نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

کاریگەری دەروونی ئەنفلوەنزای باڵندە

ئاب 6, 2007

anflonzai-ballndeلاى کەس نامۆ نییە لەم چەند ساڵەى دواییدا سەرجەم میدیاکان باس لە نەخۆشی ئەنفلوەنزاى باڵندە دەکەن. سالڕ بەسالڕ ژمارەی قوربانیان و زیانە مادییەکانی لە زۆر بوندایە . پسپۆران و شارەزایان زۆریان لەسەر نوسیوە لە هەردوو رووی زانستی نەخۆشییەکە و زیانە مادییەکانی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم باس لە لایەنی دەروونی ئەم نەخۆشییە بکەم، کەتاکو رادەیەک کەمی لە سەر نوسراوە یان رەنگە لەسەری نەنوسرابآ.
کورتەیەکی مێژووی و زانستی:
باس لە سێ بەتایی جیهانی ئەنفلوەنزای باڵندە دەکرآ
1- ساڵی( 1918): بەناوبانگە بە ئەنفلوەنزای ئیسپانی هەرچەندە لە کیشوەری ئاسیادا رووی داوە ، هۆی ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی راگەیاندنەکانی ئەوکاتەی وولاتی ئیسپانیا لە هەموو ووڵاتانی تر زۆرتر بایەخیان بە هەواڵەکانی تایبەت بەم نەخۆشییە داوە. هەندآ سەر ژمێری باس لە مردنی (40 -50 )ملیۆن هاووڵاتی دەکەن ، ژمارەی تووش بووان بە نزیکەی یەک ملیار دەخەمڵێنن.
2- ساڵی (1957-1958) : بەناو بانگە بە ئەنفلوەنزای ئاسیەوی
3- ساڵی (1967-1968) بەناوبانگە بە ئەنفلوەنزای هۆنگ کۆنگ
ئەم ڤایرۆسە سێ جۆری هەیە( جۆری ئەی وبی وسی ) جۆری یەکەم توشی مرۆڤ و گیانداران دەبآ و هەروو جۆرەکەی تر توشی مرۆڤ دەبن ، دوو جۆر پرۆتین هەیە لەسەر رووی ڤایرۆسەکە
( هیم ئەگلوتینین و نیورەمینیدەیز )
کەیەکەمیان (16)جۆر و دووەمیان (7) جۆری هەیە(Hem agglutinin -H and Neuraminidase –N(
گرنگترین کاریگەرییە دەروونییەکان بریتیەلە
1- لە منداڵدا:
بەهۆی ئەوەی زۆربەی منداڵان هۆگری هەڵس وکەوتن لەگەلڕ باڵندەو گیانداراندا هەندێکیان بە هاورێیەکی دڵسۆزی خۆیانى دەزانن و کاتێکی زۆری رۆژانەیانی لەگەڵدا دەبەنە سەربۆیە مردنی ئەو باڵندانە کاریگەرییەکی گەورەی دەبآ لەسەر باری دەروونی مندالڕ ج چای کوشتنی باڵندەکان لەلایەن کەسانى ترەوە بەبیانویەک کەزۆر جار زەحمەتەگەورەکان لێى تێبگات جا نەخوازەڵا منداڵان!
بۆیە مندالڕ هەست بە دڵتەنگی دەکات پاش لە دەست دانی پەلەوەرەکانی و هەندێ جار بارەکە کوشندەتر دەبێ وتوشی خەمۆکی دەبآو ئارەزووی یاری کردنی نامێنآ و خەوی پچرپچر دەبآ و ناو بەناو دەداتە گریان و پرسەیەک دادەنآ ڕەنگە خاوەن پرسە وسەرلێخۆشکەر هەرخۆی بآ!.
لەهەندآ منداڵی تردا دەبێتە هۆی ترسان لە باڵندەو پەلەوەرەکان چونکە خێزان و دەوروبەر باڵندەی وا نیشان دەدەن کە شتێکی دڕندەیەو تەنها نزیک بوونەوە لێی بەسە بۆ مردن بەمەش چەمکێکی کۆنی مرۆڤایەتی تێک دەدرێ کە بریتیە لە پاک وبێگەردی باڵندەکان و دانانیان بەهێمایی ئاشتی[تۆ بڵێی کۆتری سپیش ئەم نەخۆشییە بگوێزێتەوە] لەهەمان کاتدا تێکدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان مندالڕ و باڵندە. ئەم چەمکە تازەیە هەروا بەئاسانی لەلایەن منداڵەوە هەرس ناکرآ دەشآ ببێتە هۆی کێشمە کێشی دەرونی گەر روونکردنەوەی پێویست و دروستی بۆ نەکرآ.
بیرمان نەچى لە هەندێ منداڵدا دەبێتە هۆی گۆشەگیرىودابران لە چوار دەورو هەست کردن بەتەنهایی و بێزاری و ……
لە هەندێکی تردا توندوتیژی لێدەکەوێتەوە بەهۆی
1- بوونی کاتێکی زۆر ونەبونی هۆکاری پێویست بۆ پرکردنەوەی ئەو بەتالییە.
2- ناجار بوونی منداڵ بەوەی لە ماڵدا بمێنێتەوە و بونی فەزایەکی تەسک بۆ چالاکی کە هەرگیز توێنێتی مندالڕ ناشکێنآ .
3- هەولڕ دان بۆ تۆلە سەندنەوە وەک رقێک لە کۆمەڵگەو دەوروبەر.
هەندآ جار گەر روون کردنەوەی پێویست نەکرآ بۆ منداڵ و مندالڕ زۆر هۆگری باڵندەکانى بووبآ ڕەنگە بگاتە ئاستی هەوڵدان بۆ زیان گەیاندن بە خۆ یان خۆکوشتن.

: لە گەورەدا -2
وەک دەزانین مێینە زیاتر هاوەڵ و خولیایی هەڵسوکەوت کردنە لەگەل باڵندە ، بەتایبەتی ژنانی دەرەوەی شارو لادێکان بۆیە کاریگەرییە دەروونیییەکانی لەسەر مێینە زیاترە . هەرلەوەی دەبێتە هۆی دڵتەنگی و وەدەرکەوتنی نیشانەکانی خەمۆکی وبێزاری وتێک چوونی ریزمی خەوو نەمانی ئارەزووی خواردن و حەزکردن لە تەنیایی و……..هتد
لە نێرینەشدا هەمان کاریگەری هەیە بەڵام دەشآ هۆی سەرەکی نارەحەتییەکەی زیانە مادییەکە بێت زیاتر لە لایەنە عاتیفیەکان بۆیە زیاتر لە خاوەن کێلکەپەلەوەرییەکاندا بەدی دەکرێ یان لەو کەسانەی کە بژێوی ژیانیان لەسەر پەلەوەرە بیرمان نەچآ یەکآ لە هۆکانی خەمۆکی لەدەست دانە جا لەدەست دانی کەس وکار بێت یا پیشە یا سەروەت وسامان (هەندێ کەس هەموو سامانەکەی پەلەوەرە).
لەگەلڕ سەرهەڵدانی هەر نیشانەیەک کە هاوشێوەی ئەم نەخۆشییە بآ خەنۆش هەست بە ترس ودڵەراوکآ دەکات بەتایبەتى لەو کەسانەی خاوەن کەسایەتییەکی هستیری یان وەسواسین.
تاکو ئێرە ئێمە باس لە کاریگەری ئەم نەخۆشییە دەکەین لەسەر تاکێکی تووش نەبوو بەڵام زیان لێکەوتوو، خۆ گەر یەگآ تووشی ئەم پەتایە ببآ دوو ئەگەر زیاتری نییە :
ئەگەری یەکەم : چاک بوونەوە بەڵام هەست کردن بەترس وخوێندنەوەی زیاتر لەدەستەواژەیەک لە چاوانی بەرامبەرەوە ، خەڵکی وهاوەڵان هەوڵی خۆدوور خستنەوە دەدەن لێی هەرچەندە تاکو ئێستا هیچ حالەتێک تۆمار نەکراوە نەخۆشییەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر بگوێزرێتەوە. بۆیە زۆر ئاساییە تاک هەست بە دابران و دڵتەنگی و خەمۆکی بکات و هەندێ جار هەست بە نزمی بکات خۆی بە تاکێکی بێبایەخدەر ئاژمار بکات.
خۆگەر بەکارهێنانی ئەو باڵندەیە بۆ خواردن بە فرمانی ئەو بووبێت خۆی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی تووش بووبن سەرئەنجام ئەم چاک بێتەوەو یەکى یان زیاتر لە ئەندامانی خێزانەکەی بمرن ئەوە بەردەوام هەست بە تاوان و گوناه دەکات و خۆی بە بەرپرس دەزانآ بەرامبەر مردنی ئەوان سەرەرای تانە و تەشەری گۆمەڵگا کە مریشکى یان پەلەوەرێ ئەوەی نەدەهێنا مرۆڤیکی بۆ بکوژیت ودەیەها زاراوە و ئاماژەی تر کەهەریەکێکیان نیمچە مردنێکە ! بۆیە لەم بارەدا دوور نییە تاک بیری خۆکوشتن و تەنانەت هەوڵی خۆکوشتن بدات بە رێگەیەک یا رێگەیەکی تر.

ئەگەری دووەم : کە مردنە کۆتایی ژیانى تاکێکە بەڵام بەجآ هێشتنی کاریگەریەکی گەورە لەسەر ئەندامانی تری خێزان بەتایبەتی و کۆمەڵگە بەگشتی و پەیدا کردنی ترس و دڵەراوکێ لاى سەرجەم تاکەکانی کۆمەلڕ.
لێرەدا دەمەوآ ئاماژە بەوە بدەم (گومانی تێدا نییە خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە ) خۆبەدوور گرتن لە باڵندە و پەلەوەر کارێکی
گرنگ و پێویستە تەنانەت لە ناو بردنی هەندآ باڵندەش لەهەندآ شوێندا بەڵام دەکرآ بە شێوەیەکى مرۆڤ دۆستانە و بەبى زیندە بەچالڕ کردن و بآ نیشان دانی ئەو دیمەنانە لەسەر شاشەکانی تەلەفزیون و برێکی زیاتر لە رێنمایی دەروونی و روونکردنەوە بۆ
منداڵان تاکو چیتر منداڵە چاو گەشەکان نەبینین بەدوو چاووی پر گریان وهەڵکێشانى ئاهی سارد بۆ هاوەڵەکانیان.

لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر

بۆچوونەکان


« ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان …كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفالی سپیدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیایی شیکارى »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional