووگۆی مەنتیقانە‌و لۆژیكانە‌و هەروەها وشەی نەرم‌ونیان بۆچارەسەری كێشەكان، ئێوە زیاتر لەیەكتریەوە نزیك دەكاتەوە، نەتوانینی كۆنتڕۆڵ كردنی خۆت لەكاتی ناكۆكیدا ژیانی ژن‌و مێردایەتی وێران دەكات، هەروەها وازبهێنن لەهەندێك خوی تایبەتی لاوەكی هاوسەرەكەتان كە ڕاهاتووە لەسەری، بەرجەستە كردنی ڕۆڵی ڕاوێژكارێك لەژیانی هاوسەرێتیدا پێویستە.
پێنجەم: ئیرەی بردن.
هاوسەرتان بۆیەك تەمەن ژیان تۆی هەڵبژادووە، كاتێك خیرە‌و ئیرەی دەكەیت، بزانە ژیانتان وێران دەكەیت‌و هاوسەرەكەت دەڕەنجێنیت، هەروەها ئەو واهەست دەكات سیقە‌و متمانەت پێی نیە، ئەگەر بەهاوسەری خۆت باوەڕت هەبێت نابێت بەم كارەت خێزانەكەت ئازار بدەیت، چونكە ئەمە بۆپەیوەندی ژن‌ومێردایەتی ژەهرێكی كوشندەیە.
شەشەم: ڕەفتاركردن وەك قۆتاغی ڕەبەنی.
ئێستا كاتی ئەوەهاتووە وەكو كەسێكی باڵغ ڕەفتاربكەیت، زەمانێك كە ڕەبەن بوویت‌و هیچ كەسێك لەماڵەوە چاوەڕوانی نەدەكردیت هیچ كێشەیەكت بۆنەدەهاتە پێش، بەڵام ئێستا تاكێكی خێزانداریت ودەبێت هەست بەبەرپرسیاری بكەیت‌و هەروەها قۆناغی ڕەبەنیت تێگوزەرانبێت، ڕەفتارگەلێك هەیە بەناونیشانی تاكی خاوەن خێزاندار شایستە نیە، ئیستا كاتی ئەوە هاتووە چاك‌و خراپ لەیەكتری جودا بكەیتەوە‌و تەنها كاری دروست ئەنجام بدەیت.
حەوتەم: تەرخان نەكردنی كاتی پێویست بۆیەكتری.
پێویستە بەشێوازێك ئاگاداری ژیانی ژن‌ومێردایەتیتان بن، واهەست بكەن ژیانتان گوڵێكە، گوڵ بەبی َ ئاو و ڕۆشنایی‌و هەتاو هەروەها ماددەی كیمیای‌و چاودێری كردن هەرگیز گەشە ناكات،بۆیە پێویستە كاتی پێویست تەرخان بكەن بۆیەكتری، بۆئەوەی لەڕووی ڕۆحیەوە زیاتر نزیك بنەوە‌و لایەنی خۆشەویستیتان فرەتر تۆخ بێتەوە.
لەهەنكەوە بەشێوازێك بەرنامە ڕێژی بكەن كە كاتی پێویست تەرخان بكەن بۆهاوسەرەكانتان، هەروەها هەرچەند كات بۆیەكتری تەرخان بكەن ئەوەندە لەگرفتە دەرونیەكان دووردەكەنەوە، چونكە مرۆ بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتیە‌و ڕۆژانە پێویستی بەقسەكردن هەیە.
هەشتەم: هاتنە ناوەوەی لەخۆبایی بوون لەپەیوەندی هاوسەرێتیدا.
ژن یان پیاو هەرجارەی كە دەمەقاڵەیان دەبێت یان كێشە‌وگرفتێك لەنێوانیاندا ڕوودەدات، بۆپۆزش هێنانەوە‌و داوای لێبوردن ناچنە پێشەوە لەیەكتری، واهەست دەكەن ئەگەر یەكێكیان بەرەو ڕووی ئەوی تریان هەنگا‌و هەڵبنێت بۆچارەسەركردنی كێشەكەی نێوانیان بچووك دەبێتەوە‌و بەكەسێكی سوك دێتە پێش چاوی ئەوی تریان، ئەمە بۆچوونێكی زۆر هەڵەیە.
بوونی زنجیرەیەك ناكۆكی وورد لەنێوان ژن‌ومێردا سروشتیە، بەڵام كاتێك كێشەیەك ڕوودەدات، لەخۆبایی بوون‌و فیزبەرزی بۆداوای لێوردن لەیەكتری ژیانی ها‌وسەرێتی هەڵدەوەشێنێتەوە، نابێت بهێڵن لەخۆبایی بوون جێگای سۆز‌و خۆشەویستی داگیربكات لەدڵتاندا‌و لەژیانی هاوبەشیدا، هەروەها پێویستە نەرم ڕەفتاربكەن‌و ڕێگەی چارەسەر لەكێشەكاندا ڕۆڵی سەرەكی ببینێت نەك لەخۆبایی بوون‌و بوغز‌و گینە.
نۆیەم: پەلەكردن لەمناڵ بوون.
ئەگەر نیەتی مناڵ بوونتان هەبێت پێویستە ئاگاداری ئەم مەسەلەیەبن، پێویستە زەمانێك بگوزەرێت لەپاشاندا بیرلەمناڵ بكەنەوە، چونكە ئەگەر نەتانتوانی درێژە بەژیانی هاوسەری بدەن‌و لەیەكتری جیابوونەوە، بالەونێوەندەدا مناڵ نەبێتە قوربانی.
زۆرێك لەتازەبووك‌و زاواكان زۆر خێرا دەكەن لەمناڵ بوون هەر لەسەرەتای ژیانیانەوە، ئەگەر بتانەوێت كات بۆیەكتری تەرخان بكەن؟”، لەپاش لەدایك بوونی مناڵ مەوقعێك نامێنێتەوە بۆ لەكەناری یەكتریدا بوون، چونكە مناڵ تەوای كاتەكانتان دەگرێت، بۆیە پێویستە ئەوەندەی كە دەتوانی كات بۆهاوسەرت‌و مناڵەكەت تەرخان بكە، نابێت گرنگی بەیەكێكیان بدەیت‌و ئەوی تریان پەراوێز بخەیت.
دەیەم: بوونی دڵەڕاوكێ.
هیچكات مەهێڵە كێشەكان ئازارت بدەن، ئەگەر شتێك بەڕاستی ئازارت دەدات بیخەڕوو، ئەگەر واهەست دەكەیت تەنها كەسێكی تەواوی كارەكانی ماڵ‌و قورسایی ژیان لەسەر شانی تۆیە، بەهیچ شێوەیەك بەردەوام مەبە لەسەریان، چونكە خراپترین كار ئەوەیە لەدڵ‌و دەروندا لەخێزانی خۆت عاجز‌و زویربیت‌و باسی كێشەكەت نەكەیت، لەبەر ئەوە زۆرترین كاتەكانت بەڕاڕایی‌و دڵەڕاوكێوە دەگوزەرێنیت، هەروەها ئەگەر هەوڵی چارەسەركردنی ئەم گرفتە نەدەیت، ده‌بێتە هۆكاریك بۆداڕووخانی عیشقی خێزانەكەت.
یانزەیەم: گرنگی نەدان بەهەست‌وسۆزی هاوسەرەكەت.
هەموو مرۆڤەكان جیاوازن‌و لەمەوقعەتی جیاوازدا ڕەفتارگەلێكی جیاواز ئەنجام دەدات، درەنگ یان زوو پێشبینی هەندێك پەرچەكرداری هاوسەرت فێردەبیت لەبەرئەوە گرنگی بەئەوانە بدە.
هەندێك لەهاوسەر هیچ گرنگی نادەن بەهەست‌و سۆزی یەكتری ئەمەش زنجیری ڕێز‌و ئیحترامی نێوانیان دەپچڕێنێت، زۆرجار دەبێتە هۆی لەیەك جیابوونەوە، هەركارێك كەدەتوانن ئەنجامی بدەن بۆخۆشگوزەرانی هاوسەرەكەت‌و گرنگی بدە بەهەست‌و عاتیفەی، وەك قەڵایەك وابە بۆخێزانەكەت‌و دڵ نەوای بدەرەوە لەكاتە ناهەموارەكاندا.
دوانزەیەم: بڕیاردان بەبێ ڕاوێژكردن لەگەڵ هاوسەرەكەت.
ژیانی ژن‌ومێردایەتی پەیوەندیەكی دووكەسیە، زەمانێك كە ڕەبەن بوویت دەتوانی بەبێ مەشوەرەتكردن لەگەڵ هیچ كەسێكدا بڕیار بدەیت، بۆنمونە لەپاش كۆتایی هاتنی كار بۆكوێ بچیت، یان پشوەكانت چۆن بگوزەرێنیت؟” یان چۆن پارەكانت خەرج بكەیت؟”، بەڵام ئێستا زەواجت كردووە‌و هاوسەرت هەیە، ئەویش مافی ئەوەی هەیە لەبڕیارەكانی ژیاندا دەست تێوەربدات‌و تەداخول بكات، نابێت ئێستەش وابیر بكەیتەوە كە یەكلایەنە كارەكانت ئەنجام بدەیت، چونكە خێزانەكەت واهەست دەكات بوونیەتی نیە لەژیانی هاوبەشتاندا.
سیانزەیەم: دەمارگیری دەربارەی خەسڵەت‌و ئەخلاقی هاوسەرەكەت.
كاتێك لەگەڵ كەسێك زەواج دەكەیت ئەوت بەهەموو كەم‌وكوڕیەكانیەوە قبوڵ كردووە، ئەم خاڵە زیاتر تایبەتە بەپیاوانەوە، لەپاش هاوسەرگیری‌و تێپەڕاندنی چەند مانگێك پێكەوە ژیان، خەڵك دەست دەخەنە ژیانیانەوە بۆنمونە دەڵێن” ژنەكەت زۆر ناشرینە ژیانی خۆتت وێرات كرد، یان لەكاتی قسەكردندا زمانگرتنی هەیە، لەپەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكاندا كەسێكە زۆر وشكە، توانای بەڕێوەبردنی ماڵ‌ومێردی نیە…هتد.
هیچ پێویست بەهەڵچون‌و ئازاردانی ژنەكەت ناكات، بەڵكو هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانت بدە‌و بۆخۆت بژی نەك بۆخەڵكی، چارەسەركردنی كێشەكانیش لەڕێگەی دانوستان‌و گفتووگۆوە نەك لەڕێگەی لێدان‌و ئازاردانی خێزانتەوە، چونكە هیچ دادگەری نیە‌و ناشبێت بیهێڵیت ژیانێك بەهەزار كولەمەرگی‌و چەرمەسەری بونیات ناوە لەبەر قسەی خەڵكی بیشێوێنیت.
چواردەیەم: تەرخان نەكردنی كاتی پێویست بۆخۆت.
هەموو كەسێك پێویستی بەوە هەیە هەتاوەكو كات تەرخان بكات بۆخۆی، لەگەڵ خۆیدا خەڵوەت بكات‌و بەتەنها دابنیشێت، یان كارێك كە خۆشی دەوێت ئەنجامی بدات، پێویستە ئەم فرسەتە بدەیت بەهاوسەرەكەت، نابێت لەسەر ئەم بابەتە دەمەقاڵەو غەوغا بنێیتەوە، یاخود تانە‌و توانج بدەیت لەخێزانەكەت، ئەمە مافێكی سروشتی هەموو كەسێكە.
ئه‌یلول 29, 2011
بۆچی ژنان وێڵن به‌دوای سۆز و خۆشه‌ویستیدا؟
بۆچی ژنان وێڵن به‌دوای سۆز و خۆشه‌ویستیدا؟
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
(تێبینی: له زمانی کوردی‌دا وشه‌ی ئافره‌ت بۆ ڕه‌گه‌زی مێینه به‌گشتی به‌کارده‌هێرێت – کچان و ژنان – به‌ڵام وشه‌ی ژن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه به‌کارده‌هێنرێت که چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه)
یه‌کێک له خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان ژنان له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه له‌په‌یوه‌ست به ژیانی هاوسه‌رگیریی، بریتییه له هه‌ستێکی بارگاوی به دڵه‌ڕاوکێ، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌سته‌ش ترسه له هاوڕه‌گه‌زه‌کانیان (ئافره‌تان – کچان و ژنان)، یان به‌ده‌ربڕینێکی تر ئه‌م هه‌سته له‌و په‌رۆشییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ژنان ده‌خوازن ته‌نها خودی خۆیان زاڵ بن له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی هاوسه‌ره پیاوه‌کانیان، به‌شێک له ژنان له‌مپێناوه‌دا زۆر ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌به‌ر که هه‌ندێجار هه‌تا ئاستی ته‌نگ پێهه‌ڵچنین به‌ژیانی هاوسه‌ره‌کانیان په‌ره ده‌سێنێت، له‌و ڕێگایانه‌ی به‌شێک له ژنان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوکێیه ده‌یگرنه‌به‌ر:
1- هه‌وڵدان بۆ دابڕینی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئاساییه‌کانی هاوسه‌ره‌کانیان.
2- هه‌وڵدان بۆ بۆ زه‌وتکردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی زۆرێک له ئازادییه که‌سییه‌کانی پیاو.
3- هه‌وڵدان بۆ دابڕینی هاوسه‌ر له ئاره‌زوو و خواسته‌کانی.
4- چاودێری کردنی به‌رده‌وامی هاوسه‌ر، به‌مه‌ش کۆی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی پیاو به‌به‌رده‌وامی ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه (کاته‌کانی چوونه ده‌ره‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، مۆبایل و نامه و په‌یوه‌ندییه‌کانی، فه‌یس بووک و په‌یوه‌ندییه ئه‌لکترۆنییه‌کانی تری پیاو، خۆگۆڕین و پۆشاک و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ، ئه‌و که‌ناڵه تیڤی و پێگه ئه‌له‌کترۆنییانه‌ی پیاو ته‌ماشایان ده‌کات و ….تد).
5- گومان کردن له پیاو.
ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ست له‌و هه‌وڵ و ڕه‌فتارانه‌ی ژنان به دیوێکدا دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌یه له ده‌روونی خۆی یاخود به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی ئه‌و دڵنیاییه ده‌روونییه‌یه که هاوبه‌شێکی له ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی بۆ په‌یدا نه‌بێت و هه‌موو هه‌ست و سۆز و گرنگیپێدانه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌نها بۆ خۆی بێت، که ئه‌مه‌ش ده‌کاته هه‌ستکردن به دڵنیایی له ژیانی هاوسه‌ریی. بێگومان ویستی هاوسه‌ره‌کان (مێ بێت یان نێر) بۆ دڵنیایی له‌ژیانی هاوسه‌رییدا ویستێکی ڕه‌وایه، به‌ڵام میکانیزمه‌کانی ده‌ستکه‌وتنی ئه‌م دڵنییایه ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی تێدا بکرێت و ڕه‌چاوی به‌رامبه‌ری تێدا نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌وڵانه‌ی ژنان ئامانج ناپێکێت و فۆرمێکی تر وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته جۆرێک له موڵکداری کردن بۆ پیاو، واته قۆرخکردن و کۆنترۆڵکردنی ته‌واوی پیاو، ئه‌مه‌ش لای زۆرێک له پیاوان په‌سه‌ند ناکرێت. هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌وه‌نده‌ی دووچاری به‌ربه‌ست و تێکشکان دێن، ئه‌وه‌نده ئامانج ناپێکن، چونکه ئه‌م هه‌وڵانه له زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا دووچاری په‌رچه‌کرداری پیاو ده‌بنه‌وه، زۆرینه‌ی پیاوان په‌رچه‌کرداری جۆراوجۆریان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان، وه‌ک (تووڕه‌بوون، که‌مبوونه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی، ئاژاوه‌ی خێزانی، که‌مبوونه‌وه یان نه‌مانی به‌ندیواری (الانتماء) بۆ ژیانی هاوسه‌رگیریی، یاخیبوون، هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه، که‌مکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کان و …تد).
ئه‌م ترسه‌ی ژنان ته‌نها ترس نییه له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ژنی دووه‌م بهێنێت، چونکه له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ڕووی ئابوری و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌م ترسه زیاتر له په‌نابردنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی بۆ ناپاکیی هاوسه‌ریی، ترسه له‌و شۆکه ده‌روونییه‌ی له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی ناپاکیی هاوسه‌ریی هاوسه‌ره‌که‌ی دووچاری ده‌بێت، ترسه له هه‌ره‌سهێنانی هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی ژیانه هاوسه‌رییه‌که هه‌ڵچنیوه، ترسه له‌وه‌ی ڕوودانی ناپاکی هاوسه‌ریی له هاوسه‌ره پیاوه‌که‌ی ده‌کاته مایه‌پووچ بوونی خۆی، چونکه ده‌کاته ئه‌وه‌ی که ئه‌م وه‌ک هاوبه‌شێکی ژیان بێ نرخ و بێ به‌هایه، ترسه له‌وه‌ی که ئه‌م وه‌ک ژنێک نه‌یتوانیوه هه‌تا سه‌ر ببێته جێی سه‌رنجی هاوسه‌ره‌که‌ی.
که‌واته ترس له ناپاکیی هاوسه‌ریی له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌یه که پانتاییه‌کی گه‌وره له بیرکردنه‌وه و هه‌ستی ژنانی داگیر کردووه. ئه‌و ژنانه‌ی زیاتر ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م لێکدانه‌وانه‌وه:
1- ئه‌وانه‌ی خوێنده‌وارن یان خاوه‌نی بڕوانامه‌ن.
2- ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆریان هه‌یه و ئاشنای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ن.
3- ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کارن له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی.
4- ئه‌وانه‌ی ئاشنان به ئامێره ته‌کنۆلۆژییه‌کان.
هه‌ربۆیه پێویستی ژنان به وه‌رگرتنی سۆز و خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه وه‌ک کلیلێک بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای دڵنیایی ده‌روونیی له‌ژیانی هاوسه‌رگیرییدا ده‌بینن، سۆز و خۆشه‌ویستی وه‌ک ڕه‌وێنه‌ری ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌یه له‌مبواره‌دا. ژن له ژیانی هاوسه‌رییدا به‌ها و پێگه‌ی خۆی له‌ناو ژیانی هاوسه‌رییدا ده‌به‌ستێته‌وه به بڕی ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ی له هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه وه‌ریده‌گرێت، هه‌تا تێرتر بێت له‌ڕووی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه هێنده پێگه‌ی خۆی به قایمتر ده‌بینێت و خۆی به به‌هاتر و گرانتر دێته پێش چاو.
به‌ستنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی سۆز و خۆشه‌ویستی به پێگه و به‌های مێینه‌تییه‌وه لای خودی ژنان وایکردووه که ژنان هه‌میشه واده‌ربکه‌ون که وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی وێڵ به‌دوای سۆز و خۆشه‌ویستیدا خۆیان ده‌ربخه‌ن. ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تای دروستکردنی ژیانی هاوسه‌رییدا پێوه‌ره مادییه‌کان ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن له دروستبوونی ئه‌و دڵنییاییه لای کچان و ماڵه باوانیان، به‌وه‌ی ماره‌یی زۆر داوا ده‌که‌ن یان خانوو و ئۆتۆمبێل و پێداویستییه مادییه‌کانی تر ده‌که‌نه مه‌رج، به‌ڵام دواتر و دوای چوونه ژیانی هاوسه‌ریی هه‌ستده‌که‌ن ئه‌م پێداویستییه ماددییانه نه‌یتوانی و ناتوانێت ئه‌و دڵنیاییه‌یان پێببه‌خشێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی پڕ کردنه‌وه‌ی پێداویستییه ڕۆحی و ده‌روونییه‌کانیان ده‌توانێت ئه‌و دڵنییایه‌یان پێببه‌خشێت، بۆیه له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا ژنان به‌وانه‌ی له‌ناو ژیانێکی ماددی تێر و ته‌سه‌لیشدان له ئاماده‌نه‌بوونی سۆز و خۆشه‌ویستیدا هه‌موو ژیانه ماددییه‌که‌یان له‌لا دێته‌وه خاڵی سفر و هیچ مانایه‌کی نامێنێت. هه‌ربۆیه له‌م سه‌روبه‌نده‌دا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ره‌تادا هێنده‌ی فۆرمێکی مادی هه‌یه ئه‌وه‌نده فۆرمێکی ڕۆحی نییه، ئه‌مه‌ش فشارێکی مادیانه له‌سه‌ر کوڕ و خێزانی کوڕه‌که دروستده‌کات که ڕه‌نگه دواتر به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان وه‌ک پاڵنه‌رێکی نه‌ستی کار له ڕه‌فتاری کوڕه‌که بکات و وه‌ک پێویست مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌کات، چونکه هه‌ستده‌کات که هاوسه‌ره‌که‌ی گوێی نه‌داوه‌ته ژیان و باری دارایی خۆی و خێزانه‌که‌ی، به‌ڵام کاتێک ژن له‌وه تێده‌گات که هاوسه‌ره‌که‌ی سۆز و خۆشه‌ویستیی پێنابه‌خشێت یان وه‌ک پێویست گرنگی پێنادات، ئه‌و کاته هه‌رچه‌نده له‌وپه‌ڕی ژیانی ماددیانه‌ی له‌باریشدا بێت هه‌ست به نامۆ بوون ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی ژنان وه‌ک پێکهاته‌ی سایکۆلۆژیی سۆزدارتر و ڕۆمانسیترن له‌چاو پیاواندا، به‌ڵام ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ی ده‌کرێت له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له‌مپێناوه‌دا بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌یه.
ئه‌یلول 17, 2011
فشاره ده‌روونییه‌کانی سه‌ر ژنی دووگیان و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کۆرپه‌له – ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
فشاره ده‌روونییه‌کانی سه‌ر ژنی دووگیان و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کۆرپه‌له
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
به‌رپرسیارێتی ژنی دووگیان به‌رامبه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ی له‌کاتی دووگیانی‌دا ته‌نها خۆی له ڕێکخستنی سستمی خۆراک و چاودێری پزیشکیی و به‌جێهێنانی ڕاسپارده و ئامۆژگارییه‌کانی پزیشکی ژنان و منداڵبوون نابینێته‌وه، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا گرنگیدانی ژنی دووگیان به باری ده‌روونی و مه‌زاژی خۆی یه‌کێکه له به‌رپرسیارێتییه گرنگه‌کانی به‌رامبه‌ر به کۆرپه‌له‌که‌ی. چونکه باری ده‌روونی ژنی دووگیان ڕاسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ی. به‌داخه‌وه زۆرجار ده‌بینین ژنانی دووگیان ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به ڕه‌وشی کۆرپه‌له‌که و باری کۆرپه‌له‌که له‌ناو منداڵداندا و کاتی له‌دایکبوونه‌که‌ی و ئاماده‌کاری و سه‌رقاڵی به کڕین و دابینکردنی پێداویستییه‌کان بۆ پێشوازی ئه‌و ڕووداوه، چاره‌کێکی ئه‌مه گرنگی ناده‌ن به باری ده‌روونی خۆیان، یاخود له دوا گرنگیپێدانه‌کانی خۆیان دایده‌نێن.
سه‌لمێنراوه که فاکته‌ره بۆماوه‌ییه‌کان به‌ته‌نها کاریگه‌رییان نییه له‌سه‌ر باری مه‌زاژی و ده‌روونی منداڵ، به‌ڵکو ژینگه‌ی ناو منداڵدانی دایک گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ده‌روونی منداڵ. به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ژنی دووگیان له‌گه‌ڵ فشاره ده‌روونییه‌کان و باری نائارامی ژنی دووگیان ده‌بێته هۆی زیاد ڕژاندنی هۆرمۆنه‌کانی تایبه‌ت به کرژبوون و فشار و ئه‌میش له‌ڕێی وێڵاشه‌وه کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر کۆرپه‌له. ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری خراپ ده‌کاته سه‌ر کۆرپه‌له بوونی فشاری ده‌روونییه له‌سه‌ر ژنی دووگیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوور دووردا فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر دایکه دووگیانه‌که بوونی هه‌بوو ئه‌وا ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسی دروست ناکات له‌سه‌ر کۆرپه‌له.
یه‌کێک له‌و هۆرمۆنانه‌ی که له‌کاتی دووچاربوونی ژنی دووگیان ڕژاندنی زیاد ده‌کات (کۆرتیزۆل – Cortisol)ه، که ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاد ده‌کات کاریگه‌ری خراپ بکاته سه‌ر سستمی به‌رگری سروشتی کۆرپه‌له، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خراپ ده‌کاته سه‌ر ته‌ندروستی گشتی جه‌سته.
دووچارهاتنی دایکی دووگیان به فشاری ده‌روونیی به‌رده‌وام وا له کۆرپه‌له ده‌کات جووڵه‌ی زیاتر و بێت و که‌متر له بارێکی جێگیردا بێت، هه‌تا فشاره ده‌روونییه‌که زیاتر بێت له‌سه‌ر دایکی دووگیان هێنده جێگیری باری کۆرپه‌له که‌مده‌کات و زیاتر ده‌جوڵێت، واته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کۆرپه‌له له بارێکی هێمنیدا بێت، هۆرمۆنه‌کانی دایک له‌ڕێی وێڵاشه‌وه کۆرپه‌له‌که بێزار ده‌کات و ده‌یخه‌نه دڵه‌ڕاوکێوه، به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وا له کۆرپه‌له ده‌کات که پاش له‌دایکبوون منداڵێکی نائارام و توڕه ده‌ربچێت، به‌ئاسانی هێور نه‌بێته‌وه، به‌ئاسانی نه‌خه‌وێت، جوڵه‌ی زۆر ده‌بێت، ئازار و گرژی ناوسکی تووشببێت.
یه‌کێک له‌و توێژینه‌وه به‌ناوبانگانه‌ی له‌م بواره‌دا ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه که (16%) ی ئه‌و منداڵانه‌ی دایکیان له‌کاتی دووگیانی‌دا دووچاری فشاری ده‌روونی به‌هێز هاتوون، له قۆناغی منداڵییاندا دووچاری هه‌ناسه ته‌نگی هاتوون.
توێژینه‌وه‌یه‌کی تر که له وڵاتی دانیمارک ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن تیمێکی پزیشکییه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی ژنه پزیشک (دوریث هانسن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه کاریان له‌سه‌ر تۆماری (3560) ژنی دووگیاندا کردووه له‌نێوان ساڵانی (1980-1992) دا منداڵیان بووه، که به‌پێی تۆماره پزیشکییه‌کانیان ئه‌م ژنانه که به‌ر له‌ساته وه‌ختی منداڵبونیان هه‌تا (16) مانگ پێشتر که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری فشاری ده‌روونی به‌هێزه‌وه، به‌هۆی فاکته‌ری وه‌ک (له‌ده‌ستدانی کار، جیابوونه‌وه له هاوسه‌ر، مردنی که‌سێکی خۆشه‌ویست یان نزیک، ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له که‌سێکی نزیک و …تد)، تیمی توێژینه‌وه‌که ئه‌م ژنانه‌یان به‌راورد کردووه به (20000) ژنی دووگیانی تر که منداڵیان بووه به‌ڵام نه‌که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری فشاری ده‌روونی به‌هێزه‌وه، له‌ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وتووه که شێواوی له‌و منداڵانه‌ی له ژنانی گروپی یه‌که‌م له‌دایکبوون دووهێنده‌ی ئه‌و منداڵانه‌یه که له ژنانی گروپی دووه‌م له‌دایکبوون، له‌نموونه‌ی ئه‌و شێواوییانه (قڵیشی لێو، یان قڵیشی ده‌م، …تد). ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی پێش خۆی پشتڕاست کرده‌وه به‌وه‌ی دووچاربوونی ژنی دووگیان به فشاری ده‌روونی به‌هێز کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر کۆرپه‌له دروست ده‌کات.
بۆیه دایکی دووگیان ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باره ده‌روونییه‌که‌یدا بکات، ده‌بێت بزانێت که دووچاربوونی ئه‌و به دڵه‌ڕاوکێ و فشاری ده‌روونی به‌رده‌وام، به‌ته‌نها خۆی (باج) ی ئه‌و حاڵه‌ته نادات به‌ڵکو ئه‌و کۆرپه‌له‌یه‌ی ئه‌و به‌درێژایی زیاتر له نۆ مانگ له هه‌ناویدا هه‌ڵیده‌گرێت و ئومێد و هیوایه‌کی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنێت، ده‌بێته هاوبه‌شی ئه‌و دڵه‌ڕاوکێ و فشاره ده‌روونییه به‌رده‌وامانه‌ی ئه‌و.
بۆیه گرنگه ژنی دووگیان به‌درێژایی ماوه‌ی دووگیانییه‌که‌ی خۆی بپارێزێت له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و فشاره ده‌روونییه‌کان، جا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فشارانه بیرکردنه‌وه‌ی نه‌رێنییانه‌ی خودی ژنه‌که بێت، یان هۆکاری خێزانی بێت یاخود له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی یان شوێنی کارکردنیدا بێت.
بێگومان به‌ده‌ر له په‌یڕه‌وکردنی چه‌ند ڕێوشوێنێک بۆ دوورکه‌وتنه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌کان که پێویسته ژنانی دووگیان بیگرنه‌به‌ر، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێجار په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ره‌که ببێته مایه‌ی دروستبوونی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر ژنی دووگیان، بۆیه پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان له قۆناغی دووگیانیدایه ڕه‌چاوی باری ده‌روونی هاوسه‌ره‌کانیان بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن ڕه‌وشێکی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئارام له‌ناو خێزاندا ده‌ستبه‌ر بکرێت. پێویسته پیاوان ڕه‌وشی دووگیانی هاوسه‌ره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و ببنه هاوکار و پشتیوانێکی ده‌روونیی باش بۆیان، چونکه ده‌بێت پیاوانیش بزانن هه‌ر بارگرژییه‌ک له‌ڕه‌وشی خێزانی‌دا له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیان و دواجار جگه له هاوسه‌ره‌کانیان، ئه‌و منداڵه‌ی چاوه‌ڕوانی هاتنه ژیانی ده‌که‌ن به‌هه‌مان شێوه زیانمه‌ند ده‌بن له‌و ڕه‌وشه.
توێژینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که فشاری ده‌روونی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دووگیانبوون و دوای ده‌خات، واته هه‌ندێ جار ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت دووگیان ببن له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه به‌ره‌وڕووی فشاری ده‌روونی قورس ببێته‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌بێت که دووگیانییه‌که‌ی دوابکه‌وێت.
گرنگترین ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ژنی دووگیان پێویسته بیگرێته‌به‌ر له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌مه‌به‌ستی دوورکه‌وتنه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌کان:
1- دووگیانبوونی ژن به‌پلان بێت یان بێ پلان، نابێت په‌شیمانی له‌دوابێت، بۆنموونه، ژن نابێت دووچاری هه‌ستکردن به‌گوناه یان دڵه‌ڕاوکێ ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یان هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌یویستووه ئه‌و دووگیانییه ڕووبدات، چونکه ئه‌م حاڵه‌ته فشارێکی ده‌روونی دروستده‌کات، بۆیه ده‌بێت حاڵه‌ته‌که وه‌ک خۆی په‌سه‌ند بکرێت و نه‌کرێته گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌نێوان هاوسه‌راندا، ده‌بێت ژنی دووگیان چێژ ببینێت له دووگیانییه‌که‌ی نه‌ک به کاره‌سات بیبینێت.
2- ئه‌و ژنانه‌ی له‌پاش بوونی چه‌ند کچێک ده‌یانه‌وێت کوڕێکیان ببێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، کاتێک له‌ڕێی پزیشک و پشکنینه‌وه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له‌که‌یان پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیانه (خواستی ژنه‌که خۆی یان هاوسه‌ره‌که‌ی)، ده‌بێت ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌له‌که (نێر بێت یان مێ) وه‌ک خۆی په‌سه‌ند بکه‌ن، چونکه په‌سه‌ند نه‌کردنی ئه‌و ڕاستییه جگه له فشارێکی ده‌روونی (هه‌ندێجار سه‌خت) هیچی تری لی سه‌وز نابێت. به‌داخه‌وه هه‌ندێجار ئه‌و خێزانانه‌ی که چه‌ند کچێک‌یان هه‌یه و کوڕیان نابێت، له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌که له‌ڕێی پشکنینه‌وه که هه‌ر کچه و کوڕیان نابێت، فشارێکی ده‌روونی قورس له‌سه‌ر ژنه‌که دروست ده‌بێت، هه‌ندێجار بۆچوون و ویستی پیاو هۆکاری ئه‌م فشاره ده‌روونییه‌ی ژنه. پزیشکێکی ژنی (سۆنار) بۆی گێڕامه‌وه که زۆرینه‌ی ژنان له دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆردا ده‌ژین کاتێک دێن بۆئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌که‌یان بزانن، هه‌ندێجار له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌که کاتێک هه‌واڵه‌که‌یان ده‌ده‌مێ هه‌ندێکیان دووچاری شۆک ده‌بن، ئه‌م پزیشکه ده‌ڵێت، جاری وا هه‌یه ژن ده‌ڵێت مێرده‌که‌م پێی گوتوم ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره سکه‌که‌ت کوڕ نه‌بێت ئه‌وا مه‌یه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه و بچۆره‌وه ماڵی باوکت. ژن هه‌یه هێنده ده‌که‌وێته گێژاوێکی ده‌روونییه‌وه که کاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر باری ده‌روونی دروست ده‌کات چونکه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ر کوڕی نه‌بێت ئه‌وا هاوسه‌ره‌که‌ی ژنی به‌سه‌ردا بهێنیت. له‌کاتێکدا کۆرپه‌له‌که کچ بێت یان کوڕ ده‌بێت ببێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری خێزان و دووهاوسه‌ره‌که، بۆیه ده‌بێت هاوسه‌ران خۆیان به‌دوور بگرن له‌م بۆچوونه کۆنه‌په‌رستانه‌یه و ئه‌و مافه به‌خۆیان نه‌ده‌ن که خواستێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی له‌مجۆره ببێته مایه‌ی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر ژنی دووگیان.
3- ده‌بێت ژنی دووگیان بزانێت که دووگیانی ته‌نها ڕووداوێکی بایۆلۆژی نییه، له‌هه‌مان کاتدا باری ده‌روونی ئارام و دوور له دڵه‌ڕاوکێ و فشاری ده‌روونی پێویسته، فه‌راهه‌م بوونی ئه‌و ڕه‌وشه ده‌روونییه دووگیانییه‌کی ئاسووده مسۆگه‌ر ده‌کات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیشی بۆ سه‌ر کۆرپه‌له‌ی ئێستا و منداڵی ئایینده ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت دایکی دووگیان چه‌نده گرنگی به باری ته‌ندروستی کۆرپه‌له‌که و ڕه‌گه‌زه‌که‌ی و واده‌ی له‌دایکبوونه‌که‌ی و ئاماده‌کارییه‌کان ده‌دات، ئه‌وه‌نده گرنگی به‌باری ده‌روونی خۆی بدات و ژینگه‌ی یه‌که‌می کۆرپه‌له‌که‌ی که بریتییه له منداڵدانی دایک بکاته ژینگه‌یه‌کی ئارام و هێمن بۆی.
4- هاوسه‌ری ژنی دووگیان به‌هه‌مان شێوه له‌دابینکردنی ڕه‌وشی ده‌روونی ئارام و له‌بار بۆ هاوسه‌ره دووگیانه‌که‌ی، ئه‌رکی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێت به‌رده‌وام دڵنیایی و سۆز و خۆشه‌ویستی ببه‌خشێته هاوسه‌ره دووگیانه‌که‌ی و خۆی به‌دوور بگرێت له وروژاندنی نه‌رێنیانه.
5- بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌کانی پێویسته ژنی دووگیان به‌پێی ڕێنماییه‌کانی پزیشک وه‌رزشی گونجاو بکات، هه‌روه‌ها ده‌بێت گرنگی زۆر به ڕاهێنانه‌کانی خۆخاوکردنه‌وه بدرێت.
6- نابێت ژنی دووگیان به‌رده‌وام ته‌لقینی نه‌رێنیانه‌ی خۆی بکات، ده‌بێت گه‌شبینانه له ته‌ندروستی خۆی و منداڵه‌که‌ی بڕوانێت.
7- گرنگیدان به چالاکی به‌سوود و په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و شتانه‌ی ئارامی و شادمانی پێده‌به‌خشن.
8- خۆدوورخستنه‌وه له‌هه‌ر شتێک ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی فشار و دڵه‌ڕاوکێ.
9- ده‌ربڕینی ئه‌و شتانه‌ی نائارامی ده‌که‌ن، یان له‌لای ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی باشی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، یان له‌لای پزیشکه تایبه‌ته‌که‌ی.
حوزه‌یران 14, 2011
سایکۆلۆژیای خانمان … دوانزه هه‌ڵه‌ی کچان له هاوسه‌رگیریدا
سایكۆلۆژیای خانمان:
دوانزه هەڵەی كچان لە هاوسه‌ریگیریدا
لەفارسیەوە: عومەر هەڵەبجەیی
دوانزە حاڵەت هەیە كە كچان بەهەڵەدا دەبات لەدەستپێكی هەڵبژاردن‌و بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرێكی گونجاو.
یەكەم: نەخشاندنی نەخشەیەكی خەیاڵی بۆ دەستنیشانكرد كوڕێكی پڕ خاسیەت لەڕووی ماددی‌و جەستەییەوە هەڵەیە.
دروستە كە پێوستە تاكێك هەڵبژێریت تایبەتمەندیەكانی لەگەڵ بیروبۆچوونەكانتدا یەكانگیر بێت، چونكە بۆ پێكەوە ژیانی هەر كوڕ‌و كچێك كۆمەڵێك خاڵی هاوبەش پێوستە لەنێوانیاندا هەبێت بەتایبەت لەڕووی فكرەوە لێك نزیك بن، بەڵام ئەگەر كچان نەتوانن چاو بپۆشن لەهەندێك هەڵەی لاوەكی وردی كوڕان دیسانەوە هەڵەیە.
دووەم: ئەگەر تاوەكو تەمەنێك زەواجت نەكردووەو ئێستا وا خەیاڵ دەكەیت درەنگە، هەروەها خەڵكی تۆیان خستۆتە ژێر زەڕەبینی چاوەكانیان‌و لەپشتەوە قسەوقسەڵۆك هەڵدەبەستن تۆش بۆ هەڵهاتن لە‌و بارودۆخە زۆر زوو چاو بەستانەو كوێرانە بەخوازبێنی كارێك وەڵامی بەڵێ دەڵێیت دڵنیابە بڕیارێكی هەڵە دەدەیت.
سێیەم: پێوانەكردن هەمیشە كارەكان خراپ دەكات، ئەگەر خوازبێنیكەران لەگەڵ یەكتریدا هەڵبسەنگێنیت لێكدانەوەیەكی نەرێنیت هەیە دەربارەی هاوسەرگیری، چونكە بەهانەی تۆ ئەوەیە بۆچی كچی فڵانە كەس‌و كچە هاوڕێكەم ئەوەندە زێر‌و ئاڵتونی بۆ كراوەو كوڕێكی بەو شێوەی بەدەست هێناوە، ئەگەر بەو لۆژیكەوە بیر بكەنەوە پێتان ڕادەگەیەنم دڵنیا بن ناتوانن بڕیاریكی ئیجابی بدەن لەزەواجدا.
چوارەم: ئەگەر لە‌و دەستە مرۆڤانەیت كە هەمیشە خەم‌و مەراقی ڕابردوو دەخۆن كە مەوقیعێكی هاوسەرگیریان لەدەستداوە، بەردەوام بەخەمباری‌و تەنهاخوازی ژیان دەگوزەرێنن، ئیتر بیر لەڕابردوو مەكەنەوەو پۆڵا ئاسا خۆتان بۆ ئایندە ئامادە بكەن.
پێنجەم: هەندێك ڕێگە بەخۆیان نادەن هیچ كەسێكیان خۆش بوێت، ئەم مەسەلەیە كێشەیان بۆ دروستدەكات، بۆ نمونە: پێدەچێت كەسێك لەزۆر ڕوانگەوە جێگای قبوڵ بێت بۆئەوەی لەگەڵیدا بڕۆیتە كەژاوەی هاوسەرگیریەوە، بەڵام لەڕووی عەقڵ‌و لۆژیكەوە هەڵسەنگاندنی تۆزێك قورسە یان لەدیدگای كەسی دەوروبەرت خاڵی لاوازی هەیە، بەڵام ئەگەر وەڵامی بەڵێی پێ نەڵێیت دوچاری هەڵەیەكی گەورە دەبیتەوە.
شەشەم: هەندێك لەكچان باوەڕ بەخۆبوونیان زۆر كەمە، وا هەست دەكەن، كەموكوڕیان زۆر تێدایە، لەكاتێكدا ئەگەر سەیری خاڵە پۆزەتیڤەكانیان بكەن لەزۆرێك باشتر دێنە پێش چاو، هەروەها بەچاوێكی گەشبینانەو ئومێد بەخشەوە بنۆڕنە جەستەو ڕوخساریان، زۆر شۆخ وشەنگترن لە‌و كچانەی كە ئەمان بەترۆپكی جوانیان دەزانن.
حەوتەم: لەهەندێ حاڵەتدا كچان وا چاوەڕێ دەكەن بەخێرای زریانی خەونی عیشق و پەیوەندی لەنێوان خۆیان و هاوسەری ئایندەیاندا هەڵبكات، بەگوزارشتێكی تر دەیانەوێت بەرامبەرەكەیان نەك بەدڵێك بەڵكو بەسەد دڵ عاشقیان بێت، بەڵام كاتێك بومەلەرزەی چاوەڕوانیان پێچەوانە دەبێت، بەخێرای دڵیان سارد دەبێتەوە‌و دەكشێنە دواوە، ئەگەر وا چاوەڕێ دەكەیت لەیەكەمین چاوپێكەوتنی سەرەتاییدا، پەیوەندیەكی شەیدابوون بێتە بوونەوە، دڵنیابە لەم كارەتدا واقیع بینیت وەلا ناوە، لەكاتێكدا دونیای ئێمە خەو وخەیاڵ نیە، بەڵكو دونیایەكی واقیعیە.
هەشتەم: دەرئەنجامی سەیركردنی زنجیرە تەلەفزیۆنیەكان، بەتایبەتی زنجیرە عاشقانەییەكان، كچان پەیكەرێكی دوور لەڕاستی لەمێشكیاندا دروست دەكەن و لە‌و ڕەهەندەوە، تەماشای ژیان دەكەن، لەكاتێكدا ئەو شێوازە زنجیرانە تایبەتە بەتەلەفزیۆن، نەك زندەگی ڕاستی، ئەگەر دەتەوێت ماڵی هاوسەرگیریت لەداتاشراوەی ئەو فیلمانەوە بونیاد بنێیت دڵنیات دەكەمەوە لەهەڵەدایت.
نۆیەم: هەندێك لەكچان بەشوێن كوڕێكدا وێڵ و عەوداڵن تەنها لەیەك سیفەتدا لێكەوە نزیكن هیچ هاوسیفاتێكی دیكە لەنیوانیاندا نیە، ئامۆژگاری بۆ ئەو كچانە بەتەنها سیفەتێكەوە ناتوانن درێژە بەژیان بدەن، بەڵكو پێوستە كۆمەڵێك هاوخاسیەت لەنێوانتاندا هەبێت، بۆئەوەی لەژیانی هاوسەرگیریدا سەركەوتووبیت.
دەیەم: وردبونەوە لەخاڵە نێگەتیڤەكانی كوڕان هەڵەیەكی گەورە بەرپا دەكات لەژیانی هاوبەشیدا، ئەگەر وا هەست دەكەیت تێڕوانینێكی نەرێنی لەناختدا هەیە، وەلای بنێ‌و بەدیدگای ئەرێنی پێ بخەرە ژیانی هاوسەرگیریەوە.
یانزەیەم: هەندیك لەكچان پیشەو بڕوانامەیەكی باشیان هەیە، لەبەر ئەو هۆكارە داواكاریان سەخت و گرانە، بەهیچ كوڕێك ئەو داواكاریانە دابین ناكرێت، واهەست دەكەن لەبەرئەوەی داراییان باشە، پێویستیان بەهاریكاری هیچ پیاوێك نیە لەگەڵیاندا بژین، خوازبێنی كەرانیان لەخۆیان دەڕەنجێنن، هەروەهاپێوستە لە‌و فیكرە تەیمان كراوە بێنە دەرەوە.
دوازدەیەم: هەندیك لەكچان هەموو دەستكەوتەكانی ژن و مێردایەتیان بەمافی خۆیان‌و وەزیفەی سەرشانی مێردەكەیان دەزانن، واتە: هەموو ئەو شتانەی كە بەدەستهاتووە مافی كچانەو ئەركی مێردەكەی بووە كە جێبەجێی بكات، لەهەمانكاتدا لەژێر بەرپرسیاریەتی ژیانیشدا دێنە دەرەوەو توانای بەڕێوەبردنی ماڵ و مێردیان نیە، لەكاتێكدا لەگەورەترین قۆناغی هەڵەی ژن‌و مێردایەتیان.
سەرچاوە: گۆڤاری7 روز زندگی – منیژە مولایی
ئایار 28, 2011
بۆ خانمان …. شه‌ش ڕێگا بۆئه‌وه‌ی بتوانن هاوسه‌ره‌کانتان شاد بکه‌ن

بۆ خانمان
شەش ڕێگا بۆئەوەی بتوانن هاوسه‌ره‌کانتان شاد بكەن
لەفارسیەوە : عومەر هەڵەبجەیی
لەم رۆژگارەدا هەندێك لەخێزانەكان ئەوەندە جیاوازی بیروبۆچوونیان هەیە، كە پێویستە هەست بەترسناكیەكی گەورە بكەین، لەم سەردەمەدا جیابوونەوەو لێكهەڵوەشاندنەوەی خانەوادەكان زۆر خێرا بووە، دەپرسین كێشەكە لەكوێدایە؟ نهێنی ژیانێكی شاد چیە؟ بۆ ژیانێكی هاوبەش، پێكەوەبوونی دوو كەس زۆر پێویستە، لەبەرئەوەی ئێوە ناتوانن بەتەنهایی لەژێر سەنگینی ژیاندا بێنە دەرەوە، پەنهانی ژیانێكی عاشقانە ئەوەیە كە تۆ‌و هاوسەرەكەت یەكتری شاد‌و بەختەوەر بكەن.
پەیوەندی هاوسەرگیری دەبێت دوو لایەنە بێت، بەڵام وا دەخوازێت یەكێكتان هەنگا‌و هەڵبێنن بەرەو ڕووی ئەوی ترتان، درێژە
ئازار 13, 2011
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانتاندا ده‌که‌ن؟
چۆن لەگەڵ هاوسەرەكانتاندا مامەڵە دەكەن؟
نوسینی: د.جواد ویند نەورۆز – مامۆستای زانكۆ‌و رێنمایكاری خێزانی
لەفارسیەوە: عومەر هەڵەبجەیی
ژن‌و پیاو ڕۆژانە لەماڵەوە پەیوەندییان لەگەڵ یەكتر بەردەوامە، ئەگەر بیانەوێت لەم پەیوەندیەدا سەركەوتوو بن، ئە‌وا پێویستە زیرەكانە مامەڵە لەنێوان یەكتریدا بكەن‌و پێش بەتوڕەبوون‌و هەڵچونەكانیان بگرن، یان كۆنترۆڵی ڕق‌و كینەی دەرونی خۆیان بكەن، قسەكردن یان گفتوگۆ گوزارشتە لەبەردەوام پەیوەند‌و هەڵسوكەت لەگەڵ كەسێكی تر. درێژە
ئازار 10, 2011
ئاسته‌نگیه‌کانی پێشکه‌وتنی ئافره‌تی (ژنان و کچان) ڕه‌وه‌ندی کورد

ئاسته‌نگیه‌کانی پێشکه‌وتنی ئافرەتی(ژنان و کچان) ڕەوه‌ندی کورد
ڕاپۆرت و ڕاپرسی دەربارەی باوکسالاری، دابونه‌ریت و ئاین وەک دژوارترین به‌ربه‌ست
به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتنی ئافرەتی ڕەوندی کورد له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا
نووسه‌ر: ئاسۆ بیارەیی
سۆسیال سایکۆژ
١٥-١٠-٢٠١٠ سوێد
مافی بڵاوکردنه‌وەی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نها هی خودی نووسه‌رە
سوپاسێکی گه‌رم بۆ هه‌موو به‌شدارەکانی ناو ئه‌م ڕاپۆرته که به‌و په‌ڕی خۆلێبوردنه‌وە وەڵامی پرسیارەکانیان بۆ ناردمه‌وە..
سه‌رەتا
مه‌به‌ستی ئه‌م ڕاپۆرته زانستیه ئه‌وەبوو که کاریگه‌ری نێرینه‌ی کورد له‌سه‌ر بیرکردنه‌وە و ڕەفتاری ئافرەتانی کورد درێژە
كانونی دووه‌م 8, 2011
سایکۆلۆژی خۆشه‌ویستی ڕۆمانتیک لای ژنان

سایکۆڵۆژی خۆشه‌ویستی ڕۆمانتیک لای ژنان
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه*
ئه‌وه‌ی من خۆشمئه‌وێت
حه‌زکردنم له ژیان، به‌رجه‌سته ئه‌کات
حه‌زکردنم له ژیانێکی بێ حه‌سره‌ت
له ژیانێکی بێ ئازار
له ژیانێکی بێ مردن
(پۆل ئیلوار) درێژە
كانونی دووه‌م 2, 2011
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه .. به‌توندوتیژی خێزانی ده‌ستپێده‌کات.. به‌هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێدا تێده‌په‌ڕێت .. به‌ناپاکیی هاوسه‌ریی کۆتایی دێت
لەم بەسەرهاتەوە پەندێك
بەسەرهاتێكی تاڵ لەتوندوتیژیی خێزانییەوە دەستپێدەكات و بە هاوسەرگیری زۆرە ملێدا تێدەپەڕێت و بە ناپاكیی هاوسەرگیریی كۆتایی دێت
نووسینی: بەهارە
له‌لایه‌ن توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)یه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆسایکۆلۆژیی بۆ کراوه.
تێبینی: هیچ گۆڤار و ڕۆژنامه و سایتێک مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی نییه.
ئەوەی بۆتان دەگێڕمەوە دڵۆپێكە لە دەریایەك. حەز دەكەم تەواوی ئەوانەی بەناچاری تووشی لاڕێ بوون، بێن و بەسەرهاتەكانیان بگێڕنەوە، بۆ ئەوەی خەڵكێكی دیكە پەندیان لێوەربگرن و ڕوونیش بێتەوە بۆچی كۆمەڵگە تووشی ئەو نەخۆشییانە دەبێت. درێژە
تشرینی دووه‌م 28, 2010
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان … ئاسه‌واره جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌کانیی
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان
ئاسه‌واره جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌کانیی
به‌دواداچوون
سۆشیال سایکۆلۆژ
ئاسۆ بیارەیی
دەستپێک و پێشینه:
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان یه‌کێکه له‌و دابونه‌ریته پاشکه‌وتووانه که سه‌دان ساڵه ڕەگی له کیشوەری ئه‌فریقا، هه‌ندێ وڵاتی ئاسیا، وڵاتانی عه‌رەبی، ئه‌مریکای لاتینی (به‌رازیل و مه‌کسیک) و هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان (باشوری کوردستا ، بڕوانه لینکی هاوپێچی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی) و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆی ئه‌وروپاش، به‌تایبه‌تی له‌نێو ڕەوندە‌کاندا برەوی هه‌یه. خه‌ته‌نه‌کردنی کچان یان شێواندنی کۆئه‌ندامی زاووزێی ئافرەت کۆمه‌ڵێک دەرئه‌نجامی نه‌رێنی (جه‌سته‌یی و دەروونی و درێژە
تشرینی دووه‌م 12, 2010
ئافره‌ت له‌سێکسدا چی ده‌وێت؟
ئافرەت لە سێکسدا چی دەوێت؟
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
چ پیاوێک هەیە، کە نەیەوێت بۆ هاوسەرەکەی لە ژیانی سێکسییدا چالاک و گونجاو بێت؟ هەموو پیاوێک دەیەوێت هاوسەرەکەی لە ژیانە سێکسییەکەدا تێر بکات و بەختەوەری پێ ببەخشێت، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی، کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کروان، لە 56%ی ئارەزووەکانی سێکسیی ئافرەتان ناگەیەنراونەتە خاڵی کۆتایی. جا لە کۆمەڵگایەکی کوردی‌دا بێگومان ئەم ڕێژەیە زۆر لەوە گەورەترە و کێشەی سێکسیی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خێزانی کورد. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە: زۆربەی پیاوان بۆچوونیان وایە، کە ئەو شتەی پیاوەکە ده‌وروژێنێت و ڕەحەتی دەکات، درێژە
ته‌مموز 7, 2010
له‌نێوان بوک و خه‌سوودا
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کێشه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی هه‌ر خێزانێکی نوێ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و کێششانه‌یه که‌له‌نێوان بوک و خه‌سوودا له‌ئایینده‌دا ده‌بێته ڕاستییه‌کی تاڵ، کێشه‌کانی نێوان بوک و خه‌سوو ئه‌و کێشانه‌ن ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی تازه بوک و زاواکانه‌وه و ئاماژه‌ی هه‌ڵایسانی جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌نه که ده‌رهاویشته‌ی زۆر نێگه‌تیفی لێده‌که‌وێته‌وه تائه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. درێژە
نیسان 22, 2010
ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ژنی ئه‌نفالکراو
((بۆ یادی بیست و دوو ساڵەی ئەنفالی نەفرەت))
رەوشی كۆمەڵایەتی و دەروونی ژنی ئەنفالكراو
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی:
حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ
بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، كارەساتێكی زۆر تراژیدیی لەرۆژهەڵاتی ناڤین‌دا ڕوویدا، دیكتاتۆر وایدەزانی ئەگەر بێتوو سەدو هەشتاودوو هەزار مرۆڤی كوردی دەستوپێ سپی قاتوقڕ بكات نیوەیان هەر بە زیندە بەچاڵكردن و بەكۆمەڵ قەتلو عام بكات و دوور لە میدیاكانی دونیا دەتوانێت هەتا سەر ئەو جینۆسایدە دیزە بەدەرخۆنە بكات و لە تاریكی‌دا، ڕووناكی ئەو هەموو درێژە
نیسان 18, 2010


دوا سەرنجەکان: