ئۆکتۆبه‌ر 26, 2007
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ( www.derunnasy.com ) له‌پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ( 2007 ) دا بووه ده‌سته خوشکی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌له‌کترۆنی و پێگه کوردیه به‌سوود و ڕاستگۆیانه‌ی که‌له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بوونیان هه‌یه ، له‌کاتێکدا ئه‌م ماڵپه‌ڕه بێ پشتگیری هیچ داموده‌زگایه‌ک و خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت . ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشحاڵ کردووه ئه‌وه‌یه که بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بۆته مایه‌ی سوود و خۆشحاڵی خوێنه‌رانی و ڕۆژانه له‌ڕێی پۆسته ئه‌له‌کترۆنیه‌کانیه‌وه گوزارشت له‌هه‌ستی به‌رز و پێزانینان ده‌که‌ن بۆ ئه‌م هه‌وڵه له‌خۆبردووانه‌یه‌ی ئێمه ، جگه له‌مه‌ش چه‌ند گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ک له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان سوودیان وه‌رگرتووه له بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و بۆ جارێکی تر له‌سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌کانیان بڵاویان کردۆته‌وه ئه‌مه‌ش شانازیه بۆ ئێمه به‌ڵام به‌مه‌رجێک که‌نه‌ریتی ڕێساکانی ڕۆژنامه‌وانی ڕه‌چاو بکرێت و ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بکرێت که له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه وه‌رگیراوه ، ئه‌م مافه نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه ڕه‌وایه به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان هه‌مان ماف ده‌بێت بپارێزرێت . به‌داخه‌وه یه‌کێک له‌و گۆڤارانه ئه‌م مافه‌ی ئێمه‌ی پێشێل کردووه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون مافی نووسه‌ر و ئاماده‌کاری بابه‌ته‌کانیان پێشێل کردووه و وێنه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ، توێژه‌ری ده‌روونی ( سامان سیوه‌یلی ) به‌ناڕه‌وا و به‌بێ هیچ پاساوێک خراوه‌ته سه‌ر بابه‌تێکی ئه‌و گۆڤاره له‌کاتێکدا بابه‌ته‌که نه له‌دوور و نه له‌نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌م به‌ڕێزه‌وه نیه ، گۆڤاره‌که ناوی گۆڤاری ( نووهات ) ه و خاوه‌نی ئیمتیازه‌که‌ی به‌ڕێز ( سه‌یران حه‌مید ئه‌فه‌ندی ) و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی به‌ڕێز ( سینا حه‌مید ئه‌فه‌ندی ) و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین به‌ڕێز ( شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود ) ه و له‌شاری هه‌ولێری ئازیز ده‌رده‌چێت . به‌داخه‌وه له‌کاتێکدا چاومان که‌وت به ژماره هه‌شتی / تشرینی یه‌که‌می / 2007 ، تووشی شۆک بووین به‌رامبه‌ر چه‌ند پێشێلکاریه‌ک که به‌رامبه‌رمان کراوه ، که ئه‌مانه‌ن :
1- وێنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان توێژه‌ری ده‌روونی سامان سیوه‌یلی خراوه‌ته سه‌ر بابه‌تی به‌ڕێزێک به‌ناوی مه‌هدی کاوانی ، له‌کاتێکدا ئه‌مه ناچێته خانه‌ی هه‌ڵه‌ی چاپه‌وه چونکه له‌و ژماره‌یه‌دا هیچ بابه‌تێکی سامان سیوه‌یلی تیانیه تاکو وایدابنێین به هه‌ڵه ئه‌مه کراوه .
2- هه‌ر له‌هه‌مان ژماره‌دا بابه‌تێکی ڕێکخراوی هارتلاند که له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌ناوی ( تێگه‌یشتن و ڕێگه‌گرتن له خۆکوشتن ) و لای ئێمه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه که ئه‌م بابه‌ته ڕێکخراوی ناوبراو ئاماده‌ی کردووه و لۆگۆی ڕێکخراوه‌که‌شمان له‌گه‌ڵ داناوه ، که‌چی گۆڤاری نووهات ئه‌و بابه‌ته‌ی له ماڵپه‌ڕه‌که‌مان وه‌رگرتووه و ناوی ئاماده‌کاری بابه‌ته‌که له ڕێکخراوی هارتلانده‌وه گۆڕیوه بۆ ( ئاماده‌کردنی گۆڤاری نووهات ) ، ئه‌مه چی پێده‌وترێت و له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌که‌وێته کام خانه‌ی یاساوه ؟
3- هه‌ر له‌هه‌مان ژماره‌دا بابه‌تێکی به‌ڕێز دکتۆر دانیال سه‌عدی حامد به‌ناویشانی ( ئایا یه‌که‌م بینین خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات ) له ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه وه‌رگیراوه ، بێیئه‌وه‌ی ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنه‌که‌ی ( ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ) بکرێت له نووهاتدا .
4- هه‌ر له‌هه‌مان ژماره‌دا به‌شی دووه‌می بابه‌تێکی به‌ڕێز لانه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی ( ترسی مناڵ له قوتابخانه و چاره‌سه‌ر کردنی ) که له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه وه‌رگیراوه بێئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێت به‌هه‌مان شێوه که ماڵپه‌ری ده‌رووناسیه .
5- هه‌ر له‌هه‌مان ژماره‌دا بابه‌تێکی به‌ڕێز سه‌لاح حه‌سه‌ن بڵاوکراوه‌ته‌وه که به‌شی دووه‌می بابه‌تێکه به‌ناویشانی ( پشکنینی ده‌روونی بۆ داواکارانی مۆڵه‌تی شۆفێری ) به‌ڵام له‌په‌راوێزی ئه‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه کراوه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی که ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه ، بۆیه به‌رامبه‌ر به‌م بابه‌ته هیچ قسه‌یه‌کمان نیه جگه له‌ده‌ست خۆشی لێکردنیان .
ئه‌مه ته‌نها له یه‌ک ژماره‌دا ئه‌م هه‌موو پێشێلکاریه‌مان به‌دی کرد لێره‌وه ده‌پرسین ئاخۆ له ژماره‌کانی تری نووهاتدا که له‌واده‌ی ده‌ست به‌کاربوونی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه هه‌تا ئێستا ده‌رچووه بڵێی پێشێلکاری تر کرابێت . تکایه با به‌ئه‌مانه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌بواری ڕۆژنامه‌نووسیدا بکه‌ین . ئێمه له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین که هیچ لاریمان له‌وه نیه هه‌ر گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ک بابه‌ته‌کانی ده‌روونناسی لای خۆی بڵاوده‌کاته‌وه با ئازاد بێت ، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ئاماژه‌ی پێبکرێت و پێشێلی مافی نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کانی تیانه‌کرێت ، چونکه ئێمه په‌یاممان ته‌نها و ته‌نها خزمه‌ته به خوێنه‌رانی ئازیز و خوازیارین زۆرترین خوێنه‌ر که‌ڵک ببینن له بابه‌ته ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان . هیوادارین نووهات ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کمان بداتێ له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلکاریانه .
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« ئه‌ده‌ب و خه‌یاڵی مناڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | له‌نێوان هیستیریا و فێ - دا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
