تشرینی یهكهم 24, 2008
پادشایەکى ئاشق بە ..
نوسینى : ئۆشۆ
وەرگێرانى : یۆگى هاوبیر کامەران
B.hawbir@yahoo.com
تۆ ئەبێت ببیتە فەرمانڕەواى دەرونى خۆت ، چونکە دەرونى هەمومان سەڵتەنەتى پادشایەتیە، پادشایەتیەکى راستەقینە . هەمومان دەمانەوێت پادشابین ، بەڵام بەردەوام لەسەر رێگەیەکى هەڵەو لەدەرەوەى بونمان دەگەرێین بەشوێن پادشایەتیدا . مرۆڤ دەتوانێ لەدەرەوە سەرکردەو پادشابێت بەڵام لەناخیدا هەست بەکەمى دەکات. لەگەڵ بەپادشابونیشدا هێشتا هەژارە ، هێشتا بەتاڵە و تێر نەبوە . چونکە لەکاتێکدا سەرقاڵى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکى پادشایەتى دەرەوە بوە ژیانى لەدەستداوە .
مرۆڤ کائینێکە حەزدەکات ببێتە سەرۆک ، تاکاتێک مرۆڤ سەرنەکەوێت بەسەر ناخودئاگاى خۆیدا هەروا خۆدەرخەرو ریاباز دەمێنێتەوە و زۆر دەورى ریابازى دەبینَیت . وا خۆى دەردەخات “من ئەوەنیم کە تۆ بیرى لێدەکەیتەوە ” و خۆیشى دەزانێ کێیە . هەموان دەزانن ، چونکە ئەوانى تریش بەهەمان شێوەن .
پادشاى راستەقینە بە ، جوانى پادشایەتى دەرونى لەوەدایە کە هیچ بەرابەرێک بونى نیە، تۆ پادشاى خۆتیت و منیش پادشاى خۆمم و هیچ کات ئەم دوو پادشایەتیە لەبەرامبەر یەکدا ناوەستن . هەرگیز لە نێوانیاندا شەڕ دروست نابێت . هەرکەسێک لە دەرونى خۆیدا سنورێکى وەها پان و بەرینى هەیە کە تیایدا هیچ دوژمنێک نیە ، هیچ جەنگ و هەرایەک نیە .
مرۆڤ دەتوانێ لەگەداییشدا پادشابێت . سنورى پادشایەتەکەى دونیاى دەرونیەتى . دونیایەک کە پرە لە نور ، لە هەرشوێنێکیش نور هەبێ موڵک هەبێ یان نەبێ ، مرۆڤ پادشایە .
بەڵام بەچى ئەمە دروست دەبێت ؟
خۆت لە وزەى خۆشەویستیدا فەنا بکە ، یەک پارچە ببەرە وزەى ئەشق . ئاشقى کەسێکى تایبەت نا بەڵکو ئاشقى هەمو شتێک و هەمو کەسێک بە . تەنانەت هیچت خۆشبوێت . کەس یان شت بابەتى خۆشویست نیە ، بەڵکو خودى ئەشقە کە لێوان لێوە لە وزە .
ئەگەر لە بێدەنگیدا لەماڵەوە دانیشتویت رێبدە ژورەکە پڕبێت لە ئەشق ، هالەیەک ئەشق بەدەورى خۆتدا دروست بکە ، ئەوکات کە سەیرى درەختەکان دەکەیت ئاشقیان دەبی . کە چاو لە ئەستێرەکان دەبڕیت ئاشقیان دەبى . تۆ خودى ئەشقیت نەک هیچى تر . کەواتە لە هەمو شوێنێک ئەشقى خۆت بدە بە بەردەکانیش ، چونکە ئەگەر بەردت خۆشویست ئەوا بەرد وەکو بەرد نامێنێتەوە . ئەشق وەها سیحر ئامێزە ، وەها موعجیزەگەرە کە هەمو شتێک دەگۆرێت بۆ مەعشوق . تۆ دەبیتە ئەشق و بون دەبێتە مەعشوق ، بون دەبێتە خوداى تۆ . سەیرە مرۆڤەکان بێ ئەوەى ببنە ئەشق دەگەرێن بەشوێن خودادا، چۆن دەتوانن بیدۆزنەوە کاتێک زەمینەو فەزایەکى گونجاویان لەبەردەستدا نیە . ئەشق بخولقێنە و هەمو شتێک لەبارەى خوداوە لەبیر بەرەوە تا لەپڕدا لەهەمو شوێنێک خودا دەبینى .
لەهاوپۆلی: وهرزشی دهروونی
« سۆز بۆ ڕابردوو یان دڵهڕاوکێی مردن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕهگوڕیشه سایکۆلۆژییهکانی کۆمهڵکوژی ( جینۆساید ) / بهشی سێیهم و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

slaw mamusta hawbir
daset xosh bo aw wargeranat xozga nwsinakani oshot hami war ageraw atkrd ba kteb