شوبات 26, 2008
ئاگاداریه‌ک له ڕێکخراوی هارتله‌ند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
ڕێکخراوی هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت که مه‌ڵبه‌ندی ڕاهێنان و چاره‌سه‌رکردنی زه‌بری ده‌روونی کرده‌وه .
مه‌ڵبه‌نده‌که‌مان خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌تی ، پزیشکی ده‌روونی ، پزیشکی ، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات به‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که دووچاری زه‌بری ده‌روونی ( الصدمة النفسیة ) بوون و ده‌ناڵێنن به‌هۆی ده‌رئه‌نجامه‌کانیه‌وه وه‌ک :
● قوربانیانی ئه‌شکه‌نجه .
● قوربانیانی شه‌ڕ و پێکدادان ، کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ ، ئه‌نفال ، جینۆساید .
● قوربانیانی توندوتیژی جێنده‌ری به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی خۆکوشتنیان هه‌یه .
پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بێ به‌رامبه‌ره و نهێنیپارێزی ڕه‌چاو ده‌کرێت . بێ جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین ، ڕه‌گه‌ز ، نه‌ته‌وه ، زمان .
بۆ به‌ده‌ستکه‌وتنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه یان وه‌رگرتنی کات بۆ چاوپێکه‌وتن و سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌که ده‌توانن به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن :
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن : 3121857
ئاسیا سێل : 07701397914
ئیمه‌یل : traumarehabcenter@gmail.com
کاتی کارکردن : ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممه تا پێنج شه‌ممه له‌کاتژمێر 8 بۆ 4
له 2008/ 04/01 ه‌وه له ( مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ئابڵاخ / له‌گه‌ڕه‌کی ئابڵاخ- سلێمانی ) ده‌ست به‌کار ئه‌بین . به‌هۆی نۆژه‌نکردنه‌وه‌وه له‌ئێستادا مه‌ڵبه‌نده‌که‌مان له‌شاری سلێمانی گردی عه‌لی ناجی یه به‌م ناونیشانه :
گه‌ڕه‌کی : 103
کۆڵان : 11
ژماره‌ی خانوو : 15
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | هه‌واڵ : سایتی www.kurdistan4press.com له‌لایه‌ن تۆرانیه‌کانه‌وه هاک کرا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
