سایتی ته‌ندروستی (www.tendrusti.com)، بۆ زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی جۆراوجۆر

سایتی ته‌ندروستی (www.tendrusti.com)، بۆ زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی جۆراوجۆر
گه‌وره‌ترین سه‌رمایه،‌ ته‌ندروستی یه‌ – ڤیرگل “گه‌وره‌ شاعیری رۆمای کۆن”

بۆ زۆرێك له‌ خه‌ڵکی، ته‌ندروستی بریتییه‌ له‌ “نه‌بوونی نه‌خۆشی و دووربوون له‌ پزیشك و ده‌رمان!” هه‌روه‌ها نه‌خۆشی بریتییه‌ له‌ بارێکی جه‌سته‌یی په‌یوه‌ند به‌‌ وه‌رگرتنی ده‌رمان و راوێژی پزیشکی. ئه‌گه‌ر چی ئه‌مانه‌ تاڕاده‌یه‌ك راستن، به‌ڵام ته‌ندروستی ته‌نها ‌ “نه‌بوونی نه‌خۆشی نی یه‌”، به‌ڵکو‌ باشتره‌‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌‌ ته‌ندروستی بڕواندرێت وه‌ك پێوه‌رێک، هه‌روه‌ک چۆن پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌ گه‌رمی-پێو ده‌پێورێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاستی ته‌ندروستی له‌ش ده‌پێورێت. هه‌رکه‌سێک پله‌یه‌کی ته‌ندروستی خۆی هه‌یه‌، جه‌سته‌ش له‌ ئاستێك کارده‌کات به‌ گوێره‌ی ئه‌و پله‌ ته‌ندروستییه‌. که‌سێکی قه‌ڵه‌و، له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆش نه‌بێت، به‌ڵام جه‌سته‌ی وه‌ك که‌سێك کارناکات که‌ کێشێکی گونجاوی هه‌یه‌..هتد. به‌ گشتی ئاستی ته‌ندروستی که‌سێك ده‌پێورێت له‌سه‌ر بنه‌ماکانی بایۆلۆژی له‌شی که‌سه‌که‌، شێوازی ژیان، ژینگه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌ست بوونی خزمه‌تگوزراییه‌ ته‌ندروستییه‌کان. ئه‌م سایته‌ هه‌وڵده‌دات ئاستی ته‌ندروستی تاکی کوردی به‌رزبکاته‌وه‌ له‌ رێگای بنه‌ما گۆڕاوه‌کانی دیاریکه‌ری ئاستی ته‌ندروستی.
ته‌ندروستی.کۆم درێژکراوه‌ی کاره‌کانی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووانه‌، که‌ له‌ ساڵی 2008 دامه‌زرابوو و کارابوو بۆ ماوه‌ی ساڵێک و نیو.
دوای هه‌وڵدانێکی زۆر، ئێستا ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی.کۆم به‌رده‌سته‌، سه‌دان بابه‌تی ته‌ندروستی و پزیشکی جۆراو جۆر له‌ باره‌ی ده‌رمان و نه‌خۆشی و زانیاری بخوێنه‌وه‌.
www.tendrusti.com

به‌ناوی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ستافی سایتی ته‌ندروستی ده‌که‌ین، ئومێدی به‌رده‌وامی و گه‌شه‌کردنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین، به‌ئومێدی گه‌یاندنی زانیاری و ڕێنمایی ته‌ندروستی به‌خوێنه‌ران.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

كانونی یه‌كه‌م 8, 2011

سەرنجەکان

٣ وەڵام بۆ “سایتی ته‌ندروستی (www.tendrusti.com)، بۆ زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی جۆراوجۆر”
  1. shno فەرمووی:

    dastan xosh zooor grnga

  2. naamat فەرمووی:

    ببورن ئەم سایتە ئەوهایە(www.tendrusty.net)ە باشە هاورێیان….

  3. karim فەرمووی:

    selaw.zwr spas.hyuadarem eww.malpery tendrusti her ber dewam ben,bw miletekman.zwr zwr spas