كانونی دووهم 16, 2008
شیرى حوشتر لە ڤیاگرا بەهێزترە
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
بڵاوکردنەوەى هەواڵى (شیرى حوشتر لە ڤیاگرا بەهێزترە بۆ بەهێزکردنى کردارى سێکسى و،چالاککردنى تۆوەکان(سپێرم) و ، کەمکردنەوەى لاوازى سێکسى) لەلایەن ماڵپەڕى (فۆستا) و،چەندین ماڵپەڕ و، ڕۆژنامەى دیکەوە،بووە سەرنجڕاکێشترین هەواڵ و، جێگەى سەرنجى زۆرێک لە زانایان و،پسپۆڕانى بووارى سێکسى.
لەو هەواڵەدا ، (شیرى حوشتر بە ڤیاگراى بیابان ناوى هێنراوە) و،ئەم ناونانەش لەوە هات ، کەپیاوێکى ویلایەتى (ڕاجاستان) ى وڵاتى (هیندستان) لەتەمەنى (88) ساڵیدا مناڵ بخاتەوەو،لەو تەمەنە زۆرەدا نەوەیەکى نوێى ببێت و،هاوکات ئەم ڕووداوە لە چەند شوێنێکى دیکەى جیهانیشدا، بەتایبەت وڵاتانى عەرەبى ڕووى دا، هەربۆیە دوواى ئەم ڕووداوانە خەڵکێکى زۆر ڕوویانکردە خواردنەوەى شیرى حوشتر.
هاوکات ڕۆژنامەى (The Times Of India ) ئاماژەى بەوەدا،کە هەواڵى مناڵ خستنەوەى پیاوێک لەتەمەنى (88) ساڵیدا، لەلایەن کەسێکەوە ڕاگەیەنراوە،کە ناوى (فیر مارام جات) و،خاوەنى کێڵگەیەکى ناوچەیى (حوشترە). بەهۆى ئەم هەواڵەوە نرخى شیرى حوشتر و،تەنانەت ماست و،بەرهەمە شیرەمەنییەکانى دیکەش زۆر بەرز بۆتەوە.
لێدووانى زانایان و،پزیشکانى (هیندى) بۆ ڕاگەیاندنە جیهانى و،عەرەبییەکان ئەوەى دەرخست،کە هیچ شتێکى لەو جۆرە لە زانستدا نییە، کە شیرى حوشتر هۆیەکى ڕاستە قینە بێت بۆ نەوە خستنەوە لەتەمەنى پیریدا ،یان لەهەر تەمەنێکى تردا.
هەر لەبارەى ئەم هەواڵ و،بابەتەوە، زانایانى بووارى سێکسى لە ماڵپەڕى (ساینس) و،ڕۆژنامە جیهانییەکاندا لێدووانیان بڵاوکردەوە ،کە ئەو هەواڵە جگە لە پڕوپاگەندە بۆ ڕەواج پەیداکردنى شیرى حوشتر هیچ شتێکى تر نییە و، هاوکات (بەڕێوەبەرى ناوەندى نیشتیمانى بۆ لێکۆڵینەوەى حوشتر) بەماڵپەڕە میسڕى و،ئیماراتییەکانى ڕاگەیاند،کە (ئەو بانگەواز و،هەواڵە هیچ بنەمایەکى زانستى نییەو،ئەگەر بەلێکۆڵینەوەى زانستى و،لە تاقیگەدا ئەو ئەنجامە بسەلمێندرایە، ئەوا ئێمەش پیرۆزباى و،دەست خۆشیمان لەناوەندى دۆزەرەوەو،بڵاوکەرەوەى هەواڵەکەش دەکرد)
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: بابهتی تر
« مناڵی شهرمن / بهشی دووهم و کۆتایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانهیهک لهگهڵ د. کهریم شهریف قهرهچهتانی بهشی پێنجهم و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
