كانونی دووه‌م 22, 2008
ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب له‌دیدی ( ئه‌ریک فرۆم )ه‌وه
نووسینی :
مامۆستا که‌مال کاکه‌یی
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی / هه‌ولێر
ده‌روونناسی به‌ناوبانگ ئه‌ریک فرۆم ڕای وایه که نابێت ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب وه‌ک سیمبولی په‌یوه‌ندی سێکسی تاپۆکراو له‌نێوان دایک و کوڕ لێکبدرێته‌وه ، به‌ڵکو وه‌ک شۆڕشێکه له‌لایه‌ن کوڕه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی باوک له‌خێزانی باوک سالاریدا . خواستنی دایک ( جوکاستا ) له‌لایه‌ن ( ئۆدیب ) ی کوڕییه‌وه توخمێکی لاوه‌کیه له ئه‌فسانه‌که‌دا ، واته ته‌نها ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی کوڕه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوک و وه‌رگرتنی مافه‌کانی ئه‌و باوکه .
ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌که گوزارشتێک بێت سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی سێکسی تاپۆکراوی نێوان مناڵ و دایکه‌که‌ی ، ئه‌ی بۆچی هیچ ئاماژایه‌ک له‌ئه‌فسانه‌که‌دا نه‌کراوه که ئۆدیب له‌ڕووی سێکسیه‌وه سه‌رنجی ڕاکێشرابێت یان که‌وتبێته داوی ( جۆکاستا ) وه ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یشیخوازێ ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی ، زۆربه‌ی ڕیوایه‌ته‌کانیش یه‌کێکیان نه‌بێت واده‌گێڕنه‌وه که ئۆدیب هه‌رگیز دایکی نه‌خواستووه . لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئۆدیب ئه‌و پاڵه‌وانه به‌سه‌لیقه و ئازایه بێت که‌به‌سه‌ر ( ئه‌بی هۆل )٭دا سه‌رده‌که‌وێت که‌واته چ ئازایه‌تیه‌ک و چ پێویستیه‌کی به‌وه هه‌یه ئه‌و پیاوه تاوان ئه‌نجام بدات که به‌گه‌وره‌ترین تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ؟ .
ئه‌و سێ تراژیدیایه‌ی که‌په‌یوه‌ستن به‌م کێشه‌یه‌وه نه‌ک ته‌نها له ( ئۆدیبی پاشا ) که فرۆید باسیکردووه ، ده‌بینین بابه‌تی هه‌رسێکیان بریتیه له‌کێشه‌ی نێوان باوک و کوڕ ، ئه‌م کێشه‌یه له‌ئه‌فسانه‌ی ئۆدیبی پاشا له‌کوشتنی لایوس ( کوڕ ) ده‌رده‌که‌وێت ، له‌ڕۆمانی ئۆدیب له کۆلۆنۆس کێشه‌که له‌نێوان ئۆدیب و هه‌ردوو کوڕه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها له ده‌قی ئه‌نتیگۆنا کێشه‌که له‌نێوان ( کریمۆن و هیمۆن ) ده‌رده‌که‌وێت ، هیچ گرفتێکی خواستنی تاپۆکراو ( الزواج المحرم ) له‌نێوان کوڕانی ئۆدیب و دایکیاندا نیه ، یان له‌نێوان هیمۆن و دایکیدا نیه ، که‌واته ڕاسته بڵێین کێشه‌ی نێوان باوک و کوڕ له‌ئه‌فسانه‌ی ئۆدیبی پاشا گرفتی ڕاسته‌قینه‌یه نه‌ک حه‌رام زاده‌یی .
فرۆم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ ڕۆمانه‌که‌ی ئۆدیب شی بکه‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌بینین کێشه‌ی سه‌ره‌کی خه‌باته دژی ده‌سه‌ڵاتی باوکایه‌تی ، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م خه‌باته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خه‌باته کۆنه‌ی نێوان باوک سالاری و دایک سالاری کۆمه‌ڵگه . جگه له‌مانه ( ئۆدیب و هیمۆن و ئه‌نتیگۆن ) حوکمی دایک ده‌نوێنن له‌جیهاندا ، ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ی حوکمی دایکیش هێرش ده‌کاته سه‌ر سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی که به‌نده له‌سه‌ر هێز و مافه دانراوه‌کانی باوک که ئه‌میش لایوس و کریۆن ده‌ینوێنن .
فرۆم لێره‌دا بیردۆزه‌که‌ی ( باخۆفن ) که‌په‌یوه‌نده به‌مافی ( دایک ) ه‌وه وه‌ک بنچینه‌یه‌ک بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی ئۆدیب به‌کار ده‌هێنێت ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت باوک سالاری به‌یه‌ک ژنی و ده‌سه‌ڵاتی باوک له‌خێزاندا و ڕۆڵی بنچینه‌یی پیاوان له‌کۆمه‌ڵێکی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین وه‌سف ده‌کرێت . ئایینیش له‌گه‌ڵ سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی هامڕایه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی باوک سالاریدا . ئۆدیب له‌زۆربه‌ی ئه‌فسانه‌کاندا که سۆفۆکلیس کتێبه‌که‌ی له‌سه‌ر داناوه هه‌میشه به‌ستراوه به‌سیستمی ئایینیه‌وه که‌به‌نده له‌سه‌ر په‌رستنی خواوه‌نده‌کانی سه‌ر زه‌وی ، ئه‌و سیستمه‌ی که باخۆفن بڕوای وابوو ئایین حوکمی دایک ده‌نوێنێت .
چیرۆکی ( ئه‌بولهول ) وه‌ک فرۆم تێیده‌گات ئاماژه به‌په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ڕه‌تی حوکمی دایک و ئۆدیب ده‌کات ، چیرۆکه‌که ده‌ڵێت : کاتێک ئۆدیب ده‌گاته ( ته‌یبه ) ئه‌بولهول کچان و کوڕانی گه‌نجی ( ته‌یبه ) ی ڕاو ده‌نا ، وازیشی لێنه‌ده‌هێنان تاکو که‌سێک بدۆزێته‌وه چیرۆکه‌که ( مه‌ته‌ڵه‌که ) هه‌ڵبهێنێت ، بۆنموونه ده‌ڵێت : ئه‌و شته چیه که به‌یانیان له‌سه‌ر چوار ده‌ڕوات و نیوه‌ڕوان له‌سه‌ر دوو و ئێواران له‌سه‌ر سێ ، بڕیاریش وابووه که‌وا هه‌ر که‌سێک مه‌ته‌ڵه‌که هه‌ڵبهێنێت و شاره‌که ڕزگار بکات له‌و کاره‌ساته ئه‌وا ده‌بێته پاشای وڵات و شاژنیش ده‌خوازێت ، ئۆدیب توانی وه‌ڵامه‌که بدۆزێته‌وه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه ( مرۆڤ به مناڵی یاخود کۆرپه‌یی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچی ده‌ڕوات ، که گه‌وره بوو ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ردوو قاچی ده‌ڕوات و که پیریش بوو له‌سه‌ر هه‌ردوو قاچ و گۆچانێک ده‌ڕوات ) ، کاتێک ئۆدیب مه‌ته‌ڵه‌که هه‌ڵده‌هێنێت ئه‌بولهول خۆی فڕێ ده‌داته ناو ده‌ریاوه و شاری ( ته‌یبه ) ش ڕزگاریان ده‌بێت له‌کاره‌ساته‌که و ئۆدیبیش ده‌بێته پاشای وڵات و شاژن ( جۆکاستا ) که‌دایکیه‌تی ده‌خوازێت ، له‌ئه‌فسانه‌که‌دا جۆکاستا تووشی هه‌لاکه‌ت ده‌بێت له‌جیاتی سه‌رکه‌وتن . گریمان به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی بنه‌ڕه‌تی دایکایه‌تی ده‌نوێنێت به‌ڵام ده‌بێت بپرسین بۆچی تووشی هه‌لاکه‌ت ده‌بێت ؟ هه‌لاکه‌ت بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شکستخواردنی له‌ڕۆڵی دایکایه‌تی کاتێک ئاماده‌بوو کوڕه‌که‌ی بکوژرێ له‌پێناو ڕزگاربوونی مێرده‌که‌ی ، ئه‌مه‌ش کارێکی شه‌رعیه له‌ڕوانگه‌ی حوکمی باوکه‌وه ، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی حوکمی دایکه‌وه تاوانێکه لێخۆشبوونی نیه ، جۆکاستایه که‌ده‌ست ده‌کات به‌و تاوانه ، زنجیره‌یه‌ک ڕووداو که‌له‌کۆتاییدا ده‌بێته هۆی هه‌لاکه‌ت بوونی و ڕووخانی مێرده‌که‌ی و کوڕه‌که‌شی به‌گوزارشتێکی تر وا ده‌رده‌که‌وێت که فرۆم ده‌یه‌وێت بڵێت سۆفۆکلیس بنه‌ڕه‌تی حوکمی دایک ده‌نوێنێت و وا له‌جۆکاستا ده‌کات هه‌لاکه‌ت بێنێت ، چونکه چاره‌نووسی دایک که‌وا کوڕه‌که‌ی ده‌کوژێت له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که دایک حوکم ده‌کات مردنه ، جگه له‌مه هه‌رچه‌نده ئه‌م کاره به‌گه‌وره‌ترین تاوان داده‌نرێت له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که‌دایک حوکم ده‌کات کاره‌سات ڕووده‌دات بۆ ده‌وروبه‌ری ، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه کاره‌ساتێکی تره سه‌باره‌ت به‌و ( واته جۆکاستا).
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له ده‌قی ئه‌نتیگۆنادا هه‌ردوو بنه‌ڕه‌ته‌که که کریۆن و ئه‌نتیگۆنا تیایدا سه‌رده‌که‌ون ئه‌و دوو بنه‌ڕه‌ته‌یه که باخۆفن به ده‌سه‌ڵاتی باوک و ده‌سه‌ڵاتی دایک جیای کردوونه‌ته‌وه . کریۆن بنه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵاتی باوک به‌سه‌رکه‌وتنی یاسای ده‌وڵه‌ت و ملکه‌چی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر په‌سه‌ندکردنی ناموس و سروشتی مرۆیی ده‌نوێنێت ، هه‌روه‌ها باشتر په‌سه‌ندکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو و سه‌ردار و ژێرده‌ست له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی خوێن. به‌ڵام ئه‌نتیگۆنا سه‌رده‌که‌وێت بۆ بنه‌ڕه‌تی حوکمی دایک که‌به‌نده به‌په‌یوه‌ندی و یه‌کسانی نێوان خه‌ڵک و ڕێز له‌ژیانی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی په‌سه‌ند ده‌کات ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌نتیگۆنا ئه‌و دوژمنه‌یه که سه‌ر دانانه‌وێنێت بۆ کریۆن ، ئه‌و یاسایانه‌ش که‌دایده‌نێ بۆ هه‌موو کاتێکه ، که‌سیش نازانێ ئه‌م یاسایانه که‌ی دانراون ، ئه‌مانیش یاسای ده‌وڵه‌ت نین که‌ملکه‌چی بسه‌پێنێت ، یاسای شاردنه‌وه ( دفن ) که‌ئه‌نتیگۆن زۆر به‌گه‌رمی په‌سه‌ندی ده‌کات ، واته گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته بۆ زه‌وی له‌سایه‌ی پره‌نسیپه ئایینیه‌کانی حوکمی دایک دروست ده‌بێت . سروشتی ئه‌و یاسایه‌ش هه‌روه‌ک ئه‌نتیگۆنا ده‌ڵێت خۆشه‌ویستیه نه‌ک ڕق لێبوونه‌وه ، سه‌رده‌که‌وێت بۆ یه‌کگرتنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و له‌پێناو خۆشه‌ویستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دایک بۆ هه‌مووان .
به‌هاکانی کریۆن به‌های ده‌سه‌ڵاته له‌خێزاندا و به‌های ده‌سه‌ڵاتیشه له‌ده‌وڵه‌ت و به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنیان ، ڕۆڵه‌کانی خێزان موڵکی دایک و باوکیانن و وه‌زیفه‌شیان ئه‌وه‌یه که‌وا به‌که‌ڵک بن بۆ ئه‌و دایک و باوکانه ، هاوڵاتیش موڵکی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ته ملکه‌چ نه‌بوونیشیان به‌ڵگه‌ی شه‌ڕخوازیه . هیمۆن له‌کۆتاییدا به‌سه‌ر ئه‌م پرانسیپانه و ده‌سه‌ڵاتی باوک‌دا شۆڕش ده‌کات ، پشتبه‌ستنیش به‌ویستی میلله‌ت و عه‌قڵ جوانترین شته که‌له‌ئارادا بێت . کاتێک تراژیدیایه‌که له‌کۆتایی نزیک ده‌بێته‌وه کریۆن زینده‌به‌چاڵی ئه‌نتیگۆن ده‌کات ، ئه‌مه‌ش گوزارشتێکی ڕه‌مزی تره له‌په‌یوه‌ندی به‌زه‌وی و خواوه‌نده‌کانی زه‌وی . بۆئه‌وه‌ی کریۆن هه‌ست به‌تاوانه‌که‌ی بکات ، ئه‌نتیگۆن و هیمۆن و یوربیدس ژنی کریۆن ده‌کوژن ، کریۆنیش پره‌نسیپه‌کانی شکست ده‌هێنێت و جیهانه‌که‌یشی ده‌ڕوخێت .
٭ ئه‌بولهول : گیاندارێکی خورافیه له‌ئه‌فسانه یۆنانیه‌کاندا ، سه‌ری ژنه و لاشه‌ی شێره یان سه‌گه و باڵی هه‌یه ، وابڕوا ده‌کرا ئه‌م گیانداره هه‌ڵده‌ستێ به‌کوشتنی ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێت مه‌ته‌ڵه‌که هه‌ڵبهێنێت ، ئه‌فسانه‌که ده‌ڵێت ئۆدیب توانی مه‌ته‌ڵه‌که هه‌ڵبهێنێت و بووه هۆی کوشتنی ئه‌بولهول .
نووسینی
مامۆستا که‌مال کاکه‌یی
مامۆستای سایکۆلۆژیا / په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی / هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« ده‌ستپه‌ڕ له‌نێوان کچان وکوڕانی گه‌نجدا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی( Social Psychology ) و دیارده‌ی نامۆبوون و نامۆیی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
