یولی 6, 2008
![]()
له مه‌ودوا بوێرانه ڕوبه‌ڕوی ململانێ به‌ره‌وه
ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
کێشه‌و ململانێکردن شێوه‌یه‌کن بۆ گه‌شه‌کردنی ئێمه‌ی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر تۆ له گۆڕانکاری و ململانێکردن بترسیت هیچ جۆره گه‌شه‌کردنێك به خۆته‌وه نابینی. ژیان به‌رده‌وام له گۆڕانکاریدایه، مرۆڤه‌کان ئه‌مڕۆ له دوێنێ و بیرکردنه‌وه‌کانیش جیاوازتر. که‌وابو گۆڕانکاری بوارێکی سروشتیه له جیهاندا هه‌ر بۆیه ده‌بێت سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کان گه‌شبین بین له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کان بۆ خۆیان دێن، بته‌وێ یان نا، ئه‌وان هه‌ر دێن!
لێره‌دا ئه‌رکی تۆ ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی زۆر باش و ژیرانه ڕووبه‌ڕوی گۆڕانکاریه‌کان ببیته‌وه. هه‌تا تۆ له ململانێ بترسیت ونه‌چی به‌ره‌و ڕوویه‌وه، ده‌وروبه‌رت نائارام و بچوك و سنوردارتر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ زیاتر ململانێکان به بچوك و گه‌وره‌وه وه‌ربگریت و به ڕاستیان بزانیت و چێژیان لێوه‌ربگریت و بوێرانه به‌ره‌و ڕویان ببیته‌وه تۆ ده‌وروبه‌رت فراوانتر‌و ئارامتر ده‌بێت، وه سنور له نێوان تۆ و ده‌وروبه‌رتدا نامێنێ و باشتر گه‌شه‌ده که‌یت.
له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر ململانێیه‌ك ڕوبه‌ڕوت بویه‌وه ئه‌و شانسه بده به‌خۆت و وه‌ریگره‌و تیایدا،گه‌شه‌بکه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌ك و ململانێیه‌ك له‌ویتر ناچێ، هه‌رکێشه و ململانێیه‌ك چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه‌و جیاوازتر له‌وانیتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ململانێکه‌ت وه‌رگرت هه‌ست به ترسه‌که‌ی بکه، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌رکه‌که جێبه‌جێ بکه. زۆر ئاساییه که بترسیت به‌ڵام ئاسای نیه که ترس ببێته ڕێگرو له گه‌شه‌کردن بتوه‌ستێنێ. هه‌میشه گه‌شبین به‌و چاره‌سه‌ری نوێ بدۆزه‌ره‌وه بۆ هه‌ر کێشه‌و ململانێیه‌ك که دێته ڕیت.
سه‌رکه‌وتوبن ……………………
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« سایکۆلۆژیای ئافره‌ت / سایکۆلۆژیای سکپڕی / به‌شی دووه‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای ئافره‌ت / سایکۆلۆژیای سکپڕی / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
