ئه‌یلول 11, 2007
چه‌ند ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ، بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگاداریانه :
1- ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیار و گرفته‌کانیان ناردووه بۆ ده‌سته‌ی ڕاوێژکاری ، به‌چاوان وه‌ڵامی یه‌که به یه‌که‌یان ده‌درێته‌وه ، داوای لێبوردن ده‌که‌ین له دواکه‌وتنی وه‌ڵامی هه‌ندێکیان ، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌تا دوو هه‌فته‌ی تر وه‌ڵامی هه‌موویان ئه‌درێته‌وه هه‌ریه‌که بۆ پۆستی ئه‌له‌کترۆنی خۆی، تکایه چاوه‌ڕوان بن .
2- ده‌سته‌ی ڕاوێژکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌م زووانه فۆرمێک بۆ نووسین و ناردنی کێشه و گرفته‌کانتان داده‌نێت ، که کۆمه‌ڵێک زانیاری پێویستی تێدا ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ی کێشه‌که‌ی ده‌نێرێت پێویسته پڕی بکاته‌وه ، تاکو وه‌ڵامه‌که‌ی گونجاو و به‌سوود بێت .
3- له‌ده‌ستبه‌کار بوونی ماڵپه‌ڕه‌که‌تانه‌وه له به‌رواری ( 01.08.2007 ) ه‌وه هه‌تاکو ئێستا بابه‌ته‌کانمان دوور بوون له ڕاپۆرتی مه‌یدانی و ڕیپۆرتاژ و چاوپێکه‌وتن ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکاری تایبه‌تی ، خۆشبه‌ختانه ئه‌و هۆکارانه نه‌مان و له‌مه‌ودوا بره‌و به‌م لایه‌نانه ده‌درێن .
4- هه‌ر له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ماڵپه‌ڕه‌که‌مان له‌م ماوه کورته‌ی پێشودا په‌یڕه‌وی سیستمی نوێ کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی به‌به‌رنامه نه‌کردووه ، بۆیه له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌وه‌ی مافی خوێنه‌ران له‌لایه‌ک و نووسه‌رانیش له‌لایه‌کی تر نه‌فه‌وتێت ، هه‌ر (10) بابه‌ت بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته داده‌نرێت ، پاشان ئه‌و هه‌فته‌یه خوێنه‌ری ئازیز ده‌توانێت له ئه‌رشیفی هاوپۆله‌کاندا بخوێنێته‌وه .
5- له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیارێکی زۆرمان له‌بواری ( سێکس ) دا ئاڕاسته ده‌کرێت ، بۆیه به‌باشمان زانی که ناوه ناوه بابه‌ته‌کانی یه‌ک هه‌فته ته‌رخان بکه‌ین بۆ بواری سێکس ، له‌پێناو سوود به‌خشین به خوێنه‌رانی به‌ڕێز .
6- له‌سه‌ر داوای چه‌ند خوێنه‌رێکی ئازیز که داوایان لێکردووین ، ئه‌گه‌ر بکرێت بابه‌تی سایکۆلۆژی به شێوه زمانی کرمانجی ژوروو ( بادینانی )ش بڵاو بکرێته‌وه له ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ، ئێمه ده‌ڵێین ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی ماڵپه‌ڕی هه‌موو کوردستانیه‌که له‌هه‌ر کوێیه‌ک بێت و به هه‌ر شێوه زمانێک بئاخفێت ، هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به چه‌ند پسپۆرێکی ده‌روونی شاری دهۆکی ده‌لاله‌وه کرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی ، هه‌رکاتێک بابه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه یان هه‌ر نووسه‌رێکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان به‌ده‌ست بگات له‌م بواره‌دا ، به‌شانازیه‌وه بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه .
سامان سیوه‌یلی
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
لەهاوپۆلی: ئاگاداری و هه‌واڵ
« زویربوون | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ده‌ربڕینی لاوان له‌نێوان فشاری خێزان و ئاره‌زووه‌کانیاندا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

دةست خوشى لة بةريز سامان سيوةيلى دةكةم
من بۆ نزیكی سێ مانگ زیاتره پرسیارێكم ئاراسته‌كردون هه‌تا ئێسته وه‌ڵامم پێ نه‌گه‌یشتوه،،،،
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه