بانگه‌واز / له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی خۆماندا له‌خه‌می خه‌ڵکانی تریشداین
بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌وازه که‌له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێزێکی خۆبه‌خشه‌وه نێردراوه بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان:
له‌ژێر دروشمی (له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی خۆماندا له‌خه‌می خه‌ڵكانی تریشداین)، كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ قوربانیانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی وڵاتی هایتی.
هه‌ربۆیه خۆشحاڵین به‌ئاماده‌بونتان له‌وكۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌ی كه‌بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
شوێن/سلێمانی/هۆڵی ئوتێل په‌رێژ
كات/ رۆژی سێشه‌مه، كاتژمێر2ی پاشنیوه‌ڕۆ
هاوكاریكردنتان جێگه‌ی رێز‌و پێزانینه‌و مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یه‌و نیشانه‌ی ویژدان زیندویی و مرۆڤدۆستیتانه.
بۆزانیاری زیاتر ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره مۆبایلانه‌وه
07702239074
07501511476
Hiwakan@yahoo.com
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه
كانونی دووه‌م 18, 2010


dostani haiti slaw
supas bo xuda ka heshta xalkanek han badar la xoyan bir la khalki trish dakanawa. supas bo aw hawkarya….
زۆر ڕاسته كه ئه‌م كاره‌ان كارێكی ئێ‌كجار مرۆڤانه‌و دروست و ژیرانه‌یه به‌ڵام ئایا ده‌پرسم ئه‌مریكاو هایتی و وڵاتان له كوێ بوون كاته‌ك منداڵ له باوه‌شی دایكی‌دا به ده‌م گریانه‌وه ترپه‌ی دڵه ناسكه‌كه‌ی ده‌وه‌ستا له برسانا؟
ئایا ئه‌مانه له كوێ بوون كاتێك دایك و باوكمان به پێ‌خواسی و په‌نجه ماندوو و ڕه‌نجه‌رۆكانیان له‌نێو قوڕ و شه‌خته‌ی سنوره‌كان ده‌كرده قوربانی ئێمه و له‌سه‌ر شانیان داده‌ناین سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ڕێگا قورسایی ئێمه‌شیان له ئه‌ستۆ ده‌گرت؟
ئایا كێ به هانای عومه‌ری خاوه‌ر تاكو دوو كۆرپه جوانكیله‌و مه‌مه له ده‌مه‌كانی هات؟
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به ده‌میش بڵێن نه‌مانزانیوه كه 180 هه‌زار كورد له‌ناوبراون دڵنیابن چاوه‌كانیان درۆ ناكه‌ن و ئه‌مانه دۆ له‌گه‌ڵ ناخیشیان ده‌كه‌ن.
دڵنیابن براده‌ران ئێمه هاوكاریان بۆ ده‌نێرین دڵنیابن و به‌پرسم له قسه‌ی خۆشم كه‌خوا نه‌كات ڕووداوێكی ئاوا ڕووبدات لێره ئه‌مانه له یانه‌ی شه‌وان تا به‌یانی ده‌خۆنه‌وه و ڕاده‌بوێرن بێ ئه‌وه‌ی نوقته‌یه‌ك له وشه‌ی ویژدان له ناخیاندا بجوڵێته‌وه ئاوڕیشمان لێناده‌نه‌وه.
سه‌ردێره‌كه‌تان زۆر زۆر جوانه و كاره‌كه‌شتان (له ڕووی مرۆڤایه‌تیه‌وه) زۆر جوانتر برایان ده‌ستان خۆشبێت به‌ڵام تۆزێك با بیر كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌نده خۆمان به سادده نه‌زانین.
زۆر سوپاس كاتێكی خۆش و به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه