مای 11, 2008
ئاگاداریه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
به‌داوای لێبوردنه‌وه که ئه‌م ماوه‌یه وه‌ک پێویست نه‌مانتوانیوه بابه‌ت بڵاوبکه‌ینه‌وه و ماڵپه‌ڕه‌که به‌ڕێوه‌به‌رین ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵیمانه‌وه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی ڕێنمایی ده‌روونی له‌شاری سلێمانی ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین له‌چه‌ند ڕۆژێکی که‌می داهاتوودا وه‌ک جاران له‌خزمه‌تی خوێنه‌رانی ئازیزدا بین ، هه‌روه‌ها داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که‌پرسیار و کێشه‌کانیان ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕه‌که کردووه و وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه به‌هه‌مان شێوه له‌چه‌ند ڕۆژی ئایینده‌دا هه‌موویان وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه . بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگاداریه :
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی به‌نیازه کۆمه‌ڵێک بابه‌تی هه‌ڵبژارده له‌کۆی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو له‌ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه ، له دووتوێی کتێبێک‌دا چاپ بکات و بڵاوبکاته‌وه و پێشکه‌ش به خوێنه‌ران و کتێبخانه‌ی کوردی بکات به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ کوژانه‌وه‌ی یه‌که‌م مۆمی ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا که‌ڕێکه‌وتی ( 2008 / 08 / 01 ) ده‌کات ئه‌م کتێبه وه‌ک هه‌وڵێکی له‌خۆبردووانه بکه‌وێته ده‌ست خوێنه‌ران . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌هه‌موو ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که بابه‌تیان له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا بڵاوکردۆته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشنیارێک یان سه‌رنجێکیان هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وا ئاگادارمان بکه‌نه‌وه ، تاکو به‌هه‌موومان بتوانین به‌شێوه‌یه‌کی جوان و شایسته که‌لێنێک له‌کتێبخانه‌ی کوردی‌دا پڕ بکه‌ینه‌وه .
سامان سیوه‌یلی
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | لێکۆڵینه‌وه‌ی سایکۆلۆژی و تیۆره‌کانی گه‌شه‌ی ده‌روونی له‌لایه‌ن سێ زانای سایکۆلۆژیه‌وه / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

Kak saman siwaili slaw rezm bot
Manawi am malpara banrxa harwak diyara grngi xoi haya. wa miniish hiwai taman dreji bo bareztw bo malparakaman malpari darunnasy daxwazm ka emash twaniwmana babatw nwsrawaman blawbkainawa tiyaidaw kam ta zor jey sarnji xwenaran bwa.Darbarai awash ka nwsrawakan ko bkaitawaw bikaita ktebekw peshkasi xalki kurdi bkait amash shweni dastxoshayaw, har la estawa mn bo babatakani xom to molatt haya bakaryan bhenit w xzmateki pebkain. Mandwnabwnit ledakam w sarkawtwbit la kara pirozakanta.
Abdullah Tawfik