نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌م خۆشم له‌خۆم بێزارم …. چیبکه‌م ؟

نۆڤه‌مبه‌ر 30, 2007

twre-bwn.jpg

هەموو لێکۆڵینەوە زانستیە جیهانیەکان هاوڕان لە سەرئەوەى کە پێویستە مرۆڤ خۆى لە توڕەبوون بپارێزێت وخۆی لێ ڕزگار بکات (چ زۆر چ کەم) چونکە دەرکەوتووە کە کەسى تووڕە زۆر بەئاسانى دەبێتە نێچیرى نەخۆشى جەستەیى و دەروونى(الامراچ الجسمانیە والنفسیە)وەک نەخۆشیەکانى دڵ (وەستانى لەناکاوى دڵ - السکتە القلبیە المفاجئە-)ودابەزینى سیستمى بەرگرى (المناعە)لەشى مرۆڤ وە بەو پێیەش تواناى لەشى مرۆڤەکە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشیە جۆراوجۆرو زۆر و زەوەندەکان کەم دەبێتەوە لە چاو کەسێکدا کە لەسەرخۆوهێمن بێت هەموو کات .تێکچوونى سیستمى هەرس وکارى گەدەى :، وەک دەزانین کەسى تووڕە جگە لەوەى کە گازات و قۆڕەقۆڕى ناوسکى زۆرە هەروەها گرفتى (القبوضة ) هەیە ،ئەمانەو کۆمەڵێکى ترى نەخۆشى جەستەیى دروست دەکات جگە لەوەى کەسى تووڕە لە ڕووى کۆمەڵایەتیەوە (چ لە ناو خێزانى خۆى وچ لە گەل َهاوڕێ و هاوکارەکانیدا)نەویستراوە و خەڵکى حەز بە چارەى ناکەن (زۆربەى کات کەسەکە بە خۆى نازانیت؟!؟!)
ئەمانەى خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ چۆنێتى ڕزگاربوون لە تووڕەیى و بوون بە کەسێک کە توانات بەسەرخۆتتدا هەبێت وبتوانیت خۆت کۆنترۆڵى خۆت بکەیت وببیتە کەسێکى هێمن و لەسەرخۆ:
1/هەرگیز چاوەڕوان مەبە کە چواردەورەکەت بە ئەندامانى خێزانەکەت وبە هاوڕێ ودۆستەکانت کە تەواو(الکمال)بن وبێ عەیب بن (بە تۆشەوە هەموومان ناتەواوین و لەلایەکەوە پەنچەرین!!!)،چونکە ئەگەر چاوەڕوانى تەواوى و بێ عەیبیت لێ کردن ئەوا هەڵسو کەوتیان وگوفتارو کرداریان پەستت دەکات وتوڕەدەبیت …..
کارەکان کە دێنە پێش بۆت هەمیشە بە سانایى وئاسانى بیانگرە وئەوەش بزانە هەرکەس هەر کێشەییەک گرێیاوى بکات (گرێیاوى بکات لە خۆیى ولە چواردەورەکەى)و زیاد لە قەبارەى خۆى کێشى پێبدات ئەوا یەکەم دۆڕاو و گەورەترین دۆڕاو هەرخۆى دەبێت …….
2/هەردەم بۆ جێبەجێکردنى هەر ئەرک و فەرمانێک ئەوا کاتێکى زیاترى لەوەى کە دەیەوێت بۆى تەرخان بکە ،بۆ نمونە کە دەڵێت بە نیو سەعات دەگەمە شوێنێک تۆ سەعاتێکى بۆ دابنێ چونکە کە نیو سەعاتت بۆ داناو بە 45 خولەک گەیشتى پەست و توڕە دەبیت ،بەڵام کە سەعاتێکت بۆ تەرخان کردو بە 45 خولەک گەیشتى دڵخۆش و دڵئارام دەبیت ..
هەرگیز بۆ خۆت کاتى زۆر وورد(المواعد الصارمە) دامەنێ تا پێت دەکرێت بەیانیان زوو لە خەو هەستە
3/هەوڵى ئەوە مەدە کە کەسێکى زۆر بە تواناو بێ عەیب و کامڵ بیت ،خۆت قوتار بکە لەو بیرەى مێشکت کە پێت دەڵێت دەبێت هەموو کارەکانت کۆنترۆڵ بکەیت وهیچیان پشتگوێ نەخەیت چونکە ئەو کات لە سەر تەندروستى وبارى دەروونى خۆت دەکەوێت …
4/لە بەر هەندێ هۆى بێ ئەرزش پەست وتوڕە مەبە وەک درەنگ هاتنى پاسەکەتان یان دەرگایەک کە بە ئاسانى بۆت نەکرێتەوە یان بۆ شتێک (وەک گۆرەوى وشانەى سەر داهێنانەکەى بەیانیان) دەگەرَێیت ودیار نیە یان .. یان ….،
تا دەتوانیت هەموو کارێک ئاسان بکەو ئاسان وەرى بگرە ،ئەوەش باش بزانە ئەگەر بێزارى و توڕەییەکەت لەو کاتەدا تەقییەوە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت .
5/لەوکەسانە بەتەواوى دوور بکەوەرەوە کە پەست وبێزار وتوڕەت دەکەن (چ بە بینینیان یان بە کردارو گوفتارەکانیان)وە ئەگەر نەکرا لێیان بە دوور بیت ئەوا زۆر گرنگیان پێ مەدە….
6/تاو نا تاوێک بڕێک لە پشوو وەربگرەو ئەگەر کرا خۆت بشۆ یان دەمو چاوت بشۆ چونکە ئەمانە هەستى پەستى و توڕەیى و شڵەژان ودڵەڕاوکێ ودوودڵى لەناو دەبەن .
7/باش بزانە کە توڕەیى زۆر و هەمیشەیى و دوودڵیى ودڵە ڕاوکێ ئەبنە هۆى نەخۆشى (قلق):کە نەخۆشییەکى دەروونى هەراسانکەرە بۆ مرۆڤ وفشارى خوێن بەرز دەکاتەوە و کار لە چالاکى ڕۆژانەت دەکات.
8/لە کۆتاییدا دەڵێم ،هەمیشە مرۆڤ پێویستە بیر لە ئامانجەکانى ژیانى خۆى بکاتەوە،بزانێت کامەیان گرنگە و کامەیان گرنگ نیە،کامەیان لە گرنگەکان گرنگترو گرنگترینە،خۆت ڕزگاربکەو قوتاربە بە زوویى لە ئامانجێک کە بێ ئەرزشەو گرنگ نیە تا بتوانیت ئەرکە گرنگەکانت بە شێوەیەکى تەواو بە ئەنجام بگەیەنیت ئەمەش وات لێ دەکات کە هەست بە ئارامى ولە سەر خۆیى وهێمنى بکەیت ودەربازبیت لە پەستانى دەروونى و سترێس لەوەى کە هەمیشە هەست بکەیت کارێک هەیە بە ئەنجامت نەگەیاندووەو کە ئەمەش شڵەژان وپەستى وتووڕەیى بەدواوەیە ..

لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر

بۆچوونەکان


« دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پسپۆری ده‌روونناسی خاتوو ڕوخۆش غه‌ریب | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | لاو له‌نێوان خه‌مۆکی و سوڕانه‌وه‌ له‌بازنه‌ی به‌تاڵدا »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional