نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

سایکۆلۆژیای یاری

ئه‌یلول 2, 2007

yariیاری ئەى ساتە خۆشەکانی تەمەن ، رزگارکەر لە هەموو کۆت و پێوەندەکان ، وێنەکێشەری خەندە راستیەکان و سیما جوانەکان، ئەو ساتانەی هەرگیز لە یاد ناچن ئەو خەندانەی رۆژکار کالیان ناکاتەوە .
ئێمە هەموو یاری دەکەین هەریەکە بەجۆرێ و هەریارییەکیش دەربری ناخێکە و کەم کردنەوەی ژانێکە و بەتال کردنەوەیەکی نەستە لە ئازارەکان.
هەر یارییەکەی یاسای خۆی هەیە بەڵام پابەند بوونی نییە ! ئامانج لێی دەستکەوتی مادی نییە بەلکو ئارەزوویەکی راستەقینەیە بۆ جولاندنی پەلەکان و ئارام بەخشین بە دەروون و رزگاربوون لە کۆتە کۆمەلایەتییەکان و فەریمییەکان و کارکردنی ووزەی قەتیس ماوی لەلەشدا.
جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان یاری وەکو وەرزشێک یان وەکو پیشەیەک هەرکاتێ یاریزان بە شێوەیەک یاری دەکرد کەدەستکەوتی مادی هەبێت یان بەرابەر موچەیەکی دیاری کراو ئەوە دەبێتە پیشە و بازرگانی و دوورە لە چەمکی راستەقینەی وەرزش ، هەروەها تۆ لە سستمی یاری کردندا بە پێی یاسایەکی دیاری کراو کاردەکەیت و بۆ ماوەیەکی دیاری کراو فرمانەکان لەسەرەوە بۆت دێت و هەموو کەمتەرخەمیەک لێپرسینەوەی خۆی هەیە بەڵام لە یاریدا تۆ ئازادیت هەرکاتێ هیلاک بووی یان ئارەزووت نەبوو یان کارێکی ترت هەبوو دەتوانیت واز بهێنیت هەروەها تۆ ازادیت چ یارییەک دەکەیت و بۆ رەزامەندی کەس نییە تەنها بۆ خۆت!ئەم رستانەی سەرەروە بۆ من وتۆ و یاریزانێکی سەرەتایی راستە بەلام یاریزانە محترفەکان وەکو پیشەیەک بەکارەکە هەلدەستن و لە تەمەنێکی دیاری کراودا خانەنشین دەبن و پێش خانەنشینی نرخیان دادەبەزێ و بەرەو هەندێ وولاتی تر(دواکەوتوو لەبواری وەرزشدا) دەکەونە رێ و شێری پیر دوور لە دارستان دەژی و پەنا دەبەن بەر ریکلامە کان و دەبنە کەرەسەیەکی سووک و بێ بەهای کەنالەکانی راگەیاندن و کۆمپانیا بازرگانییەکان ؟!
هەندێکیان وازلە هاونیشتمانی بوونی خۆی دێنێ و بۆ برێک پارەی زیاتر هەموو مێژووی خۆی دەگۆرێ.
لە کاتی یاریدا تاکو ئاستێکی زۆر کەسایەتی تاک بەدەر دەکەوێ لە جۆری ئەو یارییە هەلیدەبژێرێ ، رەفتاری تاک لەو کاتەدا راڤەکەرێکی باشە بۆ کەسایەتی تاک و دەربری نەستی تاکە و تێرکەری رەمەکەکانێتی لەرێی یارییەوە گەلێ کێشمەکێش و ئارەزوو وبایەخ پێدانەکانی دەردەبرێت بەشێوەەیک لە شێوەکان .
بێگومان کەسێتی تاکێک کە یاری شەترەنج دەکات یان کیژۆلەیەک کە سەمای بالێ دەکات لە گەل یەکێکی تر کە زۆرانبازی یان بۆکسین دەکات وەک یەک نییە .هەروەها لە هەمان یاریدا کەسێتی بە پێی هەلس وکەوتی تاک دەگۆرێ ئەو یاریزانەی بەردەوام بەرگری دەکات لە یاری تێنسی سەر مێز هاوشێوەی ئەو تاکە نییە کە بەردەوام هێرش دەکات و هەلچون وداچونەکانی یاری زانەکان لە کاتی یاریدا هاوشێوە نییە .

تەمەن کاریگەری خۆی هەیە لە سەر شێوازی یاری بۆ نمونە مندال لە سەرەتای تەمەنیدا ئەو یاریانە دەکات کە شێوازێکی تاک گیری هەیە و رەنگە ئەمە بۆ تەمەنێکی دواتریش بەردەوام بێت و تاک بەردەوام چێژ لەو یاریانە وەرگرێت و هەندێ جار لەترسی بەرەو روو بوونەوە و فەشەل پەنا دەباتە بەر ئەم جۆرە یارییانە!
هەندێ جار یاریی کردنەکە شێوازی دۆزینەوە بە خۆوە دەگرێ لە تەماشا کردن و زانینی شتەکان و جیاکردنەوەی بەشەکان و شارەزایی وەرگرتن لە پێک هاتەکانی .
پاشان مندال لەگەل هاوەلەکانی یاری دەکات لە سەرەتادا لە دوو کەس تێپەر ناکات و ماوەیەکی کورت دەخایەنێ پاشان لە تەمەنێکی سەروتردا بۆ سێ یان چوار کەس زیاد دەکات ماوەیەکی درێژتر بەسەردەبەن لە یاری کردن لەتەمنی 5 سالیدا هەول دەدات ئەو یاریانە بکات کە بوونی خۆی بسەلمێنی وەکو راکردن و لە تەمەنی(7 سالی وبەرەو ژوور ) بایەخ بە دروست کردنی گروپ دەدەن و ئەو یاریانە دەکەن کە کێشمەکێشی نێوان دوو گروپ یان دوو کۆلانە و هەندێ جار هەمان یارییە و هەردوو گروپ بە جیا دەیکەن وەکو کردنەوەی ئاگری نەورۆز و لە کاتی باران نەباریندا یاری هەیاران و مایاران ….
لە تەمەنێکی سەروتردا ئەم یاریانە بە جۆرێک نەنگی سەیر دەکرێ یاری بالاتر دەست پێ دەکات وهەندێچ بەهۆی سەرقالی ژیانەوە واز لە یاری دێنێ؟!
نەک تەنها تەمەن بەلکو کۆمەلگەش کاریگەری خۆی هەیە لە سەر جۆری یاری بۆ هەردوو رەگەز بۆ نمونە ئەو یاریانەی کەبرێک هێمنی و لەسەرخۆیی تێدایە ئەو سیفەتانەی تێدایە کە بۆ ئایندەی مێ دیاری کراوە وەکو مالە باجێنە و چێشتە قولێنە زیاتر یارییەکی کچانەیە و ئەو یاریانەی برێک توندوتیژی تێدایە ئەو سیفەتانەیە کەلە ئایندەدا باوک حەز دەکات کورەکەی هەیبێت یاریەکی کورانەیە وەکو راکردن و بازدان و شەرە بەرد و کوشتنی بالندەکان یاریەکی نێرینەیەو لە دوایدا دەبێتە راوکردن ج راوی گیانداران بێت یان راوی مرۆڤ!!
زۆر جار سەیرکردن هەمان چێژی بەشداری کردنی هەیە و بەلگەی ئەمەش لە یاریگاکاندا بە سەدان هەزار بینەر تەماشای یارییەکان دەکەن و چەندەهای ئەو ژمارەیەش لەرێی کەنالەکانی تەلەفزیۆنەوە بەدیار هەمان یارییەوە دادەنیشن . بۆ نموونه‌ له‌ دوا مۆندیالدا بە هۆی جامی جیهانییەوە لە ئەلمانیا ملیۆنەها کەس کاروپیشەی خۆیان جێهێشتووە بە مۆلەت یان بێ مۆلەت ، بەرەو ئەو وولاتە کەوتوونەتە رێ و هەزارەها دۆلاریان سەرف کردووە تاکو تەماشای یارییەکان یان یارییەک بکەن برێک ئارامی و خۆش بەختی بە دەروونیان ببەخشن.
یاری کردن تەنها بۆ بەسەر بردنی کات نییە بەلکو بۆ چارەسەریشە و یەکەم کەس کە بەکاری هێنا بۆ چارەسەری نەخۆشی زانای دەروونناسی بەناوبانگ سیگمۆند فرۆید بوو بۆ چارەسەری مندالێک بەکاری هێنا بەناوی هانسی بچوک پاشان میلانی کلاین (1882-1960) گەشەى دا بە بۆچوونەکەی فرۆید و شێوازی یاری ئازادی بەکارهێنا وەک چۆن دەربرینی ئازاد هەیە لە گەورەدا ئەویش بەوەی مندال بەئازادی یاری دەکات و ئازارو کێشمە کێشەکانی خۆی فرێ دەداتە ناو گۆرەپانی یارییەوە . رۆلی چارەسازی دەرونیش یاری کردنە لەگەل مندال و پێدانی هەموو دەستەلاتەکان بۆ مندال و چاودێری کردنیەتی نەوەک زیان بە خۆی بگیەنێت.

لەهاوپۆلی: بابه‌تی تر

بۆچوونەکان


« ترس لە قوتابخانە ( School phobia ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ناپاکی له‌ ژیانی هاوسه‌ریدا »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional