كانونی یهكهم 13, 2007
نووسینی : د.ڕێدار محەمەد ئەمین
کاندیدى بۆردى دەروونى
جاران کە مناڵ بووین،حەزمان دەکرد زوو گەورەبین،چونکە پێمانوابوو گەورە هەموو شتێکى هەیە ودەتوانێت هەموو شتێک دەستەبەر بکات،ئێستا گەورەین حەزدەکەین بگەڕێینەوە قۆناغى مناڵى،بەڵام وەکو مناڵە کاڵفامەکەى جاران نا،بەڵکو مناڵێکى شارەزا و پڕ ئەزموون،کەچى بێخەم و بێ بەرپرسیاریەتى!ئەمە شتێکمان پێ نیشاندەدات،کەوا ئێمەش تا ئێستا نەگەیشتووینەتە دوا وێستگەى ژیان تا تێى بگەین یان پشوویەکى
لێ بدەین،قۆناغى پیر بوون دوا قۆناغى قوتابخانەى ژیانە،یان دەتوانین بلچێین لە وێوە ژیان دەست پێدەکات،بە پێچەوانەى هەندێک کەس،کەوا دەزانن سەرەتاى کۆتاییەکانە،لەم تەمەنەدا مڕۆڤ پڕ ئەزموون دەبێت وشارەزاییەکى تەواوى لا دروست دەبێت،کەوا بە چەندین هەورازونشێو وتاڵى وشیرینى وخۆشی و ناخۆشی تێپەڕیوە،ئیتر کاتى ئەوە هاتووە پشوویەک بدات وچاو بە هەموو ماندووبوونەوە وهیلاکى وناسۆرى وبەروبوومەى دا بخشێنێتەوە،ڕەنگە باشترین دیاریش بۆ پیر لەم ماوەیەدا خانە نشینى بێت،خانە نشینى بە واتاى دوورکەوتنەوە لە لە ناخۆشیەکان و ماندووبوونى کارو خۆ تەرخانکردن بۆ ئارەزوو تایبەتیەکان و زیاتر کات بەسەربردن لەگەڵ خێزان،بە ئەنجامدانى گەشت وسەیران نەک دانیشتنى شەو وڕۆژ لە ماڵ وچاوەڕێى مردن کردن!لە ڕاستیدا زۆر لە پیرەکان بەهەڵە لە وشەى خانە نشین تێگەیشتوون،بۆسیە هەوڵدەدەن لەم کاتانەدا زیاتر کۆنترَۆڵى ماڵەوە بکەن(بۆ پاراستنى پلەوپایەى خۆیان)ولە بچوک وگەورەى هەر ئەندامێکى ماڵەوە دەپێچنەوە،ئەگەرچى پێشتر ئەمانەیان نەکردوووە،بۆیە زیاد لە پێویست هەستیاردەبن وبەکەمترین قسەو ڕەفتار هەڵدەچن وبەرگەى هیچ ڕەخنە وپێشنیارێک ناگرن بەهەرشێوەیەک ئاراستەیان بکرێت،چونکە قەناعەتیان وایە ئەمە لە پلەو پایەوکەسایەتیان کەمدەکاتەوە،تا ئەو ڕادەیەى ڕەخنە لە هەموو هەڵسوکەوتێکى ئەندامانى خیچزانەکانیان دەگرن،لە چۆنیەتى پاککردنەوەى مالچ بگرە تا شێوازى چیچشت لێنان وڕیکخستنى کەلوپەل و دێکۆرى ماڵەوە،تا واى لێدێت هەندێک لە ئافرەتان وا هەست دەکەن بەرامبەر پیاوێکى ترن سەداسەد جیا لە هاوسەرەکەیان!ئاوات دەخوازن هاوسەرەکانیان هەر لە دەرەوە بن ونە گەڕێنەوە ماڵەوە،لە بەرامبەر ئەمەشدا خانەنشین حەز بە گۆشەگیرى دەکەن وزوو هەڵدەچوون و ئەگەرى تووشبوونى بە نەخۆشیە دەروونى وجەستەییەکان زیاتر دەبێت و واهەست دەکەن ژیان ئەوانیان فرۆشتووەو جارێکى تر نایانکڕنەوە،بۆیە لە هەموو کاتێک زیاتر پەیوەستى ئەندامانى خێزانەکانیان دەبن بۆ زاڵبوون گۆشەگیرى وتەنیایى وترسی مردن،لەگەڵ ئەو هەموو قەیرانەش ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ژمارەى خانەنشینان زیاد دەکات،کەچى فەرامۆشکردن وپشتگوێ خستنیان ماناى دانانە لە خانەى مردووان،لە کاتێکدا دەتوانین گەورەترین سوود لەم چینە وەربگرین،کە خاوەنى پسپۆڕى وشارەزاییەکى زۆرن،لێرەوە پێویستە ئەو پرسیارە بکەین ئایا خانەنشین بوون ماناى کۆتایى هاتنى ژیانە؟ماناى کۆتایى وەبەرهێنانى فیکرى ومەعریفیە؟لە ڕاستیدا خانە نشینان گەورەترین سەرمایەى فیکرى و مەعریفین،کەوا پێوەیستە لە سەر هەر میللەتێک سوودیان لێ وەربگرێت،لێرەشدا چەند پێشنیارێک دەخەینە ڕوو،کەوا پێمانوایە دەبنە مایەى زیندوو بوونەوەى ئەم چینە،ئەگەر گرنگیان پێ پدریچت و پیچداویستیەکانیان دابین بکرێت ژیان لەوێوە دەست پێدەکات
1-زیاتر هاندانى میدیاکان لە تەلەفزیۆن وڕادیۆ وڕۆژنامەکان بۆ ئاوڕدانەوە لەم چینەى کۆمەڵ وخستنە ڕووى داواکان وبەهانا هاتنى خەون وئارەزووکانیان.
2-کردنەوەى چەند سەنتەرێکى تایبەت بەوان،کەوا تێیدا چالاکى جۆراوجۆر ئەنجامبدەن،هەروەها شارەزایی وئەزموونەکانیان تێدا پێشکەش بکەن،چونکە ئەوان وەک بانکێکى زانیارى وان،دەکرێت هەر کەسێک سوودیان لێ وەربگرێت،هەروەها لەم سەنتەرانە کتێبخانەو ئینتەرنیت وهۆڵى نمایشکردنى وەرزشى تایبەت وبڵاوکراوەى تایبەت بەخۆیان.
3-بەکارهێنان یان سوود وەرگرتن لێیان وەک راوێژکار و گەڕانەوە بۆیان لە کاتى پێویست.
4-چاو خشاندنەوە بە وشەى خانە نشین،کەوا مانایەکى سەلبیە بۆیان واتە دانیشتن لە ماڵەوە،لە کاتێکدا خانە نشین تەنها وازهێنان یان گۆڕینى جۆرى کارە،نەک دەستبەر داربوون لە مرۆڤەکە،بۆیە لە ئەمریکا وەک ڕیزنانێک لەم چینە پێیان دەڵێن SENIOR CITIZEN
واتە هاوڵاتى یەکەم
5-دانانى بەرنامە وکارى پێویست بۆ یارمەتیدانى خانە نشینان لەسەر گونجان لەگەڵ ئەم قوناغە بەر لە گەیشتن پێى،ئەم بەرنامەیەش لایەنە ئیجابیانەى خانە نشین بگرێتەوە،هەروەها ئەو ڕێنماییانەى،کەوا پێویستن بۆ پاراستنى تەندروستى ودەرووندرووستى وەک ئەنجامدانى وەرزش بە بەردەوامى و زیاترخواردانى میوەو سەوزە وکەمخواردنى شەکرو چەورى،تاکو بتوانن ئەم تەمەنە کەمەى ماویانە خۆش بگوزەرێنن.
6-دوورکەوتنەوە لەو خوە ناڕیکانەى کە زیان بە تەندرووستى دەگەیەنن،وەک وەرگرتنى دەرمانى هۆشبەرو جگەرە کێشان،چونکە ئەمانە ئاکامى خراپیان دەبێت،چونکە بەم خوانە ئەوەى لە تەندرووستیان ماوە تێکیان دەدەن و ڕەنگە ئێستاش کاتى ئەوە نەمابێت چاکبکرێنەوە.
7-نوێکردنوەو پتەوکردنەوە پەیوەندیەکان وبەردەوام سەردانى خزموک دۆستان،بۆ رزگار بوون لە گۆشەگیرى،هەروەها خۆ ڕاهێنان بۆ دەرچوون وگەشتکردن لایەنى کەم هەفتەى جارێک،وئەنجامدانى گەشتى دریژخایەن لایەنى کەم سێ مانگ جارێک.
8-زیاتر گرنگیدانى خێزان بەم کەسانە وبە خشینى میهرو خۆشەویستى و رێزى تایبەت بۆیان،تاکو ئەو باوەڕە لایان پووچ بێتەوە،کە ئەوانە کەسێکن ئەندامانى خێزانەکانیان لێیان بێزاربوونە و هیچى تر ژیان پێویستى بەوانە نەماوە.
ئەگەر ئەم هەموو خاڵانەى سەرەوە ڕەچاو بکرێن،کەوا مافێکى سرووشتى هەموو خانە نشینانە،خانە نشینیش ئەو قۆناغەیە هەموومان پێیدا تێپەڕ دەبین،(ئەگەر مردن جیامان نەکاتەوە)و وەک دڵێکى گەنج دەژین تا دوا ساتى تەمەنمان.
لەهاوپۆلی: بابهتی تر
« ئۆقیانووسێک له تاوان ….. بهشی پێنجهم | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | زانکۆ و داهێنان و ڕهخنه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
