ته‌مموز 29, 2008
چۆن ڕووبه‌ڕوی ڕه‌فتاری کارمه‌نده‌کان ده‌بیته‌وه؟
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
سوید
ئێمه به‌تاسه‌وه داوای کارده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی دووچاری بێ‌کاری نه‌بینه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرجار واده‌کاتکه هه‌رکارێکمان بۆ هه‌ڵکه‌وێت ده‌ستبه‌جێ په‌سه‌ندی بکه‌ین. ئاکامی ئه‌م جۆره کارانه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تا جۆرێك له دڵخۆشی تیایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر کاره‌که‌مان د‌رك به هه‌ندێ شت ده‌که‌ین و به‌شێوه‌یه‌کیتر له ناوه‌ڕۆکی کاره‌که‌مان و ڕه‌فتارو قسه‌کردنی کارمه‌نده‌کان ده‌ڕوانین. لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئه‌وکارمه‌ندانه‌تان بخه‌مه ڕوو که هه‌میشه ده‌بنه هۆی بێزارکردن و زویرکردنی کارمه‌نده‌کانیتر…..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ نا‌توانیت له‌وکارمه‌ندانه هه‌ڵبێیت و ڕۆژانه به‌ره‌وڕوویان ده‌بیته‌وه و هاوکارتن له ڕاپه‌ڕینی کاره‌کانتاندا، که‌وابو پێویسته چی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌فتارو قسه‌ی ئه‌وان بیرت نه‌شێوێنێت و تووشی گرژبوونی ده‌روونی نه‌بیت به‌هۆی کاره‌که‌ته‌وه؟
ئه‌م ته‌کنیکانه تاقی بکه‌ره‌وه:
- زانیاری په‌یدابکه سه‌باره‌ت به‌و یاسا‌و نۆرمانه‌ی که له کاره‌که‌تدا هه‌یه ده‌رباره‌ی ڕه‌فتارکردن و ڕه‌وشتی کارکردن. هه‌میشه خۆت به ڕاست مه‌زانه، له‌وانه‌یه واپێویست بکات که تۆ ده‌بێت خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بگونجێنیت.
- وزه‌ی زۆر به‌فیڕۆ مه‌ده له پێناو ده‌رخستنی ڕاستییه‌کاندا. زۆرجار ئێمه وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر به‌فیڕۆ ئه‌ده‌ین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه بسه‌لمێنین که ئێمه ڕاستبوین و ئه‌وان هه‌ڵه. ئه‌مه‌ش ماندوبونێکی یه‌کجار زۆری به‌دواوه ده‌بێت و هه‌ندێجار به نه‌خۆشی کۆتای دێت. (ئه‌وه‌ت له‌بیربێت که ڕاست و هه‌ڵه نیه و که‌س ناتوانێت بڕیاربدات که کێ ڕاسته یان هه‌ڵه‌یه. ڕاست و هه‌ڵه ته‌نها له دادگا و له بیرکردنه‌وه‌ی خۆماندا هه‌یه. ڕاست و هه‌ڵه بۆ ئه‌و ڕاستیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له ناو بیرکردنه‌وه‌و به پێی ئه‌وشیکردنه‌وانه‌ی که مێشکمان ده‌مانداتێ له‌و باره‌دا).
زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌ندروستیمان باشبێت له‌و باره ناخۆشانه‌دا، ده‌توانین له‌باتی وزه به‌فیڕۆدان ئه‌وه بکه‌ین به یاسا بۆخۆمان و باشتر له خه‌ڵك بگه‌ین ئه‌وه‌نده به‌سه که بۆخۆمان بزانین که ئێمه ڕاست بوین.
- له‌کاتی قسه‌کردن له‌گه‌ڵیدا چه‌ند سه‌یرت ده‌کات تۆش سه‌یریبکه و چاوت له‌سه‌ری لامه‌به و بڕوات به‌خۆت هه‌بێ. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌ك دانیشت یان وه‌ستا به‌رامبه‌رت که مه‌به‌ستی بچوککردنه‌وه‌ی تۆبێت، تۆش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره بکه. زۆر جار ئه‌مه کاریگه‌ر ده‌بێت و له‌وانه‌یه ببێته هۆی گۆڕینی ڕه‌فتاره‌کانی به‌ره‌و باشتر.
- هه‌میشه به فه‌رمانه‌کانی هه‌ڵمه‌سه‌و بوێره بڵێ ناتوانم. ئه‌گینا شڵه‌ژانی ده‌روونی له‌لات له‌زیادبووندا ده‌بێت و له‌کاره‌که‌تدا نا ئارام و نه‌خۆش ده‌بیت.
- له بیری خۆتدا ده‌توانیت وێنه‌یه‌کی ئه‌وکه‌سه دروست بکه‌یت یان له‌سه‌ر کاخه‌زێك. ده‌توانیت یاری به‌و وێنه‌یه بکه‌یت بۆ نمونه لووت یان گوێی درێژی بۆ بکه، بچوکی بکه‌ره‌وه هه‌تا ده‌که‌ویته پێکه‌نین به‌و که‌سه و ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ت بۆدێت که ئه‌وکه‌سه شایانی ئه‌وه نیه که بتوانێت تۆ بێزاربکات.
ئه‌م ته‌کنیکانه هه‌مو سه‌رچاوه‌ی ناو خودی خۆمانن که ده‌توانرێت به باشترین شیوه سودی لێوه‌ربگیرێت. ئه‌م شیوازانه بۆ شکاندن و که‌مکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی که‌سێکیتر نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه که تۆ د‌رك به‌و توانایانه بکه‌یت که تۆ له ئه‌ماره‌که‌تدا هه‌یه بۆ باشتر ژیانت که که‌س نه‌توانێت ڕۆژ و ساته‌کانی تۆ بشێوێنێت!
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« سێکس لای کورد حه‌رام و بڤه و تابووه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

SLawtan lebet hiwadarim seketw bin la karekantan
berasty malpery zor ba swwda u swdy zory lewer degiret
hiwadarim babety ba swwdtr bas bkre
http://www.bzhmer.com
slaw berezan xuendkari derunnasim le zankoy seqiz emewe babet tan bo bnerm tikaye serdani weblage kem ken sipas
Barez kak Muxtar sllawm bot
Agar datawet babat bo malpary derunnasy bneryt awa babatakant bnera bo bashy ( paywandy)am malpara, pashan leprsrawy malpary darunnasy kak Saman Siwaily briyar dadat.
sarkawtwbyt