یانوار 23, 2008
![]()
نامه‌یه‌کی کراوه له به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه بۆ به‌ڕێز سیامه‌ند عه‌لی نه‌ریمان
پاش سڵاو و ڕێزێکی بێپایانم بۆ خۆت و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ت ، ته‌ندروستی باش و سه‌رکه‌وتنتان له‌گشت بواره‌کانی ژیاندا به ئاوات ئه‌خوازم . به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان و هاوکارانم سوپاسێکی گه‌رمت ئاڕاسته ئه‌که‌ین .
ئازیزم کاکه سیا ، ده‌سته ڕه‌نگینه‌کانت به‌توندی ده‌گوشم بۆ ئه‌و خزمه‌ته جوان و به‌رچاوه‌ی به‌رامبه‌ر ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ئه‌نجامت داوه و پاش تێپه‌ڕینی ته‌نها 5 مانگ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا که هه‌رخۆتان ئه‌رکی دیزانه‌که‌یتان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو بۆ جارێکی تریش نوێتان کرده‌وه و مشتێکی ترتان خسته سه‌ر خه‌رمانی پڕ چالاکی و دڵسۆزی خۆتان که له‌بواری کاری نه‌خشه‌سازی و به‌خشینی زانیاری ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر و کێشه و گرفته‌کانی و دانانی به‌رنامه‌کانی و … هتد ، که به‌کوردستانیانی ده‌به‌خشن چ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات بێت یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات . ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئێوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بره‌ودان به‌ڕۆژنامه‌وانی ئه‌له‌کترۆنی به‌بێ به‌رامبه‌ر کارتان کردووه و خزمه‌تێکی گه‌وره‌تان کردووه هه‌روه‌ک به‌رامبه‌ر به ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی کردووتانه ژماره‌یان له‌ناو ئێمه‌ی کورددا به‌داخه‌وه زۆر که‌من ، چونکه ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئێمه به‌ئاڕاسته‌یه‌کی خراپ‌دا گوزه‌ری کردووه به‌شی هه‌ره زۆری به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی خۆی خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه و خزمه‌ت و کاری خۆبه‌خشی کوردانه پولێک ناکات له‌لایان . به‌ڵام دڵنیابه ئێوه‌مانان ویژدانتان ئاسووده‌تر و سه‌به‌رزترن .
کوڕه به‌ئه‌مه‌که‌که‌ی گه‌رمیان : ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌که‌تدا له‌نهۆمی پێنجه‌می ئاپارتمانه‌که‌یا له‌ناوچه‌ی فۆیه باخی شتوتگارت هه‌تا دره‌نگی شه‌و داده‌نیشتم به‌دیارته‌وه هه‌تا کاری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیم بۆ ته‌واو بکه‌یت ( قسه‌ی خۆمان بێت جارجاره‌ش ماندوێتی وایلێده‌کردیت ببۆڵێنی به‌سه‌رما ) من هه‌ستم ده‌کرد تۆ چه‌نده ماندوویت چونکه ته‌نها من نه‌بووم کاری چه‌ندانی وه‌ک منت به‌سه‌ردا که‌وتبوو به‌ڵام هه‌رگیز له‌بیرم ناچێت که سه‌ره‌تا گفتت پێدام وتت مادام ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ خزمه‌تی کورده و نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌یانه و ئێمه‌ی کورد بۆشاییمان هه‌یه له‌م بواره‌دا و ئێوه‌ش مه‌به‌ستتان خزمه‌ته به‌ڵێن بێت به‌خۆبه‌خشی و به‌جوانی بۆتان بکه‌م ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تۆ کتومت هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو ، نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش سووربوونی تۆیه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانت . من تێگه‌یشتنم هه‌یه بۆ سه‌رقاڵی و فره وابه‌سته‌یی ئێوه‌مانان به‌کاروباری ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌وروپاوه ، به‌ڵام تۆ له‌هه‌موو سه‌ختی و به‌ربه‌سته‌کان گه‌وره‌تریت .
له‌کۆتاییدا جارێکی تر هیوای ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌ری و ئایینده‌ی گه‌شتر بۆ به‌ئاوات ده‌خوازم ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌شتدا پیر و خه‌ڕۆ بن و به‌باوک و دایکی مناڵی جوان و به‌که‌ڵک بن ( ناڵێم به‌باوک و دایکی کوڕ بن چونکه پیاو سالاری گوزه‌شت ) .
ماڵئاوا
سامان سیوه‌یلی
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
سلێمانی
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« سوپاسنامه‌یه‌ک له‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ئه‌کادیمۆسه‌وه بۆ به‌ڕێز سیامه‌ند عه‌لی نه‌ریمان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | بۆچی له‌سه‌ر سێكس قسه نه‌كه‌ین؟! [ به‌شی یه‌كه‌م ] »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
