نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

به‌ئاگابه‌ له‌و شتانه‌ی به‌خۆت ده‌ڵێیت .

ئاب 17, 2008

23.jpg
به‌ ئاگابه له‌و شتانه‌ی که‌ به‌ خۆت ده‌ڵێیت!‌

له‌ ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان

ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ هه‌ندێ جار به‌ بێئاگایانه‌ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ به‌ خۆمان ئه‌ده‌ین سه‌باره‌ت به‌ تواناکانمان، ئه‌مه‌ وائه‌کات که‌ ئێمه‌ وابین هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان بیرمان لێکردوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆمان.
ئه‌وکاته‌ی که‌ تۆ ده‌ڵێیت: نازانم فڵان شتم له‌کوێداناوه، له‌وانه‌یه‌ زۆر به‌دوایدا بگه‌ڕێیت هه‌تا ده‌یدۆزیته‌وه. که‌ ده‌ڵێیت له‌ ماتماتیکدا ته‌مه‌ڵم تۆ خراپتر مێشکت ماتماتیك وه‌رده‌گرێت. که‌ ده‌ڵێیت من ڕقم له‌ فڵان خواردن و فڵان که‌سه‌ تۆ زیاتر ڕقت له‌و خواردنه‌ یان که‌سه‌ ده‌بێت. که‌ به‌خۆت ده‌ڵییت ناتوانم بخه‌وم و خه‌وم زڕاوه‌ تۆ بۆت گرانتر ده‌بێت که‌ خه‌وت لێبکه‌وێت. هه‌تا خۆت به‌ نه‌خۆش،ماندوو، قه‌ڵه‌و، ناشرین، نه‌گونجاو، بێبه‌خت، نه‌گبه‌ت بزانیت تۆ خراپتر ده‌بیت.
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی که‌ مرۆڤ ده‌یکات به‌هۆی ئه‌و وشه‌ نێگه‌تیڤ/ خراپانه‌ی که‌ به‌خۆی ده‌ڵێ، ده‌ست به‌جێ مێشك وه‌رییان ده‌گرێت. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ خراپانه‌ ئه‌وا مێشکمان ئه‌و ڕه‌فتاره‌ پڕۆگرام ده‌کات له‌ بێئاگایماندا و ئه‌وکاته‌ خێراتر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ به‌ بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، وه‌ له‌ دوایدا سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت هه‌تا سه‌رله‌نوێ مێشکمان ڕابهێنینه‌وه‌ که‌ تۆ مه‌به‌ستت نه‌بوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت. له‌م بارانه‌دا ئێمه‌ ڕاهێنانێکی خراپمان به‌ مێشکمان کردووه‌ بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ که‌ به‌ئاگابین له‌ کاریگه‌ری و ئه‌و شتانه‌ی که‌ ڕووده‌دات له‌ ناوماندا و هه‌ستیان پێبکه‌ین. ڕاهێنان به‌شێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ژیانمانه‌ و هه‌ر ڕاهێنانیشه‌ ئێمه‌ کامڵ ده‌کات.
لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌روونیه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ ئه‌و شته‌ی ئێمه‌ به‌ مێشکمانی ده‌ڵێین مێشک ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت بۆمان که‌ ئێمه‌ ڕاستمان کردووه، بۆ نمونه‌ که‌ ده‌ڵێیت من له‌ وشته‌دا باشم یان خراپم ،ده‌بینیت تۆ واده‌که‌یت هه‌روه‌ك که‌ به‌ خۆتت ووتووه.
لێره‌دا من هه‌ندێ ئاسانکاریم بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیاندا کاربکه‌ن و به‌ئاگابن له‌ شتانه‌ی که‌ به‌ خۆیان ده‌ڵێن. که‌ زانیمان مێشك به‌ باشترین شێوه‌ قسه‌کانی ئیمه‌ وه‌رده‌گرێت ئایا ده‌بێت ئێمه‌ کام ڕێگه‌و ووشه‌یان هه‌ڵبژێرین که‌ ئاڕاسته‌ی خۆمانی بکه‌ین؟.
ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که‌ ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌‌هێزکردنی ده‌رونت بکه‌یت و گۆڕانکاری باش له‌ بیرکردنه‌وه‌کانتا درووست بکه‌یت، له‌مه‌ودوا به‌ئاگابه‌ له‌ و ووشانه‌ی که‌ به‌خۆتی ده‌ڵێیت. ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی کارێك به‌ باشی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت ده‌توانیت شێوه‌ی ده‌ربڕینی ووشه‌که‌ به‌ شێه‌ویه‌كی ئه‌رێیبێت نه‌ك خراپ. بۆ نمونه‌ بڵێ: ئه‌و کاره‌ قورسه‌ به‌ڵام ده‌توانم بیکه‌م، له‌وه‌ی که‌ بڵێیت: ده‌توانم بیکه‌م به‌ڵام زۆر قورسه. ئه‌مه‌ دوو شێوه‌ی قسه‌کردنه‌ که‌ به‌ خۆمانی ده‌ڵێین، که‌ له‌یه‌که‌میان باشتره‌ بۆ توانا و بیرکردنه‌وه‌ی باشتر.
ئه‌وکاته‌ی که‌ شتێکی خراپ به‌خۆت ده‌ڵێیت تۆ ده‌روونت تێکده‌ده‌یت، هه‌ڵسوکه‌وت و بۆچونه‌کانت خراپ ده‌بێت، بڕوابه‌خۆبوونت لاواز ده‌بێت و هیچ جۆره‌ سه‌رکه‌وتنێک به‌ خۆته‌وه‌ نابینیت.

سه‌رکه‌وتوبن

عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان
سوید
abdullahtawfik@hotmail.com

لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی

2 وەڵام بۆ “به‌ئاگابه‌ له‌و شتانه‌ی به‌خۆت ده‌ڵێیت .”

  1. Rebwar | فەرموی:
    17-08, 2008 كاتژمێر 9:48 سپام

    .kak Abdulla dastt xoshbet bo awu shikrdnawa juana

  2. azad | فەرموی:
    29-09, 2008 كاتژمێر 3:52 سپام

    slaw brai barez dastt xosh bo nusini am babata ,mn delniam xalkaneki zor sudi le war dagrn,
    har sar kautubit

بۆچوونەکان


« ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پاش 30 خولی یۆگا و چاودێری به‌ده‌ستهاتن | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | خوێندنه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه‌ بۆ پێگه‌ی مناڵان له‌ کوردستانی دوای ڕاپه‌ڕیندا »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional