نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ته‌ندروستیمان له‌ قه‌یراندایه‌ ( له‌سلێمانیه‌وه‌ بانگه‌وازێ بۆ د . زریان )

ته‌مموز 17, 2008

99.jpg
تەندروستیمان لە قەیراندایە …. ( لە سلێمانییەوە بانگەوازێ بۆ د. زریان

توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەى ئەحمەد رەسوڵ

کایەى تەندروستى ، گرنگترین بوارێکە کە راستەوخۆ پەیوەندى بەمرۆڤـــ ء ژیان ء شێوازى گوزەران ء کارکردنییەوە هەیە … بێگومان ، کایەى تەندروستى بەپێوەرێکى گرنگء هەستیارى پلەى پێشکەوتنى هەر کۆمەڵگایەکى مرۆڤایەتى دادەنرێ لە جیهاندا …!

گەورەترین گرفتء کۆسپێک کە لەمجۆرە کۆمەڵگایانەى وەکو ئەوەى ئێمەى رۆژهەڵاتى ناڤین لەمبوارەوە بەدیبکرێت ، نەبوونى وشیارى تەندروستییە … هەروەها بوونى کەلتوورێکە کە تەنها بۆ موجامەلەء پیشاندانى (پریستیج/ خانەدانىء هەیبەت / لە داوەت و داوەتکاریدا) هاتۆتە گۆڕێ ، کە بە بێ رەچاوکردنى بوارى تەندروستى بووەتە خوویەکى کۆمەڵایەتى باوء بڵاوى زۆر پاسیڤء خراپ !

کایەى تەندروستى ، وەک چۆن راستەوخۆ پەیوەندى بە ژین ء مەرگى مرۆڤەوە هەیە ، ئاوە هاش پەیوەندى بە ئاستى رۆشنبیرىء وشیارى مرۆڤەوە هەیە ، سەربارى ئەوەى کە پەیوەندى بە سیستمى سیاسیء بەڕێوەبردنى دامودەزگاى فەرمییەوە هەیە … لە ڕووى هەبوونى گەندەڵییەوە !

شتێکى بەڵگەنەویستە کەلە پۆلێنکردنى زانستء زانیاریدا ، زانستى نوژدارىء پزیشکىء تەکنیکى نەشتەرگەرییەکان لە بەرزترین پلەدان ء ئەو وڵاتانەى کە ژمارەى نوژدارء دکتۆریان زۆرەء لە تەکنیکى نەشتەرگەریدا بێهاوتان ، ئەو وڵاتانە جێی سەرنجء شکۆمەندین ، پایەو پلەیان بەرزە و وەکو پێوەرى پێشکەوتن حسێبى بۆ دەکرێت ….!

بۆ وێنە لە مێژەوە بەریتانیاء ئەڵمانیاء هەنووکەش ئەمریکا پێشکەوتووترین وڵاتى دونیان لە کایەى تەندروستى ء چارەسەرى ء نەشتەرگەریدا ….!

کۆمەڵگاى کوردیمان ، موخابنء ئەفسوس ، دواکەوتووترین وڵاتى دونیایەء رەنگە هاوتاى سۆماڵء بەنگلادیش بێت لە پیسیء گەندەڵى تەندروستیدا …! لە مێژەوە خەڵکى کوردستان بە شێوەیەکى هەڕەمەکىء (رەمەکى -غەریزیی) ژیاوە ، بۆ وێنە ، لە کۆنەوە راهاتووە خواردنى چەوربخوات ، خوێء شەکر بەزیادەڕۆیی بەکار بێنێ ، گۆشتى سوور لەسبەینێوە تانیوەشەء بەهەموو حاڵەتەکانییەوە بخوات ، تاکى کورد بەبێ جگەرە هەڵناکاتء نەقسەى بۆ دەکرێتء نەکارو ئیشی پێدەکرێت بەبێ دوکەڵء نیکۆتینى سیغارء چروتەکەى کەئەمڕۆ نێرگەلەشی چۆتەسەر (کەزیانء زەرەرى دەقاتە !) ..

نزیکەى بیست بۆ سی ساڵێکیشە مەى خواردنەوە (بەتایبەت ئارەق کەزۆر کوشندەء مەترسیدارە) بووەتە نزیکترین هاوەڵء براى مرۆڤى کورد ، کەهەر لەعەسرەوە ژیانء کاتى خۆى بۆ تەرخان دەکاتء بەیارمەتى جگەرەء نێرگەلەء جگەرء گۆشت برژاندن خەریکى پێک هەڵدانى کحوولء موشتەقاتەکانییەتى ، هەتا وەکو مێشکء چاوى لەکاردەکەوێتء ئینجا بەمەستى ، سەیارەکەى لێدەخوڕێتء بەوپەڕى ریسکء موجازەفەوە دەگاتەوە ماڵەوەء ژیانى ژنء منداڵەکانیشی دەکاتە دۆزەخء تا ئاسمانء حەوت تەبەقەکانى بەڕەنگاو رەنگى پیشانى هەموویان نەدات ،خەوى بزڕکاوء زڕاء ناچێتە چاوى یەک نەفەرى ئۆممەتى موحەمەدەوە !!

شایانى وتنە لەدواى راپەڕینەوە ، پاشاگەردانىء قەیرانى رەش ، سوارى ملى زۆربەى کایەکانى بوارى ژیانى تاکى کوردى ئەم دەڤەرە بووە … لەهەمووشیان مەترسیدارتر کایەى تەندروستییە کەموخابن قوربانییەکى زۆرى لێکەوتووەتەوە …. کەهۆکارى سەرەکى ، بێجگە لە نەبوونى وشیارى تەندروستى لاى تاکى کورد زەلیلىء ئیفلیجى میدیاى حکومەتء ئیدارەء حیزبە کابییەکانیش لەبوارى تەندروستیدا وەکو رۆژى رووناک دیارە خەمساردىء کەمتەرخەمى دەسەڵاتى کوردى بووەتە ئاستەنگ لەبوارى تەندروستیدا ،کەدەتوانین بەپاسادانى ئەم قسەیەمان بیسەلمێنین ، بڵاوبوونەوەى پیسی لەکۆڵانء شەقامەکانى کوردستانداء نەبوونى کۆنترۆڵء چاودێرى بەسەر خواردنء خۆراکى هێندراوء ناوەوەى شارەکاندا ، هەبوونى خۆراکء دەرمانى ئێکسپایەر (تائەمڕۆکەش) خراپیء ناهەموارى خزمەتگوزارى لەتێکڕاى نەخۆشخانەکاندا … بۆ نموونە کەم نین ئەوقوربانییانەى لەرێگەى هەڵەوە ، بەپێدانى بەنجى چەواشەء نەشتەرگەرى هەڵەوە لەخەستەخانە خراپەکانى کوردستاندا ژیانء خەونء تەمەنییان بووە بەردى بن گۆمەژەنگاوییەکان …!

یان کەم نین ئەو هەواڵانەى لێرەء لەوێ دەیانبسین سەبارەت بەوەى کە (گڵۆڵەیەک لەفاف یان مقەست) لەسکى خەستەء نەخۆشێکدا بەجێمابێت …!

هەروەها کەمتەرخەمى دەسەڵاتى کوردییە ، کەخەستەخانە میرىء حکومییەکان خراپترین کلینیکء داوودەرمانء پشکنینء چارەسەرء نەشتەرگەرى تێدان … هەروەها بێسەرء بەرەییء نادڵسۆزىء گرانیی کلینیکە تایبەتەکان کە لەگەڵ دەرمانسازء پشکنەرى خوێنء شتەکانى تردا هاوبەشنء گیرفانى ساردى خەڵکى هەژار دەبڕن ، مەیسەرنەکردنى ئاوى خواردنەوەى پاک لەڕووى تەندروستییەوە بۆ شارەگەورەکان ، نیشاندەرى ئاماژەیەکن بۆ کەمتەرخەمى دەسەڵات ، بڵاوبوونەوەى پەتا زۆرء هەمەچەشنەکان لەئاکامى تێکەڵاوبوونى ئاوى خواردنەوەء ئاوى ئاوەڕۆ لەشارێکى پاکء خاوێنى وەکو سلێمانیدا (کەپێش راپەڕین ناوء ناوبانگى گەیشتبووە بەسرەش !) ئەمڕۆش بۆڕییەکانى رزیونء ئاوەکەى بۆ خواردنەوەء چێشت لێنان ناشێت !! ئەمە ئێستاکە گەورەترین قەیرانء تەنگژەى کەمئاوییە لەشارى سلێمانیدا ، کەبەشارى کانیاءء سەرچاوەء مێرگء کوێستان ناسرابوو ، خەڵکى ئەمڕۆ وەکو بونەوەرى دەموەختى نێندەرتاڵ بەمەسینەء جامۆڵکەء دەبەء تەنەکەء مەنجەڵ ماڵەو ماڵء گەڕەکاء گەڕەک دەکەنء لە شەخسە پەڕۆء تەنەکەء دەعبا نەبێت هەرگیز لەمرۆڤء ئادەمیزادء بونەوەر ناچن….!

بەنیسبەت بەرپرسێکى بەڕێزى وەکو وەزیرى تەندروستییەوە (د. زریان) کە لەرووى چالاکىء دڵسۆزییەوە لەهەموو وەزیرەکانى دیکەى ئەم کابینەیە دیارترە … دەستى ماندووى دەووشم تکام هەیەء داخوازم لەگەڵ سەرۆکى حکومەتء پارێزگارى سلێمانیدا …لەهەوڵدابن تەندروستى شارى سلێمانى زیاتر بپارێزن … کێشەى بێئاوىء ئاوى بۆڕىء تەنکەرەکان بۆ خواردنەوەء چێشت لێنان ناشێن ، ئاو سەرچاوەى دەردو پەتایە ئەگەر پیسء ژەنگاوى بوو ، ئاوء زێرابی شارى هەڵمەتء قوربانى تێکەڵن بۆیە ناچارین هەفتەى تەنکەرێک یان دووان بکڕین ، بەم هاوینە مەبجەنیقەء بەم وشکە ساڵییە تەنها ئاو فریادڕەسمانەء وەکو موەلیدەى کارەبا ، پارەى پێدەدەین !!

کۆڵانء شەقامء بازاڕى ئەمشارە حەیاتە ، زۆرپیسە هەواکەى بارگاوییە بە دوکەڵء رەساسی سەیارە کۆنء ماتۆڕە پیسەکانى ، فیتەرء ئاسنگەرەکانى ناوشار پیستریان کردووە ، دەشتودەر سیخناخە بەئارەقخۆرء جگەرەء نێرگەلەکێشء گۆشت برژێنەکانى ، داروبەردى شارى سلێمانى بەعەلاگەى رەشء پارچەشووشەى بوتڵەشکاوەکانى داپۆشراوە … خۆراکء خواردەمەنىء دەرمانى ئێکسپایەر کۆتایی نایەت کلینیکى حکومىء تایبەتى … هۆڵى نەشتەرگەرىء قاوشەکانى حەواندنەوە ، باشترء گونجاوتر بکەن …. ئەگەر بارودۆخء رەوشی تەندروستىء ژیان ئاوەها بڕوات ، بێجگە لەنەخۆشی جەستەیی ، دەبینە خەستەى نەخۆشییە دەرونییەکانیش …!

hemea.rasoel961@yahoo.com

لەهاوپۆلی: کۆمه‌ڵناسی

بۆچوونەکان


« بوژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی وڵات له‌په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای قومار Psychology Gambler »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional