تشرینی دووه‌م 1, 2007
پاش ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی و کوردستان نێتدا بڵاومان کرده‌وه ، ستافی گۆڤاری نوهات ئه‌م وه‌ڵامه‌ی خواره‌وه‌یان بۆ ناردین ، له‌هه‌مان کاتدا ئێمه ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی خۆمانمان ناردبوو بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی
وه‌ڵامه‌که‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت هاوڵاتی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌ی بڵاوکرده‌وه . ئێمه به‌ڕێزه‌وه پۆزشی ستافی گۆڤاری نوهات په‌سه‌ند ده‌که‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین جارێکی تر که نوهات و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی ئازاد بن له که‌ڵک وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی و ئه‌توانن لای خۆیان جارێکی تر بڵاوی بکه‌نه‌وه ، به‌مه‌رجێک مافی که‌سی تیا پێشێل نه‌کرێت . له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی ئازیز و ستافی گۆڤاری نوهات
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامه‌که‌ی ستافی گۆڤاری نوهاته :
بۆ / به‌ڕیزان ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
بابه‌ت / پۆزش
سڵاو و ڕێز
بەڕێزان سەبارەت بەو روونکردنەوەیەتان کە لە ماڵپەڕی کوردستان نێت و هەفتەنامەى هاوڵاتیدا بڵاوتان کردبوەوە هەمووى راستە و ئێمە لە ژمارەى 9دا داواى لێبوردن لەو هەڵە گەورەیە دەکەین بەرامبەر بە نووسەران و ماڵپەڕەکەتان بە تایبەتى و خوێنەران بە گشتى ئەگەرچی ئێمە لە وەرگرتنى بابەت لە ماڵپەڕەکەتان بەڕێزتانمان ئاگادار کردبوەوە، بەڵام لەبەر کۆمەڵێک هۆکارى تەکنیکى و ئیدارى نێو گۆڤارەکەمان ئەو هەڵانە تێپەڕێن و هیوادارین لێمان زویر نەبن و دڵتان فراوان بێت و ئێمەش دان بەو هەڵەیە دادەنێین و هیچ مەبەستێکى خراپیشى تێدا نەبووە، لە هەمان کات ئێمە ماڵپەڕەکەى ئێوەى بەڕێزمان بە ماڵی هەموو کوردێک زانیوە و بۆ ئەو هەنگاوەشمان بە پرس و راى بەڕێزتان ئینجا هەندێک لەو بابەتانە بڵاو بوەتەوە، دەربارەى بابەتەکانى د.دانیال و لانە خان سەرچاوەکەیان پەڕیبوو، لەبەر ئەوەى نەخشەسازەکەمان بە پڕۆگرامى(Word) گۆڤارەکەمان بۆ دیزاین دەکات بڕواتان هەبێت ئەو ژمارەیە واتا ژمارە(8) گەورەترین کێشەى بۆ سازداوین، بابەتى(خۆکوشتن)یش لەسەر پلێت ناوەکەى پەڕیبوو جا لەبەر هاتنى جەژن و پەلە پەلى چاپخانە ناچاربووین ئەو بەشی یەکەمەى بنووسین ئا/ نووهات کە هیچ لەمانە نابێتە پاکانە بۆ هیچێک لەو هەڵە گەورانە، داواى لێبوردن لە بەڕێزان(سامان سیوەیلی و مەهدى کاوانى)دەکەین و هیوادارین لە ژمارەى ئایندەمان تەواوى هەڵەکان راست بکەینەوە و داواى لێبوردن لە نووسەرەکانى بابەتەکان و ماڵپەڕە بەڕێزەکەتان و خوێنەرانمان بکەین و بڵاوى بکەینەوە، ژمارەکانى تریشتان بۆ رەوانە دەکەین بۆ ئەوەى دڵنیاببنەوە کە تەنها لەو ژمارەیە ئەم هەڵانە روویان داوە و دووبارە داواى لێبوردن دەکەین و هیوادارین پەیوەندیمان پتەوتر بێت و بە هەموو لایەن بتوانین خزمەت بە کۆمەڵگاى کوردى بکەین.
(((لەگەڵ ئەو پەڕی رێز و خۆشەویستیمان)))
ستاڤى گۆڤارى نووهات
27/10/2007
ه
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« دێ چه‌وا دان و ستاندنێ دگه‌ل زارۆکێ خو یێ شه‌رمین که‌ی ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | گۆڕان و گۆرانی و ژن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
