یانوار 26, 2008
نوکتە Joke
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
سهرۆکی بهشی ڕاگهیاندن / کۆلیژی زانسته مرۆڤایهتیهکان
لەنێو تەواوى بونەوەراندا تەنها مرۆڤ نوکتە دەزانێتء لەخولقاندنى هۆکارەکانیشیدا، هونەرمەندانە زیرەکىء تواناى ئەفراندنى خۆى وەگەڕدەخاتء، چیرۆکء حیکایەتى گاڵتەئامێزوکۆمیدى دەهێنێتە ئاراوە. نوکتە ئەو چیرۆکە داڕێژراو چنراوەى هەردەم بەووشەیەک یان ڕستەیەک کە چێژێک بەدەروون دەگەیەنێت، کۆتایى پێدێت. جەوهەرى چیرۆکەکە پشت بەماناى شاراوە نەک ماناى ڕواڵەتى، دەبەستێت. واتا لەفۆرمێکدایە کە دەبێت بەدواى ماناى پەنهانیى ووشەو ڕستەکاندا بگەڕێیتء نەک ناوەڕۆکێک کە ڕاستەوخۆ خۆى بەیان بکات. بەواتایەکیتر هەرکات ماناى شاراوەى چەمکەکان کەمترو لاوازتربوون لەماناى ڕواڵەتى، ئەو کاتە نوکتەیەکە ساردەو پێکەنین بەدواى خۆیدا ناهێنێت وەک ئەوەوایە دوبارە بێتء پێشتر بیسترابێت. یەکێک لەڕەگەزە سەرەکییەکانى نوکتە، جیاوازىء ناکۆکییەء جۆرێک لەزیرەکیش پێویستە بۆ دۆزینەوەى ئەو جیاوازییە.
زاناکانى سایکۆلۆژیا لەبارەى نوکتەوە ڕاى جیاوازیان هەیە. ماک سینیت پێیوایە بنچینەى نوکتە سوکایەتى کردنە بەکەرامەتى مرۆڤ ء کەمکردنەوەى شکۆى مرۆڤە. فرۆید دەڵێت: نوکتە گوزارشە لەپاڵنەرە شەڕانىء سێکسییە چەپێنراوەکانى نەستى خەڵک. پڕۆسەى پاکژکردنەوەیەو دەروازەیەکە بۆ سەرکردنى هەستءسۆزە خەفە کراوەکانء بەتەنها گاڵتەو وروژاندنء پێکەنین نییە. ئەو کاتەى بەکەسێک پێدەکەنینء قاقا لێدە ئێمە لەو ساتانەدا هەست بەزیرەکىء توانا هزریی خۆمان دەکەینء، شانازى بەسەرکەوتنى عەقڵیمانەوە دەکەین. بەو بەڵگەیەى هەر هەڵوێستێکى عەقڵانى بۆ ناعەقڵانى هەڵگێڕینەوەو ئاوەژووى بکەینەوە، بەم کارە دیمەنێکى کۆمیدى دەهێنینە ئاراوەو بەو ناعەقڵانییەتە پێدەکەنین.
شایانى باسە پەیوەندییەکى بەهێز لەنێوان تواناى ئەفراندن نوکتەدا هەیە، واتا بەرهەمهێنانى نوکتەو، تێگەیشتنء قبوڵکردنى بەخێرایى؛ ئاماژەن بۆ تواناى داهێنانء بوونى ئەو توانایە بەتایبەتیش لەلاى منداڵ. توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆرێک لەو منداڵانەى تواناى داهێنانیان هەیە هاوکات قسەیان خۆشەء نوکتەیان لایە. هەمان پەیوەندى لەنێوان نوکتەو تواناى زارەکییدا هەیە. ئەوانەى قسەزاننء زیرەکن لەدەربڕینى زارەکیدا، بەزوویى نوکتە دەخولقێننء زۆر بەخێرایش لێى تێدەگەنء وەڵامى دەدەنەوە. هەر ئەم فاکتەرەیە وایکردووە کە گیانى نوکتەبازى لاى ڕەگەزى مێییە بەهێزتر بێت بەبەراورد لەگەڵ ڕەگەزى نێردا چونکە ژنان لەتواناى زارەکیدا لەپێش پیاوەوەن.
نوکتە مێژووى زارەکى سەردەمەو وێنەى زەمەنێکى دیاریکراو لەخۆدەگرێتء مێژوویەک دەگێڕێتەوە. ئەم بوونە سەربەخۆیەى نوکتە کە تایبەتە بەڕەهەندى زەمەنەوە، ئەوە دەگەیەنێت کە بۆ هەر سەردەمێک کۆمەڵێک نوکتە بەسەزارى خەڵکییەوەیە. سەردەمێکى مێژووى بەبآ بوونى نوکتە نەبووەء نییەو نابێت. بەڵام لەتۆمارى مێژوونوساندا کەمجار وەک سەرچاوەیەکى مێژوویى بۆ یەکلاکردنەوەء سەلماندنى حەقیقەتى ڕوداوەکان سودى لێوەرگیراوە. هەروەک چۆن هەر ناوچەو نەتەوەیەک؛ نوکتەى تایبەتى خۆیان هەیە، لەناو نەتەوەیەکیشدا بەپێى ڕەگەز (ژنء پیاو)ء ئاستى خوێندن (دکتۆرێکء نەخوێندەوارێک)ء پیشەو (مەلایەکء شۆفێرێک) باگراوندى کۆمەڵایەتى (شاریىء لادێى)…تاد. نوکتەى تایبەت بەخۆیان هەیەء بەپێى ئەو گۆڕاوانە هەر گروپە چێژ لەجۆرێک نوکتە وەردەگرێتء تاڕادەیەک بەرانبەر ئەوانیتر ساردو بێ وەڵامە. بۆیە لەهەموو حاڵەتەکاندا؛ بوونى نوکتەو گێڕانەوەو گواستنەوەى، تەنانەت دروستکردنى لەهیچء هەڵبەستنى بەناحەق لەسەر گیانلەبەرو خۆمانء خەڵکى شوێنەکانی دیکە: چێژێکى دەروونى دەبەخشآء بەیەکێک لەهەڵچوونە پۆزەتیفەکانى مرۆڤ هەژمار دەکرێت، سودێکى مەزن بەگەشەو دروستى دەروونء درێژى تەمەنى چاوەڕوانکراو، دەگەیەنێت.
نوکتە Joke
لەنێو تەواوى بونەوەراندا تەنها مرۆڤ نوکتە دەزانێتء لەخولقاندنى هۆکارەکانیشیدا، هونەرمەندانە زیرەکىء تواناى ئەفراندنى خۆى وەگەڕدەخاتء، چیرۆکء حیکایەتى گاڵتەئامێزوکۆمیدى دەهێنێتە ئاراوە. نوکتە ئەو چیرۆکە داڕێژراو چنراوەى هەردەم بەووشەیەک یان ڕستەیەک کە چێژێک بەدەروون دەگەیەنێت، کۆتایى پێدێت. جەوهەرى چیرۆکەکە پشت بەماناى شاراوە نەک ماناى ڕواڵەتى، دەبەستێت. واتا لەفۆرمێکدایە کە دەبێت بەدواى ماناى پەنهانیى ووشەو ڕستەکاندا بگەڕێیتء نەک ناوەڕۆکێک کە ڕاستەوخۆ خۆى بەیان بکات. بەواتایەکیتر هەرکات ماناى شاراوەى چەمکەکان کەمترو لاوازتربوون لەماناى ڕواڵەتى، ئەو کاتە نوکتەیەکە ساردەو پێکەنین بەدواى خۆیدا ناهێنێت وەک ئەوەوایە دوبارە بێتء پێشتر بیسترابێت. یەکێک لەڕەگەزە سەرەکییەکانى نوکتە، جیاوازىء ناکۆکییەء جۆرێک لەزیرەکیش پێویستە بۆ دۆزینەوەى ئەو جیاوازییە.
زاناکانى سایکۆلۆژیا لەبارەى نوکتەوە ڕاى جیاوازیان هەیە. ماک سینیت پێیوایە بنچینەى نوکتە سوکایەتى کردنە بەکەرامەتى مرۆڤ ء کەمکردنەوەى شکۆى مرۆڤە. فرۆید دەڵێت: نوکتە گوزارشە لەپاڵنەرە شەڕانىء سێکسییە چەپێنراوەکانى نەستى خەڵک. پڕۆسەى پاکژکردنەوەیەو دەروازەیەکە بۆ سەرکردنى هەستءسۆزە خەفە کراوەکانء بەتەنها گاڵتەو وروژاندنء پێکەنین نییە. ئەو کاتەى بەکەسێک پێدەکەنینء قاقا لێدەدەین، ئێمە لەو ساتانەدا هەست بەزیرەکىء توانا هزریی خۆمان دەکەینء، شانازى بەسەرکەوتنى عەقڵیمانەوە دەکەین. بەو بەڵگەیەى هەر هەڵوێستێکى عەقڵانى بۆ ناعەقڵانى هەڵگێڕینەوەو ئاوەژووى بکەینەوە، بەم کارە دیمەنێکى کۆمیدى دەهێنینە ئاراوەو بەو ناعەقڵانییەتە پێدەکەنین.
شایانى باسە پەیوەندییەکى بەهێز لەنێوان تواناى ئەفراندن نوکتەدا هەیە، واتا بەرهەمهێنانى نوکتەو، تێگەیشتنء قبوڵکردنى بەخێرایى؛ ئاماژەن بۆ تواناى داهێنانء بوونى ئەو توانایە بەتایبەتیش لەلاى منداڵ. توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆرێک لەو منداڵانەى تواناى داهێنانیان هەیە هاوکات قسەیان خۆشەء نوکتەیان لایە. هەمان پەیوەندى لەنێوان نوکتەو تواناى زارەکییدا هەیە. ئەوانەى قسەزاننء زیرەکن لەدەربڕینى زارەکیدا، بەزوویى نوکتە دەخولقێننء زۆر بەخێرایش لێى تێدەگەنء وەڵامى دەدەنەوە. هەر ئەم فاکتەرەیە وایکردووە کە گیانى نوکتەبازى لاى ڕەگەزى مێییە بەهێزتر بێت بەبەراورد لەگەڵ ڕەگەزى نێردا چونکە ژنان لەتواناى زارەکیدا لەپێش پیاوەوەن.
نوکتە مێژووى زارەکى سەردەمەو وێنەى زەمەنێکى دیاریکراو لەخۆدەگرێتء مێژوویەک دەگێڕێتەوە. ئەم بوونە سەربەخۆیەى نوکتە کە تایبەتە بەڕەهەندى زەمەنەوە، ئەوە دەگەیەنێت کە بۆ هەر سەردەمێک کۆمەڵێک نوکتە بەسەزارى خەڵکییەوەیە. سەردەمێکى مێژووى بەبآ بوونى نوکتە نەبووەء نییەو نابێت. بەڵام لەتۆمارى مێژوونوساندا کەمجار وەک سەرچاوەیەکى
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: بابهتی تر
« دڵهڕاوکێ لای قوتابیانی پهیمانگای مهڵبهندیی مامۆستایانی سلێمانی ( توێژینهوهی زانستی ) / بهشی یهکهم | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانهیهک لهگهڵ پزیشکی دهروونی د . دانیال سهعدی حامد »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

Am katat bash Bareyz:
Mn tanha 1 prsyarm haya ka dawayi yarmaty laewa dakam dlm nashky nyt.tkaya
mn badway Zanyary lasar baheyz krdny ( PARASAYKOLOGJY)
DAGAREYM )
tKA DAKAM YARMATYM BDAN chuwnka mn hast baxom dakam ka twanayakm haya balam bazanm chon baheyz dabeyt ba hamuwman sudy leywarbgryn ,
supas
Rebwar la hollanda 11/02/2008.