ئاب 8, 2007
پێناسه‌ی توند و تیژی
توندوتیژی Aggression ڕ‌ه‌فتارێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه، بۆ مه‌به‌ستی بریندارکردنی که‌سێکی تر به‌کار ده‌هێنرێت. توندوتیژی ڕ‌ه‌نگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی بێت یان نا.(Social Psykology) *
شه‌ڕ دۆزه‌خێکه هه‌مووان ده‌سوتێنیت و به‌زه‌یی به هیچ شتێکدا ناێته‌وه، شه‌ڕ گه‌وره‌ترین و ترسناکترین ماڵ وێرانی و کاره‌سات له دوای خۆی به جێده‌هێڵێت. قۆناغی دوای شه‌ڕ، دوای بێده‌نگی به‌ره‌کانی شه‌ڕ، ئه‌وسا ئه‌نجام و ئاسه‌واره‌که له بوارگه‌له جیا جیاکانی ژیاندا، کۆمه‌ڵگه و ژینگه، به دژوارترین کات ده‌ژمێردرێت. شه‌ڕه‌ی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی و شه‌ڕی ئێران-عێراق و هه‌زاره‌ها جه‌نگی تر تاڵترین و ئاڵۆزترین کێشه‌ی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگانه دروست کردووه. به‌پێی ((Arche&Cartn که نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌که‌وێته شه‌ڕ، وه‌کو فلیمێکی پڕکاره‌سات و چه‌رمه‌سه‌ری، نه‌هامه‌تی تووشی ئه‌و نه‌ته‌و‌ه‌یه ده‌بێت.
ڕه‌فتاره ترسناکه‌کانی دوای شه‌ڕ
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی تاوان له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، له کوشتن، دزی و گه‌نده‌ڵی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ‌بڕوایی..هتد
له هه‌مووی ناخۆشتر، چڕبوونه‌وه‌ی ڕه‌فتاری دوژمنکارانه، له لای تاکه‌که‌س و به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگه.
شه‌ڕ ڕه‌فتاری دوژمنکارانه وه‌کو دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه په‌سه‌ند ده‌کات.
شه‌ڕ، گیانی هاوکاری و به‌زه‌یی له نێو تاکه که‌سه‌کان و کۆمه‌لگه ده‌پسێنێت.
له دوای شه‌ڕ، لاساییکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری دوژمناکارانه ده‌بیته دیاره‌ده‌ێکی به‌رجه‌سته‌ی ڕۆژانه.
ڕه‌فتاری دوژمناکارانه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناو کۆمه‌لگه.
که واته شه‌ڕ یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی ڕفتاری توندوتیژییه، سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و لاوازی ده‌زگا زیندوه‌کانی نه‌ته‌وه و ووڵاته. شه‌ڕ بڕبڕه‌ی پشتی په‌یو‌ه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له نێوان تاکه‌که‌سه‌کان و له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌شکێنێت و پێوه‌ری ڕه‌فتاری دوژمنکارانه ده‌کاته به‌رگی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران.
لێره‌وه، ده‌توانین بڵێن که تووند و تیژی و گه‌نده‌ڵی، له منداڵدانی شه‌ڕه‌و په‌یداده‌بن و دوو ڕوی دراوێکن. ئه‌م دوو نه‌خۆشیه‌ش پێویستان به کۆشسێکی زۆر هه‌یه تاکو له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بنبڕبکرێن.
سیگمۆن فرۆید که دانایه‌کی جوی ئه‌ڵمانییه، پێی وایه، په‌ساندنی قین و ناخۆشی، له ناو ده‌رونی تاکه‌که‌سدا، ئه‌نجامی نه‌گه‌تیڤی لێده‌رده‌چیت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه هه‌وڵ نه‌دات باری ده‌رونی خۆی سووک بکات.
شێوازگه‌لی ئاسانکردنی باری ده‌رونی
به‌پێی توماس جافرسۆن، ده‌ربڕینی ئه‌و خه‌م و قینه، به شێوه‌ی قسه‌کردن، ڕێگه‌یه‌ک بۆ ئاساییی کردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی.
له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی قوڵه‌وه.
یاری کردن یان وه‌رزش کردن و گۆێگرتن له مۆسیقا.
ڕۆڵی کولتور و کۆمه‌ڵگه له شێوازی ڕه‌فتارکردنی مرۆڤ
کولتور Culture
بۆ ئه‌وه‌ی له نیزیکه‌وه بچینه ناو ڕێگه‌کانی سه‌رچاوه‌ی ڕه‌فتاره‌کانی مرۆڤ و ئاشنایان بین، پێویسته بزانیین کولتور‌و ڕۆڵ و ده‌سه‌لاتی تاکه‌که‌س چییه له نێو گروپ و کۆمه‌ڵگه‌کاندا.
مه‌به‌ست له کولتور، پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، داب و نه‌ریت و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندێک که گروپێک یان کۆمه‌لگه‌یه‌ک له خۆی گرتووه و نه‌وه‌کانی دواڕۆژی خوی له سه‌ر فێرده‌کات.
نۆرم گه‌له‌کان له کولتورێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دی جیاوازیان هه‌یه، له ناو هه‌مان کلتوریشدا جیاوازی هه‌یه له جۆری دیدگه‌کاندا، سه‌ره ڕای بوونی کاریگه‌ری فاکته‌ری ده‌ره‌کی، له سه‌ر ئاکار و دروستکردنی پێوه‌ری نوێ له‌سه‌ر تاکه‌که‌سه‌کان و گروپ و کۆمه‌لگه‌کان.
نۆرمگه‌ل Normله کولتوردا ئه‌و یاسا و نه‌ریته ئه‌گرێته‌وه، که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه بۆ تاکه‌که‌سه‌کان دانراوه، که تاکه‌که‌س بۆی هه‌یه چی بکات و چی نه‌کات، واته چۆنه ڕه‌فتار بنوێنیت. نۆرمه‌کان ئامیری کۆمه‌ڵگه‌ن بۆ زیندو ڕاگرتن و به‌رده‌وامی ژیانی تاکه‌که‌سه‌کان. کۆمه‌لگه له ڕیگه‌ی نۆرمه‌کانه‌وه، باڵاده‌سته به سه‌رتاکه‌که‌سه‌کاندا.
.
نۆرمگه‌ل Normله کۆمه‌ڵگه‌ی کۆگه‌لی و تاکه‌که‌سه‌دا
تاکه‌که‌سه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕۆژئاوا و باکووری ئه‌مریکادا، بایه‌خی ته‌واو به سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌س ده‌ده‌ن و له منداڵییه‌وه مرۆڤی بۆ ئاماده ده‌که‌ن. ئازادی تاکه‌که‌س گرنگی پێ ده‌درێت و هانده‌درێت. بوونی تاکه‌که‌س ته‌واو و به‌رجه‌سته و دیاره. ئه‌گه‌ر بڕوانینه کۆمه‌ڵگه کۆگه‌لییه‌کان وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌کانی ئاسیا و ئه‌فریقا ق ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێنه‌که به شێوازێکی تره. که‌سایه‌تی تاکه‌که‌س له کۆگه‌لی کۆمه‌ڵدا تواوه‌ته‌وه و خودی وه‌کو مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه لێسه‌نراوه. داب و نه‌ریته‌کان و پێوه‌ره‌کان گه‌وره‌ره‌ترین ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ژیانی تاکه‌که‌سدا هه‌یه.
ئه‌م جۆره جیاوازییه له نێوان ئه‌م دوو جۆره کۆمه‌ڵگانه، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی له نێوان ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که خه‌ڵکی ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتن ناوه‌ته‌وه. کێشه‌ی له‌یه‌کدانی ئه‌م دووجۆره کولتوره زه‌ق و دیاره. کوشتنی کچان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌رف و ناموس، یه‌کێکه له ئه‌نجامی نه‌گونجاندنی پێوه‌ره‌کانی ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه‌گه‌یه.
که‌واته، شه‌ڕ ڕه‌فتاری مرۆڤ ده‌گۆڕێت و کارێکی هێجگار نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بۆ نموونه جێ پاشماوه‌ی شه‌ڕی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کوردمان به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران. قوڵترین ئاسه‌واری ده‌رونی له سه‌رکۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی به گشتی و تاکه‌که‌سه‌کان به تایبه‌تی له دوا که‌وتووه‌ته‌وه و هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه پێوه‌ی ده‌ناڵێنیت.. شه‌ڕ به‌ڵانس و هاوکیشه‌ی پێوه‌ری مرۆڤانه‌ی به‌لای ڕه‌فتاری توندڕه‌ویی و جه‌نگخوازی کردووه به به‌رکۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی.
چاره‌سه‌رکردن
که‌واته گۆڕینی پێوه‌ره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاست و بۆچونی تاکاکه‌سه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نوێ، کلیلی گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی پێیه. ئه‌مه ئه‌رکی ده‌زگا مرۆیی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه، بۆ کۆتایی پێهێنانی ئازاره‌کان و دروستکردنی که‌سایه‌تی نوێ و ساغ. لێ کۆمه‌لگه‌ی مۆدێرن، ده‌بیت له ژێرخانه‌وه کاری بۆ بکرێت، واته سیسته‌مه‌ی ئابوری و په‌روه‌رده و فێرکردنی شارستانیانه ده‌بێ کۆڵه‌که‌و ستونی به‌هێزی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بیت، که ئێمه هه‌موو خه‌وه پێوه ده‌بینین.
گوێگرتن بۆ داخواییه‌کانی جه‌ماوه‌ر و پڕکردنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر کاتیش بیت، پێداویستییه هه‌نووکی و داهاتووه‌کان، بوارێک ده‌دات به تاکه‌که‌سی کورد و کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی هۆشی بێته‌وه سه‌رخۆیی و ڕه‌فتاری شه‌ڕ و دوژمناکارانه بخاته ئه‌ولاوه. که‌مکردنه‌وه گه‌نده‌ڵی و دۆزینه‌وه میتودی نوێ له ده‌زگا جیاوازه‌کاند، دامه‌زراندنی فراکسیون و کۆمیته‌ی چاوه‌دێری کاره‌کان، پرۆسه‌ی به شارستانی بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی پێشده‌خات.
زه‌نگی ترسناکی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی
زه‌نگی تیرۆر، ده‌گاته هه‌موو شوێنێک، و گه‌وره‌و بچوک ده‌ترسێنیت، چونکه ناوه‌ڕۆکی تیرۆر به‌زه‌یی به‌هیچدا ناێته‌و. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانی تیرۆر، بێئومێدی، هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌خۆشییه‌کانی خه‌مۆکی له کۆمه‌لگه‌دا ده‌چێنیت.، که‌واته ئێمه چاره‌سه‌ره‌کان ده‌زانین چییه، چونکه فاکته‌ره‌کان و هۆکاره‌کانمان له به‌رده‌ستدایه. واته: -
بنبڕکردنی هه‌ژاری
سارێژکردنی برینه‌کانی کۆمه‌ڵگه
بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاکانی میریدا
به‌رزکردنی ڕاده‌ی هوشیاری کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی میدیا‌و وگۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده و فیرکرنه‌وه
گرنتی ڕێگه‌ی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان
دزێوکردنی ڕه‌فتاری توند و تیژی و شه‌ڕ له ژیانی ڕۆژانه‌دا
پوخته و گه‌ڵاڵه
شه‌ڕ یه‌کێکه له و سه‌رچاوانه‌ی که ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی تاڵکردووه، شه‌ڕ دوای خۆی گه‌نده‌ڵی و کێشه‌ی هه‌نووکه‌یی و دیرۆکی ناوه‌ته‌وه. شه‌ڕ سنووری پیرۆزی تاکه‌که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی، بێ‌بڕوایی و ئازادی، داب و نه‌ریتی شێواندوه.
له هه‌مووی تاڵتر، گیانی گه‌نده‌ڵی به‌هێزکردووه، که گه‌وره‌ترین ڕێبه‌سته له به‌ره‌ده‌م پرۆسه‌ی پێشکه‌وتندا، که زۆرجار له گه‌ڵ تیرۆردا دووڕوی درواێکن، که زۆر جار تیرۆرسته‌کان له ڕیگه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، به ئاسانی خۆیان ده‌خزێننه ناو ده‌زگای ئاسایش و دامه‌زراوه میری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه و کاری تیررۆرستی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
که‌واته پرۆسه‌ی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی، زۆر له‌کاره‌کان ئاسان ده‌کات، له‌وانه له گۆڕنانی تیرۆر و نه‌هێشتنی ڕه‌فتاری توند و تیژی و هه‌ڵس و که‌وتی شاره‌ستانیانه ده‌کاته به‌رگی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌ی .
تێبینی
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه له په‌رتوکی کۆلێژی ده‌رووناسی کۆمه‌لایه‌تی Social Psychology وه‌رگیراوه، چاپی 14 ئینگلیزی له نووسینی
Arnoson, Wilson & Akert لاپه‌ڕه‌کانی 389 تاکو 426
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« دەروونشیکاریی … فرۆید لەدیدی فرۆمەوە | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کەمى ووریایى و جوڵەى زۆر »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
