نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ … ده‌رباره‌ی پیس بوونی ژینگه‌ و هۆکار و چاره‌سه‌ره‌که‌ی / به‌شی دووه‌م و کۆتایی

ئه‌پریل 6, 2008

images501.jpgنامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ …
ده‌رباره‌ی پیس بوونی ژینگه‌ و هۆکار و چاره‌سه‌ره‌که‌ی
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
نووسینی : یۆگی : هاوبیر کامه‌ران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا

10:کەمى سەوزایى و دارودرەخت . نەبونى دارستان و سەوزایى لەدەوروبەرى سلێمانى و ناو سلێمانى واى کردوە لە دورەوە ئەم شارە زیاتر لە پارچەیەک کۆنکرێت بچێت تا لە شوێنى ژیانى مرۆڤ . مرۆڤ پێویستى بە سەوزاییە ، بەبێ سەوزایى مرۆڤ ناتوانێ بژى و ژیان بێ دارو سەوزى ژیانێکە بێ هەناسە ، چونکە ئەوان پرۆسەى پاککردنەوەى هەوا ئەنجام دەدەن ، بەڵام : ئەم ساڵ بەتایبەت رێژەیەکى زۆرى درەختى ناو ئەم شارە بررایەوە لە شەقامى مەولەوى و قەنات و شەستمەتریەکە وهتد..، چەند نەمامێکى بچوک لە دەوروبەرى شەستیەکە نێژراون و بۆ چەند سالێکى زۆرى تر سودێکى ئەوتۆ نابینن . من دڵنیام ڕێژەى سەوزى لە ناو سلێمانیدا هێندە کەمە کە باسکردنى عەیبە . ئێمە ئەگەر بێ سەوزى ترین شار نەبین لە جیهاندا ئەوا بەلایەنى کەمەوە لەریزى ئەو شارانەدین کە دوژمنى سەوزین . ئەو ماڵانەى تازە دروست دەکرێن باخیان تیادانیەو ئەمەش بە پێچەوانەى یاساى شارەوانیەوەیە . ئەو ماڵانەشى لە کۆندا دروست کراون حەوشەکانیان دەکەنە گەراج و کاشى . زۆر لەو زەویانەى بۆ باخى گشتى دانرابون ئەمرۆ دەبینى فڵان کەس کریویەتى و کردویەتى بە بیناى گەورە . گردەکانى ناوشار خەریکە دەگەرێنەوە بۆ لاى خواکەى خۆیان و دەگەنەوە بە رۆحى پاکى گردەکەى بەختیارى و ڕیعایە کە زیاد لە چەند هەزار درەختیان تیادا بردرایەوە وەک سیماى شاریان ناشرین کردبێت . سماى شارێک کە عەمودى زۆرترە لە درەخت .
11-.دانەنانى کەسى شیاو لەشوێنى شیاوى خۆى . یەکێکى تر لە هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە دانانى کەسى نەشیاوە لە بەرێوبەرایەتى و دامو دەزگاکان . هەروەها کارکردنى ئەم کەسانەیە بەپێى عاتیفەو هەواو هەوەسى خۆیان . دەبێت کەسانى دلسۆز و دانا و خوێندەوار و دەوڵەمەند بخرێنە سەر کار، کەسانى هەژار و ئەوانەى جاران پێڵاو لە پێیاندا نەبوە ناکرێت ئەمرۆ بخرێنە سەر خەزنەى ئەم وڵاتە پڕ نەوتە . دەبێت کەسانێک هەوڵبدەن بۆ سەوزکردن و پاککردنەوەى شار کە خۆیان پاک و نائالودەبن بە ژەهرى خۆپەرستى و بەرژەوەندى پەرستى .
12-.بێ ئاگایى خەڵک لەو بارەیەوەو ڕەچاونەکردنى تەندروستى ژینگە . زۆرینەى هاوڵاتیانى ئێمە هەر لەمنداڵیەوە وافێرکراون کاتێک بەلاى گوڵێکدا دەرۆن لێى دەکەنەوەو بۆنى دەکەن و فرێى دەدەن،وەک ئەوەى دوژمنى باوک کوشتەیان بێت، کاتێک بەلاى نەمامێکدا دەڕۆن بە لەقەیەک سەلامى لێ دەکەن، وەک ئەوەى تاوانێکى کردبێت، کاتێک درەختێک لەبەر دوکان یان ماڵەکەیدایە تامى تامى پێدەکات بۆ قومێ ئاوو و خوا نەکات بنى نەمامەکە رۆێ لە رۆژان بە تەڕى ببینى ، وەک گوناه بێت . خوا هەڵناگرێ شارەوانى و حکومەتى هەرێمیش لەبەر شتى تر فریاى رێنمایى خەڵکى ناکەون. هیچ بەرنامەیەکى تەندرستى فێرکارى ژینگەیى نیە کە منداڵان و خەڵکى فێربکات رێزى ژینگەکەیان بگرن چونکە رێزى تەندروستى خۆیان دەگرن. لە راستیدا وەزارەتى تەندروستیش لەوبارەیەوە تاوانبارە بەوەى کە دەبوو تەندروستى کۆمەڵ و ئەو پزیشکانەى لە زانستى “کۆمیۆنیتى” دا کار دەکەن بیریان لەمانە بکردایەتەوە . دەبێت بەنامەى تایبەت لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت و خەڵکى هوشیار بکرێتەوە . خودى خۆم پار لەگەڵ “کۆمەڵەى هونەرى یۆگا” لە سلێمانى نزیکەى “1000″ نەماممان کرى و لە هەندێ باخدا چاندمان ، هەرچەند بەشى باخچەکانى شارەوانى یارمەتى داین ، بەڵام بەداخەوە بەشى زۆرى نەمامەکان کە دەبو ئاویان بدەىن ئاو نەدران و وشک بون .
ئەمانە هەندێک لەو هۆکارانە بون کە هەوا و ژینگەى ئەم شارانەیان پیس کردوە و دەشتوانین هەمویان چارەسەر بکەین بەڵام ئەم کارە پێویستى بە کەسانى دڵسۆز هەیە، کەسانێک کە بەخەم ئەو هەوایەوەبن کە هەڵى دەمژن ، کەسانێک کە ئەم وڵاتە بەهى خۆیان بزانن ، کەسانێک کە بیانەوێت خزمەتى وڵات و خەڵک بکەن نەک خزمەتى بەرژەوەندى هەرگیز تێرنەبوى خۆیان .
دەمەوێت کەمێک باس لە زیانەکانى ئەم ئالودەبونە بکەم، ئەو نەخۆشیانەى لێرەدا باسیان دەکەم لەونەخۆشیانەن کە وردە وردە لە سلێمانیدا سەریان هەڵداوە و بەتەواوى خەریکە بڵاو دەبنەوە :
1. هەوکردنى سیەکان .
2. توش بونى مرۆڤ بە شێرپەنجەى پەردەى دەورى سیەکان Mesothelioma.
3. دەرکەوتنى ڕەبو تەنانەت لە منداڵان دا.
4. حەساسیەتAllergy.
5. کزبونى ئاستى بیستن Impaired hearing
6. کەمبونەوەى ئۆکسجین لە هیمۆگلۆبینى خوێن دا.
7. سەرئێشە .
8. کارکردنە سەر دەزگاى دەماریى جەستەى مرۆڤ .
9. تێکدانى بارى دەرونى مرۆڤ و زیادکردنى خەمۆکى .
10. هیلاکبونى خێراى مۆرڤ .
11. حەساسیەتى چاو .
12. ئەمە سەرەڕاى کەمبونەوە و تیاچونى سەوزایى و دارو درەخت .

نزیکەى یەک ملیۆن مادەى کیمیاوى هەیە کە تا ئێستا دۆزراونەتەوو دروست کراون. 6000 لەم ماددانە لەوانەیە هۆکارى دروست بونى شێرپەنجەبن و1000 دانەیان سەلمێنراون کە نەخۆشى لە گیانداراندا دروست دەکەن و200 دانەیان سەلمێنردراون کە شێرپەنجە لە مرۆڤدا بەرهەم دێنن . یەکەمین هۆکارى گواستنەوەى ئەم گازانە بۆ ناو مرۆڤ و کاریگەریان لەسەر مرۆڤ رێگەى هەناسەیە کە پیس بونى ژینگە راستەوخۆ کاردەکاتە سەرى . هەربۆیە ژینگە وەک فرۆکەیەک وایەو ئێمەش فرۆکەوانەکەى و تێکدانى ئەو فرۆکەیەى کەئێمە تیایداین کارێکى سەرسورهێنەرو روخێنەرە. پیس بونى ژینگە هەڵەیەکە بە نەخۆشى و ناخۆشى و نەهامەتى خەڵکى کۆتایى پێ دێت و پێویستى بەچارەسەرى خێرایەو ڕواندنى سەوزایى و کەمکردنەوەى ئۆتۆمبێل و موەلیدەى کارەبا و پاککردنەوەى شەقامەکان و چارەسەرى سوتانى خۆڵ و خاشاک و دوکەڵى کارگەکان لەو ڕێگایانەن کە ئێمە دەتوانین بەهۆیانەوە چارەسەرى ئالودەبونى هەواو ژینگەکەمانى بکەین .
وەک هاوڵاتیەک و وەک یۆگیەک و وەک دڵسۆزێکى ئەم شارە و هەمو کوردستان بەناوى خۆم و (کۆمەڵەى هونەرى یۆگا)وە داوا لەبەرێزان سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیران و شارەوانى سلێمانى و شارەوانیەکانى دەوروبەرى سلێمانى و وەزارەتى ژینگەو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەمو دانیشتوان دەکەم کە بەتەنگ ژینگەکەیانەوە بێن و هەوایەکى پاک بۆ خۆیان و نەوەکانیان فەراهەم بێنن ، چونکە ئەم ئەرکە تەنها ئەرکى حکومەت نیە بەڵکو ئەرکى هاوڵاتیانیشە . داواکارم ئەم بابەتە بەوردى کارى لەسەر بکرێت و بازرگانى و ئیهمالى و نەزانى کۆمپانیاکان و تاکەکەس نەبنە هۆکارێک بۆ پیس بونى ژینگەى ئەم شارانەى کە بە خوێنى شەهیدان و کەسانى دڵسۆز و زانست خواز ئازادو ئاوەدان کراوەتەوە . وڵاتێک کە خوێنى زەردەشتى ژینگە پەرستى پیادا دەگەرێ دەبێ ئێمە بە دڵ و رۆح بیپارێزین .

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر

بۆچوونەکان


« سایکۆلۆژیای خه‌و / به‌شی سێیه‌م / بێخه‌وی ( خه‌وزڕان ) Insomnia | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | توندوتیژی Aggression به‌شی یه‌که‌م »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional