كانونی یه‌كه‌م 22, 2007
مامۆستای سایکۆلۆژیا
په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی
هه‌ولێر
سیگمۆند فرۆید (1856- 1939)، یەکێکە لەناو دار ترین دەروون ناسەکانى سەدەى بیستەم و دامەزرێنەى قوتابخانەى (التحلیل النفسی) هەر ئەویشە تاونى نەست (لاشعور)ى مرۆڤ ناوزەد بکات بەپێی دابەش کردنى کۆئەندامى ده‌روونى (الجهاز النفسی) کەدابەش دەبێت بەسەر سێ ئاستى دەرونى وەکو هەست (شعور) نەست (لاشعور) و پێش هەست و نەست (ماقبل الشعور و اللاشعور) ، ئەمە سەڕەڕاى گەلێک بەرهەمى گرنگى تر‌ى وەکو دانانمی تیۆرى سێکسی و دابەشکردنى ئەنگێزەکان کە ئەنگێزەکانى ژیان و مردن دەگرنەوە .
فرۆید مرۆڤ دەخاتە گێژاوو سەر سورمانەوە ، نەئەوەتا بخنکێت لەو گێژاوە نە ئەوەتا لێی دەرباز دەبێت ،بەڵکو زیاتر مەیلى خۆ بەدەستەوە دان (مردن ) دەکات بەرامبەر ململانێی گێژاوەکە ئەو خۆ بەدەستەوە دانەش بە(غریزة الموت) ناوزەد دەکات .
لەزۆربەى توێژینەوەو لێکۆڵینەوەکانى ئاماژە بە نامۆبوون و گرێدانى ئەو نامۆبوونە بەسروشتى مرۆڤەوە دەکات ، مەبەستى لەنامۆبوون و (الضیاع) لاى (مارکس) یش بە (الاغتراب) بەکارهاتووە ، هەستکردنى مرۆڤ بەکەساسی مەلولی نەگونجان لەگەڵ دەوروبەرى کۆمەڵایەتى بەپێی پێویست و دورە پەرێزى لەکۆمەڵ و کار لێک نەکردن لەگەڵیدا.
تێگەى نامۆبوون لاى فرۆید لەناوەڕکدا بریتیە لەپەک کەوتنى مرۆڤ بۆ خۆ قورتارکردن لەو مەلولى مەینەتیە کەبەسروشتى مرۆڤەوە بەستراوە لەئەنجامى ئەو کۆسپانەى دێنە پێشی بۆ ڕێگاچارەیەکى نێوان هەوڵەکانى بۆ گەیشتن بە مەیل و مەرامە غەریزەیەکان بەشێوەیەکى سەربەست و ڕەها لەلایەکەوە،
ئەنگێزە غەریزەیی و سەرەتاییەکانى مرۆڤ کەلەئەو (الهو)دا کۆبۆتەوە وەکو سێکس و پێداویستیە بایۆلۆجیەکانى تر‌و بەجێ هێنانى لەچوارچێوەى کۆمەڵ و دەوروبەرى ، واتە ئەو مەرام و ئارەزووانەى کەنەست (لاشعور)ى مرۆڤ پێک دێنن زەحمەتە هەمووى جێ بەجێ بکات بەرامبەر ئەو واقیعە کۆمەڵایەتییەى کەهەر لەتەمەنى منداڵیەوە مرۆڤ پابەند دەکات و دەیخاتە ژێر رکێفی ئەو واقیعە کۆمەڵایەتیەوە چونکە وەستان دژی ئەو واقیعەو لەبەر چاو نەگرتنى ،مرۆڤ دەخاتە گێژاوى پێداویستیە بایۆلۆجیەکان و دوبەرەکى نێوان حەزو ئارەزوەکانى مرۆڤ کەبنەڕەتى لەزەت (مبدا اللذة) دەگرێتەوەو نێوان پێوەرو داب و نەریتى کۆمەڵ کەبنەڕەتى واقیع (مبداء الواقع) دەگرێتەوە کەژیاننامەى مرۆڤ پێک دێنن لاى فرۆید ،واتە مرلاۆڤ تا دەمرێت لەململانێدا دەژی و بەحەسرەتى جێ بەجێکردنى پێداویـستیەکانەوە سەر دەنێتەوە،هەر لەم سۆنگەیەوە کەمرۆڤ توشی رووخان (احباط) دەبێت مەیلێکى شاراوە (لاشعورى) مرۆڤ راپێچ دەکات کە ئەمیش (غریزة الموت)ە ،واتە حەزکردن بەگەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئاسودەو بێ دەنگ (السکون) کە (سکى دایکە ) .
فرۆید نامۆبوونى مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆت وبەندەى کەلەپێوەرو یاسا کۆمەڵایەتیەکاندا دەردەکەوێت و لەسەر چالاکییە غەریزەیی و بایۆلۆژییەکانى مرۆڤ لەڕێگەى دامەزراوە کۆمەڵایەتلا و رۆشنبیرى ومادییەکانى کۆمەڵەوە دەسەپێنرێ وەکو پێوەرێک نابێ مرۆڤ لێی لابدات ،ئەم نامۆبوونەش هەرلەسەرەتاى تەمەنى منداڵییەوە دەست پێدەکات چونکە لەسەرى پێویستەو پێی دەڵێن (نەکەى !!) یان (عەیبە) ئەمەش خۆى لەخۆیدا دەبێتە ترسێک لە دڵ و مێشکى چەکەرە دەکات و ناچار حەزو ئارەوەکانى کەبەشێوەیەک یان ئەوى تر گوزارشتى لێدەکرد دادەمرکێتەوەو پشت گوێ دەخرێت بۆ ئەوەى هاوبەش بێت لەو شارستانیەتەى تیایدا دەژی ،ئەم دامرکانەوەش کەئەلتەرناتیفێکى تر‌ى نییە ، تووشى دەمارگیرى دەکات و ووزە شارەوەکانى لەئاست پێشکەوتنى شارستانیەتدا شاراوەتر دەکات و کەسێکی ناتەباو گۆشەگیر یان ئاڵۆز دەخوڵقێنێ و دورە پەرێز دەبێت لەئاست بەشدارى کردنى کۆمەڵ بەتوانست و ووزەکانی یەوە .
ئەنگێزەى سێکس .. کەیەکێکە لەو پێًداویستیە بایۆلۆجیانەو دادەمرکێتەوە یان سەرکوت (قمع) دەکرێ بەڕاى فرۆید ئەو ووزە شاراوەیە بخرێتە خزمەت چالاکیە رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتیەکان بەڕێگاى یان شێوەى هەڵکشانەوە (تصعید) ،بەڵام ئەم نێوانەش لەسەر حسابی (بنەڕەتى لەزەت)دا دەبێت وەکو قه‌رەبوو (تعویض)و مل کەچی یاسا بنەڕەتیەکانە واتە بنەڕەتى واقیع (مبدا الواقع) ،چونکە ئەنگێزەى سێکس و ئەنگێزە بایۆلۆجیەکانى تریش داواى سروشتى مرۆڤن و ڕۆشنبیریی کۆمەڵایەتى کۆسپە لەڕووى بەدیهێًنانى ئەو داوایانە ،بەمشێوەیە کردارى هەڵکشانەوە (تصعید) دەبێتە میکانیزمى بەرگرى کردنى (حیلە دفاعیە) دەروونى بۆ خۆ ڕزگار کردن لەو ئەنگێزەو ئاکامانەى بۆ ڕ‌ازى کردنى داواى خود و واقیعى کۆمەڵایەتى کەهەردووکیان دژ بەیەکن ،بەوشێوەیەش لە قاوغى سەرکوت کراوى (قمع) دورناکەوێتەوەو هەرچەندە خۆى خستۆتە قۆناغی (تصعید) ەوە ، واتە دژواریەکەى ناوەوەى مرۆڤ دەمێنێ و دەبێتە دێوەزمەیەک لەناخى مرۆڤدا .
پاش تەمەنى منداڵی واتە قۆناغی (کامڵ بوون) (الرشد) کارى کۆمەڵ لەسەر ئەو تەمەنە کەمتر کاریگەر دەبێت ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ کاریگەر لەسەر تەمەنى ،خۆ گونجان و نەگونجانى ئەو مرۆڤانەش بەو پێیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی منى باڵا (انا العلیا) کەلەژێرلا پەردەوەو پێوەرەکانى کۆمەڵ دروست دەبێت هەر لەتەمەنى منداڵیەوە ڕەگ و ڕیشەى لەناخى ئەو مرۆڤەدا دەکوتێ ، ئەم کردارەش وادەکات مرۆڤ لەتەمنىپاش منداڵی کەمتر کارى لێبکرێت ئەمیش وا دەکات گۆڕانکارى لەژیانى مرۆڤدا نەبێت تارماییەکیش بخاتە ژیانى ئەو مرۆڤەوە و هەست بەرووخان (احباط) بکاو بەتایبەتیش ئەگەر سیفەتێکى خراپی وەرگرتبێ و یان بەو شێوەیە هەست بکات و نەتوانێ بیگۆڕێ بێگومان هەستى نامۆبوون و کەساسی تیایدا چرۆ دەکات و ئەو مرۆڤە دەڕوخێنێت .
هەرچەندە (فرۆید) ئاماژە دەکات کە گۆڕ‌انى سەرتاسەرى دامەزراوو دەزگاکانى کۆمەڵ دەبێتە هۆى گۆڕانلەکارە دژوار‌و دروست بووەکانى ناخى مرۆڤ و ئاکامەکانى ،بەڵام ئەم گۆڕانکارییە نابێتە هۆى ڕیشەکێش کردنى یەکجارەکى ئەو ناخە ،چونکە گومانى تێدا نییە هەموو شارستانیەتێک و هەموو مرۆڤێکى ئەو شارستانیەتە بەڕواڵت بانگەشەى ئەوە دەکەن یان خۆیان وا پیشان ئەدەن کەخۆیان نادەن بەدەستەوەى غەریزەکانەوە ،فرۆید بڕواشی نەبوو کەشارستانیەتێک هەبێ و سەرکوت (قمع) کردنى تیادا نەبووبێت لەسەر ژیانى کەسانى کۆمەڵ هەروەها ئەستەمە لاى فرۆید کەپەروزەردەیەکى بێ سەرکوت (قمع) کردن هەبێت چونکە ئەو داوایەى (واتە داواى کۆمەڵ) کەسەر کووت کردن پاساو دەکات خۆى بەنەمر دەزانێت بەواتایەکى تر تاکەکەس دەبێت قوربانى کۆمەڵ چونکە هەر دەمێنێ .
هتەست بەگوناه کردنیش (الشعور بالذنب) ڕۆلێکى بنەڕەتى دەبینێت لەگەشە پێکردنى رووخان (احباگ)ى مرۆڤ ،ئەم هەست کردنەش لەسروشتى مرۆڤدا هەیە کەلە( دڵە ڕواکێی دەسەڵات) و (دڵە ڕاوکێی منى باڵا)دا دەردەکەوێت کەیەکەمیان گوشار دەخاتە سەرمرۆڤ کە واز بێنێت لەڕازى کردنى ئەنگێزەکانى و دووەمیان پاڵ بەمرۆڤەوزە دەنێت کەسزاى خۆى بەدەستى خۆى بدات چونکە گوناهێکی کردووە واتە هەستى پێدەکات ،هەروەها دەڵێت : هەست بەگوناه کردن گرفتى سەرەکى شارستانیەتە ، چونکە بەهاى بێبەوش بوون (الحرمان) لەپێشکەوتنى شارستانیەت لە برى ئەو هەست بەگوناه کردنە دەدەین .
سەرچاوەکانى مەلولى و نامۆبوونى مرۆڤ بەبۆچونى فرۆید بەتەنها نابەسترێت بەململانێی هەمیشەیی نێوان (ڕۆحى و مادى) مرۆڤ ،یان نێوان (ئاوەزیی و جەستەیی9 یان ئاکامى توندڕۆیی ئارەزوە مرۆییەکان کەدەبێتە کۆسپ لەبەردەم مرۆڤدا بۆ گەیشتن بەبێگەردى (الصفا‌ء)،بەڵکو ئەنجامى ململانێی جەدەلیانەى نێوان سروشتى مرۆڤ بەغەریزەکانیشیەوەو نێوان پێداویستیەکانى ژیان و شارستانیەتیەکان و ئەوەى کۆسپ دەخاتە بەردەم بەجێهێنانى ئەو غەریزەو پێویستیە بایۆلۆجیانەو تا مردن بەردەوام دەبێت .
فرۆید بڕواى بەوە نیە کەڕێگا چارەیەک هەبێت لەم نامۆییە چونکە ئەو ململانێیە وەکو ووتمان بەبەردەوامى لەگەڵ َمرۆڤدایە ، هەروەها ئاماژە دەکات بەوەى کەئەو ڕێگە چارە فکرى و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیانەى کەزۆر فەلسەفەى جیاجیا گوزارشتى لێدەکات ناتوانێت مرۆڤ لەونامۆییە ڕزگار بکات و زۆر بەگاڵتە جاڕیبشەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکات کەسوک کردنى کۆت و بەندەکانى (القیود) ژیانى مرۆڤ و پێشخستنى ژیانى کۆمەڵایەتى ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنن بۆ ڕیشە کێشکردنى ئەو نامۆییە تەنها کەمکردنەوەى نەبێت، هەورەها دەڵێت : دابین کردنى ژیانى ماددى و کۆمەڵایەتى و ڕێگاى بەدەستهێنانى ئەو بەروبومانەو بەجێهێنانى داوا کۆمەڵایەتیەکان لەمیانەى شۆڕش و دابەش کردنەوزەى سەروەت و سامان لەوانەیە (نامۆبوون ) سووک بکات بەڵام لاەناوى نابات .
هه‌ڵکشانیش ( التصعید ) هه‌روه‌کو له‌پێشدا باسمان کرد وه‌گه‌ڕخستنی غه‌ریزه‌کانه بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌فراندن و ڕۆشنبیری و ژیاری و ڕێگه چاره‌یه‌که له‌بری ململانێی ناوه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤ به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵکشانه‌ش شێوه‌یه‌که له چه‌پاندنی ئه‌نگێزه‌ی سێکسی و تاک ڕزگار ناکات له دڵه‌ڕاوکێ و ئه‌و بێبه‌شیه‌ی ( الحرمان ) که‌ده‌بێته هۆی شکست خواردن و په‌ککه‌وتنی و هه‌ندێ جاریش مردن یان حه‌ز به‌مردن ، به‌مه‌به‌ستی ڕزگاربوون له‌و مه‌ینه‌تیه که به‌دوا چاره‌سه‌ر داده‌نرێت کاتێک بنه‌ره‌تی چێژ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت و ده‌بێته هۆی مه‌لوولی و که‌ساسی و نامۆبوونی به‌رده‌وام . هه‌ر ئه‌و جۆره مردنه‌ش که فرۆید ناوی ده‌بات به حه‌زی نه‌ستیانه ( لاشعور )ی مرۆڤ بۆ مردن یان به‌ره‌و مه‌نزڵگای بێده‌نگی و ئارامی سکی دایک که مرۆڤ تیایدا ساته وه‌خته‌کانی ژیانی دوور له‌ململانێ به‌سه‌ر ده‌برد که‌له‌پێشدا باسمان کرد .
فرۆید به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ پێشنیارێکی نه‌کردووه بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ له‌و نامۆبوونه‌ی که ئه‌و به‌مرۆڤی به‌ستۆته‌وه ، به‌ڵکو بانگهێشتی ئه‌وه ده‌کات که مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه ژیانی سروشتی خۆی که بتوانێ مه‌رام و ئاره‌زووه غه‌ریزه‌ییه‌کانی به‌جێبهێنێ دوور له چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و دابونه‌ریته‌کانی ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دژوارێکی تره تووشی مرۆڤ ده‌بێت ، بڕوایشی نیه به‌گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کجاره‌کی که بتوانێت کۆتایی به نامۆبوونی مرۆڤ بهێنێت ، واته جه‌خت له‌سه‌ر هه‌میشه‌یی مه‌لوولی و نامۆبوونی مرۆڤ ده‌کاته‌وه .
له‌کۆتاییدا ده‌بینین تێگه‌ی نامۆبوونی مرۆڤ لای فرۆید به‌ستراوه به‌تێگه‌یشتنی بۆ سروشتی مرۆڤ ، نه‌وه‌کو تێگه‌یه‌کی فیکری میتافیزیکی ڕووت ، به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی شیکردنه‌وه‌ی فاکته‌ره غه‌ریزه‌ییه‌کان له‌دیاریکردنی سیفاتی ئه‌م سروشته و ڕۆڵی قۆناغی مناڵیی له‌دیاریکردنی بیر و بۆچوونه‌کانی که‌سایه‌تی مرۆڤ دواڕۆژی ته‌مه‌نی ( واته پاش مناڵیی ) .
فرۆید بڕوای وا نیه که په‌روه‌رده‌ی ئایینی بتوانێت ببێته ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ قورتاربوونی مرۆڤ له‌و نامۆبوونه که به‌سروشتی مرۆڤه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها فرۆید هیچ حسابێک بۆ ئه‌و ڕزگاربوونه ناکات که‌به‌هۆی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵه‌وه هاتۆته کایه‌وه وه‌کو سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام و شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا و ئاکامه‌کانی له‌ژیانی مرۆڤ ، ئه‌م سروشته مرۆڤایه‌تیه فرۆید نایگه‌ڕێنێته‌وه بۆ داته‌پینی دامه‌زراو و ئۆرگانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و چینه‌کان بۆ یه‌کتر و له‌پێناو به‌رهه‌م و شتی تر ، به‌ڵکو کاری شه‌رخوازانه‌ی مرۆڤ به‌سیفه‌تێكی مرۆڤ به‌سروشتی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ڕۆڵی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کان و شه‌ڕوشۆڕ و برسێتی و قات و قڕی وه‌لا ده‌نێت .
هه‌رچه‌نده فرۆید زۆر ڕه‌شبینه به‌رامبه‌ر سروشتی مرۆڤ به‌ڵام نکووڵی له‌توانای خۆگونجاندنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ واقیع و پێشکه‌وتنی ده‌روونی ناکات هه‌روه‌ک ده‌ڵێت : ئامێری ده‌روونیمان پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌تی به‌تایبه‌تی له‌میانه‌ی هه‌وڵدانه‌کانی مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه و به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆژیا و … هتد ، که‌بوونه‌ته هۆی گۆڕانێکی که‌م له‌خۆگونجانی مرۆڤ و پێشکه‌وتنی و پاشه‌ڕۆژی ، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕانێکی ئه‌وتۆ نیه که له‌ڕه‌شبینیه‌که‌ی فرۆید که‌مبکاته‌وه که‌پێی وایه سروشتی مرۆڤ هه‌رگیز ناگۆڕێت و وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه .
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« ئازاردانی ده‌روونی مناڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هاوڕێیه‌تی له زانکۆ‌دا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
