حوزه‌یران 21, 2008
مێدیتاشۆن
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
مێدیتاشۆن یه‌كێكه له وه‌رزشه ده‌روونیه‌كانی كه زۆر بڵاوه له جیهاندا به‌ڵان به‌داخه‌وه كه ئێمه‌ی كورد سه‌باره‌ت به‌م ڕاهێنانه‌ی كه به‌ده‌روون ده‌كرێت هێشتا پێمان نه‌گه‌یشتووه .
به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه چه‌ند كوردێك هه‌بن له ووڵاته جیاجیاكانی جیهاندا كه ئه‌م وه‌رزشانه‌یان بیستبێت یان به‌كایان هێنابێت ، به‌ڵام ئه‌وانیش له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن . كردنی ئه‌م چۆره وه‌رزشه ده‌روونیه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌روه‌ك و هه‌موو كارێكی نوێ تر پێویستی به بڕوابوون هه‌یه به‌كاره‌كه ، بڕوایه‌ك كه له‌ناوماندا هه‌یه‌و ئاسانه ، بڵێ : من له‌و بڕوایه‌دام كه مێدیتاشۆن شتێكی پێه پێم ببه‌خشێت و من ئه‌مه‌وێت ئه‌و توانیه كه پێویستی پێیه‌تی بیده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بدۆزمه‌وه كه تیایدایه‌تی ، ئابه‌م شێوه‌یه ! ته‌نها بڕوابونێكی ئاسان به‌و كاره ئه‌گه‌ر نه‌شیزانی چۆنه و شاره‌زایش نه‌بی ، تۆ بناغه‌یه‌كی گرنگ و به‌نرخ و پته و دروست ده‌كه‌یت و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م بڕیاره‌ت هه‌سته‌كانت ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ت بكرێته‌وه ده‌توانیت ئاوڕێك له بۆچوونی مرۆڤه زانا و گه‌وره‌كان بده‌یته‌وه ، ئه‌وان زۆرشتیان فێری ئێمه كردووه هه‌روه‌كو ( میكادیشی ) ده‌ڵێ : مێدیتاشون باشترین ڕێگایه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ناخی خۆته‌وه . به گاڵته نیه كه چه‌ند ملیارێك مرۆڤ ئه‌م وه‌رزشه‌یان كردووه ، ئه‌گه‌ر ژیانێكی پڕ له ته‌ندروستی و باشتر گوزه‌ریان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت لێیه‌وه . ئه‌وان هه‌موو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه بگه‌ڕێین به‌دوای ئه‌و ڕێگه‌یه‌دا كه جیهانێكی بێده‌نگ و نه‌بینراوی له ناوماندا پێك هێناوه .
به‌هۆی مێدیتاشۆن ده‌توانین به‌شه نه‌بینراوه‌كه‌ی خۆمان ببینین . هه‌روه‌ها ئازادمان ده‌كات له‌و ڕوداوانه‌ی ده‌رووبه‌رمان كه به ئاگاین لێی هه‌تا ده‌تگه‌یه‌نێته بارێكی هێمن . فێرت ده‌كات كه سه‌ربه‌ست بیت و له گرفته ده‌روونیه‌كان و سترێس دوور بیت ، وه‌ڵامی زۆر له‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه له مێژه‌وه چاوه‌ڕێی بوویت ، له دوایشدا مێدیتاشۆن له ژیانتدا جێی خۆی ده‌گرێت و ده‌بێته به‌شێك له ژیانت و هه‌ركات بته‌وێت ئه‌توانیت بچیته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه مێدیتاشۆن بۆی دۆزیویته‌ته‌وه . تۆ ده‌توانیت ده‌ست به‌جێ به‌كاری بهێنیت بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه له ناو كێشه‌كه‌دایت یان كه له پاڵه‌وانێتیه‌كی وه‌رزشیدایت یان بۆ هه‌ر كارێكی تر ، بابزانیت فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ( بلایسێ باسكاڵ ) ده‌ڵێ به‌ئێمه ده‌رباره‌ی مێدیتاشۆن : ( هه‌موو خراپه كاریه‌كانی مرۆڤایه‌تی له بێ توانای مرۆڤ خۆیه‌وه‌یه‌تی كه ناتوانێت له ژوورێكی بێده‌نگدا به ته‌نها دابنیشێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ) . ئه‌مه زۆر به بۆچونێكی جوان ده‌زانم هه‌ر بۆیه پێم باشه كه هه‌موومان بتوانین ڕۆژانه نزیكه‌ی (15-20) خوله‌ك بۆ خۆمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ نزیك بونه‌وه له ناوه‌وه‌مان ، ده‌بێت چی له‌وه گرنگ تر بێت كه ناوه‌وه‌ی خۆت بناسیت ، هه‌ر وه‌كو ( سوكرێش ) ده‌ڵێ : ( گرنگترین شت له جیهانی مرۆڤدا ئه‌وه‌یه كه خۆی بناسێ ) . ئه‌مه بێ مانا نیه ؟!
چۆن بتوانین مێدیتاشۆن بكه‌ین ؟؟
بێگومان ئه‌مه پرسیارێكه خوێنه‌ر ده‌یكات ، كردنی ئه‌م ڕاهێنانه وه‌رزشیه زۆر ئاسانه ته‌نها تۆ بڕیار بده كه به‌و ڕاهێنانه هه‌ستیت ، پێویست ناكات كه تۆ ژووره‌كه‌ت به‌جێ بهێڵیت ته‌نها له شوێنی خۆت دابنیشه گوێ بگره و ، پێویستیش ناكات گوێ بگریت ، ته‌نها چاوه‌ڕێ بكه‌و چاوه‌ڕێش مه‌كه ، ته‌نها به‌بێ ده‌نگی دابنیشه و به‌ته‌نها به‌و مه‌جوڵێ ، به‌م شێوه‌یه جیهان خۆی ڕوو ده‌كاته‌وه له ڕووتا . خۆیت پێشكه‌ش ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ یانێكی تر نیه جگه له‌وه‌ی خۆی بكاته به‌رده‌مت .
سه‌باره‌ت به شێوه‌كان مێدیتاشۆن هیچ ڕاست و هه‌ڵه‌یه‌ك نیه له شێوه‌ی كردنیدا هیچ جۆره شێوازێك و ستراتیژیه‌ك نیه كه پێویست بێت له شێوه‌ی كردنیدا ، ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بێت ئه‌وه‌یه كه تۆ بهێڵیت خۆت بچیتوه ناو جیهانێكی تره‌وه كه له‌و سنوارانه‌ی دانراون بۆت له به‌ده‌نی فیزیكی ئازاد و سه‌ربه‌ست بیت . به هۆی مێدیتاشۆن ده‌توانیت وێنه‌یه‌ك له خۆتا دروست بكه‌یت كه وێنه‌ی سه‌ختی ژیان بێت یان كێشه‌كانت ، ئه‌م وێنه‌یه ته‌ماشا بكه پاشان له ناویدا بژی و هه‌ست به‌و كێشانه بكه به‌هۆی لایه‌نه نه‌بینراوه‌كانیه‌وه . پاشان ئاره‌زوو بكه كه لایه‌نه ده‌روونیه‌كه‌شت له‌و گه‌شه كردن‌دا به‌شداربێت .
تۆ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانیت داوای ڕێگه نیشاندان بكه‌یت ، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه به‌بێ ده‌نگی پرسیار بكه‌یت وه‌كو : چۆن بتوانم بیربكه‌مه‌وه به شێوه‌یه‌كی باشتر له باتی ئه‌م بیر كردنه‌وانه‌ی ئێستام كه پڕیه‌تی له دڵه ڕاوكێ و ترس كه ئێستا له به ئاگابوونیدا هه‌یه ؟ داوا بكه كه له بری ئه‌و بیر كردنه‌وانه‌ی بیری نوێ و پۆزه‌تیڤ بێت كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانت یان دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان و ته‌ندروستیه‌كی باشتر نابێ ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه ئێمه چۆن بیر بكه‌ینه‌وه هه‌رواش ده‌بینین .
كه وابوو مێدیتاشۆن ڕێگه‌یه‌كه بۆ دروست بوونی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی باشتر چۆنت بوێت وات دروست ده‌كات ، ئه‌توانیت ئه‌مه بكه‌یت له ڕێگای ئه‌وه‌ی كه ماوه بده‌یت به خۆت كه هه‌موو بیر كردنه‌وه‌كانی خۆت ببینی ، به‌ڵێ هه‌مووی وه‌كو فلیمێك !! به‌م شێوه‌یه تۆ ئه‌و وه‌ڵامه وه‌رده‌گریت گه خۆت چاوه‌ڕیت .
خوێنه‌ری به‌ڕێز … تۆ نا‌توانیت ئه‌م ڕاستیانه بزانیت و هه‌ست ناكه‌یت به‌و خۆشیانه ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌م وه‌رزشه ده‌روونیه هه‌وڵ نه‌ده‌یت . من خۆم وه‌ك ڕاهێنه‌ری مێدیتاشۆن به‌یانیان دوای له خه‌و هه‌ستان پێم باشترین كاته بۆ كردنی ئه‌م وه‌رزشه ، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت كه خه‌ڵك هیلاك و له‌ش قورس و بێزاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزشی یه‌ك كاتژمێر مێدیتاشۆن وه‌ك خه‌وی شه‌وێك وایه بۆ پشوودان . كاتێك ئه‌م وه‌رزشه ده‌كه‌م هه‌ست به پشووی زیاتر ده‌كه‌م له سه‌ر و له‌شمدا ، پاشان له‌سه‌ر زه‌وی چوار مشقی بۆی داده‌نیشم و چاوم داده‌خه‌م … هه‌سته‌كانم ده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌خێرهاتنی ژیانه نه‌بینراوه‌كه‌م .
ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و زانستێكی سه‌رده‌مه و پێویسته گرنگی پێ بدرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش شان به شانی جیهان له گه‌شه كردنی عه‌قڵیدا بیین.
سه‌رکه‌وتوبن
abdullahtawfik@hotmail.com
………………………………………..
لەهاوپۆلی: وه‌رزشی ده‌روونی
« سایکۆلۆژیای ئافره‌ت / سایکۆلۆژیای سکپڕی / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
