کێ ده‌ڵێت خێری تێدانیه؟
کێ ده‌ڵێت خێری تێدانیه؟
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆربه‌مان واڕاهاتووین ده‌مانه‌وێت هه‌موو شتێک له‌ژیاندا به‌ویست و خواستی خۆمان بێت، کاتێک ڕوبه‌ڕوی پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانمان ده‌بینه‌وه ئیدی تائه‌وپه‌ڕی ڕاده نائارام و بێ‌ئومێد ده‌بین، چونکه پێشوه‌خت ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به‌ئامانجێک یان به‌دینه‌هاتنی خواستێکمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه. ڕاسته هه‌موو که‌سێک ده‌بێت کار و هه‌وڵه‌کانی به‌ئاڕاسته‌ی سه‌رکه‌وتن و به‌دیهێنانی خواست و ئامانجه‌کانی بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانی دووچاری شکست هات ئه‌وا کۆتایی دنیا نیه و ده‌شێت یان ئامانجه‌که بگۆڕێت یان دوای بخات بۆ کاتی تر یان شێواز و میکانیزمه‌کان بگۆڕێت یان…تد. هه‌ندێ جار ئامانجه‌که ڕه‌نگه به‌جۆرێک بێت که‌له‌ده‌ستدانی هیچ جێگره‌وه‌یه‌کی نه‌بێت، له‌م حاڵه‌تانه‌دا تاک ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌شۆکی ده‌روونی یان نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان زیاتر ده‌بێت و جگه له‌به‌فیڕۆچوونی کات و وزه ده‌روونییه‌کانی هیچی تری چنگ ناکه‌وێت و هه‌میشه له‌ڕابردوودا ده‌ژی و به‌ئێستا و ئایینده‌ی نامۆ ده‌بێت. بێگومان مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌کاندا به‌م شێوازه شکسته‌که گه‌وره‌تر و زامه ده‌روونییه‌که‌ش قووڵتر ده‌کات. باشه له‌م حاڵه‌تانه‌دا که‌ئیتر مرۆڤ له‌تاڵاوی شکسته‌که‌یدا ده‌تلێته‌وه و خۆی نوقمی بێئومێدی و دڵته‌نگی ده‌کات و سه‌رزه‌نشتی خۆی ده‌کات به‌وه‌ی بێچاره‌یه و بێشانسه و به‌دبه‌خته و …تد، بۆ له‌م کاتانه‌دا که‌سه‌که سه‌رێک هه‌ڵنابڕێت و ئاماژه‌یه‌ک به‌مێشکی خۆی نادات و به‌خۆی بڵێ (خێری پێوه‌بێت، یان بڵێ، کێ ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه خێری پێوه نابێت). فه‌رموون باپێکه‌وه گه‌شتێک به‌م چیرۆکه‌دا بکه‌ین تازیاتر مه‌به‌سته‌که‌مان بپێکین:
(ده‌گێڕنه‌وه پادشای مه‌مله‌که‌تێک زۆر حه‌زی له‌ڕاوکردنه، یه‌کێک له‌وه‌زیره‌کانی خۆی ده‌ستنیشانکردووه و کردوویه‌تیه هاوڕێی هه‌میشه‌یی خۆی بۆ ڕاوکردن، له‌ڕۆژێکدا که‌پێکه‌وه ده‌چنه ڕاو، ئاسکێک ڕاوده‌که‌ن، ده‌که‌ونه له‌توپه‌ت کردنی گۆشتی ئاسکه‌که، پادشا پارچه‌یه‌ک گۆشتی ئاسکه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و وه‌زیریش به‌چه‌قۆیه‌کی تیژی گه‌وره ده‌یه‌وێت گۆشته‌که‌ی ده‌ستی پادشا له‌ت بکات، به‌ڕێکه‌وت چه‌قۆکه به‌ر په‌نجه‌یه‌کی پادشا ده‌که‌وێت و په‌نجه‌ی ده‌قرتێت، پادشا ده‌یکاته هاتوهاوار و قسه پێوتنی وه‌زیر به‌هه‌ڵچوون و داچوونێکی زۆره‌وه، بۆیه وه‌زیر هه‌وڵ ده‌دات پادشا ئارام بکاته‌وه و پێی ده‌ڵێت جه‌نابی پادشا هێور به‌ره‌وه کێ ده‌ڵێت خێری پێوه نابێت ئه‌م په‌نجه بڕینه‌ی تۆ، پادشا به‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیر هێنده‌ی تر هه‌ڵده‌چێت و ده‌ڵێت: من نوقسان بووم تازه، من په‌نجه‌یه‌کم له‌ده‌ستدا، خێر له‌چیدایه؟. به‌ده‌م پرته و بۆڵه‌ی پادشاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و کۆشکی پادشایه‌تی. کاتێک ده‌گه‌نه‌وه کۆشکی پادشایه‌تی، پادشا ده‌یه‌وێت سزای وه‌زیر بدات سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامیدا، وه‌زیر دووپاتی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵیت جه‌نابی پادشا ڕه‌نگه له‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ت خێری پێوه بێت، پادشا به‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیر جارێکی تر زیاتر هه‌ڵده‌چێت، ده‌رئه‌نجام پادشا سزای زیندانی کردن ده‌سه‌پێنێت به سه‌ر وه‌زیردا، کاتێک سزاکه ده‌خوێنرێته‌وه، وه‌زیر ڕووده‌کاته پادشا و ده‌ڵیت جه‌نابی پادشا ئه‌مه‌ش هه‌ر خێری تێدایه، ئیدی پادشا زیاتر تووڕه ده‌بێت و وه‌زیر ڕاپێچی زیندان ده‌کرێت. ڕۆژگار دێت و ڕۆژگار ده‌ڕوات، پادشا ده‌ستده‌کاته‌وه به‌ڕاوکردن به‌ڵام ئه‌مجاره هاوڕێ هه‌میشه‌ییه‌کی خستۆته زیندان و به‌ته‌نها ده‌چێت بۆ ڕاو، به‌ڕێکه‌وت له‌که‌ژێکدا ده‌که‌وێته داوی کۆمه‌ڵیک که‌سی نه‌ناسراو که‌سه‌ر به‌خێڵێکی دیکه‌ن و که‌سانی ئه‌م خێڵه‌ش به‌وه ناسراون که‌دڕنده‌ن و گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن، بۆیه پادشا وه‌ک نێچیرێک له‌گه‌ڵ خۆیاندا ڕاپێج ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده پادشا هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت من پادشای ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌م، به‌ڵام قسه‌کانی ناخوات و پاش بڕینی ماوه‌یه‌ک ده‌یگه‌یه‌ننه مه‌مله‌که‌تی دڕنده‌کان، له‌وێ خه‌ریک ده‌بن که‌پادشا ئاماده بکه‌ن بۆ سه‌ربڕین تاکو گۆشته‌که‌ی بخۆن، کاتێک له‌سه‌ر بارسته‌یه‌ک پادشا راده‌کێشن به‌مه‌به‌ستی سه‌ربڕینی، ده‌بینن په‌نجه‌یه‌کی قرتاوه و یه‌کێک له‌ده‌سته‌کانی له‌جیاتی پێنج په‌نجه، چوار په‌نجه‌ی هه‌یه، به‌مهۆیه‌وه پرۆسه‌که ڕاده‌گرن و ده‌چن هه‌واڵ به‌پادشای خۆیان ده‌ده‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌ئه‌و نێچیره‌ی هێناویانه په‌نجه‌یه‌کی نوقسانه، پادشاش ده‌ستبه‌جێ فه‌رمان ده‌دات ئازادی بکه‌ن(چونکه به‌پێی دابونه‌ریتی ئه‌و مه‌مله‌که‌ته هه‌ر مرۆڤێک نوقسانی هه‌بێت نابێت سه‌رببڕدرێت)، بۆیه پادشا به‌هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی خۆی ملی ڕێ ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه قسه‌که‌ی وه‌زیری به‌بیر پادشادا هێنایه‌وه که‌ده‌یگوت ئه‌م په‌نجه قرتانه‌ت خێری پێوه‌یه، بۆیه پادشا ئیدی له‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیر تێگه‌یشت، کاتێک پادشا گه‌یشته‌وه کۆشکی پادشایه‌تی ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانیدا وه‌زیر ئاماده بکه‌ن له‌به‌رده‌میدا، وه‌زیر له‌به‌رده‌می پادشا ئاماده‌بوو، پادشا به‌زمانێکی نه‌رم و سوپاسگوزارییه‌وه که‌وته ئاخاوتن له‌گه‌ڵ وه‌زیردا و سوپاسی حیکمه‌تی وه‌زیری کرد بۆ ئه‌و وته‌یه‌ی ڕۆژی په‌نجه بڕینه‌که به‌پادشای وتووه (کێ ده‌ڵێ ئه‌م ڕووداوه خێری تێدا نابێت)، وه‌زیر به‌سه‌رسامییه‌وه ڕووی کرده پادشا و پێی گوت، جه‌نابی پادشا سوپاس بۆ ئێوه به‌ڵام چی ئێوه‌ی گه‌یانده ئه‌م ڕاستییه؟، پادشا ڕووداوی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی و ڕزگاربوونی له‌مه‌رگ، بۆ وه‌زیر گێڕایه‌وه و جارێکی تر سوپاسی وه‌زیری کرده‌وه، به‌ڵام پادشا به‌مه‌نده نه‌وه‌ستاو به‌وه‌زیری وت: من ئێستا له‌مه‌یان تێگه‌یشتم، به‌ڵام له‌وه‌ی تر تێناگه‌م، وه‌زیر گوتی کامه‌ی تر جه‌نابی پادشا؟، پادشا گوتی کاتێک من فه‌رمانی زیندانی کردنم بۆ ده‌رکردیت ئه‌وکاته‌ش تۆ هه‌ر گوتت ئه‌مه‌شیان خێری پێوه‌یه، ئه‌ی حیکمه‌ت له‌مه‌یاندا چی بوو؟، وه‌زیر به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه گوتی: ئێ ئه‌مه زۆر ئاسانه جه‌نابی پادشا، ئه‌گه‌ر من زیندان نه‌بوومایه ئه‌وا بۆ ئه‌مجاره‌ش هه‌ر هاوه‌ڵت ده‌بووم بۆ ڕاوکردن وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر، پادشا گوتی وایه، وه‌زیر گوتی: که‌واته هه‌ردووکمان ده‌ستگیر ده‌کراین، هه‌ردووکمان ڕاپێچی ناو ئه‌و خێڵه دڕنده گۆشتخۆره ده‌کراین، پادشا گوتی وایه، وه‌زیر گوتی: جه‌نابت به‌هۆی نوقسانی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ته‌وه وه‌ک ئێستا ئازاد ده‌کرایت، به‌ڵام من نوقسان نیم بۆیه منیان ده‌کرده قوربانی و سه‌ریان ده‌بڕیم، که‌واته جه‌نابی پادشا خێری تێدابوو من ئه‌م ماوه‌یه زیندان بووم. پادشا به‌سه‌رسامییه‌که‌وه ئافه‌رینی له‌حیکمه‌تی وه‌زیره‌ی کرد و ده‌ستبه‌جێ بڕیاری ئازادکردنیدا).
بۆیه ده‌کرێت هه‌موو تاکێک هه‌ندێ جار دوای شکست خواردنی هه‌وڵه‌کانی له‌کارێک، یان دوای له‌ده‌ستچوونی ئامانجێک، یان سه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌یه‌ک، په‌نا نه‌بات بۆ ڕه‌شبین کردنی تێڕوانینه‌کانی به‌رامبه‌ر خودی خۆی، چونکه ئه‌مه واده‌کات که‌سه‌که بێباوه‌ڕ بێت به‌خودی خۆی و هه‌ست به‌که‌می تواناکانی خۆی بکات، به‌ڵکو پێویسته هه‌ندێ جار مرۆڤ به‌خۆی بڵێت (کێ ده‌ڵیت خێری تێدا نیه).
كانونی یه‌كه‌م 28, 2009


ئازیزم مامۆستا سامان سیوه‌یلی: ده‌ست و خامه ڕه‌نگینه‌که‌ت ئه‌گوشم ، ڕۆڵی به‌ڕێزتان به‌رز ده‌نرخێنم له‌بواری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له‌کوردستاندا ، سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته پر حیکمه‌ته ، ئه‌و ڕێنماییه به‌پێز و به‌نرخانه . هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت مامۆستای له دڵا شیرین.
مامۆستا ئومێد حه‌سه‌ن
agar ema amazhae wa ba meshke xoman nadaen beguman twshe zor shte xrap aben babataka zor grng w zor gwana , dast xosh w mamnwn
shorsh fata7
kurdistan
halabjae shaheed