ئاب 7, 2008
![]()
خۆت مه‌ده‌ره ده‌ست خه‌یاڵ!
ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
من له نوسینه‌کانمدا زۆر جار وشه‌ی به‌ئاگای و نائاگای به‌کارده‌هێنم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که من وه‌ک ڕاهێنه‌رێکی ده‌روونی باشترین ئاسانکاری بکه‌م بۆ خوێنه‌ران و ئاره‌زومه‌ندانی وه‌رزشه ده‌روونییه‌کان.
ئه‌وه‌ی که 24 کاتژمێری مرۆڤ پێکده‌هێنێت له بواری ده‌روونیدا (بیرکردنه‌وه‌و هه‌ست و وێنه‌یه)، که هه‌ریه‌ک له مانه‌یه ده‌بنه میوانمان به ئاگای و نائاگاییه‌وه.
ده‌مارو مێشکی مرۆڤ ناتوانێت جیاوازی بکات له نێوان فه‌نتاسیاو ئه‌و شتانه‌دا که له ڕاستیدا ڕووده‌ده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر مێشک ئه‌و جیاوازییه‌ی بکردایه گرژبوونی ده‌روونی/ سترێسمان زۆر که‌می ده‌کرد و باشتر کارمان ده‌کردو ته‌ندروستیتر ده‌ژیاین.
له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا ته‌نها بیرکردنه‌وه‌کانمانه که ئێمه ده‌تۆقێنێت و ده‌بێته ڕێگرمان بۆ گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و پێش چوومان به‌هۆی گۆڕانکارییه‌کانه‌وه، بگره ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌مان وامان لێده‌کات که ئێمه ئارامبین له‌و باره‌ی خۆماندا و بوه‌ستین نه‌کا توشی کێشه‌یه‌ک ببین. به‌م شێوه‌یه‌ش ئێمه سنورێکمان بۆ گه‌شه‌ی خۆمان دانا. زانایه‌ک ده‌ڵێ: مه‌گه‌ر خۆت به‌ند بکه‌یت له ماڵه‌وه و نه‌چیته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی کێشه‌و ململانێ نه‌بیته‌وه.
ئه‌و کاته‌ی تۆ ڕوداوێک یان به‌سه‌ر‌هاتێکی کۆنت به‌بیردێته‌وه و به خه‌ستی ده‌چیته ناوی له‌وکاته‌دا هه‌موو ده‌ماره‌کانی مێشکت چالاک ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ک له‌و کاته‌دا بژیته‌وه. له هه‌مو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ شت هێشتا ڕوینه‌داوه و له‌وانه‌یشه زۆر دووریش بێ له ڕودانه‌وه که‌چی ئێمه به‌ته‌نها بیرکردنه‌وه‌مان بۆی به ئاگایانه له‌وشته یان خه‌یاڵه که ئێمه ده‌گرێت یان ئێمه ئه‌و ده‌گرین… ماوه‌یه‌کی زۆر دڵمان خۆش یان ناخۆش ده‌بێت ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه به ناوه‌ڕۆکی خه‌یاڵه‌که‌وه. ئه‌گه‌ر ناخۆش بێت ئه‌وا دڵمان به خێرای لێده‌دات و له‌وانه‌یه ئاره‌ق بکه‌ینه‌وه ، په‌ستانی خوێن و شه‌کره‌مان به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌ناسه‌مان تونگ ده‌بێت وهه‌ناسه سروشتیه‌که‌ی خۆمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین بۆ ماوه‌یه‌ک وه هه‌ست به گرژیه‌ک ده‌که‌ین له شانه و ملماندا. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ست ده‌که‌ین که ته‌نها خه‌یاڵ بووه و دووریش بووه له ڕاستی، به‌ڵام ئێمه هه‌روه‌ک له ڕاستیدا ڕووبدات مێشکمان چالاک بووه و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له‌شمان له کاردابووه به هۆرمۆنه‌کانه‌وه هه‌روه‌ک کاتی ڕووداوه‌که.
ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه له مرۆڤدا به‌هره‌ن و ئاماده‌کراون له بێئاگایماندان، خۆمان ده‌توانین به‌کاریان بهێنین چ به باش یان به خراپ. که مجار ئێمه بیرکردنه‌وه‌مان بۆ پێشهاته‌کانمان باش و دڵخۆشانه‌ن که ئه‌مه‌ش جێگای بیرکردنه‌وه‌و پرسیاره . بۆچی ئێمه وا بیرده‌که‌ینه‌وه که بیرده‌که‌ینه‌وه؟ بۆچی وا بیر ناکه‌ینه‌وه که ژیانێکی خۆشتر و ته‌ندروسترمان پێببه‌خشێت؟
که ده‌زانیت تۆ خۆت کۆنترۆڵێکی زۆر له‌و خه‌یاڵانه‌ت به ده‌سته بۆ به کاریان ناهێنیت بۆ جوانتر کردنی ژیانت بۆ ئه‌وه‌ی تهوهانا شاراوه‌کانی خۆتی درک پێبکه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته مرۆڤێکی جیاتر له‌وه‌ی هه‌یت له‌ڕووی گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردنته‌وه و بوێربیت له ململانێکانی ژیانتدا.
ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ودوا به‌شوێن بیرکردنوه‌وکانتا مه‌رۆ ئه‌گه‌ر زانیت بێ سوودن و ده‌تبات به‌ره‌و نائارامی و نا هاوسه‌نگی ته‌ندروستی ده‌روونی به‌ڵکو هه‌وڵبده تۆ ملی بیرکردنه‌وه‌کانت بگریت و به باشترین شێوه ڕه‌نگیان بکه‌یت له پێناو ئاسوده‌ی و خۆشحاڵیتدا. تۆ له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌بیته مرۆڤێکی ده‌روون به‌هێز و داهێنه‌ر.
سه‌رکه‌وتوبن
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
abdullahtawfik@hotmail.com
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« سێکس و چێژ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پاش 30 خولی یۆگا و چاودێری به‌ده‌ستهاتن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
