ئازار 8, 2008
نەزۆکى
Infertility
نووسینی : د. ئهفرام محهمهد حهسهن
پسپۆری نهخۆشیه دهروونیهکان
ئەو زاراوەیەی زۆر جار بنەمای خێزان لەبن هەلدەتەکێنێ و هەموو پەیمان وخۆشەویستی و نەخشەکانی ئایندە تێک دەدات و هەموو سیماو جوانییەکانی خێزان دەکاتە دۆزەخ و وا لە کۆمەل دەکات بە چاوێکی ترەوە برواننە تاکی نەزۆک وخێزانی نەزۆک جا چ چاوی بەزەیی بێت یان چاوی سوکایەتی !!
زۆرجار چەمکى نەزۆکى بەهەڵە بەکاردەهێنرێت و بەخێزانێک دەوترێت کەحاڵەتى نەزۆکیان هەیە بەبێ ئەوەى حالەتی نەزۆکیان هەبێت .
نەزۆکى خێزان گەلێ کێشەو نەهامەتى لێ دەکەوێتەوە بەتایبەتى گەرهۆکارى نەزۆکى یەکە لەئافرەتەوە بێت یەکسەر بەپآى بارودۆخى کۆمەڵایەتى پینەو پەرۆ بو پیاو دەهێنرێتەوە کەبۆى هەیە ژنێکى تر بهێنێت یان دەگاتە ئەوەى کەپێویستە ژن بهێنێت و بەڵگەى کۆمەڵایەتى و ئایینى یەک لەدواى یەکى بۆ دەهێننەوە خۆئەگەر هۆکارى نەزۆکى یەکە لەنێرینەوە بێت ئەوا ئەم هات و هوریایەى بۆ ناکرآ و زیاتر باس لەوەدەکرآ کەئەمە قسمەت و نسیبە و مرۆڤ دەبآ بەبەشى خۆى رازى بآ و بەمێ ینە دەڵێن گرنگ ئەوەیە پیاوێک هەیە سترت بکات ! .
بەڵام کەس باس لەوە ناکات ئەم ژنەش مافى خۆیەتى حەز لەمنداڵ بکات و غەریزەى دایکایەتى خۆى تێر بکات و گەر بیر لەوە بکاتەوە شووی دووم بکات تانە تەشەری کۆمەلگە وازی لێناهێنێ دەبێتە بنێشتە خۆشەی بن دانی جیران و کەسو کاری پیاو تەنانەت کەسوکاری خۆی .
نەزۆکى سآ جۆرى هەیە :-
1- سەرەتایى (Primary Infertility ) .
ئەوبارەیە کەنێرو مآ پەیوەندى سێکسیان سکى لێناکەوێتەوە پاش ماوەى ساڵێک یان زیاتر لەپەیوەندى سێکسى بەبآ هیچ رێگرێک .
2- دووەمى (Secondary Infertility ) .
ئەوبارەیە کەلەپێشدا سک بوون رووى داوەو دەشآ مناڵیشیان بووبآ بەڵام ئێستا پاش ساڵێک لەپەیوەندى سێکسى بآ رێگر سکبوون روونەدات .
3- خۆبەخشانە (Voluntary Infertility ) .
ئەو بارەیە کەهەوڵى سک بوون نادەن بەهۆى بەکارهێنانى یەکێک یان زیاتر لە رێگەکانى رێگرتن لەسکبوون .
بەپێ ى زیاتر لەتوێژینەوەیەک گەرتەمەنى مآ ینە لە (25) ساڵ کەمتر بێت ئەوا لەماوەى شەش مانگى یەکەمى پەیوەندى سێکسى بآ رێگر لە (60%)ى خێزانەکاندا سک بوون رووئەدات و لەماوەى (1) ساڵى هەمان پەیوەندى دا (85%)ى خێزانەکان سک بوون رووئەدات ئەمەش واتە رێژەى نەزۆکی نزیکەى لە(10-15%) خێزانەکان بەدەستیەوە دەناڵن نەزۆکی کاریگەرى گەورەى هەیە لەسەر خێزان لەرووى :-
1- بەردەوام بوونى پەیوەندى خێزانى.
2- بەرودەوام بوونى پەیوەندى سێکسى.
3- کاریگەرى لەسەر بارى دارایى خێزان بەهۆى گرانی ئەو پشکنین و ئازمایشانەی کە پێویستە بۆ دیارى کردنى هۆکارى نەزۆکىیەکە جگە لە چارەسەر کردن.
4- پەیدا بوونى کێشەى کۆمەڵایەتى لەئەنجامى توانج دان لەخێزانەکە لەلایەن کەس و کارەوە ،بەتایبەتى گەرهۆکارى نەزۆکى یە کە لەمێینەوە بێت دى خەسوو واخۆى دەردەخات کەخەریکە بۆ مناڵ شێت بێت !.
5- ئەو کەسەى کەهۆکارى نەزۆکییەکەیە هەست بەکەمى دەکات و زۆرجار تووشى نارەحەتى دەروونى و تەنگژەى دەروونى دبێت .
هۆکانى نەزۆکى :-
لەراستى دا کۆمەڵێک زۆر فاکتەر (هۆکار) هەن کەکار دەکەنە سەر رێژەى نەزۆکى گرنگترینیان تەمەنى مآ ینە یە بەتابەتى گەر تەمەنى مآ ینە لەسەرو (37) ساڵەوە بێت یان گەر ئاستى رژێنى تۆپەڵە هەژین (FSH ) (Follicular Stimulating Hormone ) بەرز بێت (زیاتر لە 10 یەکە /لیتر) . ئەوا بەشێوەیەکى بەرچاو کاردەکەنە سەر بەرزبوونەوەى رێژەى نەزۆکى .
1- ئەو هۆکارانەى پەیوەندى بەنێرینەوە هەیە :-
ڕ- سپێرم :- وەک ئاشکرایە سپێرم یان تۆوى پیاو لەلایەن گوونەکانەوە دروست دەکرآ ، بەشێوەیەکى ئاسایى پلەى گەرمى کیسەى هەڵگرى گونەکان یەک پلە لەپلەى گەرمى لەش نزم ترە ، هەربەرەز بوونەوەیەک لەپلەى گەرمى کیسەى هەڵگرى گونەکان (Scrotum ) یان پلەى گەرمى گونەکان خۆیان کاردەکاتە سەر تواناى دروست بوونى سپێرم ، ئەم حاڵەتە زیاتر لەو کەسانەدا هەیە کە گونیان دانە بەزیوەو نەهاتۆتە خوارآ بۆ ناوکیسەى گونەکان یان ئەو کەسانەى حاڵەتى (Varicocele ) واتە کیسەی ئاوییان هەیە .
زیاتر لەهۆکارێک هەیە کەپلەى گەرمى ئەم ناوچانە بەرز دەکاتەوە وەکو حەمامى گەرم جلى ژێرەوەى گەر تەسک و توند بێت یان مادەى نایلۆنى بێت . یان هەوکردنى گونەکان .
هەروەها هەندآ دەرمان هەیە دەبێتە هۆى کەم کردنەوەى چالاکى سێکسى و کاردەکاتە سەر ڕادەى دروست بوونى سپێرم لەوانە دەرمانەکانى :-
- دژە فێ .
- دژەسایکۆسسەکان.
- هەندآ دەرمانى دژە فشار .
- چارەسەری کیمیاوى کەبۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەکاردآ.
بەپآى رێکخراوى تەندروستى جیهانى (W.H.O ) دەبآ سمین (تۆواو) ئەم تایبەتمەندیانەى هەبآ ئینجا بەئاسایى دادەنرآ :-
بڕى تۆواو (2-5 س س)
کاتى شلى (ماوەى بەشلى مانەوە) (30 خولەک)
چرى (20 ملیۆن ) سپێرم / 1 یەک سى سى
جوڵە زیاتر لە (50% ) تواناى جوڵەیان هەبآ .
شێوە زیاتر لە (30% ) ئاسایى بێت .
خرۆکەى سپى کەمتر لە (1 یەک ملیۆن ) / 1 یەک سى سى
ب/ نەتوانینى گواستنەوەى سپێرم .
بەهۆى ناتەواوى پێچاوپێچ (بوربوخ) (Epididymus )
گیرانى جۆگەکان بەهۆى ناتەواوى دروست بوونیان یان ناتەواوى رووپۆشى جۆگەکان کەبە سیلیا (Cilia ) داپۆشراون و نەجووڵانى سیلیاکان بۆ گواستنەوەى سپێرم یان بەهۆى هەڵبەستن (Vasectomy) واتە هەر ناتەواوى یەک هەبآ لە سەرتاى دەست پآ کردنى جۆگەکان تاکو کۆتایى جۆگەکان کاردەکاتە سەر گواستنەوەى سپێرم .
ج/ نەتوانینى تواناى دەرهاویشتنى تۆواو .
کەئەمە نزیکەى (1-2 %) هۆى نەزۆکى یە لەپیاواندا بەهۆى:-
- گەراندنەوەى تۆواوبۆ ناو میزەڵدان.
- ناتەواوى لەکۆئەندامى دەمارى نابەسۆز(Parasympathetic )،کەبەرپرسیارى دەرهاویشتنى تۆواوە.
- هاویشتنى پێش وەخت (Rapid ejaculation )
2- ئەو هۆکارانەى کەپەیوەندى بەمآ ینەوە هەیە:-
ا/ کێشەى دروست بوونى هێلکە .
- دروست نەبوونى هێلکە .
- دروست بوونى بەشێوەیەکى کەم یان لەماوەى نارێک و پێک دا بەهۆى :
ا / ژێر لانکە رژێن (Hypothalamic Gland ) رژانى هۆرمۆنى (GNRH ) بەشێوەیەکى نائاسایى کەکاردەکاتە سەر دۆپا مینێرجیک یان ئیندۆرفینێرجیک تۆن .( Dopaminergic or Endorphenergic Tone ) کەکاردەکاتە سەر دروست بوونى هێلکە .هەندآ جار بەهۆى هۆکارى دەرەکى یەوە دەبێت لەوانە :
- فشارى دەروونى زۆر .
- لەدەست دانى کێشى لەش بەخێرایى .
- بەهۆى هەندآ دەمان .
گەر بەهۆرى هۆکارى دەرەکى یەوە بێت چارەسەرى ئاسانترە .
ب / رژێنى نخامى (Pituitary Gland ) ژێر مێشکە رژێن .
تێک چوونى رژانى پرۆلاکتین (Prolactin ) کە دەبێتە هۆى نەمانى سوورى مانگانە و دەنەبەزینی هێلکە بەهۆى بوونى وەرەم لەم رژێنەدا یان هەندآ جار بەهۆى فشارى دەروونى یەوە ئاستى پرۆلاکتین بەرز دەبێتەوە بەڵام هەرکاتآ ئاستى پرۆلاکتین چووە سەرو (1000) یەکە /لیتر ئەوە دەبآ زیاتر بیرمان بۆ وەرەم (Adenoma ) بچێت وەک لەبارى دەروونى .
ج / هێلکەدان (Ovary ) :-
کیسەى سەر هێلکەدان (Ovarian Cyst ) گرنگترین هۆکارى نەزۆکى یە لاى مآ ینە بەتایبەتى لەژنانى کیشوەرى ئاسیادا . کەدەبێتە هۆى بەرز بوونەوەى ئاستى (Lutenizing H. ) کەبەر پرسیارە لەگەشە کردنى تەنى زەردو تێک چوونى هاوسەنگى لیوتینایزینگ هۆرمۆن و هۆرمۆنى تۆپەڵە هەژین 1 ،هەروەها دەشآ ببێتە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئەنرۆجین (Androgen ) ئەم ئافرەتانە بەوە جیا دەکرێنەوە کە :-
- بوونى مووى وەکو ریش و سمێڵ لەروودا.
- قەڵەوى .
- کەمى سوورى مانگانە (Oligomenorrhoea ) .
د / کوێرە رژێنەکان (Endocrine gland ):-
بەتایبەتى رژێنى پەریزادە (Thyroid Gland ) (غدەى دەرەقى ) کەزیاد بوون و کەم بوونى چالاکى ئەم رژێنە دەبێتە هۆرى تێک چوونى سوورى مانگانە و دروست بوونى هێلکە .
رژێنى سەر گورچیلە (Suprarenal Gland ) کەدەبێتە هۆى سەرهەڵدانى نیشانەى کوشین (Cushing Syndrome ) بەهۆى ناتەواوى لەرژێنەکەدا.
ه / ناتەواوى لەکرۆمۆسۆمەکان (Chromosomal Disorder )
بەشێوەیەکى ئاسایى ژمارەى کرۆمۆسۆمەکانى مآ(44+xx ) هەموو زیاد بوونێک یان کەم بوونێک لەم ژمارەیە بەتایبەتى کرۆمۆسۆمەکانى دیارى کردنى رەگەز (xx ) دەبێتەهۆى ناتەواوى وە کارکردنە سەر تواناى سک بوون وەکو نیشانەى تێرنەر(Turnar Syndrome ) کەژمارەى کرۆمۆسۆمەکانى (44+x ) .
2 -جۆگەى فالوپ (Fallopian Tube )
وەکو دەزانین فرمانى جۆگەى فالوپ گواستنەوەى هێلکەیە لە هێلکە دانەوە بۆمنداڵدان بەڵام هەندآ جار ناتوانآ ئەم فرمانە جێ بە جآ بکات بەهۆى :-
ا/ لەناوچوونى فمبریا (تیسکەکان ) (Fimbriae ) کەچەند ریشاڵێکن بۆ وەرگرتنى هێلکە و گەیاندنى بەناوجۆگەکە .
ب/ تێک چوونى رووپۆشى جۆگەکە .
ج/ هەوکردنى جۆگەى فالوپ (Salpangitis )
د/ ئەونەخۆشیانەى لەرێ ى سێکسەوە دەگوێزرینەوە هەندآ جار کار لەم جۆگەیە دەکەن و دەبنە رێگر لەسک بوون لەوانە (کلامیدیا ، تراکۆمۆنەس ، گۆنۆریا) .
3- کێشەى پیتاندن (Implant Disorder )
- بەهۆى کەمى یان نەرژاندنى هۆرمۆنى پرۆجێستیرۆن کارلە ناوپۆشى منداڵدان دەکات و رێگەى پیتاندن نادات .
- ناتەواوى لەشێوەودروست بوونى منداڵدان دا کە هەندآ جاردەبێتە رێگر .
جگە لەم هۆکارانە کۆمەڵێکى تریش هۆکار هەن وەکو :-
- جگەرە کێشان.
- مەى خواردنەوە .
- بەکارهێنانى هەندآ دەرمان .
- بارى دەروونى.
- دەوروبەر.
هەموو کاریگەریان هەیە لە سەر رێژەى نەزۆکى بەشێوەیەکى نەگەتیفانە .
دەست نیشان کردن :-
لەبەر ئەوەى هۆکانى نەزۆکى گەلێک زۆرن و پەیوەندى بەهەردوو رەگەزەوە هەیە ،بۆیە لەکاتى سک نەبوون دا دەبآ هەردووکەسەکە پێکەوە گفت و گۆبکەن و سەردانى پزیشک بکەن تاکو هۆکارى ڕاستەقینەى سک نەبوونەکە دیارى دەکرێت.
لەبەر ئەوەى پشکنینەکانى نەزۆکى ڕەنگە پارەیەکى زۆر و کاتێکى زۆرى بوآ بۆیە دەبآ هەردوو کەسەکە بەئاگادارى یەکتر سەدانى هەمان پزیشک بکەن ، تاکو بەپآ ى گرنگى و ئاسانى و هەرزانى پشکنینەکان پزیشکەکە پشکنینیان بۆ بکات.
گرنگترین پشکنینەکان :-
1- پشکنینى تۆواو (سمین)ى پیاو.
2- سۆنەر (U/S ).
3- تیشکە وێنەدارى منداڵدان و جۆگەى فالوپ.(Hysterosalpingogram ).
کەگیراوەیەکى تایبەت دەکرێتە منداڵدانى ئافرەتەکەو پاشان تیشکى سینى (X-Ray ) بۆدەگیرێت بۆ سەیرکردنى منداڵدان و جۆگەى فالوپ.
4- پشکنینى ئاستى هۆرمۆنەکان .
چارەسەر :-
لەبەرئەوەى هۆکانى نەزۆکى زۆرن و دیارى کردنى پێویستى بەپزیشکى شارەزا هەیە گومانى تێدا نى یە کەچارەسەرەکەشى دەبآ لەلایەن پزیشەکەوە بکرێت.
بەڵام کاریگەریە کۆمەڵایەتى و دەروونى یەکەى پێویستى بە هەوڵدانى هەموو لایەک هەیە ، چونکە نەبوونى مندالڕ ماناى کۆتایى ژیانى سێکسى و هاوسەرى ناگەیەنێ و دەشآ ژیان و هاوسەرى بوون زۆر چەمکى جوان و پر ماناى تێدا بێت کەبآ بوونى منداڵیش واتایەکى جوان بەژیان بدات چونکە هەموو ئامانجى سێکس زۆرکردن نى یەو هەموو واتا جوانەکانى پێکەوە ژیان بەنەبوونى مندالڕ ناشرین نابآ و لەهەمان کاتدا بوونى مندالڕ خۆشى یەکى ترى هەیەوە گەرخێزانێ پاش هەموو هەوڵەکان و رێگە چارەکان نائومێد بوو لەمندالڕ بوون و ئارەزووى منداڵیان دەکرد ، ئەوا لەم ووڵاتەو لە هەموو جیهاندا هەزارەها بەڵکو ملیۆنەها منداڵ بآ دایک و باوک هەن و چاوەرآى کۆشى پرنازى خێزانێک دەکەن ، کەدەتوانیت تۆ یەکێک بیت لەو خێزانانە کەنەک خۆشى یەکى زیاتر بۆ خۆت بەڵکو بۆ منداڵێکى بآ لانە و بۆ کۆمەڵیش بەدى بهێنى.
ماڵپهڕی دهروونناسی
لەهاوپۆلی: بابهتی تر
« دایک مرۆڤترین کهس | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانهیهک لهگهڵ توێژهری دهروونی سامان سیوهیلی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
