تشرینی دووه‌م 7, 2007
پاش ئه‌وه‌ی مامۆستای سایکۆلۆژیای په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان له‌هه‌ولێر مامۆستا زیاد حسێن له‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیۆییدا میوانداری کراوه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای تیرۆر ، ڕۆژی 2007/10/30 له‌دوای ته‌واوبوونی ده‌وام و له‌سه‌ر رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستای ناوبراو بۆ ماڵه‌وه کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو به ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMW ی ژماره به‌غدا ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر و هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌ده‌ن به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستکردنی مامۆستا زیاد و په‌یدابوونی خه‌ڵکه‌وه هه‌وڵه‌که‌یان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ، له‌ئاکامدا به‌لێدان و قۆناغه تفه‌نگ مامۆستای ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن نابێت جارێکی تر له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بکات .
ئێمه له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و کرده‌وه ترسنۆکانه‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستا زیاد حسێن ئه‌نجامدراوه ، ئه‌م کرده‌وه‌یه به‌کارێکی مه‌ترسیدار ده‌بینین له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و داواکارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کاره بدرێنه دادگا و سزای ڕه‌وای خۆیان وه‌ربگرن . هیوای چاک بوونه‌وه‌ی زوو بۆ مامۆستا زیاد حسێن ده‌خوازین .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« ئۆقیانووسێک له تاوان ….. 1 | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه بۆ که‌سێتی تورکی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
