تشرینی یهكهم 24, 2008
ئاوڕدانەوەیەک لەدەروون و هەنگاوەکانى بەختەوەربوون
نووسینی : زاهیر زانا
دەروون یەکێکە لەچوار ڕەگەزە سەرەکیەکەى پێکهاتنى مرۆڤ [ڕووح و عەقلڕ و دەروون(نەفس) و لاشە]، بێگومان تەواوى و کامڵى ئەم چوار ڕەگەزە بەشدارى دەکەن لە وێنەکێشانى تابلۆى مرۆڤێکى کامڵ و تەواو، دەبێت ئەوەش بزانین جەستە تەنها لایەنى مادى مرۆڤە و وەک کیسێک هەڵگرى لایەنەکانى ترە
مرۆڤ بەردەوام لەئەنجامى بوونى چەندەها کێشە و بەربەست و رێگرى سروشتى و کۆمەڵایەتى و ئابوورى و جەستەیی و سیاسى و دەروونى، ڕوبەرووى زۆر گیروگرفت و فشارى دەرەکى و ناوەکى دەبێتەوە، ئینجا ئەگەر توانرا بەسەریاندا سەربکەوین ئەوا لەبارى هاوسەنگى دەروونیدا دەمێنینەوە، بەڵام ئەگەر نەمان توانى بەسەریاندا زاڵبین ئەوا هاوسەنگى دەروونى خۆمان لەدەست دەدەین و نیشانەکانى ناهاوسەنگى دەروونى وەک(دڵتەنگى و دڵەڕاوکێ و ترس و خەولێزڕان و ڕەشبینى و…هتد) دەردەکەون، ئەگەر چارەسەریان بۆ نەدۆزینەوە دەگەینە ئەوپەڕى پەشێوى و ناڕەحەتى و توشى سوتانى دەروونى دەبین، ئێستا زانیمان دەروونیش وەکو جەستە توشى نادرووستى و گیر و گرفت دەبێت و هەر ناتەواویەکى دەروونى کاریگەرى بۆ ناتەواوى جەستە و عەقلڕ و شێواندنى ڕووحى دەبێت(العقل و الجسم کل منها یۆپران على اخر) .
جا ئەزیزى خوێنەر بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتە دەروونیەکان پێویستمان بە پەروەردەیەکى دەروونى دروست و سەلامەت و تەواوە بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کەپەیڕەوى لەم خاڵانەى خوارەوەبکەین:
1- خۆناسین: یەکەم بناغە و کۆڵەکەى درووستى دەروون و دووربوونە لە گرفت و نەخۆشى دەروونى خۆناسینە، هەموو کەسێک دەبێت پێش ئەوەى ببێت بەهاوڕێ و دۆستى کەسانى تر پێویستە ببێت بەدۆست و هاوڕێى خۆى و بەناخ و دەروونى خۆیدا بچێتە خوارەوە لەبەر ئەوەى نەناسینى خود خاڵە بەهێز و لاوازەکانى مرۆڤ بەروە و هەڵدێر و کۆمەڵێک کێشە و گرفتى دەرونى دەبات، ئەگەر مرۆڤ خۆى نەناسێت چۆن خەڵکانى تر دەناسێت چۆن دەتوانێت سود بەخەڵکانى تر بگەیەنێت.
2-بەشدارى چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە: حەز و خولیای تێکەڵاوبوونى کۆمەڵایەتى بەشێکى گرنگى خواست و هیواى ژیانى مرۆڤە و هیچ کەس ناتوانێت بەتەنها بژى و لەکۆمەڵ دوور بکەوێتەوە چونکە توشى گرفتى دەروونى دەبێت و هەڵناکات هەروەک وتراوە (مۆڤ بەسروشت بونەوەرێکى کۆمەڵایەتیە)
3-داواى میسالیەت مەکە: ئێمەى مرۆڤ هەڵەین ئەگەر وابزانین هەموو کارێکمان تەواو و بێکەم وکوڕییە یان بمانەوێت کار و کردەوەى خەڵکانى دى سەداسەد بێ کەموکورتى بێت بەڵام کەسى سەرکەوتوو ئەوەیە کەم وکورتیەکان بزانێ و دانیان پێدابنێ و کارە باش و سەرکەوتووەکانى لەکەوتن و شکستەکانى زیاتربن و دەستخۆشى لەکارى جوان بکات و کارى لاریش رێک بکاتەوە.
4- بەدواى چارەسەرى گرفتەکاندا بگەرێ: هەموو دەزانین ژیان بێ کەندو کۆسپ نیە، بەڵکو پڕیەتى لە شیرینى و تاڵى و کەوتن و هەستانەوە بەڵام کەسى سەرکەوتوو دەروون درووست گرفتەکان دەستنیشان دەکات و زانیارى لەسەر کۆدەکاتەوە و بەدواى چارەسەرى گونجاودا دەگەڕێت و خۆى توشى گرێى دەروونى ناکات و سەختى ڕۆژگار کارى تێ ناکات.
5- ڕاپەڕاندى کارەکانت بەشێوەیەکى سەرکەوتوو دەبێتە هۆى ئارامى دەروونى و زیادبوونى متمانە بەخۆبوونت و گەشبینیت بەرامبەر بەژیان.
6- هاوسەنگى لەنێوان ئێستا و ئایندە و ڕابردوودا بکە: خوێنەرى بەڕێز هەمیشە لە ئێستادا بژى و لە ڕابردوو کەڵک وەربگرە و بۆ داهاتوو پلان دابنێ و ئامانج و هیواى گەورەت هەبێت.
7- درووستى جەستەیی: وەکو وتراوە(العقل السلیم فی الجسم السلیم) واتە(ژیرى دروست لە لاشەى دروستدایە)، کەواتە کاتێک بایەخت بەدروستى لاشەتدا دەستەبەرى لایەنێکى گرنگى دەروونیشت کردووە.
8- بایەخدان بەوشتانەى دەبنە هۆى ئاسوودەیی رووحت و ویژدانت ئارام دەکەن، چونکە دەروون و عەقلڕ و رووح و لاشە چوار کۆڵەکەى گرنگى ساباتى مرۆڤن و بەتەواو بوونى هەرچوار کۆڵەکەکە مرۆڤێکى کامڵ و تەواو دروست دەبێت، بەهیواى دەروونێکى درووست و ژیانێکى بەختەوەر و پڕ ئاسوودەیی و کامەرانى بۆ تۆى بەرێز و گرنگى دانى تەواو بە لایەنى دەروونیمان.
لەهاوپۆلی: وهرزشی دهروونی
« ئۆتۆمبێل و کورد ( خوێندنهوهیهکی سۆسیۆلۆژیانه ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سۆز بۆ ڕابردوو یان دڵهڕاوکێی مردن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

دةستتان خؤش بيَت هةميشة شتى بةكةلَك بلاَو دةكةنةوة، بةلاَم ئةطةر ئةكريَت ئيمةيلَ و ذمارةى تةلةفونى نووسةرة بةريَزةكان بلاَو بكةنةوة بؤ ئةوةى بتوانين ثةيوةنديان ثيَوة بكةين لةكاتى بونى ثرسيارى تايبةت و شةخسيدا…………..سوثاس
walla kak zaher babatakat jwanw swd baxsha ballam nawy bawkt lanawy xot xoshtra bochy atwany wallam bdaitawa…….ballam badll frawany lem warbgra
دةركى ئةو بؤضونة جوانةت دةكةم دةست خؤش و سةركةوتووبيت و زؤر بةكةلَك بو
خؤشحالَبوم بةخويَندنةوةى نوسينة جوانةكةت بةريَز سةركةوتوبيت