ئه‌یلول 11, 2007
![]()
زویر بوون یان زیز بوونی دوو مرۆڤ له‌یه‌کتر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی باوه ، که ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌نێوان دوو که‌سدا قوت ده‌کاته‌وه و هه‌ریه‌کێکیان دروستکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یان ئه‌و دیواره ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وی دیکه و له‌وانه‌شه پێچه‌وانه بێت . هه‌ندێک له‌و زویر بوونانه زوو چاک ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی لای ئه‌و که‌سانه‌ی که جۆرێک له دڵپاکیان هه‌یه و شت له ناخیاندا په‌نگ ناخواته‌وه ، هه‌ندێ جاریش په‌یوه‌ندی به‌سروشت و که‌سێتی یه‌کێکیانه‌وه ده‌بێت ، که توڕه و که‌لله ڕه‌ق و خۆپه‌رسته و گوێ ناداته مافی که‌سانی دیکه و به‌لایه‌وه گرنگ نیه خه‌ڵک لێی زویر ببێت یان نا . بابه‌تی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوری جیاوازیش هۆکارن بۆ زویر بوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدار بێت ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی سایکۆلۆژی که‌سێکه‌وه بێت که له‌هه‌ست و نه‌سته‌کانیدا چرۆی کردووه که له‌دیدوبۆچوونی سایکۆلۆژی خۆیه‌وه دیارده‌کان و که‌سانی ده‌وروبه‌ر ده‌پێوێت یان له‌کونجی دڵی خۆیه‌وه ده‌وروبه‌ر ده‌بینێت ، یان له‌کونی ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه دراوسێکانی ده‌بینێت، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌به‌رچاو بگرێت و لێیان حاڵی بێت .
له‌ڕوانگه‌ی سایکۆلۆژیاوه بڕوانه‌بوون به خود هۆکارێکی گرنگه له‌م بواره‌دا ، ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوا و متمانه‌یان به خۆیان نیه زووتر زویر ده‌بن چونکه له که‌سێتی خۆیان ده‌ترسن . هه‌روه‌ها گومان و لێکحاڵی نه‌بوون و نه‌بوونی هۆشیاری کاریگه‌ری خۆیان له زویر بوونی خه‌ڵکی له‌یه‌کتر . نازوفیزیش هۆکارێکی دیکه‌ی ده‌روونیه کاتێک مرۆڤ هه‌ست به له‌ده‌ستدانی ده‌کات زووتر زویر ده‌بێت . هه‌ندێک جاریش هۆکاره‌کانی زویر بوون واقیعی ده‌بن ، کاتێک دوو که‌س یان یه‌کێکیان به‌ڵێن پێشێل ده‌که‌ن یان بێ به‌ڵێنی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر یه‌کدی . به‌ڵام به‌هه‌ند وه‌رگرتنی که‌سێتی به‌رامبه‌ر ڕه‌نگه مرۆڤ گوێ نه‌داته ئه‌و زیانه‌ی پێیگه‌یشتووه ، جا یان ڕاسته‌وخۆ یان به‌هۆی که‌سێکی دیکه‌وه لێی خۆش ده‌بێت و په‌یوه‌ندیشیان باشتر ده‌بێته‌وه ، چونکه له‌یه‌کتر قبوڵکردنی هه‌ڵه‌کانی پێشتری یه‌کتریش له‌ناخدا په‌نگ ده‌خواته‌وه و پێویستی به ده‌ربڕین هه‌یه بۆیه دوای ده‌ربڕین و گوزارشت کردن لێی دڵ و ده‌روونی مرۆڤ ئاسووده ده‌بێت . که‌واته هه‌ژمارکردنی ده‌وروبه‌ر زویر بوون دوور ده‌خاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ها ڕۆحیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕه‌گیان داکوتاوه . هه‌ندێ له هۆکاره‌کانیش په‌یوه‌ستن به به‌هاکانی خێزانه‌وه وه‌کو ژن و ژن خوازی و کلتوری کۆمه‌ڵ و گله‌یی و گازنده که له‌کلتوری ئێمه‌دا به‌پیریه‌وه ده‌چین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گله‌یی و گازنده زۆر بێت ئه‌وا لاوازی که‌سێتی مرۆڤه‌که ده‌نوێنێت و پێویسته مرۆڤ زۆر په‌نای بۆ نه‌بات . مه‌رج نیه مرۆڤ هه‌موو که‌سێک بناسێت چونکه له که‌سێتی و سایکۆلۆژیه‌تی خه‌ڵکیدا جیاتاکی هه‌یه .
مه‌ترسیدار ترین زویر بوونی ده‌روونیش ئه‌وه‌یه له‌نێوان ژن و مێردا ڕووبدات چونکه زویر بوونی به‌رده‌وام بۆشایی نێوانیان زیاد ده‌کات ، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که‌سی سێیه‌م بکرێته دادگا ( دادوه‌ر ) چونکه باشترین و نزیکترین دادگای نێوان زویربووان هه‌ر خۆیانن
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« ئاوهێنانه‌وه ( خۆ ڤه‌ڕه‌ساندن ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | چه‌ند ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
