فۆبیا (تۆقین)

فۆبیا”تۆقین”
مەریوان حەسەن
به‌کالۆریۆس له‌ په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسی

تۆقین كە زیاتر بە ووشە ئینگلیزییەكەیدا”فۆبیا”ناسراوە بریتییە لە ترسێكی لە ڕادەبەدەر،واتە بونی ترسێكی زۆرتر و گەورەتر لەو ئاستە ئاساییەی كە هەر مرۆڤێك وەك هەستێكی ئاسایی لەلای بوونی هەیە،بەڵام جیاوازە لەترس چونكە تۆقین بە یەكێك لە نەخۆشیە دەرونییەكان دادەنرێت بە پێچەوانەی ترسی ئاساییەوە كە نەخۆشی نی یە بەڵكو هەستێكی ئاگاداركەرەوەی ئاساییە لای هەر مرۆڤێك،مرۆڤی تۆقیو كەسێكە كە هەست بە دڵنیایی و ئارامی ناكات وترسێكی بێ بنەمای هەیە كە زۆرجار ترسێكی ناواقیعیشە،چونكە سەرچاوەی ترسان و تۆقینەكە دیار نی یە،وەك ئەوەی ئەگەر كەسێك لە ئاژەڵێكی دڕندە بترسێت.ئەمە ترسێكی ئاسایی و واقیعییە چونكە سەرچاوەی ترسەكە دیارە كەئاژەڵە دڕندەكەیەو هەموان دەیزانین كە شیاوی ئەوەیە لێی بترسین،بەڵام تۆقین”فۆبیا”ترسانە لەو شتانەی كە بنەمایەكی واقیعی نی یە وەك ترسان لە چەقۆ یان هەر شتێك كە دەبێت مایەی مەترسییەك بەو ڕاددەیە بێت،
دەرونناسان زیاد لە بۆچوونێكیان هەیە لەسەر هۆكاری دروستبوونی تۆقین وە هاوكات بەدەیان جۆر تۆقین پۆلێنیان كردووە وەك تۆقین لە ئاگر،تۆقین لە شوێنی بەرز،تۆقین لەقەرەباڵغی،تۆقین لە دەنگی بەرز و دەیانی تر،
ئەوەی زیاتر بە ڕوونی باس لەهۆكاری دروستبوون یان دەركەوتنی تۆقین لای مرۆڤ دەكات قوتابخانەی شیتەڵی دەروونییە لە زانستی دەروونناسیدا،ئەم قوتابخانەیە بەڕابەرایەتی زانای نەمساوی فرۆید لەهەر بابەتێكی دەروونیدا جیاواز لەقوتابخانەكانی تر ووردتر شۆڕدەبێتەوە بۆ ناو قوڵاییەكانی ناو ناخی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكان و وەڵامدانەوەی پرسیارە دەروونییەكان،
بەپێی ئەم قوتابخانەیە هۆكاری سەرەكی و زانراو بۆ دروست بوونی فۆبیانەستیە نەك هەستی بۆنموونە كاتێك ئێمە لەمنداڵیدا شتێك لە ترس بەرامبەر بەشتێكی دیاریكراو وەردەگرین ئەم ترسە وەك هەر ڕەفتارێكی تری مرۆڤ دەچێتە ناو نەستی مرۆڤەوە”نەست-واتە بەشە نائاگاكەی مرۆڤ كە دەسەڵاتمان بەسەریدا نی یە”دواتریش لە قوتاغەكانی تری ژیاندا بەشێوەی جیاواز خۆی دەردەخات و مرۆڤ دەخاتە بارێكی ترسی نائاسایی بەرامبەر بەو شتەی كە نزیكترین شێوەی لەبابەتی ترسەكەی یەكەمجارەوە هەیە،لەفەرهەنگی كوردەواری خۆشماندا پەندێك هەیە دەڵێت”دەمی بەشیر سوتابوو كەچی فووی لە دۆ دەكرد”واتە نزیكی مەتریالی دۆ لە شیرەوە وا لەو كەسە دەكات كە پێكەوە بەستنێكی نەستی لە دەروونیدا دروست ببێت بۆ ترسان لە دۆكە،بۆیە ئەمە تاڕاددەیەكی زۆر بۆچوونی شیتەڵی دەروونییەكی فرۆید لامان واقیعی تر دەكات،
پێویستە بوترێت فۆبیا نەخۆشییەكی دەروونی ئاساییە و مەرج نیە ئەو كەسەی كە تووشی دەبێت ئیتربێ ئومێد بێت لە ژیانیدا بۆ زانینیش كەسێكی وەكو “شۆبنهاوەر”كە فەیلەسوفێكی ناودار لەم جۆرە نەخۆشییەی هەبووە فۆبیای هەبووە بەرامبەر بە “مووس” لەهەر شوێنێك مووسی لێ بووایە بە جێی دەهێشت،

ئه‌یلول 1, 2010

سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “فۆبیا (تۆقین)”
  1. shayda فەرمووی:

    dastxoshyt leakam kak marewan hardw babatakan gwan w baswd bwn

    shayda