ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) له سیمینارێکدا بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئاماده‌یی (شه‌هید مامۆستا به‌ختیار) له زه‌ڕایه‌ن
ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) له سیمینارێکدا بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئاماده‌یی (شه‌هید مامۆستا به‌ختیار) له زه‌ڕایه‌ن
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیار کردنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کانی کچان و تێکه‌ڵاو له‌ناو شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه و گونده‌کانی پارێزگای سلێمانی، کاتژمێر (10) پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5/1/2012، به‌به‌شداری (40) خوێندکاری ئاماده‌یی (شه‌هید مامۆستا به‌ختیار) له زه‌ڕایه‌ن (20 کچ و 20 کوڕ) سیمینارێک بۆ ده‌روونناس (سامان سیوه‌یلی) سازکرا، که به‌یاوه‌ری توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ییه‌که به‌ڕێز (هیوا تاوه‌گۆزی) و چه‌ند مامۆستایه‌ک سه‌ردانی شاری سلێمانییان کردبوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێکی زانستی و به‌شداری کردن له سیمینارێکی ده‌روونناسی ناوبراودا ، که له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکییه هونه‌رییه‌کان سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا ده‌روونناس به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد که ئه‌رکیان کێشاوه و ئه‌و ڕێگه‌یه‌یان بڕیوه و سوپاس کردنی تویژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یی ناوبراوه‌وه که له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزیان ئه‌م سیمیناره سازکراوه. .
شایانی ئاماژه بۆ کردنه، ده‌روونناس له‌و سیمیناره‌دا له‌سه‌ر چه‌ندین کێشه‌ی تایبه‌ت به قۆناغی هه‌رزه‌کاری وه‌ستا، وه‌ک: خراپ به‌کارهێنانی مۆبایل و ئینته‌رنێت، کێشه سۆزدارییه‌کان، ئاشناکردنیان به چه‌ند میکانیزمێکی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌کان، کێشه‌کانی تایبه‌ت به ته‌رکیز و خوێندن، کێشه‌کانی تایبه‌ت به نووستن.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاژێر و نیو قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه کرد، پاشان ماوه‌ی نیو کاژێر کات ته‌رخان کرا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی قوتابیان و خوێندکاران.
قوتابیان و خوێندکاران خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربڕی بۆ سازکردنی ئه‌م سیمیناره. شایانی ئاماژه بۆ کردنه به‌ڕێز جه‌زا حه‌مه ساڵح (سه‌رپه‌رشتاری توێژه‌رانی قوتابخانه‌کان) کارئاسانی لۆجیستی ئه‌م سیمیناره‌ی کرد به دابینکردنی هۆڵی ناوبراو.
كانونی دووه‌م 5, 2012

دةست خؤشيت ليى ئةكةم بةهيواىسةركةوتن وبةردةواميت لةسةرئةم خولةبةسودانة
swpas bo kara jwanakant mamosta saman..hiwadarm aw sardana bo xwendnga amadaiya tekalawakanish bkret
سڵاو ئازیزان: گۆنا خان و دالیا خان – سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز، دڵنیابن ئه‌وه‌ی به من بکرێت که‌مته‌رخه‌می ناکه‌م له خزمه‌تکردنی نه‌ته‌وه‌که‌م
سلاو ماموستا سامان
ببوره حه زم كرد له م به شه دا وه لامى برسياريكم به يته وه , ئه مرو دووشه مه به رنامه كه تان له راديوى نه و روز بيشكه ش نه كرد ئايه هوكاره كه ى جى بو بيم وايه دووهه فته جارى بيشكه شى ده كه ن ؟؟؟له كه ل ريزدا
سڵاو به‌ڕێز هۆنیا: بمبه‌خشه ئه‌مڕۆ به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیمه‌وه نه‌متوانی به‌رنامه‌که‌م پێشکه‌ش بکه‌م، پشت به‌خوا دوو شه‌ممه‌ی ئایینده دێمه‌وه خزمه‌تتان له‌ڕێی به‌رنامه‌ی (له‌کۆمه‌ڵگه‌وه)، به‌خته‌وه‌ر بیت
هيواى له شيكى ساخ و ته ندروستت بو ده خوازم اينشاءلله َّروزى دوو شه ممه جاوه ريى به رنامه كه ى به ريزدانين جونكه به راستى بابه تى به سودود بيشكه ش ده كه ن .له كه ل ريزدا