نیسان 8, 2008
بۆچی شتمان له‌بیر ده‌چێته‌وه ؟
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
هه‌موو تاکێک له‌ئێمه پێویستیمان به‌و زانیاریاریانه ده‌بێت که له‌ڕابردوودا فێریان بووین یان به‌ده‌ستمان هێناون ، ناسینه‌وه‌ی شته‌کان یان شێوه‌کان یان ناوه‌کان یان کارامه جوڵه‌ییه‌کان ( المهارات الحرکیة ) که‌تێکڕا یارمه‌تیمان ئه‌ده‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ، جا پیشه‌وه‌ر بین یان قوتابی یان نووسه‌ر یان مامۆستا یان هه‌رشتێکی تر . زۆرجار کاتێک پێویستیمان به زانیاریه‌که بکه‌وێته‌وه بیرمان و لێمان یاخی ده‌بێت زۆر پێی نائارام ده‌بین . جه‌نجاڵی ژیانی ئه‌م ڕۆژگاره‌مان و زیادبوونی فشاره ده‌روونیه‌کان وای له مرۆڤه‌کان کردووه که یادگه ( الذاکرة ) یان لاواز بێت له‌گێڕانه‌وه‌ی زانیاریه به‌ده‌ستهاتووه‌کان ، ده‌سته‌واژه‌کانی ( به‌خوا ئێستا ئه‌و مێشکه‌ی جارانم نه‌ماوه شتم زوو بیرده‌چێته‌وه ) و ( بۆ ئه‌زانم به‌یانی چیم خواردووه تا بزانم ئه‌و ڕووداوه که‌ی بووه ) و … هتد ، له‌و ده‌سته‌واژانه‌ن که ڕۆژانه له‌زاری ئه‌م و ئه‌وه‌وه ده‌بیسترێن . لێره‌دا ناچینه نێو باسی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌روونی و ژیری و ئه‌ندامیانه‌ی که هۆکاری له‌بیرچوونه‌وه‌ن ، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت له‌دیدی ده‌روونناسانه‌وه به‌کورتی قسه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی له‌بیرچوونه‌وه بکه‌ین لای که‌سانی ئاسایی .
له‌بیرچوونه‌وه له‌ده‌ستدانێکی سروشتیانه‌ی ئه‌و زانیاری و کارامه جووڵه‌ییانه‌یه که‌پێشتر به‌ده‌ستمان هێناون ، ئه‌م له‌ده‌ستدانه ڕه‌نگه کاتی بێت یان هه‌میشه‌یی ، به‌شێکی زانیاریه‌ک بێت یان ته‌واوی زانیاریه‌که ، واته په‌ککه‌وتن و نه‌توانینی تاکه له گێڕانه‌وه‌ی زانیاریه‌ک یان ناسینه‌وه شتێک یان ئه‌نجامدانی کارێک .
ده‌روونناسان سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کانی بیرچوونه‌وه گه‌لێک بیروڕایان هه‌یه به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وانه‌ن که له‌سێ تیۆردا باسیان ده‌که‌ین . یه‌که‌میان تیۆری وه‌لانان و پوکانه‌وه‌یه : ئه‌م تیۆره پێی وایه ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ری و شاره‌زاییه‌کانی ڕابردوومان بۆ ماوه‌ی درێژ به‌کارنه‌هێنا ئه‌وا ده‌چنه خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌وه ، بۆ نموونه ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی که ئێمه زوو زوو په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌که‌ین و سه‌روکارمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه هه‌میشه دێته‌وه یادمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ژماره‌یه‌ک به‌کار نه‌هێنین له‌بیرمان ده‌چێته‌وه . دووه‌میان تیۆری به‌یه‌کداچوون و په‌کخستنه : ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه پێش نووستن زانیاریه‌ک وه‌ربگرین و به‌دوایدا بخه‌وین دره‌نگتر ئه‌م زانیاریه‌مان له‌بیر ده‌چێته‌وه له‌چاو ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا وه‌ریبگرین چونکه له‌ڕۆژدا زانیاری و سه‌رقاڵی تری به‌دوادا دێت به‌یه‌کداچوون دروست ده‌بێت ، یان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه هۆنراوه‌یه‌ک له‌به‌ربکه‌ین و به‌دوایدا بێ‌پشوو لیستێک ژماره له‌به‌ربکه‌ین ئه‌وا به‌شێک له‌هۆنراوه‌که‌مان له‌بیرده‌چێته‌وه یان هه‌ندێ جار ئه‌م په‌کخستنه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت . سێیه‌میان تیۆری چه‌پاندنه ( الکبت ) : ئه‌م تیۆره‌ش پێی وایه که له‌بیرچوونه‌وه‌ی ژوانه‌کان و به‌روار و ناو و ڕوداوه‌کان له‌ئه‌نجامی ئاره‌زوویه‌کی چه‌پێندراوه ڕووده‌دات ، واته ئێمه ئه‌و شتانه له‌بیر ده‌که‌ین که‌وابه‌سته‌ن به‌بارێکی سۆزداری دیاریکراوه‌وه ، بۆ نموونه ئێمه ناوی که‌سێکمان له‌بیرده‌چێته‌وه که‌ڕقمان لێیبێت ، ژوانێکمان له‌بیرده‌چێت که ئاره‌زووی چوونمان نیه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌سێک .
به‌گشتی ئه‌زموونه‌کان به‌چه‌ند ڕاستیه‌ک گه‌یشتوون له‌وانه : نه‌ریت و کارامه جووڵه‌ییه‌کان دره‌نگتر له‌بیر ده‌چنه‌وه له‌چاو زانیاری و له‌به‌رکراوه وته‌ییه‌کان ، له‌بیرچوونه‌وه له‌کاتی ڕۆژدا خێراتر ڕووده‌دات له‌چاو کاتی خامۆشی و پێش نووستن
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« توندوتیژی Aggression به‌شی دووه‌م و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خۆبه‌زلزانین »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

بابه‌تێکی به‌سووده ده‌ستت خۆش
به‌س من هه‌ولم دا ئه‌و جۆره بیرچونه‌وه‌یه‌ی که من توشی بووم له بابه‌ته‌که‌ت بیدۆزمه‌وه به‌ڵام هیچیان لگه‌ڵ من نه‌گونجان
چونکه من بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه به به‌رده‌وامی زۆربه‌ی زۆری شته‌کانم بیر ئه‌چێته‌وه نازانم ئه‌بێ چاره‌سه‌ر چی بێت؟
به‌ڵام به به‌رده‌وامی و هه‌میشه له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵدا ئه‌ژیم !!
سوپاس بۆ ئێوه ماڵپه‌ره‌که‌تان
سه‌رکه‌وتوو بن