هه‌واڵێک له سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌سلێمانی
پرۆژه‌ی ئاماده‌كرنی خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌م ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی بۆگه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌هه‌رێمی كوردستان لقی خۆی كرده‌وه‌و له‌ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا به‌ڕێز دكتۆر روخۆش غه‌ریب به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له‌و پرۆژانه ئاماده‌كردنی خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بوو له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه، دوای ئاماده‌سازیكردن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیه‌وه سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ده‌ست به‌كاربوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌ره‌كه پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ئه‌م پرۆژه‌یه بێ به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هۆكاری گواستنه‌وه بۆ خوێندكاران ئاماده‌كراوه، سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌بڕیاره پرۆژه‌كه له‌قۆناغی یه‌كه‌میدا پانزه هه‌زار خوێندكار لێی سودمه‌ندبن..
شایه‌نی وتنه كه‌سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی بۆگه‌شه‌پێدانی مرۆیی ساڵی 2006 له‌وڵاتی هۆڵه‌نده له‌لایه‌ن دكتۆر روخۆش غه‌ریبه‌وه دامه‌زراوه‌و له‌وساڵه‌وه له‌بواری پسپۆڕه خۆیدا له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و عێراق چه‌ندین پرۆژه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
شوبات 10, 2010
