ئه‌پریل 23, 2008
یاسایه‌کى نوێ دژى خیانه‌تى هاوسه‌رى
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
له یاسه‌یه‌کى نامۆدا،که یه‌کێکه له جۆره‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خیانه‌تى هاوسه‌رێتى ،په‌رله‌مانى (که‌مبۆدى) یاسایه‌کى نوێى ڕاگه‌یاند ،که به گوێره‌ى ئه‌م یاسایه ،چ پیاو و،چ ئافره‌ت ،به ساڵێک زیندانى حوکمده‌درێت ئه‌گه‌ر شکایه‌تکار توانى به‌به‌ڵگه بیسه‌لمێنێ که هاوسه‌ره‌که‌ى خیانه‌تى لێکردووه ،ئه‌م یاسا نوێ یه‌ى وڵاتى (که‌مبۆدیا) ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى توند بۆ ته‌وه و،که‌سانى دژ به‌م یاسایه پێیان وایه که ئه‌مه به‌رنامه ڕێژییه‌که و،ده‌ست له کار‌و،بارى تاکه‌کان وه‌ر ده‌دات،وڕێکخراوه‌کانى ئافره‌تانیش وتیان که ئه‌م یاسایه گرفتى ناو خێزان زیاد ده‌کات به زیندانى کردنى یه ک ساڵ له ژن و،مێرد و،به‌رهه‌مى باشى نابێت .
وه‌لێ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى (که‌مبۆدى ) دانى به‌وه‌دانا که ئه‌م یاسایه یارمه‌تى وڵات ده‌دات و،له‌فه‌ساد ده‌یپارێزێ به‌تایبه‌تى بۆ به‌رپرسه باڵاکان که له‌گه‌ڵ هاوڕێ و،سکرتێره‌و،که‌سه نزیکه‌کانیان سێکس ده‌که‌ن به‌هۆى پێدانى پاره‌ى زیاده‌وه و،به‌مه‌ش پاره‌یه‌کى زۆر به فیڕۆ ده‌چێت.
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت ئه‌رکێکی ناخۆش ئه‌نجام بده‌یت | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | زوو باڵقبوونی کچان و گرفتێکی نوێ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
