ئازار 8, 2008
گۆرانکارییە جەستەیی و دەروونیەکانی سکبوون
نووسینی : د. ئهفرام محهمهد حهسهن
پسپۆری نهخۆشیه دهروونیهکان
سلێمانی
بآ گومان یەکێک لەئەنجامەکانى کارى سێکسى لەنێوان نێرو مێ دا بریتى یە لە سک بوون جا ئەگەر ئەو پەیوەندى یە لەسنوورى خێزاندا بکرێت ( لەنێوان ژن و مێردا) یان لەدەرەوەى سنوورى خێزان . ژمارەیەکی زۆر گۆرانکاری هەیە لە رووی جەستەیی و دەروونیەوە بەسەر مێدا دێت و هەندێ لەو گۆرانکاریانە هاوسەرەکەشی دەگرێتەوە و کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی خێزانی.
گرنگترین ئەو گۆرانکاریانەش بریتییە لە :
1- کۆئەندامى سوران:
قەبارەى خوێن بە نزیکەى ( 30 %) زیاد دەکات ، ژمارەو قەبارەى خرۆکەى سوور ( 20 %) زیاد دەکات، برى پلازما (50 %) زیاد دەکات ، ئەمەش دەبێتە هۆى روون بوونەوەى خوێن و دەرکەوتنى کەم خوێنى.
برى ئەو خوێنەى کەدلڕ پاڵى پێوە دەنێت لەخولەکێدا لە ( 4- 5) لیتر / خولەک زیاد دەکات بۆ (6 لیتر / خولەک ) .
- ژمارەى لێدانى دلڕ ( 12 – 18 ) لێدان لەخولەکێک دا زیاد دەکات
- فشارى خوێن لەزۆرى ئافرەتەکاندا دابەزین بەخۆوە دەبینێ بە( 4- 6 ) ملم جیوە بۆ فشارى سەرەوەى خوێن ، ( 8 – 15 ) ملم جیوە بۆ فشارى خوارەی خوێن .
2- کۆ ئەندامى هەرس
- دڵ تێکەڵ هاتن بەتایبەتى لەبەیانیان نزیکەی ( 30 % ) مێین ئەم حالەتەی هەیە.
- زیاتر ئارەزوو کردنى خواردن .
- دڵە کزە یان دڵە سوتێ Heart burn
- قەبزى : دەبێت لەم بارەدا ئاگاداربین نابێت چارەسەری ئەم حالەتە بە حەب یان گیراوە بکرێت بەلکو وا باشترە ئەو خواردنانە بخوات کە مادەی ریشالیان زۆرە و دەبنە هاندەر بۆ زال بوون بەسەر گرفتەکەدا .
3- کۆئەندامى هەناسەدان
1- ژمارەى هەناسەدان لەخولەکێدا ناگۆرێت.
2- قەبارەى ئەو هەوایەى لەهەر هەناسەدانێک و هەناسەوەرگرتنێک دا هەیە بەشێوەیەکى بەردەوام زیاد دەکات.
3- ئەو هەوایەى لەسییەکاندا دەمێنێتەوە پاش گەورەترین هەناسە دانەوە کەم دەبێتەوە لە ( 96 ، 0 ) لیترێک بۆ (77 ، 0 ) لیتر .
4- ئەو هەوایەى دەدرێتە دەرەوە پاش هەناسەدانەوەیەکى ئاسایى کەم دەبێتەوە لە ( 65 ، 0 ) لیتر بۆ (55، 0 ) لیتر.
5- ئەو هەوایەى کەلەسییەکاندایە پاش هەناسە دانەوەیکى ئاسایى بەرێژەى ( 18 % ) کەم دەبێتەوە .
6- ئەو هەوایەى لەماوەى خولەکێدا وەردەگیرێت و دەدرێتەوە قەبارەکەى بەنزیکەى ( 40 % ) زیاد دەکات .
4- کۆ ئەندامى میز:
- کشانى حەوزى گورچیلە و بۆرى میز ( کەبەر پرسە لە گواستنەوەى میز لە گورچیلەوە بۆ میزەڵدان ) لە نزیکەى ( 90 % ) مآ ینەدا .
- زوو میزکردن.
5- لەپێستدا:
گۆڕانى ڕەنگى پێست بەتایبەتى روومەت کەرەنگى قاوەیى دەبێت و پەڵە پەڵەى نارێک و پێکى لێ بەدیار دەکەوێت (ماسکى سک بوون) . هەروەها لەناوچەوانیشدا هەیە کەپێى دەڵێن کڵۆزما
6- کێش :
زیاد بوونى کێشى ئافرەتەکە بەنزیکەى ( 12،5 ) کگم لەسەرەتاى سک بوونەوە تاکۆتایى سکەکە . بەبآ ئەوەى کۆبوونەوەى ئاو رووبدات زیاد بوونى کێش بەم جۆرەى خوارەوە دەبێت :
شانە یان شلە 10 هەفتە 20 هەفتە 30 هەفتە 40 هەفتە
کۆرپەلە 5 300 1،500 3،400
وێڵاش 20 170 430 650
شلەى ناومنداڵان 30 350 750 800
منداڵان 140 320 600 970
مەمک 45 180 360 405
خوێن 100 600 1،300 1،250
شلەى نێوان شانەکان 0 30 80 1،680
مخزونى دایک 310 2،050 3،480 3،345
سەرجەم 650 4،000 8،500 12،500
نیشانەکانى سک بوون :
بیگومان هەر گۆرانکاریەک لە لەشی مرۆڤدا روودەدات کۆمەلێ نیشانە هەن بەهۆیەوە تاک هەست بەوە دەکات ئەو گۆرانکاریە رووی داوە سکبونیش یەکێکە لە بارانەی مێیە بە هۆی کۆمەلێ گۆرانکاریەوە دەزانێ کەسیکی هەیە. گرنگترین ئەو گۆرانکاریانەش بریتیە لە:
1- نەمانى سوورى مانگانە Amenorrhea.
2- دلڕ تێەکەلڕ هاتن بەتایبەتى لەبەیانیاندا.
ئەم نیشانەیە لەسەرتاى هەفتەى شەشەمەوە دەست پآ دەکات لە نزیکەی (35% ) ئافرەتى دووگیان ئەم نیشانەیان هەیە. دواى چەند هەفتەیەک نامێنێت .
3- گەورە بوون و بەئازار بوونى مەمک . لەهەفتەکانى سەرەتاى سک بووندا .
4- میزە چورکێ بەهۆى ئەوەى منداڵدان فشار دەخاتە سەر میزەڵدان .
5- گەورە بوونى سک کە ئەمە نیشانەیەکە لە دوایى دا ئافرەت دەیبێت بەڵام لەهەفتەکانى سەرەتاى سک بووندا ئافرەت هەست بە قورسى یەک دەکات لەناو سکى دا.
6- جووڵەى کۆرپەلە کە یەکەم جار لەنێوان هەفتەى (18 – 20 ) هەستى پآ دەکات بەڵام ئەو ئافرەتەى چەند سکێکى بووبآ دووهەفتە زووتر هەست بە جووڵەى کۆرپەلەکەى دەکات لەهەفتەى (16 – 18 ).
کۆمەڵآ نیشانەى تر هەن کە پزیشک بەهۆیەوە دەزانێت مآ ینە سکى هەیە :
1- گەورە بوونى منداڵدان.
2- نەرم بوون و شین هەڵگەڕانى ملى منداڵدان بەهۆى زۆرى موولوولەکانى خوێن .
3- دەست لێدانى بەشەکانى لەشى کۆرپە .
4- گوآ گرتن لەلێدانى دڵى کۆرپەلە بە هۆی دەزگایەکی تایبەتەوە.
سەرەڕاى پشکنین :
1- پشکنینى میز.
2- پشکنینى سۆنەر .
3- پشکنینى هۆرمۆنى .
سکبوون وەک هەریەک لە گۆرانکارییە فسیۆلۆژیەکانی تر بەسەر مێدا دێت و کاریگەری دەرونی هەیە لەسەر ژیانی هاوسەری بە گشتی و مێینە بەتایبەتی. گرنگترین ئەو گۆرانکاریانە بریتینە :
1- هەستکردن بە ناسنامەی مێینە : ئەمەش پەیوەستە بەوەی تا چ رادەیەک مێ شادمانە بەوەی خاوەن رەگەزی خۆیەتی هێندە هەست بە خۆشی و شانازی دەکات بە سکبوون و ساتەکانی بە خۆشی دەباتە سەر سەرەرای نارەحەتییە جەستەییەکان کە هاوشانن لەگەل قۆناغەکانی سکبوون . بەردەوام باس لە گۆرانکارییە خۆشەکان دەکات ، بەڵام ئەوەی حەزناکات سکی ببێ و رقی دەبێتەوە لەوەی مێیە ، هەست بەگەلێ نارەحەتی دەکات و تا بۆی بکرێ هەواڵی سکەکەى دەشارێتەوە.
2- کاریگەری ئەو بۆچونانەی هەیە لەمەر سکبوون لاى هەنێ تەنها خۆشیەکانی بیستووە بۆیە شادمانە بەوە خۆ گەر باسی ئازار ونارەحەتییەکانی بیستبێ بەترس و دڵەراوکێ وە پێشوازی لێ دەکات. بۆیە دەبێ مێ پێش وەخت خۆی بۆ سەرجەم ئەگەرەکان ئامادە بکات و بە شێوەیەکی واقعیانە هەلسوکەوت بکات.
3- تەمەنی سکبوون: گومانى نیە تەمەنی مێ لە کاتى سکبووندا کاریگەری گەورەی هەیە بۆ نمونە لەسەرەتاکانی تەمەندا شتێکی خوازراوە لای زۆربەی زۆری مێ و لە دوای تەمەن 40 ساڵیەوە هێندە خوازراو نیە لەبر هۆیەک یان هۆیەکی تر.
4- ژمارەی سکەکە: بۆ نمونە گەر بۆ ماوەیەکی زۆر بێت منالی نەبوبێت لە کاتی سکبوندا هەست بە دلگەشیەکی تەواو دەکات و هەموو نارەحەتیەکانی نەبوونی سک و ئازارەکانی سکبوونیشی بیر دەچێتەوە. بەلام گەر ژمارەیەکی زۆر منداڵی هەبێت و ئارەزووی سکبوون نەکات و تەمەنێکی زۆری هەبێت ، بێگومان لەم بارەدا حەز بە سکبوون ناکات لەبەر هۆکاری کۆمەلایەتی و دەروونی و تەندروستی …
سەیر لەوەدایە کۆرپە هەست بەم هەلوێستەی دایک دەکات کە دایک خۆشی دەوێ یان نە ْ لەرێی هەندێ پێکهاتەی کیمیاویەوە کە هەندێ رژێن دەری دەدات بۆیە مندالڕ پاش لەدایک بوون کەسێتیەکی توند و شەرانی و ملهوری لێدەردەچێت بەتایبەتی گەر دایک هەوڵی لە باربردنی کۆرپەکەی بدات . گەر دایک هەلوێستی خۆی بگۆرێ لە مانگەکانی کۆتایی سکەکەیدا ئەو کاریگەریە گەورەیەی نییە لەسەر رەفتاری منداڵەکەی چونکە ئەم رەفتارانە لە مانگەکانی سەرەتای سکبووندا دەچەسپێت.
5- پەیوەندی هاوسەری: هەرچەندە هاوسەر خۆشەویست بێت هێندە مێ حەز بە سکبوون دەکات لە هاوسەرەکەی وپێچەوانەکەشی راستە. بۆیە بوونی پەیوەندی خۆشەویستی ولێکگەشتن لە نێوان هەردوو هاوسەردا نەک تەنها کاریگەرە لە سەر ژیانی هەردووکیان بەلکو کاریگەری ئاشکراشی هەیە لەسر پەیوەندی دایک کۆرپەکەی کە بێگومان پاشان ئەم پەیوەندیەش رەنگ دەداتەوە لە ژیانی ئایندەی خێزاندا.
6- گەر تێروانینەکان بە بارە ئیجابیەکاندا بێ ئەوە مێ هەست بە ئارامی و شادى و ناسنامەى مێینەیی و باوەربەخۆبوون دەکات ، خۆ گەر تیروانینە سلبیەکان بێت ئەوە هەست بە نائارامی و دڵەراوکێ و خەمۆکی و وەسواسی و نیشانە سایکۆسۆماتیەکان (Psychosomatic) دەکات.
کاریگەری سکبوون لەسەر پەیوەندی خێزانی:
زۆرجار سکبوون دەبێتە هۆی بە هێزبوونی پەیوەندی هەردوو هاوسەر چونکە هەست دەکەن بونەوەرێک هەیە پێویستی بە چاودێری هەردووکیانە، دەبێتە هۆی پتەو بووى پەیوەندی کۆمەلایەتی ودەروونی و جەستەیی ، …… هەندێ جار زۆر کێشەی خێزان لەگەل بیستنی هەواڵی سکبووندا کۆتایی پێدێت و هەردوو هاوسەر بە عەقلێکی گەورەتر بیر دەکەنەوە هەریەکە ئامادەیە وازلەهەندێ تایبەتمەندی خۆی بێنی ئامادەی بەخشین بێت لە پێاو ئەم کۆرپەیەى کە بەرپرسیارە لە بوونی .
لە لایەکی ترەوە هەندێ جار مێ زۆر زیاتر لەپێویست بایەخ بە سکەکەی دەدات و تارادەیەک هاوسەرەکەی فەرامۆش دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هاوسەرەکەی هەست بە تەنیایی و بێزاریی دەکات و هۆشپێدانی بەرەو دەرەوەی ماڵ بروات و هەست دەکات ئەم کۆرپەیە هاوسەرەکەی لێدەبات .
لەهەمان کاتدا باوک هەست بە شانازی دەکات و شادمانە بەوەی پیاوێتی خۆی سەلماندوە و رووی سورە لە نێوان هاوەڵانیدا و هەندێ جار ئەم هەستە تێکەل بە لۆمەکردنی خود دەبێ بەتایبەتی گەر هاوسەرەکەی توشی نارەحەتی بێت لە ماوەی سکەکەیدا.
سکبوون وکاریگەری لەسەر پەیوەندی سێکسی :
ئەم پەیوەندییە دەتوانرێت بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بێت تەنها لەو بارەدا نەبێت کە مێ توشی خوێن بەربوون دەبێ ئەمەش ووریاکەرەوەیە سەبارەت بە لەبارچوون گەر مانگەکانی سەرەتای سکبوندا بێت و لە مانگەکانی کۆتایی سکبووندا ئاگادارکردنەوەیە لە بوونی گرفت لە شوێنی وێلاش.
دەبێ هەردوو هاوسەر بەئاگابن لەوەی فشار نەخەنە سەر کۆرپە و هەندێ جار واپێویست دەکات شێوازی جووت بوون بگۆرن.
سەبارەت بە ئارەزووی سێکسیش رەنگە زیاتر یان کەمتر بکات بە پێی بۆچوونی هەردوو هاوسەر لەمەر سکبوون و سێکس. هەندێ پیاو لەو ماوەیەدا حەز بە نزیک بوونەوە ناکات لە هاوسەرەکەی بەهۆی ئەوەی دیمەنی هاوسەرەکەی سەرنج راکێش نییە. دوور نییە توشی گرێی مادۆنا بێت و لەو باوەرەدا بێت جووت بوون لە ماوەیەی سکپریدا سوکایەتی کردنە بە شتێکی پیرۆز. سەبارەت بە مێ دەشێ لەو ماوەیەدا حەز بکات زیاتر لە هاوسەرەکەی نزیک بێتەوە مەرج نییە بە مەرامی جووت بوون بەلکو تەنها ووروژاندن و هەول بدات زۆرترین کات لەگەل هاوسەرەکەیدا بەسەر بەرێت و حەز بە باس کردن وگفت وگۆکردن دەکات لەگەل کۆرپەکەی.
لێرە جێى خۆیەتی ئاماژە بەراستیەکی زانستی بدەین ئەویش ئەوەیە کە کۆرپە لە دوا مانگەکانی تەمەنی لە سکی دایکیدا گوێی لە دایکی دەبێت کاتێک دایک چیرۆک بۆ کۆرپەکەی دەگێرێتەوە تێبینی کراوە گەر دایک کۆمەلێ چیرۆک بۆ کۆرپەکەی بگێرێتەوە پاش لە دایک بوون هەمان چیرۆک و چیرۆکێکی جیا بگێرێتەوە ئەوا مندالەکەی زیاتر بایەخ بە چیرۆکە بیستراوەکە دەدات.
هەندێ جار سک دەبێتە خەبەرێکی ناخۆش گەر کۆرپە ناتەواوی جەستەیی هەبێت و هەدوو باوان چاوەرێی ئەوە بن کە منداڵێکی ناتەواویان دەبێت و هەردوو خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن سەبارەت بەو مندالە هەرچەندە ئەمە کارەساتێکی گەورەیە و فشارێکی دەروونی گەورە دروست دەکات لە سەرەتای تەمەنی ئەم دوانەدا و گەلێ کێشەى لێدەکەوێتە و پێویستی بە هاوکاری کەس وکار هەیە سەرەرای یارمەتی پزیشکی دەرونی و چارەسازی دەروونی و توێژەری کۆمەڵایەتی.
چەند حالەتی هەیە کە جێ باس کردنە چونکە کاریگەری دەروونی خۆی هەیە :
1- هەندێ جار مێینە بەبێ ئەوەی سکی هەبێت لەو باوەرەدایە کەسکی هەیە و نیشانەکانی سکبوون بەدەردەکەون وەکو وەستانی سووری مانگانە و دڵتێکەل هاتن و گۆرانکاریەکانی سنگ و هەست کردن بە جولەی منداڵەکەی…………… هتد .لەم بارەدە دەبێ ئەو حالەتە هەناویانە یەکاڵا کەینەوە کە ئەگەری بونیان هەیە سکبوون لە دەرەوەی منداڵدان یا وەرەمی یەکێک لە ئەندامەکانی حەوز یا …… . دەشێ پشکنینەکان ئەنجامی پۆزەتیف بێت هەرچەندە گەر نەگەتیفیش بێت لەسەر بۆ چونی خۆی سوورە کەسکی هەیە ، ئەمەش زیاتر لەو ژنانەدا هەیە کە ماوەیەکی زۆر پاش منداڵبوون سکیان نابێ یان زۆر ئارەزووی منداڵبوون دەکەن و هەندێ جار نەخۆشیەکی دەروونیە.
2- هەندێ جار نیشانەکانی سکبوون لە هاوسەرەکەیدا دەردەکەوێت واتە لەنێرینەدا هەرچەندە ئەمە حالەتێکی دەگمەنە بەلام روودەدات و ئەم حالەتە پێی دەلێن نیشانەی کۆڤاد. هەندێ کۆمەلگە بە خۆشەویستیەکی قولی دادەنێن لە نێوان هەردوو هاوسەردا . گەر ئەم بۆچونە راست بێت، گەر ئێمە نەتوانین هاوسەرەکانمان هێندە خۆش بوێت کە نیشانەکانی سکبوون لە ئێمەدا بەدەربکەوێت با هێندە خۆشمان بوێن هەرگیز ئازاری دڵیان نەدەین و لەکاتی سکبونیاندا هاوەڵی راستەقینەیان بین و هەمیشە لە خەمی ئەوەدا بین شادمانیان بۆ برەخسێنین.
ماڵپهڕی دهروونناسی
لەهاوپۆلی: بابهتی تر
« توڕهبوون و مێشک | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دایک مرۆڤترین کهس »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
