ئه‌یلول 4, 2007
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی - سامان سیوه‌یلی
سه‌ختی ژیان و ڕاکه‌ڕاک به‌دوای دابین کردنی بژێوی و زۆر بوونی کاڵا و به‌رهه‌مه ته‌کنۆلۆژیه‌کان له بازاڕه‌کاندا و به‌خراپ به‌کارهێنان و سوود وه‌رگرتن له‌و به‌رهه‌مانه و گرانی نرخ و که‌می داهات و کێبه‌رکێی بێبنه‌ما بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زیاتری سه‌رمایه، له‌لایه‌ک ، ئاماده‌نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و تێکچوونی شیرازه‌ی دابونه‌ریته باوه‌کان و خێرایی گۆڕانه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا له‌لایه‌کی تر ، تێکڕا جه‌نجاڵیه‌کی گه‌وره و فشارێکی ده‌روونی وه‌های خوڵقاندووه بۆ مرۆڤه‌کان که بێ باجدان هیچ که‌سێک لێیان ده‌رباز نابێت ، باجدانێک که له جۆر و پله‌دا جیاوازی ده‌بێت له‌لایه‌ن که‌سه‌کانه‌وه ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌م جه‌نجاڵی و فشارانه به‌نده له‌سه‌ر چه‌ند فاکته‌رێک له‌وانه : ئاستی ڕۆشنبیری تاک ، باره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌که‌ی ، ئه‌زموونه‌کانی پێشووتری ژیانی تاک ، ڕه‌گه‌ز ، ته‌مه‌ن ، په‌روه‌رده‌ی خێزانی ، بیروباوه‌ڕ ، بۆماوه ،… هتد . له‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یانه‌ی تاکه‌کان ده‌یانبێت به پێی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ئاماژه‌یان بۆکرا : نه‌خۆشی ده‌روونی و ژیری و سایکۆسۆماتی و جه‌سته‌یی ، خۆکوشتن ، لێکترازانی خێزانی ، په‌نابردن بۆ ماده هۆشبه‌ره‌کان ، توندوتیژی ، تاوان و لادان ، گه‌نده‌ڵی ، کۆچ ، … هتد . هه‌رچه‌نده مرۆڤ خاوه‌ن هاوسه‌نگی ده‌روونی و میکانیزمی گونجاو بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م فشارانه هێنده قه‌واره‌ی ئه‌م باجدانه که‌متر ده‌بێت له‌سه‌ری .
له‌م بواره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌کی پێویست ده‌خه‌ینه ڕوو :
1- زۆر خۆت به ڕووداوه‌کانی ڕابردووه‌وه سه‌رقاڵ مه‌که ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستت چوون . هێنده ئاوڕ له ڕابردوو بده‌ره‌وه که خزمه‌ت به ئێستا و ئایینده‌ت بکات .
2- خۆت له‌و که‌سانه به‌دوور بگره که ئه‌زموونه‌کانت له گه‌ڵیاندا بۆیان سه‌لماندوویت که جگه له گرفت و سه‌رئێشه زیاتر هیچت لێیان چنگ ناکه‌وێت .
3- کاتێک کێشه‌یه‌کت بۆ پێش دێت هێمن به و گشت لایه‌نه‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنه ، بزانه ئه‌و کێشه‌یه‌ی تۆ کردووته به دێوێکی زل له خۆت ئه‌وه ده‌هێنێت تۆ خۆتت پێوه جه‌نجاڵ و هه‌راسان کردووه ، ئه‌وجا پلان بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داڕێژه و بڕیار بده .
4- په‌یداکرنی که‌سێک که خه‌مه‌کانی خۆتی بۆ هه‌ڵڕێژیت ، چونکه هه‌روه‌ک مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵمی ( مه‌نجه‌ڵی بوخار ) کاتێک گه‌رمی ( ئاگر ) فشاری زۆری له‌سه‌ر دروست ده‌کات ، ئه‌گه‌ر ده‌رچه‌یه‌ک نه‌بێت که هه‌ڵمی په‌نگ خواردووی ناو مه‌نجه‌ڵه‌که ده‌ربچێت ئه‌وا به‌رگه ناگرێت و ده‌ته‌قێته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه مرۆڤ بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌کان و هێور کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی پێویستی به که‌سێک ( لانی که‌م ) هه‌یه که گوێی لێبگرێت و خه‌مه په‌نگ خواردووه‌کانی بۆ هه‌ڵبڕێژێت .
5- له‌کاتی هاتنه پێشی گرفت و ئاڵۆزیه‌کان ڕاوێژ به که‌سانی دڵسۆز و خه‌مخۆری خۆت بکه ، چونکه مرۆڤ له‌م کاتانه‌دا هاوسه‌نگی له‌ده‌ست ده‌دات و ناتوانێت بڕیاری گونجاو بدات ، له ئاکامدا کێشه و گرفته‌کان له خۆی ئاڵۆز تر ده‌کات . هه‌رگیز به‌ئه‌زموونی خۆت و بڕوانامه و دنیادیده‌یی و زۆری ته‌مه‌ن وات لێنه‌که‌ن خۆت به ڕاوێژکار بزانیت و ته‌نها پشت به لێهاتوویی خۆت ببه‌ستیت ، چونکه ڕه‌نگه پلان و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتێکی تۆ که زۆر لات قورس و بێ چاره‌یه ، لای که‌سێکی تر ڕێگه چاره‌ی ئاسانتر و خێرا تر بێت .
6- بێ ئومێد مه‌به له شکست خواردنت له بوارێک‌دا یان له بارێک‌دا ، هه‌وڵی تر بده‌ره‌وه به پلانی نوێ و هه‌نگاوی تر هه‌ڵبنێ . ده‌بێت ئه‌وه بزانیت که مه‌زنی مرۆڤ له هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شکستدایه .
7- ڕێز له کات بگره له‌هه‌موو کاروبارێکتا ، هه‌وڵ بده هه‌موو شتێک له واده و کاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌یت . ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی جه‌سته‌ییت بۆ تووش بوو زوو به‌ده‌میه‌وه بچۆ و خۆت چاره‌سه‌ر بکه ، ئه‌گه‌ر گرفتت تووش بوو زوو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزه‌ره‌وه .
8- گرنگی به ته‌ندروستی خۆت بده ، باش بنوو ، سیستمێکی خواردنی گونجاو بۆ خۆت دابنێ .
9- چه‌ند جار ده‌توانیت له ڕۆژێکدا به لوت هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵمژه و چه‌ند چرکه‌یه‌ک بیوه‌ستێنه و پاشان له‌سه‌رخۆ به ده‌م هه‌ناسه بده‌ره‌وه .
10- ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێش خۆتیان داده‌نێیت بۆ به‌دیهێنانیان با ئامانجێک بن که تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا هه‌بێت و له‌گه‌ڵ تواناسته‌کانی تۆدا یه‌ک بێنه‌وه و بتوانیت به‌دییان بهێنیت ، نه‌ک ئامانجێک بن به‌دیهێنانیان مه‌حاڵ بێت بۆ تۆ ، هه‌ر بۆیه ده‌روونناسی مه‌زن ( ئه‌لفرید ئادله‌ر ) له‌م بواره‌دا ده‌ڵێت مرۆڤی ئاسایی ئه‌و مرۆڤه‌یه که ئامانجێک له پێش خۆی داده‌نێت که پێی بگات ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه ئامانجێک له پێش خۆیاندا داده‌نێن که پێی ناگه‌ن .
11- به‌پێی کات و توانای خۆت وه‌رزش بکه ( هه‌ر جۆرێک بێت ) .
12- به‌پێی توانای خۆت ناو به‌ناو سه‌فه‌ر یان گه‌شتێک بکه مه‌رج نیه تۆ گه‌شت کردن ته‌نها بۆ وڵاتێک یان بۆ کیشوه‌رێکی دیاریکراو بزانیت ، بۆ گوندێکی کوردستانیش بێت هه‌ر گه‌شته و سوودێکی باشی له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه لێده‌بینێت .
13- خۆت بناسه و واقیعی به .
14- به‌پێی توانا و کارامه‌یی خۆت به‌شداری بکه له کاروباری خێرخوازی و خزمه‌تی نه‌ته‌وه و هاوڵاتیه‌کانت ( به‌خۆبه‌خشانه بێت یان تۆ هاوکاری مادی یان مه‌عنه‌وی پێشکه‌ش بکه‌یت ) چونکه ئه‌م جۆره چالاکیانه ئاسووده‌یی به ده‌روون ده‌به‌خشن .
نووسینی : سامان سیوه‌یلی
لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر
« چێژ وه‌رگرتن له جوانی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | جه‌سته و جوانی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
