تشرینی یه‌كه‌م 29, 2008
کۆنگره
بۆ سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی کورد له بواری ته‌ندروستیدا له‌ئه‌وروپا
له‌ژێر دروشمی بوژاندنه‌وه‌و گۆڕین و داهێنان
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بڕیاری دا که‌له‌ڕۆژی شه‌مه کاتژمێر 12.30 ده‌قیقه‌ڕێکه‌وتی 15/11/2008 له‌وڵاتی سوید له‌ستۆکۆڵم کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ببه‌ستێ.
بۆ زیاتر پێشخستن و سه‌رکه‌وتن و گۆڕین و داهێنان له‌بواری ته‌ندروستی داوا له‌سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌که‌ین به‌پێشنیاره‌کانیان و به‌بیری نوێ که‌له‌خزمه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ناوه‌و وه‌جالیه‌ی کورد له‌ئه‌وروپا به‌شداری بکه‌ن،وه داوا له هه م‌و ئه ندامانمان ده که ین له به ریتانیا سویسرا نه رویج فینلاند ئه لمانیا هۆلاند نوینه ری خۆیان بنیرن بۆ رۆژی کۆنگره بۆ ئه وه ی ئاسانکاری ریگایان بۆ بکری.
بۆ زیاتر زانیاری په‌یوه‌ندی به‌م به‌ڕێزانه‌بکه‌ن.
1- نیاز محمد جوجه 0707365885
2- ساڵه‌ح قه‌یتوولی 0739692966
3- سارا( سه‌رگوول Azizi 0735703929
4- عبدالله تۆفیق 0762320400
5- عبدالله کریم 0769695908
ناونیشانی شوێنی کۆنگره
Swed, Stockholm
ABF lokalen
T. Hallonberg Centrum
Vهning 3
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی فێ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | مێدیتاشونێک له پاییزدا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سڵاو و ماندوو نه‌بن،
من سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پێویستم به یارمه‌تی و ئاگاداری زیاتری ئێوه هه‌یه.
من هه‌وڵم دا كه ته‌له‌فوون بكه‌م، به‌ڵام له وڵاتی ئه‌لمانه‌وه ئه‌م ژمارانه هه‌موویانم به كۆدی وڵاتی سویده‌وه تاقی كرده‌وه ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم.
تكایه ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ژماره ته‌له‌فوونه‌كان به ته‌واوی بنووسرێت ، یان ئادره‌سی ئیمه‌یلی من بده‌ن به خۆیان هه‌تا ژماره ته‌واوه‌كانی خۆیان بۆ من بنێرن.
هه‌ر بژین و سپاس بۆ هاوكاریتان
لوقمان ئه‌یامی له ئاڵمان
کاک لوقمان سڵاو : ده‌توانیت له‌ڕێی به‌ڕێز کاک عه‌بدوڵا تۆفیق په‌یوه‌ندی بکه‌یت ، لینکی سایتی کاک عه‌بدوڵا له‌نێو لینکه‌کاندا هه‌یه له‌وێوه ده‌توانیت به ئیمه‌یل په‌یوه‌ندییان پێوه بکه‌یت .
شاد بن
سامان سیوه‌یلی
به‌ڕێز کاك لوقمان
هیوادارم که به هۆی وه‌ڵامی به‌ڕێز کاك سامان سیوه‌یلی وه توانیبێتت ئاسانتر په‌یوه‌ندی بکه‌یت پێمانه‌وه. ئه گه‌ر ته‌له‌فون ده‌که‌یت بۆ یه‌کێك له‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێت 0046 لێبده‌یت بۆ سوید،پاشان 0 پێش 7 لێمه‌ده. بۆ نمونه
0046762320400
ئه‌مه‌ش e-mail ه‌که‌مه
abdullahtawfik@hotmail.com
به‌هیوای زۆرترین به‌ژدارین له سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد
سه‌رکه‌وتوبن
سڵاوێکی گه‌رم!
ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م به بۆنه‌ی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ده‌سته‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هیوادارم رۆژانی دهاتووتان پڕ چالاکی سه‌رکه‌و توو بێت.
ئاسۆ بیاره‌یی
سۆسیۆسایکۆلۆژ/سوێد
به‌ڕێزم کاك ئاسۆ
سوپاسم بۆ تۆ‌و بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی که خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ته‌که‌یانن. من سوپاسی زۆرم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز کاك سامان سیوه‌یلیش ده‌که‌م که له‌م ماڵپه‌ڕه‌وه ئه‌م ئاگادارییه‌ی بۆ بڵاو کردینه‌وه. به‌ڵێ به پشتیوانی هه‌ندێ له ڕێکخراو حیزب‌و لایه‌نه سه‌ربه‌سته‌کانی تر‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له کارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه کۆنگره‌که کۆتای پێهات. ڕاپۆرتێکم بۆ به‌ڕێز کاك سامان شیوه‌یلی ناردوه سه‌باره‌ت به کۆنگره‌که، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو له‌وانه‌یه دایبه‌زێنێت.
سه‌رکه‌وتن بۆئێوه‌ش له ته‌واوی کاره باشه‌کانتاندا بۆ مرۆڤایه‌تی و کورد.